هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"به‌م نزیکانه ده‌ست به دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت". جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند: "بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، ھه‌ر کاتێک پێویست بکات وهفدى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه بچێته به‌غدا". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌م نزیکانه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌کرێت". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى قسه‌ى کردووه بڕیاره له‌کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که رۆژى چوارشه‌ممه 10ى ئایار ئه‌نجام بدرێت رۆژى دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى نیسان دیارى بکرێت.
هاوڵاتى وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان دواى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى حیزبه‌که رایگه‌یاند، بڕیاره له کۆتاییه‌کانى ئه‌مساڵ پارتى کۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 8ى ئایارى 2022، مه‌حموود محه‌ممه‌د، وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌و ماوه‌یه‌ى که بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت درابوو به لایه‌نه‌کان وا خه‌ریکه ته‌واو ده‌بێت، بۆیه هه‌وڵه‌کان چڕبوونه‌ته‌وه و ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و سێ لایه‌نه‌ى که زۆرینه‌ى خه‌ڵک متمانه‌ى پێ به‌خشیوین (هاوپه‌یمانیى رزگارکردنى نیشتمان) کار بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و داخرانه سیاسییه چاره‌سه‌ر بکه‌ین." ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له رۆژانى داهاتوو زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت که ئه‌م دۆخه چهقهبستووه تێبه‌ڕێنین که له پڕۆسه‌ى سیاسی‌دا بۆ دروستبوونى کابینه‌ى حکومه‌ت. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"کۆنگره‌ى 14ـى پارتى زۆر دواکه‌وتووه و ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته مه‌کته‌بى سیاسیى بۆ پێکهێنانى لیژنه‌کان، به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له مانگى 10 یان 11 کۆنگره ده‌به‌سترێت". هاوکات وته‌بێژى پارتى وتى" پێمان باشه کاره‌کانى په‌رله‌مان رانه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر کاره‌کانى خۆی، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ئه‌و ئاستانگانهى له‌به‌رده‌میدایه نه‌هێڵرێت، پێویسته په‌رله‌مان به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى خۆى کار بکات".
عه‌مار عه‌زیز له‌پێناو دروستنه‌بوونى ئاڵۆزى، هێزى پاراستنى ئێزدیخان سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هێزێکى یه‌به‌شه له‌ناوچه‌ى دوو گرێ کشانه‌وه‌ى خۆیان ڕاگه‌یاند. خه‌ڵکى کۆمه‌ڵگاى دووگرێ له 6ى ئایار له دژى بوونى هێزى چه‌کدار له مه‌فره‌قى دووگرێ گردبوونه‌وه‌و داوایان کرد هه‌موو گروپه چه‌کداره‌کان کرد له‌ناوچه‌که‌یاندا نه‌مێنن. حه‌یده‌ر شهشو، به‌رپرسى پاراستنى ئێزدیخان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"هێزه‌که‌ى خۆمان له دووگرێ کشاندوتهوه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواکارى خه‌ڵک، هێزه‌که‌مان گه‌ڕاوه‌ته‌وه باره‌گاى سه‌ره‌کى له‌شکرى هێزى پاراستنى ئێزدیخان" هه‌روه‌ها خودێدا ئه‌لیاس، لێپرسراوى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له ناحیه‌ى سنون له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئێمه هه‌موو کاتێک له‌گه‌ڵ ڕاو و بۆچوونى خه‌ڵکى خۆمانین، داوایان له ئێمه کرد هێزه‌که‌ى خۆمان بکشێنن به‌بێ دوو دڵى هێزه‌کانى یه‌به‌شه و ئاسایشى ئێزدیخان له کۆمه‌ڵگاى دووگرێ کشانه‌وه". ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که کشانه‌وه‌ى هێزه‌که‌یان ته‌نیا له‌سه‌ر داواکارى خه‌ڵک بووه‌و به پێچه‌وانه‌وه له ژێر فشارى هیچ لایه‌نێکى تردا نه‌بووه. هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆى هاتنى سوپاى عێراقه‌وه گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان یه‌به‌شه‌و سوقاى عێراق دروست بوو و هاوڵاتیانى شه‌نگال داوایان کرد که سوپاى عێراق بکشێته‌وه له‌ناوچه‌که‌یان و پێویستیان پێى نییه‌و دواتر بۆ روونه‌دانى ئاڵۆزى دیکه هێزێکى حه‌یده‌ر شه‌شۆو یه‌به‌شه‌ش له‌و ناوچه‌یه کشانه‌وه حه‌یده‌ر شه‌شۆ، که به‌هێزى پاراستنى ئێزیدخان ناسراون لیوایه‌کیان هه‌یه‌و ژماره‌یان دوو هه‌زارو 500 پێشمه‌رگه ده‌بێت، هه‌روه‌ها هێزى پاراستنى شه‌نگال(یه‌به‌شه) نزیکه‌ى 12 هه‌زار شه‌ڕڤانیان هه‌یه له‌ته‌واوى شه‌نگالدا و له‌ناوچه‌ى دوو گرێ نزیکه‌ى 150 شه‌رڤانیان هه‌بووه‌و ئه‌وانه کشاونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى تا ئێستا دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى ئازارى ئه‌مساڵ له پارێزگاى سلێمانى کۆتایى نه‌هاتوه به‌شێک له فه‌رمانگه‌کان بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند. هه‌ریه‌که له فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و فهرمانبهرانبهران و مامۆستایانى زانکۆى سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و کاره‌با، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باج و به‌شێک له خانه‌نشینان موچه‌ى مانگى ئازاریان پێنه‌دراوه. به‌یانى ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند و رێگاى سلێمانی- تاسڵوجه‌یان داخست، هه‌روه‌ها به‌شێک له فه‌رمانبه‌رانى شاره‌وانى بایکۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند و داوایان کرد هه‌رچى زوه موچه‌کانیان پێبدرێت. سه‌رچاوه‌یه‌ک له شاره‌وانى سلێمانى به هاوڵاتى راگه‌یاند که ئه‌مڕۆ له شاره‌وانى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران ئاساییه و کاروبارى هاوڵاتیان به‌ڕێ ده‌کرێت، به‌ڵام به‌شێک له فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ته‌نها ئه‌وانه بایکۆتیان کردووه.
هاوڵاتى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کانى په‌رله‌مان ده‌ڵێت، به جێبه‌جێکردنى دادگاى فیدراڵى مانگانه 900 تا ملیارێک دۆلار ده‌گاته هه‌رێم و نرخى یه‌ک لیتر به‌نزین ده‌بێته 450 دینار. ده‌قى قسه‌کانى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: عێراق به‌هێز ده‌ستبه‌سه‌ر حهقلى نه‌وتدا ناگرێت.. ده‌ڵێ: ئیداره‌ى هاوبه‌شه‌و پێداچونه‌وه‌یه به گرێبه‌سته‌کان. فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.. عێراق چى ده‌دات؟ پاره‌ى کۆمپانیاکانى به‌رهه‌مهێنان و کرێى بۆرى ده‌دات پاش پێداچونه‌وه.. به‌م نرخه‌ى ئێستاى نه‌وت؛ پشکى هه‌رێم مانگانه له‌نێوان (٩٠٠ ملیۆن بۆ یه‌ک ملیار دۆلاره)، موچه (٦٠٠ ملیۆن دۆلاره) واته: جگه له موچه نزیکه‌ى (٣٠٠ ملیۆن دۆلار) ى تر له‌به‌رده‌سته بۆ خزمه‌تگوزارى .. له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى ناوخۆش.. هه‌رێم ده‌بێت به‌به‌شێک له سیاسه‌تى سوته‌مه‌نى عێراق، به‌نزین به ٤٥٠ دینار‌و نه‌وتى ماڵان دابینبکرێت.. حکومه‌تى هه‌رێم چى له‌ده‌ست ده‌دات؟ .. حکومه‌تى هه‌رێم ناتوانى راسته‌وخۆ نه‌وت بفرۆشێت و له ئاینده‌ش بۆ غاز.. ناشتوانى ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان بکات.. ئه‌م خواسته‌ى عێراقیش زیاتر بۆ غازى ئاینده‌یه.. بۆچونى من ئه‌وه‌یه، ڕێککه‌وتنێکى گشتگیربکرێت و یاساى نه‌وت و غاز ده‌ربچێت و پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق جێگیربکرێت.. ناکۆکى له خزمه‌ت خه‌ڵکى کوردستان نیه…
هاوڵاتى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند که بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدڕاڵیى عێراق وکه خۆى جێبه‌جێ ده‌که‌ن و ده‌شڵێت، "ناکرێت دوو سیاسه‌تى نه‌وت له‌یه‌ک وڵات‌دا ههبێتو پرسى وزه به‌سیاسى بکرێت." ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌که‌یدا رایگه‌یاند:" به‌ڕێوه‌بردنى چالاکیه نه‌وتیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان نادروسته، چونکه به‌نرخێکى زۆر که‌متر لهنرخى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نیشتمانى نه‌وت -سومۆ- ده‌فرۆشرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که" داهاتى نه‌وت که ده‌چێته ناو بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه، رێژه‌ى 50%ى نرخى فرۆشراوى نه‌وت تێپه‌ڕناکات". هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که زیاتر له 75 رۆژ له‌گفتوگۆو دهستپێشخهرییو ههوڵو نه‌رمى نواندنى به‌غداد له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێک... وتیشى:"بڕیارهکاى دادگاى فیدڕاڵى عێراق وه‌کو خۆى جێبه‌جێ ده‌که‌ین... چونکه مه‌زاجى سیاسى ناتوانێت ببێته رێنیشانده‌ر له‌پیشه‌سازى نه‌وتدا." ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که زیاتر له‌جارێک هه‌رێمیان دڵنیاکردوه‌ته‌وه له‌وه‌ى به‌غداد نایه‌وێت کۆنترۆڵى چالاکیى نه‌وت له‌هه‌رێمى کوردستان بکات، به‌ڵام حکومه‌ت ده‌یه‌وێت چالاکى نه‌وتیى رێکبخاته‌وه‌و بیکات به‌چالاکییه‌کى راسته‌قینه‌ى بازرگانى رون‌و شه‌فاف. لێدوانه‌که‌ی وه‌زیرى نه‌وتی عێراق دوای بڕیاره‌که‌ى دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دێت که له‌ڕۆژی 2022/2/15 ده‌رچوو، تێیدا یاساى نهوتو غازى هه‌رێمى کوردستان ژماره 22ى ساڵى 2007 به‌ناده‌ستورى وه‌سفکردو هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه. هاوکات به‌پێى نوسراوێک که رۆژى 24ى ئازارى 2022، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاڕاسته‌ى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانى کردووه، داوا کراوه له‌به‌ر رۆشنایى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵی‌دا، کۆمپانیایه‌ک دروستبکرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى دۆسیه‌ى نهوتو غازى ھه‌رێمى کوردستان، کۆمپانیاکه سهربهحکومهتى ناوه‌ند دهبێتو ناوى لێنراوه (KROC)و باره‌گا سه‌ره‌کییه‌که‌ى له‌ھه‌ولێر ده‌بێت.
هاوڵاتى هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاکى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه و یه‌ژاستاردا 18 سه‌ربازى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان کوژراون و ته‌رمى حه‌وت له‌به‌رده‌ستیاندایه‌و و گورز له هه‌لیکۆپته‌رێکیش ده‌درێت. ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى چالاکیى گه‌ریلاکانیان دژى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له ناوچه‌کانى زاپ و ئاڤاشین بڵاوکرده‌وه. به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، ڕۆژى 6ى ئایار گه‌ریلاکان له ناوچه‌ى ئاڤاشین چالاکییه‌کى نیشانه‌شکێنیان دژى داگیرکه‌ران ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا داگیرکه‌رێک سزادرا. هه‌روه‌ها ڕۆژانى 5، 6 و 7ى ئایار گه‌ریلاکان له ناوچه جیاجیاکانى زاپ چالاکییان دژى سوپاى تورک ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامداوه ١٧ داگیرکه‌ر سزادراون، جگه‌له‌وه‌ش گورز له هێلیکۆپته‌رێک دراوه و سه‌نگه‌رێکى چه‌کى ئه‌ى فۆر و دوو خێمه‌ى سه‌ربازییش له‌ناوبراون. هاوکات، فه‌رمانده‌یه‌کى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل ڕایگه‌یاند:" گه‌ریلا تاکتیکى نوێ بۆ ئه‌نجامدانى چالاکیى دژ به سوپاى داگیرکه‌رى تورک به‌کارده‌هێنێت و له چالاکییه‌کدا له‌سه‌ر شاخى ڕووبار، گورزى به‌هێزیان له سوپاى تورکیا دا و چووینه سه‌ر ته‌رمى حه‌وت سه‌ربازى تورکیا". له‌زاب و ئافاشین جه‌نگێکى قورسى تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه به‌رده‌وامى هه‌یه ئامه‌د مه‌لازگرت، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل له‌سه‌ر ئامێرى بێته‌ل زانیاریى بۆ گه‌ریلاکان خسته‌ڕوو که به چالاکیى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و به تاکتیکى نوێ له‌و شوێنه‌ى که پێویست بکات به چالاکیى ته‌قینه‌وه، له‌و شوێنه‌ى پێویست بکات به تاکتیکى دزه‌کردن (چوونه ناو دووژمن)، ئه‌و شوێنه‌ى پێویست بێت به گورز لێدان و شوێنێکیش پێویست به چوونه سه‌ر دوژمن، به‌و چالاکییه کاریگه‌رانه‌ش به تایبه‌تى له هه‌رێمى کوڕه‌ژارۆ چالاکى کاریگه‌ر ئه‌نجامدراون.
هاوڵاتى رێبه‌ر رۆسته‌م که پێشبینى بۆ رووداوه‌کانى داهاتوو ده‌کات سه‌نته‌رى کوردستان بۆ توێژینه‌وه له وزه نه‌بینراوه‌کان داده‌مه‌زرێنێت و ده‌ڵێت:"ئێمه‌ى کورد سه‌دان ساڵ له‌پێشتر درکمان به‌وه کردووه و هه‌رده‌م عه‌وداڵى زانینى لایه‌نه شاراوه‌کانى ئه‌م زانسته بووین". رێبه‌ر رۆسته‌م رایگه‌یاند که زانسته‌که له پێش هه‌زاره‌ها ساڵه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه و تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ به‌زۆر قۆناغى جیاوازدا تێپه‌ڕیوه و هه‌رده‌م له‌گه‌شه سه‌ندندا بووه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که"ئێمه‌ى کوردیش سه‌دان ساڵ له‌پێش درکمان به‌وه کردووه و هه‌رده‌م عه‌وداڵى زانینى لایه‌نه شاراوه‌کانى ئه‌م زانسته بووین و له‌م بواره‌دا ده‌یان زانا کاریان تێدا کردووه و په‌نجه‌مۆریان له‌م لایه‌نه‌دا دیاره". هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که دواى هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵا توانرا مۆڵه‌تى فه‌رمیى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ناوى (سه‌نته‌رى کوردستان بۆ توێژینه‌وه له وزه نه‌بینراوه‌کان و ئه‌سترۆلۆجی) وه‌ربگیرێ".
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ته‌نیا منداڵێک که گومانى لێ ده‌کرێت تووشى تاى خوێنبه‌ربوون بوبێت داخڵى نه‌خۆشخانه کراوه‌و له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدایه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى ئایارى 2022، دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "منداڵێکى ته‌مه‌ن دوو ساڵ که له ناوه‌ڕاستى عێراقه‌وه هاتووه، گومانده‌کرێت هه‌ڵگرى تاى خوێنبه‌ربوون بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له نه‌خۆشخانه‌یه و له لایه‌ن پزیشکه‌وه چاودێریى ده‌کرێت و سامپڵى خوێنى لێ وه‌رگیراوه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌به سه‌رپه‌رشتى پارێزگارى هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک کراوه بۆ رێگریکردن له‌و نه‌خۆشییه، هه‌ر یه‌که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتیرنهرى و سامانى ئاژه‌ڵ و ته‌ندروستیى هه‌ولێر تێیدا ئاماده‌بوون، رێکارى پێویست گیراونه‌ته به‌ر هاوکات ئه‌وه‌شى باسکرد که ئه‌و منداڵه‌ى که گومانده‌کرێت هه‌ڵگرى نه‌خۆشییه‌که بێت، له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕینه له هه‌ولێر و له ژێر چاودێرى پزیشکیدایه و له نه‌خۆشانى دیکه جیاکراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، "منداڵه‌که ته‌مه‌نى دوو ساڵ و نۆ مانگه". تاى خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌کى ڤایرۆسى هاوبه‌شه له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵداو له‌ڕێگه‌ى گه‌نه‌وه بۆ ئاژه‌ڵ ده‌گوازرێته‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ مرۆڤه‌کان. تاى خوێنبه‌ربوون سه‌ره‌تا له پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق بڵاوبووه‌وه‌و دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق گیان له‌ده‌ستدانى هه‌شت که‌سى به‌تاى خوێن به‌ربوون راگه‌یاند و 40 که‌سى دیکه‌ش له نه‌خۆشخانه‌کاندا له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه له پارێزگاى که‌رکوک بووه‌و ته‌مه‌نى 47 ساڵ بووه‌و پیشه‌ى قه‌ساب بووه.
هاوڵاتى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند:"قبوڵى ناکه‌ین جارێکى دیکه شه‌نگال ڕووبه‌ڕووى هێرشێکى نوێ ببێته‌وه و له‌هه‌ر چرکه ساتێکدا ئاماده‌ین بیپارێزین". سیامه‌ند عه‌لی، به‌رپرسى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى یه‌په‌گه له میانى چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هاوار ده‌رباره‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى شه‌نگال، ڕایگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر هێرشێکى نوێ بکرێته سه‌ر شه‌نگال، ئه‌وا یه‌کینه‌کانمان ئاماده‌ن وه‌ڵامى داواکاریى خه‌ڵکى شه‌نگال بده‌نه‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له ئێستادا سوپاى عێراق و په‌ده‌که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر شه‌نگال و ده‌یانه‌وێت بيخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌وه و له‌ژێرده‌ستى هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال و خۆبه‌رێوه‌به‌ریى شه‌نگال ده‌ربهێنن و له‌و هێرشانه‌یاندا چه‌کى قورسیان به‌کارهیناوه". ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که "مێژوو شاهیدى ئه‌وه ده‌دات که له‌کاتى هێرشى چه‌کدارانى داعشدا هێزه عێراقییه‌کان و پارتى له شه‌نگال چۆن چۆنى هه‌ڵهاتن و ئه‌و خه‌ڵکه‌یان له‌نێو چنگى داعشدا به‌ته‌نیا هێشتنه‌وه و بوونه هاوبه‌شى تاوانه‌کانى داعش". سیامه‌ند عه‌لى که خۆى یه‌کێک بووه له‌و شه‌ڕڤانانه‌ى له‌کاتى هێرشى 3ى ئابى 2014ى داعش چووه‌ته شه‌نگال و وتی:" ئێمه بۆچى ڕوومان له شه‌نگال کرد؟ یه‌که‌م؛ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌له پارچه‌یه‌کن له گه‌لى کورد و پاڵشتمانن، دووهه‌م؛ ئێمه داعشمان باش ده‌ناسی، چونکه ئه‌و بچوونایه‌ته هه‌رکوێ کۆمه‌ڵکۆژییان ئه‌نجامده‌دا، ئێمه نامانه‌وێت شه‌نگال شکستبهێنێت، چونکه شه‌نگال ناوه‌ندێکى بنه‌ڕه‌تیى و مێژوویى گه‌لى کورده و مێژوویه‌کى هه‌زاران ساڵه‌ى هه‌یه".
هاوڵاتى به‌هۆى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى شه‌نگال و ده‌رکردنى به‌یاننامه له‌لایه‌ن به‌رپرسى لقى 17ى پارتى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتییه‌وه گرژى زیاترى دروست کردووه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى سه‌ربازى یه‌کێتى ڤیدیۆیه‌ک له‌باره‌ى که‌وتنى شه‌نگال وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه. قادر خۆرانى، فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى پارچه ڤیدییۆکه ده‌نوسێت بۆ مێژوو و ده‌ڵێت:" له‌دواى کاره‌ساتى شنگال بۆ یه‌که‌مین جاره ئه‌و ڤیدیۆیه بلاو ده‌که‌مه‌وه که چه‌ندین ڤیدیۆ و بهلگهى حاشا ھهلنهگرم لایه که ده‌یسه‌لمێنێ ھێزه‌کانى پارتى به‌رگریان نه‌کردوه به‌لام بلاوم نه‌کردۆته‌وه‌و بلاویشیان ناکه‌مه‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌و ڤیدیۆیه‌دا ھێزه‌کانى پارتى که مه‌یدانى جه‌نگ به جێدێلن له کاتى ڕۆیشتنیان سلاو و خواحافیزیمان لێده‌که‌ن منیش ده‌ستم بۆ بلند کردن، ئه‌و شوێنه سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌یه له چوار ڕیانى ( ڕه‌بیعه‌و شه‌نگال و عوێنات و دھۆک ) که ھیچ چاره‌یه‌ک نه‌بوو گه‌لى شنگال ده‌بوایه بێنه ئه‌و شوێنه‌و به پشت ئێمه‌دا تێپه‌ڕن، سه‌ره‌تاى گه‌یشتنى ئاپۆراى خه‌لک ھێزه‌کانى پارتى پاشه‌کشێیان کرد ناچار له پێناوى پاراستنى گیانى خه‌لکى سڤیل و ته‌سلیم نه‌کردنى گه‌ل و خاکى خۆمان به تیرۆرستانى داعش بڕیارى بهرگریمانداو به ته‌له‌فۆن داوام له ھێزه‌کانى ( YPG ) کرد بێن یارمه‌تیمان بده‌ن به سوپاسه‌وه داواکاریه‌که‌یان قه‌بول کردم ". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که"ئه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆکه‌ى گرتیه شۆڕشى کوڕمه سه‌یرکه‌ن چۆن ده‌لێ ئه‌وه فلانه پێنج ده‌قه پێش شه‌ھید بونى سه‌یرکه‌ن ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌کانى یه‌کێتى و ھهڤالانى ( YPG ) له‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌دا چه‌نده به‌وره‌و خۆڕاگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه له پێناو پاراستنى گه‌ل و نیشتمان و ھه‌ست کردن به بهرپسیارهتى بڕیارى مانه‌وه‌و فیداکاریماندا به ژیانى خۆمان که له‌و ڕۆژه‌دا چوار پێشمه‌رگه‌ى ئێمه بریندار‌و دوو ھهڤالى ( YPG ) شه‌ھید بون که کوڕ‌و باوکێک بون خه‌لکى شارۆچکه‌ى ( دێرک ) بون ڕۆژانى دواتر له گۆڕستانى شه‌ھیدان له شارۆچکه‌ى ( دێرک ) له ڕۆژئاوا وه‌ک وه‌فایه‌ک سه‌ردانى قهبرهکانیانم کرد دواتر برینداره‌کانى خۆمانم ھێنایه‌وه له خه‌سته‌خانه‌ى دێرک له ڕۆژئاواى کوردستان". قادر خۆرانى ده‌شنوسێت که: ـ ئه‌گه‌ر به‌رگرى کرایه له کوێى سنورى شنگال به‌رگریان کرد ؟ ـ ئه‌گه‌ر به‌رگرى کرایه له‌و سنوره که له شنگال تا ده‌گاته سحێلا ( ١٢٠ ) سه‌ت و بیست کیلۆمه‌تر زیاتره چه‌ند شه‌ھیدو برینداریان ھه‌یه ؟ - ئه‌گه‌ر به‌رگرى نه‌کرایه ھۆکار چى بوو به‌رگرى نه‌کرا ؟ ـ ئایا فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌کانى پارتى شه‌ڕکه‌ر نه‌بون ؟ ـ ئایا به بێ فه‌رمان ڕایانکردو شه‌ڕیان نه‌کرد ئه‌گه‌ر وایه چه‌ند فه‌رمانده سزادراون تا ئێستا ؟ ـ ئه‌گه‌ر سزا نه‌دراون فه‌رمانیان پێ کراوه کێ فه‌رمانى پاشه‌کشێى پێدان ؟
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، تائێستا هه‌شت حاڵه‌تى مردن و 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا تۆمارکراون. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که له‌م کاته‌دا 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له عێراق تۆمارکراون که زیاتر له نیوه‌یان له پارێزگاى زیقار بون. هه‌روه‌ها هه‌شت حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه تۆمارکراون که پێنج حاڵه‌تیان له زیقار بون. هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که وه‌زاره‌ته‌که‌یان چاودێرى هه‌مو حاڵه‌تێکى توشبون و گومانلێکراوانى نه‌خۆشییه‌که ده‌کات، له‌م کاته‌شدا وه‌زاره‌ته‌که‌یان تاقیگه‌ى پزیشکى تایبه‌ت به دیاریکردنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى هه‌یه، "ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ش له سه‌ره‌تادا دیاری‌بکرێت چاره‌سه‌ره‌که‌ى ئاسانتر ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خوێن له‌ژێر پێستیدا بڵاوبوبێته‌وه به‌هۆى دره‌نگ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری، ئه‌گه‌رى مردنى زیاتره". نیشانه‌کانى تاى خوێنبه‌ربون بریتین له دڵ تێکهه‌ڵاتن و رشانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئازارى جومگه‌کان، سکچون، تا، هیلاکى و لاوازی، هه‌روه‌ها چه‌ند نیشانه‌یه‌کى نه‌خۆشییه‌که ده‌ریده‌خات که مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى توشبوه‌که هه‌یه، له‌وانه خوێنبهربونى ژێر پێست، دروستبونى کێشه له ده‌ماغ، بێهۆشبون، له‌کارکه‌وتنى گورچیله، دروستبونى کێشه‌ى هه‌ناسه‌دان و له‌کارکه‌وتنى جگه‌ر. هێشتا حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى سفر، نه‌خۆشى خوێنبه‌ربوون رووى له عێراق کردووه‌و یه‌کێک له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه له پارێزگاى که‌رکوک بووه‌و ته‌مه‌نى 47 ساڵ بووه‌و پیشه‌ى قه‌ساب بووه.
هاوڵاتى عه‌لى حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشکراى کرد که ئه‌و کۆمپانیاى ٢٢٥ کامێراى دیاریکردنى تیژڕه‌وى له ئیداره‌ى سلێمانى داده‌نێ، له گیرفانى خه‌ڵکى ئه‌م سنوره 403 ئۆتۆمبیلى کیلۆمه‌تر سفرى داوه و زۆرینه‌ى بۆ دهۆک و هه‌ولێره. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، ئه‌و په‌رله‌مانتاره له یه‌که‌م کۆمێنتى خۆى له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوک ئه‌م ناونیشانه‌ى "بزانن ده‌یانه‌وێ چى تر له سلێمانى بکه‌ن!" داناوه. عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌شڵێت:" ئه‌م کۆمپانیایه ده‌ڵێ: (53 ملیار دینار) خه‌رجده‌که‌م له دانانى 225 کامێراى دیاریکردنى تیژڕه‌وى له سنورى ئیداره‌ى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان به سیستمى پۆینت تو پۆینت، واته: نێوانى کامێراکانیش هه‌ر کامێرایه!". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" که له‌م سنوره 545 ئۆتومبیل هه‌یه‌و مانگى جارێک به‌تێکڕا به‌ربکه‌ویت 38 ملیار داهاته.. کۆمپانیا ٧٠٪ى داهات ده‌بات تا پاره‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت.. دواتر تاوه‌کو 15 ساَ له‌سه‌دا 20% داهات بۆ ئه‌وه..ئه‌م گرێبه‌سته‌ش له ئێستادا ته‌نیا بۆ سنورى ئیداره‌ى سلێمانیه!". په‌رله‌مانتاره‌که‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌م براده‌رانه‌ى سلێمانى زۆر هه‌وڵیانداوه ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ده‌ست بهێنن.. ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ند بون. له‌به‌رامبه‌ردا (٤٠٣ ئۆتۆمبیل) ى سفر کیلۆمه‌تر بکڕدڕێ بۆ سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک.. واته:" له‌سه‌ر حسابى داهات و گیرفانى خه‌ڵکى سلێمانى ده‌بێت ئۆتۆمبیل بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له هه‌موو شاره‌کان بکڕدڕێ، ئه‌مه‌ش دۆخى خه‌ڵکى سلێمانی". هاوکات عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" به‌پێى خاڵى هه‌شته‌م له گرێبه‌ست.. مانگانه خه‌ڵک چه‌ند سزا بدرێت.. خه‌ڵکیش نه‌چێت پاره‌که بدات.. ده‌بێت له داهاتى سلێمانى حکومه‌ت پاره‌ى ئه‌و کۆمپانیا بدات". به‌پێى لێکدانه‌وه‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌گه‌ر له مانگێک به به‌هاى 30 ملیار دینار سزاى خه‌ڵک درابێت.. پشکى کۆمپانیا 21 ملیار دیناره! ئه‌گه‌ر خه‌ڵک نه‌چوو مامه‌ڵه بکات و پاش سزاکه ڕاسته‌وخۆ پاره بدات.. ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم له داهاتى سلێمانى ئه‌و 21 ملیار دیناره بدات! "حاڵى موچه‌و ده‌رمان و خزمه‌تگوزارى له‌م سنوره زۆر جوانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن: داهات نیه! با ئه‌مه‌شى بێته سه‌ر!"، عه‌لى حه‌مه ساڵح وا ده‌ڵێت.
عه‌مار عه‌زیز دانیشتووانى کۆمه‌ڵگاى دووگرێ، رێگاى سه‌ره‌کى نێوان ناحیه‌ى سنون و دوگرێیان گرتووه‌و رێگه ناده‌ن سوپاى عێراق له‌ناوچه‌که‌یاندا بێت و ده‌ڵێن:" شه‌نگال پێویستى به سوپاى عێراق نییه". ئه‌مڕۆ 6ى ئایارى 2022، دانیشتووانى کۆمه‌ڵگاى دووگرێ رێگاى سه‌ره‌کێ نێوان دووگرێ و ناحیه‌ى سنونیان داخست ئه‌وه‌ش به‌هۆى بوونى سوپاى عیراق له‌ناوچه‌که‌یاندا. سه‌عید قاسم، خه‌ڵکى کۆمه‌ڵگاى دوگرێ و بۆ هاوڵاتى بێزارى خۆى نیشاندا له‌بوونى هێزه چه‌کاره‌کان و وتى:" رێگاى سه‌ره‌کى نێوان دووگرێ و ناوه‌ندى ناحیه‌ى سنونمان داخستووه، ئه‌مه‌ش له دژى هێزى چه‌کدار نامانه‌وێت هیچ هێزێکى چه‌کدار له ناوه‌ندى دوو گرێ دا بمێنێت، تا ئه‌م هێزانه لێره بن شهر و ئاڵوزى به‌رده‌وام ده‌بن و خه‌ڵک ئاواره‌ى دهۆک ده‌بێته‌وه" هاوکات، خودێدا چوکی، به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سنون له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"پشتگیرى له داواکارى خه‌ڵکى دووگرێ ده‌که‌ین، ئێمه‌ش نامانه‌وێت هیچ هێزێک چه‌کدارى به‌تایبه‌ت سوپا له دوگرێ دا بمێنێت". ناوبراو وتیشى:" تا سوپا لێره نه‌بوو خه‌ڵک هیچ کێشه‌ى نه‌بوو، ئه‌م سوپایه هاتووه تا رێککه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر به زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵک جێبه‌جێ بکات"
هاوڵاتى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاکییه‌کى گه‌ریلاکانى کوردستاندا له زاپ، سێ داگیرکه‌رى سوپاى ئه‌ردۆغان سزادراون و داگیرکه‌رێکیش بریندار بووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، له ڕاگه‌یه‌ندراوى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه‌دا هاتووه:" له دژى هێرشى داگیرکارى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر، به‌رخودانى هێزه‌کانمان به گیانى جه‌نگاوه‌رانى ئاپۆیى بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه، گه‌ریلاکان له‌ناو دژوارترین بارودۆخدا خۆڕاگریى ده‌که‌ن و گورزى قورس له سوپاى داگیرکه‌رى تورک ده‌ده‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که ڕۆژى ٥ى ئایار، له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى کوڕه‌ژارۆ له زاپ، له ده‌وره‌به‌رى به‌ره‌کانى شه‌ڕ له گردى شه‌هید هارون، هێزه‌کانى گه‌ریلا له داگیرکه‌رانیان داوه و له ئه‌نجامدا داگیرکه‌رێک کوژراوه و یه‌کێکى دیکه‌ش بریندار بووه. هه‌روه‌ها له ڕۆژى ٥ى ئایار، له گردى شه‌هید ئارمانج له گۆڕه‌پانى به‌رخۆدانى چیاشێر، هێزه‌کانى گه‌ریلا دوو جار چالاکیى نیشانگره‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامدا دوو داگیرکه‌ر کوژراون. هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که سوپاى داگیرکه‌رى تورک له‌دژى گۆڕه‌پانه‌کانى به‌رخۆدان که سه‌نگه‌رى شه‌ڕیان تێدایه "چه‌کى کیمیایى" به‌کارده‌هێنێت و به‌و جۆره تاوانى شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌دات. له 15ى نیسانه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌کاتژمێر 9ى شه‌وى 17ى نیسان له‌ژێر ناوى"ئۆپه‌راسیۆنى قوفڵ" سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان هێرشى کردووه‌ته سه‌ر پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) و گه‌ریلاکانیش به توندى وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
