ئارا ئیبراهیم حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ى شه‌ش ساڵه پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان نه‌کردووه‌و تاکه «بیانوویه‌ک»یان بۆ په‌رله‌مانتاران هێناوه‌ته‌وه که به‌رچاوڕوونى داراییان نییه بۆ ناردنى. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2014ەوه پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان نه‌کردووه، ئه‌وه‌ش به‌بیانووى قه‌یرانى دارایى و نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کان له‌به‌غداوه. گفتوگۆکانى ئه‌مجاره‌ى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق و جێگیرکردنى شایسته داراییه‌کان له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021، ئه‌م پرسه یه‌کلاده‌کاته‌وه کهگهیشتووەته په‌رله‌مانى عێراق. په‌رله‌مانى کوردستان سێ ئه‌رکى سه‌ره‌کى له‌سه‌ره، که ده‌رکردنى یاسا‌و چاودێریکردنى حکومه‌ت و په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى ساڵانه‌یه، تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رنامه‌ى دارایى بۆ حکومه‌ت دیارى بکرێت. به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان پێویسته حکومه‌ت ساڵانه له‌مانگى تشرینى یه‌که‌م (مانگى 10) پڕۆژه‌ى بودجه به‌شێوه‌ى خه‌مڵاندن ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات، به‌ڵام حکومه‌ت شه‌ش ساڵه پێشێلى ده‌کات سه‌ره‌ڕاى فشارى په‌رله‌مانتارانیش تائێستا خۆى دزیوه‌ته‌وه له‌ناردنى. کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لایه‌ن سێ لایه‌نى سه‌ره‌کییه‌وه پێکهاتووه که(پارتى و گۆران و یه‌کێتیه)، په‌رله‌مانتاره‌کانیان ده‌ڵێن حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک «بیانوو»ى هه‌یه که به‌رچاوڕوونیان له‌ڕووى داراییه‌وه نییه، بۆیه تائێستا پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کراوه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت: «فشارمان له‌سه‌ر حکومه‌ت کردووه که بۆ ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات». زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: «لهدهستپێکردنهوهى وه‌رزى کاره‌کانماندا سێ کۆنووس و پێشنیار دراوه‌ته حکومه‌تى هه‌رێم که‌یه‌کێکیان ناردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021-ە، به‌ڵام تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایى بیانوو ده‌هێننه‌وه بۆ نه‌ناردنى». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ناردنى پڕۆژه‌ى بودجه شه‌فافییه‌ت دروستده‌کات و گه‌نده‌ڵى که‌مده‌کاته‌وه‌و به‌رنامه‌و کار‌و پرۆژه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى تێدایه‌و یه‌کێکه له‌ئه‌رک و کاره‌کانى په‌رله‌مان کهپهسهندکردنى بودجه‌یه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌حکومه‌تى هه‌رێم له‌ساڵى 2014وه پرۆژه‌ى بودجه‌ى نه‌ناردووه‌ته په‌رله‌مان و ماوه‌ى سێ ساڵیشه (به‌یانى مالى) راپۆرتى دارایى نه‌ناردووه‌ته په‌رله‌مان، وتیشى: «چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى له‌ناو په‌رله‌مان و لهکۆبوونهوهکانمان له‌لیژنه‌ى دارایى پێمان راگه‌یاندووه، به‌ڵام بیانووه‌که‌یان ئه‌وه بووه که‌شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌به‌غداوه روون نییه‌و نایانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌ماى داهات و خه‌رجییه‌کانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى بکه‌ن». زیاد جه‌بار، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که لهئهولهویهتى کاره‌کانى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ناردنى پرۆژه‌ى بودجه ده‌بێت» ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق رێککه‌وتن بکات یان نا، گرنگترین کار ناردنى پرۆژه‌ى بودجه‌یه‌و ده‌کرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى داهاته‌کان و خه‌رجییه‌کانى پرۆژه‌ى بودجه بهخهمڵاندن ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات». یه‌کێک له‌به‌ڵێنه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان «شه‌فافیه‌ت» بووه بۆ به‌رنامه‌ى حکومه‌ت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر پشکى گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام تائێستا ئاماده نییه پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات. دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» سه‌د جار داوامان له‌حکومه‌ت و وه‌زیرى دارایى کردووه کهپرۆژهى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکه‌ن، به‌ڵام (وتوویانه به‌رچاومان روون نییه) ئه‌مه تاکه بیانوویه‌ک بووه بۆ نه‌ناردنى». ناوبراو هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بکات هیچ «بیانوویه‌ک» نامێنێت بۆ نه‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجه، چونکه بهبڕواى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت به‌هۆى نه‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجه‌وه بووه. «یه‌کێک لهئهولهویهته گرنگه‌کانى فراکسیۆنى گۆڕان ناردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021 ده‌بێت و کاریشى له‌سه‌ر ده‌که‌ین»، دابان محه‌مه‌د وا ده‌ڵێت. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه له‌وه‌زاره‌تى دارایى داواى کارنامه‌و پرۆژه‌کانى له‌وه‌زاره‌ته‌کان کردووه بۆ ساڵى 2021، به‌ڵام هێشتا کاره‌کانیان ته‌واو یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه بۆ 2021 پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات پاش په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراق. ئه‌رشه‌د حوسێن لۆلانى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «ساڵى رابردوو، ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵیش داوامان کردووه پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم به‌رچاوڕوونى نه‌بووه‌و مانگ بۆ مانگ داهاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم جیاواز بووه«. ناوبراو وتیشى: «بۆ پرۆژه‌ى 2021، حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى بکات، به‌ڵام پاش په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراق، چونکه ئه‌وکات شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم دیار ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کرێت». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێت: «حکومه‌تى هه‌رێم پێشێلى سه‌ره‌کیترین کارى حکومهتدارى کردووه بهنهناردنى ره‌شنووسى پرۆژه‌ى بودجه«. عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «حکومه‌تى هه‌رێم پێشێلى سه‌ره‌کیترین کارى حکومهتدارى کردووه بهنهناردنى پرۆژه‌ى بودجه، چونکه پێویسته حکومه‌ت راپۆرتى ساڵانه‌ى دارایى هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ى یاسای داراییدا ده‌بێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کهوتهبێژى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌کردووه که بۆ 2021 پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ن، وتیشى: «ناکرێت حکومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراق بکات، ئه‌وه خهلقى یاساییه به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانى کوردستان». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ئێستادا چه‌ند جۆرێک داهاتى هه‌یه، که‌بریتین له داهاته‌کانى (فرۆشتنى نه‌وت، داهاتى ناوخۆ له‌باج و گومرگ، هاوکارى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان)، به‌ڵام به‌فه‌رمى هیچ ژماره‌یه‌کى روون نه‌دراوه‌ته په‌رله‌مان که‌مانگانه ئه‌و داهاتانه ده‌گاته چه‌ند. حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه (460) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات و له‌داهاتى نه‌وت مانگانه ته‌نها (380) ملیار دینار ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ داهاته‌کانى ناوخۆ‌و مانگانه‌ى (20) ملیار دینارى هاوکارى هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه. شه‌فاف نه‌بوونى سه‌رجه‌م داهاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و نه‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵانه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان وایکردووه په‌رله‌مانتارانیش وه‌ک پێویست نه‌یانتوانیوه به‌دواداچوون و چاودێریى بۆ سه‌رجه‌م کاره‌کانى حکومه‌ت بکه‌ن، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که تائێستا به‌فه‌رمى نازانن داهاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گاته چه‌ند، زیاد جه‌بار وتى: «ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانین که‌به‌شێک له‌داهاتى نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایى، داهاتى ناوخۆى حکومه‌ت له‌باج و زهرائیب ژماره‌که‌ى لاى ئێمه نییه«.
شاناز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غدا ده‌ڵێن ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له‌هه‌رێم کاریان کردووه (840) که‌سیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»لهپارێزگاکانى هه‌رێمدا لهوێستگهکانى هه‌ڵبژاردن به‌به‌راورد بهپارێزگاکانى دیکه‌ى عێراق جیاوازى هه‌یه، چونکه له‌ساڵى 2018 له‌دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ک کارمه‌ند هه‌بون گرێبه‌ست بوون لابران و گرێبه‌سته‌کانیان کۆتایى پێ هێنرا، به‌و پێیه جیاوازى له‌ژماره‌ى کارمه‌ندان لهوێستگهکاندا دروست بووه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌هه‌ر وێستگه‌یه‌کى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق هه‌شت کارمه‌ند هه‌یه که لهپارێزگاکانى هه‌رێم که‌مکرایه‌وه بۆ سێ کارمه‌ند، به‌هار مه‌حمود وتیشى: «لهدوورخستنهوهکهدا پشک پشکێنهى حزبییان به‌کارهێناو له‌سلێمانى ئه‌وانه‌یان هێشته‌وه کهیهکێتین و له‌دهۆک و هه‌ولێریش ئه‌وانه‌ى که پارتین مانه‌وه«. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، که‌ئێستا مۆڵه‌تى گه‌ڕاندنه‌وه‌مان بۆ وه‌رگرتوون له‌ڕێگه‌ى کۆمسیۆن و حکومه‌تى عێراقه‌وه «ئه‌و (840) کارمه‌نده به‌پێى پارێزگاکان دابه‌شده‌کرێته‌وه به‌پێى وێستگه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى داهاتوو». بڕیاره 6ى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌ندامانى نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و حکومه‌ت نوێ بکرێته‌وه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت: «کاتى خۆى ژماره‌ى ئه‌ندامانى وێستگه‌کانى پارێزگاکانى هه‌رێم که‌مکرایه‌وه به‌بیانووى ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، به‌ڵام دواتر ئه‌مه له‌عێراقیش هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، بۆیه ئێمه‌ش داوامان کردووه وه‌ک یه‌کى لێبکرێته‌وه«. ئه‌م په‌رله‌مانتاره هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد دانانه‌وه‌ى ئه‌و کارمه‌ندانه په‌یوه‌ندى به‌هیچ حزبێکه‌وه نیه‌و به‌پێى ئه‌زموون و لێهاتوویى که‌سه‌کان و ساڵى خزمه‌تیان ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى زۆر موسته‌هه‌قن، وتیشى:» کۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆیه‌و خۆى کاره‌کان رێکده‌خات».
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان و لیژنه‌ى دارایى و یاسایى په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه پابه‌ندن به پرۆژه بودجه‌ى عێراق و ڕۆژانه 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌که‌ن. ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 28 کانوونى یه‌که‌مى 2020 قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، "رێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له موازه‌نه‌ى 2021دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ئه‌و موازه‌نه‌یه به‌ره‌و په‌رله‌مان ده‌چێت و گفتوگۆیه‌کى جددى له په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌درێت بزانین ده‌رئه‌نجامى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌مان گه‌یه‌نێت به کوێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تا ئێستا هه‌یه رێککه‌وتنێکه له‌سه‌ر بودجه‌ى 2021 که به‌شێکى به هه‌رێمى کوردستانه‌وه هه‌یه". جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "ئێمه وه‌کو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و به‌شه‌ى که په‌یوه‌ندى به حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌یه هه‌م رازیین پێى هه‌م پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ی". له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بودجه وه‌ک خۆى په‌سه‌ندکرا، هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌که راده‌ستبکات، قوباد تاڵه‌بانى وتی، "ئێمه ئاماده‌یى خۆمان ده‌ربڕى بو له رابردو له مانگى 11ى ساڵى 2019 له رێککه‌وتنه‌که‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵ، ئێستاش له پڕۆسه‌ى گفتوگۆکردن و په‌سه‌ندکردنى موازه‌نه‌ى 2021 وتومانه ئێمه ئاماده‌ین 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ى سۆمۆوه بفرۆشین وه‌کو چۆن له پڕۆژه یاساى موازنهکهدا هاتوه". له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان و شاندى دانوستانکار، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان و لیژنه‌کانى دارایى و سامانه‌سروشتییه‌کان و یاسایى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌یان کرد، به‌ڵام هه‌ریه‌که له فراکسیۆنه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان و یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌یان نه‌کرد، هاوکات هه‌ریه‌که له په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆ مهم بورهان قانع و دیارى ئه‌نوه‌ر که بانگهێشتکراون به‌شداریان نه‌کردوه.
لهدهروازهى ئیبراهیم خه‌لیل 37 هه‌زار دۆسیه‌ى بازرگانى بۆ لێکۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ى دادگاکان ده‌کرێت
عه‌مار عه‌زیز _ دهۆک لهدهروازهى ئیبراهیم خه‌لیل (37) هه‌زار دۆسیه‌ى بازرگانى بۆ لێکۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ى دادگاکان کراون به‌پێى وته‌ى به‌رپرسى راگه‌یاندنى ده‌روازه‌که، ده‌شڵێت:» له‌دوو ساڵدا زیاتر له (150) هه‌زار تۆن که‌لوپه‌ل گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ تورکیا». کامى کمال، لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندن لهدهروازهى ئیبراهیم خه‌لیل به‌هاوڵاتى وت:» له‌ماوه‌ى ساڵى 2019و 2020 نزیکه‌ى (100) هه‌زار تۆن که‌لوپه‌ل گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌کانى خۆیان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ته‌نها له‌ساڵى 2019 نزیکه‌ى (50) هه‌زار تۆن بووه‌و به‌شێک له‌و که‌لوپه‌لانه له‌ناو ده‌روازه‌که له‌ناوبراون و به‌شێکى دیکه‌یان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ تورکیا. کامى که‌مال ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ى گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ تورکیا بریتیبوون له(کۆزماتیک ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه، کشتوکاڵى و بیناسازى و خۆراکى)، هۆکارى له‌ناوبردنیان نه‌بوونى جێبه‌جێکردنى مه‌رج و رێنماییه‌کانى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم بووه یان به‌سه‌رچوون، وتیشى:» هه‌ر بازرگانێک که‌لوپه‌ل به‌پێى رێنماییه‌کانى حکومه‌ت هاورده نه‌کات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ناده‌ین بێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه«. کامى که‌مال باسى له‌وه‌شکرد له‌ماوه‌ى ساڵانى 2019 و 2020 زیاتر له (37) هه‌زار دۆسیه لهدهروازهى ئیبراهیم خه‌لیل بۆ لێکۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ى دادگاکان کراون، وتیشى: «ئه‌م دۆسێیانه بۆ مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بازرگانانه‌ى که‌لوپه‌له‌کانیان به‌پێى مه‌رجه‌کان نه‌بووه رەوانەی دادگا کراوە». هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگه‌رى له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه‌ى جوڵه‌ى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى که له‌تورکیاوه هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستان دروستبووه، به‌ڵام له‌ئێستادا باشتر بووه . ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل که‌ده‌که‌وێته سنورى پارێزگاى دهۆک، یه‌کێکه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانى داهاته‌کانى ناوخۆ بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمى داهاتى ئه‌و ده‌روازه‌یه بۆ راگه‌یاندنه‌کان و په‌رله‌مانتاران ئاشکرا نه‌کراوه.
کۆچه‌ر فه‌تاح به‌پێى ئاماره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم، به‌شێک له‌تاوانه‌کان که‌مى کردووه‌و هه‌ندێکى به‌راورد به‌ساڵى پێشوو لێک نزیکبوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى دووباره تاوان ئهنجامدهدهنهوه که‌مبووه‌ته‌وه. کارزان ئه‌میر غه‌فووری، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى گشتیى هه‌رێمى کوردستان ئامارى ساڵى 2020ى رووداوه‌کانى کوشتن، خۆکوشتن، دزییکردنى له‌پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان راگه‌یاند. کۆتایى هه‌موو ساڵێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى پۆلیس ئاماره‌کانى ساڵانه‌ى کارکردنیان بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌کانى پۆلیسى هه‌رێم ئه‌مساڵ (257) رووداوى کوشتن و خۆکوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵى رابردوو (260) رووداو هه‌بووه. هه‌روه‌ها ئەمساڵ سێ هه‌زارو (298) تاوانى دزیکردن هه‌بوون، به‌ڵام ساڵى رابردوو چوار هه‌زار و (322) تاوانى دزیکردن تۆمارکراون. شوان سابر، سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان رایگه‌یاند له‌سه‌دا 73%ى گرتووخانه‌کان قه‌ره‌باڵغییه‌کى تیادایه، که له‌هه‌ندێک شوێن ده‌گاته حه‌وت هێنده‌ى تواناى خۆی، 90%ى ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆ چاکسازیى یان به‌ندینخانه به‌کاردێت له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ زیندان دروستنه‌کراوه، به‌ڵکو باڵه‌خانه‌یه‌کى ئاسایى یان سه‌ربازگه‌یه‌ک بووه«. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاکسازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:» دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى تاوان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان رێژه‌که که‌مه له‌نێوان له‌سه‌دا 4% بۆ 5٪دایه«. ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاکسازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتى وتی:» ئه‌و قسه‌یه‌ى شوان سابر به‌رپرسى تۆڕى دادوه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان باسیکرد راسته، به‌ڵام رێژه‌ییه‌و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى تاوان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان رێژه‌که که‌مه له‌نێوان 4٪ بۆ 5٪دایه، که‌دووباره زیندانییه‌کان به‌هۆى ئه‌نجامدانى تاوانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو به‌ندیخانه‌کان». هه‌روه‌ها وتیشی:» زۆرترین ئه‌و تاوانانه‌ى که‌دووباره ئه‌نجامده‌درێنه‌وه به‌پله‌ى یه‌که‌م ئه‌و که‌سانه‌ن مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌کارده‌هێنن، دواتر تاوانى دزیکردن و کوشتن، به‌ڵام رێژه‌که زۆر که‌مه«. تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه به‌وه ده‌دات که به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم بێت «که‌ره‌نتینه کردن کاریگه‌رییه‌کى ئه‌وتۆى نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵکشان و دابه‌زینى رێژه‌ى تاوانه‌کان». چۆمان ئه‌حمه‌د، تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌هاوڵاتى وت:»هیچ مرۆڤێک له له‌دایکبوونییه‌وه مرۆڤێکى تاوانبار نییه، به‌ڵکو ژینگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌و ئه‌زموونه‌کانى له‌ژیاندا که له‌قۆناغه‌کانى ته‌مه‌ندا که‌پێیدا تێپه‌ڕبووه هۆکار بوون بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مرۆڤێکى تاوانبار». هه‌روه‌ها پێشیوابوو هه‌ندێک له‌مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر کارى تاوانکارى رادێن و دووباره‌ى ده‌که‌نه‌وه ده‌بێته به‌شێک لهکهسایهتییان،» ئه‌گه‌ر له‌ناو چاکسازییه‌کانیشدا بن هه‌ر که‌دێنه ده‌ره‌وه دووباره ده‌ستپێده‌کانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ڕووى که‌سێتییه‌وه له‌سه‌رى راهاتوون». هاوکات، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌دادگاکان و چاکسازییه‌کان وه‌ک پێویست چاکسازى له‌که‌سێتى مرۆڤه‌کاندا ناکه‌ن و نایانکه‌نه‌وه به‌مرۆڤێکى ئاسایى و ئیش له‌سه‌ر که‌سایه‌تى و هه‌ڵسوکه‌وتیان ناکه‌ن. ئێستا نزیکەی پێنج هەزار زیندانی لەچاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان هەن، کە زۆرترینیان لەهەولێرن، دواتریش دهۆک و سلێمانی لەپلەی سێیەمدایە، لەگەڵ ئەوەی شوێنی هەر چاکسازییەک بۆ (٨٠٠) تا (٩٠٠) کەس دروستکراوە، بەڵام نزیکەی دوو هەزار زیندانی تێدایە، کە رێژەکە زۆر زۆرەو ئەوەش کێشەیەکی دیکەی گەورەیە لەچاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان.
شاناز حه‌سه‌ن مه‌ترسى له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ، بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى چڕکردووه‌ته‌وه له‌هه‌رێمى کوردستاندا بۆ جێبه‌جێکردنى رێنماییه‌کان و رێگرى له‌هه‌ر ئاهه‌نگ و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک. سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسێکى نوێ له‌جیهاندا که‌ناسراوه به (کۆڤید 20)، رێوشیۆنهکانى توندتر کردووه‌و له‌هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌زۆربه‌ى شوێنه گه‌شتییه‌کان و کافێ و رێستۆرانته‌کان ئاماده‌کارى کرابوو بۆ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى نوێ، به‌ڵام دووباره رێوشوێنه‌کان توندکرانهوهو بەبڕیاری وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌موو یادکردنه‌وه‌یه‌ک و ئاهه‌نگێک راگیرا. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 27ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ژوورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند:» سازکردنى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر شوێنێک یان هوتێلێک یان کافتریایه‌ک یان ڕێستورانتێک یان یانه‌یه‌کى شه‌وانه ئاهه‌نگ سازبکات روبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه. هەروەها ژوورى ئۆپراسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و داوا ده‌کات هه‌موو که‌سێک ده‌مامک ببه‌ستێت. هاوکات پارێزگارى سلێمانى، ده‌ڵێت: «له‌سه‌ر هه‌موو رێکاره‌کان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که به‌شێوازه تازه‌که‌ى که‌ئێستا له‌وڵاتانى جیهاندا بڵاوبووەته‌وه«. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه له‌سه‌ر رێکاره خۆپارێزییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بین و هیچ گۆڕانکارییان تیدا ناکرێت و سارد نابینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان بتوانین رێگرى له‌ته‌شه‌نه‌کردنێکى نوێى (کۆڤید 20) بکه‌ین». پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد رێکاره‌کانى خۆپاراستن گهیاندویانین به‌ئه‌نجامێکى باش، بۆیه به‌پێویستى ده‌زانێت هه‌وڵبدرێت له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى (کۆڤید 20) سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که به‌پێى بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌موو جۆره ئاهه‌نگێک قه‌ده‌غه‌یه بۆ هاتنى ساڵى نوێ و هه‌موو لایه‌ک و پارێزگاکان به‌یه‌کسانى پێویسته پێوه‌ى پابه‌ند بن. سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى، ده‌ڵێت له‌شه‌وى سه‌رى ساڵدا هه‌ر کافتریاو شوێنێکى گه‌شتیارى لایڤ میوزک ئه‌نجامبدات داده‌خرێت و سزاى (10) ملیۆن دیناریان ده‌ده‌ن. له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى، له‌لێدوانیکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌شه‌وى سه‌رى ساڵى نوێى (2021)دا، هه‌ر کافتریاو شوێنێکى گه‌شتیارى لایڤ موزیکى هه‌بێت، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ک مانگ داده‌خرێت و سزاى (10) ملیۆن دیناریان ده‌درێت». سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌په‌یوه‌ستن بهبڕیارهکانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌پێناو خۆپارێزیى و رێگریکردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆناى نوێ. سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌کردنى شوێنه گشتییه‌کان بۆ گێڕانى ئاهه‌نگه‌کانى سه‌رى ساڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گومرگى هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ى هاتنه ناوه‌وه‌ى گه‌شتیارانی ده‌رکردووه له‌و وڵاتانه‌ى (کۆڤید 20)ی تێیدا بڵاوبووه‌ته‌وه. ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، مه‌رزه‌کان به‌ڕووى گه‌شتیاراندا داخران و ته‌نیا هاتوچۆى بازرگانى وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد رێکاره‌کان پێشتریش هه‌ر به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام پێویسته ئێستا توندتر بکرێته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆى ئاهه‌نگى ساڵى نوێوه‌و مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه نوێیه‌که‌وه، وتیشى: رێگاى قاچاخ تا راده‌یه‌کى زۆر په‌یوه‌ندى بهپاسهوانى سنوره‌وه هه‌یه که‌پێویسته بیپارێزن، تاگرفتهکان دووباره نه‌بنه‌وه«. وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى، ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه ڤایرۆسى نوێى کۆرۆنا (کۆڤید 20) ته‌نیا جیاوازییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ (کۆڤید 19) ئه‌وه‌نده‌یه کهخێرایه له‌گواستنه‌وه‌دا. یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» (کۆڤید 20) زانیارى وردى له‌سه‌ر نیه، چونکه له‌جیهاندا ته‌نیا چه‌ند حاڵهتێکهو ئه‌وه‌ى که باسده‌کرێت ته‌نیا خێرا گواستنه‌وه‌یه‌تى که چالاکترهو زووتر له (کۆڤید 19) ده‌گوازرێته‌وه له‌که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکى دیکه«. وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى هاووڵاتیانى دڵنیاکرده‌وه که ته‌نیا بهتاکپارێزى ده‌توانن کۆنتڕۆڵى کۆڤیده‌کان بکرێت.
ئارا ئیبراهیم یه‌کێتى ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى ئه‌نجامداو تێیدا سیستمى هاوسه‌رۆک په‌یڕه‌و کراو بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى وه‌ک هاوسه‌رۆک هه‌ڵبژێردران و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نوێ کرایه‌وه. یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌ڕۆژى 26ى کانوونى یه‌که‌مى 2019 کۆنگره‌ى خۆى ئه‌نجامدا له‌سلێمانى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و سه‌رکردایه‌تییه‌کى (124) که‌سى هه‌ڵبژێردرا که له‌سه‌دا 70%یان که‌سانى نوێن و له‌سه‌دا 30% پێشتر له‌سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسی‌دا بوون. هه‌روه‌ها له‌کۆنگره‌ى یه‌کێتیدا لاهور شێخ جه‌نگى، (902) ده‌نگى له‌کۆى هه‌زارو (10) ده‌نگ به‌ده‌ستهێناو بووه یه‌که‌مى ره‌هاى کۆنگره. پاش تێپه‌ڕبوونى ساڵێک به‌سه‌ر کۆنگره‌که‌یاندا، ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تیان ده‌ڵێت:» یه‌کێتى ده‌سته‌گه‌رى و باڵ باڵێنى تێدا نه‌ماوه‌و هه‌موو پابه‌ندن به‌بڕیارو راسپارده‌ى هه‌ردوو هاوسه‌رۆکه‌وه«. ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»پێش کۆنگره بۆچوونێک هه‌بوو ئه‌گه‌ر یه‌کێتى کۆنگره بکات به‌ش به‌ش ده‌بێت، به‌ڵام یه‌کێتى له‌دواى کۆنگره‌و پاش تێپه‌ڕبوونى ساڵێک پته‌وتر بووه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد دواى ته‌واوبوونى کۆنگره‌ى یه‌کێتى، په‌تاى کۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداو کۆرۆنا ئاسته‌نگى بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیار‌و راسپارده‌کانى کۆنگره هه‌بووه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى باسى له‌وه‌شکرد تائێستا هه‌ڵبژاردن لهئۆرگانهکان و رێکخراوه‌کان نه‌کراوه‌و نوێبوونه‌وه‌ى ئۆرگانه‌کان ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیان بووه که بڕیارى کۆنگره بووه له‌گه‌ڵ گه‌یاندنى سیاسه‌تى یه‌کێتى بۆ ئه‌ندام و کادرو لایه‌نگران، به‌ڵام کۆرۆنا ده‌رفه‌تى نه‌داوه کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدرێت. هه‌روه‌ها ئارێز عه‌بدوڵا، وتیشى:» ده‌بوو تائێستا ستراتیژى سیاسه‌تى یه‌کێتى روون و جیاواز بێت له‌حزب و لایه‌نه‌کانى دیکه‌و روونتربوایه، ئه‌وه یه‌کێکه له‌که‌موکوڕییه‌کان و له‌قاڵبه کۆنه‌که نه‌مانتوانیوه ده‌ربچین». ئارێز عه‌بدوڵا، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که یه‌کێتى یه‌ک ده‌نوکى هه‌یه، وتیشى:» ئه‌و باڵباڵێن و دهستهگهرییهى رابردوو هه‌بوو له‌ناو یه‌کێتیدا نه‌ماوه‌و یه‌ک سه‌رکردایه‌تى هه‌یه‌و کۆده‌نگى گشتى هه‌یه له‌سه‌ر بڕیار‌و راسپارده‌کانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى». ده‌رباره‌ى پرسى لامه‌رکه‌زیى له‌گه‌ڵ پارتى به‌چى گه‌یشتوون، ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که له‌کارنامه‌ى کارى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا لامه‌رکه‌زیى هه‌یه، یه‌کێتى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌ڵێنى پێدراوه که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه شۆڕبکرێنه‌وه بۆ پارێزگا‌و قه‌زاو ناحییه‌کان و یه‌که کارگێڕییه‌کان، وتیشى:»ئه‌وه‌شى له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا نییه پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان له‌ڕێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه یاساى بۆ ده‌ربکه‌ن تادهسهڵاته دارایى و کارگێڕییه‌کان بکرێنه لامه‌رکه‌زیى، به‌ڵام عیبره‌ت لهجێبهجێکردنیدایه نه‌ک ته‌نها وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواکارییه‌که‌ى یه‌کێتى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه«.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى میلشیایهکى سه‌ر به ئێران هۆشداریدا له هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕێکى گه‌وره له عێراقداو ره‌خنه‌ى توندى له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران گرت، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رکرا. دادگایه‌کى عێراقى بڕیارى ده‌ستگیرکردن بۆ ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى به‌رپرسى ئه‌منى حزبوڵڵاى عێراقى ده‌رکرد له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى کردبووى له‌سه‌ر دۆخى عێراق. دوێنێ یه‌کشه‌ممه له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى به‌رپرسى ئه‌منى حزبوڵڵاى عێراقى رایگه‌یاند " ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕێکى گه‌وره له ئارادایه، مسته‌فا کازمیش با ئارامى و ئۆقره‌یى هێزه‌کانى مقاوه‌مه تاقى نه‌کاته‌وه". ئه‌و به‌رپرسه‌ى حیزبوڵا راشیگه‌یاندبوو " ناوچه‌که ده‌کوڵێت و ئه‌گه‌رى شه‌ڕێکى گشتگیر له ئارادایه، بۆیه پێویسته دانبه‌خۆ دابگیرێت و ده‌رفه‌ت به دوژمن نه‌درێت". دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى چه‌ند که‌سێک له‌و گرووپانه‌ى هێرشیى مووشه‌کیان کرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا بارگرژى گه‌وره له‌نێوان هێزه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و میشلیاکانى ئه‌هلى حه‌ق دروستبوو. ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى ئه‌و که‌سه‌بوو که پێش کوژرانى هشام هاشمى نوسه‌رو توێژه‌رى عێراقى هه‌ڕه‌شه‌ى لێکردبوو.
هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى گه‌لى کۆمارى (جه‌هه‌په) رایگه‌یاند:"به‌ئازادنه‌کردنى هاوسه‌رۆکى پێشوى هه‌ده‌په، تورکیا باجێکى قورس ده‌دات". که‌مال کڵیچدار ئۆغڵو له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند:"ده‌بێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبکرێت‌و بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا له‌وباره‌یه‌وه جێبه‌جێبکرێت، ئهگهربێتو بڵێن گوێ به‌بڕیاره‌که ناده‌ین، که‌واته له‌ئه‌وروپا خۆت دابڕاندوه‌و باجى ئه‌وه‌ش قورس ده‌بێت". سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو، دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌رکۆنه‌ى به‌رده‌وامى هێشتنه‌وه‌ى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى هاوسه‌رۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)ى له‌زیندان کرد‌و داوای‌کرد، ده‌ستبه‌جێ ئازادبکرێت. هه‌روه‌ها دادگاکه له‌به‌یاننامه‌که ڕایگه‌یاندبوو، زیندانیکردنى ده‌میرتاش پێشێلکردنى پێنج ماده‌ى ڕێککه‌وتننامه‌ى ئه‌وروپى بۆ مافه‌کانى مرۆڤه‌و پشت به‌هۆکارى سیاسیى ده‌به‌ستێت نه‌وه‌ک یاسایی، به‌رده‌وامى مانه‌وه‌شى به‌پێشێلکردنى مافه‌کانى ده‌میرتاش هه‌ژمارکردبوو. به‌پێى ماده‌ى 46ى ڕێککه‌وتننامه‌ى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا، که تورکیا واژۆى له‌سه‌رکردوه ده‌ڵێت، بڕیاره‌کانى دادگاکه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى پابه‌نده‌و ده‌بێت جێبه‌جێبکرێت. له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا، سلێمان سۆیلوى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا ڕاگه‌یاند:"داواکارى دادگاى ئه‌وروپا بۆش‌و بێمانایه‌و جێبه‌جێى ناکه‌ین".
هاوڵاتى سوپاى نیشتمانیى لیبیا داوا له تورکیا ده‌کات له وڵاته‌که‌یان بچنه ده‌ره‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر به شه‌ڕیش بێت تورکیا له لیبیا ده‌رده‌که‌ین. له یادى 69 ساڵه‌ى سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌که‌یاندا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رماندى سوپاى نیشتمانیى لیبیا، ڕایگه‌یاند:"شه‌ڕکردنمان له‌گه‌ڵ تورکیا نزیک بووه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ى میلیشیا و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیى له لیبیا بڵاوکردۆته‌وه، به‌شه‌ڕیش بێت ده‌بێت لیبیا بهجێبهێڵن". هه‌روه‌ها حه‌فته‌ر، راشیگه‌یاند:" ئه‌وه ده‌وڵه‌تى تورکیایه شه‌ڕى ده‌وێت و چاوى بڕیوه‌ته سامانى نیشتمانیى گه‌لان و داوایشى له گه‌لى وڵاته‌که‌ى کرد یه‌کگرتوو و یه‌کهه‌ڵوێست بن بۆ ڕاوه‌دوونان و ده‌رکردنى تورکیاى داگیرکه‌ر له‌سه‌ر خاکى وڵاته‌که‌مان". زیاتر له ساڵێکه تورکیا زیاتر له سێ هه‌زار میلیشیاى هاوپه‌یمانى ناردووه بۆ لیبیا بۆ پشتیوانى له حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى و چه‌ندین که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى ره‌وانه کردووه بۆ لێدان له خه‌لیفه حه‌فته‌ر که سه‌رۆکایه‌تى سوپاى نیشتمانى لیبیا ده‌کات و زۆرینه‌ى خاکى لیبیا له‌ژێر کۆنترۆڵیدایه.
هاوڵاتى ئه‌میندارى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردو له‌به‌غدا رویدا "ته‌ڵه‌یه‌ک" بو که به‌ژیرانه و دانایى چارسه‌رکراوه و له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه له‌مافى به‌رهه‌ڵستیکردن، داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان ده‌کات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر باسى له‌وه‌کردوه، ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامێکى حه‌شدى شه‌عبى به‌تۆمه‌تى "ته‌ڵه‌یه‌کى دانراو" له‌به‌غدا، روداوێک بووه به‌ژیرانه و دانایى چاره‌سه‌رکرا. هه‌روه‌ها نوسیویهتى:" ئێمه پابه‌ندى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى وڵاتین، له‌هه‌مانکاتیشدا جه‌خت له مافى به‌رهه‌ڵستیکردن ده‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌رچونى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق، داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان ده‌که‌ین". شه‌وى رابردو گروپێکى چه‌کدارى که خۆیان وه‌کو عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ناساند له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، له‌ئێستادا هێزه‌کانیان له‌ناو به‌غدا بڵاوبونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانى "یه‌ک ئاماژه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رکرده‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قن" بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بکه‌نه سه‌ر "به‌کرێگیراوه‌کانى ئه‌مریکا". هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و گروپه چه‌کداره دواى ئه‌وه هات هێزه عێراقییه‌کان ژماره‌یه‌ک که‌سیان ده‌ستگیرکردوه که‌له‌ناویاندا ئه‌ندامى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق بوونیان هه‌یه، به‌تۆمه‌تى ئاڕاسته‌کردنى موشه‌ک بۆ ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غدا و ئه‌و گروپه چه‌کدارییه‌ش داواى ئازادکردنى ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌په‌یامێکدا داوا له ئه‌مریکا و ئێران ده‌کات، چیتر عێراق نه‌که‌نه قوربانى ململانێکانیان و هۆشداریان پێ ده‌دات که هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێک به‌هه‌ر رێگایه‌ک بێت قبوڵ ناکه‌ن و ده‌شڵێت:" عێراق و عێراقیه‌کان به‌شێک نین له ململانێکانیان و ئێمه سه‌رقاڵى بنیادنانى عێراقى خۆشه‌ویستین". ئه‌مشه‌و هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، موقته‌دا سه‌در له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى بڵاویکرده‌وه، "عێراق بوه‌ته قوربانى ململانێ و ناکۆکى نێوان ئه‌مریکا و ئێران، به‌جۆرێکیش زیانى پێگه‌یشاندوه که ناکرێت چیتر بێده‌نگى به‌رامبه‌ر بکرێت، عێراق بوه‌ته گۆڕه‌پانى سه‌ربازى و سیاسیى و ڤایرۆسیی، ئه‌وانه‌ش هۆکارن بۆ لاوازکردنى حکومه‌ت و ماندوکردنى گه‌لى عێراق. هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در داواى له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران کردوه و به" دراوسێ ئازیز" وه‌سفیکردوه و رایگه‌یاندوه، عێراق دوربخاته‌وه له ململانێ و ناکۆکیه‌کانیان، شکۆ و سه‌ربه‌خۆیى حکومه‌ته‌که‌ى بپارێزێت. هاوکات سه‌در داواى له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کردووه "عێراق و عێراقیه‌کان به‌شێک نین له ململانێکانیان و ئێمه سه‌رقاڵى بنیادنانى عێراقى خۆشه‌ویستین". موقته‌دا سه‌در هۆشدارى ده‌داته ئێران و ئه‌مریکا له‌ئه‌گه‌رى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى داواکاریهکانى ده‌دات و ده‌نوسێت:"ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌درێته‌وه، هه‌ڵوێستێکى سیاسى و جه‌ماوه‌رى نیشتمانیمان ده‌بێت بۆ پارێزگاریکردن له‌پیرۆزیه‌کانى خۆمان و هه‌مو ده‌ستوه‌ردانێک به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ک بێت قبوڵ ناکه‌ین".
هاوڵاتى له ئێستادا شه‌ڕێکى قورس له چه‌ند گوندێکى نزیک شارى عه‌ین عیسا له رۆژئاڤاى کوردستان له‌نێوان میلیشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى تورکیا‌و و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات به‌رده‌وامه. ئه‌مشه‌و هه‌ینى میدیاى هاوار نیوز، نزیک له هه‌سه‌ده بڵاویکرده‌وه که سه‌رله‌نوێ سووپاى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى به چه‌کى قورس هه‌ردوو گوندى مشیرفه‌و جه‌بهه‌ل که سێ کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتى شارى عه‌ین عیساوه دووره، بۆردومان ده‌که‌ن و ده‌ستیان به‌هێرشکردووه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى ده‌ستیان به هێرشکردووه بۆ سه‌ر شارى عه‌ین عیسا به‌مه‌به‌ستى کۆترۆڵکردنى و دابڕینى شار و ناوچه‌کانى کوبانێ له ناوچه‌ى حه‌سه‌که‌و قامشلۆ و کۆنترۆڵکردنى رێگاى M4. ئه‌و ناوچانه که ناوچه‌ى سه‌ر به رووسیان چه‌ند جارێک داوایان له هه‌سه‌ده کردووه که عه‌ین عیسا راده‌ستى هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا بکات، به‌ڵام هه‌سه‌ده ره‌تیده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنى بڕى دوو هه‌زار تۆن ته‌ماته بۆ وڵاتى سعودیه ده‌ربڕی. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، محه‌مه‌د که‌ریم خه‌فاجى وه‌زیرى کشتوکاڵ ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه به‌هه‌نارده‌کردنى دوو هه‌زار تۆن ته‌ماته بۆ وڵاتى سعودیه ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که هه‌نارده‌کردنى ته‌ماته بۆ سعودیه له‌رێگه‌ى به‌نده‌رى سنورى عه‌رعه‌ره‌وه ده‌بێت که چه‌ند رۆژێکه دوباره کراوه‌ته‌وه. له مانگى 11ى ئه‌مساڵ حه‌مید نایف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌که‌یان ماوه‌ى دو ساڵه ته‌ماته‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه هاورده نه‌کردوه، له‌ئێستاشدا به‌رهه‌مهێنانى ته‌ماته له پارێزگاکانى نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به خێرایى زیادیکردوه و ئه‌گه‌ریشى هه‌یه هه‌نارده‌ى بکه‌ن.
هاوڵاتى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تکرده‌وه باس له چۆڵکردنى بیناکه‌ى و گواستنه‌وه‌ى بۆ شوێنێکى دیکه ده‌که‌ن و " باڵیۆزى وڵاته‌که له به‌غدا ماوه‌ته‌وه و باڵیۆزخانه‌که‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له کارکردن". له چه‌ند رۆژى رابردوودا، دوو هێرشى موشه‌کى له دوو کاتى جیاواز کرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگرى باڵیۆزخانه‌که‌وه وه‌ڵامدرایه‌وه و هیچ زیانێکى لێنه‌که‌وته‌وه. به‌هۆى نزیکبوونه‌وه‌ى ساڵیادى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسه‌وه هۆشدارى دراوه، که ئه‌گه‌رى هه‌یه گروپه‌کانى نزیک له ئێران هێرشى دیکه بکه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له ناوچه‌که و به تایبه‌تى له عێراقدا. دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، که هه‌ر ئه‌مریکیه‌ک له عێراقدا بکوژرێت، ئه‌وا ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانێت. هاوکات، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مریکا باسیان له‌وه‌کردووه، له ئه‌گه‌رى ناچاربوونیاندا، باڵیۆزخانه‌که‌یان له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر یاخود بۆ بنکه‌ى سه‌ربازى ئه‌سه‌د له رۆژئاواى عێراق ده‌گوازنه‌وه.
