هاوڵاتى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به‌دواداچونیان بۆ دۆسیه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاکان، فه‌رمانبه‌ران و هێزه سه‌ربازییه‌کان کردوه و بۆیان ده‌رکه‌وتوه 35 که‌س به "نایاسایی" و به پله‌ى وه‌زیر مووچه‌ى خانه‌نشینى وه‌رده‌گرن. ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سێیه‌م راپۆرتى خۆى له‌باره‌ى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کرد، له راپۆرته‌که‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ژماره‌یه‌ک له‌پله باڵاکان له‌وانه‌ش وه‌زیر تا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناویان هه‌یه که به "نایاسایی" خانه‌نشینکراون، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانى رێکخراوه‌کان و دۆسیه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان کێشه‌ى زۆریان تێدایه. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌رانى رێکخراوه‌کان "که‌موکوڕى زۆر"ى تێدایه پێویسته رێنمایى بۆ ده‌ربکرێت و چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆ بکرێت. هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "دۆسیه‌ى دامه‌زراندنى زێرڤانییه‌کان کێشه‌ى تێدایه به‌جۆرێک زۆربه‌ى هێزه‌کانى زێڕه‌ڤانى فه‌رمانى دامه‌زراندن له دۆسیه‌کانیان نییه". "له ساڵى 2013ه‌وه پله به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران راگیراوه، پێویست بوو له یاساکه‌دا ئه‌وه چاره‌سه‌رکرابا، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک که پله زیاده‌کانى لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، ئه‌گه‌ر شایه‌نى پێدانى پله بوو، پێویست بوو پێى بدرێته‌وه، نه‌ک ته‌نیا لێى وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى روحى یاساکه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دادپه‌روه‌ری". په‌یوه‌ست به موچه‌ى خانه‌نشینى پله باڵاکانیش باسى له‌وه‌کردوه، "لیژنه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشین ، داواکارى گشتى ، نوێنه‌رى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه (که کار له‌سه‌ر پله باڵاکان و تایبه‌ته‌کان کار ده‌که‌ن) به‌پێى ئه‌م بڕگانه‌ى خواره‌وه) :ـ أ ـ ئه‌وانه‌ى به فعلى پۆستیان هه‌بوه و یاسایى بوه موچه‌کانیان هه‌موار ده‌کرێته‌وه. ب ـ ئه‌وانه‌ى به یاسایى خانه‌نشین کراون و هیچ خزمه‌ت و به‌رایییان نییه، موچه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه. ج ـ خانه‌نشین هه‌یه به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین کراوه، به‌ڵام وه‌زیر نه‌بوه، به‌ڵکو پێشمه‌رگه بوه ئه‌م جۆره‌یان ده‌درێته ئه‌نوومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وێکیان بۆ ده‌رکه‌ن. له راپۆرته‌که ئاماژه به دۆسیه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه کراوه و تێیدا هاتوه 2000 دۆسیه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ى خانه‌نشینى گشتى کراون و هیچ کێشه‌یه‌کیان تێدا نه‌بوه. ده‌سته‌ى ده‌ستپاکیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، "دۆسیه‌ى دامه‌زراندنى زێرڤانییه‌کان کێشه‌ى تێدایه به‌جۆرێک زۆربه‌ى هێزه‌کانى زێڕه‌ڤانى فه‌رمانى دامه‌زراندن له دۆسیه‌کانیان نییه، گرفتى ئه‌وان له‌کاتى ده‌رچونى ره‌شنوسى یاساى چاکسازى راو بۆچونیان وه‌رنه‌گیراوه. هه‌روه‌ها دۆسیه‌ى خانه‌نشینان له نێوان وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ناوخۆدا یه‌کلایى نه‌کراوه‌ته‌وه. " به‌پێى راپۆرته‌که داتاى پله باڵاکان به‌م شێوه‌یه‌یه: * پله‌ى وه‌زیر (182) خانه‌نشین * 141 که‌س به فعلى به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین بون. * (35) که به رێزلێنان بونه‌ته وه‌زیر و خانه‌نشینکراون. * (6) پله‌یان بریکارى وه‌زیر بون به رێزلێنان بونه‌ته وه‌زیر و خانه‌نشینکراون. * (174) به پله‌ى بریکارى وه‌زیر خانه‌نشین کراون * (139) که‌س به فیعلى به پله‌ى بریکار خانه‌نشین بون. * (19) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون. * (10) پله‌یان راوێژکار بون به بریکارى وه‌زیر خانه‌نشینکراون. * (6) پله‌یان ناونیشانیان رون نییه له‌به‌رئه‌وه‌ى نوێنه‌رى حکومه‌تن له ده‌ره‌وه‌ى وڵات. * 343 که‌س به پله‌ى راوێژکار خانه‌نشینکراون * (297) پله‌یان به فیعلى به راوێژکار خانه‌نشین بون. * (41) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون. * (5) پله‌یان ڕاوێژکار نه‌بون، به‌ڵام به‌و پله‌یه خانه‌نشین کراون. * (770) که‌س به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشینکراون * (269) پله‌یان به فعلى به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خانه‌نشین بون. * (354) پله‌یان به رێزلێنان به‌و پله‌یه خانه‌نشینکراون. * (47) پله‌یان به فیعلى به‌ڕێوبه‌رى گشتى بون، به‌ڵام مه‌رجى خانه‌نشینبونیان تێدا نه‌بوه.
هاوڵاتی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان رایدەگەیەنن، گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان پێكبهێنرێت كە خاوەنی زۆرترین كورسیی بێت و رەزامەندی بدات لەسەر یەكێك لەو كاندیدانەی كە فراكسیۆنەكانیان دیاری دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران. ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئایاری 2022، گروپی فراكسیۆن و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان لەراگەیەنراوێكدا باسیان لەوەكردوە، داوا دەكەن حكومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای وادە و پشكی دەستوری پێكبهێنرێت و هیچ لایەنێكی دەرەكیش دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عێراقدا نەكات. هەروەها داوا دەكەن گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دروست بكرێت و ناوێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵبژێرن، كە سەربەخۆكان پێشنیازی دەكەن بۆ پێكهێنانی حكومەت بەجۆرێك پشتیوانی بكرێت و بتوانێت چاكسازی سیاسی، ئابوری بكات و روبەڕوی گەندەڵی ببێتەوە. هاوكات، ئەوەشیان باسكردووە كاندیدی سەرۆك وەزیران دەبێت كەسێكی سەربەخۆ، دەستپاك، خاوەن ئەزمونی سیاسی بێت و نابێت مشتومڕئامێز بێت،" دەبێت گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی رابگیرێت و لە كارنامەی حكومەتەكەیدا گرنگی زیاتر بە كەرتی پیشەسازی، كشتوكاڵ، گەشتیاری، وەبەرهێنان، پەروەردە و چینی گەنجان بدات". "بە گرنگی دەزانین سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر بنەمای ئەو مەرجانە هەڵبژێردرێت كە لە دەستوری عێراقدا ئاماژەی بۆ كراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە سەربەخۆكان دروست دەكرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان و كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی".، پەرلەمانتارە سەربەخۆكان وا دەڵێن.
هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری شەرو پێكدادانی مانگێكی دژی سوپاكەی ئەردۆغان ئاشكرا دەكات كە 427 سەربازی تورك كوژراون و 88 دیكە برینداربوون و گەریلاش 343 چالاكی ئەنجامداوە. هەروەها لەو راگەیاندنەدا كە ئەمڕۆ 15ی ئایاری 2022 راگەیەندراوە تێیدا ئەوە خراوەتەروو كە سوپاكەی ئەردۆغان 164 جار بە بۆمبی كیمیایی لە سەنگەرەكانی هێزەكانیان داوە. دەقی راگەیەندراوی هەپەگە: * چوار چالاكیی دەستبەسەرداگرتن * چور چالاكیی چوونە ناو دوژمن * ٢٠ چالاكیی ڕێكخراو و هاوكات * ٣٧ چالاكیی تەقاندنەوە * ٦٢ چالاكیی نیشانەشكێن * ٦٨ چالاكیی بە چەكی قورس * ١٤٧ شەڕ و چالاكیی گورزلێدان * بەگشتیی گەریلاكان ٣٤٣ چالاكییان ئەنجامداوە * ئەنجامی چالاكیی هێزەكانی گەریلا * ٤٢٧ داگیركەر كوژراون * ٨٨ داگیركەر برینداربوون * ئەو هێرشانەی لەلایەن سوپای توركەوە ئەنجامدراون؛ * ئەوەندەی هێزەكانمان پشتڕاستیان كردووەتەوە، ٨١٧ بۆردوومانی ئاسمانیی لە ناوچەكانی بەرخۆدان و هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدراون. * ٧١٩ جار بە هێلیكۆپتەری شەڕ و هەزار و ٢٧٤ جاریش بە تۆپ بۆردوومان و تۆپباران ئەنجامدراون. * ١٦٤ جار بە بۆمبی كیمیایی لە سەنگەرەكانی هێزەكانمان دراوە. * ئەو ئامێر و كەرەستانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە تەقێندراونەتەوە؛ * هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی * تانكێك * ١٤ سەنگەر * حەوت فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان * پێنج سیستمی كامێرای چاودێریی و دوو كامێرای وێنە و دیاریكردنی جوڵە * دوو ئامێری دەنگهەڵگر * بی كەی سییەك * تۆپهاوێژێك * دوو خێمەی سەربازیی * چەكێكی A4 * ئەو ئامێر و كەرەستانەی لەلایەن هێزەكانمانەوە گورزیان لێدراوە؛ * ٢٢ هێلیكۆپتەر * سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان * ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی دەوڵەتی تورك یەكێك لە هێرشە مێژووییەكانی ئەنجام دەدات. دەوڵەتی توركی داگیركەر چەندین جار لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەدەكەوە هێرشی ئەنجامداوە و بارەگاكانی لە باشووری كوردستان بەشێوەیەكی چالاك بەكارهێناوە لەو هێرشانەدا و لەو ناوچانەوە هێزی ناردە ناوچەكانی شەڕ.
هاوڵاتى به‌غدا 200 ملیار دینارى مانگه‌ى بۆ هه‌رێم ره‌وانه کرد بۆ پشتیوانى و دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته لقى بانکى ناوه‌ندى له هه‌ولێر. وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له 12ى ئایارى 2022 نووسراوى بۆ ناردنى ئه‌و 200 ملیار دیناره بۆ هه‌رێمى کوردستان کردووه و ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى ئایار گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له‌زارى عالیه نوسه‌یف، په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندبوو که بۆ له‌مه‌ودوا به‌غدا 200 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێمى کوردستان نانێرێت به‌بیانوى ئه‌وه‌ى بریاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵى جێبه‌جێ نه‌کردووه. له‌مانگى رابردوودا، عه‌لى عه‌للاوی، وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاندبوو که ناردنى 200 ملیار دیناره‌که له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى دوولایه‌نه که له‌نێوان حکومه‌تى فیدراڵى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا.
ئارا ئیبراهیم بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له حکومه‌ت ناکشێته‌وه‌و له‌م رۆژانه‌دا چه‌ند پۆستێکى نوێ وه‌رده‌گرێت و هاوڵاتى ناوه‌کانیان بڵاوده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵیشیدا 130 نانبراوییان ده‌گه‌رێندرێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان. به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى که له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى که‌وتووه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، که رێکخه‌رى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى گۆرانه و تا ئێستاش له گرده‌که رۆڵى رێکخه‌ر ده‌بینێت ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه تا هه‌ڵبژاردن له حکومه‌تدا ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌ها حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنى داوه به‌م زوانه 130 نانبراوى گۆڕان بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر کاره‌کانیان، له‌گه‌ڵ پله به‌رزکردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى که به‌هۆى بوون به گۆرانه‌وه تا ئێستا پله‌کانیان به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌و پۆسته نوێیانه‌ى ده‌درێن به بزوتنه‌وه‌ى گۆران بریتین له: هادى ئه‌کره‌م، راوێژکار له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى. به‌هۆرۆز عه‌لى، راوێژکار له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. پێشره‌و بابه شێخ، راوێژکار له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان. ئه‌رکان ره‌ئوف، راوێژکار له په‌رله‌مانى کوردستان ره‌زا جه‌بار، به‌رێوه‌به‌رى گشتى بۆ به‌دواداچون وته‌فتیش له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى. هه‌ڵۆ سه‌لاح چاوشین، به‌رێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر. دکتۆر هه‌ڵه‌ت سه‌رۆکى زانکۆى چه‌رموو، پشکى گۆران له حکومه‌تى خۆجێى پارێزگاى سلێمانى.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێکى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندووه که به‌غدا بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و 200 ملیار دیناره بۆ هه‌رێمى کوردستان نانێرێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانى هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشت راست نه‌کردووه‌ته‌وه. عالیه نوسه‌یف، په‌رله‌مانتارى عێراق له ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند:"له مانگى ئایاره‌وه بڕیاردراوه به ڕاگرتنى ناردنى 200 ملیار دیناره‌که، هۆکارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێبه‌جێنه‌کردنى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵى که ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکارى وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌خاته ژێر به‌رپرسیارێتییه‌وه”. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که “ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ى پێشتریش وه‌ک پێشینه نێردراوه بۆ هه‌رێم سه‌رپێچى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى و یاساى بودجه‌ى ڕابردوو بووه”. تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه له بڕینى 200 ملیاره‌که. به‌پێى رێککه‌وتنێک که له‌ساڵى رابردوو له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا ئه‌نجامدراوه مانگانه بڕى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت ئه‌وه‌ش دواى به‌پێى یاساى بودجه‌ى 2021 که به لێده‌رکردنى داهاتى نه‌وت مانگه هه‌رێم 200 ملیار دینارى بۆ ده‌نێردرێت. حکومه‌تى عێراق له مانگى شه‌شى 2021دا ده‌ستى کرد به ناردنى 200 ملیار دینارى مانگه‌و تا ئێستا به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام بۆ هه‌رمانگێک برێک له‌و 200 ملیار دیناره ده‌درێته‌وه به بانکى تى بى ئاى عێراقى که هه‌رێم نزیکه‌ى حه‌وت تریلۆن دینارى ئه‌و بانکه قه‌رزار بووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى دابین ده‌کات بۆ دیارى کردنى رێژه‌ى کاره‌با به‌سه‌ر پارێزگاکاندا. که‌ریم عه‌لی، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تى کاره‌با وزه‌ى کاره‌با بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر دابین بکات بۆ هه‌موو ناوچه‌کان وه‌ک تاقیکردنه‌وه بۆ دیاریکردنى به‌رکه‌وته‌ى پارێزگاکان له ووزه‌ى کاره‌با له ڕێگاى ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌وه ڕێژه‌ى پێدانى کاره‌باى پارێزگاکان دیارى ده‌کرێت. ناوبراو راشیگه‌یاندووه که "ئێمه له لیژنه‌ى پیشه‌سازى و ووزه ئه‌م کاته به‌گونجاو نازانین بۆ ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه، چونکه له‌م کاته‌دا له سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین به‌کارهێنانى کاره‌با ڕێژه‌که‌ى که‌مه‌و هاوڵاتیان زۆر کاره‌با به‌کارناهێنن له چاو وه‌رزى زستان و هاوین". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرووه‌ته‌وه که ڕێژه‌ى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین نزیکه ٣٤ ٪ بووه، به‌ڵام ڕێژه‌ى کاره‌باى پشکى پارێزگاکانى هه‌ولێر و دهۆک نزیکه‌ى ٦٦٪ بووه".
هاوڵاتى تورکمانه‌کان داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ن کێڵگه نه‌وتییه‌کانى که‌رکوک که له ژێر کۆنتڕۆڵى هه‌رێمى کوردستاندان "به زه‌برى چه‌ک "بگه‌ڕێنێته‌وه و یاسا به‌سه‌ر ته‌واوى سنوره ئیدارییه‌کانى پارێزگاکه‌دا بسه‌پێنێت. فراکسیۆنى تورکمانى له په‌رله‌مانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که"سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه ده‌کات که هێزێکى چه‌کدارى سه‌ر به هه‌رێمى کوردستان کۆنتڕۆڵى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى باى حه‌سه‌ن و داودى سه‌ر به کۆمپانیاى نه‌وتى باکورى کردوه، ئه‌م هه‌نگاوه به پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیدار و پێشێلکارییه‌کى ئاشکراى ده‌ستور و بڕیاره‌کانى دادگاى فیدڕاڵى سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنى سامانى نه‌وت ده‌زانن". هه‌روه‌ها له‌به‌یانامه‌که‌شیاندا به‌رده‌وامبونى سیاسه‌تى سه‌پاندنى هێز و ئه‌مرى واقع نابێت سه‌رکه‌وتو بێت، ئه‌وه‌ى پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاسا ڕویدا به‌ڵگه‌ى زیندوى ڕونن، گه‌لى کوردیش پێشتر و ئێستاش زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ن". هاوکات داوا ده‌که‌ن که "فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کان به په‌له ده‌ستێوه‌ردان بکات بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و کێڵگه نه‌وتییانه‌ى که له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه به هێزى چه‌ک کۆنتڕۆڵکراون". ئه‌مه له‌کاتێکدایه که تورکمانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن پارته‌کانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌وه رێزێکى زۆریان لێ ده‌گیرێت و له‌کابینه‌ى نۆیه‌م وه‌زاره‌تێک و له په‌رله‌مانیش سکرتێرى په‌رله‌مانیان پێدراوه‌و به جێگیریش له هه‌ر خولێکى په‌رله‌ماندا پێنج کورسییان هه‌یه. تورکمانه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان هه‌مان بۆچون و سیاسه‌تى ئه‌ردۆغان له عێراق و هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراک په‌سه‌ندبکات پێویست ناکات حکومه‌تى نوێى عێراق پێکبهێندرێت و ده‌شڵێت:" هاوپه‌یمانى رزگارى نیشتمان ده‌یانه‌وێت تاماوه‌یه‌کى نادیار ئه‌م حکومه‌ته بمێنێته‌وه". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به میدیاکانى عێراقى رایگه‌یاند که پڕۆژه‌یاساى ئاسایشى خۆراک که له رێگه‌ى حکومه‌تى کاربه‌ڕیکه‌رى عێراقه‌وه پێشکه‌شى په‌رله‌مانى کردووه، مه‌به‌ست لێى ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌که بۆ دابینکردنى پێداویستیه رۆژانه‌کانى هاوڵاتیان. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه پێویستى به 10 ترلیۆن دینار هه‌یه و حکومه‌تى ئێستاى عێراق به بڕى 35 ترلیۆن دینار ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کردووه. حکومه‌ت ده‌یه‌وێت له رێى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌وه قه‌رزى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش بداته‌وه کازمى ده‌شڵێت:" حکومه‌ت ده‌یه‌وێت له رێى ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌وه شایسته داراییه‌کانى جوتیارانى هه‌موو عێراق بدات و دڵنیاى بۆ فۆڕمى بایه‌عى دابین بکات و قه‌رزه‌کانى که‌رتى کاره‌با بداته‌وه و قه‌رزى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش بداته‌وه و شایسته داراییه‌کانى پڕۆژه بچوکه‌کانیش بدات". هاوکات مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که "هاوپه‌یمانى سێ قۆڵى ده‌یه‌وێت حکومه‌تى ئێستاى عێراق هه‌تا ماوه‌یه‌کى نادیار به‌رده‌وامبێت له کاره‌کانی." هاوپه‌یمانى سێ قۆڵى مه‌به‌ست له هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ى (سه‌در، حه‌لبوسى، بارزانى)یه. سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته‌ى ئێستا که کاربه‌ڕیکه‌ره بتوانێت پڕۆژه‌یه‌کى 35 ترلیۆن دینار به‌بێ کێشه پێشکه‌شى په‌رله‌مان بکات، ئه‌وا ده‌شتوانێت پڕۆژه‌یاساى بوجه‌ى 2022 که بڕه‌که‌ى 100 ترلیۆن دینار پێشکه‌شبکات و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت. کازمى ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یاسا 35 ترلیۆنیه له په‌رله‌مان تێبپه‌ڕێندرێت ئه‌وا نیشانه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ى هه‌تا ساڵى تازه ئه‌م حکومه‌ته ده‌توانێت کاره‌کانى حکومه‌تى بنچینه‌ى عێراق به‌ڕێبکات".
هاوڵاتی موراد قەرەیلان، فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پیرۆزبایی لە هێزەكانی گەریلا كرد كە" لەدژی سوپای داگیركەری تورك لە هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین بە فیداكاری و بوێریەكی گەورە شەڕ دەكەن و گورزی گەورەیان لە دوژمن داوە". لە پەیامەكەدا هاتووە:" لەدژی هێرشی داگیركەری دەوڵەتی توركی قڕكەر و فاشیست، لەبەرانبەر هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین، هێزەكانی گەریلامان لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بە رۆحێكی فیدایی ئاپۆیی هەموو رۆژێك گورز لە دوژمن دەدەن". هەروەها ئەوە خراوەتەروو كە" گەریلا قاڕەمانەكانمان لە تونێلەكانی شەڕ بە تاكتیكی خوڵقێنەر گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن و رێگە لە پێشڕەویان دەگرن". " سوپای داگیركەری تورك لەگەڵ ئەوەی تەكنیكی شەڕ و چەكی كیمیایی لەدژی هێزەكانمان بەكاردەهێنێت، بەڵام بێچارە بووە، شێوەی شەڕی سەركەوتووی هێزەكانی گەریلامان لە ئاڤاشین و زاپ نیشان دەدات، لەو هەرێمانە دوژمن لەنێو زوڵكاوێكی گەورەدایە"، قەرەیلان وا دەڵێت. موراد قەرەیلان دەشڵێت:" گەریلا هەموو رۆژ گورز لە دوژمن دەوەشێنن، تێكچوونی دوژمن نزیكە و بە شێوەیەكی باڵا زۆر چالاكی سەركەوتوانە ئەنجام دەدەن". فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە لە ئیستا بەدواوەش تاكتیكی گەریلای دەوڵەمەند و لەسەر بناغەی رۆحی هێرشی بەرزی شەهیدە قاڕەمانەكان، لە چالاكیەكانی دژی سوپای فاشیستی توركدا سەركەوتنی گەورەتر مسۆگەر دەكەین.
هاوڵاتی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەك پێكدەهێنێت كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات لەبارەی هۆكاری كەمبوونی داهاتەكانی سلێمانی و دواتر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری كێشەكە دەخرێتەڕوو. میدیای یەكێتی ئاشكرایكردووە، قوباد تاڵەبانی لیژنەیەك لەبارەی هۆكاری كەمبوونی داهاتەكانی سلێمانی پێكدەهێنێت، كە بەدواداچوون دەكات بۆ سەرجەم ئەو بەڕێوبەرایەتییانەی داهاتییان لەسنوری سلێمانیدا هەیە". هاوكات ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە "لێكۆڵینەوە لەداهاتەكانیان دەكرێت" و دواتر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری كێشەكە دەخرێتەڕوو. لەچەند رۆژی رابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند:" لەسەردەمی پەتای كۆرۆنا داهات لە سلێمانی زیاتر بووە بەراورد بە ئێستا"، ئەوەش لەلایەن یەكێتییەوە كاردانەوەی لێكەوتەوەو بە خشتەیەك ئەو پارەیەی بۆ سلێمانی دیاری كراوە و ئەوەی بۆ هەولێرو دهۆك دانراوە لە میدیاكانی یەكێتی بڵاوكرایەوە وەك وەڵامێك بۆ مەسرور بارزانی.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌ڕێگاى باشاک ده‌میرتاشى هاوسه‌رییه‌وه په‌یامێکى کاریگه‌ر ئاڕاسته‌ى ڕ‌ۆشنبیرانى تورک ده‌کات که هه‌ڵوێستێکى کاراو کاریگه‌ر بنوێنن. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى (هه‌ده‌په) له‌په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:"ده‌بێت گه‌لى تورکیا له‌پێناو دیموکراتییزه‌کردنى وڵات نه‌وه‌ک له‌پێناو پارته‌کان یان هاوپه‌یمانێتییه‌کى سیاسیى شانبه‌شانى یه‌کتر بوه‌ستنه‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌رفه‌تێکى مێژووییه بۆ کۆمارى تورکیا". هاوکات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌وو که زۆر گرنگه له‌هه‌ر جێگایه‌ک بن ده‌نگتان به‌رزبکه‌نه‌وه‌و داوابکه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداریى له‌پڕۆسه‌ى درووستکردنه‌وه‌ى کۆمارى تورکیا له‌سه‌ده‌ى دووه‌میدا بکه‌ن، "هه‌روه‌ک پێویستییه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تیى گه‌وره هه‌یه بۆئه‌وه‌ى ئێوه به‌شداریى ئه‌و پڕۆسه‌یه بکه‌ن‌و ڕێگه له‌و ڕێکاره تێکده‌رانه‌یه بگرن که هۆکارى ئه‌و وێرانبوونه‌وه‌ى ئێستایه، جگه له‌پێویستى به‌رده‌وامیتان له‌سه‌ر داواکارییه دیموکراتییه‌کان". "له‌به‌رئه‌وه پیشاندانى هه‌ڵوێستێکى کاراو کاریگه‌ر له‌مکاته‌دا که هاوڵاتیان ئازار ده‌چێژن به‌رپرسیاڕێتییه‌کى مێژوویى ڕ‌ۆشنبیرانى وه‌ک ئێوه‌یه"، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په وا ده‌ڵێت. ده‌میرتاش پێشنیارى کردووه که "ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کى دیموکراتی" دابڕێژرێت‌و سه‌رۆکى پارته سیاسیی‌و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى واژۆى له‌سه‌ربکه‌ن‌و ده‌سته‌یه‌کى ڕۆشنبیران دروستبکرێت‌و دواتر کۆنگره‌یه‌ک له‌ژێر ناوى "خه‌ونێکمان هه‌یه" گرێبدرێت. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) زیاتر له پێنج ساڵه له‌لایه‌ن پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه زیندانى کراوه‌و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێک دادگاى باڵاى ئوروپا داواى ئازاد کردنى کردووه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ى ئاماده نین جێبه‌جێى بکه‌ن.
سازدانی: هاوڵاتى ئەندامی مەلەفی سیاسی دانوساندن لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار‌و كادری پێشكەوتووی یەكێتی دەڵێت:» پارتی پەیوەندی لەگەڵ بەرهەم ساڵح باش نییە» و دەشڵێت:»سەرجەم لایەنەكانی عێراق رازین بەدانانەوەی بەرهەم ساڵح تەنها پارتی نەبێت». مەحمود خۆشناو، ئەندامی مەلەفی سیاسی دانوساندن لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى ئەوەش دەخاتەڕوو كە «چاوەڕێین كاك مەسعود لێی رادەبینین لەدەرەوەی ئەو موعادەلەیە بڕیارێكی جەریئانە بڕیارێك لەپێگەی سیاسی خۆی بوەشێتەوە و هاوسەنگی سیاسی بپارێزێت». هاوكات جەختلەوەشدەكاتەوە كە «ئەگەر پارتی كاندیدەكەی خۆی بكشێنێتەوە هەردوو لایان رازیدەبن بەدانانەوەی بەرهەم ساڵح، بەڵام ئەگەر یەكێتی كاندیدەكەی بكشێنێتەوە چوارچێوەی هەماهەنگی رازی نابن لەسەر كاندیدەكەی پارتی ئەوە جیاوازیەكەیە». هاوڵاتى : زانیاری نوێ چییە تایبەت بەدانوساندنی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستەكانی بەغدا بە تایبەت پۆستی سەرۆك كۆمار؟ مەحموود خۆشناو: بەڕاستی ئێمە وەكو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و وەك خودی كاك بەرهەمیش پێمان وایە بنەماكانی سەقامگیری سیاسی چ لەهەرێمی كوردستان بێت، چ لەعێراق بێت بەرپرسیارێتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، بەرپرسیارتێی گۆڕان و پارتی و حزبەكانی دیكەیە بەكورتی و وێڕای ئەوەش كە بەرپرسیارێتی هاوڵاتى ان و ناوەندەكانی راگەیاندنیشە. بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار ئێمە ناڵێین عورفی سیاسی، بەڵام ئێمە رێككەوتنمان هەیە، رێككەوتن و لێكتێگەیشتنمان هەیە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبەكانی دیكە كە پێویستە ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان پاش رێككەوتنی واشنتۆن و ئیدارەدانی عێراق پاش 2003و دواجار راسپاردەكانی كۆنگرەی موعارەزە و دواجار دەستوری عێراق. هاوڵاتى : ئەم پۆستە بەرامبەرە بەپۆستی سەرۆكایەتی هەرێم؟ مەحمود خۆشناو: رێك ئاوها بە رەقی نا، راست ئاوها بڵێین ئەوە دەڵێن شەڕە پۆستە، ئاوا بەرەقی ناڵێین ئێمە دەڵێین هاوسەنگی سیاسی لەو ناوچەیە. هاوسەنگی سیاسی لەعێراق لەسەر چەند بنەمایەكە، یەك پێكهاتەی كۆمەڵایەتی عێراق، دوو پێكهاتەی سیاسی عێراق، سێ لێكتێگەیشتن و رێككەوتنەكان هەر لە رێككەوتنی واشنتۆنەوە پێیدا وەرە تا دەگەیتە راسپاردەكانی كۆبوونەوەكانی موعارەزە، تا دەستور لەپاش دەستور ئێمە گەڕاینەوە رێككەوتنی ستراتیژی لەنێوانی یەكێتی و پارتی. ئەوانە هەموو بنەما بوون، لێكتێگەیشتنمان بۆ ئەو بابەتە ئەوەیە لەبەغدا رەنگدانەوەی نێگەتیڤی هەبێت لەسەر هاوسەنگی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، رێك رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر خودی هەرێمی كودستان و ئاشتی و كاری پێكەوەیی بۆیە لەو سۆنگەیەوە دەتوانین بڵێین، ئێمە پێمانوایە پۆستی سەرۆك كۆمار پۆستێكی گرنگە هەم بۆ عێراق كە پێویستە سەرۆك كۆمارێكی هەبێت وێڕای مەرجە دەستوری و یاساییەكان هەندێ مەرجی نیشتیمانیشی هەبێت، واتە مەرجی دیكەشی هەبێت كە جیاوازبێت لە كاندیدەكانی دیكە. راستە دەستوورو یاسا دیاریكردووە ئەوە مەرجەكانی سەرۆك كۆمارە، بەڵام سەرۆك كۆماری عێراق بەحوكمی پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و سیاسی عێراق و بارودۆخی ئێستا پێویستە سەرۆكێك بێت لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان پەیوەندی باش بێت. بەرهەم ساڵح لەگەڵ هەر دوو لایەنی هاوكێشە سیاسیەكانی عێراق ئیتارو هاوپەیمانی تەیار كە رەوتی سەدرە پەیوەندی باشە لەگەڵ سەركردەكانی هاوپەیمانی و لەگەڵ قەیادەی سەدر، لەگەڵ عەزم و سیادە لەگەڵ هەردوو تەرەفە سونیەكە نێوانی باشە، لەگەڵ ئەو بزوتنەوانەی كە تازە هاتنە ناو پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە. هاوڵاتى : ئەی بەرهەم ساڵح پەیوەندی لەگەڵ پارتیدا چۆنە؟ مەحمود خۆشناو: لەكۆی پەرلەمانتارانی عێراق، لەكۆی كوتلە و لایەنە سیاسییەكانی عێراق تەنها لەگەڵ پارتی، ئەویش نەك ئەو پەیوەندی لەگەڵ پارتی باش نییە، پارتی پەیوەندی لەگەڵ بەرهەم ساڵح باش نییە. هاوڵاتى : بۆچی پارتی پەیوەندی باش نییە لەگەڵ بەرهەم ساڵح؟ مەحمود خۆشناو: پارتی دیموكراتی كوردستان بەفرسەتی دەزانێت هاوپەیمانیەك هەیە لەعێراق و لەپاڵ ئەوەدا دەیەوێت فشار بخاتە سەر یەكێتی بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە و دەیەوێت ئەو پۆستە لەیەكێتی وەرگرێتەوە. هەروەها پارتی دەیەوێت ژن بەژن بە پۆستی سەرۆك كۆمار بكات لەگەڵ كێشەكانی دیكەی هەرێم، مەسەلەن لەهەرێمی كوردستان كێشەی پەرلەمانی كوردستان و یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆن و پرسی نەوت و غاز و بودجە و نەهاتن بۆ پەرلەمان هەیە، واتە ئەو كێشانەی لەهەرێمی كوردستان هەیەو بە كۆی ئەو كێشانەی كەناكۆكن لەگەڵ یەكێتی، پارتی دەیەوێت موقایەزەی پێبكات. هاوڵاتى : مەبەستتان ئەوەیە تەنازول بە یەكێتی بكات لەچەند پرسێكدا؟ مەحمود خۆشناو: بەڵێ دەیەوێت لەو كێشانەی كە هەیە تەنازول بە یەكێتی بكات، لەهەمان كاتدا كێشەی پارێزگاری كەركووك هەیە ئەوە لەدیوی پارتی، لای ئێمە نا، بۆیە دەیەوێت زەخت لەیەكێتی بكات و ئەوەیە دەرفەتێكە دەیەوێت بیقۆزێتەوە هاوڵاتى : لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دەوترێت مەسعود بارزانی تەئكیدی لەوە كردۆتەوە كە بەرهەم ساڵح نابێت جارێكی دیكە ببێتەوە بەسەرۆك كۆمار؟ ئەگەر وابێت چۆن چارەسەر دەكرێت؟ مەحمود خۆشناو: ئێمە چاومان لەوەیە كاك مەسعود لەدەرەوەی ئەو موعەدەلەیە بیربكاتەوە نەك موعەدەلەی پارتی و دوو كورسی و دە كورسی و پەنجا كورسی، كاك مەسعود یەكێك لەو كەسانەیە كە لەجیلی یەكەمی كورد لەسەر ژیان ماون لەیەكێتی لە پارتی لەگۆڕان، لەپاش رەحمەتی مام جەلال كاك نەوشیروان و لەپاش نەخۆشكەوتنی كاك كۆسرەت، هیوادارین ئەو قسەیە راست نەبێت، چاوەڕێین كاك مەسعود لێی رادەبینین لەدەرەوەی ئەو موعادەلەیە بڕیارێكی جەریئانە بڕیارێك لە پێگەی سیاسی خۆی بوەشێتەوە بدات، بە راستی هەموو ئەوانە وەدەرنێ و هاوسەنگی سیاسی بپارێزێت. هاوڵاتى : بەرهەم ساڵح رۆڵی هەبووە لە وەرگرتنەوەی دوو كورسی پەرلەمان لەپارتی بۆ یەكێتی؟ مەحمود خۆشناو: بەقورئان كاك بەرهەم سەرۆك كۆماری عێراق باوەڕناكەم تاقەتی ئەوەی هەبێت بچێت دوو كورسی وەربگرێتەوە، ئەوەی كورسیەكەی بۆ ئێمە هێنایەوە سكاڵاكان بوون و سكاڵاكانیش لەسەرۆكایەتی كۆمار نەكرابوون و لەدەستەی دادوەری كۆمسیۆن كران و هیچی یەكێتی و هیچی بەرهەم ساڵحی تێدانەبوون، شیعە و سوننە بوون كە ئەوانە عێراقین. هاوڵاتى : سیناریۆك هەبووە كە پارتی سەرۆك كۆمار وەربگرێت و پۆستەكانی دیكەی وەزارەتەكان هەمووی بۆ یەكێتی بێت بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن؟ مەحمود خۆشناو: ئەوە موبادەرەیەك بوو كە تەلەفونێكی سەید سەدر هات ئەو موبادەرەیەی كردووە، بەڵام یەكێتی ئەوە موهیم نیە پۆست چی وەردەگرێت چی وەرناگرێت، ئێمە مەبەستمان ئەوەیە هاوسەنگی سیاسی و سەقامگیری سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق بپارێزین. هاوڵاتى : پێتانوایە پۆستی سەرۆك كۆمار گرنگترە یان پۆستی وەزارەتێكی سیادی و دوو وەزارەتی خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی كوردستان؟ مەحمود خۆشناو: بۆ كورد، هەر پۆستێك لەعێراقدا بێت بۆ كورد گرنگە، لەبەر ئەوەی ئێستا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی كوردستان لە بەغدایە و كێشەكانمان لەگەڵ بەغدایە. فەرموو دادگای ئیتیحادی لەسەر یاسای نەوت و گاز چ بڕیارێكیدا، پێمانوایە كێشەكانمان لە بەغدا چارەسەر دەبن، پۆستی سەرۆك كۆمار بۆیە گرنگە كە رێگر دەبێت بەرامبەر هەر نادەستووریەك لە عێراق، بەڵام ئەوەی كە هاوكاری سەرۆك كۆمار نەبووە كێشەكانی ناو ماڵی كوردە، ئەگەر بێت و ناوماڵی كورد یەكبخرێت و پاڵپشتی سەرۆك كۆماربكەن بەیەك تیم، دڵنیابە لەوەی سەرۆك كۆمار لێناگەڕێت هیچ خاڵێكی نادەستووری بكرێت. هاوڵاتى : قسەیەك هەیە دەوترێت ئەگەر پارتی رازیبێت بە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی كاندیدەكەی بگۆڕێت، پێتوایە یەكێتی قەناعەت بەوە دەكات؟ مەحمود خۆشناو: پێموایە ئەوە شەڕی ئیرادەیە، بۆ یەكێتی ئەمە شەڕی ئیرادەیە كاندیدەكەی بگۆڕێت. هاوڵاتى : مەبەستم ئەوەیە بەرهەم ساڵح ئامادەیە لەخۆی ببورێت لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی؟ مەحمود خۆشناو: خۆ دكتۆر بەرهەم نیە، ئەوە یەكێتی و ئەنجومەنی سەركردایەتییە بڕیاریداوە دكتۆر بەرهەم كاندید بێت، ئەوە عێراقیەكانن داوا دەكەن، ئەوە وڵاتانی نێودەوڵەتین داوا دەكەن بەرهەم ساڵح لەو شوێنە بمێنێتەوە، ئێمە لەئاستی بەرپرسیارێتییەوە دەڕوانینە پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەگەر نا دكتۆر بەرهەم ساڵح لەهەركوێ بێت دەتوانێت بەرهەم ساڵح بێت. هاوڵاتى : پێتانوایە كوتلەی سەدر و سوننەكان رازیبن بە دانانەوەی بەرهەم ساڵح، كە لەهاوپەیمانێتیدان لەگەڵ پارتی؟ مەحمود خۆشناو: ئەگەر پارتی كاندیدەكەی خۆی بكشێنێتەوە هەردوو لایان رازیدەبن بەدانانەوەی كاك بەرهەم، بەڵام ئەگەر یەكێتی كاندیدەكەی بكشێنێتەوە چوارچێوەی هەماهەنگی رازی نابن لەسەر كاندیدەكەی پارتی ئەوە جیاوازیەكەیە. واتە لایەنە ناكۆكەكانی عێراق لەسەر كاندیدەكەی پارتی رازی نابن، ئەوەیە كێشەكەیە. هاوڵاتى : ئەم وەزعە تاكەی بەردەوام دەبێت؟ پێتوایە دەبێت یەكێتی و پارتی خۆیان رێبكەون لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار؟ مەحمود خۆشناو: تا یەكێتی پارتی رێكنەكەون و سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی رێكنەكەون ئەم بابەتە چارەسەر ناكرێت و ئەو بابەتانە هەردووكیان پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە واتە هاوتەریبن، چونكە سەرۆك كۆمار كادری گەورەترین كوتلە رادەسپێرێت بۆ سەرۆكایەتی حكومەت.
هاوڵاتى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که ئه‌مریکا گوێ له تورکیا ناگرێت له‌باره‌ى تۆمه‌تبارکردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(یه‌په‌گه)وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى لێخۆشبونى ئه‌مریکا له سزاکانى سه‌ر سوریا رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌مریکا قبوڵ بکه‌ن، راشیگه‌یاند:" هه‌مو ئه‌و ئیدارانه‌ى که له‌م چه‌ند قۆناغه‌ى دواییدا له ئه‌مریکا هاتون، پشتیوانیى یه‌په‌گه ده‌که‌ن، ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته و ته‌قه‌مه‌نییان به بارهه‌ڵگره‌وه بۆ ناردوون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌مان به هه‌موو ئیداره‌کانى ئه‌مریکا وت(ئیداره‌ى تره‌مپ، ئیداره‌ى جۆیایدن)، به‌ڵام گوێییان نه‌گرت و ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام بووه". هاوکات باسى له پڕۆسه‌ى ئه‌ندامبونى فینلاند و سوید له ناتۆ کرد که بۆچونێکى ئه‌رێنییان نییه، ئه‌ردۆغان وتیشى:"وڵاتانى سکاندیناڤیا، وه‌کو میوانخانه‌یه‌ک وان بۆ گروپه چه‌کداره‌کانى په‌که‌که و چه‌ند رێکخراوێکى دیکه‌ش له سوید و هۆڵندا گیرساونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى وه‌کو په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانه‌کانیاندا چالاکن، بۆیه له‌م خاڵه‌دا ناکرێت روانگه‌یه‌کى ئه‌رێنیمان هه‌بێت".
هاوڵاتى له‌به‌ریتانیا 16 سه‌ندیکا که نوێنه‌رایه‌تى شه‌ش ملیۆن که‌س ده‌که‌ن داواکارى ئازادى عه‌بدوڵا ئۆجالان دووپاتده‌که‌نه‌وه. که‌مپینى ئازادى بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان له 16سه‌ندیکاى به‌ریتانیا ده‌ستیان پێکردبووه، سه‌ندیکاى یه‌کێتى کرێکارانى کۆمه‌ڵایه‌تى (ئێس ده‌بڵیو) که له که‌رتى خزمه‌تگوزارى کۆمه‌ڵایه‌تیدایه و 15 هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه، بڕیاریانداوه که ئه‌وانیش به‌شدارى له که‌مپینى ئازادى بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالاندا بکه‌ن. مانگى رابردوو له کۆنگره‌ى سه‌ندیکاکانى په‌روه‌رده‌ى نه‌ته‌وه‌ییدا که 510 هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه و 1700 نوێنه‌ر پۆسته‌رى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى گه‌لى کورد به‌رزکردبوه‌وه به‌دروشمى "ئازادى بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان". هه‌روه‌ها سه‌ندیکاى شۆفێرانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئاسله‌ف هه‌فته‌ى داهاتوو کۆنفرانسى ساڵانه‌ى خۆى ده‌به‌ستێت. پێشبینى ده‌کرێت ئه‌و سه‌ندیکایه‌ش به پۆسته‌ره‌کانى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌وه چالاکى یه‌کگرتنى ساز بکات. هاوکات له کۆنگره‌ى ساڵانه‌ى سه‌ندیکاى جى ئێم بى که 500 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه پۆسته‌ره‌کانى ئۆجالان به‌رزبکرێنه‌وه و داواکارى ئازادکردنه‌که‌ى دووباره بکرێته‌وه. بریاره له 18ى حوزه‌یراندا به پێشه‌نگایه‌تى کۆنگره‌ى سه‌ندیکاکان رێپێوانێکى گه‌وره ساز بکرێت و 150 هه‌زار که‌س به‌شدارى تێدا بکه‌ن، که هه‌زاران ئه‌ندامى سه‌ندیکاکان به رێکخستنى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کورد به تیشێرته‌کانى ئازادى بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌شدارى بکه‌ن.