شەپۆلێکی بەفرو سەرماو سۆڵەیەکی تووند بەڕێوەیە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
شاڵاو هیدایەت شارەزاى کەشناسى ڕایدەگەیەنێت: لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 24 ی ئه م مانگەوەو بەولاوە تاکۆتایی ئەم مانگەوە جارێکی تر شەپۆلێکی باران بارین له م مەودایه تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەوتەى ئەو شارەزایەى کەشناسی، سەڕەرای ئەوەی کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلی تاڕادەیەک گەرماو کەشی بەهاری بەردەوام بێت تاوەکو ناوەڕاستی هەفتە وە خێرایی باش بەزۆری لەسەرخۆ ، بەڵام لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 24 ی ئه م مانگەوەو بەولاوە تاکۆتایی ئەم مانگەوە جارێکی تر شەپۆلێکی باران بارین له م مەودایه تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بۆ نزیک کۆتایی هەفتەی ترو بەولاوە سەرمایه کی توندو ڕاستەقینەیی زستانیش دەگەرێتەوە ناوچەکان پلەکانی گەرما بەڕێژەی 15 تاوەکو 18 پلەی سیلیزی دادەبەزنەوە،
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو، سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاستەو بارستە هەوایه کی ساردی جەمسەری باکور تێکەڵ بەشەپۆل دەبێت تایبەت لەدوای ناوەڕاستی شەپۆلەکەو بەولاوە گرنگ گەر بارسته هەوایەکە بەسەر دەریای ناوه ڕاستدا بێتە سەر ناوچەکانمان باران زیاتر دەبێت لەبەفرو بەڵام گەر بەسەر دەریای ڕەشو تورکیادا داخڵ بێتو بێته ناوچەکان لەگەڵ شەپۆل ئەوا هاوشێوەی شەپۆله کانی پێشتر بەفری بەرفراوان دەبێ و دەگاتەوە سەنتەرەکانیش .
