هاوڵاتی عەلی حەمەساڵح رایگەیاند:"لە 75%ی خەڵکی کوردستان نەوتی سپی وەرنەگرتووە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت زستان تەواو دەبێت و زۆرینەی خەڵک وەریناگرن". عەلی حەمەساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تا ئێستا 69 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە، لەکاتێکدا 259 ملیۆن لیترمان پێویستە واتە لە 75%ی خەڵکی کوردستان نەوتی سپی وەرنەگرتوە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت زستان تەواو دەبێت و زۆرینەی خەڵک وەریناگرن". ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان وتیشی:"بەرهەمی ناوخۆیی بەنزین 950 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، تەنها دو کۆمپانیا تەحەکومی پێوە دەکەن، و ساڵێکە داوادەکەم یەک لیتر بۆ سلێمانی نەنێردراوە". عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەندێک شوێن بەنزینی 690 ساختە دەکەن و شتێکی خراپی لێدەردەچێت کە نەفتا و میسانۆڵ و کۆمەڵێک مەوادی دیکە تێکەڵ دەکەن و شتێکی خراپی لێدەردەچێت کە زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت، داوای ئیجرائاتمان کردوە، بەڵام ئێستاش لە هەندێک شوێنی هەولێر هەیە.
هاوڵاتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی پێنج رۆژدا لە سلێمانی 47 كەس بەھۆی رووداوی كەوتنەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە . بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئامارێك لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ھەزار و 634 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە، لەو ژمارەیە 619 كەسیان داخڵ كراون و چارەسەریان پێدراوە. وەك تەندروستی سلێمانی ئاماژەی پێداوە، لەماوەی پێنج رۆژدا لە سلێمانی 47 كەس بەھۆی رووداوی كەوتن و و 18 كەسی تر بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.
هاوڵاتی بەشێک لە دانیشتووانی قەزای چەمچەماڵ بەهۆی نەبوونی، ئاو، غاز، کەمیی کارەبا و نەوت لەبەردەم قایمقامیەتی شارەکە گردبوونەوە، قایمقامی چەمچەماڵیش بەڵێنی پێدان کە کێشەکانیان بگەیێنێتە پارێزگاری سلێمانی. رەمک رەمەزانی، قایمقامی چەمچەماڵ بە خۆپێشاندەرەکانی راگەیاند، نوێنەرێک هەڵبژێرن و لەگەڵی کۆدەبینەوە، یەک بە یەک کێشەکان تاوتوێدەکەین. هەروەها دەشڵێت، پەیوەندی بە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانییەوە دەکەین و کێشەکان دەخەنەڕوو. هاوكات عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:"ئەو کارەبایەی ئەم کابینەیەی حکومەت دەڵێت زیادمان کردوە، لە شەو و رۆژێکدا بۆ نزیکەی تەنها پێنج سەعات کەمبوەتەوە، ئەمەش بێجگە لە لەدەستدانی سەرچاوەی گەرمکردنەوەلای خەڵک، ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە". ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد: "بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە، بە نوسراوی ژمارە (137) لە (23ی 1ی 2022)، داوامان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد لیژنەی (وزەو سامانە سروشتیەکان) راسپێرن بە بانگهێشتی هەردو وەزیری کارەبا سامانە سروشتیەکان بۆ کۆبونەوەی لیژنەکەیان بۆ ئەوەی پرسیار و داوا و کێشەی خەڵکیان ڕوبەڕو بکەنەوە لە نزیکترین کۆبونەوەی خۆیاندا، هەروەها داوای چارەسەری خێرایان لێ بکەن بۆ ئەم دۆخە خراپەی ژیانی خەڵک". کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر کە دەکەوێتە سنوری قەزای چەمچەماڵ، بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیا دانەگاز کە لەم مانگەدا بڵاویکردەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی کێڵگەکە گەیشتووەتە 452 ملیۆن پێ سێجا.
هاوڵاتی وەزارەتی داد بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار دەكاتەوە و ڕایگەیاند:" گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی یاسایە و قبوڵ نەکراوە". سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2022، لەڕێی نووسراوێکی فەرمیی ژمارە ٢٠/١٩٠ لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە؛ بە وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە، بەشی 5ی بڕگەی (1)ی یاسای هاتوچۆ ژمارە (86)ی ساڵی 2004ی هەموارکراوە؛ پێچەوانەی بڕیاری گرێبەستی ئەلیکترۆنییە. هەروەها وەزارەتەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بڕیارەکە هیچ ڕۆڵێک بۆ بریکارنامە ناهێڵێت و ئەمەش پێچەوانەی دەقی مادەی (46)ـە لە یاسای دادنوسیی ژمارە (33)ـیە کە لە ساڵی 1998 هەموارکراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە دژی ئەو یاسایەیە، کە هەرکەسێک مافی پێدانی بریکارنامەی هەیە بە یەکێکی تر، تا کارە یاساییەکانی بۆ ئەنجام بدات. نووسراوە فرمییەکەی وەزارەتی داد بۆ وەزارەتى ناوخۆ پاش ئەوە دێت، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا کە بۆ کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل دەبێت گرێبەستى ئەلیکترۆنى ئەنجام بدرێت، بۆ هەر گرێبەستێکیش بڕی 100 دۆلار وەردەگیرێت.
هاوڵاتی بەرپرسی یەكینەكانی پاراستنی گەل ڕەتیدەكاتەوە داعش كۆنترۆڵی زیندانی غوێرانی لەدەستدا بێت وەك هەندێك میدیا بڵاویانكردووەتەوە، دەشڵێت هێشتا زیندانەكە بەشێكی لەژێر دەسەڵاتی هێزە كوردیەكاندایە. لەشەوی پێنجشەممەوە چەند چەكدارێكی داعش هێرشیان كردەسەر زیندانی غوێران لە حەسەی ڕۆژئاوای كوردستان كە نزیكەی پێنج هەزار ئەندام ولایەنگری داعشی تێدا زیندانیكراون. سیامەند عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە بە سكای نیوزی وتووە: هێزە كوردیەكان توانیویانە جگە لەرێگەی سەرەكی ناو زیندانەكە بەشێكی زیندانەكەش كۆنترۆڵ بكەنەوە. وتیشی: لەشەوی یەكەمی هێرشەكەدا هەشت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش هەوڵیانداوە دەرگای سەرەكی زیندانەكە تێكبشكێنن بەڵام لەلایەن پاسەوانانی زیندانەكەوە ڕێگری لێكراوە. وەك وتەبێژەكەی یەپەگە باسیكردووە، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو دوای تەقینەوەی یەكەم هەوڵیداوە لەدەرگای دووەمی زیندانەكەوە بچێتە ناوەوە بەڵام هێزەكانی هەسەدە توانیویانە بیوەستێنن و چەكدارەكانی ناوی بكوژن. بەرپرسەكەی یەپەگە دەشڵێت: هێزە كوردیەكان توانیویانە سەرجەم پەرژینەكانی زیندانەكە كۆنترۆڵ بكەنەوە و ئەمڕۆش تۆپهاوێژ بۆ كۆنترۆڵكردنی زیندانەكە دەست بە بەكارهێنانی كراوە. لەلایەكی دیكەوە بەپێی هەواڵێكی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لەپێكدادانی نێوان هێزە كوردیەكان و چەكدارانی داعش لەزیندانی غوێران و دەوروبەری 102 كەس كوژراون كە حەوتیان مەدەنیین. بەوتەی ڕوانگەی سوریا لەوانەی كوژراون 61 یان چەكداری داعش بوون و 34 یان ئەندامی هێزە كوردیەكان بوون و ژمارەیەكی زۆریش لەهەردوولا برینداربوون.
هاوڵاتی پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند:" دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان لە سەعات 10ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆ". ئەمڕۆ شەممە 22ی کانوونی دووەمی 2022، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان (یەکشەممە 23ی مانگ)، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە سەعات 10:00ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆ". ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و لەزۆربەی شار و شارۆچكەكان ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە.
هاوڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند:" هێرشەکەی دوێنێ شەوی داعش بە ڕێکەوت نەبووە و حکومەتی ئەردۆگان لە پشت هێرشەکەوە بووە". ئاژانسی هاواریوز بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە، شانەنوستووەکانی داعش یارمەتی لە تورکیا وەردەگرن و لە حەسەکە دەیانەوێ ئاژاوە بنێنەوە. هەروەها باسی لەوەش کرد، "ئەو هێرشەی داعش کردوویەتی، هاوکات بووە لەگەڵ ئاژاوەنانەوە و درووستکردنی فەوزا لەناو زیندانی غەوران". هاوكات مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' لەهەژماری خۆی لەتویتەر ڕایگەیاند، "پیلانەكانیان شكستی ھێناو هەسەدە توانیویەتی سەرجەم زیندانییە ھەڵاتوەکان لەحەسەکە دەستگیربکاتەوە". شەوی ڕابردوو هێزێکی چەکداری داعش هێرشی کردە سەر بەندیخانەیەک، لە پێکدادانەکەدا 7 شەڕڤان گیانیان لەدەست داوە و 23 چەکداری داعشیش کوژراون.
هاوڵاتی هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و بەڕیتانیا، چەک ڕەوانە دەکەن بۆ ئۆکرانیا و ڕایانگەیاند، پشتیوانی ئۆکرانیا دەبن لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ دژی ڕووسیا. هەرچەندە ئاژانسی رۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هەڵوێستی ئەڵمانیای خستووەتە ڕوو کە ئەڵمانیا لە ئێستادا چەک نانێرێت بۆ ئۆکرانیا، بەڵام ناتۆ و وڵاتانی ئەمریکا، بەڕیتانیا، کەنەدا، چەک ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەن. ئاژانسی ئینڤیرێڵت تایمز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنی بە ئۆکرانیا داوە چەکی بۆ بنێرێت، کە پێک دێ لە: موشەک، کەشتی جەنگی، چەکی دەستی. جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، چەکی دژە تانک دەنێرن بۆ ئۆکرانیا و لەگەڵ چەند مەشقپێکەرێک بۆ مەشق پێکردنی بەکارهێنانی چەکی دژە تانک. لە ئەنجامی گفتوگۆکانی جنێڤ، مۆسکۆ و واشنتن رێککەوتن گرژییەکانیان لەبارەی ئۆکراینا کەمبکەنەوە و لە داهاتوودا درێژە بە گفتوگۆکانیان لەو بارەوە بدەن بۆ ئەوەی رێگە لە دروستبوونی ململانێی زیاتر بگرن.
هاوڵاتی لە بیلاروسیا مانۆری سەربازی تایبەت ئەنجامدەدرێت بۆ ئەو مەبەستەش روسیا دو S-400ه ههروهها سیستهمی موشهكی بهرگریی ئاسمانیی Pantsir-S و 12 فڕۆكهی جهنگیی جۆری Su-35 بۆ بهشداریكردن له مانۆڕهكه رهوانهی بێلاڕوسیا دەكات تا بەشداری مانۆرەكە بكات. وهزارهتی بهرگریی روسیا ڕایگەیاند:" بهشداری له مانۆڕی سهربازیی هاوبهشی "پێداگیری هاوپهیمانێتیی 2022"دا دهكهن كه له بیلاڕوسیا ئهنجام دهدرێت". بهپێی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی بهرگریی روسیا، بڕیاره مانۆڕهكه له 10ی (شوبات/2) ئهمساڵدا دهستپێدهكات.
عەمار عەزیز حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا چیتر پەنابەرانی رۆژئاڤای كوردستان لەكەمپەكان وەرنەگرێت و سنوری سمێلكا بە رووی رۆژئاڤای كوردستاندا داخراوە، بەرپرسێكی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەڵێت:» لەماوەی دووهەفتەدا هەزارو 500 كەس هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە». دلاوەر بەهلەوی، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە ئوفیسی دەزگای خێرخوازی بارزانی لەپارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت :» لەسەرەتای 2022 ەوە تا پێش چەند رۆژێك دەوروبەری هەزارو 500 كەس لە رۆژئاڤای كوردستان هاتوونەتە سنوری پارێزگای دهۆك، دوای گەیشتنیان بەشاری دهۆك گواستراونەتەوە بۆ كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوا لەقەزای بەردەرەش، ئەو كەمپە تایبەتە بە حەواندنەوەی ئەو پەنابەرانەی كە تازە دێنە كوردستان، دوای جێگیربوونیان و تەواو كردنی مامەڵەكانیان پەنابەران ئازادن لەوەی لەناو كەمپدا بمێننەوە یاخود لە دەرەوەی كەمپ دەژین». ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد ژمارەی پەنابەرانی رۆژئاڤا ئەوانەی لەناو كەمپدان 51 هەزار و 900 كەسن لەگەڵ ئەوانەی ئەمساڵ دەبنە 53 هەزار كەس، ئەو ژمارەیەش دابەشكراون بەسەر پێنج كەمپدا. حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چەند رۆژی رابردوو بڕیاری دەركردووە كە چیتر پەنابەرانی رۆژئاوا وەرناگرێت ، لەمبارەیەوە دلاوەر بەهلەوی وتی: « هەر لە رۆژی دەركردنی بڕیارەكە تا ئەمڕۆ هیچ پەنابەرێكی نوێمان وەرنەگرتووە و دەرگای سنور داخراوە، پێگیرین بە بڕیارەكەی حكومەت، ئێمە دەتوانین تا 15 هەزار پەنابەری دیكە وەربگرین و لەكەمپی بەردەرەش جێگریان بكەین «
عەمار عەزیز دوای چاوەروانیەکی زۆر حکومەتی عیراق بڕیاریدا بە دابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکاندا،هەرخێزانێک بڕی 100 لیتری پێ دەدرێت وەجبەی دوومیش بڕی 100 لیتر دابهشدهکات. ئەسکەندەر موحەمەد ئەمین، بەرێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لە پارێزگای دهۆک بە هاوڵاتی ی وت:"هەموو ساڵێک لسەرەتای وەرزی زستان داوا لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەکەین کە بەشە نەوتی ئاوارەکان دابین بکەن". ئەمساڵ بەهۆی چەند رێکارێکی کارگێری دابەشکردنی نەوت دواکەوت. بەرێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق وتیشى:"دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان پێش دوو رۆژ وەزارەتی کۆچ کۆچبەران بڕیاریدا بەدابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکان، لەدوێنێ وە دەستمان بەدابەشکردنی نەوت کردوە لەکەمپی ماملیان لە سنوری قەزای شێخان" . ناوبراو ووتیشی"وەجبەی یەکەم 100لیتر بەبێ بەرامبەر دەدەینە هەر سەرۆک خێزانێک، ئەو ئاوارانەی نەوت وەردەگرن ژمارەیان 27هەزار و 200خێزانە کەبەسەر 16کەمپ دابەش کراون"
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:" دهبێت حکومەتی نوێی عێراق كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا لهسهر بنهماى دهستوور چارهسهر بكات ئەمڕۆ هەینی 21-01-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە حکومەتی نوێی عێراق كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا لهسهر بنهماى دهستوور چارهسهر بكات. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لهبارهى ههڵبژاردنى داهاتووى پهرلهمانى ههرێمى كوردستانهوه، "ههردوولا هاوڕابوون كه گرنگه له كاتى خۆيدا ئهنجام بدرێن". له كۆبوونهوهكەدا دوايين پێشهاتهكانى پرۆسهى سياسيى عێراق و ههڵبژاردنى دهستهى سهرۆكايهتيى ئهنجوومهنى نوێنهران کە لە رۆژی 09-01-2022 بەڕێوەچوو و ههوڵهكان بۆ پێكهێنانى حكومهتى داهاتووى عێراق تاوتوێکران. لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت جهختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى له عێراق و گهيشتنى هێز و لايهنهكان به تێگهيشتنێكى كۆكهرهوهى هاوبهش كردهوه، ئەو هەنگاوەش بەمەبەستی چارهسهركردنى كێشهكان و هاتنهكايهى حكومهتێك كه بتوانێت ئاڵنگارییەکان تێپهڕێنێت و خزمهت به بهرژهوهندييه باڵاكانى وڵات و تهواوى پێكهاتهكانى بكات.
هاوڵاتی لە شەنگال، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە دەوروبەری دۆڵی شیلۆ هێرشی كردە سەر دوو ئۆتۆمبێل، میدیای پەكەكە دەڵێت تا ئێستا ئەنجامەكانی ئەو هێرشە نەزانراوە، بەڵام میدیای پارتی دەڵێت دوو ئەندامی پەكەكە بەهۆیەوە كوژراون. میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە: ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30 خولەكی دوای نیوەرۆ لە شەنگال، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە دۆڵی شیلۆ دوو جار هێرشیكردووەتە سەر دوو ئۆتۆمبێل و تا ئێستا نازانرێت لەو هێرشەدا هیچ كەسێك كوژراوە یان برینداربووە. بەڵام میدیاكانی پارتی بەتایبەتیش مەسرور بارزانی دەڵێن: بەهۆی هێرشەكەوە بۆ سهر پێگهكانی پهكهكه له ناوچهی شیلۆ له چیای شەنگال، دوو چهكداری پهكهكه كوژراون. هاوكات دژهتیرۆری پارتی رایگهیاندووە: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکە و سێ بنكه و بارەگا ئەو چەکدارانەی له چیای شەنگال کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چەند چەكدارێكی پەكەكە كوژراون كە یەكێكیان بەرپرسی سەربازی بووە.
هاوڵاتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆسەر گرتوخانەی غوێران لە حەسەكە، ئەندامێكی هێزەكانی ئاسایش و سێ هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون. فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربارەی هێرشی چەكدارانی داعش بۆسەر گرتوخانەی غوێران لە حەسەكە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە: هێزەكانمان بە هاوكاریی هێزەكانی سوریای دیموكرات، هێرشەكەی داعشیان تێكشكاند و دواتر ئۆپەراسیۆنیان دەستپێكرد. هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا حەوت ئەنداممان برینداربوون و ئەندامێكیشمان شەهیدبوو، هەروەها چەكدارانی داعش سێ هاوڵاتیی مەدەنییان شەهید كرد، لەكاتێكدا كە دەیانویست خۆیان لەناو گەڕەكەكانی نزیك گرتوخانەكەدا حەشار بدەن. هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاشیانگەیاندووە: هێزەكانمان گەڕەكی غوێرانیان بە تەواویی كۆنترۆڵ كردووە و لەو گەڕەكە و گەڕەكەكانی دەوروبەری دەستمان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشكنین كردووە و ئۆپەراسیۆنەكە هەتا دەستگیركردنی هەموو چەكدارەكان، بەردەوامیی دەبێت. پێشتریش هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاندبوو: تائێستا 16 چەكداری داعش لەپێكدادان لەگەڵ هێزەكانمان كوژراون و حەوت چەكداری داعشیش كە ویستوویانە خۆیان ڕادەستی هێزەكانمان بكەن لەلایەن داعشەوە كوژراون، هەروەها 18 ئەندامی هەسەدە شەهیدبوون.
هاوڵاتی وتهبێژی پارتی دیموكراتی گهلان رایگهیاند:" دهستبهسهركردنی ئیرادهی گهلی كورد هێشتاش بهردهوامه له ساڵی 2022دا ههمو كاتژمێرێك شتێك گران دهبێت". ئهبرو گونای، وتهبێژی پارتی دیموكراتی گهلان (ههدهپه) له ناوهندی گشتیی ههدهپه کۆنگرهیهکى ڕۆژنامهوانیدا رایگهیاند:"هێشتا دیمهنهكانی دهركردنی پهرلهمانتارانمان لهبهر چاوماندایه، دهستبهسهركردنی ئیرادهی گهلی كورد هێشتاش بهردهوامه، پێشتر به قهیومهكان ئهو كارهیان كرد و هاوسهرۆكانی شارهوانییهكانی ئێمهیان لهكار دورخستهوه، دواتر پارێزبهندییان لهسهر پهرلهمانتارانمان ههڵگرت". ئهبرو گونای، ئاماژهی بهوهشكرد، له خولی 27ههمیندا پارێزبهندییان لهسهر پهرلهمانتارانیان لهیلا گیوڤهن، موسا فارسئۆگیولاری و عومهر فاروق گهرگهری ئوغڵو ههڵگرت و "كودهتای سیاسیان ئهنجامدا، ئێستاش دهیانهوێت ههمان كودهتا بهسهر سهمرا گوزهلدا جێبهجێ بكهن، ئهو وێنانهی سهمرا گوزهل كه له كاتی قۆناغی چارهسهریدا كێشراون و دوای شهش ساڵ دهیانخهنهوه بهرباس و دهیانهوێت ئهو وێنانه بكهن به كهرستهی ئۆپراسیۆنه سیاسییهكان". وتهبێژی ههدهپه باسی لهوهشكرد، كۆمهڵگای توركیا له ناو سنورهكانی سیستمدا، ناچار و مهحكومی لایهنی سیاسی دولایهنه نییه و وتی، "گهڕانهكانمان بهدوای رێگای سێههم بهردهوامه، بهو هیوایهی كه ببێته سهرهتایهك له 18ی كانونی دوهمدا ئێمه لهگهڵ ههندێك لایهنی دیكه كۆبوینهوه، كۆبونهوهیهكی سهرهتایی بو، بۆ سیاسهتی توركیا كۆبونهوهیهكی گرنگ بو، دوای كۆبونهوهكه راگهیهنراوێكی هاوبهش بڵاوكرایهوه، ههمو بندهستان، ستهملێكراوان، تێكۆشهرانی ژن، گهنجان باسیان لهوهكردوه كه ئهوان لهسهر دامهزراندنی هاوڵاتیبونی یهكسان و هاوكارانی تێكۆشان خهبات دهكهن". وتهبێژی پارتی دیموكراتی گهلان رونیشیكردهوه، "ئامانجی ئێمه داهاتوی گهلانی ئێمهیه بۆ ئهوهی ئێمه بتوانین ئهو كێشانه چارهسهر بكهین و له توركیایهكی ئارام پێكهوه بژین".
