نێچیرڤان بارزانی و ئەسعەد شەیبانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
8 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەى سووریا کۆبووەوەو په‌يوه‌ندييه‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، هه‌ر لە چوارچێوەی كارنامه‌كه‌يدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەى سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.
هەر لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، باس لە دۆخی مرۆیيی ئاوارەکان و برەودان بە دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ وڵات کرا. به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی سووریا ستایشی ڕۆڵی سه‌ركردايه‌تيى هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ڕێككه‌وتنى ديمه‌شق و هه‌سه‌ده و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و هەوڵەکانيان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هيواى سه‌ركه‌وتن و ئارامى و سه‌قامگيریى بۆ سووريا خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سوورياى يه‌كگرتوودا كرده‌وه.
