دوو شاندی هەرێم بۆ مووچە لە بەغدادن

5 كاتژمێر لەمەوپێش



دوو شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدادن، یەکێکیان بۆ مووچەی مانگی شەش، ئەوی دیکەشیان شاندێکی تەکنیکییە و بۆ مووچەی مانگی حەوت لەوێیە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بە وەزارەتی دارایی عێراقیان گوتووە، تا ئەو کاتەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێنەکاتەوە 120ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی شەش نانێرن بۆ بەغداد، لە کاتێکدا عێراق داوایکردووە تاوەکو پێش رۆژی سێشەمە، پارەکە رەوانەکە بکەن.

بە گوتەی سەرچاوەکە، کەمێک پێش ئێستا دوو شاندە باڵاکە گەیشتوونەتە بەغداد، یەکێکیان شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە، بۆ پرسی داهات و مووچەی مانگی حەوت لە بەغدادن، لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دانوستانەکانیان دەکەن.

شاندەکەی دیکەی هەرێمی کوردستان باڵاترە، لە چەند بەرپرسێکی ئەنجومەنی وەزیران و چەند راوێژکارێکی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی پێکهاتوون.

شاندە باڵاکە تاوەکو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغداد دەمێنێتەوە، چونکە راپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ کۆبوونەوەکە تەواوکراون، تا ئەگەر بەغداد پێویستی بە زانیاری لەبارەی هەرێمەوە هەبێت، شاندەکە لەوێ وەڵامیان بداتەوە، هەموو هەوڵێکیش بدرێت بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە پرسی مووچەی مانگی شەش یەکلابکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار