بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردووەتەوە، سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ دەكرێ، بەڵام ئەوانەی بە (هەژماری من) مووچە وەردەگرن، مووچەكانیان پێش دەخرێت سەرچاوەیەک لە تیمی ھەژماری من دەڵێت: سبەی یەکشەممە مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەر دەچێتە سەر ھەژمارەکەیان و دەتوانن وەری بگرن . بۆ مووچەی ئەم مانگە فەرمانبەران دەتوانن لە ٥٥٠ ئامێری پارەڕاکێشان (ئەی تی ئێم) لە ٢٠٠ شوێنی جیاواز لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان مووچەکانیان رابکێشن.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى بەمەرج ئامادەى دانوستانە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى. عەباس عێراقچى، وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی ئامادەن بچنە سەر مێزى گفتوگۆ بۆ دانوستانی بنیادنەرانە. راشیگەیاند ئامادەن بەبێ دواکەوتن دانوستان لەسەر بەرنامەى ئەتۆمیی ئێران بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن. ئاشکراشی کرد خولێکی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدراوە. خولی دووەمی دانوستانەکان یەکلایی بووەتەوە و لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی ئەنجام دەدرێت.
ــ دەبێت چەکەکان بێدەنگ بن لە باکوری سوریادا ــ ئێمەو هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سوریادا. وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەو لێدوانانەی ڕەتکردەوە، كه گوایا وەزیرهكهیان، سەبارەت بە "داماڵینی چەک"ی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنتڕۆڵکراون، دوای ئەوەی لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عەرەبی و نێودەوڵەتییەوە بڵاوکرانەوە. لهكاتى سەردانەکەی ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بۆ سوریا، هەندێک لە میدیاکان بڵاویانكردهوه، گوایا وهزیرى ناوبراو داوایكردوه لە پ.ارتی ک.رێک.ارانی کوردستان و ی.ەک.ینەک.انی پ.اراست.نی گ.ەل و هەروەهاش هێزەکانی سوریای دیموکرات تا چەک دابنێن و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سوریادا بکەن، ئەو میدیایانە بە ناوی وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە ئهوهشیان خستوهته روو "هەرگیز ڕێگە بە تێرۆریزم نادرێت لە سوریادا." ژمارەیەک لە میدیای کوردی و عەرەبیش ئەو هەواڵە هەڵبەستراوەیان بڵاو کردۆتەوە. راگهیهندراوهكه جهخت لهسهر ئهوهدهكاتهوه، فەڕەنسا داوای کۆتاییهاتن دەکات بە شەڕ لە باکوری سوریاو داوا دەکات چارەسەرێكى سیاسی هەبێت کە هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕۆڵیان هەبێت لەو پرۆسەیەدا و ئێمەو هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سوریادا. وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، هاوکاتی سەردانەکەی بۆ سوریا داوا لە فەرمانڕەوایانی نوێی ئەو وڵاتە دەکات بگەنە ڕێککەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی کورددا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا. ژۆن نۆوێل بارۆ دەڵێت "دەبێت چەکەکان بێدەنگ بن لە باکوری سوریاداو دەبێت بگەنە چارەسەرییەکی سیاسیانە لەگەڵ کورددا کە هاوپەیمانی فەڕەنسان و بەتەواوەتیش ئاوێتەی ئەم پرۆسە سیاسییە بێت کە لەمڕۆوە دەستپێدەکات و دەبێت ئاگربەست هەمیشەیی بێت."
ــ لە 19 پارێزگادا ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمبووەتەوە ــ لە سەدا 40ی بەنداوەکانی وڵات ئاویان تێدایە، بهشێكى زۆریان بەتاڵن ــ مانگی یەکەمی زستان ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمتر بووە لە ڕێژەی ئاسایی بهرپرسێكى باڵاى ئێران، هۆشدارى توندیدا و رایگهیاند قەیرانی ئاو و وشکەساڵی لەو وڵاته رودهدات و ڕووبەڕووی بارودۆخێكى سهختى بێ ئاوی دەبێتەوە، بههۆى ئهوهى لهسهرانسهرى وڵاتدا ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمبووەتەوە. ئەحمەد وهزیفى، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی قەیران و وشکە ساڵی ئێران، لهچاوپێكهوتنێكى رۆژنامهوانیدا وتی: لهوەرزی پاییز به کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین بە ڕێژەی لەسەدا ٤٣ کۆتایی هات، مانگی یەکەمی زستانیشدا ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمتر بووە لە ڕێژەی ئاسایی، ئاماژەی بەوە کرد تا ئێستا هیچ پێشبینییەک بۆ ساڵێکی باراناوی لە وڵاتدا تۆمار نەکراوە. لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، ڕێکخراوی کەشناسی ئێران ڕایگەیاند، لە 19 پارێزگادا ڕێژەی بارانبارین زۆر کەمبووەتەوە، گەورەترین کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین بە ڕێژەی 89 لەسەد لە پارێزگای سیستان و بەلووجستان بووە، هەروەها پارێزگای هورمزگان بە کەمبوونەوەی 77 لەسەد لە پلەی دووەمی ئەو پارێزگایانەی کەمترین باران باریوە. ئەو بەرپرسە لە ڕێکخراوی کەشناسی دووپاتی کردەوە کە ئێران ڕەنگە شاهیدی ناهاوسەنگییەکی گهورهبێت لە دابەشکردنی ئاودا، ئەگەر بارانبارین لە ماوەی باقی ساڵدا بهمجۆره بەردەوام بێت لە کەمبوونەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوو هەفتەی داهاتوودا دۆخەکە باشتر نابێت، ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی وڵات لە ئێستادا بەفریان نییە، یان تا ئێستا بەفرێکی بەرچاویان لێ نهباریووه، هەروەها باسی لە دۆخی ڕووبارەکان و سەرچاوە ئاوییەکان کرد، وتی: کەمتر لە سەدا ٤٠ی بەنداوەکانی وڵات ئاویان تێدایە، بهشێكى زۆریان بەتاڵن. لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دەتوانرێت پشت بە شێوازەکانی دیکە ببەسترێت، وەک بارانکردنی دەستکرد یان كێشكردنى هەور، ئهحمهد وهزیفى وتی پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە کە ئایا ئەم شێوازانە کاریگەرن، جەختیشی لەوە کردەوە کە کاریگەریی ئەم شێوازانە بەس نییە بۆ پشتبەستن لەسەریان بە شێوەیەکی بەرفراوان.
ــ وهزیرى دهرهوهى فهرهنسا، سهدو هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەوهى جەزیرەوە باسیكردوه قسهى كرد ــ کاتی ئەوە هاتوە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا چەکەکان بێدەگببن. ــ بەشێک لە میدیای کوردیش کەوتونە هەڵەوە عادل باخهوان نوسهرو چاودێرى سیاسى، رایدهگهیهنێت لهكاتى سهردانهكهى بۆ سوریا، وهزیرى دهرهوهى فهرهنسا، سهدو هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەوهى جەزیرەوە باسیكردوه، قسهى كردو وتی لە سوریادا کورد هاوپەیمانی فەرەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا، دەبێت لە سوریای نوێدا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەر بکرێت. ئهمرۆ ههینى، ژان نۆوێل بارۆ وهزیرى دهرهوهى فهرهنسا، ئوهك یەکەم بهرپرسى باڵاى حكومهتى فهرهنسا، سەردانی سوریاى كرد. عادل باخهوان، لهپهرهى تایبهتى خۆى لهتۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبوك نوسینێكى بڵاوكردوهتهوهو ئاماژه بۆ ئهوهدهكات، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەدو هەشتا پلە بەپێچەوانەی ئەمەی جەزیرەوە قسەی کردوەو بەزمانێکی فەرەنسی پاراو وتی: لە سوریادا کورد هاوپەیمانی فەرەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا، دەبێت لە سوریای نوێدا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەربکرێت. ئهو نوسهره لهبهشێكى دیكهى نوسینهكهیدا بهشێكى دیكهى قسهكانى وهزیرى دهرهوهى قهرنساى گواستوهتهوه، كه وتویهتى: کاتی ئەوە هاتوە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا چەکەکان بێدەگببن و بەسیاسیانە گرفتەکانە چارەسەر بکرێن. عادل باخهوان رهخنهى توند لهكهناڵى جهزیرهى دهگرێت و دهڵێت :بەداخەوە جەزیرە بە هەڵەبوبێت یان بە ئامانج، تەواوی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای تێکداوەو بەشێک لە میدیای کوردیش ڕاستەوخۆ لە جەزیرەیان وەرگرتوەتەوە و بڵاویانکردوەتەو کەوتونەتە هەمان هەڵەوە، بەبێ بەدوادا چون.
ــ تەرمی بهشێك لهو چەكدارانه، کەوتونەته دەستی هێزەکانى ئهنجومهنى سهربازى مهنبهج ــ هێرشەکە بە هاوکاری ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و تانک بووه. ــ پاش شکاندنی هێرشەکانی دوژمن و نوسینەوەی داستانی قارەمانێتی، 11 شهرڤان شەهیدبوون ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج، رایدهگهیهنێت لە دوێنێوە لە باشوورو ڕۆژهەڵاتی شارەکە شەڕڤانان لهشهرێكى سهختدا لهگهڵ داگیرکەراندا، تا ئێستاش توانیویانه ٧٢ داگیركهر لەم شەڕەدا بکوژن و دەیان كهسی دیكهش برینداربوون، و شهرو پێكدادانهكانیش بهردهوامن. لهبهشێكى ڕاگەیاندراوەکەدا، ئهوه رونكراوهتهوه بەرخۆدانی هێزەکانى ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، لهدوێنێوه تا ئهمڕۆ ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان گەیاندوهته ٧٢ داگیرکەرو دەیان داگیرکەریش بریندار بوون. هەروەها تەرمی بهشێك لهو چەكدارانه، کەوتونەته دەستی هێزەکانى ئهنجومهنى سهربازى مهنبهج. راگهیهندراوهكه ئهوهشى ئاشكراكردووه، ئهمرۆ ئۆتۆمبیلێکی چەتەکان تێک شکێندراوهو بڕێک چەک و تەقەمەنی کەوتووهتە دەست هێزەکانى مهنبهج، بەمەش ٧ ئۆتۆمبیل و تانکێک و ٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکە هەڵگر لەلایەن ئهنجومهنهكهوه تێک شکێندراون. ئهنجومهنى سهربازى مهنبهج، لەبەرامبەر هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکاندا شههیدبوونى 11 شهرڤان رادهگهیهنێت، دهڵیت: پاش شکاندنی هێرشەکانی دوژمن و نووسینەوەی داستانی قارەمانێتی، شەهیدبوون. بهپێى راگهیهندراوهكه هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەتەکانی بە بەشداری سەدان ئەندامی حراس ئەل دینی ئۆزبەکی و تورکمانستانی و چیچانی، هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و گوندەکانی بەنداوی تشرین. هێرشەکەی دوێنێ بە هاوکاری ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و تانک و پانزەر بۆ سەر گوندەکانی عەتشانە، سەیدین، خربە تەوێنی، مەحشیە شێخ عوبەید موستەفا، خربە زەمالە و مستاحە و گردی سیرەتەل و گوندی عەلوش لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ئەنجامدرا. لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانەکانمان، هێرشەکە تێک شکێندرا و دەیان چەتە کوژران.
ــ هەرێم دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە ــ حكومهتى هەرێم ماوهى 35 ڕۆژ موچەی مانگی 10 و 11 ی بەبارمتە گرت ــ هەرێم دەیەوێت ئەو 441 ملیارەی دیکەی بۆ بێت بیخاتە بری پڕکرنەوەی موچەی مانگی 10 و 11 سۆران عومهر، ئهندامى پهرلهمانى عێراق، لهسهر لیستى كۆمهڵى دادگهرى، رایدهگهیهنێت، حكومهتى هەرێم ماوهى ٣٥ ڕۆژ موچەی مانگی ١٠ و ١١ ی بەبارمتە گرت و دەیەوێت موچەی مانگی 12 نەدات. ئهو پهرلهمانتاره، لهپهرهى تایبهتى خۆى لهتۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك، نوسینێكى بڵاوكردوهتهوهو تیایدا ئهوهى خستوهتهڕوو، حكومهتى ههرێمى كوردستان، بەبێ هیچ هۆکارێک موچەی مانگی ١٠ یان ١٧ ڕۆژ دواخست و بە ٧ ڕۆژ دابەشیان کرد، موچەی مانگی یانزەشیان ١٨ ڕۆژ دەست بەسەرا گرت و بڕیارە بە ٤ ڕۆژ دابەشی بکەن. بهوتهى ئهو پهرلهمانتاره :لەم ١٧ ڕۆژەدا خەریکی کات کوشتن و سەرقاڵکردنی موچەخۆران بوون بەناڕاست. سۆران عومهر لهبهشێكى دیكهى قسهكانیدا ئهوه دهخاته روو، هەرێم دەیەوێت ئەو ٤٤١ ملیارەی دیکەی بۆ بێت بیخاتە بری پڕکرنەوەی موچەی مانگی ١٠ و ١١ و بڵێت بەغدا موچەی مانگی ١٢ی نەناردوە. لهكۆتایی نوسینهكهیدا پهرلهمانتارهكهى عێراق دهڵێت :هەرێم وا دەستی بەسەر داهاتی نەوت و ناوخۆدا گرتووە وەزارەتی دارایی دەڵێت بەناچاری لەداهاتی ناوخۆ تەواوکاری موچەی مانگی ١٠ یان داوە، وەک ئەوەی داهاتی ناوخۆ ماڵی باوکیان بێت.
ــ هیوادارم سوریا ببێتەوه دەوڵەتێکی بەهێز لەگەڵ گەلەکەی. ــ پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانییەکانمان بۆ فەلەستین بە هەموو شێوازێک ــ ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن و پرسی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئەولەویەتێکی سەرەکی بزانن عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕۆژی هەینی داوای وریایی و وریایی و ئامادەکاری بۆ هەر بارودۆخێکی نائاسایی کرد کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بکات، هاوكات پشتیوانى خۆى بۆ سوریا دهربڕى و هیواى خواست سوریا جارێکی دیکە ببێتەوه دەوڵەتێکی بەهێزو حکومەتێک پێكبێت کە نوێنەرایەتی هەموو نهتهوهكان بكات. ئهمرۆ ههینى، لە ساڵیادی تیرۆرکردنی محەمەد باقر ئەلحەکیم لە پارێزگای نەجەف، عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە وتارێكى پێشکەشی کرد. لهبهشێكى قسهكانیدا حەکیم وتی: ئەمڕۆ شاهیدی گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکەداین، پێویست دەکات وریا بین و ئامادەبین بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو کە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەمان دروست بکات و بنەما و بەها ڕەسەنەکانمان بکاتە ئامانج. هاوكات داواى له هەموو عێراقییەکان و حکومەتی فیدراڵی و ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرکردەسیاسیهكان كرد، ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن و پرسی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئەولەویەتێکی سەرەکی بزانن بۆ ئەوەی ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون بپارێزن. عهممار حهكیم جهختى لهسهر ئهوهكردهوه، خاكى عێراق نابێتە ڕێڕەوێک بۆ هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، وتیشى :بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە عێراق وەک تەماشاکەرو ناچالاک بمێنێتەوە لە بەرامبەر پرسە چارەنووسسازەکانی گەلانی عەرەب و ئیسلامی. سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوای لە گەلی سوریا کرد کە ئاگاداری مەترسییەکانی دەوروبەری بن و سوود لە هەلومەرج و ئەزموونی سیاسی عێراق وەربگرن، لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز کە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتهو نهوهكان بکات. ناوبراو وتیشى: هیوادارم سوریا ببێتەوه دەوڵەتێکی بەهێز لەگەڵ گەلەکەی، سوریا، شارستانیەت و مێژوو، دەبێت ئازادو سەربەرزو شەرەفمەندانە بمێنێتەوە، دەرگاکانی عێراق کراوە بن بەڕووی گەلی برای سوریادا، کە مێژوو و چارەنووسی هاوبەشمان لەگەڵیاندا هەیە. ئەلحەکیم داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هاوکاری سوریا و گەلەکەی بکەن بۆ سەرهەڵدانەوە و دۆزینەوەی بەرنامەیەکی ڕاستەقینە کە پاڵپشتی پرۆسەی بنیاتنانەوە و یەکگرتوویی نیشتمانی بکات، دوور لە عەقڵیەتی ڕق و کینەو توندڕەوی و ستەمکاری و دوورخستنەوە. لهبهشێكى دیكهى وتارهكهیدا حهكیم، پشتیوانى گهلى فهلهستینى كرد، وتى :پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانییەکانمان بۆ فەلەستین بە هەموو شێوازێک، پرسی فەلەستین لە ویژدانی عێراقییەکاندا دەمێنێتەوە.
ــ پارێزەران و كهسوكاری ع,ەب.دو.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، بهمەبەستی بینینی بریگرتەکەیان داواکارییان بەرزکردەوە. ــ شاندی دەم پارتی رۆژی 28-12-2024 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی كرد. ــ شاندەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئ.ۆج,ەلا.ن,ەوە وتیان تەندروستیی زۆر باشەو ورەی بەرز بووه. پارێزەرانی ع,ەب.دو.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ارت.یی ک.رێک.اران.ی ک.ورد.ستان (پ.ەک.ەک.ە)، لهگهڵ كهسوكارهكهى بە مەبەستی سەردانیکردنی ئیمراڵی و بینینی بریگرتەکەیان داواکارییان بەرزکردەوە. ههریهكه له عومەر خەیری کۆنارو حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، محەمەد ئ.ۆج.ه.لا.ن برای ئ.ۆج.هلا.ن و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، به مهبهستی سازکردنی دیداری نوێ و سهردانیكردنی گرتووخانهی سزا قورسهكانی دوورگهی ئیمراڵی، داواكاریهكی نوێیان پێشكهشی داواكاری گشتیی كۆماری له بورسا كرد. پارێزەرانی ئۆجەلان، نەورۆز ئویسال و ڕێزان ساریجا دوای 8 ساڵ لە دووی نیسان، 22ی نیسان، دووی حوزەیران، 18ی حوزەیران و دوایین جاریش لە حەوتی ئابی ئەمساڵ(2019) چاویان بە ئۆجەلان کەوتبوو. لە حەوتی ئابی ساڵی 2019وە رێگە بە پارێزەرەکانی ئ.ۆج.ەلان ن.ەدراوە بچنە ئیمراڵی و چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت. له 18ى شوباتى 1999، ع.هبدوڵا ئ.ۆج.هلان رێبهرى پ.ا.رت.ى ک.رێک.اران.ى ک.وردستان لهلایهن فرۆکهیهکى ههواڵگرى که میتى تورکیا سهرپهرشتى دهکرد دهستگیر کراوهو تا ئێستا لهلایهن حکومهتى تورکیاوه زیندانى کراوه له زیندانى ئیمراڵى. شاندی دەم پارتی رۆژی 28-12-2024 سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیی کردو لەگەڵ ع.ەبد.و.ڵڵا ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ەک.ەک.ە دیداری کرد. شاندەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتبوو لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، راگەیێندراوێکی لەسەر زاری ئ.ۆج.ەلا.ن، رێبەری زیندانیکراوی پ.ەک.ەک.ە پهیامێكیان بڵاوكردهوه. بهُپێى ناوهرۆكى ئهو پهیامهى شاندەکە خستیانهروو، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهاتەکانی تورکیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا، ئ.ۆج.ەلا.ن پێشنیازی چارەسەریی ئەرێنیی پێشکێشکردوه. ههروهها شاندەکە لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئ.ۆج,ەلا.ن,ەوە ئهوهیان خستهروو، تەندروستیی زۆر باشەو ورەی بەرز بووه. بڕیارە شاندەکەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، چهند رۆژى داهاتوو جارێکی دیکە سەردانی ئیمراڵی بکەن و پەیامێك بگهیهننهوه ئ.ۆج.ەلا.ن.
ــ بهنگین رێكانى، وهزیرى ئاوهندانكردنهوه لهسهر لیستى پارتى تێدایه. ــ تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری تەواویان کۆکردوەتەوە بۆ ئەم لێپرسینەوەیە. ــ یاداشتێکیش دراوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی لێپرسینهوهكه. ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە خولی نوێی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە نۆ وەزیری حکومەتەکەی سودانی بکرێت و یەکێک لەو وەزیرانەش بەنگین ڕێکانیە لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان. ئەنجومەنی نوێنەران بە پشتبەستن بە مادەی 58ی دەستووری عێراق بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بۆ ماوەی یاسادانان چووەتە پشوەوە تا نۆی ئەم مانگە لەپشوودا دەبن دواتر کۆبونەوەکان دەستپێدەکاتەوە. هادی سەلامى ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق (سهربهخۆو دانیشتوى پارێزگاى نهجهف)، وتی: ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی و واژۆی پێویست کۆکراوەتەوە، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەو وەزیرانە بکرێت، یاداشتێکیش دراوەتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تیمێک بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری تەواویان کۆکردوەتەوە بۆ ئەم لێپرسینەوەیە. ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ناوی بەشێک لە وەزیرەکانی ئاشکراکرد کە بڕیارە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، لەوانە پابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، وەزیری بازرگانی سائیر داود، زیاد عەلی وەزیری کارەبا، هەیام یاسر وەزیری پەیوەندییەکان، ڕەزاق سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، هەروەها هەردوو سەرۆکی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و دەستەی وەبەرهێنان. ئەنجوومەنی نوێنەران لە نۆی مانگی یەکەوە دەست بە خولی نوێی یاسادانان دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئامادەکارییە چڕەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو یاسایە گرنگانەی کەڵەکەبوو کە گرنگن، دیارترین ئەو یاسایانە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسایەتییە ، لێبوردنی گشتی، خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥.
هاوڵاتی - سەدان چەكداری ئۆزبەگی و توركستان و چیچان، بە پشتیوانی توركیا هێرشیان بۆسەر گوندەكانی باشورو ڕۆژهەڵاتی مەنبج دەستپێكرد. - بەڵام هێزەكانمان بەرپەرچیان دایەوە دەیان کەسیان کوشتوە و بریندارکردووه. - شەڕڤانانان بەرخۆدانێکی گەورەیان لە دژی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوان نیشاندا. ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، رایدەگەیەنێت سەدان چەكداری ڕێكخراوی "حوراس دین" لە ڕەگەزنامەی ئۆزبەگی و توركستان و چیچان، بە پشتیوانی توركیا وگروپە چەكدارەكان هێرشیان بۆسەر گوندەكانی باشورو ڕۆژهەڵاتی مەنبج دەستپێكرد، كە دەكەونە دەوروبەری بەنداوی تشرین، بەڵام هێزەكانمان بەرپەرچیان دایەوە دەیان کەسیان کوشتوە و بریندارکردووه. بەپێى ناوەرۆکى راگەیەندراوەکەى ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە پاڵپشتی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورکیا و هەروەها تانک و زرێپۆشە مۆدێرنەکان، گروپە بەکرێگیراوەکان هێرشی گەورەیان کردووەتەسەر گوندەکانی (ئەلئەتشانە، ئەلسەعیدین، خربەت توێنی، مەحشییەت شێخ عوبێد ئەلمستەفا، خربەت زەمالە، ئەلمستەها، سەعیدین، تل سیریتەل و گوندی عەلوش) لە باشوورو ڕۆژهەڵاتی شاری منبج، کە شەڕڤانانان توانیویانە هەموو هێرشەکان پووچەڵ بکەنەو ەو دەیان بەکرێگیراو بکوژن. هەسەدە لەبەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەیاندا ئەوەیان خستوەتە ڕوو، شەڕڤانانان بەرخۆدانێکی گەورەیان لە دژی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوان نیشاندا، لە کاتێکی دیکەدا دیمەنەکانی ئەو تێکهەڵچوونە و لەناوبردنی ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن بڵاودەکەنەوە.
هاوڵاتی - لە دەروازەی وەلیدی نێودەوڵەتیەوە كاروانێكی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتە سووریا. -كاروانەكە پێكهاتوە لە 50 بارهەڵگر. - لە ماوەی 3 هەفتەدا 7 كاروان كە پێكهاتون لە 300 بارهەڵگر لە عێراقەوە داخڵی سووریا بوون. كاروانێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە 50 بارهەڵگر پێكهاتوە لە سنورەكانی عێراقەوە له هەرێمی كوردستانەوە هاتوه بەرەو حەسەكە و دێرەزوور. كەناڵی العربیة ئاشكرای كرد لە دەروازەی وەلیدی نێودەوڵەتیەوە كاروانێكی نوێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستانى عێراقەوە هاتووه و گەیشتووەتە سووریا. وتیشی: كاروانەكە پێكهاتوە لە 50 بارهەڵگر و ڕۆشتوونە بۆ حەسەكە و دێرەزوور. ڕونیشیكردەوە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەدەوە لە ماوەی 3 هەفتەدا 7 كاروان كە پێكهاتون لە 300 بارهەڵگر لە عێراقەوە داخڵی سووریا بوون.
هاوڵاتی -وەك نوێنەرانى خەڵک زۆر نیگەرانین لە کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی دراو لەسەر کاڵاکانی ترو کاریگەرییەکەی لەسەر هەڵاوسان. - داواش دەکەین حکومەت بە تایبەتی چارەسەری ئەم بابەتە بکات. - ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە لاوازبوونی دراوی نیشتمانی لە سەرەتای ئیدارەی ئێوەدا لە هەموو حکومەتەکانی دوای شۆڕش گەورەتر بووە. بەهۆى دابەزینى بەهاى تمەن لەبەرانبەر دۆلار، ١٠٠ ئەندام پەرلەمانى ئێران، هۆشدارى توند دەدەنە سەرۆککۆمارو داوادەکەن بە خێرایی هەنگاو بنێت بۆ ڕاگرتنی سیاسەتی دراوی بیانی و یاسای دژە سپیکردنەوەی پارە بخاتە بوراى جێبەجێکردنەوە. بەهرۆز موحبى، ئەندامى لیژنەى بودجەو ژمێریاریی پەرلەمانى ئێران، یەکێک لەو ١٠٠ پەرلەمانتارەى ئاماژە بۆ ئەوەدەکات سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەم دواییەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و دابەزینى زیاترى تمەن، نامەیەکی توندو ئاگادارکردنەوەیان داوەتە مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. لەبەشێکى نامەکەیاندا دەڵێن : نوێنەرانى خەڵک زۆر نیگەرانین لە کاریگەری بەرزبوونەوەی نرخی دراو لەسەر کاڵاکانی ترو کاریگەرییەکەی لەسەر هەڵاوسان، داواش دەکەین حکومەت بە تایبەتی چارەسەری ئەم بابەتە بکات. بەهرۆز موحبى، ئەوەش روندەکاتەوە کە سیاسەتەکانی ئەم دواییەی بانکی ناوەندی و وەزارەتی کاروباری ئابووری کاریگەری زۆر تێکدەرانەی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک هەبووە، بە جۆرێک بەهای دراوی نیشتمانی (تمەن) نزیکەی لەسەدا ٤٠ دابەزیوە لەماوەى چوار مانگدا. وتیشى: ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە لاوازبوونی دراوی نیشتمانی لە سەرەتای ئیدارەی ئێوەدا لە هەموو حکومەتەکانی دوای شۆڕش گەورەتر بووە، هەرکاتێک بەهای دراوی نیشتمانی دابەزێت و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بەرزبێتەوە، لێکەوتەی وێرانکەری لەسەر بژێوی خەڵک و کەرتی بەرهەمهێنانی ئابووری دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری و گەندەڵی.
هاوڵاتی - لە نزیک کەناراوەکانی تونس لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەران ژێرئاو کەوت. - تیمەکانیان توانیوویانە زۆربەی کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکە رزگار بکەن. - لە ئەنجامی رووداوەکە 27 کۆچبەر خنکاون و لەنێویاندا ژن و منداڵی تێدایە. تیمی فریاگوزاری تونس رایگەیاند، لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی ئەو وڵاتە، 27 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 83ـی دیکەش رزگار کران. ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی بەرگریی شارستانی تونس رایگەیاند لە نزیک کەناراوەکانی تونس لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەران ژێرئاو کەوت و تیمەکانیان توانیوویانە زۆربەی کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکە رزگار بکەن. ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی رووداوەکە 27 کۆچبەر خنکاون و لەنێویاندا ژن و منداڵی تێدایە. تیمە فریاگوزارییەکان رایانگەیاندووە، رووداوەکە لەنزیک کەناراوەکانی زنیجیرە دوورگەکانی قرقنە لە رۆژئاوای توونس روویداوە و کۆچبەرەکان ویستوویانە لەرێگەی ئەو بەلەمەوە و بە قاچاخ خۆیان بگەیێننە ئەورووپا. لە 20ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، لانیکەم 20 کۆچبەری ئەفریقی لەنزیک کەناراوەکانی شاری سەفاقس لەباشووری رۆژئاوای تونس، گیانیان لەدەستدا دوای ئەوەی بەلەمەکەیان تێکشکا و ژێرئاو کەوت. بەگوێرەی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی کۆچبەران لە تونس، لەسەرەتایی ساڵی رابردووەوە، نزیکەی 700 کۆچبەر لەنزیک کەناراوەکانی تونس خنکاون یان بێسەروشوێن بوون.
هاوڵاتی - کۆبوونەوەکە 50 خولەکی خایاند و شاندی دەم پارتی روونکردنەوەیەکی کورتی بە راگەیاندن دا. - کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو و لە کۆبوونەوەکەدا زانیارییان سەبارەت بە دیدارەکەی ئیمراڵی بە سەرۆکی پەرلەمان داوە. - دوای هەموو ئەو سەردانانە وەکو شاند لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا روونکردنەوە دەدەین. شاندی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایانگەیاند، كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا باش و هیوا بەخش بوو. هەریەک لە پەروین بوڵدان، سرری سورەییان ئۆندەر و ئەحمەد تورک وەکو شاندی دەم پارتی بۆ دیدارەکانی تایبەت بە پرسی کورد ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە 50 خولەکی خایاند و شاندی دەم پارتی روونکردنەوەیەکی کورتی بە راگەیاندن دا. سرری سورەییا ئۆندەر وتی: کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو و لە کۆبوونەوەکەدا زانیارییان سەبارەت بە دیدارەکەی ئیمراڵی بە سەرۆکی پەرلەمان داوە و گوێیان لە پێشنیازەکانی سەرۆکی پەرلەمان گرتووە. دەشڵێت: هەڵسەنگاندنێکی گشتیمان بۆ بابەتەکان کرد، دواتر لەگەڵ بەڕێز باخچەلی بەردەوام دەبین، لەوانەیە رۆژی دووشەممە لەگەڵ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، ئاکپارتی، بە گشتی لەگەڵ تەواوی نوێنەرەکانی پەرلەمان کۆدەبینەوە و بۆ ئەم مەبەستە کاتەکان دیاری دەکرێن، دوای هەموو ئەو سەردانانە وەکو شاند لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا روونکردنەوە دەدەین. بەگوێرەی پلانەکانی دەم پارتی، دوای کۆبوونەوەکان، شاندەکەی دەم پارتی دووبارە سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سازدەکات.
