عه‌مار عه‌زیز به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئاشکراى ده‌کات:" سوپاى عێراق خاڵه سه‌ربازییه‌کان راده‌ستى ئاسایشى ئێزیدخان ده‌کاته‌وه"، ده‌شڵێت:" هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌و ئاسایشى ئێزیدخان له‌ناوچه‌کانى سنونێى ، دووگرێ، خانه‌نسور وله‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر‌ى شنگال بڵاوبوونه‌ته‌وه". هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) و ئاسایشى ئێزیدخان سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکراتن. خودێدا ئه‌لیاس، به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئێواره‌ى دوێنێ به‌رپرسانى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌ند لایه‌نێکى تر ناوبژیوانیوانیان کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانی نێوان ئێمه و سوپا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که دواى گفتۆگۆیه‌کى زۆر سوپاى عێراق رازى بو ئه‌و دوو خاڵه‌ى ئاسایشى ئێزدیخان راده‌ست بکاته‌وه ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى گرژى و ئاڵوزى له‌نێوان سوپاى عێراق و یه‌به‌شه‌و ئاسایشى ئێزیدخان. خودێدا ئه‌لیاس ووتیشی"هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌و ئاسایشى ئێزیدخان له‌ناوچه‌کانى سنونێى ، دووگرێ، خانه‌نسور وله‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر‌ى شنگال بڵاوبوونه‌ته‌وه". هاوکات به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌وان شه‌ڕ خوازنین هیج جارێک نایانه‌وێت شه‌ر رووبدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نێک بیه‌وێت هێرش بکاته سه‌ریان بێگۆمان وه‌ڵامیان ده‌بێت. له شه‌ڕه‌که‌ى دوێنێ شه‌ڤانێکى یه‌به‌شه کوژرا له‌گه‌ڵ برینداربوونى شه‌ڕڤانێکى دیکه، هه‌روه‌ها سه‌ربازێکى سوپاى عێراقیش کوژراوه‌و 12ى دیکه‌یان بریندارن.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى و بافڵ تاڵه‌بانى ده‌کات و داوا ده‌کات ئاشتببنه‌وه. د. عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتیى جیهانى زانایانى مسوڵمان نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى و بافڵ تاڵه‌بانى ده‌کات و داوا ده‌کات له‌پێناو خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان و باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵکداو له‌گۆڕنانى خه‌ونى ناحه‌زانى گه‌لى کورد ده‌ستپێشخه‌رى بکه‌ن بۆ پێکه‌وه دانیشتن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و بڕیارى ئاشته‌وایى یه‌کجاره‌کی. ده‌قى نامه‌که‌ى دکتۆر عه‌لى قه‌ره‌داغى:
هاوڵاتى له رۆژى جیهانى ئازادى رۆژنامه‌نووسى سه‌نته‌رى میترۆ داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دائى خۆى بکات، و جه‌ختیش له‌وه ده‌کاته‌وه که"بکوژانى رۆژنامه‌نوسان ده‌ستى یاسا نایانگاتێ". رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیرى (یۆنسکۆ) ئه‌مساڵ به دروشمی، "میدیا له ژێر گه‌مارۆى دیجیتاڵیدا" یادى ئه‌م رۆژه ده‌کاته‌وه، جه‌خت له رۆڵى میدیاى ئه‌لکترۆنى ده‌کاته‌وه له بڵاوکردنه‌وه‌ى زانیارى به‌ڵام ئاڵانگارییه‌کانیش داخاته روو بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌واڵى چه‌واشه‌کارانه و گوتارى رقوکینه و ئاشکراکردنى نهێنى که‌سی". ئه‌مساڵ رێکخراوى یۆنسکۆ ریاگه‌یاند: له پێنج ساڵى رابردوودا له 85% هاوڵاتیانى دونیا، وڵاته‌کانیان ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى تیایدا لاواز بووه، 400 رۆژنامه‌نووس به هۆى کاره‌کانیانه‌وه کوژراون، داهاتى رێکلام 50% داشکاوه، جه‌ختده‌کاته‌وه که ته‌کنیکى نوێى میدیا له هه‌موو کات زیاتر زانیارى بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌واڵى چه‌واشه‌و گوتارى رقوکینه‌و ئاشکراکردنى نهێنى که‌سى و چاودێریکردن زیادیکردوه. سه‌نته‌رى میترۆ به پێویستى ده‌زانێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به پشتبه‌ستن به راپۆرتى رێکخراوه ناوخۆیى جیهانییه‌کان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دائى خۆى بکات و رێوشوێنى پێویست بگرێته به‌ر بۆ فراوانکردنى ئازادییه‌کان یاساکانى رۆژنامه‌گه‌رى و مافى ده‌ستکه‌وتنى زانیارى و یاساى رێکخستنى خۆپیشاندان بکاته بنه‌ما له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئازادى راگه‌یاندن و زانیارى و ئازادى بیر‌ورا. سه‌نته‌رى میترۆ ده‌شڵێت: "له‌کاتێکدا هه‌رێمى کوردستانى عیراق، له‌گه‌ڵ جیهاندا ئه‌م یاده ده‌کاته‌وه، بوونى میدیاى سه‌ربه‌خۆ و زه‌مینه خۆشکردن بۆ نه‌شونماکردنى به بێ فشار‌و هه‌ره‌شه و به‌ربه‌ستدانان زۆر گرنگن، جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌کانى پێشوومان که "به‌بێ میدیاى ئازاد و کاراکردنى پرۆسه‌ى ره‌خنه‌گرتن و چاودێری، ده‌سه‌ڵاتى سته‌مکارى شوێن به دیموکراسیه‌ت لێژده‌کات". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که" سه‌ربارى هه‌وڵى زۆر‌و فشارى مه‌ده‌نى له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه تا ئێستا هه‌رێمى کوردستان و عیراق ژینگه‌یه‌کى له‌باره بۆ ده‌ربازبونى کاره‌کته‌ره‌کانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به میدیاکاران، وه‌ک چۆن بکوژانیش ده‌ستى یاسا نایانگاتێ". ده‌شڵێت: "سۆرانى مامه‌مه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان، کاوه گه‌رمیانی، مامۆستا عه‌بدولستار، ئه‌رکان شه‌ریف، ویدات حسێن، نمونه‌ى زه‌قى ئه‌و قوربانیانه‌ن، که بکه‌ران یان پلانداڕێژه‌رى ئه‌م تاوانانه، نه‌ناسراون یان ناسراون و به ئازادانه له‌ناوماندان و ده‌سه‌ڵاتى یاسا له‌به‌رده‌میان لاوازه".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:" ئه‌مه‌وێت قسه‌یه‌ک له‌دڵه‌وه به‌ژنکوژه‌کان بڵێم، به‌ڵێن بێت تا ئه‌و کاته‌ى له‌م پۆسته‌مدا بم و له‌هه‌ر شوێنێک قسه‌م بڕوات، ناهێڵم ئارام بخه‌ون، وه‌ک داعشێک مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین". قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم دواى ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تبارى کوشتنى خێزانه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ و که‌سوکارى ژنه‌که‌ى، په‌یامێکى دیکه‌ى بڵاوکرده‌وه‌و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که "چۆن ئێوه بێ ره‌حمن به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ى ده‌یانکوژن، ئاوها بێ ره‌حم ئه‌بین به‌رامبه‌رتان، ... ئه‌وه‌ى ژن ئه‌کوژێت نه شایه‌نى ره‌حمه، نه شایه‌نى لێبوردنه". ده‌قى په‌یامى قوباد تاڵه‌بانى: ھیچ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا نییه وا راهاتووین به‌یانیانى جه‌ژن به ته‌له‌فۆنى پیرۆزبایى و سه‌ردانیکردنى یه‌کتر رۆژه‌که‌مان ده‌ستپێبکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌بیستنى هه‌واڵى تاوانێکى دڵته‌زێن چاومان کرده‌وه، سه‌رله‌نوێ پیاوێک لاى ئاسایى بوو ژنێک بکوژێت. سوپاس بۆ خوا و بۆ خه‌مخۆرى خه‌ڵکى کوردستان و بۆ راگه‌یاندنه‌کان که ویژدانى هه‌موومانیان هه‌ژاند. سوپاس بۆ هێزه ئه‌منییه‌کان که فریاکه‌وتن و پێش ئه‌وه‌ى بکوژه‌که، خۆى بزر بکات، یان بزر بکرێت، ده‌ستگیریان کرد. به‌س تا که‌ی؟! تا که‌ى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ئه‌بێت گوێبیستى کوشتنى ژنێکى تر بین به ناوى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تی؟ یان به ناوى شه‌ره‌فه‌وه؟ ئاخر بۆ خاترى خوا چ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا هه‌یه؟ وه‌ڵا هیچ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا نییه. ئه‌مه‌وێت قسه‌یه‌ک له‌دڵه‌وه به‌ژنکوژه‌کان بڵێم، به‌ڵێن بێت تا ئه‌و کاته‌ى له‌م پۆسته‌مدا بم و له‌هه‌ر شوێنێک قسه‌م بڕوات، ناهێڵم له‌ده‌ستى یاسا ده‌رباز ببن‌و ده‌بێ سزاى خۆتان وه‌رگرن، له‌هه‌ر کوێیه‌ک بن ده‌ستگیرتان ده‌که‌ین. ئه‌م قسه‌یه له من وه‌ربگرن: به‌ڵێن بێت ناهێڵم ئارام بخه‌ون. وه‌ک داعشێک مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین. چۆن ئێوه بێ ره‌حمن به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ى ده‌یانکوژن، ئاوها بێ ره‌حم ئه‌بین به‌رامبه‌رتان، چونکه دڵنیام خه‌ڵکیش له‌گه‌ڵمان ده‌بن و پێیان خۆش ده‌بێت توندترین سزاتان بده‌ین، دڵنیام میدیاکاره‌کانیش پێیان خۆش ده‌بێت بێ ره‌حم بین به‌رامبه‌رتان. چونکه ئه‌وه‌ى ژن ئه‌کوژێت نه شایه‌نى ره‌حمه، نه شایه‌نى لێبوردنه. ده‌بێت به هه‌موومان بیرى ژن کوشتن رووره‌ش و ریسوا بکه‌ین. کات هاتووه بیرى ژن کوشتن له ره‌گ و ریشه‌وه له‌کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌ڵته‌کێنین. بۆ ئه‌مه، فشارى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان و چاو و قه‌ڵه‌مه تیژه‌که‌ى نوسه‌ر و ره‌خنه‌گر و راگه‌یاندنکاره‌کانمان پێویسته. ووته کاریگه‌ره‌کانى مامۆستایانى ئاینیمان پێویسته که به بیرمان بهێننه‌وه ژن کوشتن وه‌ک هه‌مو کوشتنێکى تر حه‌رام کراوه. به‌و هیوایه‌ى رۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆمان به‌سه‌ر نه‌یه‌ته‌وه. درود بۆ گیانى پاکى ئه‌و ژنانه‌ى تاکه تاوانیان ژن بوونیان بوو.
هاوڵاتى دژى هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا، له‌به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى تورکیا له شارى به‌غدا خۆپیشاندان ئه‌نجام درا. دوێنێ شه‌و ده‌یان که‌س چوونه به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى تورکیا له ناوچه‌ى وه‌زیریه‌ى به‌غداو خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕی. سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له 15ى نیسانه‌وه هێرشى ئاسمانیى و له 17ى نیسانیشه‌وه له‌ڕێگاى ئاسمانیى و زه‌مینییه‌وه له‌ژێر ناوى ئۆپه‌راسیۆنى "جنگى قوفڵ" هێرشى بۆسه‌ر ناوچه‌کانى زاپ و مه‌تینا و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه و گازى کیمیایى له هێرشه‌کانیدا به‌کارهێناوه.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى یه‌به‌شه راگه‌یاند" ئێمه هیچ کاتێک نامانه‌وێت شه‌ر له‌دژى سوپاى عێراق بکه‌ین، به‌ڵکو شه‌ڕمان له‌دژى ئه‌و هێزانه‌یه که ده‌یانه‌وێت ئارامى هه‌رێمه‌که تێکبده‌ن ". خه‌بات عه‌ره‌ب، فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى یه‌به‌شه به میدیاى فورات نیوزى راگه‌یاند:" ئێمه هیچ کاتێک نامانه‌وێت شه‌ر له‌دژى سوپاى عێراق بکه‌ین، شه‌ڕمان له‌دژى ئه‌و هێزانه‌یه که ده‌یانه‌وێت ئارامى هه‌رێمه‌که تێکبده‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه پێشتر له‌پێناو پاراستنى شه‌نگالدا به سه‌دان شه‌هیدیان داوه و شه‌نگالیان له‌ده‌ستى داعش رزگار کردووه. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "ئه‌م شه‌ڕه ناحه‌قه و ئێمه مافى ره‌واى خۆمان به‌کارده‌هێنین، هیچ هێزێکى سه‌ربازى قبوڵى ناکات که هێرش له‌به‌رانبه‌رى ئه‌نجام بدرێت و بێده‌نگ بێت، ئێمه‌ش به حکومه‌تى عێراق ده‌ڵێین که ئه‌م شه‌ڕه خزمه‌تى هیچ لایه‌ک ناکات، دیسان کۆچبه‌رى له هه‌رێمه‌که ده‌ستپێده‌کات". له‌به‌رانبه‌ردا له ئێستادا کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى ناوچه‌که که‌وتوونه‌ته نێوان هه‌ردوولاوه به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک. لاى خۆیانه‌وه سه‌رکردایه‌تى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند " ئه‌وان به توندى ده‌وه‌ستنه‌وه دژى هێزه‌کانى یه‌به‌شه له شه‌نگال و چه‌ندان بازگه‌ى یه‌به‌شه‌یان کۆنترۆڵکردووه که رێگریان کردووه له هاتوچۆى هاوڵاتیان". فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌کانى عێراق و شانه‌ى ئه‌منى له دووه‌م رۆژى رووبه‌رووبوونه‌وه نوێکه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى یه‌به‌شه له شه‌نگال رایگه‌یاند" ناحیه‌ى سنونێ سه‌ر به شه‌نگال له شه‌وى رابردووه‌وه‌و ئه‌م به‌یانییه رووداوى ئه‌منى نه‌خوازراو به‌خۆوه‌یه‌وه ده‌بینێت و به پێویستمان زانى راى گشتى لێ ئاگاداربکه‌ینه‌وه". له راگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه" کۆمه‌ڵێک که به یه‌به‌شه ناسراوه چه‌ند رێگایه‌کیان له ناحییه‌ى شاره‌دێ سنونێ و خانه‌سور و ژماره‌یه‌ک کۆمه‌ڵگا و گوندى نزیک گرتووه‌و رێگربوون له‌به‌رده‌م هاتوچۆى هاوڵاتیاندا". له راگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووشه " به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌که سه‌ربازییه‌کانى ئۆپراسیۆنه‌کانى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا هه‌وڵى کردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایه‌یان دا، به‌ڵام هێزه‌کانمان رووبه‌ڕووى هێرشى چه‌کى قه‌ناس و هه‌موو جۆره چه‌کێکى تر و دانانى مین بوونه‌وه". هه‌روه‌ها شانه‌ى ئه‌منى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که سووپاى عێراق رێگایان بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان کردۆته‌وه، دوو شه‌رڤانى یه‌به‌شه کوژراون و سه‌ربازێکى عێراقیش کوژراوه.
هاوڵاتى به‌هۆى شه‌ر و ئاڵۆزییه‌کانى نێوان هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال و سوپاى عێراقه‌وه سێ هه‌زار و 500 ئێزیدى ئاواره‌ى شه‌نگال بوون و ئاڵۆزییه‌کانیش به‌رده‌وامییان هه‌یه. ماجید سه‌ید ساڵح، جێگرى پارێزگارى دھۆک به به میدیاکانى نزیک له پارتى راگه‌یاند که تا ئێستا زیاتر له 600 خێزانى شه‌نگال که نزیکه‌ى سێ هه‌زار و 500 که‌س ده‌بن به‌ھۆى ئاڵۆزییه‌کانى شه‌نگال ئاواره‌بوون و گه‌یشتوونه‌ته سنوورى پارێزگاى دهۆک. هه‌روه‌ها جێگرى پارێزگارى دھۆک ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه کارگێرى پارێزگارى دھۆک ھه‌موو ئاماده‌کارییه‌کیان کردووه بۆ جێگرکردنیان له که‌مپه‌کانى سنوورى پارێزگاى دھۆک. هاوکات، نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له تویته‌رى خۆى بڵاویکرده‌وه، که"زۆر نیگه‌رانین له هه‌مبه‌ر پێکدادانه‌کانى شه‌نگال و لێکه‌وته خراپه‌کانى بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى سڤیل". یونامى جه‌ختیش ده‌کاته‌وه، که پێویسته ئاسایش و سه‌قامگیریى شه‌نگال له‌سه‌روى هه‌موو شتێک بێت، ده‌شڵێت: ئه‌وان له ڕابردوودا ئازارى زۆریان چه‌شتووه و شایسته‌ى ئاشتین له سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا. له شه‌وى ڕابردوو شه‌ر و پێدادان له نێوان سوپاى عێراق و هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال ـ یه‌به‌شه‌دا له شه‌نگال ده‌ستپێکردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سوپاى عێراق و یه‌به‌شه‌دا سه‌ربازێکى سوپاى عێراق کوژراوه.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له په‌میامێکى هه‌ره‌شه ئامێزدا له‌باره‌ى رووداوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ڵێت:"هه‌ر که‌س و لایه‌نێک داڵده‌ى تۆمه‌تباره‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ بدات وه‌ک به‌شداربوو له‌و تاوانه قێزه‌ونه حیسابیان بۆ ده‌کرێت" ده‌قى په‌یامه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى: هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌کانم راسپاردووه به زووترین کات بکوژى ئه‌ندامانى خێزانه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، ده‌ستگیر بکه‌ن. نه‌ک ته‌نها خۆی، به‌ڵکو جه‌ختیش ده‌که‌مه‌وه هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له‌هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بێت داڵده و هاوکارى تۆمه‌تبار بدات وه‌ک به‌شداریکردن له‌و تاوانه قێزه‌ونه حیسابیان بۆ ده‌کرێت. زۆر به داخه‌وه له یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا به‌هه‌واڵێکى وا قێزه‌ون و دڕندانه رۆژ ده‌که‌ینه‌وه. پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم ئاراسته‌ى هه‌موو دانیشتوانى چه‌مچه‌ماڵ و به تایبه‌تیش که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ده‌که‌م.
هاوڵاتى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌ریى تورکیا زیاتر له پێنج هه‌زار میلیشیاى بیانیی، له ڕۆژئاواى کوردستان و سوریاوه، ده‌گوازێته‌وه بۆ ناوچه سنورییه‌کانى باشوورى کوردستان و به‌شداریى شه‌ڕى گه‌ریلا. میدیاى رۆژنیوز له نزیک پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌ڕێگاى سه‌رچاوه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه ئاشکراى ده‌کات، که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک، له هێرش و داگیرکاریى ئه‌مجاره‌ى بۆسه‌ر گه‌ریلا و باشوورى کوردستان، میلیشیاکانى به‌ره‌ى نوسره، ئیخوان موسلیمین، ته‌حریر شام، ئه‌حرار شام و سوپاى به‌ناو ئازاد به‌کارده‌هێنێت، که پێشتر له سوریا شه‌ڕیان بۆده‌کرد". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک زیاتر له پێنج هه‌زار ملیشیاى بیانیی، له ڕۆژئاواى کوردستان و سوریاوه به سنووره‌کانى په‌ده‌که‌دا گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه سنورییه‌کانى باکوور و باشوورى کوردستان و به‌شدارى هێرش و داگیرکارییه‌کانى سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیایان پێده‌کات". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى گواسته‌وه‌ى ئه‌و میلیشیایانه‌وه ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له ناو گرووپه‌کانی، به‌ره‌ى نوسره، ئیخوان موسلیمین، ته‌حریر شام، احرار شام و سوپاى به‌ناو ئازاد‌دا جێگایان گرتووه و له‌گه‌ڵ سوپاى تورک و داعش له هێرش و داگیرکارییه‌کانى سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان به‌شدارییان کردووه، "به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌که له‌ڕێگاى په‌ده‌که‌وه له سنورى قه‌ڵه‌مڕه‌ویى خۆیانه‌وه هێنراون و له ناو باره‌گاکانى زێره‌ڤانیدا له به‌شى پشته‌وه جێگیرکراون". رۆژنیوز ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که " پلانیان هه‌یه که له داهاتوودا به جلى پێشمه‌رگه‌وه ببرێنه ناوچه‌ى شه‌ر و دژى گه‌ریلا شه‌ڕیان پێبکرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ناو زڕاندنى په‌که‌که‌یه، بۆئه‌وه‌ى له میدیاکانه‌وه بڵێن په‌که‌که ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌کات". ئۆپه‌راسیۆنى "جنگى قوفڵ" ى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له 17ى نیسانه‌وه ده‌ستى پێکردووه‌و شه‌رى سه‌خت له‌نێوان گه‌ریلاو سوپاى تورکیادا به‌رده‌وامه به‌تایبه‌ت له زاب و کوره‌ژارۆ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه. پێشتر زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا رانه‌گیراوه‌و گه‌ریلا به‌رده‌وامه له به‌رخۆدان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له زیاتر له سه‌د سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و ده‌یانى دیکه‌یان لێ بریندار بووه‌و له‌نێو کوژراوه‌کاندا شه‌ش پله‌دارى سه‌ربازى سوپاى تورکیاى تێدایه. هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که" 11 گه‌ریلا شه‌هید بوون".
هاوڵاتى لیواى سێى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگریو فریاکه‌وتنى سلێمانى له‌باره‌ى ڕووداوه‌که‌ى چه‌مچه‌ماڵه‌وه ڕونکردنه‌وه ده‌دات که ئه‌و که‌سه‌ى چوار که‌سى خێزانێکى کوشتووه پله‌که‌ى نه‌قیب بووه‌و به "هه‌ڵهاتوو" له هێزه‌کانیان هه‌ژمار کراوه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى ئایارى 2022، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا لیواى سێى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگریو فریاکه‌وتنى سلێمانى ڕایگه‌یاند، به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌کان تۆمه‌تبار به‌پێى مادده‌ى پێنج له‌یاساى سزادانى ھێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ، ئه‌نجومه‌نى لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر پێکھێنراوه له‌به‌شى یاسایى لیواکه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوبراو له‌ڕۆژى 25ى 3ى 2022 چووه‌ته ڕیزى هه‌ڵهاتوانه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، ئه‌وان وه‌ک ئه‌رکى یاسایى خۆیان له‌فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگریو فریاکه‌وتن، فه‌رمانگه‌ى یاساییان ئاگادارکردووه‌ته‌وه که "ئه‌م تۆمه‌تباره شوێنى ئه‌رکه‌که‌ى جێھێشتووه‌و ئاماده‌نییه خۆى ڕاده‌ستبکات‌و داوایانکردووه رێککارى یاسایى له‌دژى تۆمه‌تبار بگیرێته‌به‌ر". ئه‌مڕۆ یه‌که‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر سفره‌ى نانى جه‌ژن، که‌سێک که پله‌که‌ى نه‌قیبه چوار که‌سى کوشت‌و دوانى دیکه‌شى بریندارکردو دواتریش هه‌ڵات، دواى ڕووداوه‌که‌ش که‌سوکارى کوژراوه‌کان به‌رپرسى لیواى سێى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى‌و فریاکه‌وتنیان به‌داڵده‌دانى بکوژه‌که تۆمه‌تبار کردووه.
هاوڵاتى به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێکى باره‌گاى بارزانی، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ڕێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندى به مه‌سعود بارزانى کردووه و به‌ڵێنێکى پێداوه. ئه‌مڕۆ دووى ئایارى 2022، باره‌گاى بارزانى بڵاویکرده‌وه "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق پیرۆزبایى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى له مه‌سعود بارزانى کرد و هیواى سه‌قامگیرى و خێر و خۆشى بۆ گه‌لى کوردستان و برایه‌تیى نێوان سه‌رجه‌م گه‌لانى عێراق خواست". هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دواپێشهاته ئه‌منییه‌کان و مووشه‌کبارانکردنى یه‌کێک له پاڵاوگه‌کانى قه‌زاى خه‌بات تاووتوێ کرا و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌ڵێنى داوه که هێزه ئه‌منیه‌کانى عێراق ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به سزاى خۆیان ده‌گه‌یه‌نن. هاوکات مسته‌فا کازمى ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ئه‌نجامدانى ده‌ستدرێژى و تاوانى له‌مجۆره ئێراده‌ى حکوومه‌تى عێراقى بۆ سه‌پاندنى یاسا و شکستدانى تیرۆر و تاوانکارى به‌هێزتر ده‌کات.
هاوڵاتى له‌ڕۆژئاواى قه‌زاى شنگال جارێکى دیکه شه‌ڕو پێکدادانى سه‌خت له‌نێوان هێزه‌کانى سوپاى عێراق‌و یه‌کینه‌کانى به‌رگرى شنگال (یه‌به‌شه) رووده‌دات شه‌وى ڕابردوو شه‌ڕو پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى سوپاى عێراق‌و یه‌کینه‌کانى به‌رگرى شنگال له‌ڕۆژئاواى قه‌زاى شنگال ڕوویداو ئه‌مڕۆش جارێکى دیکه شه‌ڕێکى سه‌خت ده‌ستى پێکرده‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌ناحیه‌ى سنونێ سوپاى عێراق هێرشیانکردۆته‌سه‌ر ئاسایشى ئێزدیدخان‌و شه‌ڕڤانانى یه‌به‌شه، به‌وهۆیه‌شه‌وه شه‌ڕو پێکدادانى سه‌خت ڕوویداوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه. هێزه ئه‌منیه‌کانى عێراق ئاشکرایانکردووه، سوپاى عێراق به‌فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆى مسته‌فا کازمى ماوه‌یه‌که ده‌ستى به‌گه‌مارۆدانى شنگال کردووه‌و له18ى نیسانیشدا هێزێکى گه‌وره‌یان به‌ئاراسته‌ى قه‌زاى شنگال جوڵه پێکردووه. میدیاکانى نزیک له یه‌کینه‌کانى پاراستنى شه‌نگال ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که ڕۆژى 26ى مانگى ڕابردوو ژماره‌یه‌کى زۆرى تانکى سه‌ربازیو چه‌ک‌و پێداویستیى سه‌ربازیى سوپاى عێراق گه‌یه‌نراونه‌ته سنوورى قه‌زاى شنگال‌و ڕاده‌ستى هێزى 20ى پیاده‌ى سه‌ر به‌سوپا کراون وه‌ک ئاماده‌کارى بۆ لێدان له یه‌به‌شه. هاوکات جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى موسڵ که له‌ژێر کاریگه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک‌و پارتى دیموکراتى کوردستاندایه‌و هه‌وڵده‌دات ئاڵۆزیی‌و پشێویى له‌ناو شنگالدا دروستبکات.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له رۆژى جه‌ژنى کرێکاراندا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ده‌ڵێت:" ده‌ستى کار و کۆششیان ده‌گوشم". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز له مافه‌کانی کرێکاران بگیرێت". ده‌قى په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ ڕۆژى جیهانیى کرێکاران: یه‌کى ئایار، ڕۆژى جیهانیى کرێکاران به گه‌رمى له ته‌واوى کرێکارانى کوردستان، سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانیان و له کرێکارانى عیراق و جیهان به‌گشتى، پیرۆز ده‌که‌م، ده‌ستى کار و کۆششیان ده‌گوشم، به ڕێز و پێزانینه‌وه له ئه‌رک و ماندووبوون و ڕۆڵیان ده‌ڕوانم و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. کرێکاران وه‌ک توێژێکى گرنگ و کاریگه‌رى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان، وێڕاى قوربانیدان و به‌شداریى کارایان له خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیدا، هه‌میشه ڕۆڵى به‌رچاویان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى وڵات‌دا هه‌یه. ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز له مافه‌کانیان بگیرێت، ژیان و شکۆیان پارێزراو بێت، ڕێکخراو و سه‌ندیکاکانیان چالاک و ڕێکخراوتر بن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزه‌رى باشترى ماف و شایسته‌کان و کاژێره‌کانى کارکردنیان بن و مسۆگه‌رى ئه‌وه بکه‌ن که کرێکاران له هه‌لومه‌رج و ژینگه‌ى دروستدا کار ده‌که‌ن. له‌م یاده‌دا جه‌خت له پشتگیریمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واکانى کرێکاران ده‌که‌ینه‌وه، دامه‌زراوه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش له‌سه‌ریانه له چوارچێوه‌ى یاساکاندا ڕه‌چاوى ژیان و گوزه‌رانى کرێکارانى کوردستان بکه‌ن، هه‌وڵى باشترکردنیان بده‌ن و چاودرێریى خێزانى ئه‌و کرێکارانه بکه‌ن که له کاتى کارکردن‌دا گیانیان له ده‌ست داوه. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان 1ى ئایارى 2022
هاوڵاتى ژماره‌ى کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و 11 وڵاتى دیکه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له حه‌فتا ملیۆن که‌س. محه‌مه‌د کاروانى له ئه‌کاونتى خۆى له فه‌یسبوک بڵاویکردووه‌ته‌وه و ده‌نوسێت دواى ماندووبونێکى زۆر ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست که‌وتووه که زیاتر له شه‌ش مانگى خایاندووه‌و له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى نێوده‌وڵه‌تى له ژنێڤا ( ژنێف )وه زۆر نزیکه له ڕاستیه‌وه و ڕێژه‌ى هه‌ڵه تییدا بریتیه له 0,01 که سه‌رچاوه‌ى UN به‌گشتى له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ‌و دانیشتوانه. کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان گه‌یشتووه‌ته نزیکه‌ى 60 ملیۆن که‌س و له‌وڵاتانى ئه‌وروپاو چه‌ند وڵاتێکى تر نزیکه‌ى 10 ملیۆن که‌سى دیکه ده‌ببن و به‌کۆى گشتى گه‌یشتووه‌ته 70 ملیۆن و 228 هه‌زارو 544 که‌س. دوا ئامارى ژماره‌ى کورد به‌م شێوه‌یه خراوه‌ته‌روو: ١- کوردستانى تورکیا: ، 32,812,439 ٢-کوردستانى ئێران: 18,281,137 ٣- کوردستانى ئێراق: 7,949,571 ٤- کوردستانى سوریا: 3,642,117 ٥- ئه‌ڵمانیا: 1,898,319 ٦- ئه‌وروپا و وڵاتانى تر: 1,892,691 ٧- کازاخستان: 892,638 ٨- جۆرجیا: 758,009 ٩- ئه‌رمینیا: 699,571 ١٠- ئیسرائیل: 592,622 ١١- ئه‌فغانستان: 312,075 ١٢- پاکستان: 234,006 ١٣- میسر: 153,561 ١٤- سودان: 101,000 ١٥- بوسنه هه‌رزه‌گۆڤین: 8,788
هاوڵاتی سوپای عێراق ڕۆژنامەنووسان ماتی کاڤچیچا و مارلین فۆرستەر لە شەنگال دەستگیرکردووە و ڕەوانەى زیندانی تاکەکەسیی دەزگای هەواڵگریی عێراقیان لە بەغدا کردووە و مارلین لە دژی ئەو پێشێلکارییانە ماوەى پێنج رۆژە لە مانگرتندایە. مارلین فۆرستەر رۆژنامەنووس و چالاکوانی ئەڵمانییە و خەڵکی شاری دارمشتادە لە ویلایەتی هێسنی ئەڵمانیا. بە شێوەی فریلانس لەگەڵ رۆژنامەکانی ویلایەتەکەی و چالاکوانانی بواری ژنان دا کاری کردووە. ماتی کاڤچیچا خەڵکی وڵاتی سلۆڤینیایە و رۆژنامەنووسی فریلانسە و لەگەڵ ڕادیۆی خوێندکارانی سلۆڤینیا کاریکردووە. ژمارەیەک راپۆرتی لەسەر ئێزدییەکان و کورد و ئاوارەکانی کورد لە ڕادیۆی خوێندکارانی سلۆڤینیا بڵابووەتەوە. مارلین و ماتی پێکەوە بڕیار دەدەن بۆ ئامادەکردنی ژمارەیەک راپۆرت و کاری رۆژنامەنووسی سەردانی شەنگال بکەن، بەڵام رۆژی ٢٠ی نیسان لە کاتی گەڕانەوەیان لە جەژنی چوارشەممە سوری ئێزدییەکان لە بازگەیەکی سوپای عێراق لە باکووری شەنگال دەستگیرکران و سەرباری ئەوەى خۆیان وەک رۆژنامەنووس پێناساندبوون، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی وردی ئەمنییان لەگەڵ کرا و بە "تۆمەتی تیرۆر" ڕەوانەى زیندانی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە بەغدا کراون. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەو دوو رۆژنامەنووسە ماوەی ١٢ رۆژە دەستگیرکراون و بەرپرسانی حکومەتی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان تا ئێستا وەڵامێکی ڕوونیان لەبارەی چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسانەوە بە میدیاکان و کەسوکاریشیان نەداوەتەوە. لیدیا فۆرستەر دایکی مارلین لێدوانی بۆ کۆمیتەى داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان (سی پی جی)، رۆژنامەکانی ویلایەتی هێسن و کەناڵی ئاسمانیی چرا تیڤیی ئێزدییەکان داوە و ڕایگەیاندووە، نامەی بۆ چەندین لایەنی ئەڵمانیا و وەزارەتی دەرەوە ناردووە و دەیەوێت لە دۆخی کچەکەی ئاگادار بێت و کار بۆ ئازادکردنی بکات. لیدیا فۆستەر ڕایگەیاندووە، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە وەڵامیان داوەتەوە و پێیان ڕایگەیاندووە، ئاگاداری دەستگیرکردنی مارلینن و لە زیندانێکی هەواڵگری لە بەغدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانە هاوڕێکەیدا ڕاگیراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتەکە بە لیدیا فۆرستەری داوە، باڵیۆزخانەى ئەڵمانیا ل دوای هەفتەیەک سەردانی مارلینیان لە زیندان کردوە و مارلین لەو کاتەدا ماوەى ٣ رۆژبوە مانی لە خواردن گرتبوو. بەو پێیە ئێستا مارلین ماوەی ٥ ڕۆژە لە دژی گوشارەکان و پێشێلکارییەکانی حکومەتی عێراقەوە مانی لە خواردن گرتووە. لیدیا فۆرستەر ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە لە زیندانیی تاکەکەسیدا ڕاگیراون. ڕۆژنامەوانان مارلین فۆرستەر و ماتی کاڤچیچا ژمارەیەک چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی شەنگال ئەنجامداوە و هەوڵیانداوە ئەوەى لە شەنگال ڕوودەدات بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکەنەوە. حکومەتی عێراقیش بە تۆمەتی کارکردن بۆ پەکەکە دەستگیریکردوون و ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانە رۆژنامەنووس نین و خۆیان کردووە بە رۆژنامەنووس. لیدیا فۆرستەر دایکی مارلین فۆرستەری رۆژنامەنووس و ڕادیۆی خوێندکارانی سلۆڤینیا سەرجەم تۆمەتەکانی حکومەتی عێراقی رەتکردووەتەوە و ڕایانگەیاندوە، ئەوان رۆژنامەنووس بوون و کاری رۆژنامەنووسیان کردووە هاوکات رێکخراوی سی پی جی بە بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندراوێک داوایکردووە، حکومەتی عێراق دەستبەجێ و بەبێ هیچ پاساوێک ئەو دوو رۆژنامەنووسە ئازاد بکات و رێز لە کار و یاسای کاری رۆژنامەنووسی ئازاد بگرێت. کەشێکی ئارام و پارێزراویش بۆ رۆژنامەنووسان و کاری رۆژنامەنووسی بڕەخسێنێت. ڕادیۆی خوێندکارانی سلۆڤینیاش بە بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندراوێک داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ماتی کاڤچیچای ڕۆژنامەنووس کردووە، کە بۆ رادیۆکەیان بە شێوەی فریلانس کاریکردووە. ڕادیۆ هێسن-یش وێڕای جەختکردنەوە لە رۆژنامەنووسبوونی مارلین فۆرستەر باسی لە کارە رۆژنامەوانییەکانی مارلین کردووە. ژمارەیەک لە چالاکوانان و رێکخراوەکانی ژنانیش لە دارمشتاد و هێسن بۆ پشتیوانی لە مارلین لێدوانیان بۆ رادیۆکە داوە. مارلین و ماتی لە شەنگال بۆ کارە رۆژنامەنووسییەکانیان سەردانی رێکخراوی رۆشنبیری و هونەری شەنگال و دەزگای تەندروستیی شەنگالیان کردبوو. هەر یەک لە شۆڕش شەنگالی و تەحسین شەنگالی بە ناوی ئەو دوو رێکخراو و دەزگایەی شەنگالەوە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسیان کردووە.
