کاوە شێخ عەبدوڵڵا ئێوارەی 30ی ئاب، جەوهەر نامیق لەسەر مێزی نانخواردن لە ماڵی خۆیان وەڵامی پرسیاری هەندێک لە میوانەکانی دەداتەوە کە سەبارەت بە دوایین هەواڵەکانی شەڕ و ئاشتی نێوان یەکێتی و پارتی لێی دەپرسن. یەکێک دەڵێ: کاک جەوهەر هەست بە جموجوڵێکی سەربازیی پارتی دەکرێ لە دەوروبەری شەقڵاوە و سەڵاحەدین، دەوترێ پارتی دەیەوێ ئەمجارە هەولێر ئازاد بکات. جەهەر نامیق کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتییە، بە پێکەنینەوە دەڵێ: لە شەڕدا جوڵاندنی هێز شتێکی ئاساییە، بەڵام ئاگام لە هەواڵی دیکە نییە. جارێ باوەڕ ناکەم بۆ هەولێر بێ، مەسەلەی ئازادکردنی هەولێر شتێکی ئاڵۆز و موعەقەدە. رۆژی 31ی ئاب، بەیانییەکەی زوو جەوهەر نامیق بەبێ ئەوەی بزانێ چی ڕوویداوە بە پەلە خۆی دەگەیەنێتە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی و بە خەڵکە خرۆشاو و شادمانەکەی ناو بارەگاکە دەڵێ: هەولێر زۆری نەماوە بە تەواوی ئازاد بکرێ! بەڵام پاش چەند سەعاتێک کە بۆی ڕوون دەبێتەوە ئازادکردنی هەولێر بە یاریدە و هاوکاری سوپای سەدام حسێن بووە، خێرا وەکو سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایی دەنووسێ و ئیدانەی داگیرکردن و کاولکردنی بینای پەرلەمانی کوردستان دەکات لەلایەن حەرەس جمهووری سەدامەوە. جەوهەر نامیق دەقی بەیاننامەکەی دەنێرێ بۆ ڕۆژنامەکانی پارتی، بەڵام بۆی بڵاو ناکەنەوە. لەوانە (ڕۆژنامەی برایەتی) کە ناوی خۆی وەکو خاوەن ئیمتیاز بەسەر ڕۆژنامەکەوە بووە! رۆژی دواتر جەوهەر نامیق بۆ دۆست و هاوڕێکانی ڕووندەکاتەوە، ئەو بۆیە دژی داگیرکردنی بینای پەرلەمانی کوردستان بووە، چونکە یەکەم سەرۆکی یەکەم پەرلەمانی کوردە؛ سوێندی خواردووە کە دژی شکاندن و بەزاندنی حەرەمی پەرلەمان بێت لەلایەن هێزی چەکدارەوە. جا ئەو هێزەش حەرەس جمهووری بەعس بێ! حەرەس جمهووری ژووری سکرتێری پەرلەمانیان کردووە بە تەوالێت، هەموو بەڵگەنامە و کەرەستەکانی سەرۆکی پەرلەمانیان بردووە بۆ بەغدا، ئیتر چۆن دژی ناوەستمەوە. من ئامادەم لەم پێناوەدا باجی گەورە بدەم، بەڵام ئامادەنیم ئەم داگیرکارییە قبوڵ بکەم. چوار ڕۆژ دوای 31ی ئاب، جەوهەر نامیق وەک سەرۆکی پەرلەمان، ئەم ناڕەزاییەی خۆی کردە عەمەل و یەکەم کۆبوونەوەی پاش ئەو ڕووداوانەی بردە (مزگەوتی گەورەی شەقڵاوە) و نەیبردە بینای داگیرکراوی پەرلەمانی کوردسانەوە لە هەولێر. لەو کۆبوونەوەیەی مزگەوتی گەورەی شەقڵاوەدا، فرەنسۆ حەریری وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هەستا و بەنیگەرانییەوە وتی: پێم سەیرە لەم شوێنەدا پەرلەمان کۆبووەتەوە، ئەی ئەوە نییە بینای پەرلەمانی کوردستان ئازادکراوە؟ ئەم هەڵوێست و کردەوانەی جەوهەر نامیق کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و کەسێکی نزیک و تێکەڵاوی بنەماڵەی بارزانی بوو، شتێکی زۆر ئازایانە و مەبدەئیانە بووە بۆ ئەو کات و ساتە هەستیارە. ئەوێک کە حزبەکەی گەیشتووەتە لوتکەی سەرکەوتن و نەیارەکەی خۆی لە هەموو کوردستان دەرپەڕاندووە، بەڵام نەکەوتە ژێر کاریگەری دڵخۆشییەکان و لەناو گەرمەی هەیەجان و دڵخۆشییەکانی سەرکەوتندا، دەنگی ناڕەزایی لە پاڵنەرە سەرەکییەکەی ئەو سەرکەوتنە دەربڕی کە هێنانی سوپای سەدام حسێن بوو بۆ دەرپەڕاندنی یەکێتی لە هەولێر! جەوهەر نامیق وەک پێشبینیکردبوو، لە ساڵانی داهاتوودا باجی گەورەی دا، بەڵام هەڵوێستەکەی و ناڕازیبوونەکەی لە هێنانەوەی سوپای سەدام حسێن بۆ هەولێر و کوردستان، وەک هەڵوێستێکی ئازایانە و جوامێرانە بۆ هەمیشە لکاند بە ناوەکەی خۆیەوە. خۆزگە سەرکردایەتی هەموو حزبەکان، نموونەی وەک نەوشیروان مستەفا و جەوهەر نامیقی زۆرتر تێدا بوایە، تا سەرکردەکان نەیانتوانیایە بە ئارەزووی خۆیان هەموو بڕیارێکیان دەربکردایە و بەبێ لێپرسینەوە و ڕاگرتنیان بچن بۆ بڕیارێکی تر و سەپاندنی خواستێکی تر بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەنجامە ترسناکەکانی بڕیارەکانیان. لە ڕۆژی 31ی ئابی هەموو ساڵێکدا، پێویستە ئەم هەڵوێست و کارەی جەوهەر نامیق وەک سەرۆکێکی ئازا و سەرڕاستی پەرلەمانی کوردستان یاد بکرێتەوە و ڕێزی لێ بگیرێت.     تێبینی: زانیارییەکانی ئەم نووسینە، لە کتێبی بیرەوەرییەکانی فەرهاد عەونی بەناوی " ڕۆژگارم ئاوا تێپەڕی" وەرگیراوە. فەرهاد عەونی لە ڕۆژانی 31ی ئابدا سەرنووسەری ڕۆژنامەی برایەتی بووە و دواتر بوو بە نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.            

هاوڵاتی لەم دواییانەدا، دیاردەیەکی سەیر و سەمەرەی پەیوەست بە زیادبوونی پارەی گومان لێکراو لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، چونکە چەند بانکێک، وەک بانکی ڕافیدەین، بانکی ئەلڕەشید، بانکی بازرگانی. کە پارە بە ملیۆنان دەچێتە دەرەوە و بە سەدان ملیۆن دێتە ناو حسابەکانی بەغدا و بەسرە و هەرێمی کوردستان و هەولێر. وەزارەتی ناوخۆ دەرکەوتە نائاساییەکانی سەروەت و سامانی زۆری لە بەغدای نوێ و ئەلمەنسور و ناوچەکانی دیکەی بەدیکرد. وەزارەتی ناوخۆ بە هاوکاری لەگەڵ بانکەکان چاودێری ناوی هەندێک کەسی کرد کە هەژماری بانکییان بە شێوەیەکی نالۆژیکی گەشەی کردووە و لە بەدواداچوونەکانیشدا دەرکەوت کە سامانی ٦٦ کەسی تەنها لە بەغداوە بۆ زیاتر لە یەک ملیار دینار ئاوساوە، لەنێویاندا فەرمانبەرانی حکومەت کە مووچەی مانگانەیان لە ملیۆنێک دینار و نیو تێنەپەڕیوە. وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنان دووپاتی کردەوە کە بازرگانیکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان مەترسی دارایی بە دواوەیە. هاوکات ڕیگەیاند، ئەو سیستەمەی لەم کۆمپانیایەدا بەکاردەھێنرێت بەردەوام لە ژێر چاودێریدایە بۆ دڵنیابوونەوە لە راستی و دروستی سەرچاوەی داهاتی وەبەرھێنەران .

هاوڵاتی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش لە سلێمانی و ئەنبار ڕاگەیاند.  شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هێزەکانی دژە تیرۆر چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازیان لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدا، چەکدارێکی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرا، کە بەڕێوبەری بەرهەمە نەوتییەکانـی چەکدارانی داعش بوو.  بە هاوکاری و هاوبەشی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان چەکدارێکی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراوە. دژە تیرۆری عێراق لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا پێنج حەشارگەی چەکدارانی داعش لە چیای حەمرین دۆزیوەتەوە و تەقێنراونەتەوە.  دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە دژی چەکدارەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار، حەوت سەربازی ئەمریکا برینداربوون و 15 چەکداری داعش کوژران.

هاووڵاتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی دووكەسی بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ژنان ڕاگەیاند بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە بەناوی سەنتەری جوانکارییەوە هەڕەشەیان خستبووە سەر ژیانی چەند ژنێك و ڤیدیۆ و وێنەیان تۆماركردوون. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوو کەسیان دەستگیرکردووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەژمارێکی ساختەیان داناوە بەناوی "سەنتەری جوانکاری سام"، لەڕێگەی ئەو هەژمارەوە وێنە و ڤیدیۆی چەند ژنێكیان لای خۆیان تۆمارکردووە، دواتر هەڕەشەی ئەوەیان لە ژنەكان کردووە، ئەگەر پارە نەدەن ڤیدیۆکانیان بڵاودەکەنەوە. ئاسایشی هەولێر دەڵێت: دوای لێکۆڵینەوەی ورد، ناسنامەی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (أ ، ج ، م) و( هـ ، أ ، م) ئاشکرا بوون و بەهەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران) دەستگیر کران.

هاوڵاتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سزای ئەو کاندید و لایەنانە دەدات پێش وادەی دیاریكراو دەستیان بە بانگەشە كردووە.  ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی 16-9-2024 وادەی دەستپێكردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنە و ژمارەیەك کاندید و حیزب لەئێستاوە دەستیان بە بانگەشە كردووە. كۆمسیۆن لیژنەیەكی باڵای بۆ چاودێریكردن كاندید و هاوپەیمانی و حیزبەكان هەیە بە ناوی تۆماركردنی سەرپێچییەكان، هەر كەس و لایەنێك پێش وادەی دیاریكراو دەست بە بانگەشە بكات، تۆمار دەكرێت و بەپێی ڕێنماییەكان سزای دارایی دەدرێت. جگە لەوە لیژنەیەكی دیكە هەیە بۆ وەرگرتن و تۆماركردنی سكاڵاكان، هەر كەسێك كە سەرپێچییەكی هەڵبژاردن و پرۆسەی بانگەشە دەبینێت دەتوانێت سكاڵاكەی بگەیەنێتە ئەو لیژنەیە.

هاوڵاتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە تێپەرینی ٢٨ساڵ بەسەر خیانەتی ٣١ی ئابدا ، بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە ڕایدەگەیەنێت :پارتی دەستکاری مێژوو و زەوتکردنی سەروەرییەکانی خەباتی هەمەلایەنەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەکات . لە بەیاننامەکەدا هاتووە : بیست و هەشت ساڵی تەواو بەسەر خیانەتی ٣١ی ئاب، کارەساتی هەرە گەورەی ژیانی سیاسیی گەلەکەمان تێپەڕ دەبێت کە پەلاماردانی سوپای فاشستی بەعس بوو بۆ سەر هەولێری پایتەختی کوردستان، لەسەر بانگێشتی رەسمی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوە کردوە : دەرەنجامی ئەو خیانەتە هەر زیان گەیاندن بە خەباتگێڕانی کوردستان نەبوو،بەڵکو برینێکی قووڵی لە جەستەی میللەتی جینۆساید دیدە و قوربانیدەری کورد دروستکرد، ناوبانگ و ناوەرۆکی ڕەوا و ئازادیخوازانەی کوردایەتی لە دونیا لەکەدار کرد. لە بەیاننامەکەدا دەڵێت : لە نزیکەی سێ دەیەدا میللەتی بەسەبر و دانبەخۆداگرتووی کوردستان ،لەبەر ئەم ئایندە و ئەم رۆژە ناخۆشەی کوردستانی بە هەڵسەنگاندنی بە مێژوو سپاردووە و لە زۆر مافی خۆی خۆشبووە، بەڵام پارتی لە هەر دەرفەتێکی بچوکی ناکۆکی خۆماڵیدا خوێ بە برینی نەتەوە و نیشتماندا دەکا، پشتبەستوو بە بەڵانسی ناڕەوای هێز و هەژموونی بە دەستهاتوو لە کەینوبەینەکانی دوای 31ی ئاب گەرەکێتی مێزی خیانەت و ناپاکی بەسەر خەڵکی تردا قڵپ بکاتەوە. هەروەها بەیاننامەکەیدا هاتووە : لەم یادەوەرییە خەمناک و تاڵ و پڕ سوێیەی ٣١ی ئابدا ، کە سەرچاوەی ماکی ئەم هەموو ناجۆرییەیە، بە تایبەتی لە سایەی فەرهەنگێکی بێ مۆڕاڵی دواکەتوودا کە تا ئێستاش ئەم شەرمەزارییە سیاسییە بە دەسکەوتی گوایە نەتەوەیی و نیشتمانی دەناسێنێ و بێ شەرمانە داکۆکی لێ دەکات و خۆی پێوە بادەدات. بانگەوازی خەباتێکی بەرپرسانە و دیموکراتیانە دەکەین .

 چی لە ماڵی فوئاد حسێن ڕوویدا؟ مەترسییە گەورەکەی مانگی ١١ و ١٢ چییە؟   قەیرانی مووچە، ئەو قەیرانەی کە زوو زوو سەرهەڵدەداتەوە، دواجار دۆخێکی مەترسیدارتری لە خۆگرتووە کە هەڕەشە لە مووچەی دوو مانگی هەرێم دەکات. وەزیری دارایی عێراق لە ڕێگەی وه‌فدى وەزارەته‌كه‌یه‌وه‌ ڕازیی بووە بە خەرجکردنی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆران، به‌ڵام بۆخۆى دواى ئه‌وه‌ى چووه‌ته‌ ماڵى (د.فوئاد حوسێن)ی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، پاش كه‌مێك مانه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌جێهێشتوه‌. کۆبوونەوە باڵاكه‌ى وه‌فدى هەرێم‌ و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغدا لە ماڵی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم‌ و عێراق ڕاپۆرتی خۆیان خستەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایە وه‌فده‌كه‌ى دارایی عێراق ڕەزامەندییان نیشانداوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی حەوت، کە بەمزووانە ڕێکارەکان تەواو بکرێن.   تەیف سامی لە ژێر فشارێکی گەورەدایە بۆیە ڕازی بووە بە ناردنی مووچە، گەرنا خۆی باوەڕی وایە تا هەرێم پابەند نەکرێت و کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر نەکرێت پارە نەنێرێت، پێیوایە پێویست ناکات لەگەڵ شاندی هەرێم دانیشێت و کەی هەرێم پابەندی چارەسەری کێشەکان بوو ئەوکات لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە. بەڵام دۆسیەیەکی نوێ سەری هەڵداوە ئەویش دۆسییەی قەرزەکانی هەرێمە، كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کێشەی زۆر لە نێوان هەرێم و بەغدا کەڵەکە بووە، ئێستا بەغدا بە هۆی قەرزەوە پارە نانێرێت، کە ئێستا حکومەتی هەرێم پابەند نابێت، ناکرێت مووچەی خەڵکی هەرێم بە بارمتە بگرێت، ئەمەی حکومەتی عێراقیش دروست نییە و زۆربەی هۆکاری کێشەکان نەهاتنە پێشەوەی حکومەتی هەرێمە، من ترسم هەیە ئەمە ببێتە قەیرانی مووچە و بگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر. کاروان یاروەیس لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا دەڵێت: گومان دەکەم حکومەتی عێراق بە هۆی قەرزەکانی هەرێمەوە مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی فەرمانبەران ببڕێت و نەینێرێت. هەرچۆنێک بێت بەغدا پارەی دیکەی بۆ هەرێم نارد و یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام ئەگەر دەسەڵاتی هەرێم بەم شێوەیەی ئێستا ڕازی نەبن ئەو تێبینییانەی بەغدا چارەسەر بکەن و دۆسیەی تەوتین حل بکەن، ئەوا قەیرانی گەورە بۆ مووچە خۆران بەڕێوەیە.

هاوڵاتی عێراق نزیکەی ٣٠ هەزار دەرچوو دادەمەزرێنێت و دەرچووانی هەرێم بێبەش دەبن لەو دامەزراندنە. ئەنجوومەنى راژەى فیدراڵى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دامەزراندنى زیاتر لە 28 هەزارو 400 دەرچووى وەکو قۆناغى یەکەمى دەرچووە پیشەییە پزیشکییەکان پەسەندکرد، بەڵام دەرچووانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە. بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەیەکى بەپەلەدا دامەزراندنى زیاتر لە 28 هەزار و 400 دەرچوو وەکو قۆناغى یەکەم پەسەند کراوە، ئەوەش بەگوێرەى یاساى ژمارە شەشى ساڵى 2000ـی پیشە پزیشکى و تەندروستییەکان بووە. باسلەوەشکراوە، ئەو تیمانەى کار لەسەر پرسى دامەزراندن دەکەن، دواى دەوامى فەرمیش لەکارەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەى بەخێرایی کارەکانى پرۆسەى دامەزراندن ئەنجامبدەن، هەلی دادپەروەران بۆ سەرجەم پێشکەشکاران رەخسێندراوە.

هاوڵاتی عێراق نزیکەی ٣٠ هەزار دەرچوو دادەمەزرێنێت و دەرچووانی هەرێم بێبەش دەبن لەو دامەزراندنە. ئەنجوومەنى راژەى فیدراڵى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دامەزراندنى زیاتر لە 28 هەزارو 400 دەرچووى وەکو قۆناغى یەکەمى دەرچووە پیشەییە پزیشکییەکان پەسەندکرد، بەڵام دەرچووانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە. بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەیەکى بەپەلەدا دامەزراندنى زیاتر لە 28 هەزار و 400 دەرچوو وەکو قۆناغى یەکەم پەسەند کراوە، ئەوەش بەگوێرەى یاساى ژمارە شەشى ساڵى 2000ـی پیشە پزیشکى و تەندروستییەکان بووە. باسلەوەشکراوە، ئەو تیمانەى کار لەسەر پرسى دامەزراندن دەکەن، دواى دەوامى فەرمیش لەکارەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەى بەخێرایی کارەکانى پرۆسەى دامەزراندن ئەنجامبدەن، هەلی دادپەروەران بۆ سەرجەم پێشکەشکاران رەخسێندراوە.

هاوڵاتی هەرچەندە پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەكانی كەركووك بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی درۆنە توركیەكەی لەكەركووك ڕاگەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەڵێت " لێكۆڵینەوە لە هۆكاری خستنەخوارەوەی دەكەن". پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە درۆنێك لە گەڕەكی (تسعین)ـی شاری كەركووك خرایە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە. شانەی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاوی كردەوە: كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرگریی ئاسمانیی عێراق فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لەناو كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك بەدیكرد و دوای بەدواداچوون و زانینی بەرنامەی گەشتەكەی و گەیشتنی بۆ ناوەندی شاری كەركووك كە بارەگای حكومی، ناوەندە ئابوورییە گرنگەكان و ئامانجە گرنگەكانی تێدایە، لێكۆڵینەوە لەلایەن هەموو دەزگاكانەوە كرا. لە لێكۆڵینەوەكەدا "هێزە ئەمنییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناسنامەی ئەم فڕۆكەیەیان پشتڕاستكردەوە و دەركەوت كە فڕۆكەیەكی نەناسراوە، ئێستا تیمێكی تایبەت پێكهێنراوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی دەكەین". فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان وادەڵێت. پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی لەئەستۆگرت و ڕایگەیاندبوو " درۆنێك بێ پرس و ئاگاداركردنەوە هاتووە و خستوویانەتە خوارەوە".

هاوڵاتی میدیای تورکیا زانیاریی لەسەر ئەو درۆنە ئاشکرا دەکات کە لە کەرکووک خرایە خوارەوە و عێراقیش دەڵێت بە بەرگریی ئاسمانیی خۆیان خستوویانەتە خوارەوە.  بەرپرسێكی باڵا لە هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراق پشتڕاستی دەکاتەوە كە ئەو درۆنەی لە كەركووک خراوەتە خوارەوە، توركییە و دەڵێت "بە چەکی عێراقی خستمانە خوارەوە". لەلایەن خۆشیەوە، میدیای تورکیا ئاشکرای کرد، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی تورکیا کە لە کەرکووک خرایە خوارەوە، لە "جۆری (ئاکسونگور)ـە". دەشڵێن "درۆنەکە لە ناوچەی چیمەنی کەرکووک سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بووە دژی پەکەکە". پێشتر عەمید ڕوكن عەبدولسەلام حەموودی، جێگری فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی-ناوچەی باكوور، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە شوێنی كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە لە گەڕەكی تسعینی كەركووك، ڕایگەیاند "تیمەكانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق درۆنێكی توركییان خستە خوارەوە".  وتیشی "درۆنەكە كە لە سنووری سلێمانییەوە هاتبوو و لە ئاسمانی ناحیەی چیمەنەوە کایەی ئاسمانیی كەركووكی بەزاند". ئەو بەرپرسەی هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراق جەختی لەوە كردەوە "درۆنەكە بە چەك و هەوڵی عێراق و لەژێر ڕێنماییەكانی فەرماندەی هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق خراوەتە خوارەوە". بەیانیی ئەمڕۆ دیمەنی کەوتنەخوارەوەی تەنێک بە ئاگرەوە لە ئاسمانی کەرکووک بەدی کرا، دواتر دەرکەوت کە درۆنێکی تورکییە، پاشماوەی درۆنەکە لە گەڕکی تسعینی کەرکووک کەوتە خوارەوە و زیانی مادیی بە ماڵێک گەیاند و کەسێکیش بریندار بوو.

هاوڵاتی  هێزی ئاسمانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد دوای ئەوەی درۆنێک لە ئاسمانی کەرکووک بینراوە بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بانستێری فەرەنسی خراوەتە خوارەوە. دەشڵێت، درۆنەکە لە جۆری ئانکای تورکییە.  لە کاتژمێر 10:25ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئابی 2024 لە گەڕەكی تسعینی شاری كەركووک نزیك لە فڕۆكەخانەی شارەكە درۆنێكی گەورە كەوتە خوارەوە. هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند: دڕۆنێک لە کاتژمێر 10ی بەیانی هاتووەتە ئاسمانی کەرکووک و بەگوێرەی پرۆتۆکۆڵی بەرگریکردنی ئاسمانی بۆ هۆشداری کردن مووشەکی ئاڕاستە کراوە و دواتر لە کاتژمێر 10:25 بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بانستێری فەرەنسی خراوەتە خوارەوە. بەرگریی ئاسمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کاتی پشکنینی پاشماوەی درۆنەکە دەرکەوتووە کە جۆری ئەنکای تورکییە و کەتووەتە سەر ماڵێک لە شاری کەرکووک و تەنیا زیانی ماددیی هەبووە. درۆنەکانی تورکیا پێشتر چەند حاڵەتێکی بەرکەوتنیان لەگەڵ بەرگریی ئاسمانی عێراق لە دەوروبەری شاری کەرکوک هەبووە و بەگوێرەی پرۆتۆکۆلی هۆشداری کشاونەتەوە.

هاوڵاتی  وتەبێژی یەکێتی لەبارەی زیادبوونی ناوی زیادە لە لیستی مووچەدا دەڵێت” عێراق لە خۆیەوە مووچەی خەڵک نابڕێت، ناو زیاد دەکرێت بۆیە مووچە دەبڕێت”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی ڕایگەیاند، لیستی مووچەخۆران وەزارەتی دارایی دەیکات و سەرپەرشتی دەکات، ئەگەر ئێمە ناومان زیادکردووە لە کوێیە کام وەزارەت ئاسایش پێشمەرگە کامیان؟ ئەوەی لە وەزارەتی ناوخۆ 2000 کەسێک زیاد کراوە ئێمەی تێدا نییە، لە پێشمەرگە باس لە 30 هەزار دەکرێت یان لە پەروەردە هی ئێمە نین و ئێمە زیادمان نەکردوون واتە لە سلێمانی ناوی نوێ زیاد نەکراوە بۆ لیستی مووچە.   سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حکومەتی هەرێم یان لایەنێک دەیەوێت ناو زیاد بکات با بە ئاگاداری عێراق بێت، چونکە لە خۆیەوە مووچەی خەڵک نابڕێت، ناو زیاد دەکرێت بۆیە عێراق مووچە دەبڕێت و کيشەی بۆ دروست دەکرێت، بابەتی هەژماری من و هەژماری تۆ و زیاد کردنی ناو دەبێ کۆتایی پێ بهێنرێت، دەبێت ئەو بڕیارەی لە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لێدراوە سەبارەت بە مووچە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە، شوان محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا ڕایگەیاندووە، ئەوەی وەزارەتی دارایی و وەزیری دارایی عێراق دەیکات ئەجێندای سیاسی و دەستی سیاسی لە پشتە بۆ سزاداری هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئێمە وەک پارتی چ پەیوەندیمان بەو با بەتەوە هەیە هەرچی دەکرێت وەزارەتی دارایی هەرێم خۆی دەیکات. سەبارەت بە زیادبوونی ناو لە لیستی مووچەدا ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا،  بەیاننامەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی هەیە، کە جەخت دەکاتەوە لە مانگی حەوت بە بەراورد بە مانگی هەشت 577 کەس لە کۆی لیستەکان کەمی کردووە نەک زیادی کردبێت، تەنها ئەوانە نەبێت کە لە ڕابردوودا بایۆمەترییان نەکردووە، لە هەموو سلکە مەدەنی و سەربازیەکان لە خودی عێراقیش چەندین کەس بایۆمەتری نەکردووە. زیاتر لە 55 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی هۆکارەکەی بۆ کەمکوڕتی لە لیستی مووچە دەگەڕێنێتەوە، لایەنەکانیش یەکتری “تۆمەتبار” دەکەن بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە.  

هاوڵاتی  چۆن پارەی دوو مووچە لە هەرێم بوو بە هەڵم؟ ملیۆنان دۆلار چۆن دیار نەماوە؟ هاوڵاتی دۆسییەی گەندەڵییەکی گەورە هەڵدەداتەوە نزیکەی ٦٠ ڕۆژە لە هەرێمی کوردستان مووچە نەدراوە، هێشتا دۆخەکە لە هات و نەهاتدایە، کەچی پارەی زیاتر لە دوو مووچە بووە بە هەڵم و کەس نازانێت چۆن خوراوە. بە گوێرەی بەدواداچونێکی هاوڵاتی  لە حەوت مانگی ڕابردوودا هەرێم بە فەرمی ٩٨٥ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەبووە، بێ خەرجی کۆمپانیاکانیش کە دیار نییە چەندیان داوە و یەک ترلیۆن و ٦٤ ملیار دیناریان دەستکەوتووە. ئەمە جگە لەوەی بەغدا دەڵێت ئەو پارەیەی ناردوومانە لە مووچە زیادبووە، بەم پێوەرانە هەرێم نزیکەی دوو ترلیۆن و ٤٩ ملیار دیناری دەستکەوتووە. بۆ مووچەی هەر مانگێک،  هەرێم پێویستی بە ٩٥٦ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینارە، ئەگەر بە لێبڕینەکەی بەغداوە بۆ خانەنشینی حسابی بکەین کەمتر لەو پارەیەی پێویستە، واتا بە دڵنیایەوە پارەی دوو مووچەی دەستکەوتووە و تەنانەت پارەیەکی زۆریشی بۆ دەمێنێتەوە بۆ خزمەتگوزاری. بە وتەی وەزیری دارایی (ئاوات شێخ جەناب)، داهاتى ناوخۆ مانگانە نزیکەی 320 ملیار دینارە، لە حەوت مانگی رابردوودا دەکاتە نزیکەى دوو ترلیۆن و 240 ملیار دینار. بەڵام دیار نییە ئەم پارەیە چەندی لێ سەرفکراوە، کە پێدەچێت کەمتر لە ٧٠٠ ملیاری سەرفکرابێت، بەو پێیەش پارەیەکی خەیاڵی ماوەتەوە و دیار نییە چی لێهاتووە. ئەمە جگە لەوەی بەگوێرەى راپۆرتەکەى رۆیتەرز، داهاتی فرۆشتنی نەوت بە تانکەر مانگانە نزیکەی 210 ملیۆن دۆلارە کە دەکاتە زیاتر لە 277 ملیار دینار مانگانە. هەرچی بێت ئەگەر ئەو پارەیە نەبوایە بە هەڵم وەک ئێستا کە دیار نەماوە و یەکێتی و پارتی لە بەینی خۆیاندا دابەشیان کردووە و لە خەزێنەی گشتییدا نییە، ئێستا لەگەڵ ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی دەیانتوانی مووچەی مانگی حەوت و هەشت و نۆش بدەن، کەچی تا ئێستا کەس نازانێت کەی جارێکی دیکە پارە دەچێتە گیرفانی مووچە خۆرانەوە و بازاڕیش بە تەواوی بێپارە بووە و بووەتە هۆی ئەوەی نرخی کیلۆیەک مریشک بگاتە ٢٥٠٠ دینار، بەهۆی ئەوەی پارە نییە و خواستی لەسەر کەمبۆتەوە.

هاوڵاتی 🔹 بەیاننامەکانی پارتی و یەكێتیی، ڕاگەیاندنی شكستی حوكمڕانیانە 🔻 خەڵك پێویستی بەموچە و دابینكردنی ژیانە، نەك بەیاننامەکانی پارتی و یەكێتیی. 🔻 ئەوەی ئێستا روودەدات، چنینەوەی بەرهەم و سیاسەتی شكستخواردووی 10 ساڵی رابردووی خۆیانە 🔻 خەونی كورد لەسەربەخۆییەوە بۆتە ناردنی موچەی یەك مانگ، كەچی موزایەدە بەوەشەوە دەكەن   ✍️ سەرتیپ جەوهەر بێگومان ئەو بەیاننامەو تۆمەتبەخشینەوەیەی نێوان یەكێتیی و پارتی هیچ پەیوەندی بەخەڵكی كوردستانەوە نییە. خەڵكی كوردستان لە دۆخێكی ئێجگار خراپدان، پێویستیان بەدابینكردنی موچە و خزمەتگوزاریی و سەقامگیریی دەروونی و دەربازبوونە لەم دۆخە ناهەموارە، نەك بەیاننامەی گرژ و موزایەدەی سیاسی. ئەوە چەند رۆژێکە چەندین بەیاننامە لەسەر یەكتر دەردەكەن، كەچی هیچ بەیانێكی هەردوو حزب نەبووە بەباسی رۆژ و كاریگەری لەسەر هیچ دروستنەكردووە، چونكە هەردوو حزب پەیوەندیان بەژیانی خەڵكەوە نەماوە. بەدرێژایی 10 ساڵی رابردوو پارتی و كەمینەیەكی بڕیاردەری ناوخۆی یەكێتیی، شەریكی هەموو بڕیارە خراپەكانی ئەم حوكمڕانییە بوون. ئێستا گلەیی لەچی دەكەن؟ خۆیان حوكمڕان بوون و خۆیان ئەوەل و ئەخیر بوون! ئەو بەیاننامانەی ئێستایان بەیانی دۆڕان و شكستیی ئەم حكومڕانیەیە كە هەردوولا تێیدا شەریكەبەشبوون و قوڕیان كرد بەسەری ئەم میللەتەدا. ئێستاش دەیانەوێ‌ بەدروستكردنی گرژی سیاسی و موزایەدەی كوردایەتی دایبپۆشن. ئەوەی ئێستا روودەدات، چنینەوەی بەرهەم و سیاسەتی شكستخواردووی 10 ساڵی رابردووی خۆیانە، هەر لەناردنەدەرەوەی نەوتەوە لەژێر ناوی سەربەخۆكردنی ئابورییدا بگرە تادەگاتە بەناهەق بڕینی موچەی خەڵك لەژێر ناوی پاشەكەوت، پرۆژەی ناوەختی ریفراندۆم، گفتوگۆی پرسی نەوت لەگەڵ بەغدا، موسادەقەی ئەنجامی ساختەی هەڵبژاردن، درێژكردنەوەی تەمەنی نایاسایی پەرلەمان..هتد. ئێستاش كە دۆخی هەرێمیان بەمڕۆژە گەیاند، هەریەكەیان دەیەوێت ئەم شكستە بخاتە ئەستۆی ئەویدی و بەیاننامەی تەخوینكردنی یەكتر دەردەكەن! ئەوان چارەنوسی میللەتیان ئاگرتێبەردا. جاران خەڵك خەونی بەسەربەخۆیی كوردستانەوە دەبینی، ئێستا خەون بەناردنی موچەی مانگێك دەبینن، كەچی پارتی و یەكێتیی لەسەر ئەوەش شەڕیانە، هەریەكەیان دەیەوێت بیكات بەدەستكەوتی خۆی و موزایەدەی سیاسی پێوەبكات.