هاوڵاتی قائیمقامی قه‌زای ماوت رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند شوێنێك كه ده‌كه‌ونه سه‌ر گوندی گه‌ڵاڵه به‌چرِی له‌لایه‌ن فرِۆكه‌وه بۆردومان ده‌كرێن. كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت بڵاویكردۆته‌وه، ئێستا سنوری گوندی گه‌ڵاڵه له ژێر بۆردومانێكی قورسدایه، له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا ئه‌م شوێنانه كه ده‌كه‌ونه سنوری گوندی گه‌ڵاڵه له‌لایه‌ن فرِۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه به قورسی بۆردومان كراون. كامه‌ران حه‌سه‌ن ئه‌و شوێنانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه بۆدورمان ده‌كرێن و رایگه‌یاندوه، ئه‌و شوێنه‌ی كه به ترشه‌كه ناسراوه كه ده‌كه‌وێته 4 تا 5 كیلۆمه‌تر سنوری گوندی گه‌ڵاڵه‌وه دوجار بۆردمان كراوه، هه‌روه‌ها باسكی قه‌لێ ده‌كه‌وێته نێوان گه‌ڵاڵه‌و سه‌فره‌و نزیكه‌ی 2 كیلۆمه‌تر له گه‌ڵاڵه‌وه دووره، له‌گه‌ڵ دۆڵی كڵاوه كه ته‌نها 2 كیلۆمه‌تر له گه‌ڵاڵه‌وه دوره‌و دۆڵی كوێره كانیش بۆردومان كراون.
عه‌مار عه‌زیز رۆژی شه‌ممه به‌رواری 24 ئه‌یلولی 2022 له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن ماف له‌چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستان گروپی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و لێبرِینی مووچه‌یان پێكهێنا". له‌باره‌ی ئامانجی پێكهێنانی گروپه‌كه‌وه به‌ده‌ل به‌رواری چالاكوانی دیاری پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی وت: "كاركردن بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له‌چوارچێوه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی و یاسایی، رێكخستنی توانایی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و په‌یداكردنی پشتگیری ئه‌وانی تر بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی مافی ماف خوراوان، له رِێگای په‌یوه‌ندیكردن به دامه‌زراوه فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاستی هه‌رێمی كوردستان وعێراق". به‌ده‌ل به‌رواری وتیشی: "مووچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی ئاشكرایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2015 به هۆكاری جیاواز هه‌مووی یان به‌شێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی پاشه‌كه‌وت یان برِیوه، كه‌له ئێستادا پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 15 ترلیۆن دیناری عێراقی بێت. به‌هۆی نارِوونی دیدگای لایه‌نه فه‌رمیه‌كان له‌ئاستی هه‌رێم و عێراق گروپی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت و لێبرِینی مووچه له ئاینده‌یه‌كی نزیك كۆمه‌ڵێك رێگاچاره پێشنیار ده‌كات و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌ن ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گروپه‌كه.
هاوڵاتی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له ٦٢٨ ملیۆن دۆلار قه‌رزی ساڵانی پێشووی كۆمپانیاكانی نه‌وتی داوه‌ته‌وه. به‌وپێیه‌ی له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بڕی ٢٠٦،١٠٤،٦٢٦ هه‌زار دۆلار قه‌رزی داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له سێ مانگی دووه‌می ئه‌مساڵدا بڕی ٤٢٢،٤٦٥،٥٧٦ هه‌زار دۆلار قه‌رزی داوه‌ته‌وه.
هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامارێکی نوێی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات کە تیایدا "دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %١٤ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت" وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین رووپێوی کە لەبەردەستیاندایە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ٥ملیۆن ٨٨٤ هەزار و ٢٣کەسە، کە ئەوەش رێژەی %١٤ی دانیشتووانی هەموو عێراق دەکات. بەپێی نووسراوەکە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی دهۆک یەک ملیۆن و ٤٣٢هەزار و ٣٢٦ کەسە و رێژەی %٣.٤ دانیشتووانی عێراقە. هەروەها ژمارەی دانیشتووانی هەولێر، دوو ملیۆن و ٥٥ هەزار و ٤٤٨ کەسە کە دەکاتە %٤.٩ ژمارەی دانیشتووانی عێراق. ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانیش، دوو ملیۆن و ٣٩٦ هەزار و ٢٠٦ کەسە ئەمەش دەکاتە رێژەی %٥.٧ی دانیشتووانی هەموو عێراق. ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی خەملاندنی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠ بە نزیکەی شەش ملیۆن ٢٠٠هەزار کەس خەملێندراوە، ئەمەش دەکاتە %١٥.٣ دانیشتووانی عێراق کە بە ٤٠ ملیۆن و٢٠٠ هەزار کەس خەملێندراوە.
هاوڵاتی لە شەقامی مەولەوی سلێمانی دزی لە دوکانێکی کڕین و فرۆشتنی مۆبایل کرا سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، كاتژمێر ٢ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە دزی لە دووكانێكی مۆبایل فرۆشی شەقامی مەولەوی كراوە، بەپێی قسەی دووکاندارەکە "60 مۆبایلی لێ دزراوە". گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش كرد جگەلە پاسەوانی بازاڕەكە لەو شەقامەدا كامێرەی چاودێریش هەیە "بۆیە بەڵگەی پێویست لەبەردەستە بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی تاوانەكەیان كردووە." ئەو دووکانەی دزییەکەی لێکراوە، کڕین و فرۆشتنی مۆبایلی دەستی دوو دەکات، ئەو مۆبایلانەی لێی دزراون لە جۆرەکانی (ئایفۆن، سامسۆنگ گالاکسی، شاومی و ئۆپۆ) بوون و بەهاکەیان مەزەندە دەکرێت بە زیاتر لە 30 هەزار دۆلار. جێگەی باسە شەقامی مەولەوی، یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکانی سنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر (بازاڕ، قەیسەری، مۆڵ و دووکان)ی لەسەرە، بەشێك لە شەقامەکەش تایبەتە بە فرۆشتنی ئامێرەکانی مۆبایل و پێداویستییە ئەلیکترۆنییەکان.
عەمار عەزیز نوێنەری گشتی وانەبێژان بۆ هاوڵاتی" هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدراوە لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ". عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی وت" بـەپێی ســەرچاوەیــەڪی بـاوەڕپێڪراو لــە ئــەنجومەنی وەزیران سـەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆســتـایانی وانـەبێژان تـاوەڪو ئێســتا هیـچ بـڕیارێڪی یــەڪلاڪەرەوە نەدراوە، ئەوەی ڪە هەیە لە ئێستادا وەزارەتی پەروەردە پێشـنیاری ڪردووە لـە ئەگەری دانەمەزراندنی مــامۆســتایانی وانــەبێژ ئەوا ڕێنمایی ژمارەی ١٤ ی سـاڵی ٢٠٢١ ی هاوبەشـی نێوان وەزارەتی پەروەردە و دارایی ڕاست بکرێتەوە ". لەبارەی چونیەتی ڕاستکردنەوەی رێنمایی ژمارە ١٤ ناوبراو ووتی" وەك شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژان لـە خەرجی دەربهێنرێت و بڪرێتە مووچە ، واتا لەگەڵ موچەی وەزارەتی پەروەردە شایستەی وانەبێژان وەك موچە لەگەڵ مامۆستای میلاك بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دابەش بڪرێت و دووانەڪەوێت ،مۆڵەتی دایڪایەتی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ زیاد بڪرێت لە ٢١ ڕۆژەوە بڪرێتە یەك مانگ یان زیاتر ". عەلی رەئووف ووتیشی "ئـێمـە وەك نـوێنــەرانی دەســـتـەی گشـتی وانەبێژان ڕێنمایی ژمارە ١٤ بەهەموو شێوەیەك ڕەت دەڪەیـنـەوە ، ئــەوەش داواڪــاری ســـەرەڪی ئـێـمـە نــاهـێـنـێـتـەدی ، داواڪــاری ســـــەرەڪی ئـێـمـە بـریـتـیـە لـە دامــەزراندنی مامۆســـتایانی وانــەبێژ بــە هەمیشــەیی بــە بـــێ جیـاوازی ڪردن ، بـێـگـومــان ئــەمــەش بـەنـدە بــەهــەڵــوێـســتـی خــودی وانــەبـێـژان خـۆیـانـەوە ".
هاوڵاتی هاشتاگی مەهسا ئەمینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕیکۆردی شکاند لە دوای هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بە پچڕانی ئەنته‌رنێت و فلته‌ركردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له ئێران، هاشتاگی مه‌هسا (ژینا) ئه‌مینیی ٨١ ملیۆنی له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی پێوانه‌یی میژووی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری شكاند. ئەمەش لە کاتێکدایە ڕیکۆردی زۆرترین بەکارهێنانی هاشتاگێکی دیاریکراو لە ساڵی ٢٠٢٠دا شکێنرا دوای كوژرانی جۆرج فلۆید، هاوڵاتییەکی ڕشپێستی ئەمریکیی لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە، هاشتاگی “Black Lives Matter” یەکێک بوو لەو هاشتاگانه‌ی لە تویتەر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كارهێنراو و لە ماوەی دوو هەفتەدا گەیشتە ٤٨ ملیۆن کەس. بەڵام هاشتاگی #مه‌هسا_ئه‌مینی لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌ی پێوانه‌یی مێژووی تویته‌ری شکاند‌و ٨١ ملیۆن تویتی تێپەڕاند. بەکارهێنانی ئەم هاشتاگە لە تویتەر بەم ڕادە زۆرە تایبەتمەندی خۆی هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕایگشتی جیهان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.
هاوڵاتی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوبارە سنورەکانی قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد درەنگانێکی شەوەی ڕابردوو سنوری چیای گارە وبەرەبەیانی ئەمڕۆش بەرزاییەکانی گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومان کران. هەروەها زیاتر لە چوار مانگە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی لە سنوری قەزای ئامێدی دەستپێکردوە ورۆژانەش ناوچە جیاجیاکانی ئەو سنورە بۆردوومان دەکات. جێگەی باسە دوێنێش تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی ناوچەکانی سەقەر و ھۆڕنێ و بەڕەشکین و گرت خێوەت و بەردە سپیان و ممبەر و بەربزین و چیای بۆڵی-یان لە سنوری برادۆست تۆپباران کرد.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ٢٢ پۆست لە زانکۆی سلێمانی بۆ جاری یەکەم ڕادەگەیەنێت و مەرجەکانیش بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە ئاشکرا دەکات. بەپێی ئەو مەرجانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بۆ پۆستەکانی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت و نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت و خزمەتی زانکۆیی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت. ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکە وەردەگرێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، ھەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت. دواکات بۆ پێشکەشکردن سی ڤی یەکەی و پوختەی ڕاژەکەی و یەکەمین فەرمانی زانکۆیی بەدەستھێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان کۆتایی دەوامی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢-١٠-٢٠٢٢ لەم بەستەرە https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 دەبێت. پۆستەکان: یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ڕاگری کۆلێژی زانست ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕاگری کۆلێژی پەرستاری ڕاگری کۆلێژی ھونەرە جوانەکان ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ڤێتەرنەری ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکالیەکان ڕاگری کۆلێژژی زانستە ڕامیارییەکان ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەکان ڕاگری کۆلێژی پەروەردە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ڕاگری کۆلێژی یاسا ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ددان ڕاگری کۆلێژی بازرگانی ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی ڕاگری کۆلێژی زانستە سروشتیەکان ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ڕاگری کۆلێژی زمان ڕاگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری ڕاگری کۆلێژی پزیشکی
هاوڵاتی سه‌رکرده‌یه‌کی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق وەک شەش لایەنی سەرەکی کە کاریگەریان لەسەر پرۆسەی سیاسی هەیە، "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" پێکده‌هێنن. عادل مانع سه‌رکرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا که نووری مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات رایگه‌یاند، رێککه‌وتن کراوه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بۆ پێکهێنانی "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت"، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ش هه‌ریه‌ک له لایه‌نه‌کانی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هاوپه‌یمانی عه‌زم، هاوپه‌یمانی سیاده، پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، کوتله‌ی بابیلۆن) که رۆڵی سه‌ره‌کیان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "دوای پێک‌ھێنانی ئه‌م ھاوپه‌یمانییه، دواجار پرسی پێک‌ھێنانی حکومه‌تی نوێ به رێککه‌وتنی زۆرینه‌ی سیاسی یه‌کلا کراوه‌ته‌وه، ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه یاخود دوو رۆژی دیکه، به‌فه‌رمی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه راده‌گه‌یه‌ندرێت وه‌ک گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی".
هاوڵاتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پاركی ئازادی له سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی به‌دروشمی ژن ژیان ئازادی پشتیوانیان بۆ كوردانی رۆژهه‌ڵات دووپاتكرده‌وه. له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یامی ژنانی كوردستانی باشوور خوێندرایه‌وه‌و رایانگه‌یاند: له‌باشووره‌وه دڵمان له‌گه‌ڵ ژنانی رۆژهه‌ڵاته‌و پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین و داواتان لێده‌كه‌ین سووربن له‌سه‌ر مافه‌كانتان. له‌په‌یامه‌كه‌یاندا داوای هه‌رچییه زووه ئازادكردنی زیندانیان كرد‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، تاكه رێگاچاره‌سه‌ر بۆ ئێران، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه ئاشتی خوازه‌كانه له‌یه‌كترو پێكه‌وه ژیان بكه‌نه بنه‌مای ژیانیان.
هاوڵاتی كۆما جڤاكێن كوردستان-كه‌جه‌كه ئیدانه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دوو گه‌ریلای هه‌په‌گه ده‌كات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستانه‌وه به ده‌وڵه‌تی تورك و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕاده‌ستكردنی ئه‌و دوو گه‌ریلایه به توركیا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، كه ئه‌رمینیا خیانه‌ت له دۆزی گه‌لی ئه‌رمه‌نی و هه‌موو گه‌لان ده‌كات. ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دوو گه‌ریلای هه‌په‌گه به‌ناوه‌كانی ئاتیلا چیچك ناسراو به له‌هه‌نگ و حسێن یه‌ڵدرم ناسراو به عه‌لشیر بڵاوكرده‌وه، كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیاوه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كراونه‌ته‌وه. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت: هه‌ردوو شۆڕشگێڕی كورد كه بۆ ئازادیی گه‌لی كورد تێده‌كۆشان، بۆ ئه‌ركێكی شۆڕشگێڕانه چوونه‌ته ئه‌رمینیا، له‌كاتێكدا كه خاكی ئه‌رمینیا به پشتیوانی و دنه‌دانی ده‌وڵه‌تی تورك داگیرده‌كرێت، زۆر جێگای سه‌رنج و ماناداره، كه ئه‌و دوو شۆڕشگێڕه كورده له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌رمینیاوه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كراون، ئه‌م دۆخه به‌ڕوونی ده‌ریخست، كه حكومه‌تی پاشینیان هاوكاریی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری پاكتاوكار و ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی ئاكه‌په – مه‌هه‌په ده‌كات. كه‌جه‌كه ده‌ڵێت:”به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستانه‌وه ئیدانه‌ی حكومه‌تی پاشینیان ده‌كه‌ین، كه هه‌ردوو هه‌ڤاڵمانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كردووه”. هاوسه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه جه‌خیشیكردووه‌ته‌وه:”ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حكومه‌تی پاشینیان، ئه‌و ڕه‌خنه‌و تاوانباركردنانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه سه‌باره‌ت به داگیركردنی خاكی ئه‌رمینیا لێی ده‌گیرێت، ئه‌رمینیا له جیاتی ئه‌وه‌ی پشتگیریی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن، كه له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و پاكتاوكار تێده‌كۆشن، ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیان ده‌كه‌نه‌وه، ڕاده‌ستكردنیان به ده‌وڵه‌تی تورك خیانه‌تكردنه له تێكۆشانی گه‌لی ئه‌رمه‌نی له دژی كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوكاریی توركیا، كه له مێژوودا گه‌لی ئه‌رمه‌نیی كۆمه‌ڵكوژ كردووه و ئه‌مڕۆش خاكی ئه‌رمینیا داگیرده‌كات. دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه:”ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌مان به ده‌وڵه‌تی تورك، ڕاستیی ناپاكیی و خیانه‌ت و هاوكاریی نهێنیی حكومه‌تی پاشینیانی ئاشكراكرد”. كه‌جه‌كه داواش له گه‌لان و دۆستان به‌تایبه‌تی گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌كات، كه “له به‌رامبه‌ر ئه‌م حكومه‌ته هاوكاره بووه‌ستنه‌وه‌و ئێمه له‌وه دڵنیاین، كه گه‌لی ئه‌رمه‌ن هه‌ڵوێستی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌دا ده‌گرنه‌به‌ر و لێپرسینه‌وه له هاوكاریی و خیانه‌ت ده‌كه‌ن”. هاوسه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه:”تێكۆشانی ئازادیی كوردستان نه‌ك ته‌نها بۆ ئازادیی گه‌لی كورد، به‌ڵكو بۆ ئازادیی و ڕزگاریی گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی بۆ ئازادیی گه‌لی ئه‌رمه‌ن تێده‌كۆشێت و گه‌لی كورد به چاوی برایه‌تییه‌وه سه‌یری گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌كات”. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند:”له مانگی ئابی ٢٠٢١دا هه‌ڤاڵانمان له‌هه‌نگ و عه‌لیشێر له نزیك سنوری ئه‌رمینیا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان بوون تووشی سه‌ربازانی ئه‌رمینیا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخێكی نه‌رێنیی نه‌یه‌ته ئاراوه هه‌ڤاڵانمان به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان كرد، به‌ڵام دواتر هه‌ڤاڵانمان ده‌ستگیرو زیندانییكران، دواتر له ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢ دا دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئه‌رمینیا بڕیاری ئازادكردنی بۆ ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌مان ده‌ركرد، به‌ڵام له‌بری ئازادكردنیان، له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی ئه‌رمینیاوه ڕفێندراون و ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك كراونه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ئەم مانگەوە ڕێگە نادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە مانگی ئەیلول هاوردەكراون تابلۆیان پێدەدرێت. لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕۆژی 1ی ئەیلولی 2022ەوە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 هاوردەی هەرێمی كوردستان ناكرێت و ئۆتۆمبێلی مۆدێلەكانی 2021-2022- 2023 هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن و تابلۆیان پێدەدرێت. ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێش مانگی ئەیلول هێنراونەتە هەرێمی كوردستان تابلۆی ئۆتۆمبێلیان پێدەدرێت و هیچ گرفتێكیان نییە.
هاوڵاتی له‌به‌رده‌وامی به‌دواداچوونه‌كانی تایبه‌ت به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ د.نه‌رمین معروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێبه‌ران پرسیارێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی فیدڕاڵی كرد، تایبه‌ت به ژماره‌ی خه‌مڵێنراوی دانیشتووانی هه‌رێم و رێژه‌یان بۆ كۆی دانیشتتووانی عێراق كه ساڵانه ده‌كرێته بنه‌ما بۆ دیاریكردنی پشك و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدڕاڵ. له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵ ئاشكرایكرد كه ژماره‌ی خه‌مڵێنراوی دانیشتووانی هه‌رێم (5884023) كه‌سه و رێژه‌ی ( 14%) دانیشتووانی عێراق پێكدێنن. ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند ساڵێكه وێرای دروستكردنی ئاسته‌نگی به‌رده‌وام بۆ پێنه‌دانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ، به‌بێ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان له عێراق ، پشكی هه‌رێم به كه‌متر و به‌ڕێژه‌ی( 12.6% ) ئه‌ژماركراوه .
