تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی لە ١٤ ناوچەی شرناخ ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
توركیا بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی لە ١٤ ناوچەی شاری شرناخی باكووری كوردستان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی قایمقامێتی شرناخ بڵاو كراوەتەوە، قەدەغەی هاتووچۆی لە ١٤ ناوچەی شاری شرناخی باكووری كوردستان دەستپێدەكات، بەشێك لەو ناوچانەش كە قەدەغەی هاتووچۆیان تێدا دەسەپێنرێت، بریتین لە ناوچەكانی شارۆچكەی (جەزیر، سلوبی، قەلبان، باسا و ئەیلك)ـی سەر بە شاری شرناخ لە باكووری كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت، كە لە ٢٩ی تەمموز دەستپێدەكات تا ١٢ی ئەیلوول، بیانووی ئەم قەدەغەی هاتووچۆیە دۆخی ئەمنییە.

بابهتی پهیوهندیدار
