دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گرووپە چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەین عیسا و بە چڕی تۆپبارانیان کرد، لە تۆپبارانی گوندی ئەل جەماسدا منداڵێک شەهید بوو. ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندەکانی ئەل جەماس و ئەل فاتسا و ئەل عەبد جومعەیان لە عەین عیسا تۆپباران کرد. لە هێرشی سەر گوندی ئەل جەماس لە یەک خێزاندا، منداڵێک بە ناوی ئاسیا حەمەد ئەل حوسێنی تەمەن (١٢ ساڵ) شەهید بووە، عەبدولڕەحمان ئیسماعیل ئەل حەسەنی (١ ساڵ) و ئەریج خالد ئەل حوسێنی (٢٠ ساڵ) برینداربوون. لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ بە هۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاوە، لەهەرێمى کوردستان هاووڵاتییەک برینداربوو و خانووی هاووڵاتییەکی تریش تەقێندرایەوە. سوپای تورکیا لە یەکێک لەو بارەگا سەربازییە نوێیانەی کە لە ئۆپەراسیۆنی تەواوکاری چنگی قفڵ کە لە هاوینی ٢٠٢٤دا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستیکردبوون، ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکی لە لۆفەکانی زریزێ لە قەزای باتیفا بە ئامانج گرتوو و لە ئەنجامدا، پێشمەرگەکە برینداربوو. هەر ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە زنجیرە چیای زریزێوە، خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی (نەجیب زێڕەنگەر) لە گوندی دێمکا بەئامانج دەگرن و دەیتەقێننەوە.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیران، ئهمڕۆ یهكشهممه محهمهد شهیاع سودانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران پێشوازی كرد له هاكان فیدان وهزیری دهرهوهی توركیا، له میانهی دیدارێكدا پهیوهندییه دوقۆڵییهكانی نێوان ههردو وڵاتیان تاوتوێكرد، گفتوگۆیان لهسهر ژمارهیهك پرسی ناوچهیی و نێودهوڵهتی هاوبهش كرد، بهتایبهتی پێشهاتهكانی ناوچهكه و ڕوداوهكانی سوریا. ههر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە له دیدارهكهدا دوایین پێشهاتهكانی سوریا و غهززه و لوبنان تاوتوێكران و جهخت لهسهر گرنگی پابهندبون به ئاگربهست كرایهوه. له بهشێكی دیكهی دیدارهكهدا باس له گرنگی یهكخستنی ههوڵهكانی نێوان وڵاتانی ناوچهكه كرا، بهمهبهستی پشتیوانیكردن له سهقامگیرییهكهی. لهمبارهیهوه سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران جهختی له ئامادهیی عێراق كردهوه بۆ ههماههنگیكردن له نێوان وڵاتانی ناوچهكه، بهتایبهتی لهگهڵ توركیا سهبارهت به ئهو پێشهاتانهی كه له گۆڕهپانی ناوچهیی بهدی كراون و جهختی له ڕهتكردنهوهی عێراق كردهوه بۆ ئهوهی سوریا ببێته گۆڕهپانی ململانێكان وتیشی، "عێراق كار دهكات بۆ چهسپاندنی سهقامگیری له سوریا بههۆی ڕهنگدانهوهی لهسهر ناوچهكه بهگشتی". لای خۆیهوه هاكان خواستی وڵاتهكهی دهربڕی بۆ ههماههنگیكردن لهگهڵ عێراق لهسهر پێشهاتهكانی ناوچهكه، ئاماژهی به خواستی توركیا كرد بۆ پهرهپێدانی هاوكاری له پهیوهندییه دوقۆڵییهكاندا، ئهمهش لهبهر ڕۆشنایی ههردو سهردانه هاوبهشهكهی سودانی و سهرۆك كۆماری توركیا. ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، لەگەڵ فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوویەوە، دواتر لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باسیان لەتەوەرەکانى کۆبوونەوەکە کرد. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتی، ئێمە (تورکیاو عێراق و سوریا) دەبێت هەموو سەرچاوەکانمان کۆبکەینەوە و هەم داعش و هەم پەکەکە لەناوببەین. هەروەها وتیشى: چاوەڕوانی کۆتایی ئێمە لە عێراق ئەوەیە کە پەکەکە کە بە ڕێکخراوی قەدەغەکراوی ناساندووە، بە هەمان شێوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێت. وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، "عێراق دراوسێیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە بۆ ئێمە سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق زۆر گرنگە". هاوکات باسی لە پرسی پەکەکە و دۆخی سووریاش کرد، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پەکەکە سەروەریی عێراق پێشێل دەکات، لە دوو رۆژی رابردوودا دوو سەربازی عێراقی شەهیدکران لەلایەن پەکەکەوە، وەکو چۆن پەکەکە هەڕەشەیە بۆ عێراق، هەڕەشەیە بۆ تورکیا و سووریاش". لە بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند لە داهاتوودا عێراق و تورکیا چەندان کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەکەن بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
کامەران عوسمان ئەندامی تیمی ئاشتیسازانی کۆمەڵگە (CPT) رایگەیاند: بە هۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا، هاووڵاتییەک برینداربوو و خانووی هاووڵاتییەکی تریش تەقێندرایەوە. ئەندامەکەى ڕێکخراوى CPT، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد لە کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای تورکیا لە یەکێک لەو بارەگا سەربازییە نوێیانەی کە لە ئۆپەراسیۆنی تەواوکاری چنگی قفڵ کە لە هاوینی ٢٠٢٤دا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستیکردبوون، ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکی لە لۆفەکانی زریزێ لە قەزای باتیفا بە ئامانج گرتوو و لە ئەنجامدا، پێشمەرگەکە برینداربوو. بەوتەى ناوبراو، ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک بارەگایەکی پاسەوانی سنوری عێراقەوە بە ئامانجگیراوە و پێشمەرگە بریندارەکە ناوی (جاسم محەمەد)ە و تەمەنی ٥٠ ساڵە. دانیشتووی پارێزگای دهۆکە و لە لیوای چوار، فەوجی دوو پێشمەرگەیە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ دەوام بە ئامانجگیراوە. کامەران عوسمان ئەوەش دەخاتەڕوو هاوکات هەر ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە زنجیرە چیای زریزێوە، خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی (نەجیب زێڕەنگەر) لە گوندی دێمکا بەئامانج دەگرن و دەیتەقێننەوە.
کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نزیکەی لەسەدا ٣٠ی ئەو ملیۆنەها پەنابەرە سوورییەی کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین، دەیانەوێت ساڵی داهاتوو بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، لە کاتێکدا پێش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەدا سفر بووە. ئەم گۆڕانکارییە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی یەکدایە، کە چەند هەفتەیەک دوای ڕووخانی ڕژیم و کۆتایی هاتنی شەڕێکی ناوخۆیی ١٣ ساڵە کە یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی پەنابەرانی لە سەردەمی هاوچەرخدا بەجێهێشت. فیلیپۆ گراندی، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا لە دیمەشق وتی، ژمارەی ئەو سووریانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەبووە نزیکبووە لە سفر، بەڵام ئێستا لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا نزیکبووەتەوە لە سەدا 30. لێرەدا پەیامێک هەیە، کە پێموایە زۆر گرنگە، و دەبێت گوێی لێبگرین و کار لەسەر ئەوە بکەین. ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای کەوتنی ئەسەدەوە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ هەزار پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی ٣٠٠ هەزار پەنابەر لە لوبنانەوە لە کاتی شەڕی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل هەڵاتوون بۆ سوریا هێشتا زۆربەیان لەو وڵاتە ماونەتەوە. گەڕانەوەی نزیکەی شەش ملیۆن سووری کە لە دەرەوەی وڵات هەڵاتوون و ملیۆنان کەسیش کە لە ناوخۆدا ئاوارە بوون، ئامانجێکی سەرەکی ئیدارەی نوێی سوریایە. بەڵام شەڕەکە وێرانکارییەکی بەرفراوان و داڕمانی سیستەمی خزمەتگوزاری گشتی و زۆرینەی ڕەهای دانیشتووانی لە هەژاریدا بەجێهێشت، ئەمە جگە لە سزا توندەکانی ڕۆژئاوا. فیلیپۆ گراندی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست بە هاوکاری زیاترە لەلایەن خێرخوازانەوە، داوای پێداچوونەوەی بە سزاکان کرد، بەڵام ڕاستەوخۆ هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕاگەیاندنی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی بەرنامەکانی هاوکاری دەرەکی نەدا.
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند سەرکردەیەکی باڵای بزوتنەوەی حەماس بهڵێنیداوە بیرۆکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ میسر و ئوردن پوچەڵ بکاتەوە. باسم نهعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی ڕاگەیاندوە: وەک چۆن گەلی فەلەستین لە ماوەی دەیان ساڵدا هەموو پلانەکانی ئاوارەبون و نیشتمانێکی بەدیلیان پوچهڵكردوهتهوه، ئهم جۆره پڕۆژهیهی كه ترهمپ پێشنیازی كردوه، شكست دههێنێت. لای خۆیەوە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیش پێشنیارەکەی سەرۆکی ئەمریکای رەتکردەوە و دەڵێت: ئەوە هاندەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. بزوتنەوەی حهماس له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، "بهتوندترین شێوه لێدوانهكانی دۆناڵد ترهمپ سهركۆنه دهكهین، کە دهكهونه چوارچێوهی هاندانی بهردهوامی ئهنجامدانی تاوانی جهنگ و تاوانی دژ به مرۆڤایهتی، و ناچاركردنی گهلهكهمان بۆ ئهوهی خاكهكهی بهجێبهێڵێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئهمڕۆ یهكشهممه ڕایگهیاند، ئوردن و میسر پێویستە "فەڵەستینی زیاتر لە غەززەوە وەربگرن، دوای ئەوەی شەڕی ئیسرائیل دژی حەماس بوەتە هۆی قەیرانی مرۆیی". ترەمپ دوپاتیکردەوە کە دوێنێ لە میانەی پەیوەندیەکەیدا لەگەڵ پاشای ئوردن، شا عەبدوڵای دوەم، داوای کرد ئوردن زیاتر فەڵەستینییەکان وەربگرێت و ئاماژەی بەوەدا کە "هەمو کەرتی غەززە ئێستا لە دۆخێکی پشێویدایە". لەبەرامبەردا ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل و بیزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل کە هەردووکیان توندڕەون، ستایشی بیرۆکەکەی ترەمپیان کرد و بە "گەورە" ناویان برد، وەک خۆیان دەڵێن. قاهیرە و عەممان لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هەر پلانێکی ئیسرائیلی یان پلانێکی دیکە بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی ڕەتدەکەنەوە و بە دووەم هەڵمەتی ئاوارەیی دەزانن.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا، ڕایدەگەیەنێت دەبێت هەموو سەرچاوەکانمان کۆبکەینەوە داعـ.ـش و پـ.ـەکە.کەش لەناوببەین، وەزیری دەرەوەی عێراقیش رایگەیاند، گفتوگۆمان لەبارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان کرد، تورکیا و عێراق لە زۆر بابەت و پرسی گرنگ هاوئاهەنگی دەکەن. ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، لەگەڵ فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوویەوە، دواتر لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باسیان لەتەوەرەکانى کۆبوونەوەکە کرد. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتی، ئێمە (تورکیاو عێراق و سوریا) دەبێت هەموو سەرچاوەکانمان کۆبکەینەوە و هەم داعش و هەم پەکەکە لەناوببەین. هەروەها وتیشى: چاوەڕوانی کۆتایی ئێمە لە عێراق ئەوەیە کە پەکەکە کە بە ڕێکخراوی قەدەغەکراوی ناساندووە، بە هەمان شێوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێت. وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، "عێراق دراوسێیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە بۆ ئێمە سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق زۆر گرنگە". هاوکات باسی لە پرسی پەکەکە و دۆخی سووریاش کرد، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پەکەکە سەروەریی عێراق پێشێل دەکات، لە دوو رۆژی رابردوودا دوو سەربازی عێراقی شەهیدکران لەلایەن پەکەکەوە، وەکو چۆن پەکەکە هەڕەشەیە بۆ عێراق، هەڕەشەیە بۆ تورکیا و سووریاش". لە بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند لە داهاتوودا عێراق و تورکیا چەندان کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەکەن بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە، لە زۆر بواری بەرفراواندا دەتوانن کاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا بکەن، بە تایبەت بواری بازرگانی و سیاسی. باسی لەوەش کرد "پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیا مێژوویی و ستراتیژییە." وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "گفتوگۆمان لەبارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان کرد تورکیا و عێراق لە زۆر بابەت و پرسی گرنگ هاوئاهەنگی دەکەن. دۆخی سووریا پرسێکی گرنگ و جێی بایەخی عێراق و تورکیایە". بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە. بەپێی ئاژانسە کانى تورکیا، هاکان فیدان لەو سەردانەیدا بۆ بەغداد تاوتوێی دۆسیەی خستنە لیستی تیرۆری پەکەکە لەگەڵ بەرپرسان دەکات و دەیەوێت تاوتوێی پلانێک بکات بۆ کۆتایی هێنان بەو هێزە لە ناو خاکی عێراقدا، هەروەک پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە لەوەی کە رێگەی نەدات پزیشکیشەری ئیسرائیل بگاتە عێراق و پەرەسەندنەکانی سوریا هیچ کاریگەرییەک لەسەر ئەو وڵاتە درووست نەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پلانێکی بۆ "پاککردنەوەی" غەززە پێشنیار کردووە، دەڵێت غەززە وێران بووە، دەمەوێت میسر و ئوردن هاوڵاتى فەلەستینی لەو وڵاتەکانیان نیشتەجێبکەن و بە ئاشتیانە بژین. ترامپ کە غەززەی بە "شوێنێکی وێران" وەسف کرد، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بابەتەیان لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن تاوتوێ کردووە و بڕیارە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسریش تاوتوێی ئەو بابەتە بکات. سەرۆکى ئەمریکا، پێش ئەنجامدانى گەشتێک بە فڕۆکە، بە ڕۆژنامەنووسانی وت: "پێم خۆشە میسر دانیشتوانى غەززە ببات، پێم خۆشە ئوردن خەڵک ببات". لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: "باسی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس دەکەین بۆ پاککردنەوەی تەواوی ناوچەکە، وەک دەزانن بەدرێژایی سەدەکان ئەم ناوچەیە ململانێی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، نازانم، بەڵام دەبێت شتێک ڕووبدات". ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە دەکرێت "کاتی یان درێژخایەن" بێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە شوێنێکە کە بە شێوەیەکی ئاشکرا دیارە لە ئێستادا وێران بووە، هەموو شتێک لەناوچووە و خەڵک لەوێ دەمرن". لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بۆیە، من پێم باشە دەستم بگاتە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لە شوێنێکی جیاوازدا خانویان بۆ دروست بکرێت کە لەوانەیە بتوانن بە ئاشتی بژین"
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین، ڕایدەگەیەنێت کاتژمێر ۱ی ڕابردوو چوار کەس دانیشتووی ڕانیەیەن بەبرینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بووە، یەکێك لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە. بەپێی راگەیێندراوەکەى پۆلیس، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگیکردنی تۆمەتباران بە پێی مادەی (٤٠٦)و (٤۰٥ ف ۳۱) لە یاسایی سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە. دەقى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیسى ڕاپەڕین ڪاتژمێر (۱)ی ئەمشەو بەرواری ۲۰۲٥/۱/۲٦ چوار ڪەس بەناوەکانی (د، ج، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰۷ پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی ڪێوەڕەش وە (ب، م، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی ۲۰۰۹پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی ڪێوەڕەش وە (ژ، أ، ک) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰٤ پیشە ڪاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی ولادە وە ( بــ، ف، ک) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی ۲۰۰٤ پیشە کاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی سەرا بەبرینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کەشوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بووە. سێ لە بریندارەڪان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە هۆی سەختی برینەڪانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەڪانی شاری سلێمانی کران و یەڪێك لە بریندارەڪانیش بەناوی (ژ، أ، ک) بەهۆی سەختی برینەڪەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا. بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگیکردنی تۆمەتباران بە پێی مادەی (٤٠٦)و (٤۰٥ ف ۳۱) لە یاسایی سزادانی عێراقی ولێڪۆڵینەوەش لە ڕووداوەڪە بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ڕایدەگەیەنن ئەگەر داگیرکەری تورکیا هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر کۆبانی دەستپێبکات؛ بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرخۆدانێکی بەهێزتر لەو بەرخۆدانە دەکەین کە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەرامبەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعـ.ـشمان ئەنجامدا. رۆژى 26ی کانوونی دووەم، دە ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی کۆبانێ لەلایەن پێشمەرگە و شەڕڤانان تێدەپەڕێت، لە 2015دا دوای چەندین مانگ شەڕی سەخت لەو شارەدا، دواجار داعش دەرکرا و شارەکە ئازادکرا. لەڕاگەیەندراوێکیان بەبۆنەی دە ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی شارى کۆبانێ، هێزەکانى هەسەدە دەڵێن: ئێستا قەڵای بەرخۆدانی کۆبانی بەرەوڕووی هێرشی دڕندانەی بەردەوامی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا دەبێتەوە. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن: وەشانێکی دووبارەبووەوەی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە، کە ڕەنگە جیاوازی لە ناوەکاندا هەیە؛ بەڵام ئامانج یەکە؛ بۆ سڕینەوەی ئیرادەی ئازادە لە کۆبانی و شاردنەوەی دەنگی بەرخۆدانەکەیەتی کە جیهان پێی سەرسام بوو. هێزەکانى هەسەدە دەشڵین: بەم بۆنەیەوە؛ داوا لە هەموو گەلانی ئازاد و وڵاتان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی دەکەین کە داگیرکاری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی ڕابگرن و ڕێگری لە هەر دەستدرێژییەک بکەن بۆ سەر شاری کۆبانی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێکشکاند. جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە، ئەگەر داگیرکەری تورکیا هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر کۆبانی دەستپێبکات؛ بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرخۆدانێکی بەهێزتر لەو بەرخۆدانە دەکەین کە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەرامبەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشمان ئەنجامدا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش سوورن لە پاراستنی کۆبانی و گەلەکەی لە هەموو ئەو هێرشانەی کە بەرکەوتەی دەبێت، لە هەر لایەکەوە، و دەیکات قوربانیدان و بەنرخترین و بەنرخترین شتەکان بۆ ئەوەی بەرگری لێبکەین و زیانی پێنەگەیەنن . دەقى ڕاگەیەندراوەکەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات ئێمە بە گیانی سەرکەوتنی بەرخۆدانەکەی لە ساڵی ٢٠١٥ بەرگری لە کۆبانی و هەموو ناوچەکانمان دەکەین. بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی ئەمڕۆ ٢٦ی یەک، ١٠ ساڵەی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانی لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش تێدەپەڕێت، بەم بۆنەیەوە، هەموو شەهیدەکانمان لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، و هەموو شەهیدەکانمان یاد دەکەینەوە خۆبەخشەکان لە بەشەکانی کوردستان و لە جیهانەوە بە هەمان شێوە ئەوانەی بەرەو قەڵای بەرخۆدانی کۆبانی ڕۆیشتن و سەرسوڕهێنەرترین جۆرەکانی قارەمانێتی و قوربانیدانیان لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی "داعش" نووسی. گومانی تێدا نییە کە بەرخۆدانی کۆبانی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر نوێنەرایەتی ئەو ئیرادە ئازادە و ئەو ئیرادەیە بۆ سەرکەوتن لە بەرامبەر بەهێزترین هێزی تیرۆریستی جیهاندا دەکرد. لە سەردەمێکدا کە کۆبانی لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدرابوو؛ وە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە مەترسیدارە؛ بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو هەلومەرجە سەختە و نەبوونی ئیمکانات؛ سەرکەوت، و کۆبانی جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە ئیرادە ئەوەیە کە سەرکەوتنی خوڵقاند و بەهێزترین چەکی شەڕە بەسەر هەموو ئەو سەختییانە زاڵ بوو و بۆ هەمووان سەلماند کە ئیرادە بەرخۆدان دروست دەکات، لەگەڵ ئەوانیشدا سەرکەوتنی مێژوویی خۆی بەدەست هێنا. سەرکەوتنی کۆبانی سەرەتای کۆتایی شکستێکی جوگرافیای وێرانکەر بوو بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە بە شکستەکەی لە سەرانسەری جوگرافیای سوریادا تەواو بوو ئەگەر سەرکەوتنی کۆبانی بەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە نەبوایە مەترسییەکی نزیک و بەردەوام بوو بۆ سەر هەموو جیهان تا ئەمڕۆ دەتوانین بە هەموو بوێری و ڕوونییەک بڵێین کە سەرکەوتنەکە لە کۆبانی، سەرکەوتنێکی ناوخۆیی نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنێک بوو بۆ هەموو جیهان، وەک چۆن کۆبانی ڕێگەی خۆشکرد بۆ... جیهان بۆ ڕزگاربوون لە خراپترین ڕێکخراوی تیرۆریستی کە مرۆڤایەتی ناسراوە. ئیرادە و خۆڕاگری شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە کۆبانی ئەو میراتەی پێکهێنا کە هێزەکانمان ئیرادە و پاڵنەری خۆیان لێ وەرگرت بۆ ڕزگارکردنی باقی ناوچەکانی سوریا لە تیرۆریزمی داعش بەرخۆدان و سەرکەوتنیان ئەو بناغەیەی پێکهێنا کە هێزەکانمان پشتیان پێ بەستبوو بۆ هەڵدانی هەڵمەتێک لە دوای هەڵمەتێکی دیکەیان ئازادکردنی باقی ناوچەکانی سوریایە کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە کۆنترۆڵکراون، لەنێویاندا پایتەختەکەی کە گوایە "ڕەقە"یە و کۆتاییەکەی لە "باغۆز"دا بنووسرێت. خۆڕاگری و سەرکەوتنی کۆبانی لەم ڕۆژەدا دە ساڵ لەمەوبەر ڕێگەی بۆ دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات خۆشکرد جگە لەوەش خاڵی وەرچەرخانێکی ستراتیژی و دەستپێکی هاوپەیمانی لەگەڵ زۆرێک لە زلهێز و لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە بەشدارییەکی زۆریان کرد، شانبەشانی هێزەکانمان لە تێکشکاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستی، بەتایبەتی لە سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانیدا، ئەم هەوڵە لەلایەن ئێمە و هەموو گەلەکەمانەوە ڕێز و پێزانینی زۆری لێدەگیرێت. ئەمڕۆ دوای دە ساڵ بەسەر ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانی، لە کاتێکدا ئێمە لەگەڵ هەموو جیهانی ئازاددا ئەم یادە ئازیزە بەرز دەکەینەوە و یادی دەکەینەوە، ئێستا قەڵای بەرخۆدانی کۆبانی بەرەوڕووی هێرشی دڕندانەی بەردەوامی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا دەبێتەوە، کە وەشانێکی دووبارەبووەوەی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە، کە ڕەنگە جیاوازی لە ناوەکاندا هەیە؛ بەڵام ئامانج یەکە؛ بۆ سڕینەوەی ئیرادەی ئازادە لە کۆبانی و شاردنەوەی دەنگی بەرخۆدانەکەیەتی کە جیهان پێی سەرسام بوو. بەم بۆنەیەوە؛ داوا لە هەموو گەلانی ئازاد و وڵاتان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی دەکەین کە داگیرکاری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی ڕابگرن و ڕێگری لە هەر دەستدرێژییەک بکەن بۆ سەر شاری کۆبانی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێکشکاند. بێگومان ئەگەر داگیرکەری تورکیا هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر کۆبانی دەستپێبکات؛ بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرخۆدانێکی بەهێزتر لەو بەرخۆدانە دەکەین کە لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەرامبەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشمان ئەنجامدا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش سوورن لە پاراستنی کۆبانی و گەلەکەی لە هەموو ئەو هێرشانەی کە بەرکەوتەی دەبێت، لە هەر لایەکەوە، و دەیکات قوربانیدان و بەنرخترین و بەنرخترین شتەکان بۆ ئەوەی بەرگری لێبکەین و زیانی پێنەگەیەنن . جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم یادە لە خەباتکاران و گەلەکەمان دەکەین ئەمڕۆ ئێمە ئیرادەتر و ئیرادەدارترین بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ناوچەکانمان، و درێغی ناکەین لە پەرەپێدانی بەرخۆدان لە بەرامبەر هەموو ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی کە بەرکەوتوون، نەخێر گرنگە تێچوونەکەی. فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات
وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕایدەگەیەنێت، هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ یەکشەممە سەردانی عێراق دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ئاسایش و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە. لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا گرژییان تێدا بووە، ئەوەش بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێم و حکومەتی عێراقیش ئەمە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتکەی ناودەبات. بەڵام پەیوەندییەکان باشتر بوون دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەغداد پارتی کرێکارانی کوردستانی بە " ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو " ناساند، دوو وڵاتەکەش ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاست بەرزی ئاسایشی لە نێوانییاندا. بڕیارە هاکان فیدان لەسەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق لەتیف ڕەشید و سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و بەرپرسانی دیکەی عێراقدا کۆدەبێتەوە. ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن وتی ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان لە باکووری سوریا ئەوا ئەوە مەترسیدار دەبێت و خەڵکێکی زیاتر ئاوارە دەبن. سەردانەکەی فیدان بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە تورکیا داوای لە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە سوریا کردووە چەک دابنێن، ئەوەش دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد. یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و ڕۆڵێکی سەرەکی و گەورەیان هەبووە لە شکستهێنان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا. تورکیا دەڵێت یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستانە.
سەرۆک کۆمارى عێراق، ڕایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی لەئەنجامی فەتوای سەید عەلی سیستانیەوە دروست بوون، بەڵام هێزەکانی بەشێکن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێویست ناکات ئەو جۆرە پرسانە بوروژێنین بەو پێیەی ناوخۆیین. لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فرانس 24، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمارى عێراق لەبارەى چەند پرسێکى جیاوازەوە قسەیکردوە. لەبەشێکى ئەو چاوپێکەوتنەدا، سەرۆک کۆمار لەبارەى پرسى چارەسەرکردنى کروپە چەکدارەکانەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، هیچ گرژییەکی نێوخۆییمان نییە، پەرلەمانمان هەیە و زۆربەی پرسە سەرەکییەکانی وڵات لە پەرلەماندا باس دەکرێن. هەروەها وتیشى: حکومەتیشمان هەیە کە نوێنەرایەتی زۆربەی لایەن سیاسیەکان دەکات وسەرۆکایەتی کۆماریشمان هەیە بۆ جێبەجێکردنی دەستوورو پارێزگاریکردنی لەبەر ئەوە زیاتر لەدەرەوە گوێمان لەم کێشانە دەبێت لەوەی لە ناوەوە بیبیستین. لەوەڵامى پرسیارێکدا سەبارەت بەوەى ئایا دەکرێت چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری یان وەزارەتی ناوخۆدا یەکبخرێن، وەک ئەوەی لە فەتوای سەید سیستانیدا هاتوە سەبارەت بەحەشدی شەعبی؟ سەرۆک کۆمارى عێراق دەڵێت: حەشدی شەعبی لەئەنجامی فەتوای سەید عەلی سیستانیەوە دروست بوون، بەڵام هێزەکانی بەشێکن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێویست ناکات ئەو جۆرە پرسانە بوروژێنین بەو پێیەی ناوخۆیین بابەتەکان و حکومەت کۆنترۆڵی دۆخی ئێستا دەکات، و ماوەیەکە هیچ کێشەیەک نییە. لەتیف ڕەشید جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، عێراق دەوڵەتێکی سەربەخۆیە و بڕیارەکان لەدەستی دەوڵەتی عێراقدایە، هیواى ئەوە دەخوازێت سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و بەردەوامن لەسەر ئەو ڕێبازە. وتیشى: پەیوەند ییەکانیشمان باشە لەگەڵ هەموو وڵاتان، و پێشنیارەکان لەوڵاتانی جۆراوجۆرەوە بۆمان دێن، بەڵام بڕیاری عێراق سەربەخۆیە و لەسەر بنەمای سەربەخۆییمانە، بۆ عێراق و هەموو عێراقییەکان و حکومەت و گەل، سەربەخۆیی عێراق لە هەموو شتێک گرنگترە لە ئێستادا و لە داهاتوودا.
بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئازادکردنی کۆبانێ، مەزلوم عەبدی - فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوەى خستوەتەڕوو ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕی دژی تیرۆر لە کاتێکدا هەوڵی بنیاتنانی سوریایەکی سەلامەت و سەقامگیر دەدەین، ئەو ڕێگایەی سەرکەوتن کە لە کۆبانیەوە دەستمان پێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەردەوام دەبین. رۆژى 26ی کانوونی دووەم، دە ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی کۆبانێ لەلایەن پێشمەرگە و شەڕڤانان تێدەپەڕێت، لە 2015دا دوای چەندین مانگ شەڕی سەخت لەو شارەدا، دواجار داعش دەرکرا و شارەکە ئازادکرا. مەزلوم عەبدی - فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەپەیامێکیدا دەڵێت: لە ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانی لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعـ.ـش، ئەم سەرکەوتنە گەورەیەمان لەبیرە کە بە قوربانیدانی قارەمانەکان چ ژن و پیاو بەدەست هات و چرایەکی هیوا بوو بۆ هەموو سوورییەکان. هاوکات ئەوەش دەخاتەڕوو کۆبانی تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژی و هێمای ئازادی و کەرامەت و یەکگرتوویی بوو. مەزڵوم عەبدى لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەى دەڵێت: ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕی دژی تیرۆر لە کاتێکدا هەوڵی بنیاتنانی سوریایەکی سەلامەت و سەقامگیر دەدەین. فەرماندەى هەسەدە وتیشى: ئەو ڕێگایەی سەرکەوتن کە لە کۆبانیەوە دەستمان پێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەردەوام دەبین. تیرۆریستانی "داعـ.ـش" لە رۆژی 15ی ئەیلولی 2014دا هێرشیان كردەسەر كۆبانێو شەڕڤانانی (یەپەگە)و (یەپەژە) بە بەرخۆدانێكی بێ وێنەو لەپێناو پاراستنی شارەكە، بەرەنگاری ئەو تیرۆریستانە بونەوەو پاشان بە بڕیارێكی پەرلەمانی كوردستان، هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بۆ هاوكاری شەڕڤانانو گەلی كورد لە رۆژئاوا، بە چەكی قورسو سوكەوە چونە كۆبانی.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە ئاگاداری بابەتەکەن، بلاویکردووەتەوە حـ.ـەماس لە ماوەی جەنگی غەززەدا 10,000 بۆ 15,000 چەکداری نوێی وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەداوە حـ.ـەماس لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت ڕەنگە هێشتا مەترسی بێت بۆ سەر ئیسڕائیل. ئەمرۆ شەممە، 25ی مانگی یەک سەرچاوەکان ئەوەشیان ڕایانگەیاندووە کە حەماس ژمارەیەکی هاوشێوە لە چەکدارەکانی لە ماوەی جەنگەکەدا کوژراون. حەماس و ئیسڕائیل ڕۆژی یەکشەممەى ڕابردوو ئاگربەستێکییان دەستپێکرد بۆ ڕاگرتنی شەڕە 15 مانگییەکەی ناو غەززە کە بووەتە هۆی وێرانبوونی غەززەو گڕگرتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرچاوەکان وتییان حەماس سەرکەوتووانە توانیویەتی ئەندامانی نوێ بە کرێ بگرێت، زۆرێکییان گەنجن و مەشقییان نەکردووە، بۆ مەبەستی سادەی ئاسایشیی بەکاردەهێندرێن. لە 14 ی مانگی یەکدا وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی ئەمەریکا باوەڕی وایە حەماس هێندەی ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە لە شەڕەکەدا لە دەستیداون چەکداری دیکەی بە کرێ گرتووە. بلینکن وردەکاری زیاتری نەدا، بەڵام ئیسڕائیل دەڵێت نزیکەی 20,000 چەکداری حەماس لە جەنگەکەدا کوژراون. بلینکن وتی: هەر جارێک ئیسڕائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تەواو دەکات و دەکشێتەوە، چەکدارانی حەماس خۆیان ڕێکدەخەنەوەو سەرهەڵدەدەنەوە، چونکە هیچ شتێکی دیکە نیە خۆیانی پێوە سەرقاڵ بکەن. لە مانگی حەوتدا وتەبێژی باڵی سەربازیی حەماس ئەبو عوبەیدە وتی حەماس توانیویەتی هەزاران چەکداری نوێ بە کرێ بگرێت. لە ڕۆژانی ئاگربەستەکەدا، حەماس دەریخست کە زۆر بە قووڵی لە غەززەدا جێگیر بووە، سەرەڕای بەڵێنەکەی ئیسڕائیل بۆ لەناوبردنی حەماس. بەڕێوبەرایەتییەکەی حەماس بەخێرایی هەنگاوی ناوە بۆ سەپاندنەوەی ڕێوشوێنی ئاسایشی و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ چەند بەشێکی ناوچەکە، زۆربەی کەرتی غەززە وێران بووە. لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەوە، بەرپرسانی ئەمەریکایی بە ئاشکرا باسییان لەوە نەکردووە حەماس چەند چەکداری لە دەستداوە، تەنها ئاماژەیان بەوە داوە کە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە و ڕەنگە هەزاران چەکدارییان کوژرابێتن. کاتێک سەبارەت بە لێدوانەکانی بلینکن پرسیاری لێکرا، باڵیۆزی ئیسڕائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانی دانۆن ڕۆژی چوارشەممە دانی بەوەدانا کە حەماس چەکداری بە کرێ گرتووە، بەڵام لە مەترسییەکەی کەم کردەوە.
بەشێک لە دانیشتوانى گوندەکانى سنورى ناحیەى دێرەلووک لە پارێزگاى دهۆک، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن بەهۆى بۆردوومان و لەشکرکێشیەکانى تورکیاوە، ماوەى چوارساڵ زیاترە ئاوارە بوون، بەوهیوایەن ڕۆژێک ڕۆژێک بگەڕێنەوە گوندەکەیان، بەڵام وەکخۆیان دەڵێن دۆخەکە خراپتربووەو هیواى گەڕانەوەیان لاواز بووە. کاتێک بەناو شاری ئامێدى لە سنورى پارێزگای دهۆک لە هەرێمى کوردستان تێدەپەڕیت، جێهێشتنی ڕێگای سەرەکی وەک ئەوە وایە کە بەرەو شوێنێکى نادیار بڕۆیت، ڕەنگە بە تەقەمەنییەک کە لە نزیکەوە چێنراوە یان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومان بکرێت، عەبدوڵا سەلیم بەم قسانە وەسفی کرد ڕێگای گوندەکەیانى کرد لە ناوچەی دێرەلووکەوە لە قەزای ئامێدى لە پارێزگاى دهۆک. عەبدوڵا سەلیم بە کەناڵى حورەى ڕاگەیاندووە، بەهۆى بۆردومانەکەی تورکیاوە زۆرینەی خەڵکی گوندەکە چۆڵیکردوە ئێستا هیچ کەسیش تێیدا نەماووە، هەموو خانووەکان چۆڵن، کێڵگە و باخچەکان چۆڵن، دوای قوتابخانە و بەشێک لە مزگەوت وێران بوو، ئاگریش گەیشتە بەشێک لە ماڵەکان. عەبدوڵا دەڵێت: هێزەکانی تورکیا بنکەی سەربازییان لەسەر بەرزاییەکانی نزیک گوندەکەمان داناوە، لەماوەی ڕابردوودا موشەکێکی زۆر بەسەر گوندەکەماندا کەوتە خوارەوە و زیانی زۆریان بە موڵک و ماڵی خەڵکی گوندەکە گەیاندووە. ئەحمەد سەعدوڵا، ئەنجومەنى گوندی کۆهەرزی، کە دەکەوێتە بناری چیای مەتین کە دەڕوانێتە ناحیەی ئامێدی، دەڵێت، گوندەکەمان ئێستا 170 خانووی تێدایە، نزیکەی هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە، رۆژانە بەر تۆپبارانی تورکیا دەکەوێت، جا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بێت یان تۆپخانە. ئەنجومەنى گوندەکە، باسی لەوەشکرد، زۆربەی خەڵکی گوندەکەیان سەر بە هێزی پێشمەرگەن، بەڵام ئەوان پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن وەک سەرچاوەی داهاتی سەرەکی ئەوان لە بنەڕەتدا کار لە کێڵگەکانیاندا دەکەن، بەڵام کشتوکاڵ بۆتە کارێکى "قەدەغەکراو" بۆیان، چونکە ترسیان لە وەیە کێڵگەکانیان لەناوبچێت، زۆربەیان لە ئەنجامی تۆپبارانە بەردەوامەکان سووتاون. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێشوودا ڕوونیکردبووەوە کە زیاتر لە 250 گوندی سنووری پارێزگای دهۆک "جێهێڵراون و لە دانیشتووانیان بەتاڵ کراون" بەهۆی بەردەوامی شەڕەکانی نێوان هێزەکانی تورکیاو چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
رێباز حەملان بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق سەردانی تیمی تەکنیکی هەرێم و عێراقی کردووە و دەڵێت، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ لیستی موچەی مانگی یەک و رێکخستنی لیستی موچەی خانەنشینان بەپێی یاسای هاوتاکراوی بەرکار دەکەن. لە راگەیەندراوێکدا رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت ئەمڕۆ شەممە تیمەکان لە کارکردن بەردەوام بوون، تا بە زوویی لیستەکە ئامادە بکەن بۆ ئەوەى ئالییەتی کارکردن و خەرجکردنی موچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن. لای خۆیەوە رێباز حەملان، دەستخۆشی و سوپاسی ئاراستەکردوون و باسی لەوەکردووە، تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بگەرێنەوە بەغدا و ئالیەتی کارکردن و خەرجکردنی موچە بۆ ساڵی 2025 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوکات لەلایەکى دیکەوە، بڕیارە لیژنەى تەکنیکى هەردوو وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان و فیدراڵ بڕیارە ئامادەکارییەکان تەواو بکەن و سەرجەم ژمارە و داتاکانى بخەنە بەردەم شاندى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق، كە لە بەغداد کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکەش بە بەشدارى هەردوو وەزیرى دارایى بەڕێوەدەچێت، بڕیارە پرسى مووچە لەمساڵدا یەکلابکرێتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند: داتا و زانیارییەکان لەبارەى بڕى تەرخانکراوى دارایى مووچەى مووچەخۆران، ژمارەى خانەنشینان، لایەنە تەکنیکییەکانى یوپى ئێن و بایۆمەترى لەخۆدەگرن. لیژنە تەکنیکییەکەى هەرێمى کوردستان داوای کردووە، بۆ ساڵى 2025 بڕى تەرخانکراو بۆ مووچە 13 تریلیۆن دینار بێت، چونکە عێراق زیاتر لە 700 ملیار دینار دەبڕێت بۆ مووچەى خانەنشینى فەرمانبەرانى سەربازیى و شارستانى، بە ئامانجى ئەوەى 12 تریلیۆن و 300 ملیار دینار بۆ مووچە بمێنێتەوە. ئەوەش لە كاتێكدایە سێشەممەی رابردوو تیمێكی وەزارەتی دارایی عیراق لە وەزارەتی دارایی هەرێم بوون، بۆ وردبینی لیستی موچە و شایستە داراییەكان و ئامادەكاری پێویست بۆ كۆبوونەوەكەی رۆژی یەكشەممە.