نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هەشتی مارس (رۆژی جیهانیی ئافرەتان) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "درێخى ناكهين بۆ بنياتنانى كۆمهڵگەیهک كه تيايدا ژن هاوبهشێكی راستهقينه بێت له دروستكردنی داهاتوودا." رۆژی شەممە، 8ـی مارسی 2025، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: "كۆتاییهێنان به توندوتیژی دژی ژنان، پاراستنی مافهكانیان و دابینكردنی ژینگهیهك كه بهشداريی یهكسانیان له ههموو بوارهكانى ژياندا مسۆگهر بكات، بهرپرسیاريهتییهكی گشتییه." هاوکات وتیشى: بنیاتنانی كۆمهڵگەیهكی دیموكراسی و پێشكهوتوو بێ مسۆگهركردنی ماف و ئازاديی ژن و بههێزكردنی ڕۆڵ و پێگهى له ههموو بوارهكاندا، بهدی نايهت. دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی: به بۆنهی ههشتی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ئافرهتانهوه، به گهرمى پیرۆزبایی له ههموو ئافرهتانى كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم، هیوای پێشكهوتن و سهركهوتنی زیاتريان بۆ دهخوازم له ههوڵ و خهباتياندا بۆ بهدیهێنانی دادپهروهری و یهكسانی. ههموو پشتگيرييهك بۆ بهردهواميى ڕۆڵی كاریگهریان له بنیاتنانی كۆمهڵگەیهكی ئازادتر، دادپهروهرتر و پێشكهوتووتردا، دووپات دهكهمهوه. ژن له كوردستان به درێژاییی مێژوو، له گۆڕهپانی خهباتی سیاسی و بهرهنگاربوونهوه، ههروهها له تهواوى كايهكانى ژياندا، ئامادهيى، ئازایهتی و خۆڕاگريی خۆی سهلماندووه. ئهو بهشێكی دانهبڕاو بووه له كاروانى ئازاديى كوردستان، ئهمڕۆش بهردهوامه له ڕۆڵی خۆی له سیاسهت، ئابووری، بهڕێوهبردن و پهروهرده و به كارايى بهشداريی له ههموو بوارهكانی ژیاندا دهكات. ئێمه شانازی به پێگه و دهستكهوتهكانی ئافرهتانى كوردستانهوه دهكهین، بهڵام ئهوهش دهزانین كه بۆ مسۆگهركردنى مافهكانی و پاراستنی له توندوتیژی و جیاكاری، ههروهها بۆ بههێزكردنی پێگهی له ههموو كهرتهكاندا، كاری هەمەلایەنە و زیاتر پێويسته. كۆتاییهێنان به توندوتیژی دژی ژنان، پاراستنی مافهكانیان و دابینكردنی ژینگهیهك كه بهشداريی یهكسانیان له ههموو بوارهكانى ژياندا مسۆگهر بكات، بهرپرسیاريهتییهكی گشتییه. لهسهر ههموومانه وهك كهس، خێزان، پهروهرده و له گشت دامهزراوهكان و له كۆمهڵگەدا، ههوڵی زیاتر بدهین بۆ دڵنیابوون لهوهی كه كوردستان نموونهیهك بێت له یهكسانی، دادپهروهری و مافهكانی مرۆڤ. ههروهك ههمیشه جهختمان كردووهتهوه، بنیاتنانی كۆمهڵگەیهكی دیموكراسی و پێشكهوتوو بێ مسۆگهركردنی ماف و ئازاديی ژن و بههێزكردنی ڕۆڵ و پێگهى له ههموو بوارهكاندا، بهدی نايهت. لهم يادهدا به ڕێزهوه ههموو ئهو ئافرهتانهى قوربانيی گهورهیان داوه، ههروهها ههموو ئهوانهی بوونهته قوربانيی توندوتیژی و توندڕهوی، بهبير دههێنينهوه. پابهنديى بهردهواممان دووپات دهكهینهوه بۆ چهسپاندنی كولتووری پێكهوهژیان، لێبوردهیی و یهكسانی. ههرچيمان لهدهست بێت درێخى ناكهين بۆ بنياتنانى كۆمهڵگەیهك كه تيايدا ژن هاوبهشێكی ڕاستهقينه بێت له دروستكردنی داهاتوودا. سڵاو بۆ ههموو ئهو ئافرهتانهى لهپێناو مافهكانياندا خهبات دهكهن. سڵاو بۆ گیانی قوربانیانی توندوتیژی. ههر شكۆدار بێت ڕۆژی جیهانیی ژنان. نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان ٨ی ئاداری ٢٠٢٥
لە یادی هەشتی مارسدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پابەندین بە زیاتر رەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتانی کوردستاندا. لە راگەیەندراوێکیدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی لە ژنان کردووە و دەڵێت، "لە مێژووی گەلی کوردستاندا ئافرەتان هەمیشە نموونەی نیشتمانپەروەری و ئازایەتیی و گیانفیدایی و قوربانیدان بوون". لە راگەیەندراوەکەی مەسرور بارزانی ئەوەشهاتووە، جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، رۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و پابەندین بە زیاتر رەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان و بەرزکردنەوەی رێژە و ئاستی بەشدارییان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک لە دژی ئافرەتان.
لەچەند ڕۆژى رابردوودا، سەنتەری هاوبەشی لوڕ و گروپی موزیکی لوڕ، سرودێکى نیشتیمانیان بەرهەمهێنا بەناوى (ڕۆژئاڤای زێد) کە ناوەڕۆکى سرودەکە باس لەشەرڤانان و بەرخودانەکەى گەلى ڕۆژئاوا دەکات. تێکستی بەرهەمەکەى هى داستان بەرزانە، سرودەکەش لەلایەن هەردوو هونەرمەند ئاودێر بەرزان_ هۆنیا عەبدوڵڵاوە وتراوە، نزار زێوێی کارى موزیک و دابەشکردنى بۆ کردووە. بەرهەمەکە کلیپى بۆکراوەو ئێستا لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، مارى کامێراى کلیپەکە لەلایەن ڕۆژ فاتیحەوە بۆ کراوەو ڕووناکییش شاخەوان محەمەدو مۆنیاژ و دەرهێنانى لەلایەن بافڵ ئەرسەلانە، سروودە بەرهەمی سەنتەری هاوبەشی لوڕ و گروپی موزیکی لوڕە.
لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دووپاتی کردەوە کە ناکۆکی لەسەر بەڕێوەبردنی سامانەکان هەیە، ئەمەش بووە هۆی ئاستەنگ لە دەرکردنی یاسای نەوت و گاز، و تێپەڕاندنی ڕەتکردەوە لە خولی هەڵبژاردنی ئێستادا. ئەمڕۆ هەینی باسم نەغمیش غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمان، ڕاگەیاند: “یاسای نەوت و گاز لە ساڵی 2007ەوە داواکارییەک بووە، بەڵام هەوڵەکان بۆ یاسادانانی بەهۆی ناکۆکی سیاسی و ڕێککەوتن نەبوون لەگەڵ هەرێمی کوردستان شکستی هێنا”. ئەو ڕوونیشیکردەوە، یاساکە بەشێک بووە لە بەرنامەی ئێستای وەزاری، و بڕیاربوو لەم خولەی پەرلەماندا یاسا دەربکرێت، بەو پێیەی لە ساڵی 2023ەوە لیژنەکان پێکهێنران بۆ گفتوگۆکردن لەسەری، هەروەها دوو ڕەشنووس خرانەڕوو کە یەکەمیان لە حکومەتی فیدراڵەوە و دووەمیان لە هەرێمەوە، هەروەها لیژنە هاوبەشەکان پێکهێنران بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا. ئەندامەکەى لیژنەى نەوت ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی پرسە تەکنیکییەکان ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، بەڵام جیاوازییەکان لەسەر لایەنە کارگێڕییەکان و دەسەڵاتەکان و نوێنەرایەتیکردنی هەرێم و پارێزگاکان لە ئەنجومەنی نەوتی فیدراڵیدا بووە، جگە لە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و دابەشکردنی سەرچاوەکان، هەروەها مافەکانی پێشوو و ئێستا. باسم نەغمیش غەریباوی، وتى: لیژنەی نەوتی پەرلەمان جموجۆڵی چڕوپڕی لەگەڵ سەرکردەکانی قەوارە سیاسییەکان ئەنجامدا بۆ ڕوونکردنەوەی گرنگی دەرکردنی یاساکە، بەو پێیەی ئەو سامانە نەوتییە ڕێکدەخات کە بەتەواوی دارایی دەوڵەت دابین دەکات، هاوکات بەشدارە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم، ئەمەش بەشدارە لە گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و ئابووری. ئاماژەی بەوەشکرد، دیارترین خاڵی ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر پەیوەندی بە سامانی نەوت و پابەندبوونی هەرێم بەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵی و دادگای نێودەوڵەتییەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم یاسایە یەکێکە لەو یاسایانەی کە تەواوکەری دەستوورە". سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، غەریباوی پشتڕاستی کردەوە کە "ئەو لیژنانەی کە پێکهاتبوون نەیانتوانی بگەنە کۆدەنگییەکی سیاسی، ئەمەش وایکردووە دەرکردنی یاساکە لەم خولەی هەڵبژاردنەدا بابەتێکی چاوەڕواننەکراو بێت".
دوو سەركردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، بە پێویستی دەزانن ئەردۆغان هەڵوێستێکی روونی هەبێت لەسەر پرۆسەی ئاشتی، دەشڵێن، باخچەلی هەڵوێستی روونە، بەڵام ئەردۆغان تەمومژاوییە. عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا و ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە، لە کۆبونەوەی گروپی پەرلەمانيی پارتی ڕێبازی نوێ (یەنی یۆل) قسەیان لەبارەی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان و راگەیاندنی ئاگربەستی پەكەكە كرد، جەختیان لەوە کردەوە پڕۆسەی چارەسەری تەنیا بە ئیرادەی سیاسی و نەخشە رێگایەکی روون و دیاریکراو دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت، داواشیان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو پرسە روون بکاتەوە. داود ئۆغڵو، سەبارەت بە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی پێشهاتەکانی ئەم دواییە وتی: ئۆجەلان ئێستا باس لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکخراوە دەکات، لەبری ئەوەی تەنها گروپە چەکدارەکان لە تورکیا بکشێنێتەوە، وەك ئەوەی ساڵی (2013) روويدا، جگە لەوەش ئەم بەیاننامەیە پەیکەری دەوڵەت ناخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو باس لە دیموکراسی دەکات لە چوارچێوەی سیستەمێکی یەکگرتوودا، بەپێویستيشی زانی پێناسەی تورکبوون لە دەستوردا بگۆڕدرێت. لای خۆیەوە، عەلی باباجان، جەختی لە گرنگی چارەسەری ئاشتیانە کردەوە و وتی: ئاشتی باشترە لە شەڕ، ئێمە بە گەشبینیەکی وریاییەوە بەدواداچون بۆ پرۆسەکە دەکەین، بەڵام بەبێ ئیرادە و نەخشە رێگای روون، سەرکەوتن قورسە. ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا هەڵوێستی باخچەلی جێگیر دەردەکەوێت، هەڵوێستی ئەردۆغان تا ئێستا تەمومژاویە، وتیشی: یان دەبێت بۆ پێشەوەیە بڕوانین و پێکەوە هەنگاوبنێین، یان شكستدەهێنین و ئەم دەرفەتە لەدەست دەدەین. وتیشی: هاوڵاتیانی کورد لە وڵاتەکەمان کێشەیان هەیە، کێشەی کوردی بوونی هەیە، گۆڕەپانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش لە ژێر سەقفی ئەنجومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیادایە. ئەم کێشەیە بە روونی دەركەوت، كاتێك شاندی ئیمرالی بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەیان راگەیاندو، بۆ یەكەمجار دەقی بانگهێشتنامەکەیان بە زمانی كوردی خوێندەوە، ئایا نەتانبینی لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان چی روویدا؟ هەندێکیان نەیاندەزانی چی بکەن، لەترسا پەخشەکەیان بڕی، هەندێکیان گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی خۆیان و قەدەغەکردنیان لە باوەش گرتەوە، ئەم ڤایرۆسە پاوانخوازییە، ئەم ڤایرۆسە دژە دیموکراسییە، ئەم ڤایرۆسەی پۆپۆلیزمە، ئەم ڤایرۆسە جیاکارییە ڤایرۆسێکە لە ڕێگەی سیاسەتەوە بڵاودەبێتەوە. باباجان جەختیكرد، چارەسەر دەبێت لەسەر بنەمای پێکەوەژیانی درێژخایەنی نێوان تورکیا و کوردەكان بێت، وتیشی، ئێمە دەمانەوێت کورد لە سوریا بە ئازادی بژین و پەیوەندی سیاسی هەمەچەشن و دۆستانەیان لەگەڵ تورکیا هەبێت، بۆیە دەبێت هەموو ئەو چەکانەی ئاراستەی تورکیا دەکرێن وەلا بنرێن.
فازڵ میرانی بە پێویستی دەزانێت، كورد و شیعە بەهەمان ڕووحییەتی سەردەمی ئۆپۆزسیۆنی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و زۆرداری، پێكەوە كار بكەن و داوای زیندووكردنەوەی پەیوەندیی مێژوویی شیعە و كوردی كرد. ڕێوڕەسمی یادی 16 ساڵەی تیرۆركردنی محەممەد باقر حەكیم، ناسراو بە شەهیدی میحراب بەڕێوەچوو، شاندێكی باڵای حكومی و حیزبی هەرێمی كوردستانیش بەشداریی مەراسیمەكەیان كرد. فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: جێی نیگەرانییە لایەنە عێراقییەكان هاوشێوەی سەردەمی ئۆپۆزسیۆنی تەبا نین، ئەو سەردەمەی پێكهاتە سەرەكییەكانی عێراق تەبا بوون و پێكەوە كارییان دەكرد، زۆر دەسكەوتی گەورەیان بۆ عێراق بەدەستهێنا، بەڵام ناكۆكییەكان و قووڵكردنەوەی كێشەكان، جگە لە نەهامەتی، هیچی دیكەی بۆ گەلانی عێراق نەهێنا." ئەو وتیشى: مەبەستمانە بەهەمان جۆش و پەرۆشی سەردەمی پێشوو بەیەكەوە كاربكەین و برینەكانی ئێستا بە هەناسە و هزری پەیوەندییەكانی پێشوومان ساڕێژ بكەین. هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەکرد ئێمەی كورد قەناعەتمان وایە بۆ دەسكەوتنی شایستە و مافەكانمان، لەپێشدا ئەركەكانمان جێبەجێ بكەین لەسەر ئەو بنەمایەش حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییەكانی بەرامبەر حكومەتی فیدڕاڵی جێبەجێ كردووە.
ـ ئەم حوكمڕانانە لەهەموو لایەكەوە دەست بۆ گیرفانی خەڵك دەبەن، بوونەتە شەریكی گیرفانی ئەم میللەتە ـ خەڵك بۆتە كرێچیی ئەم حوكمڕانیە، مانگانە چی دەستدەكەوێت دەبێت بێداتە كۆمپانیاكان ـ حوكمڕانان 9 قات نرخی كارەبایان زیادكردووە، كەچی یەك حزبی ئۆپۆزسیۆن دەنگی لێوەنەهاتووە ـ ئەو ئۆپۆزسیۆنەی هەیە زۆربەی موچەخۆری مانگانەی دەسەڵاتە بۆیە دەسەڵات خراپتر دەكات نوسینى: سەرتیپ جەوهەر ئەوەی حوكمڕانان بەم حوكمڕانیە و خەڵكی كوردستانی دەكەن، لە مێژووی هیچ حوكمڕانیەك لەمێژوودا نەبووە! حكومەت و حوكمڕانیی بووە بە (دیل)ی دەستی كەمینەیەك كە لە تاریكیدا لە دەرەوەی قانون و لە ژوری بچوك و تاریكدا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكاندا دەكەن گوایە بۆ چاككردنی خزمەتگوزارییە، وەك ئاو و كارەبا و نەخۆشخانە و پۆستە و تاپۆ و فەرمانگە دادییەكان و ..تد وایلێهاتووە هەموومان وەك كرێچی، مانگانە هەرچی دەستماندەكەوێت لە دەستی ئەو كۆمپانیا ملۆزمانەی بكەین كە حوكمڕانان لەژێر ناوی جیاوازەوە بەسەریاندا سەپاندوین. ئاخر لە كوێی دونیا هەبووە حكومەت لە ڕێی كۆمپانیاوە بە كونفەیەكونێك نرخی كارەبا 9 قات لەسەر هاوڵاتیانی زیادبكات، لە كوێی دونیا هەبووە حكومەت لە فەرمانگەی دادنوسیدا كۆمپانیایەك بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپێنێت لەبری عەریزەیەكی تەنها 1 هەزار دیناریی 20 هەزار لە هاوڵاتیان وەرگرێت؟! رۆژانە بەناوی ژینگەوە لە چەندین شوێنی جیاواز لە حكومەت، پارە لە هاوڵاتیان وەربگیرێت و یەك دیناریش بۆ سندوقی چاككردنی ژینگە تەرخان نەكرێت؟! ئەی لە كوێ هەبووە حكومەت لە ئەنجومەنی وەزیران لە باتی وەزارەتی داد لەدەرەوەی یاسا گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا بكات بۆ تۆماری فەرمانگەكانی تاپۆ و ملیارەها دینار بدات بە كۆمپانیا؟ ئەی لێوەرگرتنی پارەی تابلۆ؟ ئەی زیادكردنی نادەستوریی رەسم و باج لەسەر هاوڵاتیان؟ ئەی كۆمپانیایەكیان هێناوە بەزۆر بڕی 55 هەزار دینار لە خەڵك وەردەگرێت گوایە مامەڵەكانیان بۆ دەگەیەننە ماڵەوە! ...تد ئەم حوكمڕانیە بەئاراستەیەك هەنگاو دەنێت، هەناسەی بۆ خەڵك نەهێشتۆتەوە. لەلایەك هەرچی نەوت و سامانی ژێر زەوی هەیە رۆژانە بەبەرچاوی هەموومانەوە بە تانكەر بەڕێی قاچاخ دەیفرۆشن و كەس نازانێت داهاتەكەی چی بەسەردێت، لەلایەكی دیكە خەریكن هەموو سێكتەرەكانی خزمەتگوزاریی و پێداویستیە بنەڕەتیەكانی ژیان لەم هەرێمە رادەستی كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكان دەكەن و لە هەموو لایەكەوە دەست بۆ گیرفانی خەڵك دەبەن و بوونەتە شەریكی داهات و گیرفانی ئەم میللەتە هەشبەسەرە. ئەم تەجاوزەی حوكمڕانان بەسەر قانون مافی خەڵك لەخراپیی و مردۆخیی ئۆپۆزسیۆنەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەو پێشێلكارییەی دەسەڵاتداران بەسەر ماف و ژیانی خەڵكدا لە ئەنجامی نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی كارا و راستەقینەیە بەجۆرێك بتوانێت بەر لە كارە ناقانونیی و زیادەڕۆییەكانی حكومڕانان بگرێت. خراپی ئۆپۆزسیۆنە؛ دەسەڵات خراپتر دەكات. ئەو ئۆپۆزسیۆنەی هەیە (زۆربەی) یان ئەجێندایەكی روونی ئۆپۆزسیۆنبوونی راستەقینەی نییە تا ببێتە چاودێر بەسەر حوكمڕانییەوە، یاخود موچەخۆری مانگانەی دەسەڵاتە یاخود چاوەڕێی تەشكیلەی حكومەتە و ئەویش دەیەوێت دەستی لە لچكێكی حوكمڕانیی گیرببێت و بەشێك لەو شیرینیەی دەسەڵاتیی بەربكەوێت كە هەرچوار ساڵ وەك غەنیمە بەسەر لایەنە سیاسیەكاندا دابەشدەكرێت. كاتێكیش دێتە حكومەت، لەبری نمونەیەكی باش پێشكەش بكات، لە پارتی و یەكێتیی خراپتر دەكات! ئەو ئۆپۆزسیۆنەی هەیشە، رەنگدانەوەی دۆخی خراپیی حوكمڕانییە، بۆیە دەبینین حكومەت نرخی كارەبا 9 قات زیاد دەكات، كەچی یەك لایەنی ئۆپۆزسیۆن یان حزبێكی سیاسی نەك نایەتە شەقام و خۆپێشاندان ناكات، بەڵكو جورئەتی بەیاننامەیەكیشی نییە! بۆیە ئەم خەڵكە نازانێ روو لە كێ بكات؟
لەماوەى حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، لە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازی ئاشتی ئۆجەلانەوە، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامەو ١٤ هێرش ئەنجامدراوە. رێکخراوی CPTـی ئەمریکی، ئامارى هێرشەکانی سوپاى تورکیای بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە، بەگوێرەى ئامارەکە سوپای تورکیا (١٤) هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. هێرشەکان بەجۆرەبوون نۆ هێرش لە سنوری پارێزگای دهۆک، سێ هێرش لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دوو هێرشی تر لە سنوری پارێزگای هەولێر. هەروەها شەش لە هێرشەکان تۆپباران، پێنج هێرش فڕۆکەی جەنگی و سێ هێرشی تریش لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە بوون. هەر بەپێى ئامارەکانى ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی، شەڕڤانانى پەکەکە، تەنها دوو جار وەڵامی چەکداری هێرشەکانی سوپای تورکیایان داوەتەوە، هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی. دەقى ڕاگەیەندراوەکە.. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا، دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستگیرکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگەوازێکی مێژوویی ڕاگەیاند و داوای لە چەکدارانی حزبەکەی کرد کە چەکەکانیان دابنێن و پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵبوەشێننەوە. ئەم بانگەوازە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە هەرێمییەکانی ناوچەکە و چەند سەرکردەیەکی دیاری ناو هەردوو حزبی حکومڕانی تورکیا، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی (مەهەپە) پێشوازی لێکرا. تیمی کوردستانی عێراقی CPT بە خۆشحاڵییەوە لەو بەرەوپێشچوونانە دەڕوانێت و پێشوازی لە کۆتاییهاتنی ئەو شەڕە دەکات کە بووەتە هۆی چۆڵبوونی تەواوەتی یاخود ئاوارەبوونی بەشێکی زۆر لە خێزانەکانی ١،١٩٠ گوند لە هەرێمی کوردستاندا و هەروەها ٧٢١ هاووڵاتی مەدەنی هەرێمی کوردستانیش بوونەتە قوربانی ئەو جەنگە. ئێمە پێمانوایە ئەو بەرەوەپێشچوونانە تەنیا دروستبوونی دەرفەتی ئاشتی نین بۆ گەلانی تورکیا بەڵکو دەرفەتێکیشە بۆ گوندنشینان و خەڵکی مەدەنی هەرێمی کوردستان کە لە ئاشتیدا بژین. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٥دا و تەنیا سێ ڕۆژ لە دوای پەیامەکەی ئۆجەلان، پارتی کرێکارانی کوردستان بانگەوازی سەرۆکەکەیان قبوڵکرد و ڕاگرتنی هەموو چالاکییە سەربازییەکانییان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا کە بەتەنیا لە ئەگەری هێرش بۆسەر چەکدارەکانییان مافی بەرگریکردن لە خۆیان بەکاردەهێنن و وەڵام دەدەنەوە. هەروەها ڕایانگەیاند کە بە بەشداری و سەرۆکایەتی ئۆجەلان لە کۆنگرەی حزبەکەیاندا ئامادەن کە بڕیاری بدەن و پەکەکە هەڵبوەشێننەوە. لەکاتێکدا کە حکومڕانانی تورکیا پشتیوانییان بۆ دەسپێشخەری ئاشتی ڕاگەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێکارەکانی پشتیوانی تورکیا لە پڕۆسەکە و کۆتاییهاتنی جەنگ و چەکدانانی پەکەکە ڕوون نیە. تیمی CPT بەردەوام دەبێت لە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی سەر سنور و چاودێریکردنی ئۆپەراسیۆنەکان. تیمەکەمان ١٤ هێرشی سوپای تورکیایان بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا تۆمارکردووە. هەروەها چەکدارانی پەکەکەش دوو جار وەڵامی چەکدارییان بۆهێرشەکانی تورکیا هەبووە. لە ڕۆژی ٢٧ی شوباتدا، تەنیا دوو کاتژمێر بەر لە بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی کوێستانەکانی خواکوڕک و خنێرەیان لە قەزای سیدەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر کرد. کاتژمێرێکیش لەدوای ڕاگەیاندنی بانگەوازەکەی ئۆجەلان، سوپای تورکیا بۆردوومانی چیای گارای لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد. لە هەمان ڕۆژدا، سوپای تورکیا تۆپبارانی چیای مەتینای لە گوندەکانی بەلاڤە و گوهەرزێ لە قەزای ئامێدی کرد. لە درەنگانێکی شەویشدا فڕۆکە جەنگییەکان، دەووروبەری گوندی گەڵاڵەیان لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد. لە ڕۆژی ٢٨ی شوباتدا، تۆپخانەکانی تورکیا جارێکی تر چیای مەتینایان لە نێوان گوندەکانی بەلاڤە و گوهەرزێ لە قەزای ئامێدی بە ئامانجگرتەوە. لە ٢ی ئازاردا، سوپای تورکیا لە ڕێگەی هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشێکی چڕی بۆسەر چیای لینکی و گەلی ڕەشاڤە لە ناحیەی دێرەلووک ئەنجامدا. هێرشەکە بۆماوەی ٤٥ خولەک بەردەوام بوو کە ئەمە گەورەترین و درێژترین ماوەی هێرشی سوپای تورکیایە لە هەرێمی کوردستان لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە. چەکدارانی پەکەکە، بە تەقەکردن لە هەلیکۆپتەرەکان وەڵامی ئەم هێرشەیان دایەوە. هەر لەهەمان ڕۆژدا سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی سگیرێی لە قەزای ئامێدی کرد. لە ڕۆژی ٤ی ئازاردا، هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا، هێرشیان کردە سەر گەلی مێوین لە گوندی بەلاڤە لە قەزای ئامێدی. پاشماوەی تەقەمنییەکان لەناو ئاوایی و گوندی بەلاڤەدا کەوتنە خوارەوە. لە ڕۆژی ٥ی ئازاردا، تۆپخانەکانی تورکیا لە بارەگا سەربازییەکانیانەوە تۆپبارانی چیای مەتینایان لە گوندی گوهەرزێ کرد. لەوەڵامی ئەو تۆپبارانەدا، چەکدارانی پەکەکە تەقەیان لە بارەگا سەربازییەکی تورکیا کرد. لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە سەختی بۆردوومانی دۆڵی ژاژۆڵان و خەندەکیان لە پشتی گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت کرد. بەگشتی، لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە، سوپای تورکیا ١٤ هێرشی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. ٦ لە هێرشەکان لە ڕێگەی تۆپبارانەوە بوون. ٥ هێرشی تر لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و ٣ هێرشیش لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە بووە. ٩ لە هێرشەکان لە سنوری پارێزگای دهۆک و ٣ هێرش لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دوو هێرشی تریش لە سنوری پارێزگای هەولێر بوون. هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەڵگەی ئەوەن کە پێویستە دەوڵەتی تورکیا بەتەواوەتی پشتیوانی دەستپێشخەری ئاشتی بکات و پڕۆسەی ئاشتیش پێویستی بەوەیە کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە چاودێری بکرێت. پێویستە پڕۆسەیەکی ئاشتی درێژخایەن و پڕ لە گفتوگۆی ڕوون و ڕاشکاو بۆ دەوڵەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە پێشنیازبکرێت. تیمی کوردستانی عێراقی CPT، بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن بۆ ئاشتیەکی ڕاستەقینە و دادپەروەر کە تیایدا قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەش لە خۆ بگرێت کە بوونەتە قوربانی ئەو جەنگەی کە بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەردەوامە. دەبێت پڕۆسەی ئاشتی، کشانەوە و هەڵگرتنەوەی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقدا لە خۆ بگرێت، ئەوکاتە هاووڵاتییان و گوندنشینانی ئاوارەبووی سەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بە بێ ترس بگەڕێنەوە بۆ ناو گوندەکانییان. تیمەکانی دروستکەری ئاشتی کۆمەڵگە CPT
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی بەشداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵییەکەى بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان. پێنج سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە واشنتۆن بەردەوامە لە فشارەکانى بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتى هەرێم. وەزارەتی نەوتی عێراق میوانداری دانوستانەکانی خێراکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات. بەهۆی ناکۆکی لەسەر مەرجەکانی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی نەوت تا ڕۆژی پێنجشەممە دواکەوتوون. یەکێک لە سەرچاوەکان کە بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراقە و زانیاری ڕاستەوخۆی لەسەر کۆبوونەوەکە هەیە، وتی ئامادەبوونی پلان بۆ داڕێژراوی ئەو دیپلۆماتکارە کە بنکەکەی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدایە، لە وەڵامی داواکارییەکی واشنتۆن بووە. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی: ئامادەبوونی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییە ئامانجی یارمەتیدانی هاندانی دانوستانەکانە بۆ پێشەوە و گەیشتن بە چارەسەر بۆ ئەو پرسانەی کە ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکەن بە شێوەیەک کە هەموو لایەنەکان ڕازی بکات. ڕۆیتەرز مانگی ڕابردوو ئاشکرای کرد کە عێراق کەوتۆتە ژێر فشاری زیاتری ئەمریکاوە بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە هەناردەکردنی نەوتی کورد لە ڕێگەی تورکیاوە، بەمەش دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی بەرز دەبێتەوە لە کاتێکدا واشنتۆن دەیەوێت هەناردەی نەوتی ئێران کەم بکاتەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران. ئێران عێراقی دراوسێ و هاوپەیمانی خۆی بە گرنگ دەزانێت بۆ هێشتنەوەی ئابوورییەکەی لەناو گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان. بەڵام سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بەڵام بەغدا کە هاوبەشی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێرانە، ئاگادارە لە گیرخواردن لە سزاى سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ فشاری تاران. بەرپرسێکی حکومی نزیک لە دانوستانەکان وتی: پێداگرییەکی بەهێز لەلایەن لایەنی ئەمریکاوە هەیە لەسەر دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی دانوستانەکان (لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کورد) بەهەر شێوەیەک بێت. "هیوادارین ڕۆڵی ئەمریکا یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی مەعقول و قبوڵکراو بۆ حکومەتی عێراق." بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 06-03-2025) حەیان عەبدولغەنی لە بەغدا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-تورکی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە لە وەزارەتەکانی عێراق. وەزیری نەوت جەختی لە گرنگیی ئەو دۆسیانە کردەوە، کە پەیوەندییان بە کارەکانی لیژنەکەوە هەیە، بەتایبەتی دۆسیەی ئاو و نەوت. وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیێنێت، بەم زیکانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، کارا دەکەن.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و دەستوەردانی گەریلا بۆ وەستاندنی هێرشەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە: "هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک: ٤ و ٥ و ٦ ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شەهید شەریف و لۆلان ٢ جار، لە هەرێمی گارە لە گۆڕەپانەکانی دێ ڕەشە و شەهید ئاسڵان و هەفەتباغ و خێرێ ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی ١ جار، بەگشتی ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران. ٤ ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار ٩ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردوومان کرا. ٤ و ٥ و ٦ ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک، لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، لۆلان، گۆشین و سینین ٤٣ جار؛ لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی سێدارێ و گردی زەنگل و گردی ڕەشید و گرگەشێ و سپیندارێ و مژێ و هەفتەباغ و سیسەر ١٩١ جار؛ لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەڵێ و سەری مەتینا ١٢٦ جار؛ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی و چیای بەهار ٤٥١ جار: بەگشتی ٨١١ جار بە تۆپ و چەکی قورس تۆپباران کران. لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ: ٥ ی ئادار، کاتژمێر ١١:٠٦ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، کامێرایەکی مۆبیسی داگیرکەران تێکشکێنرا. لە هەرێمی مەتینا: ٤ ی ئادار، کاتژمێر ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا لە بەرامبەر بانگەوازی تەسلیمبوونی داگیرکەران کە ڕوویانکردبووە تونێلەکانی شەڕی ئێمە، هێزەکانی یەژاستارمان وەڵامیان دایەوە. لەکاتێکدا هێزەکانمان ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە، لە هەرێمی گارە لە قەڵای سەدام و باکرمانەوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەن، فڕۆکەی سیخووڕی بچوک هەڵدەدرێن و بە شەو و ڕۆژ سیخووڕی لەسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا دەکەن. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەم کارە بەدەستی دەهێنن، گۆڕەپانەکانی گەریلا بۆردوومان دەکەن. دەبێت ئەم کارە بوەستێنرێت کە سەلامەتی هێزەکانمان دەخاتە مەترسییەوە. ئەگەر نەوەستێنرێت، بۆ سەلامەتی خۆمان، مافی خۆمانە لەو شوێنانە وەڵام بدەینەوە کە فڕۆکەکان لێیەوە ڕەوانە دەکرێن. ئێمە ڕایدەگەیەنین، لەپێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان، دەبێت کۆتایی بەم کارە بهێنرێت".
حکومەتی عێراق بەنیازە نەوتی بەسرە لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات. وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیێنێت، بەم زیکانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، کارا دەکەن. حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، "بەمنزیکانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی کارادەکرێت و ئەگەری زیادکردنی نەوتیش لە نەوتی بەسرە لە رێگەی ئەم بۆرییەوە هەیە." وەزیری نەوتی عێراق ئەو قسانەی لەکاتی کۆبوونەوەی لیژنەی عێراقی-تورکی کرد، کە ئەمڕۆ کرا. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 06-03-2025) حەیان عەبدولغەنی لە بەغدا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-تورکی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە لە وەزارەتەکانی عێراق. وەزیری نەوت جەختی لە گرنگیی ئەو دۆسیانە کردەوە، کە پەیوەندییان بە کارەکانی لیژنەکەوە هەیە، بەتایبەتی دۆسیەی ئاو و نەوت. بە پێویستیشی زانی؛ دۆسیەی ئاو کرا بکرێت بە شێوەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات لە بەدەستهێنانی بەشێکی دادپەروەرانەی ئاو. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە کرا، کە لە کارنامەی کاردا هاتوون و تایبەتن بە لیژنە لاوەکییەکان لە بوارەکانی ئاو، وزە و نەوت، پەروەردە، دەروازە سنوورییەکان و پەیوەندییەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، دۆسیەی وەرزش و لاوان. کۆبوونەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی؛ گرنگە پێداویستییە تەکنیکییەکانی لیژنەکان تەواو بکرێن، لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ لایەنی تورکی کارا بکرێن بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات بکات.
کۆمپانیایەک لە باشماخ و پەروێزخان دادەنرێت هەر گەشتیارێک بچێتە ئێران 15 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بڕیارە کۆمپانیایەکی تایبەت لە هەر سێ دەروازەی سنووری باشماخ و پەروێزخان و کێلێ دابنرێت، کاری ئەو کۆمپانیایە وەرگرتنی بڕی 15 هەزار دینار دەبێت، لە هەر گەشتیارێک، کە سەردانی ئێران دەکات. بەپێى بەدواداچوون و زانیاریەکان لە هەرسێ دەروازەکە دەرکەوت کۆمپانیاکە کابینەی کارکردنی داناوە، بەڵام جارێ دەستبەکار نەبووە و چاوەڕێیە وەرزی گەشتیاری دەستپێبکات، واتە پێش پشووەکانی جەژنی نەورۆز کۆمپانیا دەستبەکاردەکات، چونکە چاوەڕیدەکرێت بۆ پشووەکانی نەورۆز و جەژنی رەمەزان گەشتیارێکی زۆر سەردانی ئێران بکات. دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەڵێن هیچ کۆمپانیایەک بۆ وەرگرتنی ئەوە پارەیە نەهاتووەتەوە دەروازەکەى ئێمە، تەنها لەو دەروازانە جێبەجێ دەکرێت، کە لەژێر دەسەڵاتى یەکێتیدان. سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕاگەیاند، هەوڵێک هەیە ئەم پرۆژەیە فڕۆکەخانەکانیش بگرێتەوە، پێدەچێ عێراقیش هەمان هەنگاو بگرێتەبەر، بەڵام لەناوچەى ژێر دەسەڵاتى پارتى پرۆژەکە رەتکراوەتەوە، چونکە بە پرۆژەى یەکێتى دەزانن و نایانەوێ بچنە ژێر بارى کارێک کە یەکێتى پێی هەستاوە، ئەو کۆمپانیایەش کە پرۆژەکەى وەرگرتووە حزبییە.
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزە زانى، ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆو سبەینێش باران نابارێت و لەسبەینێشەوە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ پێنج شەممە 06- 03- 2025 کەش / ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 05 – 15 )کم/س دەبێت . ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت . پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە . مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت. سبەی هەینی07- 03- 2025 کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت . خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 05 – 15 )کم/س دەبێت . ئاراستەی با / باکوورى خۆرهەڵات بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت . پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە ( 3 – 4 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت . بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 23 پلەی سیلیزی سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی دهۆک : 22 پلەی سیلیزی کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی سۆران : 18 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
عەلى حەمەساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان و بڕیاردەرى ڕەوتى هەڵوێست، ڕایدەگەیەنێت هەرچەندە پارێزەرەکان بەشدار حەسەن ،کامەران سارمەمی، سەعد سەید محێدین و سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ هەوڵی تەواویانداوە بۆ ئازادکردنی، بەڵام هاوڕێمان ئادەم عوسمان ماوەی ٢٣ ڕۆژە بەبێ هیچ تاوانێک لە زیندانی ئاسایشی هەولێرە، تۆمەتێکی ناڕەواو زۆر سەیریان داوەتە پاڵی. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕۆژى 11-02-2025 لەڕاگەیەندراوێکیاندا، دەڵێن: چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیانداوە، هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، پۆلیسى هەولێر ئەوەش دەخەنەڕوو: هەندێک لەو کەسانەی وەکو ئامرازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کران، یەکێکیان بەناوى ئادەم عوسمان دەستگیر کراوە. لەسەر پەرەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەلایەتى فەیسبوک، عەلى حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست و ئەندامى پەرلەمانى کورردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە. لەبەشێکى نوسینەکەیدا، دەڵێت: ئێمە ئەمە بەزیندانیکردنێکی سیاسی دەزانین؛ داواکارین لایەنی پەیوەندیدار لەزووترین کاتدا کاک ئادەم ئازادبکات، کە بچوکترین تاوانی نییە. دەقى نوسینەکە. هەرچەندە پارێزەرەکان(بەشدار حەسەن ،کامەران سارمەمی، سەعد سەید محێدین) و سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ هەوڵی تەواویانداوە بۆ ئازادکردنی، بەڵام هاوڕێمان ئادەم عوسمان ماوەی ٢٣ ڕۆژە بەبێ هیچ تاوانێک لە زیندانی ئاسایشی هەولێرە. تۆمەتێکی ناڕەواو زۆر سیر داوەتە پاڵی! ڕۆژی ٩ی ٢.. کە خۆپیشاندانی مامۆستایان بوو، ویستیان بێنە هەولێر.. کاک ئادەم لەگەڵ ئێمەدا بوەو شۆفێربوە، گوایە ئێمە ڤیدۆیەکمان تۆمارکردوە! دواتر کەناڵێکی عەرەبی بڵاوی کردوەتەوە! ڤیدۆکە بچوکترین سەرپێچی یاسایی تێدانیە! ئەو شوێنەش قەدەغەنیە! ڤیدۆکەش پەیوەندی بە ئێمەوە نەبوو! بۆ خاوەنداری ڤیدۆکەش کەناڵی KNN، ڕایگەیاند: ڤیدۆکە ڤیدۆیەکی ئاساییەو ئەوان تۆماریان کردوەو هیچ سەرپێچیەکی یاسایی تێدانیە. ئێمە ئەمە بەزیندانیکردنێکی سیاسی دەزانین؛ داواکارین لایەنی پەیوەندیدار لەزووترین کاتدا کاک ئادەم ئازادبکات، کە بچوکترین تاوانی نییە.
وەزارەتی دارایی کوردستان و ئەو تیمە تەکنیکییەی بۆ مووچەی مانگی دوو لە بەغدان، دەڵێن ئەگەری زۆر هەیە سبەی پێنجشەممە پارە بنێردرێت، لەگەڵ گەیشتنی پارەکەش سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. ئەمڕۆش مووچەی مانگی دوو لەلایەن بەغدا نەنێردرا، ئەمە لەکاتێدایە کە هەشت ڕۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کار لەسەر وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو دەکەن. وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و ئەو تیمە تەکنیکییەی لە بەغدایە بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند، ئەگەری زۆر هەیە سبەی پێنجشەممە بەغدا پارەی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر نەنێردرا، دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو. لەبارەی ڕاگەیاندنی لیستی مووچە و دابەشکردنی، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئامادەکردن و ڕاگەیاندنی لیست کاتێکی کەمی دەوێت، ئەگەر سبەی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێ و شەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەڵام ئەگەر سبەش پارە نەنێردرێت، ناردنی دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە، واتە 9ی مانگ. لەبارەی درەنگ ناردنی مووچەی مانگی دووش کە پێچەوانەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدایە، ڕێککەوتنەکە وایە ئەبێ مووچەی مانگی دوو لە مانگی دوو بنێردرێت، واتا نابێت مووچەی مانگێک بکەوێتە مانگێکی تر. لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق وتى: هۆکارەکەی لە ئەستۆی وەزارەتی دارایی کوردستان بوو، درەنگ لیستی مووچەی مانگی دوویان بۆ ناردین، ڕۆژی 26ی مانگ لیست نێردراوە، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم مانگە 28 ڕۆژ بوو، واتە تەنیا دوو ڕۆژ پێش ئەوەی مانگ تەواو بێت، چونکە ڕێککارەکانی وردبینیکردن لە لیستی مووچە وەکو خۆیان ماون، هەمان ئەو ڕێکارانەی پێشتر دەکران هەر ماون.