هاوڵاتی دوای چەندین دانیشن ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر سزای زیندانی "هەتا هەتایی" بۆ دوو لە تاوانبارانی كوشتنی ئەندامێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەنەكە دەركرد، بەوتەی پارێزەری دۆسیەكە"بكوژ و هەشت ئەفسەر و پلە باڵای میتی توركیا كە لە ڕۆژی كوشتنی ئەندامەكەی كەنەكە لە هەولێر بوون تا ئێستا دەستگیرنەكراون و فەرمانی گرتنیان بۆ دەركراوە". هەژار كاكەیی، پارێزەری دۆسیەی كوشتنی دەنیز جەودەت ناسراو بە دەنیز هیڤی ئاشكرای كرد ئەمڕۆ سێشەممە "كۆتا دانیشتن بوو لەسەر دۆسیەی كوشتنی دەنیز، دادگا بە مادەی 2 لە یاسای بە رەنگاربونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان، بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بۆ هەردو تاوانباری دەستگیركراو كە دەستیان لە تاوانی كوشتنەكەدا هەبوە و دانیان بە تاوانەكانیاندا نابوو دەرچوو، لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری كوژراو، بەڵام ئێمە لە بڕیارەكەی دادگا ناڕازین و تانەی لێدەدەین و داوای سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەكەین". ئەو پارێزەرە وتیشی:" لەسەر هەمان كەیس دادوەر سزای حەوت ساڵ زیندانی دیكەی بەسەر هەردو تۆمەتباردا سەپاند و دۆسیەكانیش بریتیبون لە دۆسیەی سیخوڕیكردن، هەروەها ئەم دوو كەسە بكوژ نەبون و هاوكاربوون و بكوژی سەرەكی هەڵاتووە. لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەی كاریان بۆ میتی توركیا كردووە و چەندین باندی سیخوڕی تریان دروستكردووە، جگە لەم دو تاوانبارە فەرمانی گرتن بۆ نۆ كەسی دیكە دەرچووە كە ئەفسەر و پلە باڵای میتی توركیان و لە ڕۆژی كوشتنی دەنیز جەودەت لە هەولێر بوون و سەرپەرشتیاری دۆسیەكەیان كردووە". پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 18ی 9ی 2023، ئەندامێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان، بە ناوی (دەنیز جەودەت) ناسراو بە (دەنیز هێڤی) بەرپرسی ئیداریی كەنەكە كاتێك خۆی بە تەنیا دەبێت لە نێو بارەگاكەیان كە دەكەوێتە بەرامبەر بینای فاملی مۆڵی هەولێر، لەلایەن كەسێكەوە لە دەرگا دەدرێت و بە كردنەوەی دەرگاكە بە چەكی دەمانچە دەكوژرێت، دوابەدوای روداوەكە بەماوەیەكی كەم دو كەس لەسەر ئەو ڕوداوە دەستگیركران و ڕاگەیەندرا كە دەستیان لە كوشتنی ئەو ئەندامەی كەنەكەدا هەبووە. بەپێی زانیارییەكان تاوانبارانی سزادراو ناویان(ع. س.ع) و (ج. ئ) و بە ڕەچەڵەك كوردن و ناسنامەی توركیاو عێراقیان هەیە و لەپێش لێكۆڵەر دانیان بە تاوانەكەیان ناوە كە هاوكاری بكوژبون و كاری سیخوڕییان كردووە بۆ توركیا، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە لە پێش دادوەر وتەكانی پێشوویان ڕەتكردەوە. تاوەكو ئێستا توركیا لەبارەی تێوەگلانی لە تیرۆركردنی "دەنیز هێڤی" هیچی ڕانەگەیاندوە وەك پارێزەرەكەی وتویەتی"سزادراوان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە، كە سیخوڕییانكردوە بۆ توركیا.
هاوڵاتی نرخی نەوتی برێنت دۆلارێک بەرزبووەوە، کە هەفتەی ڕابردوو 10٪ دابەزیبوو نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمڕۆ 99 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 72 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. شرۆڤەکارانی ئابووریش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێنەوە بۆ نزیکبوونەوەی باهۆز و زریان لە کەنارە ئاوییەکانی کەنداوی مەکسیکۆ کە کێڵگە نەوتییە گەورەکانی ئەمریکا و پاڵاوگەکانی لێیە.
هاوڵاتی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕاگواستنەوەی ئۆردوگای کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان جەماوەری تێکۆشەری کوردستان! دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو ساڵ بەسەر واژۆی ڕێککەوتنە ئەمنییە شەرمەزارانەکەی دەوڵەتەکانی ئێران و عێراق، سەرەنجام پڕۆسەی بەکردەوە دەرهاتنی قۆناغێکی دیکە لە بڕگە شاراوەکانی ئەو ڕێککەوتننایە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، لەم قۆناغەدا ژمارەیەک لە کەس و بنەماڵەکانی، کۆمەڵە نیشتەجێی زرگوێزی گەورە، وەک دەستپێکی پرۆسەکە، گواسترانەوە بۆ سوورداش، شوێنێک لە ٤٠ کیلۆمەتری زڕگوێزو نزیک شاری دوکان لە هەرێمی کوردستان، ئەم کەسانە بڕیارە لەو شوێنە نوێیە نیشتەجێ بن، تا خانوو و ئیمکاناتی پێویست بۆ نیشتەجێبوونی بنەماڵە و کەسەکانی تریش ئامادە بکرێت. ئەم ڕووداوە لە ڕێگەی ماسمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بووە و بۆتە هۆی نیگەرانی لەناو خەڵکی کوردستانی ئێران و بەتایبەتی بنەماڵەی هاوڕێیانمان لە ناوخۆی وڵاتدا، ەمەبەستی ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە، سەرنجی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشین: یەکەم: ئێمە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا زۆر جار و لە هەر دەرفەتێکدا، جەختمان لەوە کردووەتەوە کە بە هۆکارگەلێکی ڕوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی، ئەولەویەتمان نەک خەباتی چەکداریی، بەڵکوو بریتییە بووە لە پەرەپێدان بە خەباتی سیاسی و مەدەنیی لە کوردستانی ئێران، ئەم سیاسەتە لە هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئێران و کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت، مانگرتنی گشتی هاوینی ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی لە ناڕەزایەتی بە کوشتنی جینایەتکارانەی "شوانە سەید قادری" لە شاری مهاباد، بە تایبەت لەو ڕووە کە ئەم مانگرتنە تەنیا لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) بەڕێوەچوو، لە تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتیدا ئەو دڵنیاییەی بە ئێمە بەخشی کە ڕێگای دروستمان هەڵبژاردووە. دووەم: بەداخەوە شوێنی جێگیربوونی تەشکیلاتی ئاشکرای ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام ناوچەیەکی نائەمن بووە، تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەیە زۆر چالاک بووە و بە سەدان ئەندام و لایەنگرانی حیزبە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی جێگیر لە کوردستانی عێراق و لەوانە ژمارەیەک لە هاوڕێیانی ئێمە، بوونەتە قوربانیی دەستی ئەو تیرۆریزمە، گیانیان لەدەست داوە و یان بریندار بوون، ئەگەر زۆر نەگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو، هەر لەم قۆناغەدا شاهیدی سەرهەڵدانی گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی کوردیی وەک جوندولئیسلام، ئەنسارولئیسلام، دا.ع.ش و هتد بووین، کە هەمووان دەزانن بە تایبەتی بە خوێنی کۆمۆنیستەکان تینوون، لەو ڕووەوە کە ئەم نائەمنییە هێشتاش بەردەوامە، ئێمە تا ئەم ساتەش مافی بەرگریکردن لەخۆمان بە ڕەوا دەزانین، جگە لەوەش هەبوونی چەک لە هەرێمی کوردستان و لە عێراق بە گشتی لە چوارچێوەی پەیڕەوێکی دیاریکراودا قبوڵکراوە، لە پرسی چەککردن یان چەک داماڵین کە لەم ڕۆژانەدا زۆر باسی دەکرێت، ئێمە بڕێکی تاڕادەیەک زۆر لە چەکی قورس و نیوە قورسمان کە ساڵانێکی زۆر بوو هەڵمانگرتبوو، وەک ئەمانەت، سپاردوومانە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان. سێیەم: بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان دەوڵەتەکانی ئێران و عێراق، هەتا ئێستاش ئاشکرا نەکراوە. تەنها وتەبێژانی ئەو دوو دەوڵەتە لە هەندێک بۆنەی جۆراوجۆردا، بە کورتی ئاماژەیەکیان بە ناوەڕۆکەکەی کردووە، کە بەشێک لەو ئاماژانەش لە چوارچێوەی پڕوپاگەندە و شەڕی دەروونی و هیتر... دا خۆی دەبینێتەوە بەڵام وا پێدەچێت کە لانیکەم پرسی گواستنەوەی ئۆردوگاکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ شوێنی دووهەم بەشێک بووبێت لەم ڕێککەوتنە، لە میانەی ئەو گفتوگۆ تێروتەسەلانەی کە لەماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بوومانە، هەوڵماندا کە بەو قەناعەتەیان بگەیەنین کە هیچ هۆکارێک بۆ گواستنەوەی ئەو ئۆردوگایانە بوونی نییە و جەختمان لەوە کردەوە کە ئێمە بە پێی سیاسەت و بۆ چۆنی خۆمان نەک لە سەر زەختی هیچ لایەنێک، بەڵکو خۆبەخشانە سیمایەکی مەدەنی مان بەم ئوردوگایە بەخشیوە، ئێرە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و جێگەیەکە بۆ بەرێوەبردنی چالاکییە سیاسی و فەرهەنگی و مەدەنیی. ئەم وتووێژانە دوای دوو ساڵ بە ئاکام نەگەیشتن، لە دانیشتنێکی ئەم دواییانەی نوێنەرانی ئێمە و ئەو دوو لایەنەی دیکەی کە بەناوی کۆمەڵەوە چالاکی دەکەن لەگەڵ وەفدێکی حکوومەتی عێراق لە شاری سلێمانی، تەنیا نەرمییەکی بەرچاوی کە لەخۆیان نیشانیان دا ئەوە بوو کە هاوڕێیانی ئێمە دەتوانن وەک هاوڵاتی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بن.
هاوڵاتی ئەمریکا و عێراق لەسەر پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق گەیشتونەتە لێک تێگەیشتن. پلانەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕێککەوتنی لەسەر کراوە بەڵام پێویستی بە ڕێگەپێدانی کۆتایی هەردوو پایتەخت و وادەی ڕاگەیاندنی هەیە، بەگوێرەی پلانەكە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٥ سەدان سەرباز، عێراق بەجێدەهێڵن و ئەوانەی دیكەش تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ سەرجەمیان عێراق جێدەهێڵن. هەروەها بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "ئێمە ڕێککەوتنێکمان هەیە، لە ئێستادا تەنها پرسیارەکە ئەوەیە، کە کەی ڕایبگەیەنین." جێی ئاماژەیە، ئەمریکا و عێراق هەوڵدەدەن پەیوەندییەکی نوێی ڕاوێژکاری دروست بکەن، کە ڕەنگە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە دوای کشانەوە. سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز
هاوڵاتی نرخی زێڕ بەرزبووەوە و نرخى نەوتیش دابەزى بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخى گرامێک زێر بە 81 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى چوار هەزار دینار بەرزبوەوە. هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 88 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە 69 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى
هاوڵاتی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هۆشداری دەدات و داوا لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێبکەون و دەڵێت ئەمریکا وەک ئەفغانستان لێ دەکات. سێرگی لاڤرۆڤ لە لێوانێکیدا بۆ ڕووسیا تودەی هۆشداری بە کورد دەدات و دەڵێت کوردەکان داهاتوویان هەمیشە لە چوارچێوەی یەکڕیزی سوریادا دەبێت، و پشت بە ئەمریکییەکان نەبەستن کە ڕزگاریان بکەن و قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆیان بۆ دروست بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵکو دەبێت بەرەو دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا بڕۆن، لەسەر ئەو مافانە ڕێکبکەون کە وەک کەمەنەتەوایەتییەک بەریان دەکەوێت. سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەگەڵ کورددا گفتوگۆ هەبوو تا لەگەڵ حکومەتدا نزیک بن، بەڵام ئەمریکییەکان تێکیاندا و وایان نیشاندا کە ڕووبەڕووبونەوەی حکومەت بژاردەیەکی باشترە. باسلەوەشدەکات، لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ کورد هەمیشە چارەنوسی ئەفغانستانیان بیردەهێنینەوە، کە لە جیاتی پشت بە بەڵێنی ئەمریکا، پشت بە گەلەکەیان ببەستن و نەک لە شەوێکدا بە تەنها بمێننەوە و هیوادارم هاوبەشە کوردەکانمان ئەزموون لە مێژوو وەربگرن و لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەون. > Mahran Ramazan: 🖼 Photo
هاوڵاتی سندوقی جیهانی توێژینەوەی شێرپەنجە، ئاشکرا کردووە، ئەو کەسانی باڵا بەرزن مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کەسانی باڵابەرز زیاتر تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس، ڕیخۆڵە گەورە، منداڵدان (ناوخۆی منداڵدان)، هێلکەدان، پرۆستات، گورچیلە، پێست (میلانۆما)، و مەمک (پێش و دوای وەستانی سوڕی مانگانە) دەبن. لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە هەر دە سانتیمەترێک بەرزبوونەوەی باڵا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی نزیکەی لەسەدا ١٦ زیاد دەکات بەهۆی زیادبوونی دابەشبوونی خانە شێرپەنجەییەکان.
هاوڵاتی لەم دواییانەدا، دیاردەیەکی سەیر و سەمەرەی پەیوەست بە زیادبوونی پارەی گومان لێکراو لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، چونکە چەند بانکێک، وەک بانکی ڕافیدەین، بانکی ئەلڕەشید، بانکی بازرگانی. کە پارە بە ملیۆنان دەچێتە دەرەوە و بە سەدان ملیۆن دێتە ناو حسابەکانی بەغدا و بەسرە و هەرێمی کوردستان و هەولێر. وەزارەتی ناوخۆ دەرکەوتە نائاساییەکانی سەروەت و سامانی زۆری لە بەغدای نوێ و ئەلمەنسور و ناوچەکانی دیکەی بەدیکرد. وەزارەتی ناوخۆ بە هاوکاری لەگەڵ بانکەکان چاودێری ناوی هەندێک کەسی کرد کە هەژماری بانکییان بە شێوەیەکی نالۆژیکی گەشەی کردووە و لە بەدواداچوونەکانیشدا دەرکەوت کە سامانی ٦٦ کەسی تەنها لە بەغداوە بۆ زیاتر لە یەک ملیار دینار ئاوساوە، لەنێویاندا فەرمانبەرانی حکومەت کە مووچەی مانگانەیان لە ملیۆنێک دینار و نیو تێنەپەڕیوە. وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنان دووپاتی کردەوە کە بازرگانیکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان مەترسی دارایی بە دواوەیە. هاوکات ڕیگەیاند، ئەو سیستەمەی لەم کۆمپانیایەدا بەکاردەھێنرێت بەردەوام لە ژێر چاودێریدایە بۆ دڵنیابوونەوە لە راستی و دروستی سەرچاوەی داهاتی وەبەرھێنەران .
هاوڵاتی هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە جیهاندا بە ڕێگەیەکی ئاسان دەزانن بۆ بەدەستهێنانی زەردەخەنەیەکی درەوشاوە، بەڵام پسپۆڕانی پزیشکی ددان هۆشداری دەدەن لە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی مەعجونی سپیکردنەوەی ددان. دکتۆر هیس فرایزەر پزیشکی نەشتەرگەری ددانی ئوسترالی لە کلینیکی ڕیفکیندێنتاڵ لە نیویۆرک هۆشداریدا، مەعجونی سپیکردنەوەی ددان "ددانەکانت سپی ناکاتەوە، بەڵکو لاوازیان دەکات.” ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێکهاتە بڕینەکانی دەبێتە هۆی لاوازبوونی ددان و زەردتر و هەستیارتری دەکات". کۆمەڵەی پزیشکی ددانی ئەمریکی (ADA)، پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێش ئەوەی هەر بەرهەمێکی سپیکردنەوەی ددان تاقی بکەیتەوە لەگەڵ پزیشکی ددان قسە بکەیت، چونکە دەبێتە هۆی هەستیاری بۆ ددان و دەرئەنجامەکانی زیانبەخش دەبن
هاووڵاتی ئەمڕۆ 30ی ئابی 2024 لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 618 حاڵەتی بێسەروشوێنبوونیان لە عێراق تۆمارکردووە. کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور،لە یادی ڕۆژی جیهانیی بێسەروشوێنەکاندا ڕایگەیاند، “لە عێراق، خەڵکێکی زۆر لە خولە جیاوازەکانی ململانێکاندا دیارنەماون و بێشومار کەسانیش بێسەروشوێنن”. لە کەسانی ونبوو لە ماوەی مانگی یەک تا حوزەیرانی 2024. ڕێکخراوەکە داوای لە هەموو دەسەڵاتداران کردووە میکانیزم و سەرچاوەکان بۆ ئەم ئەرکە بەهێزتر بکەن، ڕێزگرتن لە مردووەکان مسۆگەر بکەن و ئەو زانیاری و پاڵپشتییە پێشکەش بە خێزانەکان بکەن کە پێویستیانە بۆ چارەسەرکردنی نادڵنیاییەکانیان. بەپێی ئاماری لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، لەمساڵدا چارەنووس و شوێنی 208 کەسی بێسەروشوێن دیاری کراوە. و لە ساڵی ڕابردوو، ئەو لیژنەیە زیاتر لە هەزار و 500 حاڵەتی دیارنەمانی تۆمارکرد و چارەنووسی 361 حاڵەتی دیارنەمانییان دۆزییەوە.
هاوڵاتی دوای شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە عێراق لەلایەن تورکیاوە ناڕەزایەتییەکان لە ئەوروپا سەریهەڵدا و داوای کۆتایهێنان بەتوندوتیژی دژی ژنان دەکەن. ئەمڕۆی ٢٠٢٤/٨/٢٩، لە ناوچە جیاجیاکانی ئەوروپا خۆپیشاندانی لەلایەن ئەوروپێکان سەریهەڵدا، دوای ئەوەی دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە سەیدسادق بە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا شەهیدکران. ناڕەزایەتی لە سەرانسەری ئەوروپا لەسەر شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی کورد لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر شاری سەیدسادق لە کوردستانی عێراق سەریهەڵدا. خۆپیشاندەران لە شارەکانی شتوتگارت و میونشن و برێمن هێرشەکەیان شەرمەزار کرد و داوای هاوپشتی جیهانییان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان، هەروەها داوای دەستوەردانی نێودەوڵەتییان کرد بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان.
هاوڵاتی چۆن لە ترەمپ و ترەمپیزم تێبگەین؟ ئایا ئەمریکا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆدایە؟ ڕۆبەرت کیگان چ لە بارەی ترەمپەوە دەڵێت لە کتێبەکەیدا؟ ئانۆکراسی چ جۆرە سیستەمێکە و کێ دامەزرێنەرێتی؟ بۆب بیر کێیە و لەگەڵ ئەحمەد چەلەبی بە نیازی چی بوون؟ ناترەمپ یان میتا ترەمپ د. سەردار عەزیز تێگەیشتن لە سەرۆکی پێشو و کاندیدی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە هیچ جۆرێک ئاسان نیە. لەوە سەختتر تێگەیشتنە لەو خەڵکە جۆراوجۆرانەی کە هەوادار و پشتیوانین. ناونیشانی ناترەمپ یان میتا ترەمپم بەکارهێنا بۆ ووتنی ئەوەی کە بۆ تێگەیشتن لە ترەمپ، پێویستدەکات دوور لە ترەمپ خۆی بنواڕین. چونکە پەیوەندییەکی ئاڵۆز هەیە لە نێوان ترەمپ و هەوادارانی. دیارە بێگومان هەمیشە دابرانێک هەیە لە نێوان کەسی سیاسیی و هەوادارانی. من بڕوام وەهایە کە زۆربەی زۆری هەوادارانی سیاسی نە لە سەرکردەکەیان تێدەگەن و نە هەمان ئامانجیان هەیە. بەڵام ئاڵۆزی سیاسەت لەو دابڕانەدایە کە لە نێوان ئەم دوانەدایە. ئەم ئاڵۆزییە لەوەدا بەرجەستە دەبێت کاتێک وتە و قسەکان مانای جیاواز دەبەخشن لای کەسە جیاوازەکان، کردە و کردارەکان پۆزش و بەهانە و ڕۆڵی جیاوازیان هەیە لای کەسانی سەر بە مەشرەبە سیاسییە جیاوازەکان. ماوەی پێشوو ڕۆبەرت کیگان کتێبێکی تایبەتی دەربارەی ترەمپ و ترەمپیزم لە چاپدا لە ژێر ناونیشانی Rebellion: How Antiliberalism Is Tearing America Apart--Again یاخییبون: چۆن دژە لیبراڵیزم جارێکی تر ئەمریکا پەرت پەرت دەکات. ئارگومێنتی سەرەکی کیگان ئەوەیە کە دژایەتی ڕەهەندی لیبرالیزم لە دەستوری ئەمریکیدا هەر لە سەرەتاوە بونی هەبوە و لە شەڕی ناوخۆدا زۆر بە زەقی دیارە لە نێوان ئەوانەی کە دژ بە کۆیلایەتین و ئەوانەی دەیانەوێت کۆیلایەتی بەردەوام بێت. بە دیدی ئەو، گروپێک هەبوون لە ئەمریکا هەمیشە دژ بەوە بوون کە جگە لە پیاوی سپی پێست کەسی تر مافی ئەوەی هەبێت کە ئازاد و یەکسان بێت. کیگان ترەمپ بە نوێنەری ئەم گروپە لە خەڵک دەبینێت. دیارە ئەم گروپە ناتوانن تەنها لە سەر ئەم بنەمایە دەنگی تەواو بەدەست بهێنن هەتا حوکم بکەن، بۆیە پرسی تر لە گەڵ خۆیاندا دەوروژێنن، بۆ نمونە جیهانگەریی و لە دەستدانی کاری برێکی زۆر لە خەڵکی سپی پێستی نیمچە هەژار. دژایەتی بیانی و بینینیان وەک مەترسی و هەرزانکەری دەستی کار، پاڵنان بۆ گۆشەگیرێتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. بایەخدان تەنها و تەنها بە ئەمریکا. لە هەناو ترەمپیزمدا کۆمەڵێک زۆر لە گروپی جیاواز جیاواز بونیان هەیە، کە بڕی زۆریان بە زەقی بانگەشەی باڵادەستی مرۆڤی سپی پێست دەکەن، وەک کەی کەی کەی، پراود بۆیز، و هەموو ئەوانەی کە پەیوەستن بە کۆنفیدەرەکانەوە. هەموو ئەمانە لەمڕۆدا ترسێک کۆیان دەکاتەوە، ئەویش ترسی جێگرەوەیانە بە خەڵکانی نا-سپی. ئەم ترسە پاڵنەری ڕەگەزپەرستیی و فاشیزمیانە، چونکە تەنها لە سیستەمێکی فاشییانەدا زەمینەی ئەوە دەبێت کە کەمینەیەکی سپی پێست حوکمی زۆرینەیەکی تر بکات، ئەمەش پاڵنەری سەرەکی کەسێکی وەک ئیلۆن ماسکە کە پەروەردەی ژینگەیەکی وەهابوە لە باشوری ئەفریقا لە سەردەمی ئەپارتایدا. تویتەر ئەمڕۆ پانتاییەکە کە ڕەگەزپەرستی و سوکایەتی بە زۆرینەی مرۆڤایەتی نەک ڕێگەپێدراوە بەڵکو هاندەدرێت لە ژێر بەهانەی ئازادی ڕادەربڕیندا. ئەم دۆخە وەها دەکات کە دژایەتی هەڵبژاردن، دژایەتی سیستەمی دیموکراسیی ببێت بە کرۆکی ئامانجی ئەم گروپانە. تەنها لەم ڕوانگەیەوە دەتوانیت لە دونیابینی ترەمپ و ترەمپییەکان تێبگەیت. ئەم ترسە بۆ دەرەوەی ئەمریکا کۆمەڵێک کاریگەریی گەورەی هەیە. لەم ڕۆژانەی دواییدا دیدارێک لە گەڵ بۆب بیردا سازکرا، دەربارەی زۆر بوار، یەکێک لەوانەی دۆخی توندوتیژیی و ئەگەری جەنگ لە ئەمریکا، بۆب باوەڕی وەهابوو کە لە ئەمریکا ئەگەری توندوتیژی و بەریەککەوتن زۆرە. بۆب ئەیجنتێکی ناسراوی دەزگای سیخوڕیی سی ئای ئەیە، یەکێکە لەوانەی کە بە وورد و دڕشتی گرێی کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان ئاشنایە، لە ساڵی ١٩٩٥ لە گەڵ ئەحمەد چەلەبیدا هەوڵی کودەتا دەدەن لە عێراق. بەڵام ئەوەی زیاتر لە قوراوی ئەم دۆخەمان نزیک دەکاتەوە، لێکۆڵەرێکە بە ناوی باربرا واڵتەر. ئەم لێکۆڵەرە لە نەوەدەکانەوە کاری سەرەکی لێکۆڵینەوەیە لە سەر شەڕی ناوخۆ. ئەو وەهای دەبینێت کە ئەمریکا بەرەو شەڕی ناوخۆ دەڕوات، لەبەر ئەوەی کە هەتا بێت بنەماکانی شەری ناوخۆ تیایدا چەکەرە دەکات. لە ساڵی ٢٠١٧ سی ئای ئەی گروپێکی لێکۆڵەریان کۆکردەوە بۆ زانینی ئەوەی ئایا چۆن جەنگی ناوخۆ دروست دەبێت، لەوێ چەمکێکیان بەکاربرد کە پێی دەوترێی ئانۆکراسیی، بەمانای سیستەمێکی سیاسی کە نە دیموکراسییە بە تەواوی و نە دیکتاتۆریەتە. بەو مانایە ئەگەری ئەوەی هەیە بە هەر ئاراستەیەکدا بڕوات. دەتوانین ناوی بنێین نیمچە دیموکراسیی. هەروەها ئەندامێتی گروپ یان پارتی سیاسی لە سەر بنەمای ڕەگەز، ئیتنی یان ئایدەلۆژی، یان بە مانایەکی تر ئەندامێتی نەگۆڕ. جەنگ لە ئەمریکا، یان گۆشەگیریی ئەمریکا، یان تەنانەت بێبایەخکردنی دونیا بۆ ئەمریکا، هەموو ئەمانە بنەمای دونیایەکی پڕ لە ناسەقامگیرین لە ئەگەری بردنەوەی ترەمپدا. چۆن لە ترەمپ و ترەمپیزم تێبگەین؟ ئایا ئەمریکا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆدایە؟ ڕۆبەرت کیگان چ لە بارەی ترەمپەوە دەڵێت لە کتێبەکەیدا؟ ئانۆکراسی چ جۆرە سیستەمێکە و کێ دامەزرێنەرێتی؟ بۆب بیر کێیە و لەگەڵ ئەحمەد چەلەبی بە نیازی چی بوون؟ ناترەمپ یان میتا ترەمپ د. سەردار عەزیز تێگەیشتن لە سەرۆکی پێشو و کاندیدی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە هیچ جۆرێک ئاسان نیە. لەوە سەختتر تێگەیشتنە لەو خەڵکە جۆراوجۆرانەی کە هەوادار و پشتیوانین. ناونیشانی ناترەمپ یان میتا ترەمپم بەکارهێنا بۆ ووتنی ئەوەی کە بۆ تێگەیشتن لە ترەمپ، پێویستدەکات دوور لە ترەمپ خۆی بنواڕین. چونکە پەیوەندییەکی ئاڵۆز هەیە لە نێوان ترەمپ و هەوادارانی. دیارە بێگومان هەمیشە دابرانێک هەیە لە نێوان کەسی سیاسیی و هەوادارانی. من بڕوام وەهایە کە زۆربەی زۆری هەوادارانی سیاسی نە لە سەرکردەکەیان تێدەگەن و نە هەمان ئامانجیان هەیە. بەڵام ئاڵۆزی سیاسەت لەو دابڕانەدایە کە لە نێوان ئەم دوانەدایە. ئەم ئاڵۆزییە لەوەدا بەرجەستە دەبێت کاتێک وتە و قسەکان مانای جیاواز دەبەخشن لای کەسە جیاوازەکان، کردە و کردارەکان پۆزش و بەهانە و ڕۆڵی جیاوازیان هەیە لای کەسانی سەر بە مەشرەبە سیاسییە جیاوازەکان. ماوەی پێشوو ڕۆبەرت کیگان کتێبێکی تایبەتی دەربارەی ترەمپ و ترەمپیزم لە چاپدا لە ژێر ناونیشانی Rebellion: How Antiliberalism Is Tearing America Apart--Again یاخییبون: چۆن دژە لیبراڵیزم جارێکی تر ئەمریکا پەرت پەرت دەکات. ئارگومێنتی سەرەکی کیگان ئەوەیە کە دژایەتی ڕەهەندی لیبرالیزم لە دەستوری ئەمریکیدا هەر لە سەرەتاوە بونی هەبوە و لە شەڕی ناوخۆدا زۆر بە زەقی دیارە لە نێوان ئەوانەی کە دژ بە کۆیلایەتین و ئەوانەی دەیانەوێت کۆیلایەتی بەردەوام بێت. بە دیدی ئەو، گروپێک هەبوون لە ئەمریکا هەمیشە دژ بەوە بوون کە جگە لە پیاوی سپی پێست کەسی تر مافی ئەوەی هەبێت کە ئازاد و یەکسان بێت. کیگان ترەمپ بە نوێنەری ئەم گروپە لە خەڵک دەبینێت. دیارە ئەم گروپە ناتوانن تەنها لە سەر ئەم بنەمایە دەنگی تەواو بەدەست بهێنن هەتا حوکم بکەن، بۆیە پرسی تر لە گەڵ خۆیاندا دەوروژێنن، بۆ نمونە جیهانگەریی و لە دەستدانی کاری برێکی زۆر لە خەڵکی سپی پێستی نیمچە هەژار. دژایەتی بیانی و بینینیان وەک مەترسی و هەرزانکەری دەستی کار، پاڵنان بۆ گۆشەگیرێتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. بایەخدان تەنها و تەنها بە ئەمریکا. لە هەناو ترەمپیزمدا کۆمەڵێک زۆر لە گروپی جیاواز جیاواز بونیان هەیە، کە بڕی زۆریان بە زەقی بانگەشەی باڵادەستی مرۆڤی سپی پێست دەکەن، وەک کەی کەی کەی، پراود بۆیز، و هەموو ئەوانەی کە پەیوەستن بە کۆنفیدەرەکانەوە. هەموو ئەمانە لەمڕۆدا ترسێک کۆیان دەکاتەوە، ئەویش ترسی جێگرەوەیانە بە خەڵکانی نا-سپی. ئەم ترسە پاڵنەری ڕەگەزپەرستیی و فاشیزمیانە، چونکە تەنها لە سیستەمێکی فاشییانەدا زەمینەی ئەوە دەبێت کە کەمینەیەکی سپی پێست حوکمی زۆرینەیەکی تر بکات، ئەمەش پاڵنەری سەرەکی کەسێکی وەک ئیلۆن ماسکە کە پەروەردەی ژینگەیەکی وەهابوە لە باشوری ئەفریقا لە سەردەمی ئەپارتایدا. تویتەر ئەمڕۆ پانتاییەکە کە ڕەگەزپەرستی و سوکایەتی بە زۆرینەی مرۆڤایەتی نەک ڕێگەپێدراوە بەڵکو هاندەدرێت لە ژێر بەهانەی ئازادی ڕادەربڕیندا. ئەم دۆخە وەها دەکات کە دژایەتی هەڵبژاردن، دژایەتی سیستەمی دیموکراسیی ببێت بە کرۆکی ئامانجی ئەم گروپانە. تەنها لەم ڕوانگەیەوە دەتوانیت لە دونیابینی ترەمپ و ترەمپییەکان تێبگەیت. ئەم ترسە بۆ دەرەوەی ئەمریکا کۆمەڵێک کاریگەریی گەورەی هەیە. لەم ڕۆژانەی دواییدا دیدارێک لە گەڵ بۆب بیردا سازکرا، دەربارەی زۆر بوار، یەکێک لەوانەی دۆخی توندوتیژیی و ئەگەری جەنگ لە ئەمریکا، بۆب باوەڕی وەهابوو کە لە ئەمریکا ئەگەری توندوتیژی و بەریەککەوتن زۆرە. بۆب ئەیجنتێکی ناسراوی دەزگای سیخوڕیی سی ئای ئەیە، یەکێکە لەوانەی کە بە وورد و دڕشتی گرێی کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان ئاشنایە، لە ساڵی ١٩٩٥ لە گەڵ ئەحمەد چەلەبیدا هەوڵی کودەتا دەدەن لە عێراق. بەڵام ئەوەی زیاتر لە قوراوی ئەم دۆخەمان نزیک دەکاتەوە، لێکۆڵەرێکە بە ناوی باربرا واڵتەر. ئەم لێکۆڵەرە لە نەوەدەکانەوە کاری سەرەکی لێکۆڵینەوەیە لە سەر شەڕی ناوخۆ. ئەو وەهای دەبینێت کە ئەمریکا بەرەو شەڕی ناوخۆ دەڕوات، لەبەر ئەوەی کە هەتا بێت بنەماکانی شەری ناوخۆ تیایدا چەکەرە دەکات. لە ساڵی ٢٠١٧ سی ئای ئەی گروپێکی لێکۆڵەریان کۆکردەوە بۆ زانینی ئەوەی ئایا چۆن جەنگی ناوخۆ دروست دەبێت، لەوێ چەمکێکیان بەکاربرد کە پێی دەوترێی ئانۆکراسیی، بەمانای سیستەمێکی سیاسی کە نە دیموکراسییە بە تەواوی و نە دیکتاتۆریەتە. بەو مانایە ئەگەری ئەوەی هەیە بە هەر ئاراستەیەکدا بڕوات. دەتوانین ناوی بنێین نیمچە دیموکراسیی. هەروەها ئەندامێتی گروپ یان پارتی سیاسی لە سەر بنەمای ڕەگەز، ئیتنی یان ئایدەلۆژی، یان بە مانایەکی تر ئەندامێتی نەگۆڕ. جەنگ لە ئەمریکا، یان گۆشەگیریی ئەمریکا، یان تەنانەت بێبایەخکردنی دونیا بۆ ئەمریکا، هەموو ئەمانە بنەمای دونیایەکی پڕ لە ناسەقامگیرین لە ئەگەری بردنەوەی ترەمپدا. چۆن لە ترەمپ و ترەمپیزم تێبگەین؟ ئایا ئەمریکا لەبەردەم ئەگەری شەڕی ناوخۆدایە؟ ڕۆبەرت کیگان چ لە بارەی ترەمپەوە دەڵێت لە کتێبەکەیدا؟ ئانۆکراسی چ جۆرە سیستەمێکە و کێ دامەزرێنەرێتی؟ بۆب بیر کێیە و لەگەڵ ئەحمەد چەلەبی بە نیازی چی بوون؟ ناترەمپ یان میتا ترەمپ د. سەردار عەزیز تێگەیشتن لە سەرۆکی پێشو و کاندیدی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بە هیچ جۆرێک ئاسان نیە. لەوە سەختتر تێگەیشتنە لەو خەڵکە جۆراوجۆرانەی کە هەوادار و پشتیوانین. ناونیشانی ناترەمپ یان میتا ترەمپم بەکارهێنا بۆ ووتنی ئەوەی کە بۆ تێگەیشتن لە ترەمپ، پێویستدەکات دوور لە ترەمپ خۆی بنواڕین. چونکە پەیوەندییەکی ئاڵۆز هەیە لە نێوان ترەمپ و هەوادارانی. دیارە بێگومان هەمیشە دابرانێک هەیە لە نێوان کەسی سیاسیی و هەوادارانی. من بڕوام وەهایە کە زۆربەی زۆری هەوادارانی سیاسی نە لە سەرکردەکەیان تێدەگەن و نە هەمان ئامانجیان هەیە. بەڵام ئاڵۆزی سیاسەت لەو دابڕانەدایە کە لە نێوان ئەم دوانەدایە. ئەم ئاڵۆزییە لەوەدا بەرجەستە دەبێت کاتێک وتە و قسەکان مانای جیاواز دەبەخشن لای کەسە جیاوازەکان، کردە و کردارەکان پۆزش و بەهانە و ڕۆڵی جیاوازیان هەیە لای کەسانی سەر بە مەشرەبە سیاسییە جیاوازەکان. ماوەی پێشوو ڕۆبەرت کیگان کتێبێکی تایبەتی دەربارەی ترەمپ و ترەمپیزم لە چاپدا لە ژێر ناونیشانی Rebellion: How Antiliberalism Is Tearing America Apart--Again یاخییبون: چۆن دژە لیبراڵیزم جارێکی تر ئەمریکا پەرت پەرت دەکات. ئارگومێنتی سەرەکی کیگان ئەوەیە کە دژایەتی ڕەهەندی لیبرالیزم لە دەستوری ئەمریکیدا هەر لە سەرەتاوە بونی هەبوە و لە شەڕی ناوخۆدا زۆر بە زەقی دیارە لە نێوان ئەوانەی کە دژ بە کۆیلایەتین و ئەوانەی دەیانەوێت کۆیلایەتی بەردەوام بێت. بە دیدی ئەو، گروپێک هەبوون لە ئەمریکا هەمیشە دژ بەوە بوون کە جگە لە پیاوی سپی پێست کەسی تر مافی ئەوەی هەبێت کە ئازاد و یەکسان بێت. کیگان ترەمپ بە نوێنەری ئەم گروپە لە خەڵک دەبینێت. دیارە ئەم گروپە ناتوانن تەنها لە سەر ئەم بنەمایە دەنگی تەواو بەدەست بهێنن هەتا حوکم بکەن، بۆیە پرسی تر لە گەڵ خۆیاندا دەوروژێنن، بۆ نمونە جیهانگەریی و لە دەستدانی کاری برێکی زۆر لە خەڵکی سپی پێستی نیمچە هەژار. دژایەتی بیانی و بینینیان وەک مەترسی و هەرزانکەری دەستی کار، پاڵنان بۆ گۆشەگیرێتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. بایەخدان تەنها و تەنها بە ئەمریکا. لە هەناو ترەمپیزمدا کۆمەڵێک زۆر لە گروپی جیاواز جیاواز بونیان هەیە، کە بڕی زۆریان بە زەقی بانگەشەی باڵادەستی مرۆڤی سپی پێست دەکەن، وەک کەی کەی کەی، پراود بۆیز، و هەموو ئەوانەی کە پەیوەستن بە کۆنفیدەرەکانەوە. هەموو ئەمانە لەمڕۆدا ترسێک کۆیان دەکاتەوە، ئەویش ترسی جێگرەوەیانە بە خەڵکانی نا-سپی. ئەم ترسە پاڵنەری ڕەگەزپەرستیی و فاشیزمیانە، چونکە تەنها لە سیستەمێکی فاشییانەدا زەمینەی ئەوە دەبێت کە کەمینەیەکی سپی پێست حوکمی زۆرینەیەکی تر بکات، ئەمەش پاڵنەری سەرەکی کەسێکی وەک ئیلۆن ماسکە کە پەروەردەی ژینگەیەکی وەهابوە لە باشوری ئەفریقا لە سەردەمی ئەپارتایدا. تویتەر ئەمڕۆ پانتاییەکە کە ڕەگەزپەرستی و سوکایەتی بە زۆرینەی مرۆڤایەتی نەک ڕێگەپێدراوە بەڵکو هاندەدرێت لە ژێر بەهانەی ئازادی ڕادەربڕیندا. ئەم دۆخە وەها دەکات کە دژایەتی هەڵبژاردن، دژایەتی سیستەمی دیموکراسیی ببێت بە کرۆکی ئامانجی ئەم گروپانە. تەنها لەم ڕوانگەیەوە دەتوانیت لە دونیابینی ترەمپ و ترەمپییەکان تێبگەیت. ئەم ترسە بۆ دەرەوەی ئەمریکا کۆمەڵێک کاریگەریی گەورەی هەیە. لەم ڕۆژانەی دواییدا دیدارێک لە گەڵ بۆب بیردا سازکرا، دەربارەی زۆر بوار، یەکێک لەوانەی دۆخی توندوتیژیی و ئەگەری جەنگ لە ئەمریکا، بۆب باوەڕی وەهابوو کە لە ئەمریکا ئەگەری توندوتیژی و بەریەککەوتن زۆرە. بۆب ئەیجنتێکی ناسراوی دەزگای سیخوڕیی سی ئای ئەیە، یەکێکە لەوانەی کە بە وورد و دڕشتی گرێی کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان ئاشنایە، لە ساڵی ١٩٩٥ لە گەڵ ئەحمەد چەلەبیدا هەوڵی کودەتا دەدەن لە عێراق. بەڵام ئەوەی زیاتر لە قوراوی ئەم دۆخەمان نزیک دەکاتەوە، لێکۆڵەرێکە بە ناوی باربرا واڵتەر. ئەم لێکۆڵەرە لە نەوەدەکانەوە کاری سەرەکی لێکۆڵینەوەیە لە سەر شەڕی ناوخۆ. ئەو وەهای دەبینێت کە ئەمریکا بەرەو شەڕی ناوخۆ دەڕوات، لەبەر ئەوەی کە هەتا بێت بنەماکانی شەری ناوخۆ تیایدا چەکەرە دەکات. لە ساڵی ٢٠١٧ سی ئای ئەی گروپێکی لێکۆڵەریان کۆکردەوە بۆ زانینی ئەوەی ئایا چۆن جەنگی ناوخۆ دروست دەبێت، لەوێ چەمکێکیان بەکاربرد کە پێی دەوترێی ئانۆکراسیی، بەمانای سیستەمێکی سیاسی کە نە دیموکراسییە بە تەواوی و نە دیکتاتۆریەتە. بەو مانایە ئەگەری ئەوەی هەیە بە هەر ئاراستەیەکدا بڕوات. دەتوانین ناوی بنێین نیمچە دیموکراسیی. هەروەها ئەندامێتی گروپ یان پارتی سیاسی لە سەر بنەمای ڕەگەز، ئیتنی یان ئایدەلۆژی، یان بە مانایەکی تر ئەندامێتی نەگۆڕ. جەنگ لە ئەمریکا، یان گۆشەگیریی ئەمریکا، یان تەنانەت بێبایەخکردنی دونیا بۆ ئەمریکا، هەموو ئەمانە بنەمای دونیایەکی پڕ لە ناسەقامگیرین لە ئەگەری بردنەوەی ترەمپدا.

هاوڵاتی فەلەکناسەکان بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب توانیان چاودێری شەش تەنی گەردوونی بکەن کە بەدەوری ئەستێرەکاندا ناسوڕێنەوە. تەلەسکۆپی وێب چاوێکی خستە سەر سحرێکی دروستکەری ئەستێرە، ناوی NGC 1333، کە دەکەوێتە دووری 960 ساڵی ڕووناکی لەناو هەورێکی گەورەتری گازی و تۆزدا کە پێی دەوترێت هەوری گەردیلەیی پەرسیۆس، ئەمەش گێژاو لەناو سحولەکەدا دروست دەکات کە دەبێتە هۆی لەدایکبوونی ئەستێرەکان . لە داهاتوودا، تیمەکە وێب بەکاردەهێنن بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو تەنانە بۆ ئەوەی بزانن چۆن ڕەنگە سیستەمی هەسارە بچووکەکانی خۆیان پێکبهێنن. بڕیارە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٧دا بخرێتە ڕوو، تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی ڕۆمانی نانسی گرەیس لە ناسا دەتوانێت سەدان هەسارەی نەدۆزراوە بدۆزێتەوە و یارمەتی فەلەکناسان بدات نهێنییەکانی ئەو جیهانە کۆچەرییانە ئاشکرا بکەن.
هاوڵاتی کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەی خستنەبازاڕی ئایفۆن ١٦ و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەی بڵاوکردەوە. کۆمپانیای ئەپڵ وادەی خستنەبازاڕی ئایفۆن ١٦ی لە ڕۆژی ٩ی ئەیلوول ڕاگەیاند لە مەراسیمێکدا بە ناوی “It’s Glowtime” بە شێوەی ئۆنلاین و ڕووبەڕوو. پێشبینی دەکرێت تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد- AI بێت تێیدا، کە تایبەتمەندی سیری هەیە و لە ڕێگەیەوە دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە سەبارەت بە خشتەی کارەکەت و چی لە ئیمەیڵەکەتدا هەیە و کەی گەشتی کەسە ئازیزەکەت دەنیشێتەوە. پێشتر ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس لە هەندێک تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد سوودمەند دەبوون، بەڵام مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ بەتەواوی پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت بەراورد بە مۆبایلەکانی پێشتر نرخەکەی گران تر بێت.