نەوەی نوێ: دەمانەوێت خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری رێکبخەین

4 كاتژمێر لەمەوپێش



فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ دەڵێن، "داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەکەین خۆپیشاندانی سەرتاسەری رابگەیەنین".

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٥، فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتیان، تا رۆژی شەممە چاوەڕوانی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتین، بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی دواکەوتنی مووچە.

وتیشیان،" ئەگەر لایەنەکانی دەرەوەی ئەو دوو حزبە وەڵامیان نەدایەوە، ئێمە وەک نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین".

ئاماژەیان بەوەشکرد، حکومەتی ماوەبەسەرچوو باکی نیە بە خراپی دۆخی خەڵک و مووچەخۆران، ئێمەش داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەکەین پێکەوە پشتیوانی مووچەخۆران بین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار