عه‌مار عه‌زیز - دهۆک زیاتر له‌مانگێگه هه‌ولێرو به‌غدا رێککه‌وتنێکیان واژۆکردووه بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و دانانی ئیداره‌یه‌کی نوێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه رێککه‌وتنه‌که نه‌بووەته هانده‌رێک تاوه‌کو ئاواره‌کان بگەڕێنه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان باسل به‌ره‌کات، خه‌ڵکی گۆندی بۆرکه سه‌ر به‌ناحیه‌ی سنون و ئێستا نوێنه‌ری ئاواره‌کانی که‌مپی که‌به‌رتووه به‌هاوڵاتى وت «زیاتر له‌چوار هەزار خێزانی شنگالی له‌که‌مپی که‌به‌رتوودا ده‌ژین، دوای راگه‌یاندنی رێککه‌وتنه‌که‌ی به‌غداو هه‌رێم ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له‌ئاواره‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی خۆیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری ئه‌منی له‌ناوچه‌که‌و بوونی چوار تا پێنج هەزار هێزی چه‌کدار». باسل وتیشى «تاپێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه شنگال ئاواره‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه، چونکه ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێستا راپرسییه‌ک لەسه‌ر ئه‌و قسه‌یەی من بکرێت زیاتر له 90%ی ئاواره‌کان هه‌مان بۆچوونی منیان هه‌یه، خاڵى دووه‌م خانووی زۆرینه‌ی ئاواره‌کان له‌کاتی شه‌ڕی داعش وێرانکراون ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت دووباره له‌ناو خێوه‌تێکدا بژین، چونکه ئاواره‌کان پاره‌یان نیه لەسه‌ر حسابی خۆیان خانووه‌کانیان نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه دووباره چووینه‌وه ناو خێوه‌ت هه‌ر له‌دهۆک ده‌مێنینه‌وه«. عیدۆ خه‌ڵه‌ف، دانیشتووی سه‌نته‌ری شنگال بوو پێش هاتنی داعش، زیاتر له‌شه‌ش ساڵه له‌که‌مپی شاریای سه‌ر به‌شاری دهۆک ده‌ژێت، به‌هاوڵاتى وت « له 3ی ئابی 2014 کاتێک ئاواره‌بووین هه‌موومان ده‌مانگووت ساڵێک یاخود دوو ساڵ له‌دهۆک ده‌بین دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه شنگال، به‌ڵام ئێستا ته‌واو بێهێوا بووینه، باوه‌ڕناکه‌م جارێکی تر بگه‌ڕێینه‌وه زێدی خۆمان، هۆکاره‌کان زۆرن، ململانێی سیاسی و حزبیی لەسه‌ر شنگال به‌رده‌وامه، هەروەها ئاوه‌داننەکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌و که‌می خزمه‌تگوزاری، له‌هه‌مووشی گرنگتر ناسه‌قامگیری ناوچه‌که له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه«. خانووه‌که‌ی عیدۆ خه‌ڵه‌ف له‌سه‌رده‌می داعش وێران کراوه‌و پاره‌ی نیه جارێکی تر نوژه‌نی بکاته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه عیدۆ راگه‌یاند «زیاترله‌شه‌ش ساڵه له‌دهۆک ده‌ژین، بێزاربووین له‌ژیانی که‌مپ، ئاواتى من ته‌نها ئه‌وه‌یه جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه شنگال، به‌ڵام به‌و شێوەیە‌ی ئێستا ناتوانین بگه‌ێینه‌وه چونکه خانووه‌که‌م به‌ته‌واوی رووخاوه‌و پاره‌م نیه نۆژه‌نی بکه‌مه‌وه، پێویسته حکومه‌تی عێراق یان خانووه‌کانمان بۆ نۆژه‌ن بکاته‌وه، یان قه‌ره‌بوومان بکات تاوه‌کو بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه«. عیدۆ باش ئاگاداری رێککه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێرو به‌غدایه لەسه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و دانانی ئیداره‌یه‌کی نوێ، به‌ڵام ئه‌و هیچ دڵی خۆش نیه به‌و رێککه‌وتنه‌و زیاتر وتی «ئێمه قسه‌ی کرداریمان ده‌وێت، ده‌یان جار به‌رپرسه‌کانی عێراق و هه‌رێم له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان وتیان دۆخی شنگال ئاسایی ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام شه‌ش ساڵە هیچ شتێکی کرداریمان نه‌بینی، من دڵنیام ئه‌و رێککه‌وتنه‌ش دۆخی ناوچه‌که چاره‌سه‌ر ناکا‌ت و ئاواره‌کان هه‌ر له‌شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه«. رێککه‌وتنی هه‌ردوو حکومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌مانگی تشرینی یه‌که‌م ئیمزاکراوه، له‌ڕێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه دۆسیه‌ی ئه‌منی شنگال ده‌درێته پۆلیسی ناوخۆیی، ده‌زگای هه‌واڵگری، ده‌زگای نیشیمانی به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌کانی سه‌ر به‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دوو هەزارو (500) کارمه‌ندی ئه‌منی که‌هه‌زارو (500)یان له‌ئاواره شنگالیه‌کانی ناو که‌مپ و هه‌زاریان له‌دانیشتوانی ئێستای شنگال بن. فائێزا حازم، رزگاربوویه‌کی ده‌ستی داعشه، ئێستا له‌گه‌ل که‌سوکاره‌که‌ی له‌که‌مپی مام ره‌شانى سه‌ر به‌قه‌زای شنگال ده‌ژێت، به‌هاوڵاتى وت «هیچ دڵمان به‌ڕێککه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێرو به‌غدا خۆش نیه‌وهانمان نادات بگه‌ڕێینه‌وه شنگال، باوه‌ڕناکه‌م جارێکی تر شنگال ئارام ببێته‌وه، چونکه چه‌ندین هێزی چه‌کدار له‌ناو شنگالدان و ئه‌و هێزانه ده‌رناچن له‌شنگال، بۆیه خه‌ڵک ناگه‌ڕێته‌وه شنگال». فائێزا چوار خۆشک و دوو برای هه‌یه‌و تائێستا باوکی له‌ژێر ده‌ستی داعشه‌و چاره‌نووسی دیار نیه، فائیزا باسى له‌وه‌شکرد «نه‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ شنگال مانای ئه‌وه نیه که‌ئێستا ژیانمان له‌ناو که‌مپ خۆشه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یان کێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت دهۆک له‌لایه‌نی ئه‌منییه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کی نیه، بۆ ئێمه‌ش سه‌قامگیری ئه‌منیی له‌هه‌موو شتێک گرنگتره«. ئه‌سکه‌نده‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی کۆچ و کۆچبه‌ران له‌دهۆک به‌هاوڵاتى وت «هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئازادکردنی شنگال له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان زیاتر له (10) هەزار خێزانی ئێزیدی له‌سنوری پارێزگای دهۆک گه‌ڕانه‌ونه‌ته‌وه ناوچه‌کانی خۆیان، ئێستا (16) که‌مپی ئاواره‌ی شنگالمان هه‌یه، له‌م که‌مپانه‌دا (28) هەزار خێزان تێیدا ده‌ژین، نزیکه‌ی (40) هەزارخێزانی ئاواره‌ی شنگال و پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کان ده‌ژین». لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی کۆچ و کۆچبه‌رانی دهۆک ئه‌وه‌شی راگه‌یاند «رێگه ناده‌ین هیچ که‌س و لایه‌نێک فشار بخاته‌سه‌ر ئاواره‌کان تا به‌زۆر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی خۆیان، هه‌ر ئاواره‌یه‌ک به‌ویستی خۆی بگه‌ڕێته‌وه ئێمه رێگری لێناکه‌ین و مامه‌ڵه‌کانی به‌زووترین کات بۆ ته‌واو ده‌که‌ین، دواى رێککه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا لەسه‌ر شنگال چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان کردووه‌و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران ئێمه‌یان ئاگا‌دارکردووه که‌نابێت هیچ ئاواره‌یه‌ک به‌زۆر بگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت لەسه‌ر ئاره‌زوی خۆی بێت». ئه‌سکه‌نده‌ر ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه« که رێککه‌وتنی به‌غداو هه‌رێم هیچ کاریگه‌ریی نه‌کردووه لەسه‌ر زیادبوونی رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای رێککه‌وتنه‌که رێژه‌که که‌متر بووه«. ئیسماعیل محه‌مه‌د ، جێگری پارێزگای دهۆک بۆ کارۆباری ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌کان به هاوڵاتى وت «هیچ نووسراوێک یاخود ئاگا‌دارکردنه‌وه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ران به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه ده‌رباری داخستنی که‌مپه‌کان، ئیداره‌ی کارگێری پارێزگای دهۆک له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌رده‌وامه لسه‌ر خزمه‌تکردنی ئاواره‌کان». ئیسماعیل وتیشى «باوه‌ڕناکه‌م له‌م بارودوخه‌دا که‌مپه‌کانی دهۆک دابخرێن، چونکه زۆرترین رێژه‌ی ئاواره له‌سنوری پارێزگای دهۆکدان و کێشه‌کانی شنگال هێشتا به‌ته‌واوی چاره‌سه‌رنه‌کراون به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و ئه‌منی».
هاوڵاتى که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پرۆژه بودجه‌ى عێراقى په‌سه‌ند کرد. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق بره‌که‌ى 150 تریلۆن و 50 ملیار دیناره‌و زیاتر له 58 تریلۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه. له‌پرۆژه‌ى بودجه‌دا پشکى هه‌رێمى کوردستان به رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و راده‌ستکردنى داهاته فیدراڵییه‌کان. بڕیاره سبه‌ینێ پرۆژه بودجه‌ى 2021ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بکرێت بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌رى تا په‌سه‌ندى ده‌کات.
هاوڵاتى دادگاى باڵاى تورکیا بڕیارى ده‌ستگیرکردنى بۆ له‌یلا گۆڤه‌ن هاوسه‌رۆکى که‌جه‌ده ده‌رکرد که 22 ساڵ و سێ مانگ ده‌بێت زیندانى بکرێت. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌دانیشتنێکى دیکه‌ى دادگایى کردنى له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى جڤاکى دیموکراتى که‌جه‌ده له دادگاى تاوانه قورسه‌کانى ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو 18 تۆمه‌تى جیاواز رووبه‌ڕووى هاوسه‌رۆکه‌که‌ى که‌جه‌ده کرایه‌وه، هه‌رچه‌نده ناوبراو خۆى ئاماده‌ى دانیشتنه‌که نه‌بوو، دوو پارێزه‌رى به‌شدارى دانیشتنه‌که‌یان کرد. دادگا به تۆمه‌تى دروستکردنى رێکخستنى نایاسایى و ئه‌ندامیه‌تى له رێکخراوى "تیرۆر" و هاندانى خه‌ڵک بۆ کۆبوونه‌وه و به‌شداریکردن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له دژى یاسا تاوانبارى کرد. هاوکات دادگا بڕیاریدا به 22 ساڵ و سێ مانگ سزاى زیندانى کردن له‌سه‌ر له‌یلا گۆڤه‌ن بسه‌پێنێت و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیر بکرێت و ره‌وانه‌ى زیندان بکرێت. له‌یلا گۆڤه‌ن که هاوکات هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن دیموکراتى (که‌جه‌ده)یه و یه‌کێک له چالاکترین په‌رله‌مانتاره‌کانى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) بوو، به‌ڵام به‌هۆى سه‌پاندنى حکومێکى دیکه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌کى دیکه له‌مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ له‌یلا گۆڤه‌ن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى لێسه‌ندرایه‌وه. گۆڤه‌ن له رۆژى 31ى کانونى دووه‌مى ساڵى 2018ه‌وه زیندانى کرابوو، نزیکه‌ى 80 رۆژ له دژى گۆشه‌گیرکردنى ئۆجه‌لان مانى له‌خواردن گرت و به هۆیه‌وه بارى ته‌ندروستى ناجێگیر بوو.
شاناز حه‌سه‌ن سه‌ره‌ڕاى که‌مبوونه‌وه‌ى گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌ڵێت:»خۆپارێزى له‌کۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت تاکۆتایى پێدێت». ماوه‌ى زیاتر له‌دوو هه‌فته‌یه ژماره‌ى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان که‌مبووه‌ته‌وه‌و کۆى تووشبووان گه‌یشتووه‌ته (101) هه‌زارو (661) تووشبوو، چاکبوونه‌وه (66) هه‌زارو (903) تووشبوو، سێ هه‌زارو (340) تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»راسته ژماره‌ى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان که‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام رێکاره‌کانى خۆپارێزى وه‌ک خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن تا ڤایرۆسه‌که کۆتایى پێدێت». هه‌روه‌ها وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، که‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبوون په‌یوه‌ندى به‌ڕێکاره‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ئاستى خۆپارێزى تاک هه‌یه تاراده‌یه‌ک، چونکه زیاتر توندکردنه‌وه‌ى رێکاره‌کان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌و هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى تاکپارێزى و داخستنى قوتابخانه‌کان و هه‌موو ئه‌مانه کاریگه‌رییان هه‌بووه له‌که‌مبوونه‌وه‌ى تووشبووان به‌کۆرۆنا. هاوکات، ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، «ڤایرۆسى کۆرۆنا ناتوانرێت گه‌ره‌نتى بکرێت»، بۆیه که‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووان ماناى ئه‌وه‌نییه که رێکاره‌کان که‌مبکه‌نه‌وه، به‌ڵکو تا بوونى حاڵه‌تى کۆرۆنا ده‌بێت رێکاره‌کان وه‌ک خۆیان به‌رده‌وام بن تا کۆتایى پێدێت».
هاوڵاتى پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایى به‌رپرسه له به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار و ده‌ڵێت:" وه‌زاره‌تى دارایى به‌فه‌رمى داوای لێ‌کردین دۆلارێک بکه‌نه هه‌زارو 450 دینار". ئاژانسى هه‌واڵى عێراق له زارى مسته‌فا موخیف پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته بڵاویکرده‌وه "وه‌زاره‌تى دارایى به‌فه‌رمى داواى لێ‌کردین نرخى یه‌ک دۆلار بۆ هه‌زار و 450 دینارى عێراقى به‌رزبکه‌ینه‌وه". ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار کاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕى عێراق دروستکردووه و زیان به‌چینى هه‌ژاران ده‌گه‌یه‌نێت". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه که وه‌زاره‌تى دارایى به‌رپرسه له پاڵپشتیکردنى چینى هه‌ژاران له‌رێگه‌ى دوو هێنده‌کردنى بڕى موچه‌ى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی. ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى رایگه‌یاند و نرخى یه‌ک دۆلارى به هه‌زار و 450 دینار له وه‌زاره‌تى دارایى و به 1460 دینار له بانکه‌کان و به 1470 دینار بۆ هاوڵاتیان جێگیر کرد.
هاوڵاتى وته‌بێژێک به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و کاره تیرۆریستییه‌ى کرد که شه‌وى یه‌کشه‌ممه کرایه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا. وته‌بێژێک به‌ناوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به به‌رده‌وامى کرده‌وه تاوانکارییه‌کان که ئاسایش و ژیانى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و ماڵ و موڵکیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا به ئامانجگرتنى سه‌روه‌رى وڵات و هه‌وڵه نیشتمانییه‌کانه که ده‌نرێت له پێناو پارێزگاریگردن له شکۆى ده‌وڵه‌ت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه که"ئه‌م کرده‌وانه زیان به ناوبانگى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت له رووى نێوده‌وڵه‌تی و کاریگه‌رى خراپیش ده‌کاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ویش له رێگه‌ى به ئامانجگرتنى نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌کان که ئه‌رکى پاراستن و سه‌لامه‌تى و ئاسایشیان له ئه‌ستۆى عێراقه له چوارچێوه‌ى پابه‌ندبوونه کارپێکراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان". هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باسله‌وه کراوه که هێزه ئه‌منییه‌کان پێویسته هه‌وڵى زیاتر بخه‌نه‌گه‌ر بۆ راوودونانى تاقمه تاوانکارییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یاسا و راپێچکردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا و رێگریکردن له دووباره بوونه‌وه‌ى رووداوى له‌و جۆره له پێناو پارێزگاریکردن له به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى وڵات و زامنکردنى ئاسایش و ئارامى هاووڵاتیان. له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غداد رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ک موشه‌ک ئاڕاسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداد کراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگرى ئاسمانى باڵیۆزخانه‌که‌وه تێکشکێنراون و زیانى لاوه‌کیى به شوێنى باڵیۆزخانه‌که گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ زیانێکى گیانى و گیانیى لێنه‌که‌وتووه. باسى له‌وه‌شکردووه: "راپۆرتمان پێگه‌یشتووه ده‌رباره‌ى زیانگه‌یاندن به ناوچه‌کانى نیشته‌جێبوون له نزیک باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا و ئه‌گه‌رى بوونى چه‌ند قوربانییه‌ک له نێو خه‌ڵکى سیڤیلى بێتاوانى عێراق". باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غداد ده‌شڵێت: " ئێمه بانگ له هه‌موو سه‌رکرده سیاسى و حکوومییه‌کانى عێراق ده‌که‌ین که هه‌نگاو بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و جۆره هێرشانه هه‌ڵبگرن و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن".
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند:" که‌س نایه‌وێت راستگۆبێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و به‌رپرسیارێتى تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌که بگرێته ئه‌ستۆ". مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵتان راستگۆبم و کار بۆ چاکسازى و گه‌شه‌ى راسته‌قینه بکه‌ین، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستبردن بۆ هه‌ژار و به‌شخوراوان". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هیچ که‌سێک نایه‌وێت له‌گه‌ڵ گه‌ل راستگۆ بێت، به‌رپرسیارێتیى چاکسازیى ئابوورى ریشه‌یى له ئه‌ستۆ بگرێت که وڵات به ته‌واوى له‌و قه‌یرانه ده‌ربهێنێت".
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و پێنج کاتوێشا ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا کراوه‌و سیستمى به‌رگرى ئاسمانى ئه‌مریکاش به‌رپه‌رچى داوه‌ته‌وه. تا ئێستا زیانه گیانى و ماددییه ئاشکرانه‌کراوه و زه‌نگى ئاگادارکردنه‌وه‌ش له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکاوه لێدراوه پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ى گوله کاتوێشاکان. سێ له کاتوێشاکان چوار ده‌ورى باڵیۆزخانه که‌وتوونه‌ته خواره‌وه و یه‌کێکشیان له جادریه که‌وتووه‌ته خواره‌وه و ئه‌وى دیکه‌یان که‌وتووه‌ته سه‌ر بانى ماڵێک.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌نوسراوێکى فه‌رمى بانکى ناوه‌ندیى عێراق نرخى نوێى دۆلارى ئه‌مریکى ئاراسته‌ى بانه‌کان کردوه که بۆ هه‌ر دۆلارێک هه‌زارو 450 دینار ده‌بێت. به‌پێى نوسراوه‌که وه‌زاره‌تى دارایى یه‌ک دۆلار به 1450 دینار ده‌فرۆشێت به‌بانکه ئه‌هلییه‌کان، بانکه ئه‌هلییه‌کانیش یه‌ک دۆلار به 1460 دینار ده‌فرۆشن به بازاڕه‌کانى دراوى بیانی. له‌نوسراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، له‌بانکه ئه‌هلى و بازاڕه‌کانى دراوه‌کانه‌وه یه‌ک دۆلار به 1470 دینار ده‌فرۆشرێت به کڕیارى ئاسایی. دوێنێ شه‌ممه 20ى کانونى یه‌که‌مى 2020، بانکى ناوه‌ندى عێراقى به‌رزکردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى راگه‌یاند، پسپۆڕانى ئابورى پێیانوایه ئه‌و هه‌نگاوه کاریگه‌ریى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر بژێوى هاوڵاتیان و موچه‌خۆران ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى موچه به‌دینارى عێراقى وه‌رده‌گرن.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که نه‌وتى هه‌رێم به 6-7 دۆلار که‌متر ده‌فرۆشرێت له نه‌وتى عێراق و ده‌شڵێت:" له‌گه‌ڵ هه‌رێم گه‌یشتووین به رێککه‌وتن و ماوه‌ته‌وه په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بکات". له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 نرخى به‌رمیلێک نه‌وت به 42 دۆلار خه‌مڵێنراوه و رۆژانه 3 ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کرێت، که 250 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه. عه‌لى عه‌للاوى، وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند:"سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 له‌گه‌ڵ کوردستان گه‌یشتووینه‌ته رێککه‌وتن و داواکارییه‌کانى کوردیان خستووه‌ته نێو پرۆژه‌یاساکه و پرۆژه‌که‌ش ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کراوه، ئێستا ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه که په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه‌یاساکه په‌سه‌ند بکات". ناوبراو راشیگه‌یاند:"نه‌وتى هه‌رێم به 6 -7 دۆلار که‌متر ده‌فرۆشرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بکات و په‌رله‌مان ره‌زامه‌ند بێت پشکى هه‌رێم ده‌نێرین". عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق، باسى له‌وه‌شکرد ماوه‌یه‌کى زۆره به‌ده‌ست به‌رزى نرخى دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار ده‌ناڵێنن. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار بۆ زیادکردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ و هه‌نارده‌کردنه و ساڵانێکى زۆره به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ست به‌رزى نرخى دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار ده‌ناڵێنین نه‌مانتوانیوه به‌رهه‌مى ناوخۆ هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بکه‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که بڕیاره‌که دواى دیراسه‌یه‌کى ورد و لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه دراوه و پێیانوانیه بڕیاره‌که کاریگه‌رى له‌سه‌ر چینى هه‌ژار دروستبکات. وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه له بودجه‌ى 2021 دا دامه‌زراندن له داموده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت راده‌گرن:" ئه‌و بودجه‌یه سه‌ره‌تاى چاکسازییه، له ئاینده‌شدا هه‌نگاوى دیکه ده‌نێین بۆ جێبه‌جێکردنى پاره‌ى سپى تایبه‌ت به چاکسازی".
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌که‌ن له‌سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌وه، به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى نزیک ببێته‌وه له 150 هه‌زار دینار. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌رزبونه‌وه‌ه‌ى به‌هاى هه‌ر دۆلارێک بۆ هه‌زار و 450 دینار ده‌رده‌کات، چونکه "ئه‌و نرخه ده‌بێت له ڕێگه‌ى فرۆشتنه‌وه له داراییه‌وه بۆ بانکى بێت، ئه‌و په‌راوێزه‌شى بۆ بڕیاره‌که‌ى بانکى ناوه‌ندى زیاد ده‌کرێت، زۆر نابێت، ره‌نگه دۆلارێک بگاته هه‌زار و 490 دینار، که ئه‌مه‌ش نزیکترین نرخه له نرخى بازاڕه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى کوتله‌کان ئاگادارى ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ن که حکومه‌ت پێیدا ده‌ڕوات بۆ زیادکردنى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌وه، بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى بۆ 145 هه‌زار دینار به‌رزده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى حکومه‌تى عێراق له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا بڕیارى داوه به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر 145 هه‌زار دینار جێگیر بکات. دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق ئه‌نجامدرا بۆ گفتوگۆکردن و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021 تا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت، ته‌نها به‌ها دۆلارى به‌رانبه‌ر به دینارى عێراقى جێگیر کرد که هه‌ر 100 دۆلارێک 145 هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌ڵام ده‌نگدانى له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه بۆ سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه دواخستووه. له‌ئێستادا له بازارى مامه‌ڵه‌ى دراوه‌کان، سه‌د ۆلار به 139 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، چاوه‌روان ده‌کرێت به‌هاى دۆلار بۆ سه‌رو 145 هه‌زار دینار به‌رزببێته‌وه‌و بگاته 150 هه‌زار دینار.
هاوڵاتى هێزێکی ئه‌منی زۆر له‌به‌رده‌م بینای بانکی ناوه‌ندی عێراق و ژماره‌یه‌ک فه‌رمانگه‌ی تری حکومی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق بڵاوکرایه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانی پاراستنی یاسا له راگه‌یه‌ندراوێکی کورت‌دا وتی: "هێزه‌کانمان له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس و به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی کاره‌با و سه‌ندیکای ئه‌ندازیاران و بینای بانکی ناوه‌ندی عێراق بڵاوکرایه‌وه". هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانی پاراستنی یاسا هۆکاری بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌ی به‌غدا ئاشکرا نه‌کردووه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند :" له کۆى چالاکییه‌کانیاندا له ئه‌مساڵدا 946 سه‌ربازى سوپاى تورکیامان کوشتووه له‌به‌رانبه‌ردا 227 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه". ئه‌مڕۆ شه‌ممه،19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) ئامارى چالاکییه سه‌ربازییه‌کان خۆیان و ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانى و وشکانییه‌کانى سوپاى تورکیاى له باکور و باشوورى کوردستان بڵاوکرده‌وه به‌پێى ئاماره‌که، له‌م ساڵدا 946 سه‌ربازى سوپاى تورکیایان کوشتووه و 227 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌په‌گه راشیگه‌یاند:" سوپاى تورکیا هه‌زارو 275 ئۆپراسیۆنى ئاسمانى و 120 هێرشى زه‌مینى ئه‌نجامداوه، له‌به‌رامبه‌ردا گه‌ریلا 393 چالاکیى سه‌ربازییان ئه‌نجامداوه". هاوکات، ئاماژه به‌وه کراوه به‌هۆى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر باشورى کوردستان، دوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى سوپاى عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌په‌گه ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که کۆى ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتیه سڤیلانه‌ى که به‌هۆى هێرش و بۆردومانه‌کانى تورکیاوه شه‌هیدبوون له‌ساڵى 2017 تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 173 که له هه‌رێمى کوردستاندا.
