وهزیری دارایی: چەندین هەوڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ چارەسەری کێشەکانی ههرێم و بهغدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، ئاوات شێخ جەناب گوتوویەتی، هەرێمی کوردستان لەگەڵ چارەسەری کێشەکانە بەگوێرەی دەستوور، بەڵام عێراق پابەندی رێکەوتنەکان نەبووە.
بهپێی راگهیهندراوی كۆبونهوهكه، ئهمڕۆ سێشەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی پارتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.
دەربارەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا، وهك له راگهیهندراوهكهدا هاتوو: ئاوات جەناب نوری ڕونیکردەوە سیاسەتی کابینەی نۆیەم سفرکردنەوەی کێشەکان بووە لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستور لەو چوارچێوەیەشدا چەندین ڕێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجامداوە، بەلام دواتر بەهۆی پابەند نەبونی حکومەتی عێراقەوە ڕێکەوتنەکان جێبەجێ نەکراون.
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر یاسای بودجەی عێراق وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەشێکی زۆر لە کێشەکانی چارەسەر بکات.
ئاوات شێخ جەناب باسی لەوەش کردووە، چەندین هەوڵی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا هەن و داوای لە شاندی پەرلەمانی کەنەداش کردووە لەو بارەیەوە رۆڵیان هەبێت.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتوه كه "شاندی پەرلەمانی کەنەدا خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕایانگەیاند دەیانەوێت هاوکار بن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی بازرگانی و هاریکاری ئابوری لەنێوان کەنەداو هەرێمی کوردستان، هیواشیان خواست کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بەزوترین کات چارەسەر بکرێت. "
لە کۆتایی مانگی ئابداین و تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەممووزیان وەرنەگرتووە، ئەوە لە کاتێکدایە مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی ئابیشیان وەرگرتووە.

