کۆمیسیۆن: کاتژمێر ٦ی ئێوارە سندووقەکانی دەنگدان دادەخرێت و کاتەکەی درێژناکرێتەوە

11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى ڕۆژنامەوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، ماوەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان درێژ ناکرێتەوە و لەکاتی دیاریکراوی خۆی کە کاتژمێر٦ی ئێوارەیە کۆتای دێت و سندووقەکان دادەخرێن.
دەشڵێت، چونکە ئامێرەکانى دەنگدان کاتژمێر ٦ دەوەستن، لە هەر دۆخێکیشدا بێت ماوەکە درێژناکرێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە دەنگدانى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ٧ی بەیانى دەنگدان دەستپێدەکات و کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتایی دێت، کە دەکاتە ١١ کاتژمێر.

بابهتی پهیوهندیدار
