هاوڵاتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ خاوەن خانوە زیادەڕۆکان بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەگەر مامەڵەی تاپۆکردن نەکەن دەست بەسەر خانوەکانیاندا دەگیرێت. سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە ئێستادا هاوڵاتییان وەک پێوست سەردانیان ناکەن بە مەبەستى تەواوکردنی مامەڵەکانیان و تاپۆکردنی خانووەکانیان، دەشڵێن، ئەگەر لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا و هەتا ٩-٩-٢٠٢٤ سەرجەم پارەی تۆمارکردنیان نەدابێت بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ئەوا خانووەکانیان، کە لەسەر موڵکی حکومەت دروست کردووە دەبێتەوە بە موڵکی شارەوانی. شارەوانى سلێمانی هۆشداریش دەدات، ئەگەر لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا و هەتا ٩-٩-٢٠٢٤ سەرجەم پارەی تۆمارکردنیان نەدابێت بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ئەوا خانووەکانیان، کە لەسەر موڵکی حکومەت دروست کردووە دەبێتەوە بە موڵکی شارەوانی. ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پێی یاسای ئاماژەپێکراو شارەوانی بە مافی خۆی دەزانێت بە زیادکردنی ئاشکرا بیفرۆشێت.
هاوڵاتی وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ڕۆژی شەممە 4ی ئهم مانگه دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە 9ی مانگ کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت. وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق." سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە ئەو وەزارەتە دەڵێت، "رۆژی شەممە ٢٠٢٣/١١/٤ لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/١١/٩ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت." ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنج شەممە 450 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و پارەکە بە دوو شێوە بووە، 250 ملیاری لەڕێگەی بانی رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و 200 ملیاری دیکەش لەڕێگەی تی بی ئای. هاوکات بڕیارە رۆژی یەکشەممە، بڕی 250 ملیارەکەی دیکەش لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.''
هاوڵاتی بڕی 450 ملیار دینار لە 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران. بهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه وهزارهتی دارایی عێراق له چوارچێوهی 700 ملیار دینارهكهدا بڕی 450 ملیار دیناری خسته سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، كه بڕی 250 ملیار دیناری له رێگهی بانكی رهشید و 200 ملیار دیناریشی له رێگهی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) خرایهسهر ههژماری دارایی ههرێم. بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیاره لهماوهی چهند رۆژی داهاتودا ئهو بڕه پارهیهی كه ماوه له رێگهی بانكی رافیدهینهوه بخرێته سهر ههژماری وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان، پارهكهش بۆ موچەی مانگی هەشتی 2023ی فهرمانبهران تهرخاندهكرێت. پێشتر بەغدا یەکجار 700 ملیارەکەی ناردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆیەوە مووچەی مانگی تەممووزی ( مانگی حەوت) یدابینکرد، بەو 700 ملیارەی ئەمجارەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئابی (هەشت) مووچەخۆرانی دەدات.
هاوڵاتی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند؛ سبەینێ بەشێک لە 700 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێم و دواتریش لیستی مووچە رادەگەیەنرێت. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئموێد سەباح رایگەیاند، "سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردووە شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و وەزیری دارایی عێراقیش دوێنێ داوای لە بانکی ناوەندی کردوە، 700 ملیار دینارەکە بنێرێت." سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەوەی ئاشکرا کرد کە سبەینێ پێنجشەممە بەشێک لە 700 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێم و رەنگە هەر سبەینێ یان شەممە لیستی مووچە رابگەینرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە و وەزارەتی دارایی عێراق داوای داتا و زانیاری داهات و خەرجی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەرپرسانی هەرێمیش دەڵێن سەرجەم داتاکانیان رەوانەی بەغدا کردووە و ئەگەر "بەهانەی تر نەدۆزنەوە" دەبێت 700 ملیار دینارەکە رەوانە بکەن. هاوکات ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوویەوە و رایگەیاند، حکومەتی هەرێم داتا و زانیاری وردی ناردووە بۆ حکومەتی عێراق بۆیە "هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی" مووچە نییە. بڕیاربوو رۆژی دووشەممە 30-10-2023 وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە، دوای ئەوەی ناردنی 700 ملیارە قەرزەكە لەلایەن بەغداوە دواكەوت. سەبارەت بەدواكەوتنی ئەو قەرزە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت، "وەفدەكە نەچوونەتە بەغدا هەندێك داواكارییان هەبووە ناردوویانە بۆ وەفدی هەرێم بەپێی بڕیارەكەشیان دەبێت لەم هەفتەیەدا داواكاریەكانیان لەلایەن وەفدی هەرێمەوە جێبەجێ بكرێت و بنێردرێتەوە بۆ بەغدا."
هاوڵاتی ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی جەختکردنەوەی پابەندییەکانی ئەمریکا بووە بە ناوچەکەوە، دەشڵێت، هاوکارییە ئەمنییەکان و کارکردنی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت بۆ "رێگریکردن لە هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا." ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بافڵ تالەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبوویەوە. سەبارەت بە سەردانەکەی، ئەلینا رۆمانۆسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقم کرد تا پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر ناوچەکە جەخت لێبکەمەوە و زامنی بەردەوامی هاوکاری ئەمنی و کارکردنی هاوبەش لە پێناو رێگریکردن لە هێرشەکان بۆ سەربەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکەم." باڵیۆزی ئەمریکا دەشڵێت، "گفتوگۆ بەرهەمدارەکانمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بەرز دەنرخێنم."
سەركۆ جەمال نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان دەڵێت «كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بەكۆی دەنگی ئەنجوومەنی سەندیكا لەكارەكەی دوورخراوەتەوە»، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكاش دەڵێت «بڕیارەكە حزبییە و نەقیبی سەندیكا شەڕ دەفرۆشێت»، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستانیش دەڵێت، «بەهیچ شێوەیەك وەكو لیستی سەوز لەسەندیكا، ناچنە ژێر بڕیاری لادانی سكرتێری لقی سلێمانی»، ڕێكخەری سەنتەری میترۆ پێی وایە «هەر سەندیكایەك حزب سواری سەری بوو بەلای خۆیدا ڕایكێشا ڕۆژێك هەر دەپچڕێت». نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان و جێگرەكەی دوو رای دژ بەیەكیان هەیە لەبارەی دوورخستنەوەی كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەوتەی نەقیبی سەندیكا، «سكرتێری لقی سلێمانی بەكۆی دەنگی ئەندامان لەكارەكەی دوورخراوەتەوە، بەڵام بەوتەی جێگرەكەی، «ئەوان وەكو لیستی سەوز لەسەندیكا ناچنە ژێر باری ئەو بڕیارە». ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشتر ڕایگەیاندووە:» پێشتر هەموو دەزگاكانمان ئاگاداركردووەتەوە كەسكرتێری لقی سلێمانی لەمانگی 7ـی 2021ـەوە لەپۆستەكەی نەماوە، بەبرادەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان وتووە بەبڕیاری ئەنجوومەنی سەندیكا كەهەموومان واژۆمان كردووە دەركراوەو دەبێت ئەو پابەند بێت، بەڵام بەداخەوە یەكێتی رێگربوون لەجێبەجێكردنی بڕیارەكەو پێمانوایە ئەوە دەستتێوەردانە لەكاروباری ناوخۆی سەندیكا.» نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان داوا لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات ئەو كێشەیە چارەسەربكات. دەشڵێت «حەوت لق و شەش نووسینگەمان هەیە، بەڵام هیچ لقێك و تەنانەت ئەنجوومەنیش راگەیەندراو دەرناكات، لیژنە هەیەو ئەوان راگەیەندراو دەردەكەن، لقی سلێمانی بۆچی راگەیەندراو دەردەكات؟» بەوتەی ئازاد حەمەدەمین ، سكرتێری لقی سلێمانی، «لەسەر ئیلتیزام نەكردن، ناپیشەییبوون و جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەندیكا دەركراوە، ئەویش ناهەقی نییە دەڵێت من كادری یەكێتیم و منیان لێرە داناوە، دەبێت یەكێك پێم بڵێت بڕۆ بۆ ئەوەی بڕۆم.» جێگری نەقیبی ڕۆژنامەنوسان لەسەر دورخستنەوەی سكرتێری لقی سلێمانی قسەیەكی دیكەی هەیە بژار حەكیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی دایەوەو وتی:»پێش دەستبەكاربوونی ئێمە وەك جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان، ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەمانگی 7ـی ساڵی 2021 بڕیاری لادانی كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای دەركردبوو». بژار حەكیم وتیشی: «دوای دەستبەكاربوونمان وەك جێگری نەقیب، لەمانگی 12ـی ساڵی 2021، تائێستاش ئێمە راشكاوانە بەنەقیب و ئەنجوومەنی سەندیكامان راگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك وەك لیستی سەوز لەسەندیكا، ناچینە ژێر بڕیاری لادانی سكرتێری لقی سلێمانی، بۆ هەمووان رایدەگەیەنین كەجێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان و لیستی سەوزی سەندیكا، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ بڕیاری لادانی سكرتێری لقی سلێمانی نییە». ناكۆكی و وتەی دژ بەیەكی نەقیب و جێگرەكەی سەبارەت بەبڕیاری لادانانی سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكا لەلایەن نەقیبی رۆژنامەنووسان لەكاتێكدایە،، رۆژی 24-10-2023 لەشاری سلێمانی دوو رۆژنامەنووس دەستگیركران، لەبارەی دەستگیركردنی ئەو دوو رۆژنامەڤانە لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو لەبارەی یەكێك لەڕۆژنامەنووسە دەستگیركراوەكان رایگەیاند: «دەستگیركردنی عیماد بیلال بەهیچ جۆرێك پەیوەندیی بەئازادیی میدیاو رەخنەوە نییە، بەڵكو بابەتی نێوان دوو هاووڵاتییە، كە بەڕێكەوت هەردووكیان رۆژنامەنووسن.» بەگوێرەی بڕیارێكی ژمارە 1349ی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رۆژی 28-07-2021 كاروان ئەنوەر لەكارەكەی لابراوە، بڕیارەكە واژۆی ئازاد حەمەئەمین ، نەقیبی رۆژنامەنووسان، ئەنوەر حوسێن، جێگری نەقیب، هەندرێن ئەحمەد سكرتێرو چوار ئەندامی دیكەی ئەنجوومەنی لەسەرە. كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان دەڵێت «من فەرمانبەر نیم تا نەقیبی سەندیكا بتوانێت دەرم بكات و بەهەڵبژاردن هاتووم و پەیڕەوی ناوخۆش رێوشوێنی لابردنی هەر كەسێكی دیاریكردووە». لەبڕیارەكەدا هاتووە :»ئەنجوومەنی سەندیكا لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا دوای گفتوگۆی كێشەو گرفتەكانی لقی سلێمانی و بڕیارو راسپاردەی كۆبوونەوەكانی پێشوو، تایبەت بەپابەندنەبوونی بەڕێز كاروان ئەنوەر وەك سكرتێری لقی سلێمانی بەڕێوشوێنی كاری سەندیكایی لەچوارچێوەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی سلێمانی بەهۆی ئەم دۆسیانەوە: -پابەندنەبوونی ناوبراو بەبڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەندیكاو سەرپێچی لەجێبەجێكردنی ئەركەكان. -ئاماژە بەكۆنووسی ئەنجوومەنی سەندیكا لە 28ـی نیسانی 2019، لەبارەی ئامادەبوونی ناوبراو بۆ پێڕاگەیاندنی بڕیارەكانی ئەنجوومەن لەبارەی پابەندنەبوونی بەبڕیارەكانی ئەنجوومەن كاركردن لەدژی سیاسەتی گشتی و بنەماو ئامانجەكانی سەندیكاو پێنەدانی زانیاری لەسەر چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو پارەیەی كەبڕەكەی لە 50 ملیۆن دینار زیاترە وەك لقی سلێمانی وەریگرتووە لەچوارچێوەی بودجەی پایتەختی رۆشنبیری، لەدەرەوەی رێكارەكانی كارگێڕی خەرجكراوە، دواتر سەرپێچی لەبڕیارەكانی ئەنجوومەن. -ئاماژە بەكۆنووسی ئەنجوومەنی سەندیكا ژمارە (37) لە 02-06-2019 بڕیاری ئەنجوومەن كەدەبێت لقی سلێمانی هەموو مامەڵەیەكی دارایی لەڕێگەی سەرپەرشتیاری سلێمانی دەبێت و بەڕێز كاروان ئەنوەر ئەم بڕیارەی جێبەجێ نەكردووە. -ئاماژە بەكۆنووسی سكرتاریەتی ئەنجوومەن لە 22-01-2020 بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری (پێڕاگەیاندنی هۆشداری) بەناوبراو لەبارەی كێشە داراییەكانی لقی سلێمانی و جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەن كەكۆنووسەكە لەكۆبوونەوەی ژمارە (39) لە 23-01-2020 پەسەندكراوە. - پابەندنەبوونی سكرتێری لقی سلێمانی بەگەڕاندنەوەی ئابوونەی ئەندامانی سەندیكاو دروستكردنی پێناسی سەندیكا بۆ ئەنجوومەن وەكو بڕیاری ئەنجوومەن ئاماژە بەكۆبوونەوەی سكرتاریەتی ئەنجوومەن لە 20-12-2020. -بەكرێدانی بەشێكی بارەگای سەندیكا بەبێ ئاگاداری ئەنجوومەن سەرەڕای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم بەكرێدانە. -داخستنی بارەگای لقی سلێمانی بەبڕیاری تاكەكەسی سكرتێری لقی سلێمانی، سەرەڕای رێنمایی ئەنجوومەن بۆ بەردەوامبوونی كارەكانی لقەكە لەخزمەتی رۆژنامەنووساندا. بڕیاردرا بە - لابردنی بەڕێز كاروان ئەنوەر لەئەركی سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان. -كۆبوونەوەی لقی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئەنجوومەن سازبكرێت، بۆ راسپاردنی یەكێك لەئەندامانی لقی سلێمانی بۆ هەڵسوڕاندنی كاروباری لقی سلێمانی تاوەكو كۆنفرانسی داهاتووی لق. -ئەم بڕیارە لەڕۆژی پێڕاگەیاندن بەلقی سلێمانی، جێبەجێدەكرێت. كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: «كێشەی نێوان من و نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان شەڕ فرۆشتنی نەقیبی سەندیكایەو شتێكی یاسایی نییە ئەگەر یاسایی بوایە سكاڵای دەكرد بەڵام ئێمە بەنیازین سكاڵا تۆمار بكەین، چەند جارێك باسی ئێمەی كردووە گوایە سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكا دەركراوەو دەسەڵاتی نییە، ئەمانە هەر هەمووی دەكەین بەسكاڵایەك و تۆماری دەكەین بۆ ئەوەی بزانین یاسا چۆن مامەڵەمان لەگەڵ دەكات». وتیشی:»كاتێك پرسێكی حزبی دروستدەبێت نەقیبی سەندیكا فشار دەكات، بۆ نموونە ئەو دوو رۆژنامەنووسەی هەفتەی رابردوو دەستگیركران، ئێمە رای خۆمان بەڕوونی وت، بەڵام نەقیبی سەندیكا لەكەناڵێكەوە خراپی لەسەر ئێمە كردو بەیانێكیشیان بەناوی سەندیكاوە بڵاوكردەوە لەكاتێكدا لقی سلێمانی ئاگاداری وردەكاری رووداوەكەیە». بەوتەی كاروان ئەنوەر، «نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان هەڕەشەی دەركردنی لێكردووە وەك ئەوەی فەرمانبەرێك دەربكات لەكاتێكدا سەندیكا نەقیب و سكرتێری لقەكان بەهەڵبژاردن دیاریدەكرێن، نەقیبی سەندیكاش چەند كەسێكی بەدەر لەپەیڕەوی ناوخۆی سەندیكای رۆژنامەنووسان داناوە، بۆیە ئەگەر شتێكی نایاساییمان كردووە با ئەو سكاڵا تۆماربكات». «لەساڵی 2014 ەوە نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان یەك دیناری بۆ لقی سلێمانی نەناردووەو داوای ئابوونەش دەكات، لەكاتێكدا هەرچی چالاكییەك ئەنجامدراوە دینارێكمان لەهەولێر وەرنەگرتووە، ئێستاش بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكە سكاڵامان تۆماركردووەو سەرجەم ئەو كارە نایاساییانەی ئەنجامیداون وەك بەڵگە پێشكەش دەكەین». سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان وادەڵێت. كاروان ئەنوەر دەشڵێـت:»دەمانەوێت سەرجەم ئەو تۆمەتانەی دروستیكردوون بیسەلمێنێت، مەسەلەكە بەس جیاوازی حزبییە نایانەوێت بڵێین ئازادی رۆژنامەنووسی لەمدواییەدا لەهەرێم پاشەكشەی كردووەو خۆشیان هیچ هەڵوێستێكیان نییە، بەئێمەش دەڵێن كە شتێك دەبێت بۆچی تەنها لقی سلێمانی بەیاننامەكە دەردەكات». سەنتەری میترۆ، لەبارەی ناكۆكییەكانی سەندیكا رایەكی جیاوازی هەیە رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی ڕۆژنامەنوسان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:»هەر سەندیكایەك حزبایەتی سوار سەری بوو هەركەسەو بەلای خۆیدا رایكێشا لەشوێنێكدا هەر دەپچڕێت، بەڕای من چارەسەر بۆ سەندیكایەكی كارا ئەوەیە كە لیستێكی سەربەخۆ لەناو ئەو سەندیكایە دروست ببێت و رۆژنامەنووسان دەنگی پێبدەن». وتیشی:»هەندێك هەستیاری لەنێوان ئێمەو سەندیكا هەیەو زۆر سەرنجمان هەبوو، بەڵام لەبەرئەوەی نەڵێن پشتگیری لایەنێك دەكەن جارێ دوای دەخەین، دەبێت فشاربكرێت سەندیكا كۆنگرە بكات، میكانیزمی كۆنگرەكەش دەبێت شەفاف بێت، هەرچەندە ئەندامانی سەندیكا مافی خۆیانە ئایدیای خۆیان هەبێت، بەڵام نابێت حزبایەتی زاڵ بێ بەسەریاندا وەكو ئێستا بەڵكو دەبێت كار بۆ ئەندامەكانی خۆیان بكەن». سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بەگوێرەی یاسای ژمارە (4) ساڵی 1998و هەمواری ژمارە (40)ی ساڵی 2004، پەرلەمانی كوردستان دامەزراوە، هەروا بەگوێرەی یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35ی ساڵی 2007، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان وەكو تاقە ئۆرگانی فەرمی میدیاییە لەهەرێمی كوردستان و ئەندامی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی (IFJ)یە. لەماوەی نزیكەی 20 ساڵی دامەزراندنیدا سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سێ كۆنگرەی بەستووەو دوایین كۆنگرەی لەساڵی 2011 بووەو تائێستا نەیتوانیوە كۆنگرەی چوارەم ببەستێت.
هاوڵاتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوویەوە و رایگەیاند، حکومەتی هەرێم داتا و زانیاری وردی ناردووە بۆ حکومەتی عێراق بۆیە "هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی" مووچە نییە. ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023، مەسرور بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆماناۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی "لە گرنگی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە بەتایبەتی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە." بڕیاربوو رۆژی دووشەممە 30-10-2023 وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە، دوای ئەوەی ناردنی 700 ملیارە قەرزەكە لەلایەن بەغداوە دواكەوت. سەبارەت بەدواكەوتنی ئەو قەرزە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت، "وەفدەكە نەچوونەتە بەغدا هەندێك داواكارییان هەبووە ناردوویانە بۆ وەفدی هەرێم بەپێی بڕیارەكەشیان دەبێت لەم هەفتەیەدا داواكاریەكانیان لەلایەن وەفدی هەرێمەوە جێبەجێ بكرێت و بنێردرێتەوە بۆ بەغدا."
هاوڵاتی غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی پێشمەرگە لە قەرەچوغ بە هاوڵاتی راگەیاند لە کۆبونەوەی هێزەکانی پیشمەرگە و سوپای عێراق بڕیار دراوە سێ خاڵی سەربازی بدرێتە سوپای عێراق و سێ خاڵی تریش هیزەکانی 80ی پێشمەرگە کە سەر بە پارتین بەڕێوەی ببەن. لەسەر دواین پێشهاتەکانی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر هەندێک خاڵی چاودێری لە قەرەچووغ لەسنوری قەزای مەخمور، فەرماندەکەی پێشمەرگە دەڵێت ئەمرۆ چوارشەممە لە کۆبونەوەیەکدا ئەو پێشنیارە خراوەتە روو بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە. شەڕی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، 22ی تشرینی دووەمی 2023 لەچیای قەرەچووخ لەنزیك كەمپی ئاوارەكانی مەخمور روویدا، تێیدا سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و هەشت پێشمەرگەی تریش برینداربوون، دوو كوژراویش لەسوپای عێراق بوونی هەیە، لەسەر چەند پێگەیەك لەچیای قەرەچووغ كەهەفتەیەك پێش شەڕەكە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چۆڵكردنیانی راگەیاند. غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی پێشمەرگە لە مەخمور بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەمڕۆ لە بارەگای فرقەی 14 ی سوپای عێراق کۆبونەوەیەکی تر ئەنجام درا و قسە لەسەر چەند پێشنیارێک کراوە کە سێ خاڵی سەربازی بۆ سوپای عێراق و سێ خاڵی سەربازی تر بۆ پارتی بێت بەڵام پێشنیارە و هێشتا مۆر نەکراوە تاوەکو خاڵە سەربازییەکان بەهاوبەشی بەڕێوە ببەن و خەڵکی ناوچەکە لەو دڵە ڕاوکێیە ڕزگاربن بەڵام دووای ڕێکەوتنەکەش بەغدا بڕیاری کۆتایی دەدات." بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی لەدوای پێکدادانەکانی هەردوولا چەندین دانیشتن کراوە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق. رۆژێک دوای شەڕەکە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە. غازی فەیسەڵ دەڵێت ئەو رێککەوتنەی ئەمڕۆ کراوە "ڕەزامەندی دانیشتوانی کەمپەکەشی پێویست دەبێت لەبەر ئەوەی ئەگەر هێرشەکانی فڕۆکەی( تورکیا و داعشەکانی) شاخی قەرەچوغ بەردەوام بێت کاریگەری لەسەر ئەم ڕێکەوتنە دەبێت مەرجی ئاوەرەکانی کەمپەکە دوورکەوتنەی هێزەکانی پارتییە لێیان و دەیانەوێ کۆتایی بە هێرشەکانی داعش و تورکیا بۆسەر کەمپەکە بێت بۆیە لێرە بەدواوە سوپای عێراق ئەرکی پاراستنی کەمپەکەی دەکەوێتە ئەستۆ وە مەرج و داواکاری دانیشتوانی کەمپەکەش لە سوپای عێراق پاراستنیانە لە هێرشی تیرۆرستانی داعشەکانی شاخی قەرەچوغ و فڕۆکەی چاودێری دەوڵەتی تورکیا کە ناوە ناوە دەکرێتە سەریان ." فەرماندەی هێزە خۆبەخشەکەی پێشمەرگە باس لەوەش دەکات، "ماوەی پێنج ساڵە پارتی ڕێگە نادات دانیشتوانی کەمپەکە بەهیچ شێوەیەک هاتوچۆی شاری هەولێرو زۆنی زەرد بکەن بۆ ئیش و کاری ڕۆژانەو نەخۆشخانەی منداڵ بوون و چارەسەری نەخۆش و بۆ کرێکاری و هەتا بۆ شتومەک کڕین وخواردن وخواردنەوەش، چەندین هێرشی داعش و فڕۆکەی تورکیا بۆ سەر دانیشتوانی کەمپەکە ئەنجام دراوەو خەڵکی سڤیل شەهیدو و بریندار کراون."
هاوڵاتی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و ئەسیر کرد کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بپچڕێنن ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی وەک دەستەکە دەڵێت کۆرەک تیلیکۆم گوێی بە هۆشدارییەکان نەداوە و ئەو قەرزە "زۆرەی" لەسەریەتی نایگەڕێنێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023، دەستەی راگهیاندن و گەیاندنی عێراق له نوسراوێكدا بە فەرمی داوای له ههردوو كۆمپانیاكانی ئاسیاسیڵ و ئەسیر کرد كه پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بپچڕێنن و لە نوسراوەکەدا هاتووە، "به پشتن بهستن بهو دهسهڵاتهی كه بهپێی فهرمانی یاسایی ژماره 66ی ساڵی 2004ی كارپێكراو پێمان دراوه، ههروهها به لهبهرچاوگرتنی بهسهرچوونی ئهو مۆڵهتهی لهلایهن دهسهڵاتهكهمانهوه له 30ی ئابی 2022 به كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم دراوه، هاوكات وهڵامنهدانهوهی بڕیاره دادوهریهكان كه لهلایهن ئهنجومهنی باڵای دادوهرییهوه دهرچووه، پابهندن به پچڕانی پەیوەندییەكان لهگهڵ كۆڕەك تیلیكۆم." دەستەکە لە 22ی مانگی ئابی ئەمساڵ دەستەکە چەند بڕیارێکی سەبارەت بە كۆمپانیای كۆڕهك تلیكۆم دهركرد و بەپێی یهكێك له بڕیارهكانیش، فرۆشتنی كارتی باڵانس و سیمكارتی ئهو كۆمپانیایه قهدهغه دهكرێت و وتیشی لهماوهیەکی نزیکدا پهیوهندی تهلهفۆنی نێوان كۆڕهك و كۆمپانیاكانی دیكهی پهیوهندیكردن رادهگرن بەهۆی چەند سەرپێچییەکی کۆمپانیاکەوە کە بەشێکی ئەو قەرزە کەڵەکەبووەیە کە لەسەریەتی. لە نوسراوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا هاتووە کە کۆمپانیای کۆڕەک جدی نەبووە و گوێی بە هۆشدارییەکان نەداوە سەبارەت بە گەرانەوەی ئەو قەرزە زۆرەی لەسەریەتی.
دلێر عەبدوڵا هەوڵی ئەنجامدانی رێكەوتنێكی نوێ لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكردووەو بەپێی زانیارییەكانی هاووڵاتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی، دەستپێشخەری كردووە. سەركردەیەكی پارتی بڵاویكردەوە كەهیوایان بەیەكێتی نوێ هەیەو چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەكەن بەڵێنەكانیان بەرامبەر پارتی ببەنەسەر، سەركردەیەكی یەكێتیش ئاشكرایكرد كەویستی سەرۆكی حزبەكەیان بۆ ئەوەیە كەكۆدەنگی لەنێوان هەموو لایەنەكان دروستببێت. پاش ئەنجامدانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەرۆكی ئەو حزبە لەهەوڵی رێكخستنەوەی پەیوەندییەكاندایەو دەیەوێت پەڕەیەكی نوێی دۆستایەتی لەگەڵ تەواوی حزبەكانی هەرێمدا هەڵبداتەوە، بەتایبەت لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كە بەهۆی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 درزو كەلەبەرێكی گەورە لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حزب دروستبووە. بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پاش ئاشتكردنەوەی سەركردە دابڕاوەكان، دەیەوێت بەپەیوەندییەكانیدا بچێتەوە لەگەڵ حزبەكانی هەرێمدا، بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئەوەش هەنگاوی پێویستی ناوەو بەڵێنی بەپارتی دیموكراتی كوردستان داوە كاری جددی و پێویست لەو رووەوە بكات. لەوبارەیەوە فازیل بەشارەتی بەرپرسی پێشووی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەڵەبجە بەهاوڵاتی وت: «یەكێتی ئەو وەعدەیان داوەو هیوادارین لەگەڵ ئەو وەعدەی خۆیاندا راستگۆ بن. ئەگەر ئەوە بكەن كارێكی زۆر باش دەكەن، چونكە تەنها رێگەو باشترین كار بۆ ئەمڕۆی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و پارێزگاریكردن لەدەستكەوتەكانمان رێكەوتنی پارتی و یەكێتییەو راستگۆیانە لەگەڵ یەكتری. لەڕاستیشدا بەشێكی زۆری ئەو بەرپرسیارێتیە دەكەوێتە ئەستۆی یەكێتی». یەكێتی و پارتی لەساڵی 2005و بەواژۆی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، رێكەوتنی ستراتیژییان ئەنجامدا، بەوەش هاوبەشی لەئیدارەدان و داهاتی هەرێم، كرایە پێوەرو بنەمای پەیوەندییەكانیان. بەڵام بەهۆی گۆڕانكارییەكان و فرە جەمسەری لەڕیزەكانی یەكێتیدا، رێكەوتنەكە وەكخۆی جێبەجێ نەكراوەو پارتی هەمیشە داوای پێداچوونەوەو رێكەوتنی نوێ دەكات كە لەگەڵ قۆناغ و دۆخەكەو قەبارەی هەردوو حزب یەكبگرێتەوە. هاوڵاتی ئەوەی زانیوە كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی، لەهەوڵی ئەوەدایە كە رێكەوتنێكی نوێی ستراتیژی لەنێوان هەردوو حزب واژۆبكرێت و دواتریش كۆدەنگییەكی نیشتیمانی لەنێوان حزبەكانی تردا دروستبكرێت، لەوبارەیەوە دكتۆر عومەر عەلی چاودێری سیاسی بەهاوڵاتی وت :»نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت رێكەوتنی نوێ لەنێوان پارتی و یەكێتی ئەنجامبدرێت، ئەوان دەیانەوێت وەك هەمیشە خێروبێری ئەم وڵاتە بۆ خۆیان دابەشبكەن و كۆتایی بەو كەمە ناكۆكییە كاتییانەش بهێنن كە لەنێوانیاندا دروستدەبێت و زیاتر مەبەست لێی ختوكەدانی سۆزی هاووڵاتیان و لایەنگرانیانە بەتایبەت لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا تا زیاتر هانی خەڵك بدەن دەنگیان پێبدەن». لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا پارتی پێشنیارو داواكاری ئاراستەی یەكێتی كردووە تا بەپەیوەندییەكاندا بچنەوە، بەڵام بەپێی وتەی فازیل بەشارەتی یەكێتی خواستی ئەوەی نەبووە. لەوبارەیەوە ناوبراو بەهاوڵاتی وت: «ئەوەی كە من بزانم، پارتی هەوڵی زۆریداوە بەڵام نەیتوانیوە یەكێتی بهێنێتە ئەو رێگەیەی كە رێكەوتنی لەگەڵ واژۆ بكرێت و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمانی تێدا پارێزراو بێت، چونكە یەكێتی فرە جەمسەر بووە، كێشەی نێوخۆیی هەبووەو لەژێر كاریگەری خەڵكی تردا بووە، نەیتوانیوە خۆی بریاری موتڵەق بدات، ئەمانە وایكردووە كە پارتی نەتوانێت رێكەوتنی لەگەڵ بكات. بۆیە تەمەننا دەكەین ئەم یەكێتییە نوێیە لەئاستی قۆناغەكەدا بێت و بتوانێت بەرپرسیارێتی دۆخەكە هەڵبگرێت». لەلایەكی ترەوە یەكێتی پێی وایە كەویستی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی حزبەكەیان، بۆ ئەنجامدانی رێكەوتنە لەگەڵ تەواوی حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان. لەوبارەیەوە لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەهاوڵاتی وت:»لەكۆنگرەی پێنجەمدا سەرۆك بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لەوە كردەوە كەپێویستە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكاندا بەهێزتر بكرێت و لەپێناوی بەرژەوەندییەكانی كوردستاندا كۆدەنگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەكاندا هەبێت، چونكە قۆناغەكە پێویستی بەوەیەو كوردستان بەرگەی ئەوە ناگرێت ناكۆكی و گرژی لەنێوان حزبەكاندا بمێنێت». لەئێستادا پارتی چاوەڕوانی سەرانی یەكێتی دەكات تا سەردانە فەرمییەكەی دوای كۆنگرە ئەنجامبدەن، لەوبارەیەوە عیسمەت رەجەب ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهاوڵاتی وت: «ئێمە ئێستا چاوەڕوانی یەكێتی دەكەین سەردانمان بكات، قسەو باسی نوێمان دەبێت لەبارەی دۆخی كوردستان و گۆڕانكارییەكان و چاوەڕێی ئەوەین بڕیاری گونجاو لەسەر قۆناغی ئێستا بدرێت». لەپاش رووداوەكانی حەوتی تەمموزی ساڵی 2021و دوورخستنەوەی بەشێكی زۆری سەركردایەتی یەكێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی. پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی گرژی تێكەوتووەو لەچەندین كۆبوونەوەی باڵادا كەسی یەكەمی پارتی ئامادە نەبووە، ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی یەكێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی. بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لەكۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی نێوان هەردوو حزب، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ئامادە ببێت و ئەوەش ببێتە سەرەتایەك بۆ دروستكردنی پەیوەندیەكی بەهێزو توندوتۆڵی نێوان هەردوولا، هاوشێوەی ئەو پەیوەندیەی كە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كردیانە بناغەی ئەنجامدانی رێكەوتنی ستراتیژی نێوانیان.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی رایگهیاند، بۆ مانگی رابردو لهبهرامبهر ههر ئهمپێرێك كارهبای مۆلیده لهنێوان شهش ههزار و 500 بۆ حهوت ههزار دینار له هاوڵاتیان وهردهگیرێت، لهمهودواش خشتهی پێدانی كارهبای مۆلیده گۆڕانكاری تێدا دهكرێت. ئهمڕۆ چوارشهممه، لیژنهی دیاریكردنی نرخی موهلیده ئههلییهكان کۆبونەوە و بهپێی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا نرخی ههر كاتژمێرێك بۆ یهك ئهمپێڕ بە (45) دینار دیاریکرد، بهمهش نرخی یهك ئهمپێڕ كارهبای موهلیدهی ئههلی له ناوشاری سلێمانی لهنێوان (6.500) بۆ (7.000) دیناره. بههۆی جیاوازی كارکردنى موهلیدهكان له گهڕهكێك بۆ گهڕهكێكی دیكه، نرخی ئهمپێڕێك كارهبای موهلیدهی گهڕهكێك بۆ گهڕهكێكی دیكه جیاواز دهبێت. خشتهی كارپێكردنی مۆلیدهكان بۆ مانگی گۆڕانكاری تێدا دهكرێت و مۆلیدهكان تهنیان له نێوان 12:00ی نیوهڕۆ تا 1:00ی شهو ئهگهر كارهبای نیشتیمانی كوژایهوه كار دهكهن واته له 1:00ی بهرهبهیان تاوهكو 12:00ی نیوهڕۆ كار ناكهن جگه له بهیانیان كه 6:30 تا 8:00ی بهیانی كاردهكهن، کارەبای سلێمانی باسی لهوهشكردوه، رۆژانی ههینی و پشوه فهرمییهكان بهیانیان كارناكهن لهبری ئهوه كاتژمێر 11:00ی پێشنیوهڕۆ كاردهكهن. هاوکات لە دهۆک نرخی ئەمپێرێک کارەبا بۆ مانگی 10 بڕی 9هەزار و 500 دینارە و هەکار هروری ، نوێنەری موەلیدەکانی دهۆک بە هاوڵاتی وت"نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بۆ مانگی 10لەسەنتەری دهۆک 9 و هەزار و500 دینارە، بۆ قەزا وشوێنەکانی تر بەپێی کارکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای موەلیدە و کارەبای نیشتیمانی دیاریدەکرێت" لیژنهی دیاریكردنی نرخی موهلیده ئههلییهكان، له كۆنوسهكهدا جهختیان لهوه كردوهتهوه كه لهكاتی كوژاندنهوهی كارهبای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موهلیده و پێدانی كارهبا بههاوڵاتیان له (10) خولهك زیاتر بخایهنێت، بهپێچهوانهوه خاوهن موهلیدهكه سزا دهدرێت.
سەركۆ جەمال وەزارەتی دارایی عێراق داوای كردووە وەفدەكەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا نەكات، بۆیە چوونی وەفدەكە بۆ بەغدا شكستیهێناوە، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت «لەم هەفتەیەدا هەرێم داواكاریەكانی بەغدا جێبەجێ دەكات لەبەر ئەوەش چوونی وەفدەكە دواكەوتووە»، پەرلەمانتارێكی پارتیش لەپەرلەمانی عێراق پێی وایە «حكومەتی عێراق حسابی داعشیش بۆ هەرێمی كوردستان ناكات، چونكە لەكاتی شەڕی داعشدا بەهێلیكۆپتەر مووچەی بۆ موسڵ و ئەو ناوچانە دەنارد كە لەژێر دەسەڵاتیاندا نەبوون». بڕیاربوو رۆژی دووشەممە 30-10-2023 وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە، دوای ئەوەی ناردنی 700 ملیارە قەرزەكە لەلایەن بەغداوە دواكەوت. سەبارەت بەدواكەوتنی ئەو قەرزە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» وەفدەكە نەچوونەتە بەغدا هەندێك داواكارییان هەبووە ناردوویانە بۆ وەفدی هەرێم بەپێی بڕیارەكەشیان دەبێت لەم هەفتەیەدا داواكاریەكانیان لەلایەن وەفدی هەرێمەوە جێبەجێ بكرێت و بنێردرێتەوە بۆ بەغدا». وتیشی:» ئەگەر بیانوویەكی دیكەی بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەم هەفتەیە 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت». سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ هاوڵاتی ئەوەی ئاشكراكرد «ئەو وەفدەی بڕیاربوو سەردانی بەغدا بكەن، سەردانەكەیان هەڵوەشاوەتەوەو سەردانەكە ئەنجامنادەن». سەرچاوەكە وتیشی «وەزارەتی دارایی بە بەرپرسانی هەرێمیان راگەیاندووە، پێویست بەچوونی وەفد بۆ بەغداد ناكات، چونكە ئەوان داوای راپۆرتی خەرجی مانگەكانی حەوت و هەشت و نۆ-یان كردووەو ئێوەش ناردووتانە، بۆیە پێویست ناكات سەردانی بەغدا بكەن». سەرچاوەكە لەبارەی 700 ملیارەكە وتی:» رێكارەكانی ناردنی پارەكە لە وەزارەتی دارایی تەواو بووەو بانكەكانیش لە 31-10-2023 ەوە دەست بەناردنی دەكەن، كە رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی، یەكێك لەبانكەكانی رەشیدو رافیدەین گوژمەی یەكەمی پارەكە بنێرن». هاوكات سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئەوەی بۆ هاوڵاتی ئاشكراكرد «هەركات 700 ملیارەكەی بەغدا بگاتە دەست وەزارەتی دارایی لیستی مووچە رادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت». پەرلەمانتارێكی پارتی لەپەرلەمانی عێراق پێی وایە حكومەتی هەرێم هەموو داواكاریەكانی جێبەجێكردووەو لەڕووی یاساییەوە هیچ پاساوێك نییە بۆ نەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان. شوان محەمەد پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق بەهاوڵاتی وت:»ئەوەی من زانیاریم هەبێت شتێك نییە بەغدا داوای كردبێت و هەرێمی كوردستان جێبەجێی نەكردبێت، تەسفیەی حساباتی ئەم سێ مانگەی دوایشیان كردووەو چاودێری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر داوە». وتیشی:»نەوت رادەست كراوەو چۆن دەیبەن یاخودنا ئەوە كێشەی هەرێم نییە، ئەوە پەیوەندی بەدەوڵەتی عێراقەوە هەیەو بودجەش پەسەندكراوەو رێنمایی بۆ دەرچووە، بەوتەی هەموو پسپۆڕان ساڵی 16 ترلیۆن و نیو بۆ هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە، بەڵام تائێستا بەو قەرزانەی كە داویشیانە چوار ترلیۆنمان وەرنەگرتووە، ئێستا 12 ترلیۆنمان لای عێراقە». ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:»ئەمانە هەر مەبەستیان ماندووكردنی خەڵكی كوردستانەو بەهانەیەكی یاساییان نەماوە بۆ نەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان چییان وتووە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامیداوە رێككەوتنی سیاسیش كراوەو هەردوو حكومەتیش رێككەوتنیان هەیە، لەهەموو جیهان دەوڵەتێك نییە مووچەی فەرمانبەرەكانی لەسەر «نەفەقاتی فیعلی» بدات بەڵام ئیتر ئەمە عێراقەو وڵاتێكی گەندەڵە دەیان پرۆژە هەیە هەر نەكراوەو پارەكەشی خوراوە». سەبارەت بەناردنی قەرز لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێم شوان محەمەد دەڵێت:»ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت قەرزەو گرەنتییە كەدەدرێتەوە چونكە پارەیەكی زۆرمان لای عێراقە كە ناشیدەن ئەوەیە دەیانەوێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و فەرمانبەراندا كێشە دروست ببێت دەشیانەوێت پرۆسەی خوێندن پەكبخەن و پێشمەرگە و ئاسایش و فەرمانبەران بێ مووچەبن و حزبەكان لەناوخۆیاندا یەك نەبن ئەمەش دەستی دەرەكی تێدایە». «ئەوان دەزانن كەمووچەیان نەدا پرۆسەی خوێندن و ئیدارەدان پەكی دەكەوێت و خەڵك دێتە سەرشەقام و ئەوكاتەش كێشە دروست دەبێت، بۆ بودجەی 2024 یش دەبێت دیسان رێككەوتنی سیاسی بكرێت چونكە بەزۆرینە و كەمینە هەموو فراكسیۆنە كوردییەكانیش 63 ئەندامیان هەیە و ناتوانین هیچ پرۆژەیەك تێپەڕێنین، ئەوان لەسەرەتاوە ئێمە بەكەسی پلە دوو دەبینن ئەگەرنا ناوێرن 10 رۆژ مووچەی فەرمانبەرانی خۆیان نەدەن، كاتی شەڕی داعش موسڵ لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا نەبوو بەڵام مووچەیان بۆ دەنارد بەهێلیكۆپتەر و داعش دەیپاراست، كەواتە حسابی داعشیش بۆ هەرێمی كوردستان ناكەن». حكومەتی هەرێم باس لەوەدەكات ئەوكاتی نەوتیان سەربەخۆ فرۆشتووە مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەیان دابەشكردووە، بەڵام داتاكان شتێكی دیكە دەڵێن رۆژی 30-10-2023 جوتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێم رایگەیاند: كاتێك نەوت هەناردە دەكرا حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەی دابەش دەكرد. وتەكانی جوتیار عادل لەكاتێكدایە، رۆژی ٣ی شوباتی ٢٠١٦، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كورستان بڕیاری لەپاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران دا، كەپاشەكەوتكردنەكە لە ١٥% دەستی پێدەكرد تاوەكو ٧٥%، بەڵام لە ئاداری ٢٠١٨دا حكومەت رایگەیاند پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێژەیەكی زۆر، كەمكردووەتەوە. دوای ھەڵگرتنی پاشەكەوتیش حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی مانگانە ٧٢٥ ملیار دینار بۆ مووچە خەرج دەكات، لەكاتێكدا دوای راگەیاندنی پرۆژەی چاكسازی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە خەرجی مووچە بۆ زیاتر لە 900 ملیار بەرزبووەوە. لەھەرێمی كوردستان، نزیكەی یەك ملیۆن و 300 ھەزار كەس مووچە وەردەگرن، كە ٦٨٣ ھەزاریان فەرمانبەرن. هاوڵاتی بەداتا قۆناغەكانی لێبڕین و پاشەكەوت و نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتەڕوو: یەكەم: پاشەکەوتی مووچە، ئەم قۆناغە لەسەردەمی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو، لەماوەی نێوان ساڵانی (2015 - 2018) مووچەخۆران (5) موچەی تەواویان پێنەدراوە (23) مانگیش چارەکە مووچەو (11) مانگیش بەشێک لەم موچەکانیان پاشەکەوت کرا، ئەوكات نێچیرڤان بارزانی بەموچەخۆرانی راگەیاند کەئەوە قەرزەو لەکاتێکدا کە باردۆخی ئابووری هەرێم باش بوو دەدرێتەوە. دووەم: لێبڕینی موچە ئەم قۆناغە لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان داهێنرا، لەم قۆناغەدا لەماوەی ساڵی (2020 - 2021) موچەخۆران (8) موچەی تەواویان بڕاو (10) موچەشیان بەلێبڕینی (18%) و (21%) بۆ خەرجکراوە، بەڵگەش بۆ ئەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم (مەسرور بارزانی) لەدانیشتنی رۆژی 5/10/2020 لەپەرلەمان ئەم لێبڕینانەی بەقەرز لەسەر حکومەتەکەی هەژمار نەکردووە. بەشێوەیەكی گشتی لەکابینەی هەشتەم و نۆیەم) 10 مووچەی بەلێبرینەوە داوەو 12 مووچەی هەر نەداوەو 34 مووچەی فەرمانبەرانیش لێی پاشەكەوت كراوە. حكومەتی هەرێم زیاتر لە (23 ترلیۆن و 209 ملیارو 502 ملیۆن ) دینار قەرزاری موچەی فەرمانبەرانە بەڵام قەرزەكەی خستووەتە سەر حكومەتی عێراق، لەكاتێكدا لەپەرلەمانی عێراقیش پرۆژەیاسای پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەكی مانگانە شكستیهێنا. بەهۆی ناكۆكی و رێكنەكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بەشە بودجەی هەرێم و حساباتی نێوانیان، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تائێستا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 1-11-20-2023 یە، واتە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی سێ مانگیان پێنەدراوە. حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆتایی ساڵی 2013ەوە بەشێوەیەكی فەرمی ئابوری سەربەخۆی راگەیاندو دەستی بەفرۆشتنی نەوت كرد، سەرئەنجام لەساڵی 2014 حكومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی، بەڵام دوای زیاتر لە10 ساڵ لەئابوری سەربەخۆ سەرئەنجام بەهۆی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی پاریس لە 25-3-2023 هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان راگیراو حكومەتی هەرێم دەستیكرد بەدانوستان بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، هەرچەندە لە 4-4-2023 حكومەتی عێراق و هەرێم رێككەوتن لەسەر دووبارە هەناردەكردنەوەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم، بەڵام تائێستا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێنەكردووەتەوە، هەرچەندە حكومەتی توركیا رایگەیاندووە بۆرییەكان كە نەوت بۆ بەندەری جەیهان دەگوازنەوە نۆژەنكراونەتەوەو ئامادەن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
هاوڵاتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانى بەهۆى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند و دەڵێن: تا شایستە داراییەکانمان دابەش دەکرێت بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستی خۆمان . لە یاداشتێدا کە ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیانیان کردووە، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانى دەڵێن: بۆ زیاتر لە سێ مانگ دەچێت کە مووچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە و تا ئێستا ڕوون نیە وادەی دابەش کردنی مووچە کەی دەبێت . ئاشكراشیانكردوه، "ئێمهی پزیشكانی گهنج بهدهر له موچهكانمان سهرچاوهیهكی دیكهی داهاتمان نیه و بۆ بهردهوام بونمان پێویستمان به پێدانی شایسته داراییهكانمان ههیه، له ئهگهری زیاتر دواكهوتنی موچهكانمان ناتوانین چیتر بهردهوامی بدهین به بونمان له ناو نهخۆشخانهكان، ئهگهرچی ئهم ههڵوێسته له بهرژهوهندی هاوڵاتیان و نهخۆشهكانمان نیه، بهڵام ئێمه به ناچاری و به هۆی ئهو بارگرانیهی هاتۆته ئهستۆمان چیتر ناتوانین بهردهوام بین له خزمهتكردن و له ئهمڕۆ چوارشهممهوه بڕیاری بایكۆتكردنی سهرتاسهریمان داوه تاوهكو شایسته داراییهكانمان دابهشدهكرێت بهردهوام دهبین لهسهر ههڵوێستی خۆمان". جەختیش دەکەنەوە کە هەتا شایستە داراییەکانیان دابەش نەکرێت، بەردەوام دەبن لەسەر هەڵوێستى خۆیان و بایکۆت ناشکێنن. ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەى 49 رۆژ بەسەر وادەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکاندا تێدەپەڕێت، بەڵام بەشێکى زۆرى مامۆستایان بەهۆى پێنەدانى شایستە داراییەکانیان و مامۆستایانى وانەبێژیش بۆ داواى دامەزراندن بایکۆتیان راگەیاندوە و ئامادەنین تا جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان بچنەوە هۆڵەکانى خوێندن.
هاوڵاتی دوای 10 ساڵ چاوەڕوانی و سەرەڕای قبوڵکردنی دۆسیەکەیان لە لایەن ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، داواکاری پەنابەری شاهرام ئەلیاسی و خێزانەکەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاوە ڕەتکرایەوە و دە ڕۆژ مۆلەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی ناڕەزایی خۆیان لە بەرامبەر بڕیارەکە دەرببڕن پێش ئەوەی دیپۆرتی ئێران بکرێنەوە. شاهرام ئەلیاسی، زیندانی سیاسی کوردی ئێران و چالاکوانی سیاسی کە لە سالی 2007 لە بۆکان دەستگیرکرا و بە تاوانی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سیخوڕی، حوکمی 11 ساڵ زیندان بەسەردا سەپێنرا، بەڵام دوای شهش ساڵ بە کەفالەت ئازادکرا، لە ساڵی 2014 پەنای بۆ تورکیا برد. شەهرام ئەلیاسی پێیوایە کە مەترسی لە سەر ژیانی هەیە ئەگەر دیپۆرتی ئێران بکرێتەوە چونکە "پێشتر لە ئێران زیندانی سیاسی بووە و ئێستاش لە تورکیا کاری ڕۆژنامەوانی دەکات و بەڕێوەبەری کەمپەینی بەرگریکردنە لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی و ئەندامی سازمانی مافی مرۆڤ و دژی لە سێدارەدانە." ئەو خانمە سەبارەت بە هۆکاریی مانەوەی لە تورکیا بە دەنگی ئەمریکایی وتووە، لە ساڵی 2015 لەلایەن ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتوەکان لە تورکیا مافی پەنابەریان پێدرا و چاوەڕوانی گواستنەوەبون بۆ ئەمریکا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی سوریا ڕویان لە تورکیا کرد، دوای بڕیارێکی سەرۆکی پێشوی ئەمریکاش سەبارەت بە پەنابەران خۆی و خێزانەکەی لە تورکیا مانەوە تا لە ساڵی 2018 کاروباری پەنابەران بە بەڕێوبەرایەتی پەنابەرانی تورکیا سەپێنڕا، دوای چەندین چاوپێکەوتن، هەفتەی رابردو دۆسیهكهی خۆی و خێزانەکەی ڕەتکرایەوە. تەیمور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێڤ لە بارەی کەیسی ئەو چالاکوانە رایگهیاندوە،" پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە کردوە و نامەمان بۆ ئۆفیسەکانیان لە تورکیا و ژنێڤ ناردوە و نیگەرانی خۆمان لەسەر بڕیاری بەڕێوهبەرایەتی پەنابەرانی تورکیا دەربڕیوە، نایشارمەوە کە هێشتا ئێمە نیگەرانین چونکە تورکیا لە ڕابردودا چەند کەسێکی ناردوتەوە".
هاوڵاتی ئیسپانیا پەرە بە پرۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان دەدات و بڕیارە و لە مانگی داھاتووش ھەردوو وەزیری ئاوەدان کردنەوە و گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم سەردانی ئیسپانیا بکەن. میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، دارەوان حاجی حامد نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە دواین مۆری لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە بە یاسایی کرد کە ئیسپانیەکان نەخشەکەیان کردوە لە ھەرێمی کوردستان و لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە پەرەی پێدەدرێت. هاوکات بڕیارە ھەردوو وەزیری ئاوەدان کردنەوە و گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێی ھەنگاوەکانی داھاتووی پەرەپێدانی پڕۆژەی ھێڵی ئاسن سەردانی ئیسپانیا بکەن. هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی بڵاوکراوەتەوە، تا ئەمڕۆش توێژینەوەی ئیمکانی ئەو پڕۆژەیەی کە بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان پەرەی پێبدرێت تەواو بووە، دوایین توێژینەوەکان لەلایەن تیمی پەرەپێدانی پڕۆژەکە لە ئیسپانیا پێشکەش بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی کوردستان کرا.