وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ بەهێزی و خۆڕاگری هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە و، بە پایەی سەرەکی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق ناوی بردوە. رۆژی هەینی، 23ـی ئایار مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن دی سی پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد. بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 24ـی ئایاری 2025، تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە گوتی: "وەزیر روبیۆ و سەرۆکوەزیران بارزانی گفتوگۆیان لەبارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی زیاتری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستانی عێراق کرد. هەروەها دەشڵێت وەزیر [روبیۆ] ستایشی سەرۆکوەزیرانی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە یارمەتیی عێراق دەدات بەرەو سەربەخۆیی وزە هەنگاو بنێت." تامی برووس دەشڵێت، مارکۆ روبیۆ و مەسرور بارزانی "باسیان لە خواستی هاوبەشیان کرد سەبارەت بە پاراستنی مافەکانی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان لە عێراق و سووریا. وەزیر [روبیۆ] پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی دووپات کردەوە بۆ هەرێمی کوردستانێکی عێراقی بەهێز و خۆڕاگر وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی ئەو پەیوەندییەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ عێراق هەیەتی." وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، مارکۆ روبیۆ ستایشی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکان و پاڵپشتی خۆیشی بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز دووپات کردووەتەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مارکۆ ڕوبیۆ ئەمریکا کۆبوویەوە، مەسرور بارزانى دەڵێت کۆبونەوەیەکى زۆرباش بەسود بوو. دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، دڵخۆشین کە ئەمریکا پشتیوانییەکی زۆرمان دەکات و داوام لە مارکۆ ڕۆبیۆ کردووە سەردانی کوردستان بکات. مەسرور بارزانی راگەیاند: "کردنەوەی کۆنسووڵخانەی نوێی ئەمریکا و هاتنی زیاتری بەرپرسانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێ." هاوکات وتیشی: "ئومێدەوارم لێدوانی بەرپرسانی عێراق لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق بیری لێ بکرێتەوە." هەینی 23ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە باڵەخانەی وەزارەتەکە (هاری ئێس تروومان) لە واشنتن کۆبوووە. مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمیی لە ئەمەریکایە، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە هەبووە، هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشی لەگەڵ ڕوبیۆ، چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ کرن.
کەمێک لەمەوبەر لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی عومان، کۆتایی هات سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران. بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان دەڵێت: "کۆبوونەوەکە هەندێک پێشکەوتنی تێدابوو، بەڵام یەکلاییکەرەوە نەبوو. ئەو پرسانەی ماون لە رۆژانی داهاتوودا روون دەبنەوە." دەشڵێت، "هەندێک پێشکەوتن هەبوو." وەزیری دەرەوەی عومان ئەوەشى خستەڕوو هیوادارین چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بن، لەم گەڕەى دانوستانی ئەمریکا و ئێران هەندێک پێشکەوتن هەیە. عەباس عێراقچى، وەزیری دەرەوەی ئێران لەدواى کۆبوونەوەکەیان وتى: ئێستا تێگەیشتنی باشتر هەیە لەنێوان ئێمە و ئەمریکا، هەردوولا رێککەوتین دانوستانەکان بەردەوام بن. هاوکات ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند پیێش تەواوبوونى دانوستانەکان سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئەمریکی، ستیڤ ویتکۆف، بەهۆی خشتەی گەشتەکانەوە دانوستانەکانی بەجێهێشت، و وەزیرى دەرەوەى ئێران دواى کۆبونەوەکە سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی لەسەر چەند پرسێک. ئەم دانوستانەی ئەمڕۆ کە پاشنیوەڕۆ بەڕێوچوو لەسەر بەرزترین ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکەیە لە ساڵی 2015ـەوە کە تێیدا رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران واژۆکرا و دواتر لە ساڵی 2018 ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ لێی کشایەوە. لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لەو رێککەوتنە بەردەوام ترەمپ هەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر ئێران دەدات و ئێستاش هەوڵ بۆ دانوستان لەسەر رێککەوتنی نوێ لەگەڵ تاران دەدات هەتا بتوانێت سزاکانی لەسەر لابەرێت. عێراقچی پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ رۆما لە پۆستێکدا لە ئێکس جەختی لەسەر دژایەتی تاران بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم کردەوە و گوتی، ئەمڕۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین گەڕی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا لە رۆما دەبێت و دۆزینەوەی رێگەی گەیشتنیش بە رێککەوتن کارێکی ئاڵۆز نییە، بەڵام لەبارەی پیتاندن یۆرانیۆم لە ئاستی سفردا، رێککەوتنیان نییە و کاتی بڕیاردان گەیشتووە.
ترەمپ لەڕیگەی وەزیری دەرەوەی عێراقەوە نامەیەكی ئاڕاستەی تاران كردوە كە تیایدا مۆڵەتی دو هەفتەی بۆ گروپە چەكدارە ئێرانییەكان دیاریكردوە كە لەو ماوەدا عێراق بەجێبهێڵن. كەناڵی سۆمەییە نیوز لەسەر زاری سەرچاوەیەكی باڵای عێراقییەوە بڵاویكردەوە؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەڕێگەی فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پەیامێكی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئێران كردوە كە تیایدا داوایكردوە لە ماوەیدو هەفتەدا سەرجەم گروپە چەكدارە ئێرانییەكان عێراق بەجێبهێڵن. سەرچاوەكە رونیكردوەتەوە؛ پەیامەکەی واشنتۆن ئەوەشی خستوەتەڕو، بەمەبەستی پشكنین پێویستە هەفتەكانی داهاتودا تاران دەرگای (31) دامەزراوە ئیتۆمییەكان و شوێنی سەربازی بەڕوی پشكنەرە ئەمەریكی و نێودەوڵەتییەكاندا بكاتەوە. راشیگەیاندوە: لە پەیامەکەیدا، سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری دراوە لە ماوەكانی داهاتودا لەسەر بنەمای گرتنە بەری ئەو رێكارانە لەلایەن ئێرانەوە هەوڵكشانی گرژییەكان دیاری دەكرێت، بۆیە پێویستە بە خێرایی داواكارییەكانی جێبەجێبكەن. سەرچاوەكانی كەناڵی سۆمەرییە نیوز ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، هۆكاری مەرجە توندەكانی واشنتۆن بۆ تاران،. بەهۆی بەرزبونەوەی تۆنی دەنگی بەرپرسانی ئێرانەوەیە كەلەم دواییانەدا، رەتیانكردوەتەوە گفتوگۆ لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم بكەن. ڕاشیگەیاندوە: لەكاتی سەردانەكەی تۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامەكەی ترەمپی پێشكەش بە بەرپرسانی تاران كردوە.
ئەمڕۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی عومان، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران بەڕێوەدەچێت و ناکۆکیی سەرەکیش لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆمە. ئەم دانوستانەی ئەمڕۆ بەڕێودەچێت، لەسەر بەرزترین ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکەیە لە ساڵی 2015ـەوە کە تێیدا رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران واژۆکرا و دواتر لە ساڵی 2018 ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ لێی کشایەوە. لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لەو رێککەوتنە بەردەوام ترەمپ هەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر ئێران دەدات و ئێستاش هەوڵ بۆ دانوستان لەسەر رێککەوتنی نوێ لەگەڵ تاران دەدات هەتا بتوانێت سزاکانی لەسەر لابەرێت. عێراقچی پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ رۆما لە پۆستێکدا لە ئێکس جەختی لەسەر دژایەتی تاران بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم کردەوە و گوتی، ئەمڕۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین گەڕی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا لە رۆما دەبێت و دۆزینەوەی رێگەی گەیشتنیش بە رێککەوتن کارێکی ئاڵۆز نییە، بەڵام لەبارەی پیتاندن یۆرانیۆم لە ئاستی سفردا، رێککەوتنیان نییە و کاتی بڕیاردان گەیشتووە. ئەم لێدوانە ئاماژەیەکی روونە بۆ هەڵوێستی دژبەری ئێران لە دانوستانەکاندا و ئاستی جیاوازییەکان لەگەڵ ئەمریکا نیشاندەدات کە بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن پیتاندنی یۆرانیۆم قبوڵناکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تەلەفۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و باسیان لە کوشتنی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کردووە لە واشنتۆن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئاژانسی ڕۆیتەرز گواستراوەتەوە، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە هەردوو سەرکردە باسیان لە شەڕی کەرتی غەززە کردووە، هەروەها ترەمپ پشتیوانی خۆی بۆ ئامانجەکانی نەتانیاهۆ دەربڕیوە، لەوانەش ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دروستکردنی یەکەم ناوچەی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە تەواو دەبێت. ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕێگەی بە ١٠٠ بارهەڵگری بارهەڵگری خۆراکی منداڵان و کەرەستەی پزیشکی دا بۆ چوونە ناو غەززە. کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ترەمپ لە کاتی پەیوەندییەکەدا بابەتی "رێکەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ ئێران" وروژاندووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک پێیوایە گفتوگۆکان "بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆن". وتەبێژەکەى کۆشکی سپی ئەوەشى خستوەتەڕوو گفتوگۆکانى ترەمپ لەگەڵ نەتانیاهۆ بەرهەمدار بووە، وتیشى: ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران دەتوانێت بە دوو شێوە کۆتایی پێبێت، دەکرێت بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی زۆر ئەرێنی کۆتایی پێبێت، یان دەتوانێت بە دۆخێکی زۆر نەرێنی بۆ ئێران کۆتایی بێت. بۆیە هەر بۆیەشە ئەم گفتوگۆیانە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێن. لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە مۆزەخانەکەدا سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون. هەروەها، کوژراوەکان ژن و پیاوێکن. سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە ئیلیاس رۆدریگێز کە تۆمەتباری کوشتنی دوو کارمەندەکەی ئیسرائیلە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ سەر شوێنی رووداوەکە 10 خولەک وەستاوە و دواتر خۆی بەدەستەوە داوە. سی ئێن ئێن ئاماژەى بەوەکردوە سەرەتا ئیلیاس رۆدریگێز لەنێو خەڵکدا وەک شایەتحاڵ مامەڵەی کردووە بەڵام دوای 10 خولەک هاواری کردووە و گوتوویەتی: من کردم، من ئەوانم لەپێناو غەزە کوشت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، گوێمان لە ئیدارەی سەرۆك ترامپ بوو ئەوان ئامادەبوون پشتیوانی لەم گرێبەستانەو درێژە پێدانی پەیوەندییەكانمان بدەن، ئێمە وەكو هاوپەیمانێكی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریكا رێزمان لێدەگیرێت. دوای کۆتاییهاتنی پانێڵەکەی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد لەبارەی سەردانەکەی، کۆبوونەوەکانی و ئەو گرێبەستانەی واژۆکراون. لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمریکا، مەسرور بارزانی رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو، قسەی زۆر باشیش کرا، گوێمان لە پشتیوانیی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ بوو کە ئەوان ئامادەن پشتگیری هەم لەم گرێبەستانە بکەن، هەم لە درێژەپێدانی پەیوەندییەکان بکەن لە هەموو ئاستێکدا." مەسرور بارزانی، وتیشى: ئێمە هاوپەیمانێكی راستەقینەی ئەمریكا بووین، دوپاتمانكردووەو كە هاوپەیمانی جێی متمانەی ئەمریكا بین، ئەو گرێبەستانەی لە ئەمریكا كردومانە لەبەرژەوەندی هەموو عێراق و هەرێمی كوردستانە، بۆیە پێویست ناكات كەس نیگەران بێت. کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی بە رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو." لەکاتی پانێڵەکەیشدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتیی تەواوی روانگە و ئەجێندای سەرۆک ترەمپ دەکەن، "بۆ ئەوەش هاتووینەتە ئێرە کە بە ئەمریکای پێشان بدەین ئێمە تەنیا لە شەڕی دژی تیرۆر بەتوانا نین، بەڵکو دەتوانین هاوپەیمانی دروستبکەین بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵک." کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا لە چوارچێوەی کۆنفرانسی وزە لە واشنتۆنی پایتەخی ئەمەریکا وتی: ناتوانێت ژیانێكی خۆشت هەبێت ئەگەر كارەبایەكی بەردەوامت نەبێت، بۆیە كارەبا و ووزە زۆر گرنگە. ناوبراو جەختى کردەوە کە وا دەكەین لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە كارەبا بگەیەنینە شوێنەكانی ترو دراوسێكان، ئەمە ئەجێندای سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەو ئەجێندای ئێمەیە وەكو ئەمریكا. لە سەرەتای سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گرێبەستێک بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆکران بۆ پەرەپێدان لە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان، دواتر بەغدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو گرێبەستانە یاسایی نین. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش وەڵامی دابوونەوە کە نوێ نین و دەستوورین.
کیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی سوپای ئێران رایگەیاند، بە چاوێکی کراوە و دەستێک لەسەر تفەنگ، گوێڕایەڵی فەرمانی رابەری باڵای وڵاتەکەن، ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنەکانیان، ئەگەر هەڵەیەک بکەن سزای قورس و توندیان دەدەن. هەروەها محەمەد باقری، سەرۆکی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، رایگەیاندووە، بەشێکی زۆری ھێزە چەکدارەکان، لەوانە سوپا، ھێزی جێبەجێکاری یاسا، سەردان و ھەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە و ھێزە چەکدارەکان لە لوتکەی ئامادەباشیدان. ئەم لێدوانانە دوای هەڕەشەی ئێسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن ئەمریکاوە دێن، کاردانەوەی زۆرێک لە بەرپرسانی ئێرانیشی لێکەوتووەتەوە. لەلایەکى دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "بەپێی میدیای ئەمریکی و لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا، رژێمی زایۆنی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە، ژێرخان و ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات." عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران "بە تووندی هۆشداری دەدات لە هەر جۆرە سەرەڕۆییەکی رژێمی زایۆنی و دەڵێت، "وەڵامێکی تووندی هەر هەڕەشە و کردەوەیەکی نایاسایی رژێمی زایۆنی دەدەینەوە." عێراقچی دەڵێت، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران "ئاشتییانەیە" و لە ژێر چاودێریی چڕی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمە. هەروەها "پێویستە رێوشوێنی تایبەت بۆ پاراستنی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بگیرێتەبەر."
هاوکات لە نێوان ئاڵوگۆڕی قسە و باسەکانی ئەمریکا و ئێران و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ڕاگرتنی پیتاندن لەسەر خاکەکەی، ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی کۆمیتەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران و گشتیی سوپای پاسداران، لێدوانەکەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی دووپاتکردەوە کە "دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بەرەو هیچ شوێنێک نابات". ناوبراو لە لێدوانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا، هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕوانگەی ئێران، "ئامانجی گوشارەکانی ئەمریکا ڕێگری لە بەدەستهێنانی مافی سروشتی خۆی لە بواری تەکنەلۆژیای ئەتۆمی ئێران" زانی. وتیشی: پیتاندنی یۆرانیۆم بڕبڕەی پشتی هەر بەرنامەیەکی ئەتۆمییە لە جیهاندا. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەکارهێنانی ووزەی ئەتۆمی لە پزیشکیەوە بۆ کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی کارەبا و شووتی ئاوی دەگۆڕێت و دەشڵێت "خراپترین شت لەو بارەیەوە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمییە، بەڵام کێ بەکارهێناوە؟ ئەمریکا". هەروەها پرسیاری کرد، ئەگەر ئەم بۆمبە ڕەت بکرێتەوە، بۆچی ئەمریکا و ئیسرائیل و فەرەنسا خاوەنی ئەو بۆمبەیە؟ دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی خاوەنی توانای تەواوەتی دروستکردنی چەکی ئەتۆمییە، بەڵام زیادی کرد، "رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە پێی یاسای ئیسلامی ئەمەی قەدەغە کردووە، هەر بۆیە ئێمە بەدوایدا ناگەڕین". بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، وادەی پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای راگەیاند. بوسەعیدی، لە سەكۆی " ئێكس" نوسیویەتی: پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەینی داهاتوو (٢٣)ی ئایار لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت. عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ رایگەیاند، وڵاتەکەی تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت بە رۆژ و شوێنی پێنجەمین دانوستانى لەگەڵ ئەمریکا. هەر دوێنێ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە وتارێكدا وتی، پێموانیە دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بەرنامە ئەتۆمییەکەی سەركەوتوبێت.
دوابەدوای کوژرانی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئاسایش لە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە سەرانسەری جیهان زیاد دەکرێت. لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە مۆزەخانەکەدا سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون. هەروەها، کوژراوەکان ژن و پیاوێکن. سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە ئیلیاس رۆدریگێز کە تۆمەتباری کوشتنی دوو کارمەندەکەی ئیسرائیلە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ سەر شوێنی رووداوەکە 10 خولەک وەستاوە و دواتر خۆی بەدەستەوە داوە. سی ئێن ئێن ئاماژەى بەوەکردوە سەرەتا ئیلیاس رۆدریگێز لەنێو خەڵکدا وەک شایەتحاڵ مامەڵەی کردووە بەڵام دوای 10 خولەک هاواری کردووە و گوتوویەتی: من کردم، من ئەوانم لەپێناو غەزە کوشت. بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند شۆک بووم بە رووداوی کوشتنی دوو کارمەندەکەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتن هێرشەکە هێرشێکی دژە سامییە. نەتانیاهۆوتیشى: ئاسایشی باڵێۆزخانەکانی ئیسرائیل لە سەرتاسەری جیهان تووندتر دەکەینەوە. نەتانیاهۆ لە لێدوانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا جەختی لەوە کردەوە کە کوشتنەکەی واشنتۆن "دژە جوولەکە" بووە و سوێندی خواردووە کە بێ وەستان بەرەنگاربوونەوەی هاندان دژی ئیسرائیل بێت. هەروەها ئەو هێرشەی بە "بەڵگەی هاندانی توندوتیژی دژی ئیسرائیل" زانیوە، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس. وەزیری ناوخۆی ئەمریکا لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "تکایە نزا بۆ کەسوکاری قوربانیان بکەن. تاوانبارەکە بە سزای خۆی دەگەیەنین". بە گوێرەی پۆلیسی ئەمریکا، تەقەکەرەکەیان دەستگیرکردووە و تەمەنی 30 ساڵە. پێش ئەوەی کارەکەی بکات چەند جارێک هاواریکردووە و گوتویەتی "ئازادی بۆ فەلەستین". دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، "پێویستە ئەم کوشتنە تۆقێنەرانە کە لەسەر بنەمای دژەجووە ئێستا کۆتاییبێت". دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێکس بڵاویکردەوە، رووداوەکە "تیرۆری دژە جووە". دەشڵێت، "ئازاردانی دیپلۆماتکارەکان و جووەکان هێڵی سوورە". ئاماژەی بەوەش کرد، "گەشبینین کە بەرپرسانی ئیسرائیل کاردانەوەی تووندیان دژی بکەرانی ئەو تاوانە دەبێت و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ پاراستنی هاووڵاتی و نوێنەرانی لە هەموو جیهان".
پێش دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران سەپاند و مامەڵەکردنی تارانی بە 10 کانزای پێویست بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی و بواری سەربازیی قەدەغەکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کەرتی وەبەرهێنان لە ئێران لەژێر دەستی سوپای پاسداراندایە، جا بەشێوەیەکی راستەوخۆبێت یان ناڕاستەوخۆ. بەگوێرەی سزاکان، کانزاکان بریتیین لە نیکڵ، کرۆم، ئالۆوی مەگنیسیۆم، پیرکلۆراتی سۆدیۆم و ئەلەمنیۆم. سزاکان بەجۆرێکە هەر کەسێک بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، ئەو کانزایانە لە ئێران هاوردە یان هەناردە بکات ئەوا رووبەڕووی سزاکانیان دەبێتەوە. هەروەها ئەمریکا بەردەوامدەبێت جێبەجێکردنی سیاسەتی توندترین فشار بەسەر ئێراندا تا ئەو کاتەی هەڕەشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نامێنێت و بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکانی سنووردار دەکات و کۆتایی بە پارەدارکردنی گرووپە تیرۆرستییەکان دەهێنێت. ئەمە لەکاتێکدایە بەدر بوسعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان و نامەبەری دانوستانە ناڕاسەتەوخۆکەی تاران و واشنتن لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، رایگەیاند، رۆژی هەینی، گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە رۆما بەڕێوەدەچێت.
بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، وادەی پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای راگەیاند. بوسەعیدی، لە سەكۆی " ئێكس" نوسیویەتی: پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەینی داهاتوو (٢٣)ی ئایار لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت. عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ رایگەیاند، وڵاتەکەی تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت بە رۆژ و شوێنی پێنجەمین دانوستانى لەگەڵ ئەمریکا. هەر دوێنێ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە وتارێكدا وتی، پێموانیە دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بەرنامە ئەتۆمییەکەی سەركەوتوبێت. هەر ئەمڕۆ، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی گەڕی پێنجەمەوە رایگەیاند، "تاوتوێی ئەوە دەکەین کە لە گەڕی پێنجەمی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا قبووڵ بکەین یاخود نا." سێشهممه 20ـی ئایاری 2025 له یهكهمین ساڵیادی گیانلهدهستدانی ئیبراهیم ڕهئیسی سهرۆكی پێشووی وڵاتهكهیدا، عهلی خامنهیی ڕابهری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وتارێكی پێشكهشكرد و گومانی خستهسهر دانوستاندنی نێوان واشنتن و تاران و سهركهوتنی پرۆسهكه و وتی، "پێموانییه وتووێژی دۆسیهی ئهتۆمی لهگهڵ ئهمهریكادا بگاته ئهنجام، نازانم...". خامنهیی ڕاشیگهیاند، "مادام باسی دانوستاندن دهكهین، به بیری لایهنی بهرامبهری دههێنمهوه، دهبێت ئهمهریكا كه بهشداریی دانوستاندنهكان دهكات، گفتوگۆ بكات و دانوستاندن بكات، ههوڵبدات قسهی بێمانا نهكات". پێشتر ستێڤ ویتكۆف نوێنهری سهرۆكی ئهمهریكا بۆ كاروباری خۆرههڵاتی ناوهڕاست ڕایگهیاندبوو، "واشنتن ڕێگه به ئێران نادات به هیچ جۆرێك یۆرانیۆم بپیتێنێت". لە 12ـی نیسانی 2025ـەوە چوار گەڕی دانوستاندن لە نێوان شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە ناوبژیوانی عومان بەڕێوەچوون. سەڕەرای ناکۆکییەکان، هەردوو لایەن جەخت لە سەر درێژەدان بە دانوستاندنەکان دەکەنەوە.
عەباس عێراقچی وزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران لە حاڵەتی پێداچونەوەیە ئایا بۆ خولی پێنجەمی دانوستانەکان بەشداری دەکات یان نا. دەشڵیت، پیتاندنی یۆرانیۆم بە گەیشتن بە رێککەوتن یان نە گەیشتن بەردەوامدەبێت. عێراقچی دەڵێت، لەپشت مێزی دانوستانەکان رووبەرووی داواکاری زیادەڕۆ دەبنەوە، بەڵام هەرگیز وازیان لە رێگای دیپلۆماسی نەهێناوە. قسەکانی عێراقچی لە کاتێدایە لە دوایین لێدوانیدا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم چاوەڕێی رێگەپێدانى ئەمریکا نییە. گوتیشی، نازانن ئەم جارەش لە دانوستانەکان بە ئەنجام دەگەن یان. وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت دەکاتەوە مەبەستی بەرنامە ناوەکییەکەی تاران بە تەواوی روونە و دەشڵێت، ئەگەر لایەنی بەرامبەر دەیانەوێت دڵنیایی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران وەربگرن ئەوا ئامادەن، بەڵام بە مەرجی هەڵگرتنی ئەو سزایانە کە بە بیانووی بەرنامە ئەتۆمییەکە بەسەریان سەپێنراوە. گوتیشی، هێشتا لە پێداچوونەوەی ئەوەن بزانن ئایا دانوستانێکی بەسوود لەو کات و شوێنە دانراوە ئەنجام دەدرێت یاخود نا بۆ ئەوەی بەشداری تێدا بکەن. لە 12ی نیسانی 2025ـەوە چوار گەڕی دانوستاندن لەنێوان شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوەچوون. سێشەممە، 20ی ئایاری 2025، عەلی خامنەیی لە رێوڕەسمێکدا بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئەو وڵاتە و یاوەرانی، سەرنجی خستە سەر گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا کە بە ناوبژیوانی عومان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەڕێوەدەچن و رایگەیاند، "پێموانییە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا بگەنە ئەنجام." عەلی خامنەیی ئاماژەی بە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سەردەمی ئیبراهیم رەئیسی کرد و گوتی، "لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا بە روونی گوتی کە ئێمە راستەوخۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا ناکەین." خامنەیی هەروەها گوتی: "بێگومان لەسەردەمی شەهید رەئیسیدا دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ هەبوو، بەڵام بێ ئەنجام بوو." رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژە بە دانوستاندنەکانی ئێستای نێوان تاران و واشنتۆنیش کرد و رایگەیاند، "ئێستاش پێمانوانییە بگاتە ئەنجام و نازانین چی روودەدات."
سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی سڵایادی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، هێرشی کردە سەر ترەمپ و وتیویەتی؛ سەیرە گەورەترین دزەکانی سەر زەوی بە ئێمە دەڵێن دز لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەرلەمان، مەسعود پزیشکیان، ڕایگەیاند؛ لە سعودیە ترەمپ وتی "ئێمە دەخۆین و دزی دەکەین، با بێن بزانن ئێمە چۆن دەیخۆین"، ناوبراو دەڵێت؛ ئەوان "خۆیان گەورەترین دزی سەر زەوین"، کەچی ئێمە تۆمەتبار دەکەن بە دزی. پزیشکیان باسی لە لێدوانەکەی ترەمپ کردوە و وتویەتی؛ ترەمپ بە ئێمە دەڵێت دز و تاڵانچی، بەڵام خۆیان سەروەت و سامانی وڵاتان تاڵاندەکەن و بانگەشەی شەری تیرۆر و گەندەڵێش دەکەن. سەرۆکەکەی ئێران، باسی لە سەردانەکەی بۆ شوێنی نیشتەجێبون و ماڵی سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند، دایکی ڕەئیسی و بنەماڵەکەی لە گەڕەک و ماڵێکی سادەدا دەژین نەک وەک ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا باسی دەکات. ئەمە لەکاتیكدایە، دۆناڵد ترەمپ لە سعودیە وتی: لە کاتێکدا وڵاتانی عەرەبی سەرنجیان لەسەر بون بە پایەی سەقامگیری ناوچەکە و بازرگانی جیهانییە، سەرکردەکانی ئێران سەرنجیان لەسەر دزینی سامانی گەلەکەیانە بۆ دابینکردنی بودجەی تیرۆر و خوێنڕشتن لە دەرەوەی وڵات.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا سەردانی ئۆبلاستی کورسکی کرد، ئەمەش یەکەم سەردان بوو بۆ ناوچەکە لەدوای ڕزگارکردنی تەواوەتی لەدەستی هێزەکانی ئۆکرانیا لە 26ی نیسانی ڕابردوو، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی کرملین. پوتین لە مانگی ئازاری ڕابردوودا سەردانی ناوچەکەی کرد، ئەمەش دوای جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئۆپەراسیۆنی پۆتۆک، کە هێزەکانی ڕووسیا توانیان بچنە قووڵایی پێگەکانی ئۆکرانیا لە ناوخۆی کورسک. کرێملین ئەوەی روون نەکردووەتەوە کە پووتین بۆ چ مەبەستێک سەردانی کورسکی کردووە، بەڵام رایگەیاند کە چاوی بە بەرپرسانی هەرێمەکە کەوتووە. لە ئابی 2024ـەوە سوپای ئۆکراینا دەستی بەسەر بەشێک لە هەرێمی کورسکی رووسیادا گرتبوو، بەڵام لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەم ساڵدا، مۆسکۆ بە یارمەتیی سەربازانی کۆریای باکوور، هەرێمەکەی لە سوپای ئۆکراینا پاککردەوە. تەلەڤیزیۆنی فەرمیی رووسیا وێنەی سەردانەکەی پووتینی بڵاوکردەوە، تێیدا دەرکەوتووە سەردانی وێستگەی ئەتۆمیی هەرێمەکەی کردووە و لەگەڵ خەڵکی ناوچەکەش کۆبووەتەوە. راگەیێندراوەکەی کرێملین لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 159 درۆنی ئۆکراینییان لەنێو خاکی رووسیا خستووەتە خوارەوە و زۆربەیان ئاراستەی هەرێمەکانی رۆژئاوای رووسیا کرابوون.
