روسیا و ئێران لەزۆرترین قۆناغەکانی پێنج سەدە رابردوودا رکابەرو نەیاری یەکتر بوون ، تاران دەیەوێت وا پیشان بدات ئێستا لەگەڵ مۆسکۆ لەمانگی هەنگویندان بەڵام مۆسکۆ بە نەفرۆشتنی فڕۆکە و قەڵغانی دژە موشەکی زاری تارانی تاڵ کرد. ئێران و چین و روسیا وەک سێکوچکەیەکی ئەمنی و سەربازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا و ئەوەش بە قۆناغێکی نوێی پەیوەدنیی نێوان تاران و ئەو دوو وڵاتە لێکدرایەوە، بەڵام چین و روسیا تا ئێستا پێچەوانەی هیچ سزایەکی ئەمریکا دژی ئێران هەنگاویان نەناوە، بۆیە نە پارەکانی ئێران لە چین ئازاد کراوەو نە روسیا ئامادەبوو چەک بەو وڵاتە بفرۆشێت. بڕیاربو ئێران بە بڕی 10 ملیار دۆلار فڕۆکەی جەنگیی (سو 35) و قەڵغانی دژە موشەکیی (ئێس 400) لە روسیا بکڕێت و هاوکات گرێبەست و رێککەوتنی 20 ساڵەی نێوان ئەو دو وڵاتە واژۆ بکرێت کە دوو ساڵە لە لایەن ئێرانەوە رادەستی روسیا کراوە، بەڵام سەرۆک کۆماری ئێران بەدەستی بەتاڵەوە لە مۆسکۆ گەڕایەوە تاران. گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ مۆسکۆ کاردانەوەی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە چونکە سەرنجی زۆر هەبوو لەسەر شێوازی پێشوازیی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە رەئیسی. شارەزایان پێیانوایە ئەوەی روسیا بەرامبەر ئێران کردویەتی بەجۆرێک ئاوی پاکی کردووە بەدەستی تاراندا چونکە لە ئێستادا مۆسکۆ دەیەوێت دڵی ئسرائیل راگرێت و هاوکات بە فرۆشتنی چەک بەئێران نەبێتە مایەی نیگەرانیی سعودیە، سەرەڕای ئەوانەش ئابوریی ئێران هیچ کاتێک بۆ روسیا جێگەی بایەخ نەبووە بە تایبەت کە ئێران لە ماوەی رابردودا گرێبەستی 25 ساڵەی ئابوریی بەبڕی 400 ملیار دۆلار لەگەڵ چین خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە . پێشوازیی ساردوسڕی مۆسکۆ لەگەرموگوڕیی رەئیسی رۆژی چوارشەممە (19/1/2022) ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی مۆسکۆی کردو لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا کۆبووەوە کە چەند خاڵی ئەو گەشتە مایەی لێکدانەوەی جیاوازو جێی سەرنج بووە. شێوازی پێشوازیی لە رەئیسی هاوشانی سەرۆک کۆماری وڵاتێکی وەک ئێران نەبووە، چونکە پوتین لەفڕۆکەخانە پێشوازیی لێنەکردو سرودی نیشتیمانیی ئێران لێنەدرا و تەنانەت ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێچ شوێنێکی دیدارە فەرمییەکانی نێوان بەرپرسانی تاران و مۆسکۆ لەو وڵاتە دانەنرا. بەشێک لە میدیاکانی ئێران وایان بڵاوکردووەتەوە کە گوایا ئەو گەشتەی رەئیسی گەشتێکی فەرمی نەبووە بۆیە زۆر ئاساییە کە پێشوازییەکە بەم شێوەیە بێت، بەڵام میدیاکانی سەر بە محافزکاران و لایەنگرانی رەئیسی هەفتەیەک پێش ئەنجامدانی گەشتەکە بڵاویان کردەوە ئەو گەشتە لەسەر دوای پوتن بووە و بڕیارە روسیا فڕۆکەی جەنگیی و قەڵغانی دژە موشەکیی بە بڕی 10 ملیار دۆلار بەقەرز رادەستی ئێران بکات و دواتر ئێران ئەو قەرزە لەو 20 ملیار دۆلارەی کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لە چین بلۆک کراوە بۆ مۆسکۆ بگەڕێنێتەوە. ئەگەرچی رەئیسی لە پەرلەمانی دۆما لە روسیا وتارێکی ئاگرینی بەدڵی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە دژی ناتۆ و ئەمریکا پێشکەش کردو رایگەیاند؛ سەردەمی وڵاتانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بەناتۆ کۆتایی هاتووە و پێشبینی دەکرێت کە ناتۆ لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵوەشێتەوە بەڵام ئەم وتارەشی نەبووە مایەی خێر بۆ وڵاتەکەی و هیچ دەستکەوتێکی لێنەکەوتەوە. دواتر رەئیسی لە مزگەوتی گەورەی مۆسکۆ کە پێشنوێژیشی پێ رەوا نەبینرا وتارێکی پێشکەش کردو رایگەیاند روسیاو ئێران دژی داگیرکاریی ئەمریکاو ئیسرائیل لەسوریا دەجەنگن نەوەک دژی کفر و بێ باوەڕیی. ئەم وتارەی رەئیسیش پێناچێت هیچ کارگەرییەکی لەسەر پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و تەلئەبیب هەبێت بەتایبەت کە ساڵانێکە مۆسکۆ دەیەوێت دڵنیایی بدات بە تەلئەبیبی هاوپەیمانی ئەمریکا کە رێگە بەهێرشی هیچ وڵاتێک نادات بۆسەر ئیسرائیل لە کاتێکدا ئێران بەبەردەوامی هەڕەشە لەو وڵاتە دەکات. ئێران روو لەڕۆژهەڵاتە و چاوی لەڕۆژئاوایە کۆماری ئیسلامی ئێران و دەسەڵاتی ئێستا دەیەوێت بەهەموو نرخێک رێککەوتنی ئەتۆمیی زیندو بکرێتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوەکانی تاقی دەکاتەوە چونکە ئابوریی ئێران لەسەر دەستی ئەمریکا لە لێواری هەڵدێردایە و تاکە رێگا بۆ دەربازبوون لەقەیرانە ئابورییەکان واشنتۆنە بەتایبەت کە سیستمی ئابوریی ئێستای جیهان بە شێوەیەکی بەرچاو لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکادایەو روسیا ساڵێک زیاترە لە ژێر کاریگەریی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا رووبەڕووی پەراوێزخستنی نێودەوڵەتیی بووەتەوە. تەنانەت ئەگەر روسیاو چین دەیان گرێبەستی ئابوریی واژۆ بکەن بەبێ ئەمریکا ئاستەمە گرێبەستەکان بگەنە ئەنجام، نموونەی بەرچاویشی ئەو 20 ملیار دۆلارەی ئێرانە کە زیاتر لەسێ ساڵە لە چین بلۆک کراوە و تاران ناتوانێت بەدەستی بهێنێتەوە ، سەرەڕای ئەوانەش بە پێی هەندێک ئامار زیاتر لە 150 ملیار دۆلاری ئێران لەسەر دەستی ئەمریکا لە بانکەکانی جیهان بلۆک کراوە و چارەنووسی ئەو پارانەش هەموی بە رێککەوتنی ئەتۆمییەوە گرێ دراوەتەوە. سەرجەم بازرگانیی ئێران و روسیا لە ئێستادا ناگاتە سێ ملیار دۆلار لەساڵیکدا ئەوەش قەبارەیەکی گەورە نییە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەکاتێکدا بڕی بازرگانیی نیوان روسیاو تورکیا دەگاتە نزیکەی 30 ملیار دۆلار بۆیە تاران لە لایەک بە رێککەوتنی سەربازیی و ئەمنیی لەگەڵ روسیاو لە لایەکی دیکەوە بە رێککەوتنی 25 ساڵەی بازرگانیی لەگەڵ چین دەیەوێت ئەمریکا هانبدات بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی. دەوترێت ئەم هەنگاوانە چاوداگرتن و ئاماژەی ئێرانە لەوڵاتانی رۆژهەڵاتەوە بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا، چونکە لە ماوەی رابردوودا رۆبەرت مالی، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا لەگفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 لە ڤیەننا-ی پایتەختی نەمسا پێشنیاری کردووە کۆمپانیا ئەمریکییەکان گرێبەستی ئابوریی لەگەڵ ئێران بکەن وەک دڵنیاییەکی واشنتۆن بۆ تاران کە ئەو کۆمپانیایانە پاڵپشت دەبن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هیچ بەرپرسێکی ئەمریکا هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی وڵاتەکە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی نەکشێتەوە. لەماوەی رابردوودا ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی (جەزیرە)ی راگەیاندبوو کۆماری ئیسلامی ئێران لەپێناو دروستکردنی هاوسەنگیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەکانیان لەئێران بەڵام ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوە لەلایەن لایەنگرانی توندڕەوی محافزکارانەوە بەرپەرچ درایەوە و سایتی (تەسنیم) کە زمانحاڵی ئەو باڵەی کۆماری ئیسلامییە لە بابەتێکی شیکاریدا بڵاوی کردەوە کە رەنگە وەزیری دەرەوە تێگەیشتنی تەواوەتیی بۆ دروستکردنی هاوسەنگیی نەبێت یان پەیامەکەی بەهەڵە گەیاندوو پێنج سەدە پەیوەندیی روسیا و ئێران تەمەنی پەیوەندیی و ململانێکانی ئێران و روسیا 500 ساڵ تێدەپەڕێنێت و بەدرێژایی مێژووی ئەو پێنج سەدەیە یان دوژمنی یەکتر بوون یان دۆست بۆیە قۆناغی پێچەوانەو چەندلایەنی زۆریان لەگەڵ یەکتر تۆمار کردوە. ئێران و روسیا لە سەردەمی دەسەڵاتی سەفەوییەکان لە ئێران پەیوەندییان هەبوە بەڵام ساڵانی (1804تا 1813) و ساڵانی (1826 تا 1828) گەورەترین و دوایین جەنگ لە نێوان ئیمپڕاتۆریەتی روسیا و دەسەڵاتی قاجارەکان لەئێران رویدا و هەر ئەوەش بوە هۆی بچوکبوونەوەی خاکی ئێران بۆ نیوە و دو رێککەوتنی گەورەی بە ناوەکانی تورکمانچای و گولستان لێکەوتەوە و باشوری قەوقاز و داغستان و سەرجەم خاکی ئەرمینیا و جۆرجیا رادەستی روسیا کرا کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی ئێراندا بو. بە پێی بەڵگەنامە مێژوییەکان روسیا تا سەرهەڵدانی یەکەم جەنگی جیهانی لەساڵی 1914 دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئێراندا هەبوە و تەنانەت دەستی هەبوە لە دەستنیشانکردنی کەسانی نزیک لەخۆی لە ناو دەسەڵات و حوکمڕانیی ئەو سەردەمەی ئێرانداو زۆر بە ئاسانی ئاڵوگۆڕی بە سیاسەتمەدارو دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە کردووە. ئەوەی جێگەی سەرنج بووە لەو سەردەمەدا، روسیا کۆنتڕۆڵی تەواوەتیی سەرچاوەی داهاتەکانی لە باکوری ئێران کردبو و لەباشوریشەوە بەریتانیا ئەوەی مەبەستی بوایە لەئێران بەدەستی دەهێنا بۆیە دەسەڵاتی سەردەمی پەهلەوی لەگەڵ ئەڵمانیای سەردەمی هیتلەر رێککەوتن دەکات ئەوەش لەگەڵ سەرهەڵدانی دوەم جەنگی جیهانیدا بوە هۆی ئەوەی بەریتانیا و یەکێتی سۆڤیەت خاکی ئێران بە تەواوەتی داگیر بکەن ئەگەرچی تاران بێلایەنیی خۆیشی لەو جەنگە راگەیاندبو. گەورەترین پاشەکشێ یان شکستی دەسەڵاتی ئێران لەو سەردەمەدا لەسەر دەستی ئیمپڕاتۆریەتی روسیا بووە و ئێستاش ئەو برینەی ئێرانییەکان ساڕێژ نەبووە ، چونکە خاک و هەیمەنەی وڵاتەکاین بۆ زیاتر لە نیوە کەم بوەوە بویە لەم سەردەمەشدا کاتێک رێککەوتن یان گرێبەستێکی سیاسی و سەربازیی و ئابوریی لەنێوان مۆسکۆ و تاران دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، رەخنەگران ئەو رێککەوتنانە بە گوڵستان و تورکمانچایی ناوزەد دەکەن وەک ئاماژەیەک بە پاشەکشێی گەورەی ئێران لە بەرامبەر روسیادا. ئێران لەنێوان روسیاو ئەمریکپەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1899 بەڵام ئەو پەیوەندییانە لەگەڵ زیادبونی دەسەڵاتی سۆڤیەت بەسەر ئێراندا چوەتە قۆناغێکی توندوتۆڵە و بەریتانیا و ئەمریکا وەک دو هاوپەیمانی سەرەکیی لە دوای دوەم جەنگی جیهانییەوە بە بەردەوامی هەوڵی دورخستنەوەی روسیا دەدەن لە ئێران بۆیە لە ساڵی 1946 و دوای کۆتایی ئەو جەنگە، ئەمریکا داوای لە یەکێتی سۆڤییەت کرد کە سوپاکەی لە خاکی ئێران بکشێنێتەوە و بە پێچەوانەوە بۆمبی ئەتۆم لە دژی سۆڤیەت لە خاکی ئێراندا بەکار دەهێنێت. هەڕەشەکەی ئەمریکا بوە مایەی ئەوەی ستالین سەرکردەی ئەوکاتی سۆڤیەت بڕیاری کشانەوەی سوپای سور لە ئێران بدات و ئەوەش بە قۆناغیگی گرنگی کۆتایی داگیرکاری روسیا لەسەر دەستی ئەمریکا لە ئێران لەقەڵم دەدرێت. ئەمریکا لەو سەردەمەوە ئێرانی بەهاوپەیمانێکی نزیکی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەژمار کرد و تەنانەت سوپای ئێرانی بە ئاستێک پڕچەک و بەهێز کرد کە بوە چوارم سوپای بەهێز و رێکخراوی جیهان و هەر لەو سەردەمەدا ئەمریکا 80 فڕۆکەی ئێف 14ی رادەستی ئێران کرد کە تەنها سوپای ئەمریکا ئەو جۆرە لە فڕۆکەیی هەبو کە تا ئێستاش بە یەکێک لە فڕۆکە بەهێزەکان و گرانەکانی جیهان ئەژمار دەکرێت و لە جەنگی ئێران و عێراقیشدا تەنها خاڵی بەهێزی ئێران ئەو فڕۆکانە بون کە بە (تام کەت) بەناوبانگن. بە پێی ئەو بەڵگەنامە نهێنیانەی ئەمریکا کە لەساڵی 1996 بڵاوکراوەتەوە بەربەیتانیا و ئەمریکا بڕیاریانداوە ئەگەر سۆڤیەت لە خاکی ئێران نەکشێتەوە ئەوا خاکی ئەو وڵاتە و سعودیە بە بۆمبی ئەتۆم بۆردومان بکرێت بۆ ئەوەی سۆڤیەت سود لە سەرچاوە گەورەکانی نەوتی ئەو دو وڵاتە وەرنەگرێت. لە ساڵی 1979 دوای روخانی سیستمی پاشایەتیی پەهلەوی کە بە گەورەترین هاوپەیمانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەژمار دەکرا پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە دۆستایەتییەوە بوەتە دوژمنایەتی چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لەگەل گرتنەدەستی دەسەڵات لەو وڵاتە دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکای هەڵگرتوە و رۆژانە ئەو دروشمە وێردی سەر زمانی بەرپرسانی ئەو وڵاتەیە ئەگەر لە دڵیشەوە خواستی تریان هەبێت بەڵام بەزمان مەرگ بۆ ئەمریکا دەڵێنەوە و واشنتۆنیش لە ماوەی ئەو 42 ساڵەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا زیاتر لە دو هەزار سزای بەسەر تاران و بەرپرسانیدا سەپاندوە و تەنانەت ئابوریی ئەو وڵاتەی خستوەتە لێواری هەڵدێرەوە. هەوڵەکانی ئیران لەپێناو تێگەیاندنی ئەمریکا نزیکەی 42 ساڵ لەئێران دروشمی دژی ئەمریکا دەوترێتەوە و چەند ساڵێکیشە هەوڵەکانی لەگەڵ چین و روسیا خستوەتەگەڕو لە نوێترین هەنگاویشدا رۆژی پێنجشەممە (21/1/2022) سێکوچکەی ئێران و چین و روسیا مانۆڕێکی سەربازییان لە باکوری ئێرانەوە دەستپێکرد و لە زەریای هندی کۆتاییان پێهێنا. تاران ئەو مانۆڕەی وەک دەستکەوتێکی گەورە بۆ وڵاتەکەی لەقەڵەم دا بەڵام بەرپرسانی ئێران بە باشی درک بەوە دەکەن چین و روسیا لە قەبارەی گەورەدا دژایەتیی سیستمی سیاسی و ئابوریی جیهان ناکەن لە پێناو ئێراندا، چونکە لە رابردوشدا ئەو دوو وڵاتە هاوشانی ئەمریکا دەستیان هەبووە لە دەرکردنی 15 بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لەدژی ئێران، بۆیە هەموو هەوڵەکانی تاران بۆ ئەوەیە سەرنجی ئەمریکا راکێشێت بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی و رێگریی لەنوقمبونی لەقەیرانی ئابوریی
هاوڵاتی هادی عامری له کۆبونهوهى لهگهڵ وهفدى یهکێتى به سهرۆکایهتى بافڵ تاڵهبانى جهختى لهوه کردهوه پێویسته رێگه چارهیهکى گونجاو بدۆزرێتهوه بۆ ناکۆکیهکانى نێوان یهکێتى و پارتى. نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازیی لە وهفدى یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کرد". وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا "باسیان لە دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق کرد و جەختیان کردەوە لە پێویستیی دیالۆگ و تێگەیشتن بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی راستەقینە و قبووڵکراو کە پشت بە چوارچێوەی دەستووری و ئەو نەریتە سیاسییانە ببەستێت کە پرۆسەی سیاسییان لەسەر بونیادنراوە". نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت، "عامری جەختیکردەوە لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو ناکۆکییەی لەنێوان دوو لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستاندا هەیە و ئاماژەی بەوە کرد، بەردەوامیدان بەو جیاوازییە لە عێراق رەنگدەداتەوە، هەروەک چۆن ناکۆکیی نێوان پێکهاتەکانی دیکەش رەنگدەداتەوە". لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، وهفدى یەکێتیش "جەختیکردەوە لە پێویستیی یەکخستنی تێڕوانینە سیاسییەکان، بەردەوامیدان بە دیالۆگ و گەیشتن بە تێگەیشتن بە جۆرێک کە رەنگدانەوەی ویستی گەلی عێراق بێت". سەردانەکەی وهفدى یەکێتی لە کاتێکدایە، شاندێکی پارتی یش لە بەغدایە و هەردوولا لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە. کاندیدى پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بریتییە لە هۆشیار زێباری و بەربژێری یەکێتیش بریتییە لە بەرهەم ساڵح. هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و رۆژی 7ی شوباتی 2022ی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیاریکرد. دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بڕیاری لەسەر دوو خاڵ دا؛ لە راگەیێندراوێکیدا هاتووە، "رۆژی دووشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2022 ناوی بەربژێرانی سەرۆککۆمار کە مەرجە یاساییەکانییان تێیدا دەستەبەر بووە، بڵاودەکرێتەوە؛ ئەوەش دوای تەواوبوونی رێوشوێنە یاساییەکان بە پشتبەستن بە یاسای حوکمەکانی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ژمارە 8ی ساڵی 2021". هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا کاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریکراوە و ئەوە خراوەتەڕوو، "7ی شوباتی 2022 رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار".
هاوڵاتی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە تووندی هێرشیکردە سەر موقتەدا سەدر و رایگەیاند:" وەڵامی من لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی بۆ ئەوان پارێزگاریی لە عێراق و ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و وەستاندنی ئازاری دەستی ئەوان بووە، کە سووکایەتی بە خوێن دەکەن و دەست بەسەر موڵک و ماڵ و ئازادیدا دەگرن". نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-01-2022 لە تویتێکدا و بە تووندی هێرشیکردە سەر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەعێراق و رایگەیاند: "وەڵامی من لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی بۆ ئەوان پارێزگاریی لە عێراق و ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان و وەستاندنی ئازاری دەستی ئەوان بووە، کە سووکایەتی بە خوێن دەکەن و دەست بەسەر موڵک و ماڵ و ئازادیدا دەگرن". رۆژی چوارشەممە 26-01-2022 دادگای فیدڕاڵی تانەکانی لەسەر یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانی بە "دەستووریی و یاسایی"ی دانا. موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دوای بڕیارەکەی دادگە، وتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند ئەو لەسەر حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی هێشتا سوورە و بۆ یەکەمجاریش بە ئاشکرا لە زاری خۆیەوە وتی، حکومەتی بەبێ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای دەوێت. لەوڵامی ئەو قسانەی رێبەری رەوتی سەدر، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە خاوەنی 33 کورسییە لە پەرلەمان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا وا راهاتووم وەڵام و وەڵامکارییم نەبێت بۆ ئەوانەی زێدەڕۆیی دەکەن و ناکۆکییە سیاسییە نیشتمانییەکان بە کەسیی دەکەن". هاوپەیمانی دەوڵەتیی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی یەکێکە لە پێکهێنەرە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، کە لە شەش لایەنی شیعە پێکدێت و داوای حکومەتی سازان و رێککەوتن دەکەن، لە کاتێکدا موقتەدا سەدر داوای حکومەتی "زۆرینەی نیشتمانی" دەکات.
رەزا مەنوچەهری لەدوای تێکشکاندنی یەک لەدوای یەکەکانی داعش لەکۆبانێ بۆ منبج و لەوێوە بۆ رەققا و دێرەزۆر و لە کۆتاییدا لە ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩ لەباغۆز، دیلە داعشەکان بوونە بۆمبێکی چێندراو لە زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستاندا. زیاتر لە ١٢هەزار و ٥٠٠ دیلی داعش، کە کەسانی راهێنراوو ئەمیر و سەرکردەی ئەو گروپەن لە ١٢ زیندانی رۆژئاوای کوردستاندا راگیراون، جگە لە ٧٠ هەزار خێزان و منداڵی داعش لە کامپەکانی هول و رۆژدان و خەڵکی ٤٦ وڵات و هەرێمن. وەرنەگرتنەوەی دیلەکانی داعش ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان چەندین جار لە دانوستانەکان و شاندەکانیدا داوای لەهێزە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی ئەو چەکدارانە بۆ ئاشکراکردنی هەموو ئەوانەی پلاندانەر و بەشداربوون لە تەیارکردنی داعشداو دوای ئەوە چەکدارەکانی داعش بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و زیندانی بکرێن. جگە لەژمارەیەکی کەم لەخێزانی هەندێک لە چەکدارەکانی داعش هیچ یەک لەوڵاتەکان ئامادە نەبوون، چەکدارەکانی داعش کەهاووڵاتیی خۆیانن وەربگرنەوە و هەندێکجار بە پاساوی ئەوەی ئیدارەی رۆژئاوا لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دانی پیادانەنراوە ناتوانن مامەڵەی فەرمی لەگەڵ رۆژئاوادا بکەن، بۆیە ناتوانن داعشەکان وەربگرنەوە، چونکە ئەو ناوچەیە بەشێکە لە سوریا، بەڵام ئەو وڵاتانە هاوکاریی مرۆیی و سەربازی و لۆجستی دەگەیەننە رۆژئاوا و مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوادا دەکەن و نوێنەرایەتییان لە پایتەختی زۆربەی وڵاتانی جیهانی رۆژئاواو زلهێزەکاندا کردوەتەوە و هەروەها ئامادەن بەشێوەیەکی کەم و سنوردار لەگەڵ ئیدارەکەدا مامەڵە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ژن و منداڵە داعشەکان، بەڵام پاساو بۆ وەرنەگرتنەوەی چەکدارەکانی داعش دەهێننەوە، سەرباری هەموو ئەوانە بەهۆی گوشارو داواکارییە بەردەوامەکانەوە وڵاتە جۆراجۆرەکان تا ئێستا لە ماوەی ٤ ساڵدا بە فەرمی ٨٣٨ ژن و منداڵی داعشیان لە ئیدارەی رۆژئاوا وەرگرتووەتەوە، کە ئەوەش دەکاتە رێژەی سەدا ١.١ی ژن و منداڵەکانی داعش. ئەگەر رەوشەکە بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت نزیکەی ١٠٠ ساڵ دەخایەنێت، کە تەنها ژن و منداڵەکانی داعش بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئیدی چەکدارەکانیش دیار نییە. ئاماری ژن و منداڵە داعشە گەڕاوەکان له ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ دا، ١٨٣ ژن و ٢٠٦ منداڵ لهلایهن وڵاتەکانیانهوه وهرگیراونهتهوه. له ساڵی ٢٠٢٠دا، ١٢٥ منداڵ و ٤ ژن لهلایهن وڵاتەکانیانهوه وهرگیراونهتهوه. لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٢٥٢ منداڵ و ٦٦ ژنی داعش لهلایهن وڵاتەکانیانهوه وهرگیراونهتهوه. بە گشتی لە چوار ساڵدا ٨٣٨ ژن و منداڵی داعش لەلایەن وڵاتەکانیانەوە وەرگیراونەتەوە، کە پێکهاتوون لە ٢٥٣ ژن و ٥٨٣ منداڵ. مامەڵەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا لەگەڵ دیلەکان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا سەرباری ئەوەی دەوڵەت نییە و دانی پیادا نەنراوە و ناچار نییە پێبەندنی یاسا نێونەتەوەییەکان بێت و جێبەجێیان بکات، بەڵام هەموو یاسا نێونەتەوەییەکانی جنێڤ، کە پەیوەندیدار بە دیلەکانەوە پەسەند کردووەو بەپێی ئەو یاسانە مامەڵە لەگەڵ دیلەکاندا دەکات. تەنانەت دیلەکان رادەستی ئەو وڵاتانە ناکاتەوە، کە سزای لەسێدارەدانیان تیادا هەبێت، مەگەر ئەوەی لایەنێکی نێونەتەوەیی ناوبژیوانی بکات. ئەو مامەڵەیەی شەڕڤانان سەرسامیی بۆ هێزە نێونەتەوەییەکان دروستکردووە، بەڵام وەرنەگرتنەوەی چەکدارە دیلکراوەکان و پشتگوێ خستنیان مەترسییەکە، کە هەموو ساتێک ئەگەری روودانی یاخیبوون و شەڕو پێکدادان و هەڵهاتنیان هەیە. تۆڵەی کۆبانێ و رەققای پایتەختەکەیان و رووخانی خەلافەتەکەیان گەورەترین رووداوی ٤ ساڵی رابردوو لەلایەن داعشەوە لە رۆژئاوای کوردستان و لە زیندانی ناوچەی سەناعە لەگەڕەکی غوێرانی حەسەکە روویدا. داعش بە پلانێکی ورد لەلایەن پلاندانەرەکانی و راهێنەرەکانییەوە و بە چەکدارە خۆکوژەکانی زیاتر لە ٦ مانگ لەسەربازگەکانی باشیک و زیلکان و گرێ سپی و کامپەکانی راهێنانی دەوڵەتی تورکیا راهێنانی بۆ رفاندنی ٥ هەزار چەکداری زیندانیکراوی کرد، کە لەزیندانی گەڕەکی سەناعە لە ناوچەی غوێرانی حەسەکەدا بوون. داعش دەیخواست لە حەسەکەوە بۆ ناوچەکانی رێگای ئێم ٤ و تل تەمر رێڕەوێک بکاتەوە و خۆی بگەیەنێتە سنووری گرێ سپی. مەودای ئەو رێگایە کەمتر لە ٤٠ کیلۆمەترە و کەمتر لە ٣٠ خولەکی دەویست بۆ بە یەک گەیاندنەوەی حەسەکە بە سنووری گرێ سپی، کەلایەن تورکیاوە داگیراوە. بۆ ئەوەی ئەو پلانە سەری بگرتایە، دەبوایە هێزێکی راهێنراو و تۆکمەی چەند هەزار کەسییان بخستایەتە کار، بۆ ئەوەش هەڵبژاردنی زیندانێک، کە نزیکەی ٥ هەزار ئەمیر و چەتەی سەرکردە و راهێنراوی داعشی تیادایە باشترین بژاردە دەبوو، کە زیاتر لە ٦ مانگ راهێنانیان لەسەر زیندانەکە و گەڕەک و شەقامەکانی دەورووبەری و پەیوەندی لەگەڵ داعشە زیندانیکراوەکاندا کردبوو. داعش لەشەوی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی کانتۆنەکانی رۆژئاواو ساڵیادی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین، بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە نزیک عەمباری سوتەمەنی لە بینای زیندانکە و بە زیاتر لە ٢٠٠ چەتەی خۆکوژەوە دەستیکرد بە هێرشکردنە سەر زیندانەکە، هاوکات داعشە زیندانیکراوەکان لە زینداندا راپەڕین و کارگوزاران و کارمەندانی تەندروستی و چێشتلێنەرەکان و ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی ناو زیندانەکەیان دەستگیرکرد، کە تا ئێستا تەنها ٩ کەسیان لەلایەن شەڕڤانەوە ئازادکراون و چارەنووسی ئەوانی تریان نادیارە. هەر داعشێک لە زیندانەوە خۆی بگەیاندایەتە دەرەوەی زیندان و پەیوەست دەبوو بەوانەی دەرەوە خێرا چەکدار دەکراو ئەویش دەستی بە هێرش دەکرد، بەوەش لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە سەدان داعشی راهێنراو دەستیان دەکرد بە پێشڕەوی بەرەو رێگای ئێم ٤ و گرێ سپی و لەگەڵ ئەو پێشڕەوییەدا چەکدارەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانی لە گرێ سپی و رێگای ئێم ٤ ەوە بەرەو ئەو چەتانە رێڕەوێکیان دەکردەوە و بەو شێوەیە سوپای تورکیا و چەتەکانی لە سنوری تورکیا تاوەکو حەسەکە بڵاو دەبوونەوە و ناوچەیەکی زۆر بەرفراوانتریان لەگرێ سپی و عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان داگیر دەکرد. ئەوەش هەمان ئەو خواست و پلانەی ئەردۆغان بوو بۆ داگیرکردنی رۆژئاوا، کە بە گۆڕینی ئیدارەی ئەمریکا و هەندێک هاوکێشەی تر گڵۆپی سەوزێ بۆ هەڵنەکرا، کە ئۆپراسیۆنی داگیرکەریی تری وەک باب و جەرابلوس، عەفرین، گرێ سپی و سەریکانی ئەنجام بدات. بەپێی ئەو پلانە، کۆبانێ و ناوچەی جزیر بە تەواوی لە یەک دادەبڕان و هەموو رێگاکانی پەیوەندیی شەڕڤانان بە رەققای پایتەختی پێشوی داعشەوە دەپچڕێنرا. هاوکات لەگەڵ ئەوەدا شەڕڤانان بەدرێژایی زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتر لەگرێ سپییەوە بۆ سەرێکانی و رێگای ئێم چوار و بۆ کۆبانێ و حەسەکە و باکووری رەققا بەرەی شەڕیان لە دژ دەکرایەوە. لە دوای ئەوەش یەک بەیەک کۆبانێ و رەققا دەکرانە ئامانج و داگیر دەکران، یان بە تەواوەتی دەخرانە ژێر گەمارۆ و بۆردومان و هێرشی سەربازییەوە، دوای ئەوەش شەڕ بە هەموو ناوچەکانی رۆژئاوادا بڵاودەکرایەوە و هیچ بستە خاکێکی ژێردەستی شەڕڤانان ئارامیی تیادا نەدەما و هەمووی بۆردومان دەکرا. بەوەش ملیۆنەها کەس ئاوارە دەبوون و چەندین شەنگال دووبارە دەبوونەوە. قۆستنەوەی هەلەکە لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریا و ئێران و روسیا لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی رژێمی سوریاو دیفاع وەتەنی و میلیشیاکانی ئێران بە پشتیوانیی روسیا لەفڕۆکەخانەی قامیشلۆ و لە باشوری دێرەزورووە دەستیان بەهێرش دەکرد. سوریا بە پشتیوانیی روسیا پەلاماری کێڵگە نەوتییەکانی دێرەزووری دەدا، کە تا ئێستا میلیشیاکانی ئێران چەندجارێک لە ئەلبوکەمالەوە تاوەک کێڵگەکانی عومەر و تەنک کۆنیکۆ هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانیان بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا. روسیاش بەوە ئەمریکای لە سوریا دەردەکردو دەستی بەسەر سەرچاوەکانی وزەدا دەگرت، کە لەمێژە داوای دەکات و چەندیجاریشە رایدەگەیەنێت ئەمریکا هێزێکی ناشەرعییە لەسوریا دەبێت و سوریا چۆڵ بکات. بەپێی ئەو پلانە رۆژئاوای کوردستان و ئەزموونەکەی و خۆبەڕێوەبەرییەکەی و ئەو دەستکەوتە لەناودەبرا و کورد بۆ هەتاهەتایە لە سوریا و رۆژئاوا خۆی پێنەدەگیرایەوە. رۆڵی روسیا لە لاوازکردن و تێکشکاندنی رۆژئاوای کوردستان روسیا لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٥دا بۆ رزگارکردنی رژێمی سوریا دەستتێوەرادانی سەربازیی لە سوریا دەستپێکرد. لە دوای نزیکەی ٢ ساڵ سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکانی ئاستانەی لە ساڵی ٢٠١٧ و لە دوای ئەوەش سۆچی بۆ قەیرانی سوریا کرد. لەهیچ یەک لەو کۆبوونەوانەدا هەر وەک کۆبوونەوەکانی جنێڤ کورد و خواستەکانی لە بەرچاو نەگیراون. روسیا کەوتە مامەڵە لەگەڵ تورکیا، تورکیا چەتەکان و ناوچەکانی بە روسیا دەفرۆشت و روسیاش ناوچەکانی ژێر دەستی کوردی بە تورکیا دەفرۆشت. روسیا نزیکەی ٥ ساڵە بەزمانی هەڕەشە و تۆقاندن و ئاگر دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە ناوببات. روسیا بۆ ئەوە بە زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەمنی و موخابەراتیی نێوان دەزگای میتی تورک و هەواڵگریی رژێمی سوریا، کە لەساڵی ١٩٩٨دا واژۆیان کردبوو، پلانەکانی بۆ گوشارخستنە سەر رۆژئاوای کوردستان و لاوازکردن و لە ئەنجامدا هەڵوەشاندنەوە و داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان خستەگەڕ. بەپێی ئەو رێککەوتنە تورکیا و سوریا دەتوانن تاوەکو ١٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی یەکتردا ئۆپراسیۆن لە دژی نەیارەکانیان ئەنجام بدەن. بێگومان سوریا هەرگیز ئەوەی پێناکرێت و ئەوە تەنها بۆ تورکیا دانراوە، کە تورکیا لەدژی کورد ئەو ئۆپراسیۆنانە ئەنجام بدات. تورکیا پەیەدە و یەپەگە بە بەشێک لە پەکەکە دەزانێت و ئەوەشی کردووەتە پاساو بۆ هێرشەکردنە سەر دەستکەوتەکانی رۆژئاوای کوردستان. هەنگاوی دوای ئەوە کردنەوەی ئاسمانی عەفرین و رێگادان بوو بە تورکیا، کە لە بەرامبەر غوتەدا، عەفرین داگیر بکات و تورکیا لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا هێرشی کردەسەر عەفرین و لەدوای بەرەنگارییەکی سەخت و ١٥٠٠ شەهید داگیری کرد. لەساڵی ٢٠١٩دا و لەکاتی رەزامەندیی ترەمپ بۆ داگیرکردنی گرێ سپی و سەرێکانی، رووسیا بەخێرایی هەلەکەی قۆستەوە و بە بڵاوکردنەوەی هێزو دروستکردنی پشتێنە و دەورییەی هاوبەش لەگەڵ تورکیا خۆی زیاتر لە سنوورەکانی رۆژئاوادا سەپاند. لەدوایین کۆبوونەوەی ئاستانە بە سەرۆکایەتیی روسیا، کە ١٧هەمین دانیشتنی بوو، لە کۆی ١٠ بڕیارە لەسەر سوریا، ٨ بڕیاریان لە دژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان بوو و بەناوچەیەکی مەترسیدار، کە دەیەوێت لە سوریا جیا ببێتەوە دەبێت رێگریی لبکرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە. رووسیا هەموو ئەوەی بۆ تورکیا کردووە، چونکە تورکیا سیستمی ئێس ٤٠٠ و هەروەها بۆریی گازی روسیا لەدەریای رەشەوە بۆ ئەوروپا دەگوێزێتەوە. دژایەتییەکانی روسیا بەرامبەر بە رۆژئاوا هەر بەوانەوە سنوردار نەبوو، بەڵکو پێش چەند مانگێک بە ڤیتۆ رێگەی لەوە گرت، کە دەروازەی تەل کۆچەر لەڕۆژئاوا بۆ هاوکارییە مرۆیەکان بکرێتەوە، چونکە بەپێی سزاکانی قەیسەر لەلایەن ئەمریکاوە، هەموو ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی و خاڵە سنوریەکانی سوریا دادەخرێن، بەڵام رێگایان دەدا تەنها لە دەروازەی تەل کۆچەرە وە هاوکاریی مرۆیی بگاتە سوریا، کە ئەوەش جۆرە دانپیانانێک دەبوو بەڕۆژئاوادا، بەڵام روسیا رێگەی لەوەش گرت. ئەوەی دەبینرێت رووسیا بە پاساوی بێ بنەماو جۆراجۆر سیاسەتی ئیمپریاڵی و ئاگر و ئاسن لەدژی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەبات. داخستنی سنووری سێماڵکا و بۆردومانی عەین عیسا و شەنگال لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ رووخانی ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان و ئەو دەستکەوتە، دەبێت هەموو رێگا و سنوورەکان دابخرێن و هەموو رێگاکانی گواستنەوە و گەیاندن و دەرچوون پەک بخرێن. پارتی وەک هاوپەیمانی تورکیا و نەیاری رۆژئاوای کوردستان خۆی بە سوودمەند دەزانێت لەوەدا رکابەرێکی بەهێزی سیاسیی لە ناوبچێت، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا سنوری سێماڵکای داخست و تورکیاش هاوکات هێرشی کردەسەر عەین عیسا و رێگای ئێم ٤ و شەنگال. بۆ ئەوەی هەموو هێڵەکانی پێکەوە بەستنەوە و پەیوەندی و هاوکارییە مرۆیی و لۆجستی و سەربازییەکان تێکبشکێنن. گەرچی شەڕڤانان لە هەموو ناوچەکاند تا دواهەناسە و دوا دڵۆپی خوێنیان وەک عەفرین و سەرێکانی بەرەنگارییان دەکرد، بەڵام ئەو پلانە، کە هەر یەک لەهەمو گروپە چەتە تیرۆریستە ئیسلامییەکان، تورکیا، سوریا، روسیا و ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەجۆرێک لە جۆرەکان تیایدا بەشدارن، ئەنجامەکەی بۆ لەناوبردنی ئەزمون و دەستکەوتی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوایە و تا لەناوبردنیشی درێژەیان بەشەڕ و پەلامارەکانیان دەدا. منداڵەکانی ئەشبال خەلافە ئەوەی ئێستا لەحەسەکە وودەدات رووداوێکی ئاسایی نییە و پلانێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە بۆ لەناوبردنی هەموو رۆژئاوای کوردستان. بۆ ئەو پلانە ٧٠٠ منداڵی خەلافەت، کە باوک و دایکیان کوژراون، یان باوکیان دیار نییە و لە کاتی خەلافەت و زەواجی نیکاح دا لەدایکبوون و پێیان دەوترێت ئەشبال خەلافە، لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە کراون بە قەڵغان تاوەکو بەو منداڵانە و لە ترساندا خۆیان لەگورزی شەڕڤانان بپارێزن. ئەوە دووبارە کردنەوەی هەمان سیاسەتی تورکیایە، کە کۆچبەرانی بۆ سواڵی ئیمتیازو پارە لە ئەوروپا بەکاردەهێنا و هەزارانی دا بەدەم دەریاوە و خنکاندنی. داعش وەک خەلیفەکەیان لە کۆشکی چانکایا هەموو رێگایەکی بەدەر لەمرۆڤایەتی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکاردەهێنێت. بازنەی ئۆپراسیۆنی شەڕڤانان فراوان کراوە بۆ بەری رۆژهەڵاتی دێرەزۆر و رووباری خابور ئەوەی ئەو پلانە وردو تۆکمەیەی تێکشکاند، بەرەنگاری و فیداکاری و گیان لەسەر دەست بوونی شەڕڤانان و هەڵمەتەکەیان بوو بۆ دەستگیرکردنەوەی چەتە هەڵاتوەکانی داعش لە ناوچەی غوێران و سەناعەی حەسەکە. لە ماوەی چوار رۆژدا زیاتر ١٧٥ چەتە کوژراون، ١٢ چەتە دەستگیرکراون. نزیکەی ١٠٠ هەڵاتووی تر لە پەسێو و پاسارەکان دا دەستگیرکراون. ٣٠٠ چەتەی تریش لەدوای ئەوەی هەموو رێگاکانی هەڵهاتنیان لێ گیرا و خۆیان لە بینایەکەی نوێ تازە دروستکراو لە حەوشەی زیندانەکەدا حەشار دابوو، خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردووە. ئۆپراسیۆنی شەڕڤانان لە دژی چەتە هەڵاتوەکانی داعش بەردەوامە و گەرچی بەشێکی زۆری زیندانەکە لە کۆنترۆڵی شەڕڤاناندایە، بەڵام بە وتەی داعش ٨٠٠ چەتە لە زیندانەکە هەڵهاتوون، ئەەش لە کۆی ٥ هەزار زیندانی دەکاتە سەدا ١٦ی زیندانیکراوەکانی ئەو زیندانە. شەڕڤانان بۆ رێگریکردن لە خۆڕێکخستنەوەی ئەو چەکدارانە و هەروەها دەستگیرکردنەوەیان سنووری ئۆپراسیۆنەکانی تاوەکو رۆژهەڵاتی دێرەزۆر و باکووری رەققا و بەری رووباری خابوور بەرفراوانکردووە. لە حەسەکەشدا بۆ ماوەی هەفتەیەک قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆی راگەیاندووە و هەڵمەتی گەمارۆدان و پشکنینی ماڵ بە ماڵی گەڕەکەکانی غوێرانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا، زوهرو سەناعەی بۆ دەستگیرکردنی چەکدارەکانی داعش بەردەوامە. لەو بەرەنگارییە چارەنووسسازەدا نزیکەی ٥٠ شەڕڤان، ئاسایش، دژەتیرۆر، هاووڵاتیی مەدەنی و پاسەوان و خزمەتگوزار شەهید بوون
هاوڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە جیاوازی مووچەی پێشمەرگەو پلەدارانی یەکەی 70 بەستراوە و هاوتای یەكەی 80 كراوە. وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنووسراوی ژمارە 756 لەرۆژی 16ی کانوونی دووەم، بە ئیمزای ( شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە. تیایدا ئاماژە بۆکراوە، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی 70 )هاوشێوەی (یەکەی 80) لە مانگی یەكی ساڵی 2022 وە.
هاوڵاتی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی حەوتی شوباتی بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە پارتی و یەكێتی هێشتا ڕێكنەكەوتوون لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار و خەریكی لۆبی كردنن بۆ كاندیدەكانیان، دوو رۆژیشە وەفدی ئەو دوو حزبە بەجیا لەبەغدان. بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی 31 ی ئەم مانگە واتە دوو شەممەی داهاتوو ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت دوای تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكانی تایبەت بە كاندیدكراوانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەپێی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار ژمارە هەشتی ساڵی 2012 . هەر بەپێی بەیاننامەكەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی حەوتی شوباتی داهاتوو وەك كاتی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دیاریكراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق. تەنیا 11 رۆژ ماوە بۆ كۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی كە بەپێی دەستوور دەبێت سەرۆككۆماری عێراقی تێدا هەڵبژێردرێت، ئەو پۆستەی كە وەكو عورفێكی سیاسیی پشكی كوردە، یەكێتی و پارتی كەوتوونەتە ململانێیەكی قووڵی سیاسییەوە بۆ بەدەستهێنانی و ئێستا لە بەغداوە كاری بۆ دەكەن.
هاوڵاتی هەسەدە ڕایگەیاند، کە ٦٠ بۆ ٩٠ داعش لە ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتوخانەی سەناعەدا خۆیان عاسیی کردووە و هێزەکانمان داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن. هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵویکردەوە، “دوای ئەوەی هێزەکانمان گرتوخانەی سەناعەیان بەتەواویی کۆنترۆڵ کرد و سێ هەزار و ٥٠٠ داعشی زیندانەکە خۆیان ڕادەستکردەوە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان کرد لە گرتوخانەکەدا”. هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئاشکرابوو، کە ٦٠ بۆ ٩٠ داعش خۆیان لە ژووی تاکەکەسیی زینداندا حەشارداوە، هێزەکانمان داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام ئەگەر وەڵامی بانگەوازییەکەیان نەدایەوە، هێزەکانمان بەگوێرەی پێویست هەڵسوکەوت دەکەن.
هاوڵاتی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند:" ئەرکی هەمووانە ڕێز لە پۆستەکەم و سەرۆکایەتی بگرن". ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەناڵەکانی ئەو وڵاتە وتی، ''رۆژنامەنووس سیدیف کاباش کارێکی باشی نەکردووە بەو جۆرە سوکایەتی بە سەرۆکایەتی تورکیا کردووە."ئەو قسانەی ئەو کردوویەتی تاوانەو بێ سزا نابێت." دەشڵێت، "دەکرێت ڕەخنە هەبێت، بەڵام دەبێت بە زمانی گونجاو پراکتیزە بکرێت، کەس ناتوانیت سووکایەتی بە سەرۆکی وڵات بکات.'' شەوی هەینی ڕابردوو سێدیف کاباش لە ماڵەکەی خۆی لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی لە تەلەڤزیۆن دەرکەوت و تیایدا لێدوانی دا کە بە سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا. هاوکات، یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی تورکیا دەڵێت، "دەستگیرکردنی سێدیف کاباش بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار هێرشێکی جدییە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین."
هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتیی ھەرێمی كوردستان ریزبەندی زانكۆكانی ھەرێمی بڵاوكردەوە، بەپێی ریزبەندییەكە زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ریزبەندی زانكۆ حكومی و تایبەتییەكانی لە ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەپێی لیستی ریزبەندی زانكۆكان، زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە و زانكۆی سەڵاحەدین و دھۆك لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدان. هەر بەپێی راگەیەندراوەكە زانكۆی ھەولێری پزیشكی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی ھەولێر و زانكۆی زاخۆ پلەی چوارەم تا حەوتەمیان ھەیە، زانكۆكانی نەورۆز و جیھان و زانكۆی ئەمریكی و زانكۆی سۆران پلەی ھەشتەم تا دەیەمیان ھەیە. لەهەرێمی كوردستان بەپێی ئەو ریزبەندییەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردووەتەوە، لەكۆی 25 زانكۆ 11 زانكۆیان ئەهلین.
سازدانی: هاوڵاتی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران ئاماژە بە رای كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارو دەڵێت:»رێككەوتنەكەی پارتی و سەدرو حەلبوسی ململانێكان قوڵتر دەكاتەوە». نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:» بۆ كورد باش نییە بە دوو كاندید بچنە بەغداو ئەزموونی 2018 دووبارە دەبێتەوە، ئەویش دەمێنێتەوە سەر توانای ئەو كاندیدەی دەچێتە پێشبڕكێوە لەپرۆسەیەكی دیموكراسیدا تا لە پەرلەمانی عێراق بیباتەوە ئەوە زیان لە ئایندەی پرۆسەی سیاسی كورد لەبەغدا دەدات». هاوڵاتی: رێكەوتنەكەی سەدرو حەلبوسی و پارتی دۆخی عێراق بەرەو كوێ دەبات؟ نازم دەباغ: ئێران رایەكانی رۆشتوون و دیاربووە لەسەردانەكانیشیدا بۆ هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا هەمیشە تەئكیدیان كردووەتەوە كورد نەبێتە لایەنگیر، كەواتە لایەنگری كورد بۆ گروپێك لە شیعەكان بەزیانێك تەواو دەبێت كە پێچەوانەی رای كۆماری ئیسلامی ئێرانە. هەروەها دیسان كورد لەنێوان خۆی یەكپارچە بێت و بسازێـت بۆ داواكانی لەبەغدا كە ئەمەش خۆی لەخۆیدا هەڵسەنگاندنێكی دیكەی دەوێت. بەشێوەیەكی گشتی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان برادەرانی پارتی و حەلبوسی و موقتەدا سەدر هەیە وەكو خۆم پێم باشە ئەگەر دەستورێكی راست و دروست هەبێت وەكو لەئەوروپا هەیە، هەمیشە دەسەڵات دەستاودەست بكات وەك پرۆسەیەكی دیموكراسی، چونكە ئەو سێ لایەنە رێكدەكەون بەناوی زۆرینە چوار ساڵی تر هەڵبژاردن بكرێتەوە ئەوانیش بەهەمانشێوە بتوانن دەسەڵات رادەست بكەن، بەڵام بەڕای من زۆر زەحمەتە لەعێراق ئەو پرۆسەیە سەربگرێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت لەجیاتی حكومەتێكی بەهێز ببێتە حكومەتێكی لاواز یاخود لەهەمانكاتدا ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی ململانێكان زیاتر قوڵ ببنەوە. هاوڵاتی: بۆچی پارتی بە قسەی ئێرانیەكانیان نەكرد لەم پرسەدا كە لەگەڵ گروپێك لەماڵی شیعە رێكنەكەون؟ نازم دەباغ: نازانم بەڵام تائێستا نەبووەتە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە كە پارتی وەكو خۆی دەڵێت دژی ئەو سیاسەت و بیروبۆچوونانە بێت كە كۆماری ئیسلامی هەیەتی، پێموایە باشترە چاوەڕێی ئایندەیەكی نزیك بكەین و ئەنجامەكانی دەبینین. هاوڵاتی:لەسەر پرسی سەرۆك كۆمار یەكێتی و پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن، یەكێتی بەرهەم ساڵحی كاندید كردووە و پارتیش ئامادە نییە هۆشیار زێباری بكشێنێتەوە، ئێرانیەكان چی قسەیەكیان دەبێت لەوبارەیەوە؟ نازم دەباغ: ئێرانییەكان لایەنگری ئەوەن كە وەكو وتم یەكڕیزی لەنێوان كورد هەبێت بۆ سیاسەت و كاركردنیان لەبەغدا و بەیەك نوێنەر بچنە بەغدا بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو رایان وایە ئەمجارە ئەو پۆستە كاندیدێكی یەكێتی بێت. پێموایە بۆ كورد باش نییە بەدوو كاندید بچنە بەغداو ئەزموونی 2018 دووبارە دەبێتەوە، ئەویش دەمێنێتەوە سەر توانای ئەو كاندیدەی دەچێتە پێشبڕكێوە لەپرۆسەیەكی دیموكراسیدا تا لە پەرلەمانی عێراق بیباتەوە ئەوە زیان لە ئایندەی پرۆسەی سیاسی كورد لە بەغدا دەدات، چونكە ناتوانێت وەكو زۆرینەی كورد قسە بكەیت لەبەغدا ئەگەر بێت و لایەنەكانی دیكە یەكبگرن، بەتەنیا برادەرانی پارتی 31 كورسیان هەیە و ئەوانی دیكەش نزیكەی 33 كورسییان هەیە واتە ئەم ململانێیە جگە لەزیان لەكورد و پرۆسەی سیاسی لەعێراق هیچ شتێكی دیكەی تێدا نییە. هاوڵاتی: ئایا ئێرانییەكان پشتیوانی بەرهەم ساڵح دەكەن؟ نازم دەباغ: كۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان و كەسانی دیكەش تا ئێستا نەمانبیستووە ناڕازیی بن لەسیاسەتی سەرۆك كۆماری عێراق و جۆری راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان هەموو لایەنەكاندا، ئەگەر دیقەت بدەی بەرهەم ساڵح لەخۆپیشاندانەكانی تشرین پشتیوانی ئەوان بوو لەمەیدانی تەحریرو لە هەمانكاتدا لەخۆپیشاندانەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دیسان لەمەیدانی تەحریر پشتیوانی داواكانیانی كرد واتە هاوسەنگی راگرتووە. ئەم هاوسەنگییەش لەقازانجی كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی تریشە كە سەرۆك كۆمارێك بتوانێت لەعێراق هاوسەنگی رابگرێت لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتەكەی خۆی و دووركەوتنەوە لەئاژاوە و پشێوی، چونكە هەموو نائارامییەك لەعێراق رەنگدانەوەی بۆ ئێرانیش دەبێت. هاوڵاتی: مالیكی دەڵێت ئەوەی پارتی كردوویەتی یارییە بە ئاگر ئەگەری هەیە بۆ هەرێمی كوردستانیش تەشەنە بكات تۆ دەڵێیت چی؟ نازم دەباغ: هەر لەمیدیا بیستوومە، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەر سیاسییەكی كورد نەتوانێت هاوسەنگی رابگرێت، واتا ئەگەر كورد لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندیەكانی خۆی كارنەكات ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە، پێشبینی مەترسی دووبارەبوونەوەی كارەساتەكانی پێش ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم دەكەم.
هاوڵاتی دوای شكستهێنانی پلانە گەورەكەی زیندانی غوێران بە سەركردایەتی مەڵوم عەیدی پۆپەراسیۆنی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوا فراوان دەكرێت. لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا كە لە ژمارە (1953) ڕۆژنامەی هاوڵاتی لە 26/1/2022 بڵاوكراوەتەوە تێیدا ئاماژە بە فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی سوریای دیوكرات دەكات. ئەوەی ئەو پلانە وردو تۆکمەیەی تێکشکاند، بەرەنگاری و فیداکاری و گیان لەسەر دەست بوونی شەڕڤانان و هەڵمەتەکەیان بوو بۆ دەستگیرکردنەوەی چەتە هەڵاتوەکانی داعش لە ناوچەی غوێران و سەناعەی حەسەکە. لە ماوەی چوار رۆژدا زیاتر ١٧٥ چەتە کوژراون، ١٢ چەتە دەستگیرکراون. نزیکەی ١٠٠ هەڵاتووی تر لە پەسێو و پاسارەکان دا دەستگیرکراون. ٣٠٠ چەتەی تریش لەدوای ئەوەی هەموو رێگاکانی هەڵهاتنیان لێ گیرا و خۆیان لە بینایەکەی نوێ تازە دروستکراو لە حەوشەی زیندانەکەدا حەشار دابوو، خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردووە. ئۆپراسیۆنی شەڕڤانان لە دژی چەتە هەڵاتوەکانی داعش بەردەوامە و گەرچی بەشێکی زۆری زیندانەکە لە کۆنترۆڵی شەڕڤاناندایە، بەڵام بە وتەی داعش ٨٠٠ چەتە لە زیندانەکە هەڵهاتوون، ئەەش لە کۆی ٥ هەزار زیندانی دەکاتە سەدا ١٦ی زیندانیکراوەکانی ئەو زیندانە. شەڕڤانان بۆ رێگریکردن لە خۆڕێکخستنەوەی ئەو چەکدارانە و هەروەها دەستگیرکردنەوەیان سنووری ئۆپراسیۆنەکانی تاوەکو رۆژهەڵاتی دێرەزۆر و باکووری رەققا و بەری رووباری خابوور بەرفراوانکردووە. لە حەسەکەشدا بۆ ماوەی هەفتەیەک قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆی راگەیاندووە و هەڵمەتی گەمارۆدان و پشکنینی ماڵ بە ماڵی گەڕەکەکانی غوێرانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا، زوهرو سەناعەی بۆ دەستگیرکردنی چەکدارەکانی داعش بەردەوامە. لەو بەرەنگارییە چارەنووسسازەدا نزیکەی ٥٠ شەڕڤان، ئاسایش، دژەتیرۆر، هاووڵاتیی مەدەنی و پاسەوان و خزمەتگوزار شەهید بوون.
هاوڵاتی بۆ یەکەمجار نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێلەیی لەناوەندی شەنگال بەهاوبەشی حکومەتی فەرەنساو عیراق دروست دەکرێت، كە ئەمە یەكێكە لە دەستپێشخەریەكانی نادیا موراد و رێکخراوی (سلسلە الامل). فەهد حامد، قایمقامی قەزای شەنگال بە هاوڵاتی ی وت:"بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە لەمانگی 11ی ساڵی 2020دانراوە بەڵام بەهۆی چەند رێکارێکی ئێداری نزیکەی دووساڵ دواکەوت، خۆشبەختانە دوای چاوەروانیەکی زۆر چەند رۆژێکە بە شێوەیەکی کرداری دەست بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە کراوە". فەهد حامد وتیشی:"نەخۆشخانەکە 100قەرەوێلەیی یە، نزیکەی28دونەم زەوی بۆی دابینکراوە،بەتەواوکردنی پڕۆژەکە خزمەتێکی یەکجار گەورە دەگەینێتە خەڵکی شەنگال و دەوروبەری، هیوادارین هیچ کێشەی تر بۆی دروست نەبێت و لەکاتی خۆیدا تەواو بێت ". لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەرشەنگال نەخۆشخانەی گشتی وێران کرا بوویە دوای رزگارکردنی شوێنێکی تر کرا بە نەخۆشخانە، لەسنوری ناحیەی سنونێ سەر بە قەزایەکە بنکەی تەندروستی هەیە جگە لەمەش ژمارەیەک بنکەی تەندروستی بچووک هەن.
هاوڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە فەرماندەیی جەنەراڵ مەزڵوم كۆبانێ پیلانە گەورەكەی توركیاو سووریایان تێكشكاند بۆ لەناوبردنی رۆژئاڤای كوردستان كە لەڕێگەی چەكدارانی داعش و زیندانییەكانیانەوە ئەنجامیاندا. هێرشەكەی داعش لەدرەنگانی شەوی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو كە لەڕێگەی سەدان چەكدارەوە ئەنجامیاندا كە لەڕێگەی هەشت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە هەوڵیانداوە دەرگا سەرەكیەكانی زیندانەكە ببڕن و كۆنترۆڵیان بكەن و توانیان دوو ئوتومبێلی بارهەڵگری سوتەمەنی بتەقێننەوە تا فرۆكەی هاوپەیمانان نەتوانێت ناوچەكە بۆردومان بكات. وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت:» ئەو چەكدارانە لەڕێگەی هەردوو شاری سەرێكانی و گرێ سپی هاتوونەتە حەسەكە كە هەردوو شارەكە لەلایەن توركیاوە داگیركراون». نوری مەحمود، وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:»هێرشەكەی داعش لەدرەنگانی شەوی پێنجشەممە بەبەشداری نزیكەی 200 چەكدار كە 100 یان خۆكوژبوون بۆ سەر زیندانی غوێران (پیشەسازی) لەحەسەكە دەستیپێكرد، بەپێی دانپێدانانی ئەو چەكدارانەی دەستگیركراون داعش شەش مانگ سەرقاڵی پیلان دانان و راهێنان بووە بەو چەكدارانەی هێرشەكەیان پێ سپێردراوە». وەك ئەو بەرپرسەی یەپەگە بۆ هاوڵاتی ئەوەشی خستەڕوو كە لەكاتژمێرەكانی سەرەتای هێرشەكەدا نەتوانراوە بەفڕۆكەی هاوپەیمانان بۆردوومانی زیندانەكەو چەكدارانی داعش بكرێت چونكە هێزەكانی خۆشیان لەناو زیندانەكە بوون و داعش دوو تانكەر سوتەمەنی تەقاندووەتەوە تا ئامانجەكان بۆ فڕۆكە روون نەبێتەوە، وتیشی:»سەرەتا تەنیا هەسەدە ئاسایشی خۆسەر دژی چەكدارەكان شەڕیان كردووە تا بەشێك لەچەكدارەكان چوونەتە ناو گەڕەكی غوێران، پاشان فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دەستیان بەبۆردوومانی ئەو چەكدارانەو بەشێك لەزیندانەكەش كرد». وەك نوری مەحمود باسیكرد كەداعش لەڕێگەی هەشت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە ویستوویەتی دەرگا سەرەكیەكانی زیندانەكە ببڕێت و كۆنترۆڵیان بكات، بەڵام توانیویانە تەنها دوو ئۆتۆمبێلیان بتەقێننەوە و ئەوانی دیكە لەلایەن ئاسایشی زیندانەكەوە چەكدارەكانی ناویان كوژراون و وەستێندراون. ئەو زیندانەی داعش لە حەسەكە هێرشیكردەسەرو شكستیهێنا لە كۆنترۆڵكردنی لەبنەڕەتدا ناوی زیندانی پیشەسازییە، دەكەوێتە گەڕەكی غوێرانی شاری حەسەكە لە باكووری سوریاو رۆژهەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤای كوردستان كە هاوسنووری عێراق و توركیایە. زیندانەكە جگە لە لایەنگران و ئەندامانی پێشووی داعش ژمارەیەكی زۆر سەركردەی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیەی تێدایە، بەگەورەترین زیندانی داعش لەجیهان دادەنرێت و نزیكەی پێنج هەزار ئەندام و لایەنگری داعشی تێدا دەستبەسەرە كە سەرجەمیان لەمیانی شەڕی داعش لەگەڵ هێزە كوردییەكان بەتایبەتیش هێزەكانی سوریای دیموكرات «هەسەدە» دەستگیركراون. زیندانەكە پێشتر پەیمانگەی تەكنیكی و پیشەسازی بووە، بەڵام بەهۆی گونجاوی شوێنەكە بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریكییەكان هەسەدە لەساڵی 2017 كردوویانە بەزیندان و ئێستا ئەندامانی داعشی لەنزیكەی 60 وڵاتی جیا تێیدان كە بەشێكیان خێزانەكانیان لەكەمپەكانی «هۆل» و «رۆژ» كە هەر لەپارێزگای حەسەكەن لەژێر مانەوەی ناچاریدان. شەوی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، بەیاننامەیەك لەڕێگەی تیلیگرامەوە بەشێوەی نافەرمی بەناوی داعش بڵاوكرایەوە و ئاماژەی بەوە كردبوو كە چەكدارانی ئەو رێكخراوە «هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر زیندانی پیشەسازی لەگەڕەكی غوێران لە حەسەكە» دەستپێكردووە، كە بەوتەی خۆیان ئامانج لێی «رزگاركردنی دەستبەسەركراوانی ناو زیندانەكە» بووە. فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» لەو دانپێدانە سەرەتاییانەی چەكدارانی داعش كە دەستگیركراونەتەوە درك بەوە دەكرێت، كە هێرشەكە ماوەیەكی زۆر ئامادەكاری بۆ كراوەو پلانەكەی لە سەرێ كانیەوە دانراوە كە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە داگیركراوە». هەروەها وتیشی:» چەند مانگێگ بەر لەهێرشەكە چەكدارەكان یەك یەك یا بەگروپی بچوك هاتن و لەگەڕەكی غوێران نیشتەجێ كران و لەوێ دەستیان بەكاری رۆژانە كردووە». «بە رێگەی جیاجیا چەك و تەقەمەنی بۆ ئەو چەكدارانە رەوانەكرابوو، بەشێك لەچەكدارەكان لەگرتووخانەش هەمان ئامادەكارییان دەكرد، ئەو چەكدارانە زۆرجار هەوڵیانداوە یاخیبن، چاوەڕێبوون كە لەگەڵ هێرشەكەدا بكەونە جوڵەوە «، فەرهاد شامی وای وت. هەروەها فەرهاد شامی ئەوەشی خستەڕوو كە لەگەڵ فەرمانی هێرشەكە لەسەرەتادا لەچوارڕێیانی غوێران ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقێنرایەوە، لەگەڵ تەقینەوەكەدا شانە نووستووەكان كە پێشتر لەگەڕەكەكان جێگیركرابوون كەوتنە جوڵەوەو لەهەندێك شوێن مەدەنیەكانیان بەدیل گرت، بەڵام هێرشەكە بۆ سەر زیندانەكە نەك لەدەرگاكەوە، بەڵكو لەناو گەڕەكەكەوە كرا، بەئۆتۆمبێلی بیناسازی دیواری زیندانەكە رووخێنراو شانە نووستووەكان چوونە ناو زیندانەكەوە، چەك بەسەر زیندانیانی گرتووخانەكەدا دابەشكراوە و هەندێك لەكارمەندانی زیندانەكە بەدیل گیران. لەگەڵ هێرشەكەدا هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆو هەسەدە پێكەوە كەوتنە جوڵەوە و هەوڵیاندا مەدەنییەكان بپارێزن، بۆ ئەوەش گەمارۆی گەڕەكەكانی غوێران و زهوریاندا، لەلایەكەوە رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەكدارەكان لەناوچەیەكی بەرفراوان گیرا، لەلایەكی تریشەوە مەدەنییەكان بۆ شوێنێكی پارێزراو گواسترانەوە. فەرهاد شامی بۆ هاوڵاتی ئەوەشی ئاشكراكرد بەپێی چەندین زانیاری چەكەكانی ناتۆ كە بەژمارەی دەوڵەتی توركیا بەدەست داعشەكانەوەن، تۆمارە دەنگیەكانی پەیوەندی تەلەفونی داعشەكان لەزیندانەكە لەگەڵ توركیا، دانپێدانانی ئەو چەكدارانەی داعش كەگیراون، ئەو دانپێدانانەی كە دەیانویست بچنە سەرێكانی، ناسنامە سورییە نوێكانی ئەو شانە نوستووانەی چوونە ناو هەرێمەكەوە، جموجۆڵەكانی رژێمی سوریا لەهەرێمەكە، دەریدەخەن كە «دەوڵەتی توركیاو حكومەتی دیمەشق لەپشت ئەو پلانی كۆمەڵكوژی- هەڵاتن-یاخیبوونەی داعشەوەن، بێگومان لە رۆژانی داهاتوودا پەیوەست بەو بابەتە زانیاری، داتاو بەڵگەی زیاتر بەدەستدەكەون و بڵاودەكرێنەوە». هێزەكانی سوریای دیموكرات كە خۆبەڕێوەبەری باكورو رۆژهەڵاتی سوریایان پێكهێناوە لەشەڕی ناوخۆی 11 ساڵەی سوریاوە تائێستا چەندین هێرشیان تێكشكاندووەو توانیویانە داعش لەناوچەكانی باكورو رۆژهەڵات لەناوببەن. غەریب حەسۆ، هاوسەرۆكی تەڤدەم لەلێدوانێكدا بە وت :»ئەو هێرشەی لەسەر زیندانی حەسەكە دروست بوو كە نزیكەی پێنج هەزار ئەندام و لایەنگری داعشی تێدایە، ئەمە بەتەنیا داعش نەیكردووە، چونكە هێرشێكی گەورەبوو، دەوڵەتی توركیا لەپشتی ئەم هێرشەوەیە لەگەڵ هەندێك لایەنی هەواڵگری دیكەی وڵاتان». هاوسەرۆكی تەڤدەم ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ناكرێت لەناوەڕاستی شارێك زیندانێك هەبێت و گروپێك بتوانن بەو ئاسانییە هێرش بكەنە سەری، وتیشی:» ئەوان ویستیان تەواوی زیندانیەكان بەربدەن، ئامانجەكە لەوەش گەورەتر بوو دەیانویست حەسەكە كۆنترۆڵ بكەن و كۆمەڵكوژی گەورە ئەنجام بدەن». هاوشێوەی كۆبانێ كە لە 2016 ئەنجامیانداوە». غەریب حەسۆ پێشیوابوو كە بەهێزی ئاسایش و هەسەدەو هێزەكانی دژە تیرۆر بە بەرخۆدانێكی گەورە توانرا ئەو پیلانە پوچەڵ بكرێتەوە، بەتەواوی چەكدارەكان گەمارۆدران و زۆرێكیان كوژران و زۆرێكیشیان دەستگیركرانەوە. لەوكاتەی داعش هێرشیكرد فرۆكەی توركیا لەچەند ناوچەیەكی جیاواز لە تلتەمر و عەین عیسا هێرشیكردە سەر رۆژئاڤای كوردستان ئەوەشی وەك پشتیوانییەكی ئاشكرای توركیاو پارتەكەی ئەردۆغان بۆ داعش وەسف كرد تا بەرەی شەڕ گەورەتر بكەن كارەكەی داعش ئاسانتر بكات. وەك هاوسەرۆكی تەڤدەم دەڵێت :»ئەو چەكدارانە زۆرێك خەڵكی مەدەنییان بەشێوەیەكی وەحشیانە كوشت، ئەوان دەیانەوێت ئەو ئەزموونە نوێیەی گەلان لەباكورو رۆژهەڵاتی سوریا تێكبشكێنن، نایانەوێت سیاسەتێكی ئاشتییانەو ئیرادەی كورد بەردەوام بێت، بۆیە توركیا هەموو هەوڵێكی لەڕێگەی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن و داعش و تەنانەت حكومەتی سوریاش خستووەتەگەڕ تا ئەزموونی رۆژئاڤا تێكبدات». غەریب حەسۆ جەختی لەوەشكردەوە كە توركیا دەیەوێت میساقی میللی بخاتەوەگەڕ لەسوریا و عێراق و چەند وڵاتێكی دیكە، بۆ ئەو مەبەستەش داعش بەكاردەهێنێت و دەستی وڵاتێكی دیكەشی تێدایە جا عێراق بێت یاخود سوریا ئەو كارە بەتەنیا ئەنجام نەدراوە و توركیا یەكێك لەو وڵاتانەیە هاوكاری داعشی كردووە. بەپێی راپۆرتی میدیاكانی رۆژئاڤای كوردستان، حكومەتی سوریا بەماوەیەكی كەم بەر لەهێرشەكەی داعش لە حەسەكە دەستی بەجموجۆڵێكی نائاسایی كردووە، ئەوەش دانوستانەكانی ئەم دواییەی نێوان هەواڵگری توركیاو هەواڵگری سوریای بە بیرهێنایەوە. لە 30ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو هەواڵگری توركیاو هەواڵگری سوریا لەشاری عەقەبەی ئوردن كۆبوونەوەتەوە، لەدیدارەكەدا بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەدژی باكور- رۆژهەڵاتی سوریا، بە بەرفراوانكردنی چوارچێوەی رێككەوتنی ئادانا دەوڵەتی توركیا لەقوڵایی 35 كیلۆمەتر ئۆپراسیۆن ئەنجامبدات، لەدێرەزور، رەققەو حەسەكە چەند هێرشێك دەستپێبكەن، ئازادكردنی زیندانییەكان و سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی حەڵەب تاووتوێ كران و سوریاو روسیا بەئەرێنی پێشوازیان لەوەكردووە. بەرپرسەكانی رۆژئاڤا ئەوە دووپاتدەكەنەوە، «ئەگەر هێرشەكەی حەسەكە سەركەوتوو بوایە، دەبوایە دەوڵەتی توركیا لەباكوری تلتەمرو رژێمی سوریاش لەهەرێمەكانی وەك تەبقاو دێرەزورەوە دەستی بەهێرش بكردایە بۆ سەر خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا».
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێرو لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانی ئەو دوو پارێزگایە باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری هەردوو پارێزگاکە دەبارێت". ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە: '' ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێرو لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانی ئەو دوو پارێزگایە باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری هەردوو پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو بەگشتی 6 پلە ژێر سفرە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 8 پلەی سیلیزییە''. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەوەشخراوەتەڕوو: '' لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت و نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو 6 پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو پلەی سیلیزی دەبێت''. کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە:'' لە کەرکوک باران دەبارێت، لە هەڵەبجەش لای ئێوارەوە بەفر بارین دەست پێدەکات". دەشڵێت:" ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو 5 پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 8 پلەی سیلیزییە".
هاوڵاتی ئەندامی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند: "گرتووخانەکە بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە، زیندانیان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت. نزیکەی 10 هەزار شەڕڤان و ئەندامی ئاسایش بەشداریان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردووە." دوای نزیكەی هەفتەیەك لە شەڕ و پێكدادان لە گەڕەكی غوێران لە شاری حەسەكە، شەڕڤانان بە تەقەی خۆشی ئاهەنگی سەركەوتنیان بەسەر داعشدا گێرا. دوێنێ چوارشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2022، هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە ئۆپەراسیۆنێكدا بەناوی "چەكوشی گەلان" دوایین بەشی زیندانی غوێرانی لە حەسەكە كۆنتڕۆڵكردەوە و لە دەستی بەندكراوانی داعشی دەرهێنا. نەورۆز ئەحمەد، ئەندامی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند: "گرتووخانەکە بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە، زیندانیان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت. ئەمە دۆخی نێو گرتووخانەکەیە. نزیکەی 10 هەزار شەڕڤان و ئەندامی ئاسایش بەشداریان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کردووە." نەورۆز ئەحمەد وتیشی: "ئەو هێزانەی لەوێبوون، ژمارەیان بەتەواوی نازانین بەڵام هەندێکیان کوژران. ئەوەی کە تاوەکو ئێستا دەزانین 550 کەس لە دەرەوەی گرتووخانەکە دەستگیرکران. ئەوانی دیکەش لەنێو گرتووخانەکە دەگوازرێنەوە. ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش کە کوژران ئێمە بەتەواوی نازانین، چونکە هێرشێکی فراوانبووە." نەورۆز ئەحمەد، دەڵێت: "ئەم هێرشە بەتایبەت بەشێکی لە عێراقەوە، بەشێکی لە تورکیا و هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانیان وەکو سەرێکانیێ و گرێ سپیێ و بەشێکیشی لە سووریاوە ئامادەکاری بۆ کرابوو. ئەو هێرشە لەلایەن ژمارەیەکی زۆری داعشەوە کە لە دەرەوە ئامادەکاری بۆ کرابوو، نزیکەی 200 بۆ 300 چەتە دەبوون و پەڕیبوونەوە ناوچەکە، هەروەها لەنێوخۆشدا شانەی خەوتوویان هەبوو کە پێشتر خۆیان یەکخستبووەوە." لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش لە ئاسمانەوە بەشداربوو، ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران، بەڵام نەورۆز ئەحمەد، ئەندامی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت بە دروستی نازانن چەند کەس کوژراون. لە شەڕەکەدا بە دەیان چەکداری داعش کوژران، هەدەسەش دەڵێت لە شەڕەکەدا ژمارەیەک شەرڤانیان گیانیان لەدەستداوە. هەسەدە گومانی لە هێرشەکە هەیە و دەڵێت دەستێکی گەورەتری لەپشتبووە.
