ڕۆژنامەیەکەی ئەمەریکایی بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆکی وڵاتەکەی بەمەبەستی فشارخستنە سەر سەرۆکی ڕووسیا، ژمارەیەک سزای نوێی ئابووری بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنێت.  سێشەممە 27ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ "The Wall Street Journal"ـی ئه‌مه‌ریكایی بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بیر لەوە دەکاتەوە ئەم هەفتەیە سزای نوێی ئابووری بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت. هەروەها ئاماژەشی داوە، هۆی ئەو سزایانە بۆ ئەوەیە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بەردەوامە لە دواخستنی ئاگربەست و هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا. ئەو ڕۆژنامە ئەمەریکاییە لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئەو سزایانە وەکوو فشارن بۆ سەر پوتن بۆئەوەی پەلە لە دانوستانەکانی ئاشتی بکات، باسی لەوەش کردووە، سزاکان سنووردارکردنی بانکەکانی ڕووسیا ناگرێتەوە. بە گوێرەی ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە ئەگەری بەرەوپێش نەچوونی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، ئەوە ترەمپ بیر لە کشانەوە لە پرۆسەکە دەکاتەوە. پێشتر، دۆنالد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیال" بڵاوی کرد بووە "هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا هەبووە، بەڵام دیارە تووشی شتێک بووە، بە تەواوی شێت بووە." ئاماژەی بەوەش کردووە، هەمیشە گوتوومە پوتن, هەموو ئۆکرانیای دەوێت ، نەک تەنیا بەشێکی و ڕەنگە ئەوە ڕاست دەربچێت، بەڵام ئەگەر بیکات، ئەوە دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕووسیا. دوێنێ دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو،  ڕووسیا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا بە 900 درۆن هێرشی کردووتە سەر وڵاتەکە، گوتیشی: لە هێرشەکەدا مووشەکی بالیستیک و کروزیش بەکارهێنراون. ڕۆژی یەکشەممە، 25-05-2025، ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستی لە زاری ری داشکین، فەرماندەی فیرقەی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا لە هەرێمی کۆرسک، بڵاوی کردبووەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بۆ بەسەرکردنەوەی هەرێمی کۆرسک بە هێلیکۆپتەرە تایبەتەکەی کە ڕێگەدا بووە بۆ هەرێمەکە، بەڵام لە ئاسمانی ناوچەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی فراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بووەتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئۆکرانیا بە 46 درۆن هێرشیان کردووەتە سەر هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ڕووسیا، بەڵام سیستەمی بەرگریی توانیویەتی درۆنەکان تێکبشکێنێت و ڤلادیمێر پوتن لە مەترسیی ڕزگار بکەن.

  بڵاوبونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەرۆکی فەڕەنسا و خانمی یەکەمی وڵاتەکە، کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتوەتەوە و کۆشکی ئیلیزێ-ـش دەڵێت: ماکرۆن و هاوژینەکەی تەنها دەمەقاڵێیان بوە. دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی ئیمانیۆڵ ماکرۆن-ـی سەرۆکی فەڕەنسا بڵاوبوەوە کە لەناو فڕکەکەیدا لەلایەن هاوژینەکەیەوە توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت، هەرچەندە سەرەتا نوسینگەکەی ماکرۆن رەتیکردەوە ڤیدیۆکە راستەقینە بێت، بەڵام کۆشکی ئیلیزێ رونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە بڵاوکردەوە. ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی ئیلیزێ-ـی بڵاوکردوەتەوە،"سەرۆک ماکرۆن و هاوژینەکەی لەساتەدا هەوڵیانداوە بە گاڵتەکردن لەگەڵ یەکتری فشار لەسەر خۆیان کەمبکەنەوە". هەروەها، کەسێکی نزیک لە سەرۆککۆماری فەرەنسا وتویەتی: " ئەوەی رویداوە شتێکی ئەوتۆ نەبووە، بەڵکو "دەمەقاڵێ"یەکی بێ توندوتیژی بوە".  هاوکات، بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی روسیای بەوە تۆمەتبار کردوە کە بابەتەکەیان گەورە کردوە. روداوەکە بەم شێوەیە بو: لە فڕۆکەخانەی هانۆی، دەرگای فڕۆکەکە کرایەوە و ماکرۆن لەبەر دەرگاکە وەستا و چاوەڕێی چوونەدەرەوەی کرد، بەڵام لەکاتەدا بریجیتی هاوژینی، پاڵێکی بە روخساری ماکرۆنەوە نا. ماکرۆن، سەیری کامێراکانی کرد و دەستی راستی بۆ سڵاوکردن بەرزکردەوە و رویکردەوە بریجیتی هاوسەری. لەکاتی هاتنەخوارەوەش لە قادرمەکانی فڕۆکەکە ماکرۆن هەوڵی دا دەستی هاوژینەکەی بگرێت، بەڵام بریجیت دەستی دور خستەوە.

  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، ڤلادمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا بە شێت ناودەبات، هۆشداریشیدا لەوەی هەر هەوڵێک بدات بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئۆکرانیا، ئەوا دەبێتە هۆی روخانی روسیا. ترەمپ، لە پۆستێکیدا لە سەكۆی "تروس شۆشیال" رایگەیاندووە، هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا هەبووە، بەڵام تووشی شتێك بوو، هەر بە تەواوی شێت بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە وتوومە ئەو هەموو ئۆکرانیای دەوێت نەک تەنها بەشێکی، رەنگە ئەوە راست دەربچێت، بەڵام ئەگەر بیکات ئەوە دەبێتە هۆی روخانی روسیا. پێشتریش ترەمپ رەخنەی توندی لە هاوتا روسیەکەی گرت و ناڕەزایی خۆی دەربڕی، دوای هێرشێکی گەورەی روسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆکرانیا، کە بووە هۆی کوژرانی ١٣ کەس. لەگەڵ ئەوەی ترەمپ هەمیشە سەرسامی خۆی بە پوتین دەربڕیوە، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا بێزاری خۆی دەربڕیوە لە هەڵوێستی مۆسکۆ، لە میانی دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ کیێڤ، كە گەیشتووەتە بنبەست. ئەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ ترەمپ بەر لەوەی بچێتە ناو فرۆكەكەی، لە فڕۆکەخانەی مۆریستاون لە ویلایەتی نیوجرسی، بە رۆژنامەنوسانی وت: بێزارم لەوەی کە پوتین دەیکات، ئەو خەڵکێکی زۆر دەکوژێت، نازانم تووشی چی بووە. وتیشی: ماوەیەکی زۆرە دەیناسم، هەمیشە لەگەڵیدا رێککەوتوم، بەڵام موشەک ئاڕاستەی شارەکان دەکات و خەڵک دەکوژێت، منیش بەهیچ شێوەیەک ئەوەم پێخۆش نییە.

  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەڵێت، گەڕی پێنجەمى دانوستانی ئەتۆمیی نێوان واشنتن و تاران زۆر باش بووە. ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە فڕۆکەخانەى مۆریس تاون لە ویلایەتى نیوجێرسی لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا ئەم قسەیەی درکاند. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی هەبووە، ئاماژەی بەوەشدا کە دەکرێت لە ماوەی "یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا" ڕاگەیاندنێک بڵاوبکرێتەوە. ناوبراو بە شێوەیەکی بەرچاو گەشبینتر بوو لە ناوبژیوانی عومانی بۆ دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، کە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوو وڵات لە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ڕۆمادا پێشکەوتنی "بەشەکی بەڵام بێ ئەنجام"یان بەدەستهێناوە. رۆژی هەینى لە رۆمای پایتەختى ئیتاڵیا و لەناو باڵیۆزخانەى عومان، گەڕی پێنجەمی دانوستانە ئەتۆمییەکەى نێوان واشنتن و تاران بەڕێوەچوو. پێشتر تارانیش رایگەیاندبوو، ئەوان دەستبەرداریی پیتاندنى یۆرانیۆم نابن، یەکێک لە مەرج و داواکارییەکانی ئەمریکاش، راگرتنى پیتاندنەکەى تارانە. ئیسماعیل به‌قائی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ باره‌ی واده‌ و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ده‌نگۆن و تاوه‌كوو ئێستا بڕیاری فه‌رمی له‌م باره‌وه‌ نه‌دراوه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ی دراوه‌ته‌ پاڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان بۆ واده‌ و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، دووره‌ له‌ ڕاستی و هه‌ڵبه‌ستراوه‌. چه‌ند پلاتفۆرمێك به‌ زمانی فارسی بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

  وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، تاوه‌كوو ئێستا واده‌ و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دیاریی نه‌كراوه‌. یه‌كشه‌ممه‌، 25ـی ئایاری 2025، ئیسماعیل به‌قائی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ باره‌ی واده‌ و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، ته‌نیا ده‌نگۆن و تاوه‌كوو ئێستا بڕیاری فه‌رمی له‌م باره‌وه‌ نه‌دراوه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ی دراوه‌ته‌ پاڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان بۆ واده‌ و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، دووره‌ له‌ ڕاستی و هه‌ڵبه‌ستراوه‌. چه‌ند پلاتفۆرمێك به‌ زمانی فارسی بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هەینی، 23ـی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانی بڵاوی کردەوە، گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لە ڕۆما، لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران کۆتایی هات. هەروەها ڕاشیگەیاندبوو، چاوەڕوان دەکرێت دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەردەوام بێت و عوممانیش ڕۆژ و شوێنی گەڕی داهاتوو دیاری دەکات. عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەکە ئاماژەی دا،  گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا ئاڵۆزە و کاتی زیاتری پێویستە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەش کردبوو، بەهۆی پێشکەشکردنی پێشنیازەکانی عوممان، پێشکەوتنی باش لە دانوستانەکان هەبوو. گوتیشی: عومان بیرۆکەی جیاوازی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر خاڵە ناکۆکەکان نێوانی ئێران و ئەمەریکا. ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکی شاندی ئەمەریکا، بەر لە کۆتاییهاتن دانوستانەکەی جێ هێشت. لای خۆیەوە بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان ئاماژەی دا، لە دانوستانەکانی گەڕی پێنجەمی نێوان ئەمەریکا و ئێران کەمێک پێشکەوتن هەبووە، بەڵام یەکلاکەرەوە نەبوو.

  لە کاتی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کۆرسک، ئۆکرانیا بە دەیان درۆن هێرشی کردە سەر هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ڕووسیا. ئەمڕۆ یەکشەممە، 25-05-2025، ئاژانسی ڕیا نۆڤۆستی لە زاری ری داشکین، فەرماندەی فیرقەی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا لە هەرێمی کۆرسک، بڵاوی کردووەتەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بۆ بەسەرکردنەوەی هەرێمی کۆرسک بە هێلیکۆپتەرە تایبەتەکەی کە ڕێگەدا بووە بۆ هەرێمەکە، بەڵام لە ئاسمانی ناوچەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی فراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بووەتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئۆکرانیا بە 46 درۆن هێرشیان کردووەتە سەر هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ڕووسیا، بەڵام سیستەمی بەرگریی توانیویەتی درۆنەکان تێکبشکێنێت و ڤلادیمێر پوتن لە مەترسیی ڕزگار بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 24-05-2025، ڕووسیا یەکێک لە گەورەترین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکیی بالیستیکی کردە سەر کییێڤ و لە ئەنجامدا لانی کەم 14 کەس بریندار بوون. بە گوێرەی زانیاریی هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا، لە هێرشەکەدا، سوپای ڕووسیا، زیاتر لە 14 مووشەکی بالیستیکی و 250 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن)ـی دوورمەودا بۆ سەر کیێڤ بەکار هێناوە.  لە لایەکی دیکەوە سوپای ڕووسیا ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە، 20-05-2025، سوپای ئۆکرانیا بە زیاتر لە 788 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی و توانیویانە زیاتر لە 776 فڕۆکە تێک بشکێنن.  ئەم هێرشانە لە کاتێکدان، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرپرسانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنانی یەکجارەکی جەنگ بەردەوامن. 

  ڕۆژى هەینى ڕابردوو گەڕێکی دیکەی دانوستانە ئەتۆمییەکە جارێکی دیکە بێئەنجام کۆتاییهات، وەزیری دەرەوەی عومان بە پێشکەتوو ناویبرد، بەڵام گوتی، یەکلاکەرەوەش نەبووە. ئیسرائیل گومانی لە سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە، ئامادەکاریی هێرش بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران دەکات و ئەوە دوایین راپۆرتی پێگەی هەواڵی ئاکسیۆسی ئەمریکییە. بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیش بۆ رۆیتەرز، تاوەکو هاوینی ئەمساڵ رێککەوتن لەنێوان تاران و واشنتن لە رووی تەکنیکییەوە مومکین نابێت، بەڵام بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسەکەی گوتووە، ئەگەر ئەمریکییەکان واز لە داواکاریی سفرکردنەوەی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنن، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەگەنە رێککەوتن. حسێن شەریعەتمەداری، نوێنەری خامنەیی لە رۆژنامەی کەیهان، ئامانجی ئەمریکای لە دانوستانەکان بۆ دروستکردنی فیتنەوە و ئاژاوە لە وڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە. بەگوێرەی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە یەک دوو کۆبوونەوەى داهاتوودا ئەگەر بەمشێوەیە گفتوگۆکان باشبن، ئەوا بەرەوپێشچوونێک دەبێت لە گفتوگۆکان. بەگوێرەی میدیای ئێرانی لە گفتوگۆکانی خولی پێنجەم، پرسی پیتاندی یۆرانیۆم و هەڵگرتنی سزاکانی سەر تاران تەوەرەی سەرەکی بوون. لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا داوای سفر لە سەدی پیتاندنی یۆرانیۆم لە تاران دەکات، لە تازەترین هەنگاویدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چوار فەرمانی جێبەجێکاریی وڵاتەکەی واژۆکرد، بە ئامانجى نوێکردنەوەی وزەی ئەتۆمی لەبواری سڤیل لە وڵاتەکەی و چوارهێندەکردنی بەرهەمهێنانی ئەو وزەیە لە 25 ساڵی داهاتوودا. سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیداوە دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمیی نوێ لە وڵاتەکەی خێراتر بکات و گوتی، دەبێت ماوەی دروستکردنی هەر وێستگەیەکی ئەتۆمی زیاتر لە 18 مانگ نەخایەنێت. هەرچەندە تاوەکو ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی خولی شەشەم دانوستانەکان تاوەکو ئێستا دیار نییە، بەڵام سێ خولی پێشتری دانوستانەکان لە مەسقەتى پایتەختى عومان بووە و دوو خولیش لە رۆما بەڕێوەچوون، سەرجەم خولەکانى دانوستانیش بەنێوەندگیریی عومان بوون.

  چوار گەنجی کورد لە بەریتانیا بەهۆی پاڵپشتی لە داعش و بڵاوکردنەوەی دیمەنی سەربڕین و توندوتیژی،  سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. سێ لەو کەسانە خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوەکانی(تێ. میم ،  را.سین ، عەین.ئەلف) لەگەڵ کەسێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (میم.حا). ئەمانە بەهۆی پڕوپاگه‌نده‌ بۆ داعش لە گرووپێکی واتسئەپ دەستگیرکران کە دیمەنی سووتاندنی خەلکی و سەربڕینیان بڵاوکردووە. بە گوێرەی راپۆرتی دادگا، دادوەری دۆسیەکە رەخنەی توندی لە یەکێک لەم تۆمەتبارانە گرتووە، لەبەرئەوەی ژیانێکی رۆژئاوایی ژیاوە، کەچی دژی بنەماکانی کۆمەڵگەی رۆژائاوایی جوڵاوەتەوە، بیری توندڕەوی هەڵگرتووە، کەچی سه‌ردانی یانه‌ شه‌وانه‌کانی کردووە و هاوڕێی هاوڕەگەزخواز و لەشفرۆشی هەبووە، لەگەڵئەوەشدا به‌ نهێنی، ڤیدیۆی سه‌ربڕین و سووتاندنی سه‌ربازانی بڵاوده‌کرده‌وه‌ و په‌یامی پشتگیری لە داعشی بۆ ئه‌ندامانی گرووپێک‌ ناردووە. ئه‌م گرووپه‌ ساڵی 2022 دامه‌زراوە و دوای ساڵێک گرووپه‌که‌ ئاشکرابووە کاتێک تۆمەتبار(عەین.حا) له‌ فڕۆکه‌خانه‌ ده‌ستگیرکراوە. ئامەن کاتێک ڤیدیۆی سوتانیان بۆ یەکتری ناردووە، لەگەڵێدا نووسیویانە “برژاندنی تیایە، بەتامە.” تۆمەتبارە رۆژهەڵاتییەکە لەبەردەم دادوەر گوتویەتی، ساڵی 2015 هاتوومەتە بەریتانیا بەهۆی ئەوەی مەلا شوان چەکداری ناسراوی داعش، قورئانی فێرکردووم و ناتوانم بگەڕێمەوە کوردستان و ژیانم لە مەترسیدایە. دادوەرەکە پێی دەڵێت: تۆ کەسێکی دووڕووی بەهۆی ئەوەی بە کلتوری رۆژئاوایی دەژیت بەڵام دەتەوێت ئەو کەلتوورە لەناو ببەیت. ئێستا هه‌ر چوار گەنجە کوردەکە لە نێوان چوار بۆ 12 ساڵ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوە.

  لە وەڵامی بۆردومانەکەی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە کە "هێرشە بەرفراوانەکەی ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی بۆ سەر پایتەخت لە شەوێکدا بەڵگەی زیاترە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕێککەوتنی ئاگربەست دروست دەکات". ڕۆژی شەممە لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام نووسیویەتی، شەوێکی سەخت بوو بۆ هەموو ئۆکرانیا. ناوبراو زیادی کرد: لەگەڵ هەر هێرشێکی لەو جۆرە، جیهان باوەڕ بەوەدەهێنن کە مۆسکۆ هۆکاری درێژکردنەوەی شەڕەکەیە. هەروەها داوای سەپاندنی سزای نێودەوڵەتی زیاتری بەسەر ڕووسیادا کرد و وتی، "تەنیا مۆسکۆ ناچار دەبێت بە ئاگربەست ڕازی بێت ئەگەر سزای زیاتر بەسەر کەرتە سەرەکییەکانی ئابووری ڕووسیادا بسەپێندرێت". ئەمەش دوای ئەوە هات کە هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا پێشتر ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەوێکدا شەش مووشەک و ٢٤٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ڕووسیایان خستۆتە خوارەوە و بە تایبەتی کیێڤی پایتەختیان کردۆتە ئامانج. رۆژی هەینی 23-05-2025 وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە: "270 سەربازی رووسی و 120 هاووڵاتی سڤیل کە خەڵکی هەرێمی کورسک بوون و لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە دەستبەسەرکرابوون، گەڕێندرانەوە. لە بەرامبەردا 270 زیندانیی جەنگیی ئۆکراینی و 120 سڤیل رادەستی ئۆکرانیا کرانەوە."   ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "قۆناخی یەکەمی ئاڵوگۆڕی (1000 بە 1000) بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ 390 کەس بوون؛ پێشبینی دەکەین رۆژانی شەممە و یەکشەممە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بەردەوام بێت."   ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیەڵ رایگەیاند: "ئاڵوگۆڕێکی گەورەی دیل هەر ئێستا تەواو بوو."   ترەمپ بێ ئەوەی وردەکاری لەبارەی ئاڵوگۆڕەکە ئاشکرا بکات، گوتی: "پیرۆزبایی لە هەردوولا دەکەم لەسەر ئەم دانوستاندنە. ئایا ئەمە دەبێتە هۆی شتێکی گەورەتر؟"   راگەیێندراوەکەی ترەمپ دوای ئەوە هات، مۆسکۆ و کیێڤ لە گفتوگۆکانی ئیستەنبووڵ لە سەرەتای ئەم مانگە رێککەوتن لەسەر ئەوەی هەریەکەیان هەزار دیلی یەکدی ئازاد بکەن.   هەردوولا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە چەندین جار دیلیان ئاڵوگۆڕ کردووە و تەنیا لەم مانگەدا هەریەکەیان 205 دیلی یەکدیان ئازاد کردووە.   ئەم هەفتەیەش کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملن) رایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ باسیان لە گۆڕینەوەی دیلەکان کردووە.    شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا هەینیی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی نزیکەی سێ ساڵدا دانوستاندنی راستەوخۆیان لە ئیستەنبووڵ کرد، بەڵام گفتوگۆکان بەبێ هیچ پابەندبوونێک بە ئاگربەست کۆتاییان هات.

كۆشكی سپی رایگەیاند دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ئەرێنیی بووە و ترەمپ پێی وایە ئەو دانوستانانە لەسەر رێڕەوی خۆی و هەنگاوی باشیان بڕیوە.. كارۆلین لێڤێت، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكان گەشبینە بەو دانوستانانە و پێی وایە پێنج خولی دانوستان لەگەڵ ئێران هەنگاوی باشی بڕیوە و رێككەوتن لەگەڵ تاران دەتوانێت ئەنجامی باشی لێبكەوێتەوە. لێدوانی وتەبێژی كۆشكی سپی لە كاتێكدا دانوستانەكانی خولی پێنجەمی نێوان ئەمریكا و ئێران رۆژی رابردوو لە رۆما بە نێوەندگیریی وەزیری دەرەوەی عوممان زیاتر لە سێ سەعاتی خایاند  و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی رایگەیاند، پیشەییترین قۆناغی دانوستانەكان بوەە و داواكاری وبنەماكانی ئێرانیان بەڕوونی خستووەتەروو. عراقچی وتیشی بەهۆی دەستپێشخەرییەكانی عوممانەوە پێدەچێت دانوستانەكان بەرەوپێشچوونی باش بەخۆیانەوە ببینن، بەڵام كێشە و گرفتەكان لەوە ئاڵۆزترن بە چەند كۆبوونەوەیەك بگەنە ئەنجام.

  وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ بەهێزی و خۆڕاگری هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە و، بە پایەی سەرەکی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق ناوی بردوە. رۆژی هەینی، 23ـی ئایار مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن دی سی پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.    بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 24ـی ئایاری 2025، تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە گوتی: "وەزیر روبیۆ و سەرۆکوەزیران بارزانی گفتوگۆیان لەبارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی زیاتری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.  هەروەها دەشڵێت وەزیر [روبیۆ] ستایشی سەرۆکوەزیرانی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە یارمەتیی عێراق دەدات بەرەو سەربەخۆیی وزە هەنگاو بنێت."    تامی برووس دەشڵێت، مارکۆ روبیۆ و مەسرور بارزانی "باسیان لە خواستی هاوبەشیان کرد سەبارەت بە پاراستنی مافەکانی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان لە عێراق و سووریا. وەزیر  [روبیۆ] پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی دووپات کردەوە بۆ هەرێمی کوردستانێکی عێراقی بەهێز و خۆڕاگر وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی ئەو پەیوەندییەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ عێراق هەیەتی." وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، مارکۆ روبیۆ ستایشی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکان و پاڵپشتی خۆیشی بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز دووپات کردووەتەوە.

  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مارکۆ ڕوبیۆ ئەمریکا کۆبوویەوە، مەسرور بارزانى دەڵێت کۆبونەوەیەکى زۆرباش بەسود بوو. دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، دڵخۆشین کە ئەمریکا پشتیوانییەکی زۆرمان دەکات و داوام لە مارکۆ ڕۆبیۆ کردووە سەردانی کوردستان بکات. مەسرور بارزانی راگەیاند: "کردنەوەی کۆنسووڵخانەی نوێی ئەمریکا و هاتنی زیاتری بەرپرسانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێ." هاوکات وتیشی: "ئومێدەوارم لێدوانی بەرپرسانی عێراق لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق بیری لێ بکرێتەوە." هەینی 23ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە باڵەخانەی وەزارەتەکە (هاری ئێس تروومان) لە واشنتن کۆبوووە. مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمیی لە ئەمەریکایە، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە هەبووە، هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشی لەگەڵ ڕوبیۆ، چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ کرن.

  کەمێک لەمەوبەر لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی عومان، کۆتایی هات سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران. بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان دەڵێت: "کۆبوونەوەکە هەندێک پێشکەوتنی تێدابوو، بەڵام یەکلاییکەرەوە نەبوو. ئەو پرسانەی ماون لە رۆژانی داهاتوودا روون دەبنەوە." دەشڵێت، "هەندێک پێشکەوتن هەبوو." وەزیری دەرەوەی عومان ئەوەشى خستەڕوو هیوادارین چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بن، لەم گەڕەى دانوستانی ئەمریکا و ئێران هەندێک پێشکەوتن هەیە. عەباس عێراقچى، وەزیری دەرەوەی ئێران لەدواى کۆبوونەوەکەیان وتى: ئێستا تێگەیشتنی باشتر هەیە لەنێوان ئێمە و ئەمریکا، هەردوولا رێککەوتین دانوستانەکان بەردەوام بن. هاوکات ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند پیێش تەواوبوونى دانوستانەکان  سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئەمریکی، ستیڤ ویتکۆف، بەهۆی خشتەی گەشتەکانەوە دانوستانەکانی بەجێهێشت، و وەزیرى دەرەوەى ئێران دواى کۆبونەوەکە  سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی لەسەر چەند پرسێک. ئەم دانوستانەی ئەمڕۆ کە پاشنیوەڕۆ بەڕێوچوو لەسەر بەرزترین ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکەیە لە ساڵی 2015ـەوە کە تێیدا رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران واژۆکرا و دواتر لە ساڵی 2018 ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ لێی کشایەوە. لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لەو رێککەوتنە بەردەوام ترەمپ هەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر ئێران دەدات و ئێستاش هەوڵ بۆ دانوستان لەسەر رێککەوتنی نوێ لەگەڵ تاران دەدات هەتا بتوانێت سزاکانی لەسەر لابەرێت. عێراقچی پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ رۆما لە پۆستێکدا لە ئێکس جەختی لەسەر دژایەتی تاران بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم کردەوە و گوتی، ئەمڕۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین گەڕی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا لە رۆما دەبێت و دۆزینەوەی رێگەی گەیشتنیش بە رێککەوتن کارێکی ئاڵۆز نییە، بەڵام لەبارەی پیتاندن یۆرانیۆم لە ئاستی سفردا، رێککەوتنیان نییە و کاتی بڕیاردان گەیشتووە.

  ترەمپ لەڕیگەی وەزیری دەرەوەی عێراقەوە نامەیەكی ئاڕاستەی تاران كردوە كە تیایدا مۆڵەتی دو هەفتەی بۆ گروپە چەكدارە ئێرانییەكان دیاریكردوە كە لەو ماوەدا عێراق بەجێبهێڵن. كەناڵی سۆمەییە نیوز لەسەر زاری سەرچاوەیەكی باڵای عێراقییەوە بڵاویكردەوە؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەڕێگەی فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پەیامێكی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئێران كردوە كە تیایدا داوایكردوە لە ماوەیدو هەفتەدا سەرجەم گروپە چەكدارە ئێرانییەكان عێراق بەجێبهێڵن. سەرچاوەكە رونیكردوەتەوە؛ پەیامەکەی واشنتۆن ئەوەشی خستوەتەڕو، بەمەبەستی پشكنین پێویستە هەفتەكانی داهاتودا تاران دەرگای (31) دامەزراوە ئیتۆمییەكان و شوێنی سەربازی بەڕوی پشكنەرە ئەمەریكی و نێودەوڵەتییەكاندا بكاتەوە. راشیگەیاندوە: لە پەیامەکەیدا، سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری دراوە لە ماوەكانی داهاتودا لەسەر بنەمای گرتنە بەری ئەو رێكارانە لەلایەن ئێرانەوە هەوڵكشانی گرژییەكان دیاری دەكرێت، بۆیە پێویستە بە خێرایی داواكارییەكانی جێبەجێبكەن. سەرچاوەكانی كەناڵی سۆمەرییە نیوز ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، هۆكاری مەرجە توندەكانی واشنتۆن بۆ تاران،. بەهۆی بەرزبونەوەی تۆنی دەنگی بەرپرسانی ئێرانەوەیە كەلەم دواییانەدا، رەتیانكردوەتەوە گفتوگۆ لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم بكەن. ڕاشیگەیاندوە: لەكاتی سەردانەكەی تۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامەكەی ترەمپی پێشكەش بە بەرپرسانی تاران كردوە.

  ئەمڕۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی عومان، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران بەڕێوەدەچێت و ناکۆکیی سەرەکیش لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆمە. ئەم دانوستانەی ئەمڕۆ بەڕێودەچێت، لەسەر بەرزترین ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکەیە لە ساڵی 2015ـەوە کە تێیدا رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران واژۆکرا و دواتر لە ساڵی 2018 ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ لێی کشایەوە. لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لەو رێککەوتنە بەردەوام ترەمپ هەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر ئێران دەدات و ئێستاش هەوڵ بۆ دانوستان لەسەر رێککەوتنی نوێ لەگەڵ تاران دەدات هەتا بتوانێت سزاکانی لەسەر لابەرێت. عێراقچی پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ رۆما لە پۆستێکدا لە ئێکس جەختی لەسەر دژایەتی تاران بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم کردەوە و گوتی، ئەمڕۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین گەڕی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا لە رۆما دەبێت و دۆزینەوەی رێگەی گەیشتنیش بە رێککەوتن کارێکی ئاڵۆز نییە، بەڵام لەبارەی پیتاندن یۆرانیۆم لە ئاستی سفردا، رێککەوتنیان نییە و کاتی بڕیاردان گەیشتووە. ئەم لێدوانە ئاماژەیەکی روونە بۆ هەڵوێستی دژبەری ئێران لە دانوستانەکاندا و ئاستی جیاوازییەکان لەگەڵ ئەمریکا نیشاندەدات کە بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن پیتاندنی یۆرانیۆم قبوڵناکەن.