هاوڵاتى فهرماندهیی ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكان رایگهیاند، ههردوو لایهنی عیراق و ئهمریكا رێككهوتن تا كۆتایی ئهم مانگه ئهمریكا یهكه جهنگییهكانی له بنكه سهربازییهكانی ههولێر و عهین ئهسهد بكێشێتهوه. ئەمڕۆ ههینی 17ی ئهیلوولی 2021، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "رۆژی پێنجشەممە لە بەغدا کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی تەکنیکیی سەربازیی عێراق، بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شمەری، یاریدەدەری فەرماندەی پڕۆسە هاوبەشەکان و هاوتا ئەمریکییەکەی، جۆن برینان، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەڕێوەچوو، ئەمەش لەچوارچێوەی دانوستاندنە تەکنیکییەکانی بواری ئاسایش کە پێشتر لە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق رێکەوتنی لەسەرکراوە، لەبارەی گواستنەوەی رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزی ناشەڕکەر لە عێراق، ئەمەش بەپێی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی رۆژی 22ی تەمووزی ئەمساڵ". بەپێی راگەیێندراوەکەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: "هەردوولا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی یەکە شەڕکەرەکان و توانا سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی عەین ئەسەد و هەولێر. ئەو کەمکردنەوەیە، دەبێ تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول جێبەجێ بکرێت. هەروەها ئاستی فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بارەگای سەرکردایەتی بە فەرماندەیی ئەفسەرێک بە پلەی فەریق، کەمدەکرێتەوە بۆ بارەگایەکی بچووکتر بە فەرماندەیی ئەفسەرێک بە پلەی لیوا، لەپێناو بەڕێوەبردن و پشتگیری و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و راوێژ". وەک لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: "هەردوولایەن دووپاتیانکردووەتەوە لەوەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر بانگهێشتنامەی عێراق بووە و پشت دەبەستێت بە دابینکردنی پاراستن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەپێی یاسا و رێوشوێنە نێودەوڵەتییەکان، بەشێوەیەک کە گونجاوبێت لەگەڵ سەروەریی عێراقدا".
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوومەوە. چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێکرد وەک پەیوەندیيهكانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست باسكرد". نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی نێوانیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی:" خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوومەوە. چەند بابەتێکی گرنگمان تاوتوێکرد وەک پەیوەندیيهكانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. نیجیرڤان بارزانی هەروەها سوپاسی سەرۆکوەزیران دەکەم "بۆ پشتگيريى بەڕێزیان بۆ پتهوكردنى پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق بهتايبهتى له بوارى ئابووريدا". لەکۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاڵای بەریتانیا و عێراق و هەرێمی کوردستان دانرابوو و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە گەرمیی بەخێرهاتنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەریتانیا و لەو ڕۆژەوە تائێستا كۆبونەوەی لەگەڵ چەندین بەرپرس و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەدا كردووە.
هاوڵاتى جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم رایگهیاند: " داوا لە لایەنە ئەمنییەكان دەكەم؛ شەو و رۆژ بخەنە سەر یەك لەپێناو دەستگیركردنی تاوانباران و رادەستكردنیان بە دادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن ئەمڕۆ ههینی 17ی ئهیلوولی 2021، قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: "بەتوندی ئیدانەی تیرۆر كردنی (شوكری سەرحەد) دەكەم، كە ئەمڕۆ لە سلێمانی تیرۆر كرا". ئهوهشی وتووه: "داوا لە لایەنە ئەمنییەكان دەكەم؛ شەو و رۆژ بخەنە سەر یەك لەپێناو دەستگیركردنی تاوانباران و رادەستكردنیان بە دادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن". قوباد تاڵهبانی دوپاتی لهوهشكردووهتهوه، كە سلێمانی شاری ئارامی و سەقامگیرییە بۆ ھەمووان، و ھەموو كەسێكیش دەتوانێت لە ژێر سایەی ئارامی و ئاسایشی ئەم شارە ژیانی خۆی گوزەر بكات بێ ھیچ جیاوازییەك. شوکری سەرحەد ئەمڕۆ بهیانی ئهمڕۆ لە گەڕەگی چوارچرای شاری سلێمانی، لەلایەن كهسانی نهناسراوهوه تیرۆركراو میدیاكانی نزیك لە پەكەكە رایانگەیاند:" دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر کورد و نرخەکانی، دوای ئەوەی دوێنێ هاوڵاتییەکی باکووری کوردستانی کردە ئامانج، ئەمڕۆش شۆڕشگێڕێکی کوردی لە شاری سلێمانی تیرۆرکرد.
شاناز حەسەن بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر هۆتێلێک بەناوی هۆتێل فەرید دەسووتێت و بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ ههینی 17ی ئهیلوولی 2021، سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە هاوڵاتی وت:" دوو ژنی سوری لە روداوەكەدا خنكاون و گیانیان لەدەستداوە و تەنیا پاسپۆرتەكەیان بەجێماوە، بۆیە پۆلیس لەو ڕێگەیەوە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە تەواو وردەكاری روداوەكە و هۆكاری ئاگرەكە بۆ وا زوو بەو شێوە خێرایە تەشەنەی كردووە". وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد لە ڕوداوی ئاگرەكەوتنەوەكەدا دوكانێكیش لەبەشی پێشەوەی هۆتێلەكە بوە سوتاوە و یەك ئوتۆمبێل و ماتۆرسكیلێك سوتاوە و زتی:"زیانەكان تائێستا هەژمار نەكراون ئەمانە تەنیا زانیاری سەرەتاین". سەركەوت كاڕەش ئەوەشی رونكردەوە ئەو ئوتۆمبێلەی سوتاوە لەجۆری كیا بووە. ناوبراو وتیشی:" لەسەرەتای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە بەردەم هۆتێلەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن و رێگە نەدەن ئاگرەلە تەشەنە بستێنێت بۆ نهۆمەکانی دیکە و هۆتێلەکە بە تەواوی بسووتێت". سەركەوت كاڕەش جەختی لەوەشكردەوە بە 6 تیمی بەرگری شارستانی هەوڵی ڕزگاركردنی ئەو كەسانە دراوە كەلە ناو هۆتێلەكەدا بون. ئەو شوێنەی کە ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە نهۆمی خوارەوەی هۆتێلەکە بووە و وەک شوێنێکیش بووە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل و کەرەستەی رەنگکردی خانوو. هۆتێل فەرید، لە شەقامی 30 مەتری هەولێرە، یەکێکە لە هۆتێلە کۆنەکانی هەولێر.
هاوڵاتى کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە ڕایگەیاند:"ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان هێرش دەکەنە سەر نیشتمانپەروەرانی باکووری کوردستان و هەڤاڵانمان، هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکری سەرحەد) بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵەکەیدا لە شاری سلێمانی، بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکرا ئەم کردەوە دڕندانەیە نەک هەر هێرشکردنە بۆسەر ئێمە، هێرشکردنە بۆسەر هەموو خەڵکی باشوور و سەقامگیریی سلێمانی”. ئەمڕۆ ههینی 17ی ئهیلوولی 2021، کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە لەژێر ناوی “ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە بۆ ڕای گشتی” لەسەر تیرۆرکردنی شەهید شوکری سەرحەد،ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیاندراوی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەکەکە:... “ڕێکخستنی کۆنترای دەوڵەتی فاشیستی تورک (میت) و کۆنتراکانی نۆکەری سەربە میت، ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان هێرش دەکەنە سەر نیشتمانپەروەرانی باکووری کوردستان و هەڤاڵانمان، هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکری سەرحەد) بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵەکەیدا لە شاری سلێمانی، بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکرا، هاوڕێمان یاسین بولوت بەیانی ئەمڕۆ ماڵەکەی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بچێتە نەخۆشخانە، لەم کاتەدا کۆنترایەکی تورک لە پشتەوە لێی نزیک بوویەوە، تەقەی لێکرد و شەهید بوو، ئەم کردەوە دڕندانەیە نەک هەر هێرشکردنە بۆسەر ئێمە، هێرشکردنە بۆسەر هەموو خەڵکی باشوور و سەقامگیریی سلێمانی”. ‘پلانی بۆداڕێژرابوو’ ڕۆژێک بەر لە ئەم کردەوە دڕندانەیە، هەمان هێز لە شوێنی کارەکەی هێرشیان کردە سەر نیشتمانپەروەری کورد فەرهاد بارش قۆندو کە پەنابەرێکی سیاسی باکوورە، ئەم دوو ڕووداوە بەدوای یەک نیشانی دەدات کە ئەردۆغانی فاشیست و میتی تورک بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو دەستیان بە زنجیرەیەک کوشتار و کۆمەڵکوژی سیاسی کردووە، میتی تورک زۆر بە ئاسانی و ئازادانە تیرۆری دەوڵەتی ئەنجام دەدات، بۆیە پێش هەموو شتێک پێویستە حکومەتی باشوور و بەرپرسانی هەرێمی سلێمانی دەستبەجێ ڕاگەیەنراوی بەپەلە بڵاوبکەنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر، ئەم هێرشە دڕندانەیە دژی گەلەکەمانە لە سلێمانی، دژی سەقامگیری و ئاسایشی ئەم شارەیە، ئەگەر دەوڵەتی تورکی فاشیست بتوانێت لە هەر پارچەیەکی کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، ئەوە پێویستە ئێمەی کورد هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت و دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرینە بەر، ئەگەر هیچ هەڵوێستێک بەرامبەر ئەو کردەوانە نەبێت، ئەوا بکوژەکان دەستبەجێ دەستگیر ناکرێن و تەشهیر نابن و بکوژەکان لەوەوە هێزی زیاتر وەردەگرن. بانگەوازیی بۆ خەڵک و حزبەکان ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی خاوەنداری لە یادەوەریەکانی هەڤاڵمان دەکەین کە ٤٠ ساڵە بۆ گەلی کورد خەبات دەکات و وڵامی دوژمن دەدەینەوە، هەڤاڵمان کە لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدایە، ساڵانێکە بە ڕۆح و گیان کاری بۆ تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان کردووە و بەو جۆرە بە شێوەیەکی شۆڕشگێڕانە کاری کردووە، هاوڕێمان یاسین بولوت (شوکری سەرحەد) کە تەمەنیشی هەبوو و لەگەڵ ئەوەی کە نەخۆش بوو، ڕەنجێکی گەورەی داوە، بەم دواییانە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە چووەتە سلێمانی و لەوێ دەیویست چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام دەوڵەتی فاشیستی تورک، کە فەرمانی کوشتنی هەموو کوردێکی داوە، لە ناوەڕاستی شەقامدا هێرش دەکاتە سەری و شەهیدی دەکات، دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لە هەڤاڵ یاسین بوڵوت بکات کە شایەنی تێکۆشانەکەی بێت، پێش هەموو شتێک گەلی نیشتمانپەروەری ئێمە لە باشوور، داوا لە هەموو حزب و هاوڵاتیان دەکەین کە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و خاوەنداری لە شەهید یاسین بولوت بکەن و هەڵوێستیان هەبێت، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی دەست ئەم کردەوەیە لەبیر ناکەین و خاوەنداری لە یادەوەریەکانی هەڤاڵمان دەکەین.
هاوڵاتى وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند:" لە هێرشی سەرکەوتودا لە پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار، کەرکوک و سلێمانی بۆ سەر تیرۆریستانی داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری عێراق و ئاسایشی سلێمانی نۆ تیرۆریست دەستگیرکراون". ئەمڕۆ ههینی 17ی ئهیلوولی 2021، وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا رایگەیاند: " لە زنجیرەیەک هێرشی سەرکەوتودا لە پارێزگاکانی بەغدا، ئەنبار، کەرکوک و سلێمانی بۆ سەر تیرۆریستانی داعش، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری عێراق و ئاسایشی سلێمانی نۆ تیرۆریست دەستگیرکراون". وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سوربونی هێزە عێراقییەکان و پابەندبونی هاوپەیمانێتیەکەی بۆ زامنکردن و بەهێزکردنی سەلامەتی و پاراستنی خەڵکی عێراق راگەیاندوە.
هاوڵاتى كادرێكى پارتى كرێكارانى كوردستان(پهكهكه) له سلێمانى تیرۆركرا بهپێى زانیاریه سهرهتاییهكان كادرهكهى پهكهكه ناوى (شوكور سهرحهده) لهگهڕكى چوارچرا تیرۆركراوه. ئەمڕۆ ههینی 17ی ئهیلوولی 2021، كادرێكى پارتى كرێكارانى كوردستان پهكهكه له سلێمانى تیرۆركرا له نزیك بنكهى پۆلیسى چوارچرا تیرۆر كراوهو ناوى (شوكور سهرحهده) له ئێستادا تهرمهكهى له پزیشكى دادى سلێمانیه. ههر بهپێى ئهو زانیاریانه، ئهو كادرهى تیرۆركرا بهرپرسى كۆمیتهى شههیدانى پهكهكهیه له باشورى كوردستان. تائێستا هیچ لایەنێك بە فەرمی لەسەر روداوەكە لێدوانی نەداوە، بەڵام میدیاكانی نزیك لە پەكەكە دەوڵەتی توركیا بە ئەنجامدەری كوشتنی كادریدەكەیان لە سلێمانی تۆمەتبار دەكەن.
هاوڵاتى بەرپرسی کاروباری راگەیاندن و میدیاکانی رەوتی سەدر، بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە موقتەدا سەدر دەکات، رێگری لەو ئەندام و بەرپرسانە بکرێت، بەبێ ئاگاداری ناوەندی راگەیاندنی رەوتی سەدر قسە بۆ میدیاکان دەکەن ئەمڕۆ ههینی 17ی ئهیلوولی 2021، حەیدەر جابری، بەرپرسی کاروباری راگەیاندن و میدیاکانی رەوتی سەدر، بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە موقتەدا سەدر دەکات، رێگری لەو ئەندام و بەرپرسانە بکرێت، بەبێ ئاگاداری ناوەندی راگەیاندنی رەوتی سەدر قسە بۆ میدیاکان دەکەن. جابری لەو نووسراوەیدا نووسیوویەتی: "دوای ئەوەی شەرەفی سەرپەرشتیکردنی راگەیاندن و میدیاکانی رەوتی سەدرم پێبەخشرا، لە رێگەی ئەو دەسەڵاتەی پێمدراوە، چەند کەسێکی پسپۆڕم راسپارد بۆ ئەوەی لێدوان بۆ میدیاکان بدەن و لە شاشەی تەلەڤزیۆنەکان دەربچن، سەرباری ئەم پابەندییە و رێکخستنی تەواوی کارەکان، کەچی چەند ئەندام و بەرپرسێک بەبێ ئاگاداری ئێمە و بێ پرس لە شاشەکان دەرکەوتوون و چەند لێدوانێکی نابەرپرسانەیان داوە، ئەمەش بووەتە هۆکاری پشێوی. لێرەوە داوا و پرسیاری هەڵوێستی سەماحەتتان دەکەم". موقتەدا سەدریش لەسەر نووسراوەکەدا هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە و نووسیوویەتی: "جگە لە چوارچێوەی فەرمی و ناوەندیی دیاریکراو بۆ کاری راگەیاندنەکان، کەس بۆی نییە بەبێ ئاگاداری و پرسی ناوەندی راگەیاندن لێدوان بدات و قسە بکات بۆ میدیاکان. هەر کەسێک پێچەوانەی ئەمە کاربکات، نوێنەرایەتیی ئێمە ناکات و پێویستە لە رووی کارگێڕییەوە سزا بدرێت، چونکە ئەو کەسانە کارەکان تێکدەدەن و دەست نادەن بۆ کاری رێکخراوەیی. ئەم بڕیارە بۆ تەواوی میدیاکانە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەگرێتەوە".
هاوڵاتى لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر هۆتێلێک بەناوی هۆتێل فەرید دەسووتێت و بەهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستداوە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و نەیانهێشتووە هۆتێلەکە بەتەواوی بسووتێت. لە ژوورێکی نهۆمی خوارەوەی هۆتێلەکە دوو ژن کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون ماونەتەوە. یەکێک لەو ژنانە بەدوای کاردا دەگەڕا و داوایکردووە بۆ ماوەیەک لەو هۆتێلە بمێنێتەوە. ژنێکی دیکەش بەیانی هاتووە بۆلای و کاتێک لەخەو هەڵساون بۆ ئەوەی نانی بەیانی ئامادە بکەن، غازێکیان پێکردووە و بەهۆی تەقینەوەی غازەکە ئاگرکەوتووەتەوە و هەردووکیان سووتاون و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە. ئەو شوێنەی کە ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە نهۆمی خوارەوەی هۆتێلەکە بووە و وەک شوێنێکیش بووە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل و کەرەستەی رەنگکردی خانوو. نزیکەی 25 کەس لە هۆتێلەکەدا بوون و تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە هەموویان رزگاربکەن.
نامۆ سەربەست نزیكەی 300 كاندیدی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق بەربژێری 20 گروپ و میلیشیای چەكدارین و لەبەرانبەردا كاندیدە سەربەخۆ مەدەنییەكان هەڕەشەیان لەسەرەو داوای كشانەوەیان لێدەكرێت. بەپێی ماددەی 9ی دەستوری عێراق، هەر لایەنێك خاوەنی هێزو میلیشیای چەكداربێت، بۆی نییە بەشداریی هەڵبژاردنەكان بكات، بەڵام ئەو ماددەیەی دەستور پێشێل كراوەو میلیشیا چەكدارەكان بە فەرمی سەدان كاندیدیان هەیە. بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەهەڵبژاردنەكانی 10ی تشرینی یەكەمدا سێ هەزارو 249 كاندید كێبڕكێ لەسەر 329 كورسی پەرلەمان دەكەن كەنوێنەری 21 هاوپەیمانی و 109 پارتی سیاسین و دابەشبوون بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا. رەوتە مەدەنییەكان و كاندیدە سەربەخۆكان بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لێیان دەكرێت و ئەو فشارانەی دەیخەنە سەریان بۆ كشانەوە لەزیادبووندایە. موئەید ئەلجحێشی شارەزای ئەمنی و سیاسی عێراقی بەماڵپەڕی عەرەبی 21ی راگەیاند:»سیاسییە عێراقیەكان پابەند دەبن بەدەستورەوە و دواتر پێشێكلی دەكەن، چونكە ماددەی 9ی دەستور دەڵێت نابێت هیچ پارتێك كەگروپی چەكداری هەبێت بەشداریی هەڵبژاردن بكات، كەواتە بۆ لێپێچینەوە لەوانە ناكرێت؟ ئەوە پێشێلكارییەكی ئاشكرا نییە؟» جحێشی روونیشیكردەوە كە لەسەدا 90%ی كاندیدی گروپەكان بە سیفەتی سەربەخۆبوون چوونەتە هەڵبژاردنەكانەوە، راشیگەیاند:» ئەو 300 كاندیدە چانسی زۆر گەورەیان هەیە، چونكە حەشدی شەعبی كۆنترۆڵی قەزاو ناحیەكانی چەند پارێزگایەكی كردووە، بەتایبەتی لەنەینەوا و بەدانیشتوانی چەند گوندێكیان وتووە كە دەبێت چەند كەسێكی دیاریكراو هەڵبژێرن و ئەگەر وا نەكەن ئەوا چارەنووسیان ئاوارەكردن دەبێت». «بەلایەنی كەمەوە 75 كاندیدی میلیشیاكان كورسی بەدەستدەهێنن و هێزە مەدەنییەكان چانسێكی گەورەیان نییە لەهەڵبژاردنەكاندا، چونكە واقع دەڵێت دەسەڵات لای میلیشیاكانە و ئەوانیش هەڕەشە لەهەر كەسێك دەكەن لەگەڵ خۆیاندا نەبێت»، موئەید ئەلجحێشی شارەزای ئەمنی و سیاسی عێراقی وادەڵێت. گروپە چەكدارییە بەشدارەكان و كاندیدەكانیان: گروپەكانی هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری: هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری بەرپرسی رێكخراوی بەدر، كە یەكێكە لەگەورەترین گروپە چەكدارەكانی ناو حەشدی شەعبی و 13 لیوای حەشد پێكدەهێنێت و چەكدارەكانی بەنزیكەی 24 هەزار كەس دادەنرێن، لەزۆرینەی پارێزگاكان بەشداری هەڵبژاردنەكانەو 73 كاندیدی هەیە. هاوپەیمانێتییەكە شەش رەوت لەخۆدەگرێت دیارترینیان بریتییە لەڕەوتی سادقون كە باڵی سیاسی عەسائبی ئەهلی حەقە و قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات، عەسائب دوو لیوای لەحەشددا هەیەو چەكدارەكانی بەنزیكەی 10 هەزار دەخەمڵێندرێن. هەروەها گردبوونەوەی سەند بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد ئەلئەسەدی بەرپرسی كەتائبی جوندول ئیمام لەخۆدەگرێت كە لیوایەكی حەشدیان هەیە. هاوكات بزوتنەوەی جیهادو بیناو بەسەرۆكایەتی حەسەن رازی بەرپرسی سەرایای جیهادو لیوای 17ی حەشد. رەوتی سەدر بەڕابەرایەتی موقتەدا: رەوتی سەدر كە لەژێر ناوی هاوپەیمانیی سائیروندا بەشداری هەڵبژاردنەكانە، لیوایەكی لە حەشددا هەیە بەناوی سەرایا ئەلسەلام كە بە 15 هەزار چەكدار دادەنرێن و 95 كاندیدیان هەیە لەهەڵبژاردنەكاندا. ئەو باڵە سەربازییانەی یەكەمجارە بەشداریدەكەن: هەندێك لەگروپەكان بۆ یەكەمجارە باڵی سیاسی دروستدەكەن و بەشداریی هەڵبژاردنەكان دەكەن، ئەوانیش بریتین لە: بزوتنەوەی حقوق كە سەر بەكەتائبی حزبولای عێراقییە و حسێن موئنس سەرۆكیەتی. موئنس تۆمەتباری سەرەكییە لەكوشتنی هشام هاشمی شارەزای ئەمنی و ستراتیجیداو دەوترێت ئەو كەسەیە كە خۆی بە ئەبوعەلی ئەلعەسكەری دەناسێنێت و تویتە ئاگرینەكانی دەیان كێشەی گەورەی ناوەتەوەو چەند مانگێك لەمەوبەر، دوای بەئامانجگرتنی ناوچەی سەوز بەئاشكرا هەڕەشەی لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران كرد. بزوتنەوەكە 40 كاندیدی هەیە لە هەڵبژاردنەكاندا و لیوایەكی هەیە لەحەشد هەشت هەزار چەكدار لەخۆدەگرێت. هاوكات كەتائب لەنەوچەی جرف ئەلسەخر بڵاون كە لەدانیشتوانی مەدەنی چۆڵكراوەو تەنانەت وەزیری ناوخۆ و حەیدەر عەبادی لەكاتێكدا سەرۆك وەزیران بوو رێگەیان پێنەدرا سەردانی بكەن و لەم دواییانەشدا چەند پەرلەمانتارێك ویستیان سەردانی بكەن، بەڵام بۆ ماوەی شەش سەعات دەستبەسەركران و لەلایەن كەتائبەوە لێكۆڵینەوەیان لێكرا. بزوتنەوەی عێراقی نیشتیمانی پارتێكی تری نوێیەو محەمەد ئەلشەمەری فەرماندە لەكەتائبی ئیمام عەلی سەرۆكایەتی دەكات كە خاوەنی لیوایەكی حەشدە و 24 كاندیدی هەیە. مانگی ئایاری رابردوو بەهۆی دەستگیركردنی قاسم موسڵح فەرماندە لە حەشدی شەعبی، كەتائبی ئیمام عەلی مانۆڕێكیان لەبەردەم ناوچەی سەوزدا كردو هەڕەشەی چوونە ناوەوە و داگیركردنیان كرد ئەگەر ئازادی نەكەن. بزوتنەوەی تەحەدی بەسەرۆكایەتی كەسێكە بە ئەبو عەلی دەراجی بانگ دەكرێت، بەڵام تائێستا ناوە راستییەكەی نەزانراوەو شەش كاندیدی هەیە. دەراجی بەرپرسی كەتائبی ئەبی فەزڵ ئەلعەباسە كەگروپێكی چەكدارییە و سەر بەحەشدی شەعبیش نییە، بەڵام بەشداریی شەڕی دژی داعشی كردووە. لەلایەكی دیكەوە هاوپەیمانیی قادرون بەسەرۆكایەتی حەسەن حەسناوی ئەمینداری گشتیی هێزەكانی ئیمام، خاوەنی گروپێكی چەكدارین كە سەر بەحەشد نین، بەڵام بەشداری شەڕی داعشیان كردووە. هاوپەیمانییەكە هەردوو رەوتی سیقە و ئەلئەبرار ئەلوەتەنی لەخۆدەگرێت و 26 كاندیدی هەیە. كاندید یوسف حەسناوی سەرۆكایەتی پارتی تۆڵەی خودای ئیسلامی دەكات كە پارتێكە تۆمەتبارە بەڕاوەدونان و بەئامانجگرتنی چالاكوانەكانی بەسرەو سێ كاندیدی هەیە. پەرلەمانتار فالح ئەلخوزاعی كە یاریدەدەری جیهادیی كەتائبی سەید ئەلشوهەدایە، لە بزوتنەوەیەكی نوێدا بەشداری دەكات بەناوی قادمون. چەند مانگێك لەمەوبەر بەپێی ئەو دانپێدانانانەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردساتن بڵاویانكردەوە، كەتائب تۆمەتباركرا بە هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی هەولێر. حەشدەكانی ڕۆژئاوا: لەپاڵ ئەو گروپە شیعییانەدا، چەند رەوت و كەسایەتییەكی سوننە بەشدارن لە هەڵبژاردنەكاندا كەگروپی چەكداری و حەشدی عەشایەرییان هەیە و هەندێكیان سەر بەحەشدی شەعبین، ئەوانیش بریتین لە: رەوتی محافزون كە یەكەم جارە بەشداری دەكات و وائل شمەری فەرماندەی حەشدی بەرگری سەرۆكایەتی دەكات و 12 كاندیدی هەیە. حەشدی بەرگری زۆرینەی لەعەشایەرە سوننەكان پێكدێت كە پارێزگاریی لەهەندێك ناوچەی ئەنبار دەكەن بەتایبەتی دوای ئازادكردنی لەداعش. لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتی پێشكەوتندا كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكات، سێ كەسایەتی هەیە كە حەشدیان هەیە لەئەنبار ئەوانیش، عیسا ئەلسایر فەرماندەی لیوای درعی فەلوجە. رافع ئەلفەهداوی بەرپرسی حەشدی نخوەت ئەلنەشاماو پەرلەمانتار نەعیم ئەلگعود سەرۆكی حەشدی ئەلبو نەمر. هاوكات، عەبدوڵا جغیفی، بەرپرسی هێزەكانی ئەحرار ئەلفرات لەڕۆژئاوای ئەنبار، لەسەر لیستی هاوپەیمانیی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشوو خۆی كاندید كردووە. لەپارێزگای نەینەوا سێ كاندیدیان هەیە كە یەكێكیان وەزیرە و یەكێكیان سەرۆكی لیستەو هەرسێكیان خاوەنی حەشدی عەشایەرین، ئەوانیش، فەلاح زێدان وەزیری پێشوی كشتوكاڵ لەسەر لیستی تەقەدوم، كە لێپرسراوی حەشدی لەهیبە لەباشوری موسڵ. پەرلەمانتار عەبدول رەحیم شەمەری بەرپرسی حەشدی نەوادر لەڕۆژئاوای موسڵ لەگەڵ هاوپەیمانیی ئەلعەقد ئەلوەتەنی بەسەرۆكایەتی فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، هەروەها ئەحمەد ئەل جبوری پەرلەمانتاری نەینەوا كەسەرۆكایەتی بزوتنەوەیەكی نوێ دەكات بەناوی حەسم و سەرپەرشتیاری حەشدی فرسان ئەلجبورە لەڕۆژئاوای موسڵ. كۆتاكان: لەكۆتای پێكهاتەكاندا دیارترین ركابەر لەسەر كورسی مەسیحییەكان رەیان كلدانییە كە فەرماندەیەكی باڵایە لەحەشدی شەعبی و لێپرسراوی فەسیڵی بابلیونە لەحەشد، بابلیون پێنج كاندیدیان هەیە، دیارترینیان ئیڤان یەعقوب وەزیری كۆچ و كۆچبەرانە. ركابەرێكی تر كە لەسەر كۆتای شەبەكە بریتییە لە وەعد قەدو، لەچوارچێوەی خۆكاندیدكردنە تاكەكاندا (واتە لەچوارچێوەی لیستدا نییە). قەدو تۆمەتبارە بەوەی زیاتر لەجارێك فڕۆكەخانەی هەولێری كردووەتە ئامانج، پێشتر سەرۆكایەتی لیوای 30ی حەشدی شەبەكی دەكرد لەدەشتی نەینەوا، بەڵام بەهۆی ئەو تۆمەتانەوە كازمی دوریخستەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ناوەندەكانی راگەیاندن هێشتا ئەو كۆنترۆڵی فەسیڵەكە دەكات، بەتایبەتی دوای مردنی ئەبو جەعفەر شەبكیی جێگرەوەی.
شاناز حەسەن پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" بڕیاره سبهینێ ههینی، یهكهم كاروانی ئهو بهنزینه بگاته سلێمانی كه وهزارهتی نهوتی عێراق بۆ شارهكانی ههرێمی كوردستان تهرخان كردوه". ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی". پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە:" نرخی فرۆشتنی بەهاوڵاتیان بە ٦۹٠ دینار دیاریکراوە و دەبێت بەو نرخە لە بەنزینخانەكاندا بفرۆشرێت". ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و بەپێی جۆری بەنزینەکە نرخی جیاوازی لەسەر دانراوە. پێشووتریش کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتر بەنزینە و تەنیا نەوتی خاو بدرێتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان، کێشەی گرانیی بەنزین چارەسەر دەبێت. هاوكات دوێنێ چوارشهممه جوتبار عادل، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند:" ئهو بڕه سوتهمهنییهی دێته ههرێمهوه بهشی پێداویستیی ناوخۆ ناكات و ههرێم پێویستی به شهش ملیۆن لیترهو له حكومهتی عێراقهوه تهنها یهك ملیۆن لیتر دێت، ئهمهش وایكردوه نرخی بهنزین بهرز بێت". بهگوێرهی نوسراوێكی وهزارهتی نهوتی عێراق، كه واژۆی ئیحسان موسا غانم بهڕێوهبهری گشتی دهستهی دابینكردنی بهنزینی لهسهره و رۆژی 28ی (ئاب/)ی 2021 دهرچوه تێیدا هاتوه، لهسهر بنهمای رهزامهندی وهزیری نهوت و داواكاری وهزارهتی سامانه سروشتیهكانی ههرێمی كوردستان، بههۆی ئهو بارودۆخه سهختهی ههرێم پێیدا تیپهڕدهبێت بڕیاردرا بڕی 1080 مهتر سێجا بهنزین له كۆمپانیای بهرههمه نهوتیهكانی پارێزگای نهینهواوه بۆ ههرێمی كوردستان بنێردرێت.
هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند:" لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس شەهیدبوون و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان و تەواوی گەلی کوردی نیشتیمانپەروەر دەکات". ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیندراوێکدا ناسنامەی چوار شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس-دا شەهیدبوون. لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس گورزی کەمەرشکێن لە سوپای دەوڵەتى داگیرکەرى تورک دراوە و بیرى لە ناوبردنی گەلى کورد جارێکی دیکە تێکشکێنرا. لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا لەبارەی قارەمانی ئەو چوار گەریلا شەهیدە هەپەگە ڕایگەیاندووە، هەریەکە لە باوەڕ، ئاگر، ئەتەکان و وڵات، بە بەرخۆدانى خۆیان داستانی قارەمانیان نوسیووە و ئەرکی شۆڕشگێڕی پێشەنگیان پێکهێنا. هەروەها دەشڵێن: ئەم چوار گەریلا شەهیدە لە هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس لە ڕیزەکانی پێشەوەیی بەرخودان جێگان گرت و بە فیداکارییەکى گەورەوە و شەڕیانکرد و لە کات و شوێنی جاوازدا شەهیدبوون. لەبارەى ناسنامە و کات و شوێنی شەهیدبوونی ئەو چوار گەریلایە هەپەگە بەمشێوەیەیە ئاماژەى پێداوە:- ناسناو، باوەڕ بۆتان ناو و پاشناو، حەسەن ئۆزەمەن شوێنی لە دایکبوون، سێرت دایک – باوک، هەتیجە- شەمسەدین کات و شوێنی شەهیدبوون، لە ٧ ى ئایاری ٢٠٢١ لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە. ناسناو، ئاگر تۆڵهەڵدان ناو و پاشناو، نوزاد محەمەد ڕەشاد شوێنی لەدایکبوون، حەسەکە دایک- باوک، گوڵناز- محەمەد ڕەشاد کات و شوێنی شەهیدبوونی، لە ٧ ى ئایارى ٢٠٢١ لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە. ناسناو، ئەتکان کۆنیا ناو پاشناو، حاجی ئایدن شوێنی لەدایکوون، شرناخ دایک و باوک، جەمیلە – حوسامەدین کات و شوێنی شەهیدبوونی، لە ٢٥ ى ئایارى ٢٠٢١ لە ناوچەى زاپ شەهیدبووە. ناسناو، وڵات ڕزگار ناو و پاشناو، ڤەدات یکوش شوێنی لەدایکبوون، ئیلەح دایک- باوک، سبیحە- مەحمەد زەکی کات و شوێنی شەهیدبوونی، لە ٣ ى ئەیلولی ٢٠٢١ شەهیدبووە.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا کۆبوومەوە، لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا وەکو باڵاترین دیپلۆماتی بەریتانیا و بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەوە پیرۆزباییم لێکرد". دەڵێت:" گفتوگۆمان لەبارەی چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەهێزەکانمان و پاڵپشتیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان کرد". ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، "لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا کۆبوومەوە، لە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیدا وەکو باڵاترین دیپلۆماتی بەریتانیا و بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەوە پیرۆزباییم لێکرد. ئێمە گفتوگۆمان لەبارەی چۆنێتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بەهێزەکانمان و پاڵپشتیی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، سەقامگیریی ناوچەکە و پرسە هەنووکەییەکانی دیکە کرد". لیز ترەس کە پێشتر وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بەریتانیا بوو، رۆژی چوارشەممە 15ی ئەیلوولی 2021 لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی حکومەتی بەریتانیا لەلایەن بۆریس جۆنسنەوە وەکو وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا. بەوەش، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیز ترەس لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا کە لەگەڵ سەرکردەیەکی جیهان ئەنجامی دابێت.
هاوڵاتى وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:" لە ناوچەی ڕێزان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر یەكەمین وێستگەی كارەبا بە وزەی خۆر دەكەنەوە، كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات كارەبای هەیە". ئهمڕۆ پێنجشهممه 16ى ئهیلولى 2021، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان ئەزموونێكی تازەیە بۆ ئەوەی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا سوود لە هەموو سەرچاوەكانی وزەی ئاو، سووتەمەنی و خۆر وەربگرێت". ئاماژەی بەوەشكرد، هەر زیادبوونێك لە بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەر شوێنێكی هەرێم، سود بەسەرجەم ناوچەكانی دیكە دەگەیەنێت. باسی لەوەشكرد، كە ئێستا لە چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستاندا كار دەكرێت و هەموویان لەپێناو دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دەبن.
هاوڵاتى ئەلیشیا کێرنس لە تویتێکدا رایگەیاند:" دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی داهاتوو بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان. ئەلیشیا کێرنس بە هاوپێچکردنی وێنەی خۆی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2021 لە تویتێکدا نووسیویەتی، "دوێنێ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو هاوڕێیەتییە لەمێژینەیەی لەنێوان وڵاتەکانماندا هەیە، هەروەها بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی داهاتوو بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان" لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا ئەو پەرلەمانتارەی بەریتانیا نووسیویەتی، "دڵخۆشم کە لیز ترەس، وەزیری نوێی دەرەوەمان لەگەڵ بەرێز سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە". ئەلیشیا کێرنس، پەرلەمانتاری بەریتانیا کە هاوکات ئەندامی لیژنەکانی کاروباری دەرەوە و ستراتیژیی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی بەریتانیایە، باس لەوە دەکات لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسیان لە پەیوەندی نێوان شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردووە، دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.لیز ترەس کە پێشتر وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بەریتانیا بوو، رۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی حکومەتی بەریتانیا، لەلایەن بۆریس جۆنسنەوە وەکو وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرا. بەوەش، لیز ترەس یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکو یەکەمین سەرکردەی دەرەوەی بەریتانیا ئەنجام دەدات.
