رۆژنامەی مەدا: هەرێم و بەغداد هیچ متمانەیەکیان بەیەک نییە 

8 كاتژمێر لەمەوپێش



رۆژنامەی مەدا دەڵێت، هەرچەندە شاندى دانوستانکاری هونەریی هەرێم و بەغداد هەفتانە چەند کۆبوونەوەیەک دەکەن و جاروباریش باس لەوە دەکەن گەشتوونەتە چارەسەر، بەڵام دواجار کێشەیەکى دیکە دێننە پێشەوە و هەرچییان کردووە سفری دەکەنەوە.

رۆژنامەکە نوسیویەتى نزیکەی 80 رۆژ تێپەڕی کردووە، هێشتا فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە چاوەڕوانى مووچەى مانگی حوزەیراندان و مووچەخۆران بوونەتە قوربانى ململانێکانى نێوان هەرێم و بەغداد.

کێشە پێویستى بە رێککەوتنێکى سیاسییە و دەبێت سیاسییەکانى کوردستان لەگەڵ بەرپرسە سیاسییەکانى عێراقدا رێکبکەون.

ئەمە لەکاتێکدایە 76 رۆژژە مووچەی مانگی شەش و 46 رۆژە مووچەی مانگی حەوت دواکەوتووە. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 53  رۆژە لیستی مووچەی مانگی شەش و 14 رۆژە لیستی مووچەی مانگی حەوتی ناردووە.

دوێنێ شەممە سەرچاوەیەک بە زوومی راگەیاند،  ئەم هەفتەیە شاندێکى تەکنیکى وەزارەتى دارایى بۆ مووچەى مانگى حەوت دەچێتە بەغداد، گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەى ناردنى داهاتى ناوخۆ دەکەن بۆ 60 بۆ 70 ملیار دینار.

سەرچاوەکە دەشڵێت، وەزارەتى دارایی عێراق داوایکردووە تاوەکو دووشەممە 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆیان بۆ بنێرین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار