سەفین دزەیی: راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ وەرگرتنی ملیارێکو 500 ملیۆن دۆلار لە تورکیا زەرەری پێنج ملیار دۆلاری لە خۆی و هەرێم داوە.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان، لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم، رایگەیاند، "تورکیا لایەنگری ئەوەیە دوبارە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەبکرێتەوە، هەرێمی کوردستانیش بێگومان زۆر پەرۆشە، بەرپرسانی بەغدا بە فەرمی باس لەوە دەکەن کە ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.
و دەشڵێت،" بەڵام تا ئێستا هەنگاوی پراکتیکی نەنراوە و پێویست بو کە هەرسێ لا (هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە) لە یەکتر نزیکببنەوە و ئەو کۆبونەوانەی کە کران بەمەبەستی ئەوەبون بۆ ئەوەی ئاستەنگەکان نەمێنن، و بتوانین دوبارە نەوتی هەرێم هەناردە بکرێت."
بەوتەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە 25ـی ئادارەوە تاوەکو ئێستا و لە ئەنجامی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای نیوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، "نزیکەی پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانی دارایی بەر عێراق گەیشتووە.هاوکات " دەشڵێت:" لەرووی ماتماتیکەوە، لۆژیک نییە، بۆ وەرگرتنی ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە تورکیا، پێنج ملیار دۆلار زیان بەخۆت بگەیێنیت".
ئەوەشی خستەڕوو، کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانیان لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و نەناردنی شایستە داراییەکان لەلایەن بەغداوە ئاگادار کردوەنەتەوە، "چونکە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان بەلاوە گرنگە، داوامان لێ کردون هاوکاری هەردولا بن (هەولێر و بەغدا)، بەتایبەتی ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر هەردولا هەیە".
پەیوەست بە کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕوی ئاسمانی تورکیا، سەفین دزەیی دەڵێت، "دو فڕۆکەخانەی سەرەکیمان لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە هاوڵاتییان لێی سودمەندن و زۆریش جێگەی نیگەرانیمانە کە خەڵکی سلێمانی و ئەو ناوچەیە بە گشتی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی سودمەندنەبن، هەوڵدەدرێت ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت، تورکیا نیگەرانی خۆی و هۆکاری خۆی هەیە، هیوادارین ئەو هۆکار و نیگەرانییە نەمێنن، بۆ ئەوەی دوبارە ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەکەدا بکرێتەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتییان".
سهفین دزهیی ئاشكراشیكرد كه سبهینێ چوارشهممه 30ی ئابی 2023، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه و دهرئهنجامی گفتوگۆكانی لهگهڵ بهغدا و ههنگاوهكانی داهاتووی حكومهت تاووتوێ دهكرێن.

