شاناز حەسەن بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی دەڵێت:» هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێم و وەزارەتی داراییەوە هەیە، بەڵام سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان پێیوابوو كە هیچ هەواڵێكی دڵخۆشكەر لەوبارەیەوە بوونی نییە. لەسەرەتای ساڵی 2014 و كاتێك حكومەتی هەرێم قەیرانی دارایی راگەیاند تائێستا كە زیاتر لەحەوت ساڵ دەكات پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتووە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی دەڵێت:» لە پرۆژە بودجەی 2021دا پلە بەرزكردنەوەی فەرانبەران وەك گرفتێكی میلاكات باسكراوە». سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە نەیویست ناوی بهێندرێت لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» لە بودجەی 2021دا پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران وەك گرفتێكی میلاكات باسكراوەو هیچ بڕە بودجەیەكی تایبەتی بۆ تەرخان نەكراوە». هەروەها وتیشی:» فەرمانبەر لەكاتی پلە بەرزكردنەوەدا شایستە داراییەكانی كە هەقی خۆیەتی بیدرێتێ، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی كە بەسەر هەرێمدا هاتووە پلەبەرزكردنەوە راگیرا و ئەمەش وایكرد چەندەها گرفت لەخانەنشین كردن و چۆنیەتی دابەشكردنی داهاتەكان و لەزۆر لایەنەوە كەموكوڕی دروست بوو لەموچەی فەرمانبەراندا». هاوكات ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو كە ئێستاش پڕۆژە بودجەیان ناردووە بۆ حكومەتی هەرێم، مەبلەغێكی دیاریكراویان دیارینەكردووە بۆ پلەبەرزكردنەوە، وتیشی:»هەوڵێكی باش هەیە لەلایەن حكومەتی هەرێم و وەزارەتی داراییەوە تا پلە بەرزكردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە». سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت:» هیچ هەواڵێكی دڵخۆشكەر نییە بۆ دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران». زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»لەو كاتەوەی پلە بەرزكردنەوەی موچەی فەرمانبەران راگیراوە، تائێستا بەردەوام لەلایەن ئێمەی پەرلەمانتارانەوە یاداشت دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران و هەوڵمانداوە لەپرۆژەی بودجەدا جێی بكرێتەوە، بەداخەوە تائێستا پڕۆژە بودجەكە نەهاتۆتە پەرلەمان تا كاری لەسەر بكەین». هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی پێشیوابوو بەردەوام وەك ئەركی خۆیان داوایان كردووە حكومەتی هەرێم پێداچوونەوە بكات و ئەو مافە شەرعی و یاساییەی فەرمانبەران جێبەجێبكات. زیاد جەبار وتیشی:»تائێستا هەواڵی دڵخۆشكەر نیە و چاوەڕێین، بەو پێیەی حەوت ساڵە پلە بەرزكردنەوە راگیراوە، بۆیە بێگومان كاریگەری لەسەر خەرجی حكومەت دەبێت چونكە گۆڕانكاریەكی زۆر لە موچەی فەرمانبەراندا روودەدات». هاوكات ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بەهاوڵاتى وت:»لەئێستادا هیچ پاساوێك بۆ راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی موچەی فەرمانبەران نیە، لەكاتێكدا كە سەرجەم فەرمانبەران پلە بەرزكردنەوەی ئەو حەوت ساڵەیان بۆ بكرێت شتێكی وا لەداهاتەكان ناگۆڕێت لەكاتێكدا دەقی یاسای چاكسازی وەك خۆی جێبەجێبكرێت». هەڵەدنی پێشنیاری بۆ حكومەتی هەرێم كرد بەپێی زیادبوونی داهاتەكان پلە بەرزكردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.
هاوڵاتى لەسەر داواکاری ئەمریکا حکومەتی ئۆگەندا ئامادەیی پێشاندا دوو هەزار هاوڵاتی ئەفغانی وەک پەنابەر بۆ ماوەیەك وەرگرێت. ئهمڕۆ چوارشهممه 18ی ئابی 2021، ئیستەر ئەنیاکۆن، وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی ئۆگەندا بۆ روبەڕوبوونەوەی کارەسات و پەنابەران بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاندووە:" حکومەتی ئەمریکا داوای لە سەرۆکی وڵاتی ئۆگەندا کردووە دوو هەزار پەنابەر وەرگرێت". ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەوان بۆ ماوەی سێ مانگ بە شێوەیەکی کاتی لێرە دەمێننەوە پێش ئەوەی حکومەتی ئەمریکا بیانباتە شوێنێکی تر." ئۆگاندا مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە وەرگرتنی خەڵکی بەهۆی گرژی ناکۆکییەوە و لە ئێستادا میوانداریی نزیکەی یەك ملیۆن و ٤٠٠ هەزار پەنابەر دەکات کە زۆربەیان خەڵکی باشوری سودانن. پێشتریش ئەلبانیا و کۆسۆڤۆ داواکارییەکی ئەمریکایان بۆ وەرگرتنی پەنابەری ئەفغانی بەشێوەیەکی کاتی قبوڵ کرد.
هاوڵاتى ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی و سیان لەبراكانی چوونە بەردەم دادگای سلێمانی و بە كەفالەت ئازادكران. بهیانى ئهمڕۆ چوارشهممه 18ی ئابی 2021، لاهور شێخ جهنگى هاوسهرۆكى یهكێتىو سیان لە براكانى، چونهته بەردەم دادگاو دواى ماوهیهك مانهوه، دواتر بە كەفالەت ئازادكران. لاهور شێخ جهنگى بە دە ئوتۆمبێلەوە لەگەڵ سیان لە براكانی لەبەردەم دادگای سلێمانی ئامادەبوون و دواتر ئازاد كران. لهڕۆژى 8ى تهمموزى 2021یشدا كێشهو ململانێكانى یهكێتى لهنێوان ههردوو هاوسهرۆكدا سەریهەڵدا و بەشێوەیەك كێشەكانی نێوان هاوسەرۆكان تا ئێستا بەردەوامیان هەیە. هاوكات ئەمڕۆ ژمارە (1931) ڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوكرایەوە و لە چاوپێكەتنێكدا یەكێك لەئەندامانی دەستەی نێوەندگرانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی زانیاری نوێ و نەبیستراو بۆ هاوڵاتى ئاشكرا دەكات و دەڵێت:»میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەردوو هاوسەرۆكان جیاوازە «. بۆ خوێندنەوەی تەواوی چاوپێكەوتنەكە سەردانی ئەم لینكە بكە:.. https://www.hawlati.co/page_detail?smart-id=20715
سازدانی: هاوڵاتى یەكێك لەئەندامانی دەستەی نێوەندگرانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی زانیاری نوێ و نەبیستراو بۆ هاوڵاتى ئاشكرا دەكات و دەڵێت:»میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەردوو هاوسەرۆكان جیاوازە «. نیكولا ئەشرەف شاڵی یەكێك لەدەستەی نێوەندگرانی نێوان هاوسەرۆكانی یەكێتی لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى دەشڵێت:» بافڵ تاڵەبانی لەناو مۆبایلەكەی خۆیەوە 11 تۆمەتباری پێنیشانداین كە بەرپرسی یەكێتی تێدایەو فەرمانی دەستگیركردنیان هەیەو لەماڵی لاهور شێخ جەنگیدان، بەڵام لاهور شێخ جەنگی پێی وتین كە ماڵەكەی كراوەیەو هیچ تۆمەتبارێكی لانییەو دوو برای لایە كە چوونەتە بەردەم دادگا». هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی باسی لەوە كردووە كە ئەو هەنگاوانەی دەینێت بۆ چاكسازی و گەڕانەوەی شكۆیە بۆ یەكێتی و پێشی وتووین كە» بەدەرمانی دایۆكسین هەوڵی ژەهراویكردنم دراوە». هاوكات نیكۆڵا ئەشرەف شاڵی ئەوەشی روونكردەوە كە لاهور شێخ جەنگی پێی راگەیاندوون كە ملم لەموو باریكترە لەبەردەم یاسادا، هەر تۆمەتێكم بەسەردا ساغ بێتەوە بەڵێن بێت بەدەستی خۆم پەتی سێدارە دەخەمە ملم. هاوڵاتى: هەوڵی نێوەندگیری دەیان كەس پێكەوە سەردانی هەردوو هاوسەرۆكی یەكێتیتان كردووە، ئامانجەكەی چی بووە؟ نیكولا ئەشرەف شاڵی: ئێمە وەك دەستەیەكی ناوەندگیری ئاشتەوایی بێلایەن رۆڵ دەگێڕین لەنێوان هەردوو هاوسەرۆكانی یەكێتیدا، چەندین كەسین لەئاست و پێگەی جیاوازدا. ئێمە كەسانی بێلایەنین لەنێوان هەردوولادا، هەرچەندە هەندێك كەس و لایەن تۆمەتبارمان دەكەن كە لایەنداری یەكێك لەهاوسەرۆكان دەكەین، ئەمەش هیچ بنەمایەكی نیە و تەواو دورە لەڕاستیەوە، چونكە ئەم دەستپێشخەریەی ئێمە تەنها لەڕوانگەی هەستكردنمانە بەبەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەیی. هەروەها ئامانجمانە ئەوە بیری هەردوو هاوسەرۆكان بهێنینەوە، ئەوان لەم قۆناغەی كاری حزبیاندا لەبەردەم بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتمانی و مێژوویی و ئەخلاقی و پیشەیی حزبیەوەن، لەكۆی ئەو كارو هەنگاوانەی دەیگرنەبەر دەبێت ئاشتی و ئارامی شاری سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بەگشتی بپارێزن. ئەوەی روویداوە لەنێوان هاوسەرۆكاندا، راستە بابەتەكە تەواو حزبیەو لەفۆرمی حزبیدایە، لایەنێكیان بەچاكسازی ناویدەبات و ئەوی دیكە بەكودەتا، بەڵام هەرچیەك بێت، كۆی ئەوەی روودەدات كاریگەری راستەوخۆی نەرێنی هەیە لەسەر دەروون و ژیان و بازاڕو ئابوری خەڵك بێ جیاوازی. ئێمە دەزانین لەكوردستاندا، حزب دابڕاو نیە لەكۆمەڵگا بەتایبەت حزبێكی خاوەن پێگەو باڵادەستی وەك (ی.ن.ك) كە سەنگ و قورسایی خۆی هەیە لەبڕیاری سیاسی چ لەناوخۆی هەرێم یان لەسەر ئاستی عێراق و تەنانەت هەرێمایەتیش، بۆیە هەرشتێك لەناوخۆی ئەو حزبەدا رووبدات كاریگەری و لێكەوتەی راستەوخۆی دەبێت لەسەر سەقامگیری كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی. ئێمە لەواقعێكدا دەژین سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە بەكرداری لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم یەكنەخراون، بۆیە دەبینین حزبەكان بەتایبەت حزبێكی وەكو یەكێتی كەمێژوویەكی دورودرێژی هەیە لەخەباتی چەكداری تائێستا هێزی چەكداری تایبەت بەخۆیان لەژێر دەستدا ماوە هەرچەندە ئەو هێزانە نیزامی و رێكخراون، بەڵام لەژێر فەرمانی چەند كەسانێكی دیاریكراوی حزبیدان و ئەوان دەتوانن بیانجوڵێنن. ئێمەومانان، وەك دەستەی ناوەندگیری بێلایەن، نیگەرانیمان هەبوو لەوەی ئەو هێزانە بەپێچەوانەوەی ئامانجەكانیان بەكاربهێنرێن لەیەكلاكردنەوەی ناكۆكیەكانی ناوخۆیی حزبدا، بەتایبەتی ئێمە بینیمان ئەو هەنگاوانەی نران لەلایەن هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی زیاتر مۆركێكی سەربازی پێوە دیاربوو، لەهەمان كاتدا بینیمان لەماڵی هاوسەرۆك لاهور جەنگی خەڵكانێك بەچەكی قورس و سوكەوە وێنەیان دەگرت و لەشۆسیال میدیا پەخشیان دەكرد، كۆی ئەمانە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوكێ بەتایبەت لای خەڵكی شاری سلێمانی. لەڕوانگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی، بۆ ئەوەی خوانەخواستە هەنگاو نەنێین بۆ قۆناغێك ململانێكان تیایدا لەململانێی حزبییەوە بگۆڕێت بۆ ململانێی چەكداری، دەستەیەكی بێلایەن كۆبووینەوە و پەیوەندیمان بە بەڕێزان هەردوو هاوسەرۆكانی (ی.ن.ك)ەوە كرد. هاوڵاتى: هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ئەوەیان راگەیاند كە هێز بەكارناهێندرێت و دواتریش لاهور جەنگی ئەوەی دووپاتكردەوە كە كاری واناكەن؟ كەواتە تائێستا دۆخەكە ئارامە؟ نیكولا ئەشرەف شاڵی: سەبارەت بە بەڕێز قوباد تاڵەبانی، ئەو جێگری سەرۆكی حكومەتە، دەسەڵاتەكانی دەسەڵاتی فەرمین و بەیاسا دیاریكراوە، هەر بەیاساش دەسەڵاتەكانی بەكاردەهێنێت لەكاتی پێویستدا بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێم لەدۆخە نەخوازراوەكاندا. واتا تادۆخێك نەیەتە پێشەوە كە پێشێلكاری بێت بۆ ئەركەكانی حكومەت، بەتایبەتتر ئەو ئەركانەی پەیوەندیدارن بەپاراستنی ئارامی و ئاسایشی شارەكان و ژیان و سەرو ماڵی خەڵكەوە، بەهیچ جۆرێك خۆیان هەڵناقورتێنن و دەبێت دور بن لەكێشە حزبیەكانەوە. سەبارەت بە هاوسەرۆك لاهور جەنگی، ئێمە لە 7 و 9 ئاب 2021، سەردانمان كردو لەگەڵیدا كۆبووینەوە، داوامان لێكرد بەهێمنی كێشە حزبیەكانیان لەگەڵ هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی چارەسەر بكەن لەكۆی ئەو شتانەی روودەدات پێویستە ئارامی سلێمانی بپارێزیت، وتی «دڵنیاتان دەكەمەوە لەلایەن منەوە هەرگیز پەنا نابرێتە بەر هێز یان كارێك سەقامگیری سلێمانی و هەرێم تێكبدات». هەروەها وتی «من هێزی ئەمنیم دروستنەكردووە بۆ ئەوەی لەململانێ و بۆ بەرژەوەندی خۆم بەكاریان بهێنم، بەڵكو من هێزی دامەزراوەیم بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان بێ جیاوازی دروستكردووە، بۆ دەرخستنی نیازپاكی و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەموو دەسەڵاتەكانی خۆم بەشێوەی كاتی تا پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی حزبی رادەستی هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی كردووە»، هەروەها ئامادەیی دەربڕی لاپەڕەی سپیمان بۆ واژو بكات بۆ چارەسەركردنی كێشە حزبیەكان بەپێی پەیڕەوو پرۆگرامی (ی.ن.ك) و یاسا بەركارەكانی عێراق. جەختیشی كردەوە كەكوردستان جێناهێڵێت وەك ئەوەی داوایلێكراوەو لەبەردەم دادگادا بەرگری لەخۆی دەكات لەكۆی ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵی و جەختی كردەوە تاوانبار نیە و بەناهەق تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستن، لەدادگا بێتاوانی خۆی دەسەلمێنێت و ئەگەر لەناوخۆی حزبیشدا بێت بەهەمان شێوە بەڵگەكان دەخاتەڕوو. سەبارەت بە هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی، بەهەمان شێوە لە 9 ئاب 2021 لەگەڵیدا كۆبووینەوە، دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ نزیكەی حەوت كاتژمێری خایاند، بەوردی كێشە ناوخۆییەكانی (ی.ن.ك)ی خستەڕوو كە خاڵی ناكۆكی بوون لەنێوانیاندا وەك هاوسەرۆكان. هەروەها باسی لەكۆی ئەو پاڵنەر و هەنگاوانە كرد كە بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی ناویەتی، وتی ئەو كارانەی دەیكات «بۆ گەڕاندنەوەی شكۆیە بۆ یەكێتی، لەهەمان كاتدا هەنگاونانە بۆ چاكسازی، چونكە لەدوو ساڵی رابردوودا دەستدرێژی زۆر كراوەتەسەر مافی خەڵك و هەڕەشە لەبازرگان كراوەو دەستخراوەتە بینەقاقای بازاڕ، هێڵەكانی پەیوەندی چاودێری خراوەتەسەر، هێزەكانی دژە تیرۆرو زانیاری بۆ مەرامی تایبەتی و كۆكردنەوەی زانیاری ناپێویست و ناڕەوا بەكارهێندراون«. هەروەها وتی «سیخوڕ لەماڵەكەمدا دانراوەو بەدەرمانی دایۆكسین هەوڵی ژەهراویكردنم دراوە». هاوكات كاك بافڵ وتی:» هەنگاوەكانم بەردەوام دەبن بەئاڕاستەی چاكسازی و لەچارەسەركردنی كۆی گرفتەكان سەقامگیری هەرێم و شاری سلێمانی دەپارێزم»، بەڵێنیشی پێداین كە هەر هێزێك لەژێر فەرمانی حزبدا بێت هەرچەندە سەرجەمیان نیزامی و رێكخراون و میلیشیا نین، بەهیچ جۆرێك فەرمان لەهیچ كەسێكی ئەوانەوە وەرناگرن بۆ جوڵەپێكردنیان، ئەمما دەسەڵاتی حكومەت چی دەكات ئەوە پەیوەندی بەئەوانەوە نییە، چونكە ئەوان فەرمان لەحكومەتەوە وەردەگرن نەك سەركردەكانی حزب. جەنابیان وتیشی؛ «ئەگەر هێزی حكومی بجوڵێندرێت بۆ دەستگیركردنی ئەو (١١) تاوانبارەیە كە لەماڵی لاهور جەنگی خۆیان حەشارداوە، ئەوە پەیوەندی بەمنەوە نیەو دەسەڵاتی منی تێدا نییە». دوای سەردانمان بۆ لای هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی، بۆ تەواوكردنی كارەنمان راستەوخۆ لەهەمان رۆژدا، سەردانی هاوسەرۆك لاهور جەنگی-مان كردەوە، گفتوگۆیەكی ترمان لەگەڵ ئەنجامدا لەسەر ئەو بابەتانەی كەگرنگن بۆ پاراستنی سەقامگیری سلێمانی و هەرێم. سەبارەت بەو كەسانەی داواكراون لەلایەن یاساوە، من بە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی-م وت، «ئەو (١١) كەسەی بەڕێز بافڵ تاڵەبانی باسیان دەكات و داواكراون لەماڵەكەتدان، لەڕووی یاساییەوە پێویستە رادەستیان بكەیت بۆ ئەوەی هێزی حكومی كە دەسەڵاتی سەپاندنی یاسایان هەیە، پاڵپشت بەفەرمانی دادوەر نەیەنە سەر ماڵەكەت و دەستبەسەریان بكەن بۆ بەردەم دادگا». لەوەڵامدا وتی «بفەرموون دەرگای ماڵەكەم واڵایە، بگەڕێن تیایدا هەر داواكراوێكی تیادا بوو بیبەن» وتیشی «من كەسی داواكراوم لا نییە، تەنها ئەو دوو برایەم لایە كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوەو هەردووكیان ئامادەن بچنە بەردەم دادگاو پێشتریش چوون و جارێكی دیكەش دەچنەوە بەردەم دادگا» هەروەها قسەمان لەگەڵ كرد سەبارەت بە بەكارهێنانی هێز و ئەو كەسانەی بەچەكەوە لەماڵەكەیدا لەڕێگای سۆشیال میدیاوە نمایش دەكەن، جەنابیان پێی راگەیاندین كە سەرقاڵەو ئاگاداری ئەو جۆرە نمایشانە نیە، وتی؛ «بەهیچ شێوەیەك چەكم بەكارنەهێناوەو هێزی سەربازیم نییە تا بەكاریبهێنم»، پێمان وت لەماڵەكەتدا خەڵكانێك بەچەكەوە ڤیدیۆو وێنەیان بڵاوبووەتەوە! ئەو بێئاگایی خۆی لەوە دەربڕی و وتی؛ «ئەوانەی لێرەن میلیشیا نین، بەشێكی زۆری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەی دێرینن و بەشێكی دیكەیان خەڵكی مەدەنین و هاوسۆزن». وە بەڵێنی بەهەمووماندا كەناهێڵێت كەس بەچەكەوە ماڵەكەیدا نمایش بكات. دوای پەیامەكەی ئێمە، بینیمان دیاردەی چەكداری لەماڵەكەیدا وەك پێشتر نیە، بۆ بەدواداچوون و دڵنیایی خۆتان دەتوانن بچنە ماڵەكەی بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بكەن. هاوڵاتى: پاش هەفتەیەك لەو پەیامەی ئێوە كە گەیاندوتانە هەردوو هاوسەرۆك، چ گۆڕانكاریەك بەهۆی نێوەندگیریەكەوە روویداوە؟ ئایا میكانیزمی چارەسەر لای هەردوولایان جیاوازە؟ نیكولا ئەشرەف شاڵی: ئێمە لەچوارچێوەی پەیامەكەی خۆماندا كارمانكردوە، سەبارەت بەمیكانزمی چارەسەركردن، هەردوو هاوسەرۆكان میكانیزمی تەواو جیاواز بۆ چارەسەركردنی گرفتە حزبیەكان دەخەنەڕوو لەناو یان لەدەرەوەی حزب، واتا لەبەردەم دادگاكاندا. لەئاستی حزبیش هەوڵدراوەو بەردەوام هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی ناكۆكییەكان بەپێی پەیڕەوو پرۆگرامی ناوخۆی حزب و یاسا چارەسەر بكرێن، بەڵام دیارە تائێستا دەرەنجامی نەبووە. ئێمە وەك دەستەی ناوەندگیر هەست دەكەین گوێمان لێگیراوە، بەتایبەت لەو بابەتانەی پەیوەندیان بەنمایشی هێزو شەڕی راگەیاندنەوە هەیە كەتەواو خاوبوونەتەوە، هەر پێشوازی لێكردنمان لەلایەن بەڕێزان هەردو هاوسەرۆكانەوە نیشانەی رێزگرتن و بەهەند وەرگرتنی هەوڵەكانمانە، هەرچەندە ئێمە هەر چاوەڕوانی ئەو بەدەنگەوەهاتنەمان لێدەكردن. هاوڵاتى: بافڵ تاڵەبانی هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەو (١١) كەسەوە خستەڕوو بۆ ئێوە كە وەك دەستەی نێوەندگیر سەردانتان كردووە؟ نیكولا ئەشرەف شاڵی: جەنابی بافڵ تاڵەبانی هەموو فەرمانی دەستگیركردنی ئەو (١١) كەسەی لەمۆبایلەكەی خۆیەوە پیشانداین، كۆمەڵێكیان بەرپرسیارێتیان هەبووە، هەندێكی تێدایە بەناوی یەكێتی و دەزگا ئەمنییەكانەوە خەڵكی دەستگیركردووە، بەرپرسی باڵای حزبی یەكێتیش لەناو ئەو (١١) كەسانەدا بوونی هەبوو. هاوڵاتى: وتەی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكان چی بوو؟ نیكۆلا ئەشرەف شاڵی: وەك ئاماژەم پێدا، ئێمە لە ٧ و ٩ ئاب ٢٠٢١، جەنابیمان بینی، جەختی كردەوە ئامادەیە ملكەچی كۆی رێكارە حزبی و یاساییەكان بێت بەچوونە بەردەم دادگاشەوە، وتی «ملم لەموو باریكترە لەبەردەم یاسادا، هەر تۆمەتێكم بەسەردا ساغ بێتەوە بەڵێن بێت بەدەستی خۆم پەتی سێدارە دەخەمە ملم، چونكە هیچ كەموكورتیەك لەخۆم قبوڵ ناكەم چ بەرامبەر خەڵكی كوردستان بێت یان یەكێتی یان بەرامبەر ماڵی مام جەلال و هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی». وتیشی «بەهیچ جۆرێك ئامادەنیم كوردستان جێبهێڵم وەك ئەوەی داوام لێكراوە، چونكە ناكرێت تۆمەتبار بكرێم و داواكراوی دادگا بم، بەڵام بوارم نەدەن بەرگری لەخۆم بكەم و بێتاوانی خۆم بسەلمێنم. وتی؛ لەكوێی دنیادا بووە بەتۆمەتبار بوترێ بڕۆ وڵات جێبهێڵە!» هاوڵاتى: پێتانوایە یەكێتی ئەم دۆخەی ئێستای تێپەڕێنێت، یان پێش هەڵبژاردنەكانی عێراق یەكلاببێتەوە؟ نیكولا ئەشرەف شاڵی: یەكێتی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە 1975، لەسەر بنەمای رای جیاوازو لەیەكگرتنی سێ ئاڕاستەی جیاواز دامەزراوە، تائێستا ئەو تێڕوانین و را جیاوازە تیایدا بەردەوامە، ئەوەش خاڵی جیاكەرەوەی یەكێتیە لەحزبە تەقلیدیەكانی تر. چارەسەركردنی ئەم دۆخە كاتی دەوێت، چونكە ئەم كێشانە لەبنەڕەتدا هەر هەبوون، بەڵام دوای كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال و بەستنی كۆنگرەی چوار زیاتر بەدەركەوتن و لەم ماوەیەدا دەرهاویشتەو لێكەوتەكانیمان بینی، بۆیە چاوەڕوان ناكرێت پێش هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق چارەسەر بكرێن. من پێم وایە ئەم كێشەیە زیاتر پەل ناكێشێت و وەك ئەوانی پێشتر تێدەپەڕێت، متمانەمان بەهەردوو هاوسەرۆكانە كە بەرپرسیارانە مامەڵە دەكەن لەچارەسەركردنی كێشەكان. چونكە ئەوان وەك هەر تاكێكی ئەم كوردستانە دەزانن، كە ئەم ئەزمونەی هەرێم بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و بەری رەنج و ماندوبونی پێشمەرگە و رێكخستن و تێكۆشەرە دێرینەكانی كوردستانە. بۆیە دەبێت حەكیمانە و وردبینانە مامەڵە لەگەڵ كۆی كێشەكان بكەن. هاوڵاتى: پێتانوایە ئەم كێشانە كاریگەری دەكاتە سەر دەنگدەری یەكێتی؟ نیكۆلا ئەشرەف شاڵی: بەگشتی دەنگدەر، دەنگدەری یەكێتین كە بۆ ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆی كوردستان دامەزراوە، بەڵام دەبێت ئەوەمان بیرنەچێت بەشێكی زۆر لەدەنگدەران بەسۆز بیر دەكەنەوە، بۆیە بێگومان ئەم كێشانە بەشی خۆی كاریگەری دەبێت لەسەریان و وەك لێكەوتەش كاریگەری دەبێت لەسەر كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق سەبارەت بە (ی.ن.ك)
ماردین نورەدین وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە دڵنیایی دەداتە موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە لەلایەن بەغداوە بەردەوام دەبێت و ئەمینداری گشتی حكومەتی عێراق بەفەرمی نووسراوی كردووە بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە. سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»بەپێی نوسراوی ژمارە (257) كە لەئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق حەمید ناعیم ئەلغەزی وەك بڕیار دەرچووە، كە لەكۆبونەوەی 3/8/2021 ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێكی داوە پەیوەستە بەهەرێمی كوردستانەوە كەخەرجكردنی 200 ملیار دینار مانگانە وەك شایستەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت». هەروەها وتیشی:»ئەمە كۆتا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، لەسەر ئەم مەوزوعە لەكۆبوونەوەی سێی مانگ بڕیاری لێدراوەو چواری ئاب ئەمینداری گشتی حكومەتی عێراق كردوویەتی بەبڕیار و بڵاویكردووەتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان». سەمیر هەورامی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە چاوەڕێین ئەم 200 ملیار دینارە مانگانە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت و بۆ موچەی موچەخۆران خەرجی بكەن. پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:» رێكەوتنی سیاسی تا ئەوكاتەی خزمەت بەبەرژەوەندی هەردوولا بكات جێبەجێ دەكرێت «. ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەهاوڵاتى وت:» ئەگەر هەڵبژاردنەكان بكرێت لەبەر بوونی هەڵبژاردنەكان و جۆرێك لەهاوپەیمانی نێوان هەندێك هێزی سیاسی كوردی و عێراقی، ئەم 200 ملیارە ئەگەری ئەوەی هەیە بێت». ناوبراو پێشیوابوو هیچ شتێك لەعێراقدا گرەنتی نییە، ئەگەر بچێتە چوارچێوەی قاڵبە یاساییەكەی ئەوا ناتوانێ ئیلتیزام بكات ئەگەری هەیە تاهەڵبژاردن بەردەوام بێت. بڕیارە 10ی 10ی 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت كە دابەشبووە بەسەر 81 بازنەو سەدان كاندید كێبڕكێی بردنەوەی 329 كورسی پەرلەمان دەكەن.
هاوڵاتى بەفرۆکەی بێ فرۆکەوانی سوپای تورکیا سێ جار نەخۆشخانەیەکی گوندی سەکەنیێ لە باشو،ری چیای شنگال بۆردومانکرا. ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئابی 2021، فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سوپای تورکیا سێ جار گوندی سەکەنیێ لە باشووری چیای شنگال بۆردومان دەکەن. بهپێی زانیارییهكان بۆردومانهكه بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە بووه لەو ناوچەیەدا. ههروهك لەو ناوچەیەدا خوێندنگایەك وەک نەخۆشخانە لەلایەن پەکەکەوە بەکارهاتووە و بەو هۆیەوە ئەو نەخۆشخانەیە کراوەتە ئامانج. ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی یەپەشە لەناو بازاڕی شنگال لەلایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە کرایە ئامانج و بەرپرسێکی یەپەشە و برازایەکی گیانیان لەدەستدا.
هاوڵاتى وتهبێژی بزووتنهوهی تالیبان رایگهیاند:"بهپێی پێوهره نێودهوڵهتییهكان مامهڵه لهگهڵ وڵاتان دهكهن، نێرده دیبلۆماسییهكانیشی دڵنیا كردهوه كه ژیانیان دهپارێزن. زهبیحوڵڵا موجاهید، وتهبێژی تالیبان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: ئیمارهتی ئیسلامی لهسهر بنهمای رق و كینه كار ناكات. بهشێك له خهڵك لهگهڵ داگیركهران بوون، بهڵام له ئێستاوه ههموو شتێك كۆتایی هات و رۆڵی شهڕ نهما. وتیشی: "ئهمیری موسڵمانان لێبوردنی گشتیی راگهیاندووه، له ژێر فهرمانڕهوایی ئیمارهتی ئیسلامی، دوژمنایهتیمان لهگهڵ كهس نییه و شهڕی ناوخۆ كۆتایی هات". ههروهها وتی: "ئێمه پایتهختمان كۆنتڕۆڵ كردووه، ههندێك كهس گومانیان ههبوو، بهڵام ئهوان ههڵهن، ههندێك دهنگۆ ههن، سوپاس بۆ خودا زانیمان و بینیمان و سهرچاوهی كێشهكهمان زانی و كۆنترۆڵمان كرد. سووپاس بۆ خودا هێزهكانی ئیمارهتی ئیسلامی له تهواوی وڵاتدا ههن. بوونی دیپلۆماتكاران له كابول شتێكی سرووشتییه". ئهوهشی زیاد كرد، كه سهرجهم دیبلۆماتكاران دڵنیا دهكهنهوه كه ژیانیان پارێزراوه و هێزه چهكدارهكانیان به ههموو شێوهیهك دهیانپارێزن. له بارهی رۆڵی میدیاوه، وتی: "دهتوانن بهردهوام بن له رووماڵی خۆیان و ئێمه پهیوهندیمان لهگهڵیان باشه". وتیشی: "میدكاران ئاگادار دهكهینهوه كه نابێت بهرنامهیهك بكهن كه دژی بنهماكانی ئیسلام بێت، ئهمه لای ئێمه مایهی قهبووڵ نییه".
هاوڵاتى عومەر سەید عەلی رایگەیاند:"گەلەکەمان لە ھەر کات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و یەکخستنی ھەوڵە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانە بۆ پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و یاسایی و داراییەکانی کور". ئهمڕۆ سێشهممه 17ی ئابی 2021، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان نامەیەكی نارد بۆ مەسعود بارزانی بەبۆنەی 75هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و نوسیویەتی: "بەناوی خۆم و ھاوڕێیانم لە بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام لایەنگرانتان دەکەین، ئەمساڵ لەکاتێکدا ئەم یادە پیرۆز دەکەنەوە گەلەکەمان لە ھەر کات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و یەکخستنی ھەوڵە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانە بۆ پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و یاسایی و داراییەکانی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق فیدراڵ". ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوخۆی ھەرێمیشدا، ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی زیاتر بۆ تێپەراندنی ئەو قەیران و ئاستەنگانەی روبەڕوی گەلەکەمان بوەتەوە پێویستی بە کاراکردنی پڕۆسەی چاکسازیی سیاسی و دارایی و قانونی ھەیە، "لەم چوارچێوەیەدا ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان دیار و بەرچاوە بۆ ھەنگاونان بەرەو باشترکردنی ژیانی خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستیە بنەڕەتیەکانی میللەتەکەمان".
هاوڵاتى وهزارهتی پێشمهرگه بەپێی پلەی وەزیفی كارمەندانی پێشمەرگە ساڵی خانەنشینیان دیاریكرد. بهگوێرهی نوسراوێكی وهزارهتی پێشمهرگه كه واژۆی عهمید روكن هۆشمهند حهیدهر جێگری سهرۆكی ههیئهی ئهركان/ئیداره و میرهی لهسهره تێیدا هاتوه، پلهی فهریق له تهمهنی 63 ساڵی، پلهی لیوا 60 ساڵی، عهمید 58 ساڵی، عهقید 55 ساڵی، موقهدهم 53 ساڵی، پلهكانی رائید و نهقیب 49 ساڵی، پلهی مولازم 45 ساڵ، نایب زابتی هونهری له تهمهنی 55 ساڵی، نایب زابتی ئاسایی له تهمهنی 50 ساڵی، پێشمهرگهی ئاساییش لهتهمهنی 45 ساڵی خانهنشین دهكرێن. داواشی لهسهرجهم یهكهكانی هێزی پێشمهرگه كردوه، لیستی ناوی ئهو ئهفسهر و پلهدار و پێشمهرگانهی كه بهپێی تهمهن خانهنشینی دهیانگرێتهوه لهماوهی مانگێكدا ئاراستهی بهڕێوهبهرایهتیه گشتیهكان بكهن.
هاوڵاتى بزوتنەوەی تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ بەرپرسانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان دەرکردو داوای لێکردوون بگەڕێننەوە سەر کارەکانیان". ئهمڕۆ سێشهممه 17ی ئابی 2021، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە:" بزوتنەوەی تاڵیبان کەلەئێستادا بەشێوەیەکی دیفاکتۆ حکومڕانی ئەفغانستان دەکات دوای ئەوەی هەموو خاکی وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵکردووە، لەدوایین بڕیاریدا لێبوردنی گشتی بۆ بەرپرسانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان دەرکرد و داوای کردووە بگەڕێننەوە سەر کارەکانیان". دوێنێش بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، لەئێستادا بەشێوەیەکی کاتی ئیدارەی حکومڕانی ئەفغانستان دەگرنەدەست تا ئەو کاتەی سیستەمێکی نوێی حکومڕانی لەچوارچێوەی ئەنجومەنێکدا پێکدەهێنرێت کە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی ئەفغانستان وەک حەمید کارزای سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان بەشدار دەبن لە ئەنجومەنەکەدا. لەئێوارەی 15ی ئاب ەوە هەموو خاکی ئەفغانستان بەشێوەیەکی کرداری کەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی تاڵیبان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک دەسەڵاتی دیفاکتۆی ئەفغانستان مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، سەرکردەکانی بزوتنەوەکەش دەڵێن هەموو باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکان و سەرکردەکانی پێشوی وڵات دڵنیادەکەینەوە کە هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە. بەپێی هەواڵێكی (دەنگی ئەمریكا) ئەشرەف غەنی، سەرۆكی ئەفغانستان دەستیلەكاركێشایەوە و وڵاتەكەی جێهێشتووە.
هاوڵاتى سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئهمریكا رایگهیاند:" شهش ههزار سهربازی دیكه رهوانهی ئهفغانستان بكهن، بهمهبهستی پاراستنی تیمی دیپلۆماسی و هاوپهیمانهكانیان و گێڕانهوهیان بۆ ئهمریكا". ئهمڕۆ سێشهممه 17ی ئابی 2021، جۆو بایدن، سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئهمریكا رایگهیاند:"ههمو ئهو ئامانجانهیان بهدهستهێناوه كه 20 ساڵ بهرلهئێستا هێزیان بۆی ناردوەته ئهو وڵاته". سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئهمریكا ڕاشیگەیاندووە:" ناردنی شهش ههزار سهربازی دیكه بهمهبهستی پاراستنی تیمی دپلۆماسی و هاوپهیمانهكانیان و گێڕانهوهیان بۆ ئهمریكایە". سهرۆكی ئهمریكا لهوتارهكهیدا ئهوهشی وت: ئامانجی مانهوهی هێزهكانی ئهوان له ئهفغانستان بۆ بنیاتنانی دهوڵهت نهبوه و نهشیانویستوه ئهفغانستان بكهنه دامهزراوهیهكی مهركهزی دیموكراسی یهكگرتو، بهڵكو تهنها ئامانجیان سزادانی ئهنجامدهرانی روداوهكانی 11ی سێپتێمبهر و رێگرتن بوه لهوهی ئهفغانستان ببێتهوه به پێگهی پهنادانی تیررستان، ههردو ئامانجهكهشیان بهدهستهێناوه. جهختیشیكردهوه، ئهو هێزهی كه ڕهوانه دهكرێت ماوهی مانهوهی كورت دهبێت و تهنها ئامانجی پاراستنی تیمی دیپلۆماسی و هاوڵاتیانی ئهمریكی و هاوپهیمانهكانی و ئهو ئهفغانیانهیه كه هاوكارییان كردون و دهیانگوازنهوه بۆ دهرهوهی ئهفغانستان.
هاوڵاتى دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخان رایگهیاند:" لهسهر بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران، هاتوچۆی گهشتیاریی له دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخان ڕاگیرا". ئهمڕۆ سێشهممه 17ی ئابی 2021، لهراگهیهندراوێكدا كۆمهڵگای دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخان بڵاویكردهوه و رایگهیاند:" بههۆی كۆبونهوهی ژمارهیهكی زۆر هاوڵاتی و گهشتیاری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه لهقهسری شیرین كه دهیانهوێت بهمهبهستی زیارهت و بهشداریكردن لهیادی عاشورا بێنه ههرێمی كوردستان و لهوێشهوه بچنه كهربهلاو شارهكانی عێراق بهبڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتوچۆی گهشتیاریی لهڕێگهی دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخانهوه ڕاگیرا". لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ماوهی ڕاگرتنی هاتوچۆی گهشتیاری له دهروازهی نێودهوڵهتی پهروێزخان دیاری نهكراوه، تهنها هاوڵاتیانی ههردو وڵات دهتوانن بگهڕێنهوه بۆ وڵاتهكانی خۆیان".
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" 2362 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 20 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە". بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا 14 هەزار و حەوت پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 2632 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە. ئەو 20 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان لە هەولێر، شەشیان لە سلێمانی، چواریان لە دهۆک و دووانەکەی دیکەش لە هەڵەبجە بوون. هەروەها 1923 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 676 هەزار و 51 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 269 هەزار و 184 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 217 هەزار و 329 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 78 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 46 هەزار و 777 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند:" لە ئەنجامی چالاکیی گەریلا دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆردینەی مەتینا، حەوت داگیرکەر سزادران. ئەمڕۆ دووشەممە، 16ى ئابى 2021، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی مەتینا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، کە بەم شێوەیەیە: “لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە هەرێمی مەتینا” ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، گروپێک لە داگیرکەران کە خرابوونە ژێر کۆنترۆڵەوە، کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە، لەلایەن هێزەکانمانەوە، کرانە ئامانج، لەم چالاکییەدا بەلانیکەمەوە حەوت داگیرکەر سزادران و چوار داگیرکەریش برینداربوون، دوای ئەوە داگیرکەران بە هێلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە. ئەم چالاکییە شۆڕشگێڕانەیە بە شێوەی سەرکەوتووانە و بۆ بیرهێنانەوەی فەرماندەی نەمر عەگید و پیرۆزبایی قەلەمبازی ١٥ی تەباخ ئەنجامدرا. لە هەرێمی ئاڤاشین؛ ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، لە گردی سۆر بە چەکی قورس هێرش کرایە سەر مۆڵگە داگیرکەران. ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی بۆ ٠٧:٠٠ی ئێوارە سوپای داگیرکەری تورک چوارجار بە گازی کیمیاوی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە مەیدانی وەرخەلێ. ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی شەو، لە مەیدانی وەرخەلێ، تونێلەکانی شەڕ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج و لە بەرەبەیانیی ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە دژی تۆنێلەکانی شەڕ، گازی کیمیاوی بەکارهێنرا و جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بینرا. ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٨:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ی شەو، هێلیکۆپتەرەکان لەسەر ناوچەی قاشورای چیای مەتینا سووڕانەوە، هەمان ڕۆژ، لە ناحیەی کانی ماسیی سەربە شارۆچکەی ئامێدی بە هاوەن هێرش کرایە سەر گوندی هرور، بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە. ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی ئێوارە، ناوچەی کارکەر لە هەرێمی زاپ، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکرا. ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٣:٣٠ تا ٠٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیان، لە بنکەکانی سەر سنوورەوە بە هاوەن هێرش کرایە سەری ناوچەی چەمچۆ. ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٠:٠٠ تا ١٠:٤٠ خولەکی شەو، سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئاڤاشین، هێزەکانی لە ناوچەکانی مەرڤانۆس و تابوری عەرەبان بە هێلیکۆپتەر گۆڕیی.
