هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند :"ئه‌جێندانى حکومه‌ت وه‌ک خۆى جێبه‌جێناکرێت و له هه‌ندێک شوێن داهات به پێى پێویست ناگه‌ڕێته‌وه"، راشیگه‌یاند له‌باره‌ى مووچه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه کۆده‌بمه‌وه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى ئایارى 2022، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" به‌داخه‌وه ئه‌جێنداى حکومه‌ت وه‌ک پێویست جێبه‌جێناکرێت، له هه‌ندێک شوێن داهات وه‌ک خۆى ناگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پرسى داهات و موچه له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه کۆده‌بمه‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاره‌کانمان زیادکردوه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین کاروباره‌کانى هاوڵاتیان به خێراتر و ئاسانتر جێبه‌جێبکرێن". له‌کۆتایى وتاره‌که‌شیدا ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى قورسایى سه‌ر شانى که‌سانى هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌ت، بڕیاریانداوه 20هه‌زار یه‌که‌ى نیشته‌جێبون دروست بکه‌ن، به قیستى درێژخایه‌ن و به نرخێکى که‌م بۆ ئه‌و که‌سانه، ئه‌مه‌ش دواین پرۆژه‌یان نابێت له‌و بواره‌دا.
لەیال ئەحمەد وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی دەڵێت:» لەبەرئەوەی كارەكەمان سستییەكی تیابوەو بەنزینەكەمان بۆنەفرۆشراوەو بازاڕمان زۆر خاو بوو، نرخی بەنزینمان دابەزاند لەبەر ئەوەی بەهەرزان دەستمان كەوتبوو». بەهمەن شێخ قادر لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى روونكردەوە لەسەر وەستاندنی دابەشكردنی بەنزینی 690 دینارییەكە دەدات و دەڵێت:» ئەوجۆرە بەنزینە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لە پاڵاوگەكە، چونكە ئەو بەنزیخانانەی كە پارەیان لە بانكەكان خەواندووە بۆ ئەوجۆرە بەنزینە هەر پارەكانیان لە بانكە و چاوەڕێن ئەو كێشەیەی لەوپاڵاوگەیە هەیە چارەسەربێت و بەنزینەكەیان بۆ بێت چونكە هێشتا بەكتابی ڕەسمی پێمان نەوتراوە كە ئیتر ئەوجۆرەبەنزینە نایەت». لەسلێمانی لەئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزین لەجۆری نۆرماڵ بە 900 و موحەسەن بە 1025 و سوپەر بە هەزارو 1125 دینار دەفرۆشرێت. ژمارەی بەنزینخانەكان لە هەرێمی كوردستان نزیكەی هەزار بەنزینخانەیە كە 400 زیاتر دەكەوێتە پارێزكای سلێمانی و هەڵەبجە بەهەردووئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان. بەهمەن شێخ قادر ئەوەی خستەروو كە لە سەرەتای شەڕی نێوان ڕوسیا‌و ئۆكراینا نەوتی جیهانی تا 130 دۆلار بەرز بوویەوە ،بەڵام ئەوەبوو وەستانێكی تێكەوت و وەكو بەنزینخانەكان بەرزبونەوەیان بینی بۆ بەنزینی نۆڕماڵ تا 1025 دینار بەرزبوویەوە بۆ لیترێك بەنزین، وتیشی:» هەموكات لەكاتی شەڕوقەیرانەكان ئەزمەیەك دروست دەبێت لە خۆراك وسوتەمەنی كە سوتەمەنیش یەكێك بوو لە سێكتەرەكان و شەرەكە كاریگەری لەسەری هەبووە». هەروەها باسی لەوەشكرد كە دابەزینی نرخی بەنزین چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە هەفتەی رابردوو دابەزینی نرخی نەوت بوو بە 106 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، « گرانی نرخی بەنزین بوو لەبەنزینخانەكان كە هاوڵاتى ان كەم سەردانیان ئەكردین لەكاتێكدا بەنزین زۆربوو بەڵام خواست لەسەری كەمبوو، لەبەرئەوەی كارەكەمان سستییەكی تیابوەو بەنزینەكەمان بۆ نەفرۆشراوەو بازاڕمان زۆر خاو بووە ئیمەش بەنزینەكەمان بە هەرزان دەستت كەوتوە ویستومانە بەو نرخ دابەزاندنە كارەكانمان بچێتەوە سەر ڕێچكەی خۆی و فڕۆشمان بەرزبێتەوە». هاوكات وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە زۆربونی بەنزین هەبێت نرخەكەی زیاتر دادەبەزێنن، وتیشی:»ئێمە لەگەڵ حەق و كاتدا دەڕۆین ، پەیوەندی بەوەوە نییە كەسێك زۆرمان لێبكات تەنیا ئەوەیە بەنزینمان بە هەرزان دەست كەوتوەو ویستومانە فرۆشمان زیاد بكات هاوڵاتى ش پێی خۆشە نرخەكەی دابەزێت». «ئێمە دائیمە وتومانە كاتێک نرخی بەنزین دادەبەزێت پێش هەموو شتێك لە قازانجی ئێمەیە پاشان خەڵك، لەبەر ئەوەی فرۆشمان زیاد دەكات شۆفێرانیش كە دێنەلامان گلەیی ناكەن‌و دڵمان خۆش دەبێت لەكارەكەمان، چونكە پەیوەندیی راستەوخۆمان لەگەڵ خەڵك هەیە ئەگەر گرانبێت ناڕەزایەتی دروست دەبێت». حكومەتی عێراق زیاتر لەشەش مانگە، نزیكەی نیو ملیۆن لیتر بەنزینی هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرد و رۆژانە لەبەنزینخانەكان نۆرەی بۆ دەگیراو هەر لیترێك بە 690 دینار دابەشدەكرێت. بەهمەن شێخ مستەفا پێشیوابوو كە بەنزینی 690 دینارییەكە كە نزیكەی ساڵێكە بەردەوام هەیە «هەر ئێمەین و بەنزینخانەكانی ئێمەیە دابەشی دەكات و لەنزیكەی 90 بەنزینخانە دەفرۆشرێت، كەحكومەت ئەیهێنێت وئەیدات بە نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئێمەش ئەیدەین بەو بەنزیخانانەی كەبۆ هاتوچۆی خەڵك و پاس و تەكسیەكان نزیكە ، هەرچەندە هەر گلەیشیان هەیە واتە گروپ و لایەنێكی ترنین هەر بەنزینخانەكانی خۆمانن وپاڵپشتێك بوە بۆگرانترنەبونی نرخی بەنزین». بەهمەن شێخ قادر باسی لەوەشكرد كە ڕۆژانە ئەو بەنزینی 690 دیناریە كە هاتۆتە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 80 هەزار لیتربووە كە نزیكەی 500 هەزار لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی بووە بە ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجەوە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك بووە. «بەنزینی 690 دینارییەكە لە هەولێر بەرهەمدەهێنرێت كە هی حكومەتی عێراقییە كە لەپاڵاوگەی كار گروپ بەرهەمدەهێندرێت كە ملیۆنێك و 80 هەزار لیترە ڕۆژانە بەسەر چوار پارێزگاكەدا دابەشكراوە، ئەوەی تر بەشێكی هەر لە خواروی عێراقەوە دێت هەر بەبازرگانی و بەشێكیشی لەتوركیاوە هاوردە دەكرێت»، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی وای وت. سەبارەت بە هۆكاری نەمان و وەستانی بەنزینی 690 دینارییەكە ئەوەی روونكردەوە كە وەستانی ئەوجۆرە بەنزینە دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی تەكنیكی لەپاڵاوگەكەدا، چونكە ئەو بەنزیخانانەی كە پارەیان لە بانكەكان خەواندووە بۆ ئەوجۆرە بەنزینە هەر پارەكانیان لە بانكە و چاوەڕێن ئەو كێشەیەی لەوپاڵاوگەیە هەیە چارەسەربێت و بەنزینەكەیان بۆ بێت چونكە» هێشتا بەكتابی ڕەسمی پێمان نەوتراوە كە ئیتر ئەوجۆرەبەنزینە نایەت». بەهمەن شێخ قادر، هێمای بۆ ئەوەشكرد كە ئەو بەنزینەی لە بازیان بەرهەم دەهێنرێت بۆ هەرێمی كوردستان نییەو حكومەتی هەرێم نەوتی خاوی بۆ دابین ناكات ، بەڵام گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی عێراق كردوە كەنەوتی خاوی بۆدابین دەكات و ئەو سوتەمەنییەی بەرهەمی دەهێنێت دەدرێت بەپارێزگای كەركوك و دەوروبەری. دەربارەی ئەوەی هەندێك لە بەنزینخانەكان 10 تا 25 دینار بۆ هەر لیترێك نرخیان كەمتر كردووەتەوە لەوەی راگەیەندراوە، وتەبێژی بەنزینخانەكان وتی:» بەردەوام دەڵێین باكوالێتیمان باشبێت و لەسەر نرخ دابەزاندن كوالێتیمان خراپ نەكەین ڕەنگە ئەو بەنزینخانانە فرۆشیان كەم بێت و هەوڵدەدەن بەشتێكی كەم سەرنجی خەڵك بەلای خۆیاندا ڕابكێشن».
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یاندراوێکدا زانیارى نوێى له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه بڵاوکردووه‌ته‌وه و باس له چۆنێتى دابینکردنى موچه ده‌کات و رایگه‌یاند:" بۆ مووچه پێویستمان به ٦١٦ ملیۆن دۆلار هه‌یه". له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند"به هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێکه زانیارى نادروست له‌باره‌ى دابه‌شکردنى داهاته‌کانى پارێزگاکانه‌وه بهڵاوبووهتهوه به پێویستمان زانى روونکردنه‌وه له‌سه‌ر شێوازى دابه‌شکردنى ئه‌و داهاتانه بڵاوبکه‌ینه‌وه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، داهاتى هه‌رێمى کوردستان ٣٥٠ ملیۆن دۆلاره و داهاتى ناوخۆى هه‌رێمیش ١٢٨ ملیۆن دۆلاره و له به‌غداشه‌وه مانگانه ١٣٨ ملیۆن دۆلار ده‌گاته هه‌رێم. وته‌بێژى حکومه‌ت ده‌شڵێت، مانگانه بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران حکومه‌تى هه‌رێم پێویستى به ٦١٦ ملیۆن دۆلار هه‌یه. هه‌روه‌ها له روونکردنه‌وه‌که‌ى جوتیار عادلدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، له مانگى یه‌ک و دووى ٢٠٢٢ دا له به‌غداوه هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌هاتووه بۆ هه‌رێم و له داهاتى نه‌وت پاره‌ى موچه‌یان پڕکردووه‌ته‌وه. دوێنێ سێ شه‌ممه میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه که کۆى داهاتى مانگى سێى ئه‌مساڵى هه‌رێمى کوردستان زیاتر له تریلیۆنێک و 100 ملیار دیناره و له‌و داهاته‌ش 34% بۆ سلێمانى نێردراوه. هاوکات، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که له کۆى 800 ملیار دینارى داهاتى نه‌وت ته‌نها 279 ملیار دینار دراوه به‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین، هه‌روه‌ها له کۆى 300 ملیار دینار داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم ته‌نها 100 ملیار دینارى دراوه به‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین.
هاوڵاتی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و برگەیەكی كارنامەی كۆبونەوەكەش تایبەتكراوە بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل. سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ چوارشەممەی بڵاوكردوەتەوە كە لە دوو برگە پێكهاتوە، لە برگەی یەكەمدا خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەكرێت. هەروەها ئەوەش هاتوە، برگەی دوەمی كۆبونەوەكەش تایبەتكراوە بە دیاریكردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان. 8ی ئەم مانگەش سەرۆك و جێگری یەكەم و دوەمی پەرلەمان كۆبونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كارەكانی پەرلەمان، لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە بە گوێرەی مادەی 58ی دەستور، وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ ماوەی مانگێك درێژبكرێتەوە. ئاماژە بەوەشكرابو، كۆبونەوەكانی پەرلەمان رۆژانی 11-12ی ئایار دەستپێدەكەنەوە و رۆژی چوارشەممە پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که له‌باره‌ى هێرشى نوێى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:" پلانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌زاپ و ئاڤاشین پووچه‌ڵ بوویه‌وه و شکستیان هێناوه". دوران کاڵکان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که له به‌رنامه‌ى تایبه‌تى مه‌دیا خه‌به‌ر تیڤى دا وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى له‌سه‌ر دۆخ و پێشهاته‌کانى هێرشى نوێى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر باشورى کوردستان دایه‌وه. کاڵکان رایگه‌یاند:" ئه‌و هێرشه داگیرکه‌ر و قڕکه‌ر و فاشیستیهى ئاکه‌په و مه‌هه‌په له ١٧ى نیساندا له‌سه‌ر زاپ و ئاڤاشین ده‌ستیان پێکردووه سێ هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه، ئه‌و شه‌ڕه یه‌کێکه له شه‌ڕه هه‌ره قورس و گرانه مێژووییه‌کان، ده‌بێت هه‌ر که‌س له‌مه ئاگادار بێ". کاڵکان شکستى سوپاى ده‌وڵه‌تى تورکى له هێرشه‌کانى سه‌ر زاپ و ئاڤاشین ڕاگه‌یاند و وتی:" ئاکه‌په و مه‌هه‌په له‌ڕاستیدا تێکه‌وتوون، پیلانه‌که‌یان له‌زاپ و ئاڤاشین بهبهرخۆدانى گه‌ریلا پووچه‌ڵ بوویه‌وه، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت شکستیان هێناوه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕى هه‌ره گران و مه‌زنى ده‌وڵه‌تى تورکه، بۆ کوردانیش شه‌ڕێکى هه‌ره مه‌زنه، له شه‌ڕه‌کانى ڕابردوو زیاتر قورس و گران و مه‌زنه، له به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ش گه‌ریلا به‌رخۆدانیه‌کى مه‌زن نیشان ده‌ده‌ن و قاره‌مانێتیى ده‌که‌ن و مێژوو ده‌نووسنه‌وه". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که وجه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "ئه‌و بهخۆدانهى گه‌ریلا به‌رخۆدانێکى هه‌ره مه‌زن و هه‌ره گرنگه له مێژووى کورد، زاپ و ئاڤاشین داهاتووى کوردان و چاره‌نووسیان ده‌ستنیشان ده‌کات، ده‌بێته وه‌ها تێبگه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رخۆدانى قاره‌مانێتیى گه‌ریلا فاشیزمى ئاکه‌په و مه‌هه‌په له زاپ و ئاڤاشین له گۆڕ ده‌نرێن". له‌باره‌ى ئه‌نجامى هێرشى ده‌وڵه‌تى تورک و به‌رخۆدانى گه‌ریلاوه زانیارى نوێ ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" ئێستاش هه‌فته‌ى سێیه‌م له شه‌ڕه‌که تێپه‌ڕده‌بێت، ژماره‌ى کوژراوه‌کانیان زیاتره له 400 بۆ 500 سه‌رباز، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک نایه‌وێت ئه‌مه ببینێ و ده‌یشارێته‌وه".
عەمار عەزیز بێریڤان ئەیوب ژنە چالاكوانی بادینان كەمێك پێش ئێستا ئازاد کرا و بەتایبەت بۆ هاوڵاتی وتی:"ئەمڕۆ ئازادكرام لە دوای ساڵێك و حەوت مانگ لە زیندان، دەگەرێمەوە ناو كەسوكاری خۆم، زۆر دڵخۆشم". بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەكە لە لیدوانیکدا بە هاوڵاتی ی وت" ئەمڕۆ دادگای دووی هەولێر بریاری ئازادكردنی مەرجدار بۆ ژنە چالاكوان بێریڤان ئەیوب دەركرد كە سزای دو ساڵ زیندانینكردن بەسەردا سەپێندرابوو، بڕیارەكە لەلایەن دادگای كەتنی هەولێر دەرچوو" هاوکات، بێریڤان ئەیوب، ژنە چاڵاكوانی بادینان لە لیدوانیکی تایبەت بە هاوڵاتی وت" ئەمڕۆ ئازادكرام لە دوای ساڵێك حەوت مانگ لە زیندان، هەر ئەمڕۆ دەگەرێمەوە ناو كەسوكاری خۆم، زۆر دڵخۆشم كە دەگەرێمەوە ناو كەسوكاری خۆم" بێریڤان ئەیوب سوپاسی رۆژنامەی هاوڵاتی کرد و وتی:" زۆر سوپاس بۆ هاوڵاتی كە بەردەوام هەواڵ و بابەت لەسەر دۆسیەكەی من بڵاودەكردەوە". بێریڤان ئەیوب ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە دەستگیركراوە بێبەشكراوە لە بینینی خێزان و پێنج منداڵەكەی، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەی یەك ساڵ رێگەی پێنەدراوە پارێزەری بەرگریكاری هەبێت. هاوکات دوای ئازاد بوونی وینەیەکی تایبەتی بۆ هاوڵاتی نارد.
هاوڵاتی بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی بەشێك لە فەرمانگەكان، رایگەیاند:" ئەو پارەیەی ئێستا لە هەولێرەوە رەوانەی سلێمانی كراوە، داهاتی نەوتە و بۆ مانگی نیسان موچەی پێ دابەشدەكرێت، ناتوانم لە پارەی مانگی چوار، موچەی مانگی سێ بدەم". عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا و لەبەردەم فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی كە تا ئێستا موچەی مانگی ئاداری ئەمساڵیان وەرنەگرتوە رایگەیاند: "دەرپرسن بۆچی دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی چوار كراوە، منیش وەكو ئێوە فەرمانبەرم و لەوەزارەتی دارایی و ئابوریەوە ئاگاداركراومەتەوە، ناتوانم لە پارەی مانگی چوار، موچەی مانگی سێ بدەم، ئەو پارەیەی بۆ مانگی چوار دابەشدەكرێت داهاتی نەوتە و لەهەولێرەوە بۆم رەوانەكراوە". هەروەها راشیگەیاند موچەی مانگی سێ دەبێت لەداهاتی ناوخۆ بدرێت كە رۆژانە لە فەرمانگەكان كۆدەكرێتەوە و دابەشدەكرێت بەسەر فەرمانبەران، "رۆژی یەكشەممەی رابردوو شەش ملیار، ئەمڕۆش نزیكەی دوو، ملیار دینار كۆكراوەتەوە و سەرجەمیان بەپێی ریزبەندیەكان دابەشدەكرێت، ئەم پارەیەی داهاتی ناوخۆ لە دەروازەكان و گومرگ و باج و رسومات و كارەبا و فەرمانگەكانی دیكە كۆدەكرێتەوە، ئەركی ئێمە دابەشكردنە". ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، داد، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خانەنشینی سەربازی لەئەنجامدانی خۆپیشاندان و گردبونەوەی ناڕازی بەردەوامن و داوادەكەن، بەزوترین كات موچەی مانگی ئازاری 2022یان پێبدرێت.
هاوڵاتی لە مەراسیمێكدا، كە هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی پێشووی دەستەكە و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوای سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری ئامادەبوون، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی نوێی دەستەكە دەستبەكار بوو. دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، دەستەیەكی فەرمییە و راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و ئەركی بایەخدانە بە پرس و كێشەكانی ناوچەكانی سنووری ماددەی 140ی دەستووری عێراق. ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو ناوچە كوردستانییانە دەگرێتەوە، كە ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەغدان و لە دەستووردا چارەسەریان بە پێی ماددەی 140ی دەستوور بە سێ قۆناغ دەستنیشان كراوە، ئەوانیش ئاساییكردنەوە و سەرژمێری و راپرسی. لە خانەقینەوە تا شنگال بەشێكی بەرچاوی رووبەر و خاكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو ناوچانە دادەنریت
هاوڵاتی كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات، كە سێ ڕۆژی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لە زۆربەی پارێزگاكان بكات و بارانی بەلێزمە ببارێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە" ئەمڕۆ سێشەممە تاوە باران و بارانی بەلێزمە لە كاتە جیاوازەكان ڕوو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات". هەروەها لە بەشێكی تری بڵاوكراوەكەدا كەشناسی عێراق پێشبینیشی كردووە، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزێت، هاوكات رۆژی پێنجشەممە باران بارینی بەلێزمە دەستپێدەكاتەوە و لە كاتە جیاوازەكان بارانەكە بە خوڕتر دەبێت و هەورە تریشقەی زۆریش دەبێت. هاوکات، لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە" رۆژی هەینی بەگشتی ئاسمانی زۆربەی پارێزگاكان ساماڵ دەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پاشان بارانی بەلێزمە دەبارێت و پلەكانی گەرماش گۆڕانكاری بەرچاویان بەسەردا دێت".
هاوڵاتى ده‌رئه‌نجامى کۆبونه‌وه‌که‌ى مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ وهفدى سه‌در و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌رى که هاوپه‌یمانى رزگارکردنى نیشتمان پێکده‌هێنن، ده‌ڵێن: "هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى خراوه‌ته‌ڕوو له گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت". موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا مۆڵه‌تى 15 رۆژى داوه‌ته په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆکان تا کاندید بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کان یه‌کلابکه‌نه‌وه. له په‌رله‌مانى عێراق 46 په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئایار کۆبونه‌وه‌و نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک، به‌ڵام بڕیاره له رۆژى چوارشه‌ممه جارێکى دیکه کۆبنه‌وه‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت. هاوکات، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان که خاوه‌نى 81 په‌رله‌مانتارن پشتیوانى خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆکان ده‌ربڕى که‌بتوانن کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایبکه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئایارى 2022، له سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونى مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، هاوپه‌یمانیى رزگاریى نیشتیمانى کۆبوویه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شى بڵاو کرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که: به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ هاوپه‌یمانیى ڕزگاریى نیشتیمانى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه سیاسییانه‌دا کراوه‌یه که بڕوایان به حکوومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى هه‌یه. هاوپه‌یمانیى ڕزگاریى نیشتیمانى له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوو که پێویسته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیان، ڕۆڵى خۆى له دانانى یاساکان و چاودێریکردن بگێڕێت و له‌هه‌مانکاتیشدا هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى خراوه‌ته‌ڕوو له گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆکان به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوپه‌یمانیى ڕزگاریى نیشتیمانی ٩ـى ئایارى ٢٠٢٢ هه‌ولێر
هاوڵاتى لقى سلێمانى یه‌کێتى فه‌رمانبه‌رانى کوردستان له دژى دواکه‌وتنى مووچه، داوا له سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کان ده‌که‌ن کۆببنه‌وه بۆ وه‌رگرتنى رێکارى پێویست دژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى ئایار ى 2022، لقى سلێمانى یه‌کێتى فه‌رمانبه‌رانى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا بۆ بۆ سه‌ندیکا و رێکخراوه‌کان، داواى لێکردوون رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 16ى ئایار، له باره‌گاى لق ئاماده‌بن بۆ گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و وه‌رگرتنى رێکارى پێویست دژى حکومه‌تى هه‌رێم. حکومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مڕۆوه ده‌ستى به دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى نیسان کردوه، به‌ڵام تائێستا له سنورى پارێزگاى سلێمانى چوار وه‌زاره‌ت و به‌شێک له خانه‌نشینانى سه‌ربازى مووچه‌ى مانگى ئازاریان وه‌رنه‌گرتووه. دواکه‌وتنى مووچه‌ى مانگى سێى به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران له‌کاتێکدایه که دوێنێ و ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى و به‌رێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى سلێمانى و به‌شێک له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌کان گردبونه‌وه‌و مانگرتنیان ئه‌نجامدا و ده‌ڵێن که ده‌چنه بانک ده‌ڵێن پاره نییه.
هاوڵاتی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی دڵخۆشكەر دەخاتەروو. عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی بڵاویكردەوە، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ نرخی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران بەرز بكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەر تۆنێك گەنم بە ٧٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران بكرێتەوە. هاوکات ئەوەشی بە "بڕیارێكی دڵخۆشكەر" بۆ جوتیاران و تەواوی خەڵكی عێراق وەسف دەکات. وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق نرخی كڕینی گەنم لە جوتیاران بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرز دەكاتەوەو بۆ هەر تۆنێك ٧٥٠ هەزار دیناری دیاریكردوە. ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ لەراگەیەنراوێكدا عەلا جبوری وەزیری كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند:" بە مەبەستی زیادكردنی سەركەوتنەكانی وەرزی بە بازاڕكردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی جوتیارانی وڵات، بڕی ٥٠٠ ملیار دیناریان بۆ شایستە داراییەكانی جوتیاران تەرخانكردووە".
هاوڵاتی محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كورد ئەبێت لەسەر نەوت و غازی هەرێم بەردەوام بێت و لێدوانەكەی وەزیری نەوتی عیراق لە بارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمەو، هەڵوێستی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقمان بیر ئەخاتەوە، دەشڵێت: "وەزیری نەوت لە ژوورەكەی خۆشی‌دا نەتوانێ بڕیارەكانی جێبەجێ بكات". دەقی نووسینەكەی محەمەدی حاجی مەحمود: سەبارەت بە لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێم .. ڕۆژی شەممە 7-5-2022 ئیحسان عەبدولجەبار ناوێك گوایە وەزیری نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی وەزارەتەكەی كۆمەڵێك قسەی كرد، زۆری لە وڕاوە ئەچوو ئەم وەزیر و گزیرانە قورمش ئەكرێن كە چی بكەن و چی بڵێن، ئەویش قسەكانی كۆنی دادگا عەرەبیەكەی بەغدادی جویەوەو گوایە 75 ڕۆژ نەرمی نواندوە بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان، بەڵام هەرێم وەڵامی ئیجابی نەبووە، بۆیە ئەویش بڕیاری داوە بڕیارەكانی دادگا جێ بەجێ بكات. من بەم وەزیرە ئەڵێم زۆر دڵنەرم و میهرەبانی نواندوەو خێری بە كورد كردووە، لە ڕاستیدا ئەو جۆرە قسەو هەڵسوكەوتەی عێراق، ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق مان بیر ئەخاتەوە، بە تایبەتی ڕژێمی سەدام حسێن و حزبی بەعس، بەڵام لە ڕژێمێكی لاواز ڕەنگە ئەم وەزیرە لە ژورەكەی خۆشی‌دا نەتوانێ بڕیارەكانی جێبەجێ بكات. ئەم وەزیرە بە زبانێكی زبر هەڕەشە لە كوردستان ئەكات لە كاتێكدا عێراق و سەروەریەكانی لە ژێر پۆستاڵ و موشەك و ڕەحمی موخابەراتی وڵاتاندایە، تەنانەت حزب و كەسایەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان گێچەڵیان پێ ئەكرێت، ئەویش ئەیەوێ لەسەر كورد جارێكی كەش خۆیان تاقی بكەنەوە و دوای ئەو قسانەش هەندێك دەنگی ناساز بە ناوی ڕۆژنامەنوسەوە ئاو بە ئاشی دوژمن‌دا ئەكەن وەك تابوری پێنج باسی گەڕانەوە بۆ عێراق و هەموو شتەكان بگەڕێتەوە بۆ عێراق، ئەو گێلە پیاوانە هەمیشە چاویان لە ئێسقانە بە چ حەقێك ئەو قسە حەلەق و مەلەقانە ئەكەن، ئەوانە ڕەنگە بە هەوێ كورد بن بۆیە نە دادگا دادگایە و نە بڕیاریش جێبەجێ ئەكرێت چونكە كورد ناگەڕێتەوە چوارچێوەی سفر، كورد ئەبێت هەنگاوی تر بنێت بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای كورد و كوردستان. بۆیە كورد ئەبێت لەسەر نەوت و غازی هەرێم بەردەوام بێت، نابێت پاشەكشە بكات وە ئەبێت جوابی توندی هەر كەس و لایەنێك بداتەوە كە ئەو مەسەلەیە باس ئەكەن و قابیلی قسە لەسەركردن نییە و نابێت چونكە دەستوری عێراق مافی بە كورد داوەو دادگا و هەر كەسێكی كە ناتوانێ هیچ بڕیارێكی لەو بابەتە بدات، بۆیە حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرڵەمان و قچا ئەبێت هەڵوێست ڕوون و ئاشكرایان هەبێت لە سەر ئەو جموجۆڵەی بەغداد لەسەر كوردستان هەیە. بەغداد بۆ ئەنجومەنی فیدڕاڵی یا پارێزگاكان دانامەزرێنێ بۆ ئەو هەموو تاوانە كە دژی كورد لە ناوچە دابڕاوەكان ئەكەن ڕاگرن، بۆیە كورد و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرگری لە قەوارەی سیاسی هەرێم بكەن چوونكە قسەكانی ئەو وەزیرە هەڕەشەی شەڕ بۆ سەر كوردستان ئەكات، با ئەوانیش خۆیان تاقی بكەنەوە وەك حكومەتەكانی پێش خۆیان دڵنیام چارەنووسیان لەوان باشتر نابێت. ئەوانەی ئێستا حاكمن لە بەغداد لەبیریان چووە كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان و هێزی پێشەرگە عێراقیان ڕوخاند نەك ئەوانەی ئێستا حاكمن لە بەغداد، زۆریان سەربازی فیرار بوون لە دەرەوەی وڵات و بە ڕادیۆ هەواڵی كوردستان و عێراقیان پێ ئەگەیشت، بۆیە ئێمە هەموو ئەوانە ڕەد ئەكەینەوە و هەر لایەنێك و لایەنی پەیوەندیدار بۆی نییە سازش لەسەر مافی ڕەوای خەڵكی كوردستان بكات، هەر هەنگاوێك خیانەتە لە مێژوو لە كورد و قەوارەی سیاسی ئێستا و داهاتوو. محەمە حاجی مەحمود 8-5-2022 گوڵەخانە
هاوڵاتی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام لەگەلچ محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لە سونەکان و سەرۆکی کوتلەی سەدر لەکۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوەدایە. ئەمڕۆ وەفدێكی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی كە پێكهاتبوون لە مەحەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە و حەسەن عەزاری سەرۆكی كوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر. بارزانی لەکۆبونەوەی لەگەڵ سونەکان و سەدرییەکان تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دەستپێشخەرییەكانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەکات. لە كۆبوونەوەكە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و رێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەشدارن. رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كۆبوویەوە و بڕیاریدا هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی كۆببنەوە بۆ ئەوەی هەوڵی راستەڕێكردنی پرۆسەی سیاسی عێراق و كردنەوەی گرێكوێرەكان بدەن. هاوکات، بەنگین ریکانی، وەزیری پیشووی ئاوەدانکردنەوەی عیراق ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە مەسعود بارزانی دەستپێشخەری بۆ چارەسەری پێكهێنانی حکومەتی عێراق هەیە
هاوڵاتی وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كابینەی نۆیەمدا هەزار و ٩٢٠ مێگاوات كارەبا لە ڕێگەی وێستگە و پڕۆژە ژینگەپارێزەكانەوە بەرهەمهێنراوە لەپێناو كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان. ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەندازیار كەمال محەمەد، ساڵح وەزیری كارەبا لە نوسینگەی وەزارەت پێشوازی لە عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و وەفدێكی یاوەری كرد، وەزیری كارەبا باسی لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی كارەبا و دەستەی ژینگە بۆ كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان كرد. وەزیری كارەبا رایگەیاند "وەزارەتی كارەبا لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا توانیویەتی هەزار و ٩٢٠ مێگاوات كارەبا لە ڕێگەی وێستگە و پرۆژە ژینگەپارێزەكانەوە بەرهەم بێنێت." لەئێستادا كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەگاتە سێ هەزارو 525 مێگاوات كارەبا و لەو ژمارەیەش پڕۆژە ژینگەپارێزەكانی كارەبا لە 39% ی كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم پێك دەهیێنن