هاوڵاتى بهپێى ڕاگهیهنراوێکى بارهگاى بارزانی، مستهفا کازمی، سهرۆک وهزیرانى عێراق لهڕێى تهلهفۆنهوه پهیوهندى به مهسعود بارزانى کردووه و بهڵێنێکى پێداوه. ئهمڕۆ دووى ئایارى 2022، بارهگاى بارزانى بڵاویکردهوه "لهو پهیوهندییه تهلهفۆنییهدا سهرۆک وهزیرانى عێراق پیرۆزبایى جهژنى ڕهمهزانى له مهسعود بارزانى کرد و هیواى سهقامگیرى و خێر و خۆشى بۆ گهلى کوردستان و برایهتیى نێوان سهرجهم گهلانى عێراق خواست". ههروهها له ڕاگهیاندراوهکهدا ئهوهش هاتووه، ههر لهو پهیوهندییهدا دواپێشهاته ئهمنییهکان و مووشهکبارانکردنى یهکێک له پاڵاوگهکانى قهزاى خهبات تاووتوێ کرا و سهرۆک وهزیرانى عێراق بهڵێنى داوه که هێزه ئهمنیهکانى عێراق ئهنجامدهرانى ئهو تاوانه به سزاى خۆیان دهگهیهنن. هاوکات مستهفا کازمى ئهوهشى دووپاتکردووهتهوه که ئهنجامدانى دهستدرێژى و تاوانى لهمجۆره ئێرادهى حکوومهتى عێراقى بۆ سهپاندنى یاسا و شکستدانى تیرۆر و تاوانکارى بههێزتر دهکات.
هاوڵاتى لهڕۆژئاواى قهزاى شنگال جارێکى دیکه شهڕو پێکدادانى سهخت لهنێوان هێزهکانى سوپاى عێراقو یهکینهکانى بهرگرى شنگال (یهبهشه) روودهدات شهوى ڕابردوو شهڕو پێکدادان لهنێوان هێزهکانى سوپاى عێراقو یهکینهکانى بهرگرى شنگال لهڕۆژئاواى قهزاى شنگال ڕوویداو ئهمڕۆش جارێکى دیکه شهڕێکى سهخت دهستى پێکردهوه. ههروهها ئهمڕۆ دووشهممه، لهناحیهى سنونێ سوپاى عێراق هێرشیانکردۆتهسهر ئاسایشى ئێزدیدخانو شهڕڤانانى یهبهشه، بهوهۆیهشهوه شهڕو پێکدادانى سهخت ڕوویداوهو تائێستاش بهردهوامه. هێزه ئهمنیهکانى عێراق ئاشکرایانکردووه، سوپاى عێراق بهفهرمانى ڕاستهوخۆى مستهفا کازمى ماوهیهکه دهستى بهگهمارۆدانى شنگال کردووهو له18ى نیسانیشدا هێزێکى گهورهیان بهئاراستهى قهزاى شنگال جوڵه پێکردووه. میدیاکانى نزیک له یهکینهکانى پاراستنى شهنگال ئهوهیان خستۆتهروو که ڕۆژى 26ى مانگى ڕابردوو ژمارهیهکى زۆرى تانکى سهربازیو چهکو پێداویستیى سهربازیى سوپاى عێراق گهیهنراونهته سنوورى قهزاى شنگالو ڕادهستى هێزى 20ى پیادهى سهر بهسوپا کراون وهک ئامادهکارى بۆ لێدان له یهبهشه. هاوکات جهختلهوه کراوهتهوه که فهرماندهى ئۆپهراسیۆنهکانى موسڵ که لهژێر کاریگهریى دهوڵهتى تورکو پارتى دیموکراتى کوردستاندایهو ههوڵدهدات ئاڵۆزییو پشێویى لهناو شنگالدا دروستبکات.
هاوڵاتى سهرۆکى ههرێمى کوردستان له رۆژى جهژنى کرێکاراندا پهیامێکى بڵاوکردهوهو تێیدا دهڵێت:" دهستى کار و کۆششیان دهگوشم". ههروهها دهشڵێت:" دهبێ ئهوپهڕى ڕێز له مافهکانی کرێکاران بگیرێت". دهقى پهیامى نێچیرڤان بارزانى بۆ ڕۆژى جیهانیى کرێکاران: یهکى ئایار، ڕۆژى جیهانیى کرێکاران به گهرمى له تهواوى کرێکارانى کوردستان، سهندیکا و ڕێکخراوهکانیان و له کرێکارانى عیراق و جیهان بهگشتى، پیرۆز دهکهم، دهستى کار و کۆششیان دهگوشم، به ڕێز و پێزانینهوه له ئهرک و ماندووبوون و ڕۆڵیان دهڕوانم و هیواى سهرکهوتنیان بۆ دهخوازم. کرێکاران وهک توێژێکى گرنگ و کاریگهرى کۆمهڵگهى کوردستان، وێڕاى قوربانیدان و بهشداریى کارایان له خهبات و پێشمهرگایهتیدا، ههمیشه ڕۆڵى بهرچاویان له پرۆسهى ئاوهدانکردنهوه و گهشهپێدانى وڵاتدا ههیه. دهبێ ئهوپهڕى ڕێز له مافهکانیان بگیرێت، ژیان و شکۆیان پارێزراو بێت، ڕێکخراو و سهندیکاکانیان چالاک و ڕێکخراوتر بن بۆ ئهوهى پارێزهرى باشترى ماف و شایستهکان و کاژێرهکانى کارکردنیان بن و مسۆگهرى ئهوه بکهن که کرێکاران له ههلومهرج و ژینگهى دروستدا کار دهکهن. لهم یادهدا جهخت له پشتگیریمان بۆ ههموو ماف و داوا ڕهواکانى کرێکاران دهکهینهوه، دامهزراوه و لایهنه پهیوهندارهکانى ههرێمى کوردستانیش لهسهریانه له چوارچێوهى یاساکاندا ڕهچاوى ژیان و گوزهرانى کرێکارانى کوردستان بکهن، ههوڵى باشترکردنیان بدهن و چاودرێریى خێزانى ئهو کرێکارانه بکهن که له کاتى کارکردندا گیانیان له دهست داوه. نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان 1ى ئایارى 2022
هاوڵاتى ژمارهى کورد له ههر چوارپارچهى کوردستان و 11 وڵاتى دیکه گهیشتووهته زیاتر له حهفتا ملیۆن کهس. محهمهد کاروانى له ئهکاونتى خۆى له فهیسبوک بڵاویکردووهتهوه و دهنوسێت دواى ماندووبونێکى زۆر ئهو ئامارانهى دهست کهوتووه که زیاتر له شهش مانگى خایاندووهو له دهزگا پهیوهندیدارهکانى نێودهوڵهتى له ژنێڤا ( ژنێف )وه زۆر نزیکه له ڕاستیهوه و ڕێژهى ههڵه تییدا بریتیه له 0,01 که سهرچاوهى UN بهگشتى له ههموو وهزارهتهکانى ناوخۆو دانیشتوانه. کورد له ههر چوارپارچهى کوردستان گهیشتووهته نزیکهى 60 ملیۆن کهس و لهوڵاتانى ئهوروپاو چهند وڵاتێکى تر نزیکهى 10 ملیۆن کهسى دیکه دهببن و بهکۆى گشتى گهیشتووهته 70 ملیۆن و 228 ههزارو 544 کهس. دوا ئامارى ژمارهى کورد بهم شێوهیه خراوهتهروو: ١- کوردستانى تورکیا: ، 32,812,439 ٢-کوردستانى ئێران: 18,281,137 ٣- کوردستانى ئێراق: 7,949,571 ٤- کوردستانى سوریا: 3,642,117 ٥- ئهڵمانیا: 1,898,319 ٦- ئهوروپا و وڵاتانى تر: 1,892,691 ٧- کازاخستان: 892,638 ٨- جۆرجیا: 758,009 ٩- ئهرمینیا: 699,571 ١٠- ئیسرائیل: 592,622 ١١- ئهفغانستان: 312,075 ١٢- پاکستان: 234,006 ١٣- میسر: 153,561 ١٤- سودان: 101,000 ١٥- بوسنه ههرزهگۆڤین: 8,788
هاوڵاتی سوپای عێراق ڕۆژنامەنووسان ماتی کاڤچیچا و مارلین فۆرستەر لە شەنگال دەستگیرکردووە و ڕەوانەى زیندانی تاکەکەسیی دەزگای هەواڵگریی عێراقیان لە بەغدا کردووە و مارلین لە دژی ئەو پێشێلکارییانە ماوەى پێنج رۆژە لە مانگرتندایە. مارلین فۆرستەر رۆژنامەنووس و چالاکوانی ئەڵمانییە و خەڵکی شاری دارمشتادە لە ویلایەتی هێسنی ئەڵمانیا. بە شێوەی فریلانس لەگەڵ رۆژنامەکانی ویلایەتەکەی و چالاکوانانی بواری ژنان دا کاری کردووە. ماتی کاڤچیچا خەڵکی وڵاتی سلۆڤینیایە و رۆژنامەنووسی فریلانسە و لەگەڵ ڕادیۆی خوێندکارانی سلۆڤینیا کاریکردووە. ژمارەیەک راپۆرتی لەسەر ئێزدییەکان و کورد و ئاوارەکانی کورد لە ڕادیۆی خوێندکارانی سلۆڤینیا بڵابووەتەوە. مارلین و ماتی پێکەوە بڕیار دەدەن بۆ ئامادەکردنی ژمارەیەک راپۆرت و کاری رۆژنامەنووسی سەردانی شەنگال بکەن، بەڵام رۆژی ٢٠ی نیسان لە کاتی گەڕانەوەیان لە جەژنی چوارشەممە سوری ئێزدییەکان لە بازگەیەکی سوپای عێراق لە باکووری شەنگال دەستگیرکران و سەرباری ئەوەى خۆیان وەک رۆژنامەنووس پێناساندبوون، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی وردی ئەمنییان لەگەڵ کرا و بە "تۆمەتی تیرۆر" ڕەوانەى زیندانی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە بەغدا کراون. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەو دوو رۆژنامەنووسە ماوەی ١٢ رۆژە دەستگیرکراون و بەرپرسانی حکومەتی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان تا ئێستا وەڵامێکی ڕوونیان لەبارەی چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسانەوە بە میدیاکان و کەسوکاریشیان نەداوەتەوە. لیدیا فۆرستەر دایکی مارلین لێدوانی بۆ کۆمیتەى داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان (سی پی جی)، رۆژنامەکانی ویلایەتی هێسن و کەناڵی ئاسمانیی چرا تیڤیی ئێزدییەکان داوە و ڕایگەیاندووە، نامەی بۆ چەندین لایەنی ئەڵمانیا و وەزارەتی دەرەوە ناردووە و دەیەوێت لە دۆخی کچەکەی ئاگادار بێت و کار بۆ ئازادکردنی بکات. لیدیا فۆستەر ڕایگەیاندووە، باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە وەڵامیان داوەتەوە و پێیان ڕایگەیاندووە، ئاگاداری دەستگیرکردنی مارلینن و لە زیندانێکی هەواڵگری لە بەغدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانە هاوڕێکەیدا ڕاگیراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتەکە بە لیدیا فۆرستەری داوە، باڵیۆزخانەى ئەڵمانیا ل دوای هەفتەیەک سەردانی مارلینیان لە زیندان کردوە و مارلین لەو کاتەدا ماوەى ٣ رۆژبوە مانی لە خواردن گرتبوو. بەو پێیە ئێستا مارلین ماوەی ٥ ڕۆژە لە دژی گوشارەکان و پێشێلکارییەکانی حکومەتی عێراقەوە مانی لە خواردن گرتووە. لیدیا فۆرستەر ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە لە زیندانیی تاکەکەسیدا ڕاگیراون. ڕۆژنامەوانان مارلین فۆرستەر و ماتی کاڤچیچا ژمارەیەک چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی شەنگال ئەنجامداوە و هەوڵیانداوە ئەوەى لە شەنگال ڕوودەدات بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکەنەوە. حکومەتی عێراقیش بە تۆمەتی کارکردن بۆ پەکەکە دەستگیریکردوون و ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانە رۆژنامەنووس نین و خۆیان کردووە بە رۆژنامەنووس. لیدیا فۆرستەر دایکی مارلین فۆرستەری رۆژنامەنووس و ڕادیۆی خوێندکارانی سلۆڤینیا سەرجەم تۆمەتەکانی حکومەتی عێراقی رەتکردووەتەوە و ڕایانگەیاندوە، ئەوان رۆژنامەنووس بوون و کاری رۆژنامەنووسیان کردووە هاوکات رێکخراوی سی پی جی بە بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندراوێک داوایکردووە، حکومەتی عێراق دەستبەجێ و بەبێ هیچ پاساوێک ئەو دوو رۆژنامەنووسە ئازاد بکات و رێز لە کار و یاسای کاری رۆژنامەنووسی ئازاد بگرێت. کەشێکی ئارام و پارێزراویش بۆ رۆژنامەنووسان و کاری رۆژنامەنووسی بڕەخسێنێت. ڕادیۆی خوێندکارانی سلۆڤینیاش بە بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندراوێک داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ماتی کاڤچیچای ڕۆژنامەنووس کردووە، کە بۆ رادیۆکەیان بە شێوەی فریلانس کاریکردووە. ڕادیۆ هێسن-یش وێڕای جەختکردنەوە لە رۆژنامەنووسبوونی مارلین فۆرستەر باسی لە کارە رۆژنامەوانییەکانی مارلین کردووە. ژمارەیەک لە چالاکوانان و رێکخراوەکانی ژنانیش لە دارمشتاد و هێسن بۆ پشتیوانی لە مارلین لێدوانیان بۆ رادیۆکە داوە. مارلین و ماتی لە شەنگال بۆ کارە رۆژنامەنووسییەکانیان سەردانی رێکخراوی رۆشنبیری و هونەری شەنگال و دەزگای تەندروستیی شەنگالیان کردبوو. هەر یەک لە شۆڕش شەنگالی و تەحسین شەنگالی بە ناوی ئەو دوو رێکخراو و دەزگایەی شەنگالەوە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسیان کردووە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتیمانی بۆ سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: "بەنداوی جیزرە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، ئەگەربێتو تەواوبکرێتو بەشێوەیەکی تەواوەتیی بەگەڕبخرێت مەترسییەکی گەورە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق درووستدەکات". حاتەم حەمید حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتیمانی بۆ سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بەنداوی جیزرە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، ئەگەربێتو تەواوبکرێتو بەشێوەیەکی تەواوەتیی بەگەڕبخرێت، ئەوە مەترسییەکی گەورە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق درووستدەکات. وتوشیهتى:"بۆ ئهوهش وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هەوڵیداوە لەڕێگای دیبلۆماسییەوە ئەو پڕۆژە ئاودێرییەی تورکیا ڕابگیرێت". بەرپرسەکەی سەر بەوەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا دەڵێت:"لەڕێگای وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی تورکیا کردووە بۆئەوەی پڕۆژەی درووستکردنی بەنداوی جیزرە تەواونەکات". دهشڵێت:"لەهەموو کۆڕو کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا کارمان لەسەر ڕوونکردنەوەی مەترسییەکانی ئەو بەنداوە کردوە، لەکاتی تەواوکردنیشیدا داوای قەرەبوو لەتورکیا دەکەین". بهرپرسه عێراقیهكه ئاماژه بهوهشدهكات، "بەنداوەکە مەترسییەکی زۆر گەورەیە لەسەر عێراقو ڕۆڵی دەبێت لەوشککردنی هەردوو ڕووباری دیجلەو فوراتو درووستکردنی کارەساتێکی ئاویی گەورە کە ئاکامەکەی پێشبینی ناکرێت". بەنداوی جیزرە حهوتهم پڕۆژهى بهنداوسازیی توركیایه لهسهر ههردوو ئاوى ڕووبارى دیجلهو فوراتو تەواوکەری بەنداوی ئەلیسۆیە کە 35 کیلۆمەتر لەبەنداوی ئەلیسۆو 4 کیلۆمەتر لەشاری جیزرەی باکووری کوردستان دوورەو دەتوانێت بەقەبارەی 1.2 ملیۆن مەتر سێجا ئاو عەمبار بکاتو 250 مێگاوات کارەباش بەرهەمدەهێنێت.
هاوڵاتی ەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی 306.639000 (سێسهد و ملیار ملیار و شهشسهد و سی و نۆ) ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان. بهپێی نوسراوێك كه واژۆی ئومێد سهباح، سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیرانی لهسهره، تیایدا هاتوه، "لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی 306.639000 (سێسهد و ملیار ملیار و شهشسهد و سی و نۆ) ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ بە پێی کارە ئەنجام دراوەکان". بهپێی نوسراوهكه، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت، ئەوەش بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بەردەوام پێشنیارکراوەکان.
هاوڵاتی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەرگیراوە بۆ دروستكردنی تونێلی دووەمی دەربەندیخان. ئەمڕۆ هەینی، 29ی نیسانی 2022، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لەمیانەی بەسەركردنەوەی تونێلی دەربەندیخان كە دوێنێ بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە بەشێكی زۆری سوتا و لەئێستاشدا هاتوچۆ تێیدا راگیراوە رایگەیاند: "ئەمڕۆ سەردانی شوێنی روداوەكەمان كردووە، زیانی زۆری ماددی زۆر هەبووە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت هاتین بۆئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری چۆنیەتی روداوەكە بین و پلانی كورتخایەنی خێرا بۆ چارەسەری گرفتەكە دابنێن و پلانی درێژخایەنیشمان هەبێت بۆئەوەی تونێلی دیكە دروستبكرێت". هەروەها راشیگەیاند:"رەزامەندی وەزارەتی دارایی وەرگیراوە بۆئەوەی تونێلی دەربەندیخان نۆژەن بكرێتەوە، بۆئەو مەبەستەش بەزوترینكات دەست بەهەنگاوەكان دەكەین". هاوكات باسی لەوەشكرد كە رێگای ناوتاق- بەردەكەڕ-چەمەرگە قیرتاو دەكرێت بۆئەوەی وەك رێگای بەدیل بەكاربهێندرێت و كێشەی هاتوچۆ دروست نەبێت. وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەمساڵدا دەست دەست بەجێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تونێلی دووەمی دەربەندیخان دەكرێت ئاماژەی بەوەشكرد، "پلانی دریژخایەنمان ئامادەكردوە و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە لەدوای پشوەكانی جەژنی رەمەزانیش ئەو لیژنەیەی پێكهێندرابو بۆ دروستكردنی تونێلی دیكە، دەست بەگفتوگۆكردن دەكات لەگەڵ یەكێك لەباشترین كۆمپانیاكانی ناوچەكە بۆئەوەی بەدو تیوبی دیكە بۆ تونێلی دەربەندیخان دروستبكرێت و لەمساڵیشدا دەست بەجێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە دەكرێت". ئەوەشی رونكردەوە، پرۆژەكە دەبێتە تونێلی دوەم و لەئێستاشدا هەمو رێكارەكان كۆتاییان هاتوە و دوای گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەك جێبەجێدەكرێت.
هاوڵاتی دەستەی كەشناسی عێراق ئاشكرای دەكات كە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا باران دەبارێت و هەندێك كاتیش هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت. دەستەی كەشناسی عێراق لەبارەی كەشوهەوای رۆژانی جەژن رایگەیاند:" رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواودەبێت و بارانێكی كەم دەبارێت و دواتر بۆ بارانی مامناوەند خوڕ دەگۆڕێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك دادەبەزێت". هەروەها راشیگەیاند:" رۆژی دووشەممە، هاوشێوەی رۆژی یەكشەممە باران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت". ئەمڕۆ هەینی، 28ی رەمەزانەو رۆژی دووشەممە وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەكرێت.
هاوڵاتی جەعفەر شێخ مستەفا، رایگەیاند كە داعشەكانی سوریا گەیشتوونەتە ناوچەكە و ژمارەیەكی بەرچاوی داعش خۆیان لە شاخێكی ناوچەكە حەشار داوە. ئەمڕۆ هەینی، جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی پارتی لە خانەقین، ڕاگەیاند: ''چەكدارانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی سنوری خانەقین و گەرمیان و دیالە مەترسیی زیاتریان پەیدا كردووە و تاكتیكی نوێ بەكار دێنن، بەتایبەتی دوای ئەوەی ژمارەیەك چەكداری داعش لە سووریاوە گەیشتوونەتە ناوچەكە". هەروەها راشیگەیاند كە ئێستا داعش سێ ڕێگا بۆ كردەوەی تیرۆریستی بەكار دێنێت، ئەوانیش بریتین لە بەئامانجگرتنی جووتیاران و ڕفاندنی هاووڵاتییانی ناوچەكە و بەكارھێنانی چەكی قەناسی پێشكەوتوو بۆ پێكانی ھێزە ئەمنی و سەربازییەكان و دانانەوەی بۆمب. هاوكات جەعفەر شێخ مستەفا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە "ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعش خۆیان لە زنجیرەشاخێكی لای نەفتخانە حەشار داوە كە درێژیی شاخەكە 80 كیلۆمەتر دەبێت و ھیچ ھێزێكی پێشمەرگە و عێراقیش لەو سنوورە نییە، تەنیا ھێزی حەشدی شەعبی لەوێن كە ناتوانن بەرەنگاری داعش ببنەوە". بەرپرسەكەی پارتی لە خانەقین ئەوەشی روونكردووەتەوە كە ناوچەیەكی بەرفراوان هەیە لە دەوروبەری ئاوی حەمرین كە هیچ ڕێگایەكی بۆ ناچێت و داعش سوودی لەو بۆشاییە ئەمنییە بینیوە تا جووڵەی زیاتر بكات.
هاوڵاتى هاوسەرۆکی یەکێتی لە هەولێر لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتانی بیانی، رێکخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لەبارەی دۆخی سلێمانی رایگەیاند :" بەداخەوە بەشێک لەو کۆمپانیایانەی لەبواری نەوتدا کار دەکەن لەلایەن حزبەوە ئاڕاستە دەکرێن و بۆ بەرژەوەندی کەسیی بەکاردەهێنرێن. بەردەوامبوونی ئەم دۆخەش قبوڵ ناکەین و رێگەنادەین هیچ هێز و لایەنێک لەسەر قوت و ژیانی خەڵک خۆیان دەوڵەمەند بکەن". ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-4-2022 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر لەگەڵ نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتانی بیانی، رێکخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە. هاوسەرۆکی یەکێتی وتیشی:" بەهیچ شێوەیەک بەرامبەر نادادی، ناشەفافی، قۆرخکاری، جیاکاری و بەهەدەردانی داهاتی گشتی بێدەنگ نابین و هەڵوێست و پەیامی خۆمان لەوبارەیەوە گەیاندووە. پیلاندانان بەرامبەر خەڵکی ئەم سنوورە و دەستبردن بۆ بژێوی ژیانی خەڵکەکەی هێڵی سوورە." دەقی راگەیێنراوی کۆبوونەوەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر لەگەڵ نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسیی وڵاتانی بیانی، رێکخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەمین بابە شێخ، د.سۆران جەمال تاھیر و پۆڵا تاڵەبانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و فریاڵ عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی سیاسی ھەرێم، عێراق و پرسی ھەڵبژاردن هەڵوەستەیکرد و بەڕاشکاوی ھەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو و رایگەیاند، یەکێتی ھێزێکە قورسایی سیاسی خۆی ھەیە و لەناو ھاوکێشە ناوخۆیی، عێراقی و جیھانییەکانیش کاریگەری خۆی هەیە. سەرۆک مام جەلال پاشخانێکی سیاسیی گەورە و پەیوەندییەکی دۆستانەی هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دروستکردووە. ئێمەش جگە لە پاراستنی، پەرەپێدەر و درێژەپێدەری ئەو پەیوەندییانە دەبین لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و هاوبەشەکان. سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرایکرد، زۆرینەی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەگەڵ گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردن و داڕشتنەوەی یاسایەکی نوێدان، بەشێوەیەک کە بوار بۆ ساختەکاری نەمێنێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاک بکرێتەوە. پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان بن نەوەک هێز و لایەنی تر نوێنەرایەتییان بکەن. هەروەها لەبەر ئەوەی یاسای هەڵبژاردن رەهەندێکی نیشتمانیی هەیە، دەبێت بە سازان چارەسەر بکرێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە ئاشکرا رایگەیاندووە کە ئەو یاسایە موڵکی هیچ حزب و لایەنێک نییە و دەبێت بە رێککەوتن و کۆدەنگی نیشتمانیی دەربچێنرێت. لەبارەی ئەو بارودۆخە داراییەش کە بەسەر سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕیندا سەپێنراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک بەرامبەر نادادی، ناشەفافی، قۆرخکاری، جیاکاری و بەهەدەردانی داهاتی گشتی بێدەنگ نابین و هەڵوێست و پەیامی خۆمان لەوبارەیەوە گەیاندووە. پیلاندانان بەرامبەر خەڵکی ئەم سنوورە و دەستبردن بۆ بژێوی ژیانی خەڵکەکەی هێڵی سوورە. خەڵکەکەمان گلەیی و داواکارییەکانیان ئاڕاستەی ئێمە دەکەن و ئێمەش بەرامبەر ئەو دۆخە بێدەنگ نابین و هەموو ئەگەرەکان لەبەردەمماندا کراوەیە. لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە پرسی غاز و هەناردەکردنی هەڵوەستیکرد و وتی، دەبێت گرێبەست و شێوازەکەی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان روونبکرێتەوە و نامانەوێت مەینەتییەکی تر بەسەر هەرێمەکەماندا بهێنین. بە شەفافی کار لەسەر ئەم کەیسە بکرێت و هاوڵاتییانی کوردستان بەشێکبن لە پرۆسەکە. هەموو هەوڵێکیش لە دەرەوەی ئەم داواکارییانە ئەوا روون و ئاشکرا رایدەگەیەنم، دەبێت بەسەر لاشەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا بۆری غاز هەناردەی دەرەوە بکرێت. ئەمەش داواکاری خەڵکی کوردستانە جێبەجێی دەکەم و لەبەرامبەر ژیانی خەڵک و ئایندەی گەلەکەماندا، بێدەنگی و شەرمەزاری هەڵنابژێرم. سەبارەت بە پرسی نەوت و بەهەدەردانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی ئاشکرا کرد و وتی، بەداخەوە بەشێک لەو کۆمپانیایانەی لەبواری نەوتدا کار دەکەن لەلایەن حزبەوە ئاڕاستە دەکرێن و بۆ بەرژەوەندی کەسیی بەکاردەهێنرێن. بەردەوامبوونی ئەم دۆخەش قبوڵ ناکەین و رێگەنادەین هیچ هێز و لایەنێک لەسەر قوت و ژیانی خەڵک خۆیان دەوڵەمەند بکەن. بافڵ جەلال تاڵەبانی لەڕێگای نوێنەر، نێردەی دیپلۆماسی وڵاتانی بیانی، رێکخراو و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانەوە پەیامێکی توند و روونی ئاڕاستەی ئەو لایەنە کرد کە بە مەرام و پیلان دەیەوێت دۆخی ھەرێم بە تایبەت سلێمانی، ھەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین بشێوێنن و گەمارۆی داراییان بخەنەسەر و رایگەیاند، یەکێتی ئەو هێزە نییە کە پاشکۆیەتی و ئیستیفزاز لە هیچ هێز و لایەنێک قبوڵ بکات. بڕوامان بەخەباتی دیموکراسی هەیە و بەهەموو شێوەیەک خۆسەپێنی و تاکڕەوی رەت دەکەینەوە. بەڵام بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان، هەموو هەنگاوێک دەگرینەبەر لەپێناو ژیان و گوزەرانی خەڵکی خۆمان.
هاوڵاتى پهرلهمانتاری فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهری له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق له سهردانیدا بۆ سهنتهری میترۆ رایگهیاند:" درۆ بە دراوی گەندەڵی بەرێوەدەچێت و گەندەڵكاران لە ژینگەی بێ متمانەییدا گەشە دەكەن". بهپێی راگهیهندراوێكی سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسان، تیایدا هاتووه: دوا نێوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەممە 28ی نیسانی 2022، ستافی سەنتەری میترۆ، بە ئامادەبوونی چەند رۆژنامەنووسێك كه هەردوو رۆژنامەنووس سیروان غەریب و ئامانج خەلیل ئامادهبوون، پێشوازیكرد لە سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و رۆژنامەنوس ئارام شوانی. ههروهك هاتووه: لەو دیدارەدا سۆران عومەر پیرۆزبایی هەڵبژاردنی ستافی نوێ و سەرۆكی ئەنجومەنی سەنتەری مترۆی كرد، كە دوێنێ بەرێوەچووە. بهپێی راگهیهندراوهكه، لە دیدارەكەدا باس رۆڵ و كاریگەری میدیا كرا بەسەر رووداوەكانەوە پەیوەندی میدیا و پەرلەمانتاران و سیاسەتمدارو خاوەن بریار و گرنگی گواستنەوەی بیروراو لێدوانەكانیان بۆ رای گشتی بە راستگۆیی. دهشڵێت: "جەختمان كردەوە لەوەی ئەندامان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاربكەن بۆ گەیاندنی هەموو زانیارییەكانی تایبەت بە پرۆسەی سیاسی و ئەدائی وەزیرو ئەو دوای پۆستەكانی تر كە بە بەشبەشكاری دراوە بە كورد ئینتیمای نەتەوەییان نەبێت پاساو بۆ شاردنەوەی گەندەڵییەكانیان". ئهوهش هاتووه: "هاوڕابووین كە لەسەر ئەوەی كە پەلاماردانی ئازادی میدیا و بەرتەسكردنەی ئازادی رەخنەگرتن، بەكارهێنانی زەبرزەنگ بەرامبەر بەشداربووانی خۆپیشاندانی مەدنی ئاشتیخواز، كاریگەری زۆر نەرینی دەبێت لەسەر پشتیوانی سیاسی و ئابوری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق". بهپێی راگهیهندراوهكه، سۆران عومەر، پشتیوانی خۆی بۆ كەمپینی دژە چەواشە، كە سەنتەری میترۆ بۆ (بەرزكردنی ئاستی هۆشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، رایگەیاندو وتی: "پارەی سیاسی پەیامی راستەقینەی میدیای بە ئامانج گرتووە، چونكە دەزانن چەندە درۆ زۆر بێت لە میدیای ئەلكترۆنی و تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا ئەوەندە پاساو دەدرێتە دەسڵاتدار بۆ كۆنترۆڵكردنی ئازادی ئینتەرنێت بە یاسا". وتیشی: "پشتیوانی كەمپینەكەتان دەكەم داواش دەكەم هەمووان پشتیوانی بكەن، چونكە پلانی چەند ساڵەی دەسڵاتداران وابووە كە درۆ و دەنگۆی زۆر بڵاوبكرێتە تا هاوڵاتیان متمانەیان بە راگەیاندنەكان نەمێنێت راست و درۆیان بۆ جیانەكرێنەوە". جەختیكردەوە: "درۆ بە دراوی گەندەڵی بەرێوەدەچێت و گەندەڵكاران لە ژینگەی بێ متمانەییدا گەشە دەكەن". لە یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییدا سەنتەری میترۆ پرۆژەیەكی هۆشیاری لە بارەی ساختە هەواڵ و زانیاری نادروست راگەیاند ئامانجی لێی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەچووەكان لە سەنتەری ئەو چالاكییانەدایە هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لەو پرۆژەیە.
هاوڵاتى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى لە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران کرد بڕى هەناردەى گازى سرووشتى بۆ عێراق زیاد بکەن. 27ى نیسانى 2022، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە تارانى پایتەختى ئێران لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە کۆبووەوە. بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى محەممەد حەلبووسی، لەو دیدارەدا سەرۆکى پەرلەمان داواى لە بەرپرسە ئێرانییەکە کردووە بڕى هەناردەى گازى سرووشتیى ئێران بۆ عێراق زیاد بکەن، کە داواکاریی وەزارەتى کارەباى عێراق بووە. ئێستا ئێران بڕى هەناردەى گازى سرووشتیى رۆژانەى بۆ عێراق کەمکردووەتەوە لە نزیکەى 50 ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ کەمتر لە سێ میلۆن مەتر سێجا، کە سەرچاوەى سەرەکیى بەرهەمهێنانى کارەبایە لە عێراق. سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و وەزیرى دەرەوەى ئێران تاوتوێى کێشەى ئاسایشى ئاو و چارەسەرکردنى کێشەکانى ژینگەیان کردووە. جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، حەلبووسی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمارى ئێران و هەریەک لە سەرۆکى ئەنجوومەنى شوورا کۆبووەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی نیسان حەلبووسی و شاندەکەى یاوەرى، کۆتاییان بە سەردانەکەیان هێنا و گەڕانەوە عێراق.
هاوڵاتى ئێران و توركیا دوو وڵاتی دراوسێی عێراقن كە بە بیانوی جیاواز و بوونی نەیارانیان خاكی هەرێمی كوردستان دەبەزێنن و سەروەریی عێراق پێشێل دەكەن بەجۆرێك ئەم دو وڵاتە زۆرترین بوونی سەربازییان لەعێراقدا هەیە. توركیا لە ماوەی سێ ساڵدا 10 ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە خاكی هەرێمی كوردستاندا ئەنجام داوە كە سەرجەمیان بە پەنجە دەستیانپێكردوە و ئێرانیش بە پاڵپشت و پشتیوانی سەرەكیی 100 هەزار چەكداری شیعە لەعێراق لەقەڵەم دەدرێت و لە ماوەی كەمتر لەچوار ساڵدا چەند جارێك خاكی هەرێمی كوردستانی بە بیانوی بوونی نەیارانی و بنكەی هەواڵگریی ئیسرائیل موشەكباران كردووە. ئەو دو وڵاتە بەهۆی كردەوە سەربازییەكانیان عیراقیان گیرۆدە كردووە و ئەوەش لە رووی سیاسی و سەربازییەوە بە بارمتەگرتنی عێراق لە لایەن تاران و ئەنقەرە ناودەهێنرێت. بەگشتی توركیا بەپەنجە و ئێران بەحەشدو موشەكباران لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا زۆرترین كێشەیان بۆ عێراق دروستكردووە عێراق لەبەرداشی ئێران و توركیا رۆژنامەیەكی ئەڵمانی ئاشكرای دەكات توركیا بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و ئێران بە چەكدارە شیعەكان و موشەكبارانی هەرێمی كوردستان، عێراقیان بەبارمتە گرتووە. رۆژنامەی تاگس ئێشپیگل لە ئەڵمانیا بڵاویكردووەتەوە، عێراق بووەتە دیل و بارمتەی دەستی توركیا و ئێران، چونكە ئەو دو وڵاتە زۆرترین هێزی چەكدار و بنكەی سەربازییان هەیە لەخاكی ئەو وڵاتە دراوسێیەیان. توركیا لە 17ی ئەم مانگەوە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی لە خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، بە پێی راپۆرتی رۆژنامە ئەڵمانیەكەش سوپای توركیا زۆرترین بنكەی سەربازیی لە خاكی هەرێمی كوردستاندا هەیە بەبێ ئەوەی حكومەت بە فەرمی دژایەتیی خۆی دەربڕیبێت. ئێشپیگل نووسیویەتی:» توركیا بەهەموو جۆرە چەك و فڕۆكەیەكی جەنگی دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراون كردووە لە چەند ناوچەیەكی خاكی هەرێمی كوردستان كە 100 كیلۆمەتر لەسنورەكانی توركیا دوورە.. توركیا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان و فڕۆكەی جەنگیی و تۆپخانە هێرشی كردووەتە سەر ئەو ناوچانە لەكاتێكدا دەیان بنكەو بارەگای خۆی لەهەرێمی كوردستان جێگیر كردووە». ئەگەرچی حكومەتی عێراق بە فەرمی ناڕەزایەتیی خۆی لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی سوپای توركیا دەربڕیوە، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند:»حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك دەسەڵاتدار لە بەغدا پشتیوانیی ئۆپەراسیۆنەكەیان كردووە».. رۆژنامەی ئێشپیگل ئاماژەی بەوە كردووە توركیا 40 ساڵە دژی پەكەكە شەڕ دەكات و تەنانەت نەیتوانیوە ئەو هێزە لاواز بكات، بۆیە ئەوەی زیانمەندی سەرەكیی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی ئەو وڵاتەیە خاكی هەرێمی كوردستان و وڵاتی عێراقە. لە راپۆرتەكەی رۆژنامەی ئێشپیگلدا هاتووە، «سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنانەی توركیا هاوكات ئێرانیش بوونی لە خاكی عێراقدا حاشا هەڵنەگرەو ئەو وڵاتە بەراورد بە توركیا زۆرترین كاریگەریی سیاسی و سەربازیی لە عێراق هەیە بەتایبەت كە هەر كاتێك بیەوێت بە بیانوی بوونی ئیسرائیل و چەكدارانی نەیاری لەهەرێمی كوردستان دەست بەموشەكباران دەكات. بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە دوای شكستی گروپە شیعەكانی نزیك لە ئێران لەهەڵبژاردنەكانی عێراقدا هەڵوێستەكانی توند بووە بەتایبەت كە زۆربەی هێزە شیعەكان و چەكدارانی حەشدی شەعبی لەژێر كاریگەریی ئەو وڵاتەدا جموجۆڵی سیاسی و سەربازیی دەكەن. ئیشپیگل نووسیویەتی رۆڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر لەتوركیا بەهێزتر و كاریگەرترەو ئەوەش وای كردووە ئەو دو وڵاتە زۆر زیاتر لەجاران عێراق و هەرێمی كوردستان بكەنە گۆڕەپانی ململانێكانیان. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە ململانێكانی توركیا و ئێران لەعێراق گەیشتووەتە ناوچەی شەنگال و مستەفا كازمی ، سەرۆك وەزیرانی عێراق سكاڵای خۆی گەیاندووەتە ئەمریكا و رایگەیاندووە نابێت رێگە بدرێت عێراق ببێتە شوێنی یەكلاكردنەوەی ململانێی دراوسێكان. پەنجەكانی توركیا لەهەرێمی كوردستان توركیا لەدوای هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016 ئۆپەراسیۆنەكانی لە وڵاتانی دراوسێی بەتایبەت عێراق (هەرێمی كوردستان) و سوریا زیاد كردووە و ئەوەش بە گۆڕانكارییەكی ستراتیژیی ئەنقەرە لەقەڵەم ەدرێت كە لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەوە سەركردایەتی و سەرپەرشتی دەكرێت. توركیا لەسێ ساڵدا 10 ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە تەواویان بە ناوی چنگ دەستپێدەكەن، لەو ئۆپەراسیۆنانەشدا بە قوڵایی 50 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستانیان داگیركردووەو بنكەو بارەگاكانیان لەو شوێنانەی جێگیربوون داناوە. سوپای توركیا لە 27ی ئەیلولی ساڵی 2019 لەناوچەی خواكوڕك لەقەزای سۆران ئۆپەراسیۆنی چنگی یەك-ی دەستپێكرد. دوای راگرتنی ئەو ئۆپراسیۆنە دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی بە ناوی پەنجەی دوو لە رێككەوتی 13ی تەمموزی 2019 راگەیاند. سوپای توركیا جارێكی دیكە لەهەمان ساڵدا ئۆپەراسیۆنی چنگی سێ-ی لە 23ی ئابدا راگەیاندو ئەو ئۆپراسیۆنەش ناوچەكانی حەفتانین-ی لە قەزای زاخۆی سەر بەپارێزگای دهۆك گرتەوە. تەنها لەساڵی 2019 دا سێ ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی بە بیانوی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەكانی دهۆك و هەولێر ئەنجامداوە. توركیا دوای ئۆپراسیۆنی چنگی سێ لەساڵی 2019، لە 15ی تەمموزی 2020 ئۆپراسیۆنێكی نوێی بەناوی چنگی هەڵۆ راگەیاندو لەشكركێشیی و هێرشە سەربازییەكانی زۆربەی ناوچەكانی نێوان باكور و هەرێمی كوردستانی گرتەوە. دوای چنگی هەڵۆش لە رێككەوتی 17ی حوزەیرانی هەمان ساڵدا ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی چنگی پڵنگ دەستپێكردو لە 10ی شوباتیشدا ئۆپراسیۆنێكی دیكەی بەناوی چنگی هەڵۆ راگەیاند كە زۆربەی ناوچەكانی گارەی گرتووە و ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیاش لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە بەدیل گیران. سوپای توركیا لە 10ی مانگی شوباتی 2021 ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆی دوو-ی لەناوچەكانی گارە دەستپێكردەوە. توركیا لە بەهاری هەمان ساڵدا دەستی بەئۆپراسیۆنەكانی چنگی هەورەبروسكە كردو تا ئێستاش پێچەوانەی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەكان كۆتایی بە پەنجەی هەورە بروسكە نەهێناوە. لەماوەی دوو ساڵدا سوپای توركیا نۆ ئۆپەراسیۆنی بە پێشگرەی ناوی چنگ لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و لە ئێوارەی 17ی ئەم مانگەشدا ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی سەربازیی لەئاسمان و زەویی هەرێمی كوردستان بەناوی پەنجە قوفڵ دەستپێكرد و بەوەش لە سێ ساڵدا دەیەمین ئۆپراسیۆنی خۆی بە بیانوی گەریلاكانی پەكەكەوە دەستپێكرد. ئەوەی تێبینی كراوە لەسەرجەم ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا، سوپای توركیا لەهەر ناوچەیەك جێگیربووبێت ناوچەكەی چۆڵ نەكردووە و ئەوەش وەك داگیركاری ئەژمار دەكرێت، بەپێی زانیارییەكانیش لەماوەی سەرجەم ئۆپراسیۆنە نوێ و كۆنەكاندا، وڵاتی توركیا بە نزیكەیی و قوڵایی 50 كیلۆمەتر لەسنوری خاكی هەرێمی كوردستاندا جێگیربوون و بنكە و بارەگایان داناوە. باڵی سەربازیی ئێران یان حەشدی شەعبیی عێراق؟ حەشدی شەعبی كە ژمارەیان لە 100 هەزار چەكدار زیاترە و 44 لقی لێدەبێتەوە لە رووی بیروباوەڕەوە نزیكن لە ئێرانەوە و ناوەندە نێودەوڵەتییەكانیش ئەو چەكدارانە بە باڵی سەربازیی كۆماری ئیسلامی ئێران یان لقێكێكی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران لەقەڵەم دەدەن. گەشتە بەردەوامەكانی فەرماندەكانی فەیلەقی قودس لەم دواییانەدا بۆ هەولێر و بەغدا بەڵگەی ئەوەیە ئێران ئەو هێزانە و لایەنگرانی شیعەی سەر بە وڵاتەكەی لە عێراق ئاڕاستە دەكات بە تایبەت كە دوای هەڵبژاردنەكانی مانگی 10ی ساڵی رابردوو گەشتەكانی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی ئێستای فەیلەقی قودس بۆ عێراق بە تایبەت بەغدا زۆر زیادی كردووە. دوای شكستی هێز و لایەنە سیاسییەكانی ئێران لەو هەڵبژاردنانەی عێراقدا تا ئێستا فشارەكانی ئەو وڵاتە زۆر زیاتری كردووە و هەر ئەوەش وای كردووە لایەنی براوە لە وڵاتەكە نەتوانێت دوای زیاتر لە پێنج مانگ حكومەت پێكبهێنێت. ئێران تۆمەتبار دەكرێت بەوەی كە دوای هەڵبژاردنەكانی مانگی ئۆكتۆبەر هۆكار بووە بۆ هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمانگی تشرینی دووەمدا كە بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجام درا. موشەكبارانەكەی مانگی سێش بۆ سەر هەولێر كە ئێران بە راشكاوانە لەئەستۆی گرت لەهەمان چوارچێوەی جموجۆڵە سەربازییەكانی و بەكارهێنانی هێزبوو بۆ بەهێزكردنی خۆی لە عێراق. سەرەڕای ئەو دوو هێرشە دیارە و بەچاوە لەعێراق، زۆربەی هەوڵەكانی هێرشكردنە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەعێراق بە هەوڵی ئێران و لایەنگرانی لەقەڵەمدەدرێت لە دژی ئەمریكا و بەبڕوای چاودێرانیش ئەو هەوڵانە لە پێناو وەرگرتنی پشكی زیاتری تارانە لەبوارەكانی سیاسی و ئابوریی لەبەغدا. توركیاو ئێران چاویان لەداهاتی عێراقە بەپێی ئەو ئامارانەی توركیا بڵاوی كردووەتەوە ئاستی بازرگانیی ساڵی 2020ی نێوان عێراق و توركیا 20 ملیاردو 666 ملیۆن دۆلار بووە كە زۆرینەی كاڵای توركی بۆ وڵاتەكە هاوردە كراوە و 15 بۆ 20 هەزار كرێكار و ئەندازیاری توركیا لەعێراق كاریان كردووە و بەردەوامن لەكار و پڕۆژەكانیان. دەیان كۆمپانیای توركیا لە بواری دروستكردنی پردو شوێنی نیشتەجێبون و تونێل لەعێراقدا سەرقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیانن. هاوڵاتیانی عێراقی لەساڵی سەرەتای 2015 تا كۆتایی 2020 نزیكەی 33 هەزار و 544 خانو و موڵكیان لە توركیا كڕیوە و بەوەش بوونەتە یەكەم هاووڵاتییانی بیانی كە زیاترین خانوو موڵكیان لەو وڵاتە كڕیبێت كە دوای ئەوانیش هاووڵاتییانی ئێرانی هەر لەماوەی ئەو شەش ساڵەدا 18 هەزار و 454 موڵك و خانویان كڕیوە بەوەش دووەم خەڵكی وڵاتانی بیانی بوون كە زیاترین موڵك و خانویان لەتوركیا كڕیبێت. ناوەندی نیشتیمانیی ئاماری توركیا (TÜİK) لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو ئامارانە ئاماژەی بەوە كردووە ژمارەی دانیشتوانی عێراق نیوە ژمارەی دانیشتوانی ئێرانە كە زیاترە لە 83 ملیۆن كەس. بەپێی بەراوردەكانی ناوەندە ئابورییەكانی ئێران، ئەو وڵاتە و عێراق توانای ئەوەیان هەیە لانیكەم لە ساڵێكدا ئاستی بازرگانیی نێوانیان بگەیەننە 30 ملیار دۆلار، بەڵام ئەو ژمارەیە بووەتە خەونێكی بەدی نەهاتوو چونكە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نانەوتی و نەوتیی نێوان تاران و بەغداد لە 13 ملیار دۆلار تێپەڕی نەكردووە. لە ئامارەكانی ئەمساڵی گومرگی ئێراندا ئاشكرا بووە ئێران لەسەرەتای ساڵی 2020 تا كۆتایی ساڵی 2021 نزیكەی 18.2%ی كاڵای وڵاتەكەی بە بەهای نۆ ملیار دۆلار رەوانەی عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە ئەو بڕەش 20% بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادی كردووە. لەبەرامبەردا هەر لەماوەی ئەو یەك ساڵەدا ئاستی هەناردە لە عێراقەوە بۆ ئێران گەیشتوەتە دوو ملیۆن و 200 هەزار تۆن كە بە وتەی بەرپرسانی گومرگی ئێران ئەوە زۆرترین هاوردەی 20 ساڵی رابردووە كە لە عێراقەوە هاتبێتە وڵاتەكەیان كە بەهای كەمێك لە یەك ملیار دۆلار زیاتر بووە. لەئامارەكاندا دەردەكەوێت ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دو وڵاتە دەگاتە زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە لە كاتێكدا لە ساڵی 2019ەوە دەیان كۆبوونەوەی بازرگانیی لە نێوان تاران و بەغدا بەڕێوەچووە بۆ ئەوەی ئاستی بازرگانیی نێوانیان بۆ 21 ملیار دۆلار بەرزبكەنەوە. توركیا و ئێران دوو نەیار و دراوسێی هەرێم توركیا و ئێران كە مێژویەكی دورودرێژیان لە ملمالانێ هەیە زۆرجار پەنا بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە وڵاتانی دراوسێیان دەبەن ئەوەش وەك رووبەڕوبوونەوەی نەیارانیان دەكەنە بیانوو پاساو بۆ هێرشكردنە سەر خاكی وڵاتان ئەو بابەتەش رەنگدانەوەی لە پەیوەندییەكانی نێوان تاران و ئەنقەرە هەبووە. توركیا و هاوپەیمانەكانی لەعێراق و هەرێمی كوردستان، ئێران تۆمەتبار دەكەن بە پشتیوانیی لەپەكەكە و ئەوەش وای كردووە تەنانەت پاسەوانانی سنور و فەرماندە سەربازییەكانی توركیا بە پاسەوانانی سنوری ئێران بڵێن ئامادەن بۆ شكستی پەكەكە هاوشێوەی هەرێمی كوردستان هێرش بكەنەسەر خاكی ئێرانیش ئەوەش كاردانەوەی وەزارەتی دەرەوی ئێرانی لێكەوتەوە. سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رۆژی دووشەممە (25/4/2022) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە بەشێك لەمیدیا و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان بە راستەوخۆ بڵاویان دەكردەوە، رایگەیاند؛ پاسەوانانی سنوری وڵاتەكەی بەهەموو شێوەیەك بەرگریی لەخاكی ئێران دەكەن، بۆیە داوامان لە توركیا ئەوەیە كە گاڵتەئامێزانە لەگەڵ بەو جۆرە لێدوانانە بێڕێزیی بە ئێران نەكەن، چونكە ئێران بەرپرسیارانە مامەڵە دەكات و چاوەڕوانە دروسێكانیشی بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و لەجیاتی بێڕێزیی، ئەركەكانی خۆیان ئەنجامبدەن. توركیا و ئێران لەسەر پرسە جیاوازەكان ناكۆكی قوڵیان هەیە بەتایبەت لەعێراق و سوریا، بۆیە لەئێستادا كە توركیا پشتگیریی چەكدارە توندڕەوەكانی بەناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەكات لە كاتێكدا ئێران پشتگیریی رژێمی سوریا زۆر ئاساییە بەلێدوانی جیاواز لەجیاتی بەریەككەوتنی سەربازیی تەنها بە تیرو توانج وەڵامی یەكتر بدەنەوە. پشتگیریی توركیا بۆ توركمانەكانی عێراق و نزیكایەتیی ئەو وڵاتە لە هەندێك حزب و لایەنی هەرێمی كوردستان زۆر جار بووەتە هۆی تۆمەتباركردنی ئەو وڵاتە لەلایەن ئێرانەوە بەڵام لەهەر حاڵەتێكدا روونە عێراق و هەرێمی كوردستان بەشێكی سەرەكیی گۆڕەپانی ململانێی نێوان توركیا و ئێرانە.
سازدانی: شەنای فاتیح ئەندازیارێكی خۆراك كە پێشتر سەرۆكایەتی لیژنەكانی قایمقامییەتی لەسلێمانی كردووە دەڵێت:» بەشێك لەبازرگانەكان لەپێناو دەستكەوتنی پارەیەكی زیاتر جۆرەها خۆراك و كاڵاو شتومەكی ناتەندروست بەسەر هاووڵاتیاندا ساغدەكەنەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەركی حكومەتە رێگری لەوەبكات». لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ باسی زیانەكانی جبس دەكات كە زۆركات منداڵان دەیخۆن لەگەڵ خواردنی خێراو لە قتونراو، دەشڵێت:» ئەو كەسانەی خۆراك و شمەكی ناتەندروست دەدەنە هاووڵاتیان كەسانێكن كە لەڕووی ویژدانییەوە گوناحبارێكی سەرەكین». هاوڵاتى: جبس چییەو لەچی دروست دەكرێت؟ لەشكر حەمید: جبس چەند جۆرێكی هەیە، پێكهاتەی سەرەكی جبسی لە پەتاتە یان گەنمەشامی لەگەڵ زەیت و خوێ و تام دروستدەكرێت، بەداخەوە كوالێتی ئەو پەتاتەیەی بۆی بەكاردەهێنرێت زۆر نزمە و زۆرجار ئەو زەیتەشی بۆی بەكاردەهێنرێت چەندجار بەكارهاتووە، ئەمەش بەدڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت و رێژەیەكی زۆر چەوری هەڵدەمژێت و رێژەیەكی زۆر خوێی تێدایە كەئەمەش بەدڵنیاییەوە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر مرۆڤ هەیە بەتایبەتی منداڵ، لەبەرئەوەی جبسەكە وادەكات ئیشتیهای خواردنی بگیرێت كەئەمەش خواردنە سودبەخشەكان و كانزا و مینراڵ و ڤیتامینەكان نەخوات و تەنها بەو جبسە تەعویزی دەكاتەوە. هاوڵاتى: ئەگەر زیانی تەندروستی هەیە بۆچی رێگەی پێدەدرێت لە ماركێتەكاندا دابنرێت و بفرۆشرێت؟ لەشكر حەمید: بەنیسبەت زیانەكانەوە بێگومان زیانی هەیەو لەسەرتاسەری جیهان رێژەیەكی زۆر لەو خواردنانەی كەزیانیان هەیە بەكاردهێنرێن، بەڵام بەرێژەیەكی كەم بەكاردەهێنرێن بەڕێژەیەكی رەها بەكارناهێنرێن. كوالێتی ئەو پێكهاتانە بەداخەوە ئەوەی لەهەرێمی كوردستاندا هەیە جگە لەوەی كەخۆی زیانی هەیە كوالێتیەكەشی باش نییە كە ئەمە بەدڵنیاییەوە كوالێتیەكەشی خراپەو باشترین شت ئەوەیە كە ناتوانرێت بە رەسمی ئەو شتانە قەدەغەبكرێن، بەڵام وابڵاوبكرێنەوە لەناو خەڵكدا كە زیانەكانی و مەترسیەكانی رێگریش بكرێت لەو جبسانەی كەبەشێوازێكی كوالێتی نزم دروستدەكرێن و بە كوالێتیەكی باش دروستبكرێن بۆ ئەوەی كاریگەریەكەی زیاتر نەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ. هاوڵاتى: ئایا بازرگانیكردن لە تەندروستی خەڵك بەگشتی و منداڵ بەتایبەتی گرنگترە؟ لەشكر حەمید: بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەبینین لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەشێك لەبازرگانەكان لەپێناو دەستكەوتنی پارەیەكی زیاتر جۆرەها خۆراك و كاڵاو شتومەكی ناتەندروست بەسەر هاوڵاتىاندا ساغدەكەنەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەركی حكومەتە رێگری لەوەبكات، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە گرنگی تەواو بەئاسایشی خۆراك لەهەرێمی كوردستان بدات و بەروبوومی خۆماڵی زیادبكات و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە بوارەكەدا بخاتەگەڕ كە پسپۆڕی خۆراك بن لەسێكتەری چاودێری سەلامەتی خۆراكداو كاربكەن بۆ ئەوەی بتوانن بڕیاری دروست و تەندروست لەسەر ئەو هەموو كاڵاو شمەكانە ببدەن كەبەشێوازێكی ناتەندروست دەدرێتە هاووڵاتیان. هاوڵاتى: ئەم حاڵەتە تەنها لەسلێمانی هەیە یان لەسەر ئاستی كوردستان؟ هەر هەمان جبس ناچێتە هەولێرو دهۆكیش؟ لەشكر حەمید: بەدڵنیاییەوە بوونی حاڵەتی جبس تەنیا لەسلێمانیدا نییە و سەرتاسەری هەرێمی كوردستانە هەمووشی بەیەك شێوازە و بەشێكی زۆری ئەو جبسانە لەڕووی كوالێتییەوە كوالێتییەكی باش نییە بەدەرە لەوەی كە جبس خۆی لەخۆیدا زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە. هاوڵاتى: پێتانوایە پێویستە حكومەتی هەرێم و ئاسایشی خۆراك لەسەر ئەم پرسە بێتە سەرخەت؟ بەتایبەت وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لەوەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانی، ئەمانە نابێت ژوورێكی عەمەلیاتیان لەسەر ئەم پرسە هەبێت؟ لەشكر حەمید: بەدڵنیاییەوە پێویستە ژوورێكی عەمەلیاتی تۆكمە هەبێت و كەسانی پسپۆڕ و شارەزای تێدابێت و هەموو ئەو خۆراك و كاڵا و شمەكانەی كە لەسنورەكاندا داخڵی هەرێمی كوردستان دەبێت بەو فلتەرانەدا بڕوات ئینجا رێگەیپێبدرێت، بەڵام بەداخەوە لەهەرێمی كوردستاندا تائێستا نەتوانراوە ئەو كاڵاو خۆراكانەی كەبەشێوازێكی ناتەندروست و نایاسایی داخڵ دەبن رێگری لێبكرێت. هاوڵاتى: بۆچی خۆراكی لەقوتونراو لەقوتوی شوشەدا باشترە وەك لەقوتوی دیكە؟ لەشكر حەمید: بەدڵنیاییەوە هەموو خۆراكێك لە شووشەدا سەلامەتترە وەك لە قوتو، لەبەرئەوەی شوشە هیچ پێكهاتەیەكی شی نابێتەوە و لەگەڵ خۆراكەكەدا كارلێك ناكات و لەگەڵیدا تێكەڵ نابێت، بەڵام بەپێچەوانەوە قوتو زۆرجار بەهۆی ترشێتی ئەو ماددانەی تیایەتی شیبوونەوە روودەدات و بەشێك لەپێكهاتەی ئەلەمنیۆمەكە یان قوتووەكە تێكەڵی خواردنەكە دەبێت. هاوڵاتى: كاریگەری نیتراتی سۆدیۆم (ماددەی پارێزەر) لەسەر جەستەی مرۆڤ چییە؟ لەشكر حەمید: نیتراتی سۆدیۆم، ماددەی پارێزەر ئەگەر رێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت لە خواردنەكاندا، لە جەستەی مرۆڤدا دەنیشێت و بەباشی هەرس ناكرێت و كرداری هەرسكردن كاری تێناكات و ئەمەش وادەكات بەرگری لەش كەمبكاتەوە و یەكێكە لەهۆكارەكانی نەخۆشی شێرپەنجە، بۆیە نیترات پێویستە بەرێژەیەكی زۆر كەم تێبكرێت كە لە (ملیۆنێكدا 0.2) ، بەڵام ئەو رێژانە لە خواردنەكانی هەرێمی كوردستاندا تێست ناكرێت تابزانرێت چەندی تێدایە.. هاوڵاتى: ئەگەر خواردنی لەقوتونراو لەپلەی گەرمی سەروو 25°ی سیلیزیدا هەڵبگیرێت چی لێدێت و كاریگەری و زیانەكەی دەبێتە چەند؟ لەشكر حەمید: بەنسبەت خواردنە لەقوتونراوەكان پێویستە لەپلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێن كە ٢١-٢٥ پلەیە یان لە بەڕاددا هەڵبگیرێن و بەدڵنیاییەوە كە لەپلەی گەرمی بەرزدا هەڵدەگیرێن زۆرجار بەتایبەتی ئەوانەی پێكهاتەی گۆشتیان تێدایە بەهای خۆراكی لەدەستدەدات و بەكتریا تێیدا گەشەدەكات كە ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراویبوون هاوڵاتى: بەدیلی خواردنی لەقوتونراو و جبس چییە؟ كەسێك كاتی كەم بێت و پێویست بكات خواردنی خێرا یان خواردنێكی لەقوتونراو بخوات، یان منداڵێك حەزی لەجبسە، بەدیلی ئەمانە چییە؟ لەشكر حەمید: بەدڵنیاییەوە بەهۆی سەرقاڵی ژیانی رۆژانەوە زۆرجار ناچاردەبیت خواردنی خێرا یان خواردنی لەقوتونراو بخورێت، بەڵام پێویستە ئەمە نەبێتە نەریت و لە هەفتەیەكدا جارێك بۆ دووجار تێنەپەڕێت بۆ ئەوەی كاریگەریەكەی زیاتر نەبێت هاوڵاتى: بابەتی كوالێتی خراپی خواردنی لەقوتونراو و جبس بابەتێكی جیهانییە؟ یان تەنها لەكوردستاندا هەیە؟ لەشكر حەمید: بەنیسبەت خۆراكی كوالێتی نزم بێگومان لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە، بەڵام بەو ئاستەی لەهەرێمی كوردستاندا هەیە مەگەر لەوڵاتە دواكەوتووەكاندا هەبێت ئەگینا بەهیچ شێوەیك بوونی نییە، لەبەرئەوەی لەهەرێمی كوردستانداو لەتاقیگەكانی هەرێمی كوردستان لەو ئاستەدا نین كە پێكهاتەكانی خۆراك و ئەو بەشانەی كە لەخۆراكەكەدا هەیە بەتەواوی شیكردنەوەی بۆ بكرێت و بڕیار لەسەر سەلامەتی و تەندروستی بدرێت، كۆمەڵێك فەحسی سەرەتایی دەكرێن، بەڵام ئەمە بەدڵنیاییەوە ناتوانرێت بڕیار لەسەر كوالێتییەكەی بدرێت. هاوڵاتى: زۆرجار دەوترێت ئیشی حەڵاڵ نەماوە،خواردنێك كە كوالێتی خراپە دەرخواردی خەڵك بدرێت ئەمە لەڕووی دینییەوە راستە مامۆستایانی ئاینی قسەی لەسەر دەكەن، بەڵام بەزمانێكی كوردەواری دەچێتە چوارچێوەی ئیشی حەرامەوە؟ لەشكر حەمید: ئەو كەسانەی خۆراك و شمەكی ناتەندروست دەداتە هاووڵاتیان كەسانێكن كە لە رووی ئاینی و ویژدانییەوە گوناحبارێكی سەرەكین. هاوڵاتى: بۆچی ئەو كاتەی بەڕێزتان سەرۆكایەتی لیژنەكانی قایمقامیەتان دەكرد ئەم شتانەتان باس نەدەكردو ئێستا زیاتر باسی دەكەن كە لەلیژنەكاندا نەماویت؟ ئایا پەیوەندی بەوەوە هەیە كەجارێكی دیكە بگەڕێنەوە لیژنەكانی قایمقامیەت؟ لەشكر حەمید: بەنسبەت ئەو كارانەی كەمن باسم ئەكرد بەدڵنیاییەوە لە رابردوودا و لەساڵی ٢٠١٥وە بەبەردەوام كارم لەسەر ئەوە كردووە ئەو فێڵانەی كە لەخۆراكدا دەكرێن، ئەو بازرگانانەی كە فێڵ لەخۆراكدا دەكەن ئاشكرابكەم بۆ هاووڵاتیان. لەكاتی لیژنەكانی قایمقامییەتیشدا بەشانازییەوە كۆمەڵێك كارم كرد كە لەرابردوودا نەكرابوو و كۆمەڵێك كەیسی گەورەی حەساسم جوڵاندووە، بۆیە هیچ هۆكارێكی ئەوە نییە كەلیژنەكانی قایمقامییەتم یان ناو من لە رابردوو و ئێستاو داهاتووشدا لەسەر هەمان مەنهەجی خۆم دەڕۆم كە سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان لەپێش هەموو شتێكەوەیە، بۆیە ئەگەر بێدەنگ بوومایە لەوانەیە لەڕابردووشدا باجی گەورەم نەدایە.
