جه‌مال كۆچه‌ر: مووچه‌ى مانگانه دابینده‌كرێت
11 كاتژمێر لەمەوپێش
- ئه‌و دواكه‌وتنه‌ى له مووچه‌ى مانگى یه‌ك روویدا له 12 ساڵى رابردوودا یه‌كه‌مجاره.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به هاوڵاتى راگه‌یاند، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه گرفتیان له دابینكردنى پاره بۆ مووچه نییه.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا مووچه‌ى مانگى شوبات دواده‌كه‌وێت، كۆچه‌ر وتى، "ئه‌مڕۆ 15ى مانگه هێشتا زۆر زووه بۆ باسكردن له دواكه‌وتن یان دوانه‌كه‌وتنى مووچه".
باسى له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گرفت له‌باره‌ى دابینكردنى نه‌ختینه هه‌یه, به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا عێراق مووچه ده‌دات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو روویدا له ماوه‌ى 12 ساڵى رابردوودا كه له به‌غداد بووه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
