دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت شوێنی حەوانەوەی شاسوار عەبدولواحید لە بەڕێوەبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی نییە. سلێمان سندى بەڕێوەبەرى گشتى لە دەستەى مافى مرۆڤى کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ وەک شاندێک چوونەتە لاى شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەی نوێ لە زیندان و لەسەر داواکارى خۆى براوەتە ژوورێکى تایبەت. سلێمان سندى لە لێدوانێکدا وتى: وەک شاندێکى دەستەى مافى مرۆڤ چوونەتە لاى شاسوار عەبدلواحید لە گرتووخانەى راگرتن و گواستنەوەى سلێمانى بارودۆخى باشە بووە. گوتیشى: هەر ئەمڕۆ کەسوکارەکەى بینیویانە، وەک رێزێک خۆى داواى شوێنێکى تایبەتى کردووە و ژوورێکى پێدراوە و لەوێ راگیراوە. هەروەها ئاشکرایکرد، شاسوار عەبدولواحید داواى بینینى پارێزەرەکانى کردووە لەسەر داواکارى ئێمە بڕیارە سبەى پارێزەرەکانى ببینێت. شەوى رابردوو، لەسەر دۆسیەى پەرلەمانتارێکى پێشووى کوردستان، شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکرا، بڕیاربوو، ئەمڕۆ ببرێتە بەردەم دادوەر، بەڵام دواخرا بۆ کۆتایی ئەم مانگە. لەلایەکى دیکەوە رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان،  راگەیاند: "ئەمشەو لە مەراسیمی ناساندنی کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا چاومان بە کاک بافڵ تاڵەبانی کەوت، چەند پرسیارێکمان لێیکرد و یەکێک لە پرسیارەکانمان پەیوەندیی بە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە هەبوو."   بە گوتەی رەحمان غەریب، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەڵامی پرسیارەکەیدا سەبارەت بە کەیسی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ گوتوویەتی: "من ئاگام لە کەیسی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نییە، بۆ پرسیار لە من دەکەن؟"

ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە بڵاویكردووەتەوە: ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی یەک شەممەی داهاتوو، بڕیاری خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران دەدات، دوای ئەوەی هەرێم بڕی  (120) ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکانی رەوانەی بەغداد دەكات.  ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە: دوای رێککەوتنی تەواوەتی لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و واژۆکردنی رێککەوتنەکە، نەوتەكە بووەتە پشکی کۆمپانیای سۆمۆ، وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن دەمێنێتەوە كە لە ئەستۆی بەغدادو ئاستی خێرایی گەیشتنێتی بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنی تورکی. وتوشیەتی: وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی (120)ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان دەگوازێتەوە بۆ بەغداد، دوای ئەوە ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەدا بڕیار دەدات راستەوخۆ موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران خەرج بکات. ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەى ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ عێراق لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتین،  کۆنووسی رێککەوتنەکە لەلایەن 23 کەسایەتیی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە. چوارشەممە 13ـی ئابی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژە بەوە دا، لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراق ڕێککەوتین، ڕێککەوتنەکەش لە لایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە، کە 17ـیان ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون. وەزارەتەکە باسی لەوە کرد، کۆبوونەوەکان لە 17ـی مانگی ڕابردووەوە دەستیان پێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێڵگەکانی نەوتی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگۆیەکی زۆر، لە 11ـی ئەم مانگە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کراوە، کە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکان دەبێت. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت. لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ماوەتەوە حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ عێراق لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتین،  کۆنووسی رێککەوتنەکە لەلایەن 23 کەسایەتیی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە. چوارشەممە 13ـی ئابی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژە بەوە دا، لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراق ڕێککەوتین، ڕێککەوتنەکەش لە لایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە، کە 17ـیان ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون. وەزارەتەکە باسی لەوە کرد، کۆبوونەوەکان لە 17ـی مانگی ڕابردووەوە دەستیان پێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێڵگەکانی نەوتی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگۆیەکی زۆر، لە 11ـی ئەم مانگە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کراوە، کە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکان دەبێت. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت. لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ماوەتەوە حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت. ئەم ڕێککەوتنە نوێیە لە کاتێکدایە، کە هەنادەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئاداری ساڵی 2023ـەوە، بەهۆی سکاڵایەکی عێراق لە دژی تورکیا تۆمارکرا و بەهۆیەوە هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگیرا، کە بە گوتەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەکە، بە بەهای زیاتر لە 50 ملیار دۆلار زیانی بە ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە و جەختیش لەوە دەکەنەوە، هیچ لایەنێک لەو بڕیارە سوودمەند نەبوون. 

بەیانی ئەمڕۆ، كۆمپانیای گەلف كیستۆن، دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی لە كێڵگەی نەوتی شیخان راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردووشدا كۆمپانیای شاماران دەستپێكردنەوەی كاركردنی لە هەردووە كێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگ راگەیاند، كە هەندێك لەو كێڵگانە بەهۆی هێرشانە درۆنییەكانی ئەم دواییەوە زیانیان بەركەوتبوو، یان وەك رێكارێكی خۆپارێزی كاردنیان لە زۆرێك لە كێڵگە نەوتیەكان راگرت، بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ نزیكەی (80) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا دابەزی، بەڵام دوای دوای چەند رۆژێك لە  كەوتنەكاری كۆمپانیا نەوتیەكان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان (200) بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاند. عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: بەرهەمی نەوت هەرێم لە ئێستادا گەیشتووەتە (٢٢٣) هەزار بەرمیلێك لە رۆژێكداو لە ناوخۆ دەفرۆشرێت، هیچ ئامادەكارییەك بۆ رادەستکردنی بەعێراق نەکراوە، پێشتریش حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاردا (١٢٠) ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد رەوانە نەكات، تا بەغداد موچەی مانگی حوزەیرانی موچەخۆرانی هەرێم رەوانە نەكات.  عەلی حەمەساڵح  دەشڵێت: ئەم بەیانیە تەنێک نەوتی خاوی شێخان بە ٢٣٠ دۆلارو خورمەڵە بە ٢٦٠ دۆلار تاوكێ ٢٧٠ دۆلار فرۆشراوە. رادەستكردنی بڕی (230) هەزار بەرمیل نەوت و (120) ملیار دیناری مانگانەی داهاتی نا نەوتی، دوو خاڵی سەرەكی رێككەوتنەكەی ئەم دواییەی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، لە بەرامبەر رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دواین لێدوانیدا، ئاماژەی بەوەكرد: رێككەوتن لەسەر دۆسییەی نەوت كراوەو پرسی داهاتە ناوخۆییەكانیش هەنگاوی گەورەی بڕیوە، بەڵام بە گوێرەی دواین زانیارییەكان، هەرێم تائێستا هیچ بڕە نەوتێكی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووە، ئەوە لە كاتێكدایە، وەزارەتی نەوتی عێراق و سۆمۆ ئامادەییان دەربڕيووە بۆ وەرگرتنی هەر بڕە نەوتێك كە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە رادەستبكرێت. حكومەتی عێراقی لە چەندین بۆنەی جیاوازدا جەختیكردووەتەوە، هەرێم نەوت و داهاتە ناوتیەكان رادەست نەكات، ناتوانن موچەی فەرمانبەران رەوانە بكەن.

وتەبێژی یەکگرتوو دەڵێت، لە کاتێکدا مووچەخۆران چاوەڕێی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدان؛ هەواڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێمان بیست"، دەشڵێت، داواكارین دادگا دوور لە هەر دەستتێوەردانێك لەگەڵ دۆسیەکە مامەڵە بكات و بەزووترین كات ئازاد بكرێت". ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ـی ئابی ٢٠٢٥، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لە لێدوانێکدا وتی، لە كاتێكدا هاوڵاتیان و مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدان، هەواڵی دەستگیركردنی بەرێز شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەی نەوەی نوێمان لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە بیست". وتیشی، " ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانین لەم رووداوە، داواكارین دادگا بەدوور لە هەر دەستتێوەردانێك لەگەڵ دۆسیەکە مامەڵە بكات و بەزووترین كات ئازاد بكرێت". ئەمەش لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی رابردوو هێزێکی ئەمنی چونەتە سەر ماڵەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دەستگیریان کرد، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی لێ کەوتەوە و بە پێشێلکارییەکی نایاسایی وەسفکرا. وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت: شاسوار عەبدول واحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، بەبڕیارى دادوەر دەستگیراوەو چوارشەممە دەبرێتە بەردەم دادوەرو وتەى لێ وەردەگیرێت. سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: بەپێى نوسراوێکى دادگای سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید لە رۆژی 3/8/2025 بە شەش مانگ سزای بەندكردنی بۆ درەچووە. فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، هێزێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "هەڵیکوتاوەتە" سەر ماڵی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و رفاندوویانە. بەڵام وتەبێژى پۆلیس ئەوەى ڕەتکردەوە، سەرکەوت ئەحمەد وتى: هێزى پۆلیس بوەو بەبڕیارى داوەریش بووە,ڕێکارى یاسایی بەرانبەر گیراوەتە بەر، هەرکاتێک بەگونجاو بزانین ئەوکاتە دەچین بۆگرتنى هەرکەسێک بێت.

کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، تاوەکو ئەمڕۆ نەوتی هەرێمی کوردستانیان رادەست نەکراوە، ئەگەر رادەستیان بکرێت، ئامادەن بۆ فرۆشتنی. وەزارەتی نەوتیش باس لە نزیکبوونەوە لە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەکات.   عەلی نزار فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) راگەیاند، "ئێمە تەنیا لایەنی فرۆشیارین. سەرجەم ئەو رێکار و ئامادەکارییانەی پێویستن بۆ وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە نەوتێکمان رادەستنەکراوە بۆ فرۆشتن."   لەبارەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری تورکیاوە عەلی نزار گوتی، "خەریکی چاوخشاندنەوەین بەو پێشنیازانەی حکومەتی تورکیا بۆ رێککەوتنی نوێ ناردوونی. بابەتەکە تەنیا پەیوەندی بە نەوتەوە نییە و چەندین وەزارەتی دیکەش پەیوەستن بەو رێککەوتنەوە کە پێویستە ئەوانیش سەرنجی خۆیانی لەسەر بڵێن، بەڵام بەدڵنیاییەوە پێش تەواوبوونی وادەکەی دەگەینە رێککەوتن."   سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی کەرکووک، بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ ئاماژەی بەوە کرد، "مانگانە بەشێکی نەوتی کەرکووک هەناردەی ئوردن دەکرێ و نەوتی کێڵگەی گەیارەش لە نەینەوا لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە هاوشێوەی نەوتی بەسرە هەناردە دەکرێت." عەلی نزار لەسەر داهاتی نەوت باسی لەوە کرد کە "داهاتی نەوت راستەوخۆ لەو کۆمپانیا و لایەنانە وەردەگرین کە لێمان دەکڕن و هیچ دواکەوتنێک لە وەرگرتنی داهاتەکەدا نییە."   هاوکات سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق وتى، "تاوەکو ئەمڕۆ هیچ بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان نەدراوە، بەڵام بەم نزیکانە رێککەوتنی کۆتایی دەکرێ و هەناردەکردنەوە دەستپێدەکاتەوە."   ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، "لەدۆخی هەناردەکردنەوەیدا، نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت."   بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە 230 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەناردەکردن رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بکرێت، 50 هەزار بەرمیلی دیکەش بۆ نێوخۆی هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت.

ئەمشەو هێزێکى ئەمنى چونەتە گوندى ئەڵمانى و لەماڵەکەى خۆى شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکردوەو گواستراوتەوە بۆ شوێنێکى نادیار. سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی سلێمانی بەمیدیاکانى یەکێتى ئەوەى پشتڕاستکردەوە شاسوار عەبدولواحید بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوەو سکألاى لەسەر تۆمارکراوە. سەرچاوەیەکى ئاگادار، بەهاوڵاتى ڕاگەیاند: نزیکەى نیوکاتژمێر لەمەوبەر هێزێکى ئەمنیی چونەتە ناو گوندی ئەڵمانییەوەو سەرجەم دەرگاکانى هاتن و چونیان داخستووە و بە دوای شاسوار عەبدولواحیددا گەڕاون، دواتر هێزە ئەمنیەکە لەماڵەکەى خۆى شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکردوەو گواستراوتەوە بۆ شوێنێکى نادیار. بەوتەى سەرچاوەکە شاسوار عەبدولواحید لە بەغداد بووە و ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە سلێمانی، دواى دەستگیرکردنەکەى بۆ جێیەکی نادیار براوە. بۆ ماوەی زیاتر لە یەک کاتژمێر هێزە ئەمنییەکان سەرجەم دەرگاکانی چوونەژورەوەی پڕۆژەی گوندی ئەڵمانییان داخست و رێگەیان نەدا هیچ ئۆتۆمبێلێک بچیتە ناو پڕۆژەکەوە سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەڵێت: هێزێكی ئەمنی یەكێتی شاسوار عەبدولواحیدیان لە ماڵەكەی خۆی بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووە. بەوتەى سروە هێزەكە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانیەو لەلایەن مەسرور بارزانیەوە ئەمریان پێكراوە. هەروەها وتیشى: كەس نەهاتووە بڵێ ساكاڵات لەسەرە، مەسەلەی سكاڵا راست نیە ئەوەی دەڵێن پێشتر ئەمری دەستگیر كردنی هەبووە وانیە، ئەوان لە هەڵوێستی شاسوار عەبدولواحید ترساون سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وتوە، تا ئێستا نازانن هێزەکەی یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدیان بۆ کوێ بردووە. هەروەها وتیشى: ئەگەر بەزوویی چارەنوسى شاسوار دیاری نەکرێت هەڵوێستى توندمان دەبێت و کونسوڵ و باڵوێزخانەى وڵاتانمان ئاگادارکردوەتەوە. سىەرچاوەیەکى ئاگاداریش ئەوەى ڕاگەیاند کە دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە بووە بە فەرمانی دادوەر. وتیشى: شاسوار عەبدولواحید پێشتر لە دادگا بە غیابی حوكمدراوەو ئێستا لەلای پۆلیس دەستبەسەرە. لەلایەکى دیکەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکیاندا دەڵێن: ئەمشەو کاتژمێر 10هێێزێکی یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ. فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەش دەخەنە ڕوو رفاندنی شاسوار عەبدولواحید لە کاتێکدا ئەگەر کێشەی مووچە لەم هەفتەیەدا چارەسەر نەکرایە هەڵوێستی جدیمان دەبوو. تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى هیچ رونکردنەوەیەکیان نەداوە.

بۆ ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران، حکومەتی فیدراڵی چاوەڕێی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە، ئەو رادەستکردنەش لەلایەن هەولێرەوە پەیوەستە بە ناوەڕۆکی راپۆرتێک، کە بڕیارە وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئامادەی بکات. هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق بەردەوامن لە گفتوگۆکردن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوانیان لەبارەی مووچە، بودجە،  هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ، بەو ئامانجەی لیژنە هاوبەشەکان ڕاپۆرتەکانیان تەواو بکەن بۆ کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. شاندێک بۆ مووچە لە بەغدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو کێشە چارەسەر بکرێن، ئینجا بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ئێستا  شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ لەبارەی مووچە و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە دەکەن، شاندەکە تەکنیکی  و هی وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە، بەڵکو شاندی حکومەتی کوردستانە. بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نزیکبووەتەوە لە چارەسەر. بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو  کێشەی نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی عێراق چارەسەر بکرێن، ناکۆکی لەبارەی 16 دۆلارەکەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت. هەروەها قەرزی کۆمپانیاکان کە بڕەکەی نزیکەی یەک ملیار دۆلارە، شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردووی کۆمپانیاکانە و تاوەکو ئێستا بۆیان خەرج نەکراوە، لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا کراوە و دەست بە وردبینیکردن کراوە و تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێڕاق هیچ تێبینییەکی نەبووە.   لێکتێگەیشتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا کە 17ی تەممووز لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسند کرا، باس لەوە دەکات کە تیمێکی کاری هاوبەش لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغدا دروست بکرێت، بە مەبەستی پۆلێنکردن و وردبینیکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدراڵی لەو داهاتانە.   ئەو راپۆرتەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئامادەی دەکات، لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی نێوان ئەو تیمانە و پێشنیازەکانیان دەبێت.   سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پرسە راگەیاند، "هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە مانگانە 100 ملیار دینار یان کەمتر دیاری بکرێت وەک داهاتی نانەوتی، کە لە مانگی ئایاردا 120 ملیار دینار بوو، چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت ئەو پێشنیازانەی لەو راپۆرتەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیدا جێبەجێ دەکرێت یان نا." بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوەڕۆکی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی، رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە؛ بەوپێیەی هەرێمی کوردستان نایەوێت ئێستا نەوت رادەست بکات، تێبینییەکانی جێبەجێ نەکرێت و دواتر ناچار بێت رادەستکردنی نەوت رابگرێت.   پێشنیازی سەرۆکی تیمی هەرێمی کوردستان لەو تیمە هاوبەشەدا ئەوە بووە کە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بەگوێرەی یاسای کارگێریی دارایی بێت، کە 50%ی داهاتی فەرمانگە فیدراڵییەکانە، بەوپێیە بڕەکەی کەمتر دەبێت لەو 120 ملیارەی بەغدا بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران دیاری کردووە.

ئاژانسی فرانس پرێس، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەری کورد و حکومەتی سوریا لە دیمەشق بۆ درێژەدان بە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا کۆبوونەتەوە. ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی حکومەت دێت کە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا دەکات کە بڕیارە لە پاریس بەڕێوەبچێت . ئەمڕۆ سێ شەممە فرانس پرێس لەزارى سەرچاوەیەکى کوردەوە بڵاویکردەوە  کۆبوونەوەکە لەنێوان ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانی وەزیرى دەرەوەى سوریا ئێوارەی دووشەممە بەڕێوەچووەو کۆبوونەوەکەش لەسەر داوای دیمەشق بووە. بەپێى ڕاپۆرتى ئاژانسەکە کە لەسەرچاوەیەکى کوردەوە وەریگرتوە، دەڵێت: ئیلهام ئەحمەد و شەیبانی گفتوگۆیان لەبارەی داڕشتەیەکی گونجاوی لامەرکەزی کردووەو هەردوولا رێککەوتوون لەسەر دوورخستنەوەی بژاردەی سەربازی. هەروەها رۆژاڤا و دیمەشق بەردەوامیی دانوستانیان بە سەرپەرشتیی نێودەوڵەتی دووپاتکردووەتەوە. کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە ئیدارەی خۆسەری کورد ڕۆژی هەینی  ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی بێ وێنەی لە شاری حەسەکە ئەنجامدا، کە بۆ یەکەمجار نوێنەری کەمینەکانی دروز و عەلەوی لەخۆگرتبوو. لە بەیاننامەی کۆتاییدا، ئامادەبووان داوای دەستوورێکیان کرد کە "دەوڵەتێکی لامەرکەزی دامەزرێنێت". دیمەشق ڕەخنەی لە کۆبوونەوەکە گرت و بە "تێکدانی پڕۆسەی دیالۆگ"ی زانی و بایکۆتکردنی "هەر کۆبوونەوەیەک کە بڕیارە لە پاریس ئەنجام بدرێت" ڕاگەیاند، کە پێشەنگی هەوڵەکانی نێوەندگیری نێوان هەردوولا لەگەڵ واشنتۆنە. سەرچاوەیەکی حکومەتی سوریا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە کە دیدارەکەی نێوان ئیلهام ئەحمەد و شەیبانی ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو. بڕیاربوو ناوەڕاستی ئەم مانگە هەردوولا لە پاریس کۆببنەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی وەزیرانی دەرەوەی سوریا و فەرەنسا و نوێنەری ئەمریکا لە دیمەشق. ئەم ڕێککەوتنە دوای کۆبوونەوەی کۆتایی مانگی ڕابردوو لە پاریس هات بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی دوو قۆڵی کە لەلایەن ئەحمەد ئەلشەرا سەرۆک کۆماری سوریا و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە 10ی ئازار بە سەرپەرشتی ئەمریکا واژۆ کرابوو.

تەرمی نورەدین سۆفی، گەیشتەوە رۆژئاوای کوردستان و لە شارۆچکەی دێرکەوە بەرەو قامیشلۆ بەڕێدەکرێت و دواتر لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکدەسپێردرێت. نورەدین سۆفی یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بوو، کە لە 6ـی نیسانی 2021 و لە کاتی گەڕانەوەی لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان، لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە کراوەتەئامانج و گیانی لەدەستداوە. هەر لە سەعاتەکانی سەرەتای بەیانییەوە هەزاران کەس لە ناوچە جیاجیاکانی کانتۆنی سیزیرەوە ڕوویان لە نەخۆشخانەی دێریک وێتانی کرد بۆ وەرگرتنی تەرمەکە. بڕیارە کاروانەکە لە گیرکێ لێگێ، چیلەکسە و تیربەسپیێ بەدرێژایی ڕێگاکە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێبکرێت.  کاتێک تەرمەکە دەگاتە قامیشلۆ، کاتژمێر ١٧:٠٠ لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی مارس مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوە شەهید لە گۆڕستانی شەهیدانی دەلیل سەروکسان بەخاک دەسپێردرێت. دوێنێ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هەواڵی گیانلەدەستدانی نورەدین سۆفی و کۆچەرۆ ئورفا بڵاوکردەوە. بەگوێرەی زانیاریەکان، "فەرماندەکانی هەسەدە لە قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، چوونەتە لای بنەماڵەی نورەدین سۆفی و هەواڵی گیانلەدەستدانیان پێڕاگەیاندوون". هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، ئۆجەلان داوایکردووە رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەخاکسپاردنى نورەدین سۆفی رێکبخرێت. نورەدین سۆفى ناوى راستەقینەى خەڵەف محەمەدە، خەڵکى رۆژئاواى کوردستانە و لە ساڵى 1990 پەیوەندى بە ریزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستانەوە کردووە، لە ساڵى 2009 بووەتە فەرماندەى ناوەندیى پاراستنى گەل، لەپاش ساڵى 2015 گەڕاوەتە رۆژئاواى کوردستان. کۆچەرۆ ئۆرفا، ناوى راستەقینەى مەتین ئەرسلانە و خزمى عەبدوڵا ئۆجەلان و ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیی پارتى کرێکارانى کوردستان بووە، لە چوارى تشرینى دووەمى 2019 گیانی لەدەستداوە و لەبارەی گیانلەدەستدانی کۆچەرۆ،  عومەر ئۆجەلان، برازاى ئۆجەلان و پەرلەمانتارى پارتى دەم لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، دڵتەنگى خۆى بە هەواڵى گیانلەدەستدانى کۆچەرۆ ئۆرفا پیشانداوە و ئاشکرایکردووە، کۆچەرۆ ئۆرفا خاڵۆزایەتى.  

ناوەندى ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، دەڵێت: چەند ڕۆژێکە گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هەوڵی ئیستفزازی هێزەکانمان دەدەن. لە چەند ناوچەیەک بە تایبەتی لە دەوروبەری شارۆچکەی دێر حەفەر و گوندەکانی دەوروبەری دەستیان کردووە بە جموجۆڵی گوماناوی. ڕاگەیەندراوەکەى ئەمشەوى هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات جموجۆڵی ئیستفزازی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە دەوروبەری شارۆچکەی دێرحەفەر و گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەبینرێت. هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوە دەخەنەڕوو ئەو هێزانە بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست، هەرچەندە شەڕڤانان و هێزەکانى هەسەدە ئارامیان گرتووەو هیچ وەڵامێکی ئەم ئیستفزازییە بەردەوامانە نادەنەوە. دەڵێن بەڵام ئەگەر بەردەوام بن لە بەئامانجگرتنی هێزەکانمان، ئێمە ناچار دەبین لەسەر بنەمای بەرگری شەرعی وەڵام بدەینەوە. راگەیەندراوەکەى هەسەدە باس لەوەشدەکات، هەروەها چەند ڕۆژێکە گروپەکانی دیکە لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کۆبوونەتەوە و دەورییەکانیان چڕتر کردووەتەوە. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان نزیکەی بەردەوام بەسەر گەڕەکەکاندا بە ئیستفزازییەکی ڕوون و ئاشکرادا دەفڕن و دەوترێت یەکێکیان لە پەراوێزی گەڕەکەکەدا تەقیوەتەوە.  دەشلێن: هەوڵەکانی ئەم گروپانە پێشێلکردنی ئاگربەست پێکدەهێنن و پێچەوانەی ڕۆحی ئەو ڕێککەوتنەیە کە ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە ١ی نیسان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق واژۆیان کردووە و لەلایەن دانیشتوانی هەردوو گەڕەکەوە ئیدانە دەکرێن و سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەخەنە مەترسییەوە.  هەسەدە داوا لە حکومەتی سوریا دەکات دەست بەسەر هەڵسوکەوتی ئەو گروپە بێ ئیدارانەدا بگرێت، نەبنە هۆی شکست و داڕمانی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لە نێوانماندا واژۆ کراون، خۆی لە هەر شتێک بپارێزێت کە گرژی زیاتر بکات و ئاشتی مەدەنی لە سەرتاسەری حەلەب و ناوچەکانی دیکە بپارێزێت.

سەرۆک کۆمارى تورکیا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە ناتانیاهۆ ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات و وتی، "هەموو کارێکی پێویست دەکەین بۆ وەستاندنی دڕندەیی غەززە و بۆ ئەوەی بەبێ پچڕان هاوکاری مرۆیی بگەیەنینە خوشک و برا برسیەکانمان لە غەززە". ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە دوای کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا، لەسەر چەند پرسێکى جیازواز قسەیکرد. لەبارەى لیژنە پەرلەمانیەکەوە کە بۆ چارەسەرى پرسى کورد پێکهێنراوە، وتى: کۆمیسیۆنەکەمان بەگوێرەی چاوەڕوانییەکانی میللەتەکەمان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات. پشتگیری تەواو بۆ کارەکانی کۆمسیۆن دەکەین. ڕۆژی هەینی وەزیری بەرگریی نیشتمانی و ناوخۆ و بەڕێوەبەری(میت) پشتیوانى و پشتگیریان پێشکەش بە کۆمسیۆنەکە کرد و ئەندامانی کۆمسیۆنیان ئاگادار کردەوە. با هەموومان واز لە خوێنڕشتن بهێنین و کۆتایی بە ئازار بهێنین. هەروەها ئەوەشى خستەڕوو ئەو بڕیارانەی کە لە دوو کۆبوونەوەی یەکەمی کۆمسیۆندا بە کۆی دەنگ گەیشتن، دڵخۆشکەر بوون. هەڵوێستی ئێمە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ڕوون بووە: ئەرکی دامەزراوەی سیاسییە بەرامبەر بە میللەت کە هەڵوێستی نیشتمانی لەبارەی پرسە نیشتمانییەکان بگرێتەبەر. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەردۆغان باسى لەغەززە کرد، وتى: هەرگیز واز لە غەززە ناهێنین. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ڕاگرتنی دڕندەیی لە غەززە. تورکیا ڕوونترین وەڵام بە ئیسرائیل دەداتەوە. سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد،  دەمەوێت میللەتی ئازیزم ئەمە بزانێت: تورکیا ئەو وڵاتەیە کە ڕوونترین وڵامی بە دڕندەیی و بەربەرییەتی و کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەدان و ستەمکارییەکانی دەوڵەتی تیرۆری ئیسرائیلی لە دژی خوشک و برا فەلەستینییەکانمان داوە. پاشنیوەڕۆى ئەمرۆ حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆبویەوەو یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش پرۆسەی چارەسەرییە.   وەک میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە دەڵێت، یەکێک لەبابەتەکانی کۆبوونەوەکەش جەنگی غەززە بووە، لەوانەش گفتوگۆ لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچەیەی فەلەستین.   مژارێکی دیکەی کۆبوونەوەکە رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و دوایین پێشهاتەکان لەبارەی رێککەوتنەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

تەلەفزیۆنی سوریا لەزارى سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردوە هێزەکانی ڕوسیا بە چەند قۆناغێک بنکەکانى خۆیان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆى ڕۆژئاواى کوردستان بەهێزتر کردووە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەی کە فڕۆکە ڕووسیەکانی تێدا جێگیر بووە و فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی سەرباز و ئەفسەرەکانیان لە ناوەندەکانی بەردەم بینای سەرەکی فڕۆکەخانەکە. ڕۆژى دووشەممە تەلەفزیۆنی سوریا گرتە ڤیدیۆییەکى تایبەتی هێزەکانی ڕووسیای دەستکەوتوە کە دەوری فڕۆکەکانیان بەهێزى زیاتر توندەوتۆڵ دەکەن لەنزیک جێگیرکردنی ڕادارەکان لەناو فڕۆکەخانەکەدا. بەربەستیان داناوە و دەروازەی چوونە ژوورەوەیان فراوانتر کردووە و ئاڵای ڕووسیایان بەسەر بینای فڕۆکەخانەکەدا هەڵکردووە.  بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ڕووسی بە بەردەوامی لە نێوان فڕۆکەخانەی قامیشلۆ و بنکەی ئاسمانی حمەیمیمدا دەسوڕێنەوە و سەرباز و کەرەستەی لۆجستی و کەرەستەی سەربازی دەگوازنەوە بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ. دەشڵێت: ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە شێوەیەکی گشتی یان لە بەیانیان یان لە شەودا ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی سەرنج و چاوی میدیاکان لەسەر جوڵەکانیان نەبێت. سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، ژمارەی سەربازانی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەکە بەراورد بە پێش ڕووخانی ئەسەد، کەمیکردووە، بەڵام ڕووسیا لە مانگی ڕابردووەوە دەستی بەو جوڵانە کردووە. سەرچاوەکە پێشبینی کردووە کە لە ئێستادا نزیکەی 200 سەربازی ڕووسی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیر کرابن.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ و سبەى پلەی گەرما لە ناوچەکانی باشوور بەرزدەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستانیش کەمێک دادەبەزن. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرمای سبەینێ لە هەرێمی کوردستان 45 پلە بەرزتر نەبێت و کۆتایی هەفتە ئەم شەپۆلی گەرمایە کۆتایی دێت. ئەمڕۆ دووشەممە عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ لە سەماوە، دیوانییە و ناسرییە پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکە 49 و کەمتریش دەبێت." بەپێى پێشبینى کەشناسیی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق پلەی گەرما لە سەروو 45 پلەی سیلیزییەوە دەبێت، ئەگەر هەیە نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری بەسرە و رۆژهەڵاتی میسان ببارێت. پلەی گەرمای سێ لەو پارێزگایانەش دەگاتە 50 پلەی سیلیزی    ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، چەندین هەفتەیە بەردەوامە. عامر جابری گوتی، "شەپۆلی گەرمای ئەم جارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت."   عامر جابری گوتیشی، "لە رۆژانی داهاتووشدا پلەی گەرما وەکو ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ روونادات، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما دابەزێت."   بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی سێشەممە بەم شێوەیە دەبێت:   هەولێر؛ 44 پلەی سیلیزی   سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی دهۆک؛  42  پلەی سیلیزی کەرکووک؛ 45 پلەی سیلیزی   زاخۆ؛  43 پلەی سیلیزی هەڵەبجە؛ 42 پلەی سیلیزی سۆران؛  40 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران؛ 31 پلەی سیلیزی گەرمیان؛ 44 پلەی سیلیزی  

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هەوالی گیانلەدەستدانی نوردەین سۆفیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هێرشەکانى تورکیا هەریەکە لە نورەدین سۆفى و کۆچەرۆ ئورفا گیانیان لەدەستداوە. هەپەگە راشیگەیاند، نورەدین سۆفى لە 6ـى نیسانى 2021 لە چیاکانى هەرێمى کوردستان گیانی لەدەستداوە و هەروەها کۆچەرۆ ئورفا لە 4ـى تشرینى یەکەمى 2019 گیانی لەدەستداوە. هەروەها دەڵێت: هەپەگە ٤١هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ـی ئابی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند فەرماندەی ئەکادیمیای ئاپۆلۆ، کۆچەر ئورفا و پێشەنگی شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوا، نووردەین سۆفی شەهید بوونە، هەپەگە گوتی: "لە ٤٢هەمین ساڵی تێکۆشانماندا بەبێ دوودڵی درێژە بە ڕێپێوانی عەگیدبوون دەدەین." ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، فەرماندار کۆچەرۆ ئورفا و نوورەدین سۆفی وەک 'دڵسۆزترین هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی قارەمانی فەرماندە عەگید' پێناسە کردووە و  داوای کرد بە شێوەیەک کە شایستەیان بێت، بە بوێری، بە جۆش، مۆراڵ و هەڵوێستی خاوەنداریکردن لە شەهیدان یاد بکرێنەوە. ناوەندی پەیوەندی ڕۆژنامەوانی هەپەگە- هەپەگە-بەم، ڕۆژی دووشەممە 11ی ئاب لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هەڤاڵ نورەدین سۆفی، پێشەنگی شۆڕشی ئازادی ڕۆژاڤا و گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هێرشی دوژمن لە 6ی نیسانی 2021، لەکاتێکدا سەردانی فەرماندەیی بارەگای ناوەندی پاراستنی گەلمان لە چیاکان کردبوو، شەهید بوو". ساڵان، لەسەر بنەمای بینینی هاوڕێ کۆنەکان."  فەرماندەیی گشتیی یەپەگە لە بەیاننامەیەکدا دوای ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی یەپەگە ڕایگەیاند، “بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ نورەدین سۆفی، فەرماندەی گەورە و ڕێبەری شۆڕشی ڕۆژاڤا دەکەینەوە”.  لە بەیاننامەکەدا ئەمانەی خوارەوە هاتووە؛  بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ نورەدین سۆفی فەرماندە و پێشەنگی شۆڕشی ڕۆژاڤامان دەکەینەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی بێرگەرێ سەر بە ناوچەی گارێ لە ٦ی نیسانی ٢٠٢١ لە کاتی سەردانی هەڤاڵانی پێشوویدا شەهید بوو. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و کوردستان و بەتایبەت بنەماڵە نیشتمانپەروەرە بەڕێزەکەی دەکەین. لەگەڵ دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ گۆڕانکاری مێژوویی لە ناوچەکەماندا دەستی پێکرد. ئەو خەڵکەی لە سوریا دەژین بە شێوەیەکی مەجازی لە ناوەندی ئەم پرۆسەیەدا بوون. ئێستا ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی گۆڕانکاری قووڵ دەڕۆیشت. ئەم گۆڕانکارییە یان خەڵک دەهێنایە ناو سیستەمێکی ئازاد و دیموکراسی ڕاستەقینە یان دەیانخاتە ناو ئاژاوەیەکی قووڵترەوە. سیستەم و مۆدێلێکی نوێ بۆ سوریا پێویست بوو، وڵاتێک کە پێکهاتەیەکی کۆسمۆپۆلیتی هەبێت کە لە پێکهاتەکانی عەرەب، کورد، ئاشووری، ئەرمەنی، تورکمان و چەرکەسی پێکهاتبوو. لەو ماوەیەدا شۆڕشێکی جەماوەری لە ڕۆژاڤا بە سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد ڕوویدا. خەڵکی ڕۆژاڤا، سەرەتا وەک یەکسەکە (پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست) و دواتر وەک هێزەکانی یەپەگە-یەپەژە خۆیان ڕێکخست، بوونە هێزی بەرگریی سەرەکی ناوچەکە. هەزاران ژن و پیاو بە خێرایی پەیوەست بوون بە هێزی بەرگریی ڕۆژاڤا کە لە دینامیکی خودی خەڵک پێکهاتبوو و دەستیان کرد بە بەرگریکردن لە ناوچەکەی خۆیان. لە ماوەیەکی کورتدا شۆڕشی ڕۆژاڤا گۆڕا بۆ شۆڕشێکی ئینتەرناسیۆنالیستی کە بەرگری لە نەک تەنها لە ناوچەکەی خۆی بەڵکو لە هەموو مرۆڤایەتیش دەکات، بەتایبەتی لە ڕێگەی خەباتی خۆی لە دژی گروپە جیهادییەکانی وەک نوسرە و داعش. شۆڕشی ڕۆژاڤا کە لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی ڕاگەیەندرا، وەک پێشەنگێکی ئازادی و دیموکراسی دەستی بە دامەزراندنی سیستمی خۆی کرد. سیستەمێکی بەدیل پێشکەش بەو ئاژاوەگێڕییە دەکات کە نەک تەنها لە سوریا بەڵکو لە سەرانسەری ناوچەکەدا پەرەی سەندووە. شۆڕشی ڕۆژاڤا بە گۆڕینی بۆ شۆڕشێکی هاوبەش بۆ گەلی سوریا، دەبووە ئەو ناوچەیە بنەڕەتییەی کە خەڵک هەستیان بە ئاسایش دەکرد. شۆڕشێکی گەل بوو دژ بە دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی هەرێم لە لایەک و دژی پێکهاتە جیهادیەکان لە لایەکی تر. شۆڕشی ڕۆژاڤا بە دامەزراندنی و سیستماتیکی هێزی بەرگری خۆی بە دینامیکی خۆیەوە، پێشەنگ بوو لە پەرەپێدانی سیستەمێکی ئازاد و دیموکراسی، حەسرەتێک بۆ چەندین سەدە بۆ خەڵکی ناوچەکە. شۆڕشی ڕۆژاڤا بەرهەمی هەوڵ و قارەمانانی گەورە بوو. شۆڕشی ئێمە بە هەزاران شەهید لە خۆڵەمێش خۆی ئاوەدان کردەوە. مێژوو بە فەرماندەی گەورە و جەنگاوەری قارەمان و گەلە خۆنەویستەکانمان نووسرایەوە. بێ گومان یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕشەکەمان فەرماندەی گەورەمان، دۆستمان نورەدین سۆفییە. فەرماندە نورەدین سۆفی ساڵی 2013 هاتە ڕۆژاڤای زێدی خۆی و سەرکردایەتی شۆڕشەکەی کرد. ئەزمونی بەرفراوانی لە خەباتی ئازادیخوازی کورددا پەیدا کردبوو. بە هەردوو شارەزایی سەربازی و سیاسی، بەشدارییەکی زۆری لە سیستماتیککردنی شۆڕشی ڕۆژاڤا و بەردەوامیی بوونی شۆڕشی ڕۆژاڤادا کرد. ڕۆژاڤا شوێنێکی تایبەت بوو بۆ نورەدین سۆفی، بەو پێیەی ئەو خاکە بوو کە تێیدا گەورە بووە. لە ساڵی 1970 لە گوندی میشێرفێ لە قامیشلۆ لەدایک بووە. ئەو گوندەی کە تێیدا گەورە بووە، گوندێکی ڕەگەزی تێکەڵاوی کورد و عەرەب بووە. بنەماڵەکەی نیشتمانپەروەر بوون و نەریتە ئاینییەکانیان پاراست. هەروەها خاوەنی نەریتێکی خێزانیی بەهێزی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی بوون. ئەو بنەماڵەیە لەناو پێکهاتەی عەرەب و ئاشوریدا ناسراو و قبوڵکراو بوو. گەنجێکی زۆر لە بازنەی ئەودا بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد. سۆفی لە فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بەهێزدا گەورە بووە، خاوەنی سیفەتی نیشتمانپەروەری و کۆمەڵایەتی بەهێز بووە. بە هەستێکی چڕ و پڕ لە ناسنامەی کوردایەتی گەورە بووە. بە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە قاڵب دراوە. بۆیە حەزێکی زۆری بۆ ئەدەبی کوردی هەبوو. سۆفی لە واقیعی کۆمەڵگایەکدا گەورە بووە کە ساڵانێکی زۆر لە ژێر چەوساندنەوەی ڕژێمی بەعسدا ژیاوە. هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە گەڕانێکی بۆ چارەسەری ستەمی ستاتیستی پەرەپێدا. هەر لە گەنجیەوە بەرکەوتەی سۆسیالیزم بوو. بە سروشت کەسێک بوو کە بەردەوام دەخوێندەوە و لێکۆڵینەوەی دەکرد. چەندین کتێبی خوێندووەتەوە، بەتایبەتی لەسەر فەلسەفەی سۆسیالیستی و سۆسیالیزمی زانستی و پەرەی بە بازنەیەکی هاوڕێی داوە. لە زانکۆی حەلەب فیزیا و بیرکاری خوێندووە. لە ساڵانی زانکۆییدا، تووشی بیری ئاپۆیستی بووە. ئەو بینیی کە ئاپۆیستەکان ئەو سۆسیالیزمە زانستییە پراکتیزە دەکەن کە بەردەوام لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرد. لەسەر ئەم بنەمایە لە ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردەوە کردووە، لە ماوەی ٢٤ ساڵدا ئەزموونی سەربازی و سیاسی بەرچاوی لە بزووتنەوەی ئازادیی کورددا بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١٣ بەدواوە ڕۆڵێکی بەرپرسیارانەی لە بنیاتنانی پرۆسەی شۆڕشگێڕیدا وەرگرت. بەشداری لە هەوڵێکی فرەلایەنەدا کردووە، بەشداری لە چالاکییە سیاسی، ئایدیۆلۆژی، دیپلۆماسی و سەربازییەکان کردووە. ئەو هەوڵەکانی لە سەرانسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بەدامەزراوەییکردنی TEV-DEM (پارتی دیموکراتی گەلی کۆماری) و سیستەمی کانتۆنەکان هەماهەنگ کرد. شارێک بۆ شارێکی تر گەشت دەکات، بەتایبەتی بۆ سیستماتیککردنی کاری کۆمۆنەکان و پەرلەمانەکان و پەیوەندی بە هەموو دامەزراوەکانەوە هەبووە. لە هەموو چالاکییەکانیدا لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکدا کاری کردووە. ڕۆحی لایەنگری کرێکاری لەلایەن خەڵکەوە ناسرا و قبوڵکرا. ناوبراو بە شێوەیەکی شەخسی باسی لە هەموو پرسە دامەزراوەیی و گشتیەکان کرد. هەرگیز پاڵپشتی خەڵکی نەدەکرد و وەک منداڵێک هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانیان نەدەدا. سروشتی پۆپۆلیستی و بیرکردنەوەی کۆمەڵایەتی کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر هەموو ئەو کەسانە بەجێهێشت کە ڕووبەڕووی بووەوە. کەسێکی منداڵ بوو، و کەسێکی گەورە بوو. خاوەنی وتاردانێکی بەهێز بوو. کەسایەتی قووڵی فەلسەفی، مێژوویی، زانستی و ئایدیۆلۆژیی ڕۆشنبیری بە قووڵی کاریگەریی لەسەر هەموو ئەو کەسانە هەبوو کە ڕووبەڕووی دەبوونەوە، خەریکی هەوڵی شۆڕشگێڕانە بوون. کۆمەڵایەتیکردن لە ئامادەبوونی ئەودا گەشەسەند. لە زمانی هەمووان تێدەگەیشت و بە تەواوی دەیزانی لەگەڵ کێ باسی چی بکات. لە دامەزراندنی و پەرەپێدانی پارتی یەکێتی دیموکراتی نیشتمانی و هەوڵەکانی ئیدارەی خۆسەردا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. ئەگەر ئەمڕۆ ئیدارەی خۆسەر وەک مۆدێلێکی بنەڕەتی لە سەرانسەری سوریادا بناسرێت، هاوڕێ سۆفی بەشدارییەکی بەرچاوی لەم کارەدا کردووە. ئەو ئەمەی بینی کە دێت و پاڵەوانی ئەم هەوڵانە بوو. هەرگیز نەوەستا، یەکگرتنی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، ئاشووری، ئەرمەنی، تورکمانی لە چوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراسی و نیشتمانیدا مسۆگەر کرد. هەروەها سەرکردایەتی هەوڵەکانی بەرگری کرد، کە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی هەوڵەکانی بیناسازی. بە تایبەتی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە پەرەپێدانی یەپەگە-یەپەژە، هێزی پاراستنی گەلەکەمان. ئەو هەوڵەکانی جەنگی هەماهەنگ دەکرد، بەتایبەتی لەو قۆناغانەی کە داعش و چەتەکانی نوسرە هێرشە داگیرکارییەکانیان چڕتر دەکردەوە. بە ئەزموونە سەربازییە درێژخایەنەکەی و لێهاتوویی فەرماندەیی، پەرەپێدانی هەوڵەکانی بەرگری مسۆگەر کرد. لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکانی داعش و ئەلنوسرە، هێزەکانی یەپەگە-یەپەژە هێرشی زۆریان پەرەپێدا. بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆ و قووڵی لە هێرشەکانی تیل هێمیس و تیل باراک کە لەو ساڵانەدا پەرەی سەند، شەڕی جازا، هێرشی تیل حمیس- تۆلهیلدان، هێرشی تووڕەیی فورات لە ڕەقە، هێرشی باگێرا سیزیرێ لە دێرەزۆر و ئۆپەراسیۆنەکانی نەهێشتنی داعش لە باغۆز لە ئەستۆ گرت. هەروەها لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانی ڕۆڵێکی کارای هەبوو لە بەڕێوەبردنی شەڕی خۆڕاگریدا. هەروەها ڕاستەوخۆ هەماهەنگی ئەو هەوڵە بەرخۆدانانەی کرد کە لە دژی هێرشی چەتەکان لە حەلەب و عەفرین پەرەی سەند. هەروەها لە کاتی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، سەرێکانیە و گیرسپی، لە ئاستی فەرماندەییدا شەڕی هەماهەنگی کردووە. فەرماندە سۆفی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە هەوڵێکی بەرچاو بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بەرگری هاوبەش بۆ هەموو گەلانی ئەم ناوچەیە. لەسەر ئەو بنەمایە، بە شێوەیەکی شەخسیی ڕۆڵی هەبوو لە دامەزراندنی هێزی بەرگری هاوبەشی خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠١٥دا. لە ساڵی ٢٠١٦ و لە ماوەی زیادبوونی هێرشەکانی هەردوو چەتەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، وەک فەرماندەیەکی یەپەگە بەرپرسیارێتی سەرەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئەستۆ گرت. لە قۆناغەکانی پەرەسەندنی هێرشەکانی داعشدا، شارەزایی تاکتیکی و ئەزموونی سەربازیی بەشدارییەکی بەرچاوی هەبوو لە تێکشکاندنی داعش لە سەرتاسەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. فەرماندەیەکی هەمەلایەنە بوو لە شەڕدا. هۆشیاری و ئەزموونی قووڵی لەگەڵ دەوڵەمەندی تاکتیکیدا تێکەڵ بوو. بە ئامادەبوونی ئەو شەڕڤانان هەستیان بە سەلامەتی دەکرد. تەنانەت لە سەختترین ساتەکانیشدا هاوڕێ سۆفی چارەسەرێکی بۆ دەدۆزییەوە. هەرگیز بێ چارەسەر و بەدیل نەمایەوە. لە هەموو گفتوگۆیەکدا ڕاوێژ بە هاوکارەکانی دەکرد و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە دەگەیشتە بڕیارێک. لە بڕیارەکانیدا ڕوون و بوێر بوو. فەرماندە و شەڕکەرێکی تیژ بوو. هەرگیز درێغی نەدەکرد. کارەکتەری سۆسیالیستی هاوڕێ سۆفی لە ڕوانگەی ڕزگاری ژندا دیار بوو. ئەو سات بە سات هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە و زەمینەسازی لەگەڵ ژناندا دەژیا. هاوڕێ سۆفی دانپێدانانی ئیرادەی ژنان و کارکردن لەگەڵیان و ژیان بەپێی بنەماکانی ژنان کردە پرەنسیپ. لەهەردوو هەوڵی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی و هەم لە پرۆسەی دامەزراندنی یەپەژە کە هێزی پاراستنی ژنان وەک سوپایە، هاوکاری ژنانی کردووە. هاوڕێی ژنانی ئازاد بوو. هەرگیز بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕزگاری ژن نزیک نەبووەتەوە و بووە هاودەمی ڕزگاری ژنی ئازاد. هەڤاڵ سۆفی جگە لە هەموو سیفەتە شۆڕشگێڕییەکانی، بە سیمای ئینتەرناسیۆنالیستی خۆی وەک فەرماندەیەک جیا دەکردەوە. لە سەردەمی خەباتی دژ بە داعش، سەدان دۆستی ئینتەرناسیۆنالیست لە سەرانسەری جیهانەوە پەیوەندییان بە خەباتی ئێمەوە کرد. هاوڕێ سۆفی بە شێوەیەکی شەخسی لەگەڵ هەر دۆستێکی ئینتەرناسیۆنالیست خەریک بوو، هەوڵی دەدا بەهێزتریان بکات بۆ ئەوەی بەهێزتر بەشداری لە خەباتدا بکەن. هەستی بەو واقیعە کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسییە دەکرد کە هەر هاوڕێیەک لێیەوە هاتبوو، بە شێوەیەکی کاریگەر قسەی لەگەڵ دڵیان دەکرد. هەڤاڵ سۆفی فەرماندەیەک بوو کە لە هەموو ڕوویەکەوە جێپەنجەی خۆی لەسەر خەباتی ئێمە بەجێهێشت. وەک فەرماندەیەکی پێشەنگ و نموونەیی لە هەردوو بنیاتنانی کۆمەڵایەتی و هەوڵی سەربازیدا جێپەنجەی لەسەر مێشک و دڵمان بەجێهێشت. شۆڕشگێڕێک بوو کە قسە و کردارەکانی یەک بوون، بە ڕێپێوانێکی شۆڕشگێڕانەی جێگیرەوە. پیاوێکی خاوەن کارەکتەری کۆمەڵایەتی نایاب بوو. هەرگیز سازشی لەسەر حەماسەت و حەماسەتی ژیانی نەکرد. هەرگیز گەشەسەندنی هزری خۆی ڕانەگرت. هەمیشە خۆی دەخوێندەوە و خۆی پەروەردە دەکرد. هەم خۆی و هەم هەڤاڵەکانی پەروەردە کردووە. بوو بە مامۆستا بۆ هەر هەڤاڵێک کە لەگەڵیدا کار دەکات. ڕۆشنبیر بوو. بەردەوام لەگەڵ هاوکارەکانی مشتومڕی دەکرد، هەمیشە دەخوێندەوە. لێکۆڵینەوەی لە هەموو بابەتێک دەکرد کە سەرنجی ڕاکێشا. لە سایەی ئەو خەسڵەتانەدا کە بوو بە شێوازێکی ژیان، بوو بە سۆسیالیستی ڕاستەقینە. لە کاتێکدا بە قووڵی پابەند بوو بەو بەهایانەی کە دروستی کردبوو، بەردەوام بەدوای شتی نوێدا دەگەڕا. هەرگیز بێ ئارام نەبووە. هەروەها کەسایەتییەکی نموونەیی بوو لە هەردوو کاری فیکری و جەستەیی. لەگەڵ هیچ قاڵبێکدا نەدەگونجا. بەردەوام چالاک بوو. هەموو ساتێک بۆ خەبات دەژیا. ئەو و هاوکارەکانی بەکۆمەڵ کاریان دەکرد، وەک تیمێک. فەرماندەیەکی سۆسیالیستی بوو کە شێوازی بەڕێوەبردنی بەکۆمەڵی خستە بواری جێبەجێکردنەوە. هەرگیز پێداگری لەسەر هەڵوێستی خۆی نەدەکرد و بەهایەکی زۆری بە بۆچوونی هەر هەڤاڵێک دانا. ڕۆحانیەت بۆ دۆستی سۆفی زۆر پێویست بوو. بەهایەکی زۆری بە ئەدەب و هونەر و دروستکراوەکانی خەبات دانا. پڕوپاگەندەکارێکی ڕاستەقینە بوو. قسەخۆشییەکەی بەهێز بوو و بە تەواوی دەیزانی چۆن قسە بکات. فەلسەفەی ژیانی گرتەبەر کە هەموو ئەو کەسانەی کە چاویان پێی دەکەوێت سەربخات و بەشدارییان لە خەباتدا کرد. کاریگەرییەکی لەبیرنەکراوی لەسەر هەموو ئەو کەسانە بەجێهێشت کە چاویان پێی کەوتبوو، بەجۆرێک کە جێگەیەکی لە مێشک و دڵی مرۆڤەکاندا هەڵکەند. بە حەیا و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و بەها ئەخلاقییە شۆڕشگێڕییەکانی، سەرکەوتوو بوو لەوەی لە هەموو ژینگەیەکدا کە ڕووبەڕووی بووەوە، ببێتە فەرماندەیەکی نموونەیی   ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە: "جەژنی ژیانەوە نەتەوەیی و ٤١هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ـی ئابی مەزن، کە کۆتای بە فەرمانی قڕکردنی کوردان هێنا، شەڕی هەبوون و ئازادی دەستپێکرد و ژیانەوەی گەلەکەمانی پێکهێنا لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان، گەلی کوردی وڵاتپارێزمان، دۆستانمان کە لە هەموو لایەکی جیهانەوە پشتیوانی تێکۆشانمانن و لە هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز بێت. هەڵمەتی مەزنی ١٥ـی ئاب لە هەلوومەرجێکدا سەریهەڵدا کە نکۆڵی لە زمان، ناسنامە و هەبوونی کوردان دەکرا، هەموو بەهاکانی پێشکەشی تاڵانکاری کرابوو، کوردستان بە تەواوەتی لەژێر داگیرکاری و تاریکایەتییدا بوو. هەڵمەتی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، درووستبوونی پەکەکە، پێشخستنی ئاگری بەرخۆدان لە لایەن هاوڕێ مەزڵوم دۆغان، برەوسەندنی ئەم بەرخۆدانە لە کەسێتی چوارینەکە و بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووزدا، بووە بنەمای هەڵمەتی ١٥ـی ئابی ١٩٨٤. بە 'یەکەمین فیشەک'ەوە کە بۆ تێکشکاندنی ئەو میتینگەرییە قورسەی سەر گەلی کورد بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید لە ١٥ـی ئاب دا تەقێندرا، بووە دەستپێکردنی شەڕی هەبوون و ئازادیمان، ئەمەش بۆ کورد و کوردستان بووە لە دایکبوونێک. لە سەردەمێکدا کەس خەیاڵیشی نەدەکرد فیشەکێک بنێت بە میتینگەری، داگیرکاری و جونتای فاشیستی ١٢ـی ئەیلوول، دەستپێکردنی چالاکییەکی لەم شێوەیە قارەمانی و تێکۆشانی گەریلا بووە هۆکارێک گەلی کورد لە هەموو لایەنێکەوە بێتەوە سەرخۆی و هەستێتە سەرپێ. گەلەکەمان کە بە ئیرادەی ئاپۆییەوە لە خەیاڵەکانی خۆییەوە سەرلەنوێ ئافراند، بە تێکۆشانی مافدار و ڕەوای خۆییەوە زنجیری کۆیلایەتی پساند، دواکەوتوویی لەناوبرد و ڕێپێوانێکی قارەمانانەی دەستپێکرد کە بەبێ پچڕان درێژ بووەوە. ساڵی ٤٢هەمین پرۆسەیەکی  شۆرشگێڕی ئافراند قەڵەمبازی ١٥ـی ئاب وێڕای لایەنە سەرکەوتوو و ئەنجامگیرییە سەربازییەکانی، لە نێو گەلی کورددا ژیانەوەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی هێنایە ئارا، بووە ئافرێنەری هیوا و ئازادی. تێکۆشانی مێژوویی لەسەر بنەمای ئەم باوەڕی و هیوایە بەڕێوەبرا، وا ٤١ی ساڵی پڕکردەوە و پێی نایە ٤٢ ساڵەی تێکۆشانەوە، لە کوردستاندا ڕێگەی بەڕووی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی، زیهینی، چاندی و ئازادی ژن کردەوە. شۆڕشی ژیانەوە لە هەر جێگەیەک کە کوردی لێیە، لە ڕووی فیکری، کۆمەڵایەتی و دیموکراتیکییەوە پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕی لەگەڵ خۆییدا هێنا. ژنانی کوردی ئازاد کە بە شۆڕشی ژیانەو زیندووبوونەوە، لەمڕۆدا بوون بە ئیلهام بۆ ژنانی جیهان و وەرچەرخاون بۆ پێشەنگی ژیانی ئازاد کە بووە بە مەراق و  تامەزرۆیی هەموو کەسێک و بەهای خۆی پێک دێنێت. ئەم پێشکەوتنە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە وەک 'شۆڕش لەناو شۆڕش دا' پێناسەکراوە، کوردایەتییەکی نوێیە کە ئیدی هەموو کەسێک خاوەنداری لێ دەکات، مرۆڤی کوردی ئازاد، بەها بەرزەکان، هۆشمەندی و ڕۆحی ئازادی کوردی ئافراند. گەر لەمڕۆدا باسی کورد، کوردایەتی، کوردستان و بەهاکانی کوردستان دەکرێت، باس لە بڵندی ئەم بەهایانە دەکرێت، بێگومان هەڵمەتی ١٥ـی ئاب و ڕۆڵی تێکۆشانی چەکداری کاریگەرە کە بە هەزاران گەریلا لە پێناویدا شەهید بوون. لە کەسێتی فەرماندە عەگید دا هەموو شەهیدانی ئەزیزمان بە پێزانین و منەتدارییەوە یاد دەکەینەوە کە ڕابردوویان مانادار کردووین، ئێستامانیان ئافراند و بناغەی ئایندەمان دادەڕێژنەوە.