عەلى حوسێن: خواستى پارتى ئەوەیە سلێمانى و دەوروبەرى شایانى زۆر لەوەزیاترە خزمەتبکرێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش
عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، ڕایدەگەیەنێت لە حکومەتی نوێ هەرێمى کوردستان بتوانێت داهاتەکانى سلێمانى و هەڵەبجەو کۆبکرێتەوە بەسودوەرگرتن لەوەى لەبەغداش بەپێى دەستورو مافەکانى خۆمان ئەوەى دەستمان دەکەوێت خزمەتى سلێمانى و هەڵەبجەو گەرمیان و دەوروبەرى بکات.
ناوبراو لەچاوپێکەوتنێکیدا ئەوەش دەخاتەڕوو کەهەمووجارێک دووپاتى ئەوەدەکەمەوە کە هاوڵاتى و خەڵکى سلێمانى و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەرین و دەوروبەرى جیابکرێتەوە لە بیروڕاى لایەنە سیاسیەکانى تر، چونکە خەڵکەکە خەڵێکى تیکۆشەرو نیشتیمان پەروەرەو خاوەن قوربانییە، شایانى شایانەى زۆرخزمەتى زیاترە، بەڵام بەتەئکید ئەگەر حکومەت نەتوانێت داهاتى ئەو سنورە کۆبکاتەوە نەتوانێ داهاتى مەرزەکان کۆبکاتەوە نەتوانێت داهاتى ناوخۆ وەک پێویست کۆبکاتەوەو ڕێگرى لێبکرێت بەتەئیکد ڕەنگە نەتوانێت دەستى ئاوەدانى بگەیەنێتە هەموو ئەوشوێنانە.
عەلى حوسێن وتیشى: بەڵام لەحکومەتى داهاتوو ئێمە وەکو پارتى دیموکراتى کوردستان، خۆمان بەخزمەتکارى خەڵکى و خاوەنى خەڵکیش دەزانین بۆئەوەى خزمەتى ئەو خەڵکە بکەین هیچ منەتى تێدا نییە ئەو خەڵکە هەقى خۆیەتى، بۆیە دەبێت بتوانین ئەو داهاتە کۆبکرێتەوە بەسودوەرگرتن لەوەى لەبەغداش بەپێى دەستورو مافەکانى خۆمان ئەوەى دەستمان دەکەوێت بەشێوەیەکى یەکسان و بەپێى پێویستى ئەو شوێنانەى پێویستیان بەخزمەتى زیاترە ئومێدو هەوڵى پارتى بەتەئکید خزمەتى سلێمانى و هەڵەبجەو گەرمیان و دەوروبەرى بکات.
هەروەها ئەو وتیشى: چونکە بۆ ئێمە وەکو پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ جەنابى سەرۆک بارزانى و سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت بەردەوام لەهەوڵدایە کەهیچ جیاوازیەک لەنێوان شارو شارێکى تر لادێیەک بۆ لایەکى دیکە هەموو شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان وەک یەکەو خۆمان بەخزمەتکارى خەڵک دەزانین.
عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین دەڵێت: بەتەئیکد ڕوئیاى پارتى بۆ ئەوەیە کە ئەو کێشەو گرفتانەى کە خەڵکى سلێمانى و هەڵەبجەو دەوربەرى هەیانە چارەسەرببێت و تموحى ئێمە وەکو پارتى زۆر زۆر لەوەزیاترو گەورەترە کە ئەنجامدراوە لەو سنورەو هاوڵاتیانى ئەو ناوچانە شایانى زۆر لەوە زیاترە.
