بارەگاى بارزانى: سەرۆک بارزانی بەبۆنەى جەژنی "جەمایێ" پەیامێکى بڵاوکردەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بارەگاى بارزانى ڕایدەگەیەنێت سەرۆک بارزانی بەبۆنەى جەژنی "جەمایێ" پەیامێکى بڵاوکردەوەو  پیرۆزبایی لە هەموو ئێزدییانی کوردستان دەکات,

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 06ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەمایێ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو ئێزدییانی کوردستان و جیهان دەکەم."

سەرۆک بارزانی دووپاتی کردووەتەوە "ئێزدییەکان بەشێکی خۆشەویست و دانەبڕاوی گەلی کوردستانن. دوای هەموو ئەو ناخۆشی و سەختییانەی بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانماندا هات، و دواتر ئەو بارودۆخە نایاسایی و نائاساییەی کە چەندین ساڵە بەسەر شەنگال و ناوچەکانیاندا سەپێنراوە و جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە، بەڵام بە باوەڕ و خۆڕاگرییەکی مەزنەوە، کوردانی ئێزدی جەژن و بۆنە ئایینییەکانیان بە ئارامی و ئازادانە بەڕێوە دەبەن."

لەم بۆنەیەدا، سەرۆک بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە "ئەرکی هەموو لایەکە کار بکەن بۆ پاراستن و بەهێزکردنی فەرهەنگ و کولتووری پێکەوەژیان و یەکڕیزی لەنێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستاندا."

پەیاما پیرۆزباهیا سەرۆک بارزانی بۆ جەژنا جەمایێ یا خوشک و برایێن ئێزدی:

ب ناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان

ب هەلکەفتا جەژنا جەمایێ، پیرۆزباهیێن خوەیێن گەرم ئاراستەی هەمی ئێزدیێن کوردستانێ و جیهانێ دکەم.

ئێزدی بەشەکی خۆشەویست و نەڤەقەتیایێ گەلێ کوردستانێنە. پشتی وان هەمی نەخۆشی و زەحمەتیێن بسەر خوشک و برایێن مەیێن ئێزدی دا هاتین و پاشی ئەو رەوشا نە یاسایی و نە ئاساییا چەندەها سالە بسەر شنگالێ و دەڤەرێن واندا هاتینە سەپاندن کو جهێ نیگەرانیا مەیە، بەڵێ ب باوەڕی و خوەڕاگریەکا مەزن کوردێن ئێزدی جەژن و هەڵکەفتێن خوە یێن ئۆلی ب ئارامی و ئازادانە ب رێڤە دبەن.

ب ڤێ هەلکەفتێ داکۆکیێ دکەم کو ئەرکێ هەموو ئالیەکیە کاربکەن ژبۆ پاراستن و بهێزكرنا  فەرهەنگ و کلتوورێ پێکڤەژیان و ئێکڕێزیا دناڤبەرا هەمی پێکهاتێن ئۆلی و نەتەوی ل کوردستانێ.

جەژنا وە پیرۆز و بمینن دخێر و خۆشیاندا.

مەسعود بارزانى

6ی تشرینا ئێکێ 2025

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار