دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کە ئەمڕۆ لە ئیماراتە لەچوارچێوەی سەردانەکەی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیماراتە، ڕایگەیاند: ئیمارات بڕیاریداوە 1.4 ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکا بکات. ئەمڕۆ هەینی، 16ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئیمارات ڕایگەیاندووە، وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات، گوتیشی: واشنتن و ئەبوزەبی ڕێککەوتوون لەسەر کردنەوەی ڕێڕەوێک کە ڕێگە بە ئیمارات بدات، کەرەستەی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بکڕێت. دۆناڵد گوتی: ئیمارات و قەتەر و سعوودیە بۆ ئێمە گرنگن، بەتایبەتیش لەسەر ئاستی پەیوەندیی کەسیی. لەبارەی پەیوەندییەکانیش لەگەڵ چین و بەریتانیا، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی بازرگانیی زۆر باش لەگەڵ بەریتانیا و چین. دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد، بە بەهای 12-14 ترلیۆن دۆلار، کە هەندێکیان پێشتر ڕاگەیەندراون و هەندێکی دیکەش بەم نزیکانە ڕادەگەیەنرێن، ڕێککەوتن بۆ وەبەرهێنان لە ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون، ڕاشتگەیاند: 150 وڵات ئامادەن لەبارەی باجە گومرگییەکان لەگەڵ ئەمەریکا  ڕێکبکەون. سەرۆکی ئەمەریکا تیشکی خستە سەر ئەوەی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیمارات لەبەرزترین ئاستدایە و ئەو پەیوەندییانەش ئەنجامی زۆر باشی دەبێت. چوارشەممەی ڕابردوو 14ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، ژمارەیەک ڕێککەوتنی بازرگانی و سەربازییان ئیمزا کرد. لەم بارەیەوە، سەرۆکی ئەمەریکا، گوتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ قەتەر لە ئاستێکی زۆر باشدان، کاری زۆرمان هەیە پێکەوە بیکەین و ئەمەریکا هەمیشە یارمەتییان دەدات. ئاماژەی بەوەشکرد، هێڵی ئاسمانیی قەتەری، بە بەهای 200 ملیار دۆلار، 160 فڕۆکەی جۆری بۆینگ لە ئەمەریکا دەکڕێت. سێشەممەی ڕابردوو 13ـی ئایاری 2025، کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، واشنتن و ڕیاز گەورەترین ڕێککەوتنی سەربازییان لە مێژژودا ئیمزا کرد بۆ کڕینی چەک کە بەهاکەی 142 ملیار دۆلارە، کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند: کۆمپانیایەکی سعوودیە بە بەهای 20 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بواری ژیریی دەستکرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات.

بەپێی سەرچاوەیەکی تورکیا، یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکی و ئۆکراینی و تورکەکان ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ دەستیپێکردووە، بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. خولێکی نوێی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە ئامادەنەبوونی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکى ڕوسیا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی پێشوو دواخرا. سەرچاوەکانى وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕایانگەیاند، لەچوارچێوەى هەوڵە دیپلۆماسیەکان  بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕى ئۆکرانیا، بەرپرسانى باڵاى تورکیا ڕۆژی هەینی لەدوو کۆبوونەوەى سێ قۆڵی له ئیستەنبوڵ به شداری دەکات.  ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیدارێک لەنێوان بەرپرسانی تورکیا، ئەمریکی و ئۆکرانیا ئەنجام دەدرێت، دواتر گفتوگۆ لەنێوان شاندەکانی تورکیا، ڕوسیا و ئۆکرانیا ئەنجامدەدرێت. شاندەکەی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر مەدینسکی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ئۆکرانیاش بە نوێنەرایەتی ڕوستەم ئومێرۆڤ وەزیری بەرگری وڵاتەکەیە. هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا لە نێویاندا مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئامادەن. گفتوگۆکان لەسەر گەیشتن بە ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە دەبێت. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت پرسە مرۆییەکان لەسەر مێزی دانوستان ئامادەبن و گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت. سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە، ئێوارەی پێنجشەممە ڕایانگەیاند، یەکەم دیداری ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی سێ ساڵدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تورکیا بەڕێوەدەچێت. لە ئیستانبوڵ گەڕێكی دانوستانی راستەوخۆی نێوان روسیاو ئۆكرانیا دەستیپیكرد، ئەمەش دوای سێ ساڵ دابڕان. ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند لە توركیا چاوی بە ڤیلادیمیر پۆتینی سەرۆكی روسیا دەكەوێت، بەڵام دەركەوت پۆتین نایەوێت ئەو ببینێت.   زیلینسكی نائامادەیی وەفدی باڵای روسیای لە كۆبوونەوەكانی ئەنكەرەدا بە "سوكایەتی" ناوبردو رەخنەی لە ئامادەنەبوونی سەرۆكی روسیا گرت و وتی:" پۆتین نەهاتووە بۆ ئەنكەرە، ئێمەش ناتوانین بەردەوام لەسەرانسەری جیهان بەدوای ئەودا رابكەین" سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەكرد، سەرۆكی روسیا پاشەكشێی كردووە لە دیداری راستەوخۆی نێوانیان، بۆیە پێناچێت مۆسكۆ جددی بێت دانوستانی ئاشتیی و گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسیی، بەڵام سەرباری ئەوەش، ئەو وەفدی ئۆكرانیای رەوانەی ئیستانبوڵ كردووە بۆ دانوستان. 

  گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا لەگەڵ نوێنەرانی ئێران بەڕێوەدەچێت، بەڵام دانوستانێک لەگەڵ تاران لە ئارادا نابێت، بەڵکو تەنیا کۆبوونەوەیەک سازدەکرێت کە تەوەری سەرەکییەکەی لەسەر پرسی ئەتۆمیی ئێرانە. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساش پشتڕاستیکردەوە، کە گفتوگۆکانی سێ وڵاتی ئەورووپی و ئێران لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەدەچێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ قەیرانی ئەتۆمیی ئێران لە بارودۆخێکدا کە کات کەمە. پێشتر چوار خولی کۆبوونەوە لەنێوان جێگرانی وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەرانی سیاسیی وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا بەڕێوەچووە، کە بە گوتەی دیپلۆماتکارانی ئەورووپی، بێ ئەنجام بووە. بەرلین، پاریس و لەندەن هەڕەشەیان کردووە لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی پرسی ئەتۆمیی ئێران، گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران چالاک دەکەن.

  مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی هاوتا سورییەکەی تاوتوێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و دیمەشقی کرد، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سوریای ڕاگەیاند. بە وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕوبیۆ کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ سەردانی شاری ئەنتاڵیای تورکیا دەکات، لەگەڵ شەیبانی وتووێژی کردووە. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیا بەشدارییان لە کۆبوونەوە داخراوەکەدا کردووە، لەنێویاندا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا. لە سەردانەکەیدا بۆ ڕیاز ڕۆژی سێشەممە، ترەمپ ڕایگەیاند، ئەو سزایانە هەڵدەگرێت کە لە سەردەمی بەشار ئەسەدەوە بەسەر دیمەشقدا سەپێنراون، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەیەوێت "دەرفەتێک" بۆ گەشەسەندنی سوریا بڕەخسێنێت. هەروەها لە ڕیاز، ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەراع، سەرۆکی سوریا کۆبووەوە.کۆشکی سپی ڕۆژی چوارشەممە پشتڕاستی کردەوە کە ترەمپ لە میانی دیدارەکەیاندا کۆمەڵێک داواکاری پێشکەش بە شەرع کرد. فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سووریا دەکەن. وەزیری دەرەوە دەڵێت، بڕیارەکە "خاڵی وەچەرخان دەبێت بۆ سووریا."   رۆژی سێشەممە 13ی ئایاری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە سعودیە باسی لە سیاسەتی ئیدارەکەی بەرامبەر سووریا کرد و رایگەیاند، بڕیاری داوە سەرجەم سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، "تاوەکو دەرفەتێکیان پێ بدات بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی پرشنگدار."   دوای ئەو بڕیارە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سوپاسی ترەمپی کرد و بڕیارەکەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە ناوبرد. هاوکات ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازیی لەو هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکا کرد و رایگەیاند، "ئەو بڕیارە خاڵی وەچەرخان دەبێت بۆ سووریەکان، تاوەکو بتوانن بەرەو پێشەوە بڕۆن و هەنگاوی کردەیی بنێن لە بونیاتنانەوەی سووریا، دوای چەندین ساڵ لە جەنگ و وێرانکاری."   هەفتەی رابردوو، لەکاتی سەردانەکەی بۆ پاریس و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆقۆناخی راگوزەر رایگەیاند، هیچ رەوایەتییەک بۆ بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سووریا نییە.

  بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە غەززە "بۆ فرۆشتن نییە"، ئەمەش وەک وەڵامێک بوو لەسەر لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە تێیدا خواستی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ "گرتنەوەی" کەرتی و گۆڕینی بۆ "ناوچەی ئازادی". دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا پێشتر رایگەیاند کە دەیەوێت غەزە بکات بە 'ناوچەیەکی ئازاد' و لەژێر دەستی حەماس دەریبێنێت. باسم نەعیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: غەززە بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکەکانی فەلەستین، نەک موڵکێک بۆ فرۆشتن لە بازاڕی کراوەدا. هاوکات باسم نەعیم جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگەدان بە هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە "کەمترین" مەرجە بۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل کە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە گەمارۆی توندی بەسەر کەرتی غەززەدا سەپاندووە. ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی حەماس دەڵێت، کەمترین شت بۆ کەشێکی لەبار و بنیاتنەر بۆ دانوستاندن، پابەندکردنی حکومەتەکەی (بنیامین) سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە بۆ کردنەوەی دەروازەکان و ڕێگەدان بە هاتنە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان و خۆراک و پزیشکییەکان. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە دیسانەوە پێشنیاری کۆنترۆڵکردنی غەززەی لەلایەن ئەمریکاوە کردەوە و بیرۆکەی "ناوچەی ئازاد" و دووبارە گەشەپێدانی ئەو ناوچە جەنگاوەرەی خستەڕوو. ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی مێزی دەوری بازرگانیدا لە دۆحە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر وتی: ئەگەر پێویست بکات، پێموایە شانازی دەکەم کە ئەمریکا خاوەنی کەرتی غەززە بێت و دەستی بەسەردا بگرێت و بیکاتە ناوچەیەکی ئازاد.  ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، "وێنەی ئاسمانی بینیوە کە نزیکەی هیچ بینایەک بەپێوە نەماوە وەک ئەوە نییە هەوڵی ڕزگارکردنی هیچ شتێک بدەیت. هیچ بینایەک نییە. خەڵک لەناو داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا دەژین، ئەمەش قبوڵ ناکرێت". لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەمەوێت غەززە وەک ناوچەیەکی ئازاد ببینم، ئەگەر پێویست بکات، پێموایە شانازی دەکەم ئەگەر ئەمریکا خاوەندارێتی بکات و بیکاتە ناوچەیەکی ئازاد، با شتی باش هەبێت. ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، دەیەوێت غەززە بکاتە "ریڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست". هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، با هەندێک شتی باش ڕووبدەن، با خەڵک بگەڕێنینەوە ماڵەوە لەو شوێنەی کە سەلامەت بن، دەبێت مامەڵە لەگەڵ حەماسدا بکەین.

  ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند، "ئامادەیە" بۆ ئەنجامدانی "گفتوگۆی ڕاستەوخۆ" لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییەکەی، نیگەرانى و داخى ئەوەشى  دەربڕی کە ڕووسیا دانوستانەکان بە "جددی" وەرناگرێت بە ناردنی شاندێک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "من لێرەم، ئامادەین دانوستانی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدەین".  ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە (ڕووسەکان) دانوستانەکان بەجددی وەرناگرن"، ئاماژەی بە پێکهاتەی شاندەکە کرد کە لەلایەن مۆسکۆوە نێردراوە. لە ئیستانبوڵ گەڕێكی دانوستانی راستەوخۆی نێوان روسیاو ئۆكرانیا دەستیپیكرد، ئەمەش دوای سێ ساڵ دابڕان. ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند لە توركیا چاوی بە ڤیلادیمیر پۆتینی سەرۆكی روسیا دەكەوێت، بەڵام دەركەوت پۆتین نایەوێت ئەو ببینێت.  زیلینسكی نائامادەیی وەفدی باڵای روسیای لە كۆبوونەوەكانی ئەنكەرەدا بە "سوكایەتی" ناوبردو رەخنەی لە ئامادەنەبوونی سەرۆكی روسیا گرت و وتی:" پۆتین نەهاتووە بۆ ئەنكەرە، ئێمەش ناتوانین بەردەوام لەسەرانسەری جیهان بەدوای ئەودا رابكەین" سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەكرد، سەرۆكی روسیا پاشەكشێی كردووە لە دیداری راستەوخۆی نێوانیان، بۆیە پێناچێت مۆسكۆ جددی بێت دانوستانی ئاشتیی و گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسیی، بەڵام سەرباری ئەوەش، ئەو وەفدی ئۆكرانیای رەوانەی ئیستانبوڵ كردووە بۆ دانوستان.  زیلینسكی باسی لەوەكرد، ئەو هێشتاش ئامادەیە بۆ چونە ناو دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ روسیا، بەو مەرجەی مۆسكۆ پابەندیی خۆی بە كردەوە نیشان بدات بۆ كۆتایهێنان بە جەنگ و بەرقەراركردنی ئاشتیی، خۆ ئەگەر لە دانوستانەكاندا جدیبوونی نیشان نەدا، دەبێت فشاری بەهیزتری لێ بكرێت. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، کیێڤ شاندێک بە سەرۆکایەتی ڕوستەم ئومێرۆڤ، وەزیری بەرگری وڵاتەکەی ڕەوانەی ئەستەنبوڵ دەکات، بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان لەگەڵ تیمێکی ڕووسیا. ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کە داوای ئاگربەستی بێ مەرجی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ لەگەڵ ڕووسیا کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە پشتڕاستی کردەوە کە ناچێتە ئەستەنبوڵ بۆ گفتوگۆکان دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بڕیاریدا بەشداری نەکات، لەبری ئەوە ئەو شتەی نارد کە سەرۆکی ئۆکرانیا بە تیمێکی ئاست نزم وەسفی کرد. لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەنقەرە، زێلێنسکی شاندەکەی ڕووسیای کە یاریدەدەرانی پوتین و جێگرەکانی وەزیرەکانی لەخۆگرتبوو، بە تەنها "فۆتۆکۆپی" وەسفکرد. ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا دوای دیدارەکەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هەنگاوی داهاتووی وڵاتەکەی یەکلایی دەکاتەوە. ناوبراو زیادی کرد: پێویستە لە ئاستی شاندەکەی ڕووسیا تێبگەین و لە ئەرکەکەی و ئایا توانای ئەوەی هەیە هیچ بڕیارێک بدات یان نا. ڕوسیا ڕایگەیاند، تیمەکەی لە ئەستەنبوڵن و ئامادەن کاری زۆر بکەن، ئۆکرانیای تۆمەتبارکرد بەوەی "هەوڵدەدات نمایشێک بکات" لە دەوری دانوستانەکان. رۆژی دووشەممە، ڤۆلۆدمێر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا، دەستپێشخەرییەکی پێشکێشی پووتین کرد و رایگەیاند، ئەو رۆژی پێنجشەممە لە تورکیا چاوەڕێی دەکات و داواشی لە ترەمپ کرد ئامادەی گفتوگۆکان بێت.     هەفتەی رابردوو، پووتین پێشنیازی کرد رۆژی پێنجشەممە 15ی مانگ ئۆکراینا و رووسیا گفتوگۆی راستەخۆ بە نێوەندگیریی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بکەن، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ دەستپێشخەرییەکەی ئۆکراینا و وڵاتانی ئەورووپا، کە داوای 30 رۆژ ئاگربەستی بێمەرجیان کردبوو. 

  عەلی شەمخانی، راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەی رێککەوتنی ئەتۆمییە لەگەڵ ئەمریکا بەمەرجی هەڵگرتنی تەواوی سزاکان. شەمخانی، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی (ئێن بی سی نیوز) ئەمریکى ئاماژەى بەوەکردووە، بە مەرجی هەڵگرتنی تەواوی سزاکان، تاران ئامادەیە ئەو ناوەندانە نەهێڵێت، کە یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراویان تێدایە، هەروەها تەنیا بە رێژەی پێویست بۆ مەبەستی مەدەنی، یۆرانیۆم بپیتێن و رێگە بە پشکنەرانی نێودەوڵەتی بدەن چاودێریی وێستگەکانیان بکات. بە گوتەى شەمخانى، ئەگەر ئەمریکییەکان ئەوەی دەیڵێن جێبەجێی بکەن ئەوا پەیوەندییەکان باشتردەبن و دۆخەکەش لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرەو باشتر دەچێت. هاوکات هەر ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆمارى ئێران لە کرماشانەوە قسەیکرد وتى: ترەمپ ئەڵێ ئێمە باشترین بۆمب و موشەك و چەكمان دروستكردووە، باشە. بۆچی چەكتان دروستكردووە؟ بۆ ئەوەی مرۆڤ بكوژن و كۆمەڵكوژی بكەن. دواتر هەمان ئەو موشەكانە بە وڵاتانی ناوچەكە دەفرۆشن. ئەمە بۆچی؟ بۆ ئەوەی جەنگ دروست بكەن (مەبەستی لەسەردانی ترەمپە بۆ سعودیەو وڵاتانی كەنداوی عەرەبی). ئەو وتیشى: عەرەبستانی سعودیە كەعبەی پێغەمبەرمانە، مەگەر دەكرێت ئێمە شەڕ بكەین؟! ئەمریكا دەیەوێت سعودیە بخاتە لایەك و ئێمەش بخاتە لاكەی تر. سعودیە قیبلەی هەموو موسوڵمانانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانى کەنداو رایگەیاند، رێگە نادەن ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات و ئەو وڵاتەشی بە گەورەترین مەترسیی بۆ سەر ئاسایشی ناچەکە ناوبرد، لە وەڵامدا مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، "هەموو هەوڵێکی ترەمپ بۆ ئەوەیە وڵاتانی ئیسلامی و سعودیە دژی ئێران هانبدات." ترەمپ، لەپاش گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، سیاسەتی "زۆرترین فشار" بەسەر ئێراندا پەیڕەودەکات و پاش خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکەش واشنتن سێیەم پاکێجی سزاکانی بەسەر تاراندا سەپاند کە پەیوەستبوون بە پرۆگرامی ئەتۆمی، کەرتی وزە و بەرنامەی موشەکیی ئێران.

  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای سەردانەکانی بۆ سعودیە و قەتەر گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ کەنداو هێنا. شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات لە پێشەنگی ئەو کەسانەدا بوو کە پێشوازییان لێدەکرد. ئاژانسی هەواڵی ئیمارات سەردانەکەی بە بڕگەیەکی گرنگ لە ڕێبازی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی دوو قۆڵی وەسفکرد، بەهێزکردنی لەهەموو بوارە جیاوازەکاندا بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان لە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیدا.  سەردانەکە بەرجەستەی "قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانە کە نزیکەی نیو سەدەی نێوان هەردوو وڵات درێژەی کێشاوە، پاراستنی هێز و گەشەسەندنی بەردەوامیان، لەکاتێکدا ئیمارات گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئەمریکایە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بەپێی وەزارەتی ئابووری ئیمارات". پەیوەندی دیپلۆماسی دوو قۆڵی دوای ماوەیەکی کەم لە دامەزراندنی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ساڵی 1971 دامەزرا، باڵیۆزخانەی ئیمارات لە واشنتۆن لە ساڵی 1974 دەستبەکار بوو،  هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەبوزەبی لە هەمان ساڵدا کرایەوە. هەماهەنگی ئیمارات و ئەمریکا چەند لایەنێک لەخۆدەگرێت، دیارترینیان گەشەپێدان، سیاسەت، ئاسایش، ئابووری، بازرگانی، و هاوکاری سەربازی، هەروەها هاوبەشی پەیوەست بە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام.

  لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ کەنداو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بنکەی ئاسمانی عەدیدی لە قەتەر کرد. لە وتارێکدا لە بنکەکەدا، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە هێزی سەربازی وڵاتەکەی بەهێزترینە لە جیهاندا و وتی "ئێمە بەهێزترین سەربازی جیهانمان هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی گەورەترین بودجەی سەربازیی تا ئێستا تەرخانکردووە. سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعدید لە قەتەر قسەی بۆ هێزەکانی وڵاتەکەی کرد، وتی دەیەوێت "کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت نەک گڕیان بگرێت". ترەمپ لە دووەم وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ کەنداو وتی: وەک سەرۆک، ئەولەویەتی من کۆتاییهێنانە بە ململانێکان نەک هاندانیان. بەڵام هەرگیز درێغی نابم لە بەکارهێنانی هێزی ئەمریکی ئەگەر پێویست بوو بۆ بەرگریکردن لە ئەمریکا یان هاوپەیمانەکانمان. سەبارەت بە بەهێزی سوپای ئەمریکا، ترەمپ وتی، دەسەڵاتی ئێمە وێرانکەر و سەرسەختە، سەربازەکانمان شەڕی دوژمنانی شارستانیەت دەکەن.  هەروەها ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ دروستکردنی کڵاوەیەک زێڕین و وتی "دەمانەوێت قوبەیەکی زێڕین دروست بکەین بۆ ئەوەی بمانپارێزێت، تێچووی ئەم کارە ملیارەها دۆلاری تێدەچێت". ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە هێزی ئاسمانی ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی ئێف 47 وەردەگرێت، هەروەها وڵاتەکەی فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمیش دروست دەکات. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە ماوەی دوو هەفتەدا داعشیان تێکشکاند، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەفتەی ڕابردوو قەیرانی نێوان هیندستان و پاکستانی چارەسەرکردووە.

سەرچاوەیەک بەئاژانسى تاسلا ڕاگەیاندووە، پێش دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا له ئەستەنبوڵ کۆبوونەوەی نێوان زیلینسکى سەرۆکى ئۆکرانیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆکارى تورکیا لەئەنقەرە دەبێت. بەوتەى ئەو سەرچاوەیە زیلینسکى پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە. هەر لە هەمان چوارچێوەدا بەرپرسێکی ئۆکراینی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە زێلێنسکی دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئەردۆغان بڕیارێک سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ڕوسیا لە ئەستەنبوڵ دەدات. ڕووسیا شاندێکی لە یاریدەدەر و جێگری وەزیرەکانی ڕەوانەی ئەستەنبوڵ کرد بۆ وتووێژی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا. یەکەمین گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٢ەوە بەڕێوەچوو، هەرچەندە ڕێکخستنەکانی کۆبوونەوەکە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ناگرێتەوە، تا ئێستا ڕوون نییە. زێلێنسکی داوای لە هاوتا ڕووسیەکەی کرد کە ڕۆژی پێنجشەممە بێتە ئەستەنبوڵ بۆ کۆبوونەوەکە و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو کاتە ئامادە دەبێت لەگەڵیدا کۆببێتەوە. بەڵام ناوی پوتین نەخراوەتە لیستی بەشداربووانەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن کرێملینەوە بڵاوکرایەوە، دوای ئەوەی پێکهاتەی شاندەکە تا کۆتا خولەک بە نهێنی هێڵدرایەوە. زێلێنسکی داوای لە پوتین کردبوو کە "بە شێوەیەکی شەخسی" بەشداری ئەم دانوستانانە بکات، ئەمەش دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە دەستپێکردنی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

  سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە كڕنۆش بۆ هیچ دەسەڵاتێك نابەین، ئێمە داكۆكیكاری ئاشتیین، بەڵام كەرامەتی ئێمە بۆ فرۆشتن نییە، هەڵسوكەوتەكانی ئەمریكا وڵاتانی ناوچەكە بەرەو شەڕ دەبات. مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە وەڵامی قسەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكادا رٍاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە. لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ترەمپ بە چ لۆژیكێك بانگەشەی ئاشتیخوازی دەكات، لە كاتێكدا چەك و بۆمب و مووشەك بۆ وڵاتانی ناوچەكە دەنێرن؟ ئەم هەڵسوكەوتەی ئەمریكا وڵاتانی ناوچەكە بەرەو شەڕ دەبات، نازانین بەڕاستی ئامانجی ئاشتییە یان زیادكردنی گرژی. ئاماژەی بەوەشكرد: چۆن دەتوانن ئێمە وەك ئەو كەسانە پیشان بدەن، كە هۆكاری نائارامین، لە كاتێكدا ٦٠ هەزار ژن و منداڵ لە غەزە كوژران؟ مەترسی ڕاستەقینە كێیە؟ ئێوە پشتیوانی سەربازی بۆ ئیسرائیل دەنێرن. وتیشی: ئێران هەوڵی بە دیهێنانی ئاشتی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكە دەدات، ئەوان ئاشتییان بوێت یان نا، ئێمە بە هێزەوە ئەم وڵاتە بنیات دەنێین و پەرەی پێدەدەین. لە كۆتاییدا وتویەتی: ئێمە داكۆكیكاری ئاشتیین نەك داكۆكیكاری شەڕ، بەڵام كەرامەت و شانازیمان بۆ فرۆشتن نییە و نە چۆك بۆ هیچ هێزێك دادەنێین و نە ڕادەست دەبین. ئەو وتانەی پزیشكیان دوای ئەوە دێت، كە ترەمپ بانگەشەی ئەوەی كرد، ئێران “وێرانكەرترین هێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە”، هۆشداریشیدا لەوەی ئەمریكا هەرگیز ڕێگەی پێنادات خاوەنی چەكی ئەتۆمی بێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، "بەهۆی سیاسەتەکانی ئیدارەی جۆ بایدنەوە خەریک بوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدەست بدەین"، جەختیشیکردەوە "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین". هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە ئێمە زۆر نزیکین لە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران". ئەو وتانەی سەرۆک ترامپ لە میانەی سەردانەکەیدا بوو بۆ لای هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید کە دەکەوێتە بیابانی باشووری ڕۆژئاوای دۆحەی پایتەختی قەتەر کە میوانداری گەورەترین دامەزراوەی سەربازی ئەمریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەمەوێت کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە زیرەکی چارەسەر بکەین نەک بەبەکارهێنانی هەڕەشە و توندوتیژی. دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا دەیەوێت ئێران وڵاتێکی گەورە و مەزن بێت، بەڵام بەبێ چەکی ئەتۆمی، هەروەها نایەوێت هەنگاوی دووەم بەرامبەر ئێران بگرێتەبەر و هەڕەشە لەو وڵاتە بکات. جەختی لەوەشکردەوە، دەمانەوێت ئێران ببوژێتەوە، بەڵام هەرگیز رێگەنادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

هەڵمەتە چڕە سەربازییەکەی واشنتۆن بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن هۆكاری سەرەكی بوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی ئەو گروپە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان هانایان بۆ ناوبژیوانانی ناوچەكە بردوە.   میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردوەتەوە؛ بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمەریکاوە دەستیانكەوتوە ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە؛ لە ماوەی رابردودا، هەڵمەتە چڕە سەربازییەکەی واشنتۆن بۆ سەر  حوسییەکانی یەمەن هۆكاری سەرەكی بوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی ئەو گروپە، ئەوەش توانا لۆجستی و سەربازییەکانی بەتەواوی لاوازكردون. راپۆرتە هەواڵگرییەکان جەختیانكردوەتەوە، دوای پەرەسەندنی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گروپەكە، هانایان بۆ ناوبژیوانانی ناوچەكە بردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەئامانج گرتنێك لەژێر ناونیشانی "ئازاربەخش" بۆ سەر بەندەری رەئس عیسا كە دەیان گیان لەدەستدانی لێكەوتەوە، خاڵی وەرچەرخان بو لە پێگەی حوسییەکاندا. میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكرد، دوای گەیشتنی پەیامی حوسییەكان بە واشنتۆن، ئەمەریكا دەستی بەپەیوەندییە ناڕاستەوخۆکان کرد، لە ئەنجامدا "رێککەوتنی چوارچێوە"ی لێکەوتەوە، لە (6ـی ئایاری 2025)ـدا ئەمەریكا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هێنا و لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە ئاگربەست راگەیەندرا. راپۆرتە هەواڵگرییەکان راشیانگەیاندوە: لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و پاراستنی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە، كۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵێکی سەرەکی بینی لە هاندانی حوسییەكانی یەمەن بۆ ئاگربەست. پێشتر سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو، بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئازادی کەشتیوانی لە دەریای سوردا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان سەركەوتوبون  و حوسییەکانی یەمەن داوای ئاگربەستیان كردوە، واشنتۆنیش سەركەوتن و ئاگر بەستەكە رادەگەیەنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، "بەهۆی سیاسەتەکانی ئیدارەی جۆ بایدنەوە خەریک بوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدەست بدەین"، جەختیشیکردەوە "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین". هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە ئێمە زۆر نزیکین لە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران". ئەو وتانەی سەرۆک ترامپ لە میانەی سەردانەکەیدا بوو بۆ لای هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید کە دەکەوێتە بیابانی باشووری ڕۆژئاوای دۆحەی پایتەختی قەتەر کە میوانداری گەورەترین دامەزراوەی سەربازی ئەمریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەمەوێت کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە زیرەکی چارەسەر بکەین نەک بەبەکارهێنانی هەڕەشە و توندوتیژی. دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا دەیەوێت ئێران وڵاتێکی گەورە و مەزن بێت، بەڵام بەبێ چەکی ئەتۆمی، هەروەها نایەوێت هەنگاوی دووەم بەرامبەر ئێران بگرێتەبەر و هەڕەشە لەو وڵاتە بکات. جەختی لەوەشکردەوە، دەمانەوێت ئێران ببوژێتەوە، بەڵام هەرگیز رێگەنادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە دانوستانی جدیدان لەگەڵ ئێران، بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی درێژخایەن، ئێرانیش تا رادەیەک رەزامەندی لەسەر خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەربڕیوە. لەبارەی جەنگی ئۆکراینەوە، ترەمپ گوتی، سبەی دەچێتە تورکیا و بەشداری دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین دەکات، هیوادارە هەردوو وڵات بگەنە رێککەوتن و کۆتایی بە جەنگ بهێنن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتەکەی کاری لەسەر ئەوە کردووە کە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت، هەروەها ڕەتی کرەوە چەک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکوومەت بێت. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی گوتی "بوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی حکوومەت لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا ناگونجێت." ئاماژەی بەوەش کرد "ماوەی دوو دەیەیە ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەتەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان لەڕێگەی نەخشەڕێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەکە تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا." سوودانی گوتیشی: عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا ئیمزا بکات، هەروەها جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەڵوێستی نەگۆڕی عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەڵەستین کردەوە. سەرۆک وەزیرانی عێراق، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پرەنسیپە نیشتیمانییەکان دووپات کردەوە. هەروەها شرۆڤەکارانیش پێیان وایە کە عێراق ڕەنگە هاوسەنگی پێگەی خۆی لەسەر پرسی فەلەستین لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەمەریکا هاوسەنگ بکات، هەروەها خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەدوور دەگرێت.

لەبواری بەرگریدا و دوای گەیشتنی ترەمپ بە دۆحە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و قەتەر رێككەوتنیان واژۆ كردە و كۆشكی سپی-ش دەڵێت: بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی ئابوری سەرۆك بەبەهای زیاتر لە (1.2) تریلیۆن دۆلار گرێبەستی كردوە. ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ کەنداو و دوای گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە دۆحە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و قەتەر رێككەوتنێكیان لەبواری بەرگی واژۆكرد كە تیایدا گرێبەستی كڕینی (160) فڕۆكە بە بەهای (200) ملیار دۆلار لەخۆ دەگرێت. ئاشكرایكردوە، فڕۆكەكان لەلایەن كۆمپانیای بۆینگی ئەمەریکی بە هێڵی ئاسمانی قەتەر دەفرۆشرێت. ئەوەیخستوەتەڕو، پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە سعودییە بوە و بڕیار وایە لەدوای قەتەر سەردانی ئیمارات بكات. لەدیدارەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ویستی هەمولایەكە كە ئاشتی لە ناوچەکەدا هەبێت، هیوادارن ئەمجارە ئەوە بێتەدیە، هاوكات، ئەمیری قەتەر جەختیكردەوە، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا دۆحە و واشنتۆن دەتوانن لە کارکردن بەردەوام بن. لای خۆشیەوە كۆشكی سپی رایگەیاند: بۆ بەدەستهێنانی ئاڵوگۆڕی ئابوری، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەبەهای زیاتر لە (1.2) تریلیۆن دۆلار رێككەوتنی لەگەڵ قەتەر واژۆكردوە.