حهیان عەبدولغەنی سەواد، وەزیری نەوتى عێراق ڕایگەیاند، شاندێکی وەزارەتەکەى لە هەرێمى کوردستانن، بەمەبەستى ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم و هەناردەکردنی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە. ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزیری نەوت، وتى: بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و بەشی یاسایی و ئابووری و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) سەردانی هەولێر دەکەن بۆ دانوستان لەسەر میکانیزمی وەرگرتنی نەوتی هەرێم. هەروەها ئەوەشى خستەڕوو پەیوەندییان بە وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، کەمال محەمەد ساڵحەوە کردووە، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندەکە سەبارەت بە میکانیزمی وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە. ناوبراو دووپاتی کردەوە، لەسەرەتای ئەم مانگە، ئەو هەنگاوەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی یاسایی نەوت ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) کرد، جگە لەوەی ڕێوشوێن لەگەڵ حکومەتی تورکیا بۆ ئامادەکردنی هێڵی عێراقی- تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە. وەزیری نەوتی عێراق دووشەممەى ڕابردوو ڕایگەیاند هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوابەدوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکی دوو ساڵەییەکەی نێوان هەولێر و بەغداد. لە مانگی 3 ی ساڵی 2023 دا تورکیا هەناردەکردنی نەوتەکەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، ئەوەش دوای ئەوەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی فەرمانی بە تورکیا کرد بڕی 1.5 ملیار دۆلار وەکو قەرەبوو بدات بە بەغداد لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێی تورکیاوە بەبێ مۆڵەت لە ساڵانی نێوان 2014 و 2018 دا.
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند گرووپی حەماس بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، 20ی مانگی دوو، تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی کە لە غەززە کوژراون ڕادەستی ئەو وڵاتە بکەن. ئەمە یەکەمجارە تەرمی بارمتەکان ڕادەستی ئیسرائیل بکرێت. ئەم ڕادەستکردنەوەیە بەشێکە لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە شەڕی غەززە کە لە مانگی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە. گرووپی حەماس کە لەلایەن ئەمەریکا و یەکێتی ئەورووپاوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناو دەبرێت، تا ئێستاش 73 بارمتەی ئیسرائیلی لە دەستدایە کە پێدەچێت هەندێکیان کوژرابن. سوپای ئیسرائیل پێشتر تەرمی ژمارەیەکی کەم لەو بارمتانەی کە لە لەماوەی شەڕی 16 مانگەی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لە غەززە کوژراون، دۆزیوەتەوەە و گەڕاندەویەتییەوە بۆ ئیسرائیل. ئەگەر ئاگربەستەکە بەردەوام بێت، بڕیارە هەفتەی دواتریش حەماس تەرمی چوار بارمتەی کوژراوی دیکە ڕادەست بکاتەوە. لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا بڕیار بوو 25 بارمتەی زیندوو و هەشت تەرم بگەڕێنرێنەوە بۆ ئیسرائیل؛ تا ئێستا ئەو گرووپە توندڕەوە لە شەش ئاڵوگۆڕدا 19 بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادکردنی زیاتر لە 900 زیندانیی ئەمنیی فەلەستینی ئازاد کردووە. بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، ناوبژیوانان هەوڵدەدەن بزووتنەوەی حەماس هەر شەش بارمتە زیندووەکە تا ڕۆژی شەممە ڕادەست بکات کە بڕیار بوو لەم قۆناغەدا بە یەکجاری ئازاد بکرێن. بنەماڵەی بارمتەکان و خەڵکی ئیسرائیل فشارێکی زۆریان خستۆتە سەر حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 73 بارمتەی کە ماونەتەوە. ڕاپرسییەک کە لە تەلەفزیۆنی کەناڵی 12ی ئیسرائیل لە 500مین ڕۆژی شەڕەکەدا بڵاوکرایەوە کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، ئاماژە بەوە دەکات کە 68%ی ئیسرائیلییەکان ئازادکردنی بارمتەکان بە گرنگترین ئامانجی شەڕەکە دەزانن و 61% جەخت لەوە دەکەنەوە کە پشتگیری قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی ئاگربەست دەکەن بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتە ماوانە و پشتگیری لەبەردەوامی شەڕەکە ناکەن. خۆپیشاندەران لە ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە بە بۆنەی 500هەمین ڕۆژی هێرشی حەماس گردبوونەوە و ڕێپێوانی بەرفراوانیان ئەنجامدا.
هاوڵاتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچيرڤان بارزانى، ڕایگەیاند ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێمى كوردستان له بهرژهوهنديى تهواوى عێراقدايه و به سوودى بودجهى گشتيى وڵات دهگهڕێتهوه. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم ئەمڕۆ سێشهممه 2025/2/18 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له بهريس ئهكينجى، جێگرى وهزيرى دهرهوهى توركيا کردووە. هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە لەبەشێکى کۆبونەوەکەدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى كردهوه كه ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێمى كوردستان له بهرژهوهنديى تهواوى عێراقدايه و به سوودى بودجهى گشتيى وڵات دهگهڕێتهوه. ههروهها ئامادهييى ههرێمى كوردستانى بۆ برهودان به هاريكاريى هاوبهش لهگهڵ توركيا له بوارى وزهدا دووپات كردهوه. ههردولا ههمواركردنهوهى ياساى بودجهى گشتيى عێراقييان به ئهرێنى ههڵسهنگاند كه ڕێگه بۆ دهسپێكردنهوهى ههناردهكردنى نهوتى ههرێمى كوردستان خۆش دهكات. لهمبارهيهوه باسيان له ڕێكارهكانى ئامادهكارى بۆ ههناردهكردنهوهى نهوت و سوود و لێكهوته ئهرێنييهكانى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان كرد. لاى خۆيهوه خاتوو ئهكينجى وێڕاى دهربڕينى خۆشحاڵيى به لێكگهيشتنى ههولێر ـ بهغدا دهربارهى پرۆسهى دهسپێكردنهوهى ههناردهكردنى نهوتى ههرێمى كوردستان، ههموو پشتگيرييهكى توركياى بۆ پرۆسهكه دووپات كردهوه، ههروهها دهربارهى دۆسييهى ئاويش، خواستى وڵاتهكهى بۆ هاريكاريى هاوبهش له بوارى بهڕێوهبردنى ئاو و بهرهنگاربوونهوهى لێكهوتهكانى گۆڕانى ئاووههوا لهگهڵ عێراقدا نيشان دا. وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوابەدوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکی دوو ساڵەییەکەی نێوان هەولێر و بەغداد. لە مانگی 3 ی ساڵی 2023 دا تورکیا هەناردەکردنی نەوتەکەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، ئەوەش دوای ئەوەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی فەرمانی بە تورکیا کرد بڕی 1.5 ملیار دۆلار وەکو قەرەبوو بدات بە بەغداد لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێی تورکیاوە بەبێ مۆڵەت لە ساڵانی نێوان 2014 و 2018 دا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری ٢٤ کاتژمێری بەرخۆدانی شەڕڤانان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بڵاو کردوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشانکراوە شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەی دێر حافر چالاکی کاریگەری ئەنجام داوە و دەڵێت: "هێزەکانمان گورزی لە خاڵێکی کۆبوونەوەی سەربازی چەتەکانی دەوڵەتی تورک وەشاند، لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژوان و چەتەیەکی دیکەش بریندار بووە. هەروەها ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانیش تێکشکێندراوە. هێزەکانمان لە دژی خاڵێکی کۆبوونەوەی چەتەکان لە گوندی ئیمامە چالاکیان ئەنجامدا و چەتەیەک بریندار بوو. بەرەی تشرین؛ یەکینەکانی شەهید هارون لە کۆبوونەوەیەکی چەتەکانیان لە دەوربەری گردی سیراتەل دا. لە گوندی حاجی حوسێن لە کۆبوونەوەیەکیاندا چەتەیەک کوژرا. لە هەردوو چالاکییەکەدا کوشتن و برینداری بوونی لێکەوتەوە، بەڵام ژمارەکەی نەزانرا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە درێژای شەوی شەممە\یەک شەممە دەوربەری بەنداوەی تشرینی بە سەختی تۆپبارانکرد. هەروەها فرۆکەی جەنگییەکانی داگیرکەران شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکارانی نزیک بەنداوەکەی بۆردوومان کرد. لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە. فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوربەری شارۆچکەی شیوخی ڕۆژئاوای کۆبانێی بۆمبارانکرد، بە سەختی تۆپبارانی ناوچەکەی کرد. لە ئەنجامدا زیانی ماددی لە ماڵ و موڵکی دانیشتووان کەوتەوە. هەروەها فرۆکەی بێفرۆکەوان لە ئاسمانی هەرێمەکە دەگەڕان. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەوربەری شارۆچکەی عەین عیسا و گوندەوارانی بە چەکی قورس تۆپباران کرد و مەدەنییەک بریندار بوو. لە تەواوی ڕۆژەکەدا جوڵەی فرۆکەی جەنگی لە هەرێمەکە هەبوو. شەڕڤانمان لە گوندەواری باکووری تەل تەمر چالاکییان لە دژی کۆبوونەوەی چەتەکان ئەنجام دا. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا."
ئەمڕۆ رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی یاساكانی گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان، لێبووردنی گشتی، یاسای باری كەسێتی و هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراقی بڵاوکردەوە. لەوبارەیەوە هەیفا مەحمود، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەقایعی سەر بە وەزارەتی داد ڕایگەیاند:"ژمارە (4814) ی ڕۆژنامەی وەقایع یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2025 ی سەبارەت بە یاسای باری كەسی هەمواركراوی ژمارە (188) ی ساڵی 1959 لەخۆدەگرێت، هەروەها هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27) ی ساڵی 2016 لەخۆدەگرێت، لەگەڵ یاسای ژمارە (3) ی ساڵی 2025 تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش (هەڵوەشاوە) و دووبارە گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان". یاساكان ئەمانەن: - یاسای لێبوردنی گشتیی: ئەمە خواستی پێكهاتەی سوننەی لەسەر بوو، بەوپێیەی هەزاران كەس لە خەڵكی ئەم پێكهاتەیەك لەساڵانی رابردوودا لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە بەتاوانی تیرۆر حوكمدرابوون، بەشێك لەمانە تەنیا راپۆرتی هەواڵدەری نهێنیان لەسەر بووەو سەركردەكانی سوننە دەڵێن بەزۆر دانپێدانانیان لێوەرگیراوە، بۆیە سوننە بە دەرچوونی ئەم یاسایە دەستكەوتێكی سیاسی گەورەی دەستكەوت. - یاسای گەڕاندنەوەی موڵكەكان بۆ خاوەنەكانیان: ئەم یاسایە خواستی كوردی لەسەر بوو، بۆ گەڕاندنەوەی هەموو ئەو موڵكانەی كوردو پێكهاتەكانی تری وەكو توركمانە لە ناوچە جێناكۆكەكان بەهۆی هەندێك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی هەڵوەشاوە (بەعس)، بەشێك لە شیعەكان لەم یاسایە ناڕازین و دەڵێن بەهۆی ئەم یاسایەوە بەشێكی زۆر لە "تیرۆرستان" ئازاد دەكرێن كە بەوتەی ئەوان خەڵكیان كوشتووە، ئەوەی جێگەی سەرەنجە ئەوەیە چەند رۆژی رابردوو پەرلەمانتارێكی شیعە ئەوەی ئاشكراكرد بەهۆی ئەم یاسایەوە ئەو فەرمانی دەستگیركردنەش هەڵدەوەشێتەوە كە دادگای عێراق لەسەر كەیسی كوشتنی هەریەكە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بۆ (دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆكی ئەمریكا دەریكردووە. - یاسای هەمواری باری كەسێتیی: ئەم یاسایە لەسەر داوای شیعەكان داواكرا، یاساكە رێگە بە جێبەجێكردنی فیقهی جەعفەری دەدات و بەپێی ئەوەش دەرگا دەكاتەوە لەبەردەم بەشوودانی كچانی خوار تەمەن، ئەمە بەلای شیعەكانەوە گرنگ بوو لەو ڕوانگەی مەزهەبی شیعە بەسەر ناسنامەی عێراقدا زاڵ ببێت، بەڵام یاساكە رووبەڕووی ناڕەزایەتیی زۆری هێزو گروپە مەدەنییەكان بووەوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت ئەو کردەوەیەی هێزەکانی سوپای عێراق لە شەناغە بەرانبەر بە جووتیارانی کورد کردوویانە، نایاساییە و تەواو پێچەوانەی دەستوورە. ئەو پەرلەمانتارەى عێراق ئەوەشى خستەڕوو فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەر لە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراقەوە تاوەکوو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگەدار کردووەتەوە. وتیشى: ئەوەی لە شەناغە بەرانبەر بە جووتیارانی کورد کراوە پیشێلکردنی یاسایە و دەبێت ڕێکاری یاسایی دژ بەوانە بگیرێت کە پێشێلی یاسایان کردووە و پەلاماری جووتیارانیان داوە. لەبەشێکى دیکەى لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکەیدا، ئەو پەرلەمانتارەى عێراق، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات سەردانەکەیان بۆ بۆ شەناغە داکۆکیکردنە لە مافی هاووڵاتییان و یاسا. وتى: ئەوەی سوپای کردوویەتی بە تەواوەتی دژایەتیکردنی یاسایە، چونکە لە پەرلەمان بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران سێ پرۆژە یاسا دەنگیان پێ درا، کە یەکێکیان هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعس بووە، کە پەیوەستە بە زەوی و موڵکی هاووڵاتییان، هەربۆیە لە لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق، پشتیوانی جووتیارانی شەناغەین و بەرگریی لە مافەکانیان دەکەین. هەروەها ئاماژەی دا، سوپا، بۆ پاراستنی خاک و خەڵکە لە کێشە و ململانێی تایفی، هەربۆیە ئەم پرسەی لێرە لە شەناغە هەیە، ئەرک و کاری ئەوان نییە. ڕۆژى دووشەممە، ١٧ى مانگى ٢ لە سنووری شەناغە و سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد لەکاتێکدا دەیانویست زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام لەیەن سوپای عێراقەوە ڕێگریان لێکرا. لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت، جووتیارێکی کورد بەسەر تراکتۆرەکەیەوەیە و دوو سەربازی سوپای عێراق بە ملپێچەکەی رایدەكێشن و دەیانەوێت بیهێننە خوارەوە، بەڵام ئەو جووتیارە کوردەکە کۆڵنادات و ملیان بۆ کەچ ناکات، ئەمەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.
هاوڵاتى بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایدەگەیەنێت پشتگیری و پشتیوانی لەهەر دەستپێشخەرییەک دەکەین کە مافی گەلەکەمان لە تورکیا دەپارێزێت، هەروەها دەشڵێت تاوەکو پرسی کورد چارەسەر نەکرێت ناوچەکە ئاشتی و ئارامی سەرتاسەری بەخۆیەوە نابینێت، وەک وتوشمانە پرسی کورد بە چەک و شەڕ نە چارەسەر دەبێت، نە ئەنجامی دەبێت. ماوەى سێ ڕۆژە شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە بە "شاندی ئیمراڵی" ناسراون، گەیشتوونەتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى کۆبونەوە. شاندەکە پێکهاتوون لە ئەندامانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، هەروەها هاوسەرۆکی دەبەپە ئۆزگور ئەرۆڵ و پەرلەمانتاران گوڵجان کاچماڵس و مەهمەت کاماچ. ئەمرۆ سێ شەممە شاندی ئیمراڵی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بەشێک لەئەندامانى مەکتەبى سیاسى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوە، دواتر شاندەکە ڕایانگەیاند هەمووان پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن و "پێویستە گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، دڵخۆش بن." لەڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوەڕۆک و تەوەرەکانى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ شاندى ئیمرالى ڕاگەیاندووە. دەقى ڕاگەیەندراوەکە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی ئیمراڵی بە سەرۆکایەتیی خاتوو پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئوندەر کرد. لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، وەفدی ئیمراڵی سڵاو رێز و پەیامی بەڕێز (عەبدوڵا ئۆجەلان)یان گەیاندە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و بڕیار و سیاسەت و بژاردەکانی خۆشیان لەسەر رووداوە سیاسییەکانی ناوچەکە، پرسی ئاشتی لە تورکیا و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان روونکردەوە. لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانیان بیروبۆچوونی خۆی و ستراتیژیی یەکێتی لەبارەی قۆناغی نوێی ئاشتی لە تورکیا بە راشکاوانە خستەڕوو و رایگەیاند، پشتگیری و پشتیوانی لەهەر دەستپێشخەرییەک دەکەین کە مافی گەلەکەمان لە تورکیا دەپارێزێت و وەک یەکێتیش هاریکاریی سەرخستنی ئەم هەوڵە مێژووییە دەبین کە بەردی بناغەکەی لە ساڵی (1993) سەرۆک مام جەلال داینا. هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونیکردەوە، تاوەکو پرسی کورد چارەسەر نەکرێت ناوچەکە ئاشتی و ئارامی سەرتاسەری بەخۆیەوە نابینێت، وەک وتوشمانە پرسی کورد بە چەک و شەڕ نە چارەسەر دەبێت، نە ئەنجامی دەبێت، چونکە تاکە بژاردە گەڕانەوەیە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی جدی. هیوادارین هەموومان دەربەست و پەرۆشانە کار بۆ سەرخستنی ئەم دەرفەتە مێژووییە بکەین لەسەر بنەمای هاوبەشی و برایەتی و پەرۆشی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی. سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، باوەڕمان بە برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە هەیە، هەرگیزیش نابینە هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێمان و پەرۆشی ئەوەین هەموومان بە برایەتی و ئاشتی بژین، ئەمڕۆش دەستپێشخەر دەبین تاوەکو لەبری هەڕەشە زمانی دیالۆگ زاڵبکەین، دەستی برایەتی بۆ هەموولایەک درێژدەکەین، هیوادارین نیەتێکی جدی هەبێت بۆ پتەوکردنی برایەتی کورد و تورک و سەرخستنی ئەم هەوڵە نیشتمانییە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا کرد و ڕایگەیاند، پێکەوە هەوڵدەدەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان لە بەرژەوەندی نەتەوەیی، هەروەها بانگهێشتی دەکات سەردانی رۆژئاوا بکات. مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی نۆرس پرێس دەڵێت، هەسەدە پاڵپشتی لە هەر هەوڵێک دەکات بۆ سەقامگیری و یەکڕیزی سوریا، بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانیش، هەوڵی زەمینەسازی بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە. هەروەها مەزڵوم عەبدی دەڵێت، دیمەشق داوای لە هەسەدە کردووە، شەڕڤانانی بیانی لە ریزەکانی دەربکات، دۆسیەی ئەمنی و گیراوانی داعش رادەست بکات بۆ ئەوەی لەژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی نوێی سوریابن. لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکەیدا فەرماندەى هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، سەردانیکردنی عەفرین لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دەستپێشخەرییەکی گرنگ بوو بۆ هاندانی گەڕانەوەی دانیشتوانی ڕەسەن و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکان، هاوکات ئەحمەد شەرعی بانگهێشت دەکات بۆئەوەی سەردانی شارەکانی ڕۆژئاواى کوردستان بکات.
بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە پێکدێنرێت لە ڕووداوەکەی جووتیارانی کەرکووک لەگەڵ سوپای عێراق. ئەمرۆ سێ شەممە، لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ڕایگەیاند: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق چاودێریی ڕووداوەکەی دوێنێی جووتیارانی کەرکووکی کرد، فەرمانی بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دا لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵێنەوە لە ڕووداەکە پێکبێنرێت. هاوکات هەر لەو بەیاننامەدا ئەوەخراوەتەڕوو سودانى فەرمانی کردوە بریکاری وەزارەتی داد سەردانی کەرکووک بکات و ڕێکاری پێویست سەبارەت بە زەوییەکانی ناوچەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بگرێتەبەر. ڕۆژى دووشەممە، ١٧ى مانگى ٢ لە سنووری شەناغە و سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد لەکاتێکدا دەیانویست زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام لەیەن سوپای عێراقەوە ڕێگریان لێکرا. لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت، جووتیارێکی کورد بەسەر تراکتۆرەکەیەوەیە و دوو سەربازی سوپای عێراق بە ملپێچەکەی رایدەكێشن و دەیانەوێت بیهێننە خوارەوە، بەڵام ئەو جووتیارە کوردەکە کۆڵنادات و ملیان بۆ کەچ ناکات، ئەمەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.
هاوڵاتى وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، 47 پەناخوازی عیراقی کە داوای مافی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە، دیپۆرتى عێراق کراونەتەوە. ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لەژمارەى ئەمڕۆ دووشەمەدا، ڕاپۆرتێکى لەو بارەیەوە بلاویردۆتەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەشتێکی دیپۆرتکردنەوە بۆ عێراق دەستیپێکرد. لەناو کەشتییەکەدا کەسانێک هەن کە پێویستە لە کۆی گشتی یازدە ویلایەتی فیدراڵی وڵاتەکە بەجێبهێڵن. بەپێى ڕۆژنامەکە، 47 کەس لە یازدە ویلایەتی فیدراڵی ئەڵمانیاوە، لە فڕۆکەخانەی هانۆڤەرەوە دیپۆرتکرانەوە بۆ عێراق. ئەمەش لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە پشتڕاستکرایەوە، وەزارەتەکەهیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو. ئەو هاووڵاتییانە لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەڵمانیاوە و بە یاوەری هێزێکی زۆری پۆلیس بەرەو فڕۆکەخانەی شاری هانۆڤەر بردراون. لەوێوە کاتژمێر 09:30 خولەکی بەیانی بە فڕۆکەیەکی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییە تورکییەکان، کە تایبەتە بە دیپۆرتی پەنابەران، بەرەو عێراق نێردراونەتەوە. بەپێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکانى ئەڵمانیا، لەناو ئەو کەسانەی کە دیپۆرتکراونەتەوە، کەسێکى ئێزیدی تەمەن ٣٠ ساڵ هەیە، وەک ئەنجومەنی پەنابەران بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتیە بەشێک لە بنەماڵەکەی لە ساڵی 2014 لەلایەن تاقمی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کوژراون. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمڕۆ زۆرێک لە ئەندامانی خێزانەکە لە هانۆڤەر دەژین. یەکێک لە براکانی ئێستا ڕەگەزنامەی ئەڵمانی هەیە"، کۆمەڵەکە دەنووسێت. ئێستا خێزانەکە جارێکی دیکە بەهۆی دیپۆرتکردنەوەی ئەو گەنجە تەمەن ٣٠ ساڵە لەیەکتر دادەبڕێنەوە.
ژمارهیهك له پهرلهمانتارە کوردەکانى بەغدا، داوا له دهستهی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق دهكهن، دانیشتنێکى تایبهت به ڕوداوهكانی كهركوك ڕێکبخات. ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ى مانگى ٢ لە سنووری شەناغە و سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد لەکاتێکدا دەیانویست زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام لەیەن سوپای عێراقەوە ڕێگریان لێکرا. لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت، جووتیارێکی کورد بەسەر تراکتۆرەکەیەوەیە و دوو سەربازی سوپای عێراق بە ملپێچەکەی رایدەكێشن و دەیانەوێت بیهێننە خوارەوە، بەڵام ئەو جووتیارە کوردەکە کۆڵنادات و ملیان بۆ کەچ ناکات، ئەمەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە. لەوبارەیەوە كاروا یاروهیس ئهندامی پهرلهمانی عێراق، لەسەر لیستى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، لهپهیامێكدا دەڵێت: پهرلهمانتارانی كورد داوا لهسهرۆكایهتی پهرلهمان دهكهن، كه دانیشتنێكی تایبهت بهو ڕوداوانه بكرێت كه لهسهرگهران ڕویاندا، بهتایبهتی رهفتاری شۆڤێنیانهی ژمارهیهك سهربازی سوپای عێراق بهرامبهر به جوتیارانی كورد. ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگهیاندوه، سبهینێ پهیامی نیگهرانی و ناڕهزایی كورد دهگهیهنرێته محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیران كه وهك فهرماندهی هێزه چهكدارهكانی عێراق، پێویسته لێپرسینهوه بكات له سوپا و چارهسهری ریشهیی كێشهكه و دورخستنهوه سوپا لهو ناوچانه. هاوکات مەسعود بارزانی لەبارەی رێگریکردن و ئازاردانی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک لە لایەن سوپای عێراقەوە ڕایگەیاند، "رەفتارێكی شۆڤینیانە و بێویژدانانە و تاوانە لە دژی جووتیارە بێتاوانەكانی كورد لە پارێزگای كەركووک". هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا بارزانى دەڵێت: دیمەنی ئازاردانی جووتیارێكی كورد و رەفتاری نابەجێی رێگریكردن لە جووتیارانی كورد كە بچنەوە سەر زەوییەكانیان، دیمەنی ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدی رۆڵەكانی گەلەكەمان لە سەدەی پێشوو بەبیر دەهێنێتەوە.
هاوڵاتى نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی رێگریکردن لە جوتیارانی کورد بۆ کێڵانی زەوییەکانیان دەڵێت، "پێویستە هەرچی زووترە، ئەم هەڵسوکەوتانە کۆتایی پێبهێنرێت بەر لەوەی لێکەوتەی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە." ئێوارەى ئەمرۆ دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سوپای عێراق بۆ جارێکی دیکە لە دەوروبەری کەرکووک و بە تایبەتی گوندی شەناغە و چوار گوندی دیکەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، رێگری لە جووتیارانی کورد کرد بچنە سەر زەوییەکانیان. لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەوپێشچوون هەبووە لە نەهێشتنی شوێنەواری بڕیارەکانی ڕژێمی پێشوو لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و موڵکی خەلکی ڕەسەنی ناوچەکە. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش، مانگی ڕابردوو ، پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پەسەند کرد. نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە، ئەم هەڵسوکەوتانەی سوپای عێراق، پێچەوانەی دەستوور و ئەو بنەمایانەیە کە عێراقی نوێی لەسەر بنیات نراوە، چونکە بەکارهێنانی سوپا بۆ ئەم مەبەستانە، پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و پێویستە هەرچی زووتر، ئەم هەڵسوکەوتانە کۆتایی پێ بهێنرێت بەر لەوەی لێکەوتەی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە. ئەمڕۆ لە سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد ویستیان زەوییەکانیان بکێڵن بەڵام سوپای عێراق و ژمارەیەک لە هێزی چالاکییە مەدەنییەکان رێگرییان لێ کردن. رۆژی 21-01-2025 پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان دەنگی لەسەر درا و بووە یاسا، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ رێکارەکانی ماون و نەچووەتە جێبەجێکردنەوە. یاساکە پەیوەندیی بە 300 هەزار دۆنم زەویی کورد و تورکمان لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی دیکە هەیە. یاساکە تایبەت بوو بە گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵى ئەو کەسانەى کە بەگوێرەى هەشت بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشى دەسەڵاتى پێشوو (بەعس) لێیان داگیرکرابوو. پێش یاساکە و لە 08-11-2024ـەوە رێگە نەدەدرا جووتیارانی کورد لە گوندەکانی پەلکانە، شەناغە، سەربەشاخ و گابەرەکە لە ناحیەی سەرگەڕان لە کەرکووک زەوییەکانیان بکێڵن. نوێنەری جووتیارانی سنوورەکە دەڵێت، دوای یاسەکەش دەرکراوە، بەڵام رێگری بەردەوامە.
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوابەدوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکی دوو ساڵەییەکەی نێوان هەولێر و بەغداد. لە مانگی 3 ی ساڵی 2023 دا تورکیا هەناردەکردنی نەوتەکەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، ئەوەش دوای ئەوەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی فەرمانی بە تورکیا کرد بڕی 1.5 ملیار دۆلار وەکو قەرەبوو بدات بە بەغداد لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێی تورکیاوە بەبێ مۆڵەت لە ساڵانی نێوان 2014 و 2018 دا. ئەمڕۆ دووشەممە، هەیان عەبدلغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی وت: سبەینێ شاندێکی وەزارەتی نەوت سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمێک بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمەکە و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە. پڕۆسەی هەناردەکردنەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستپێدەکاتەوە." وەزیرى نەوتى عێراق، ئەوەشى وت: بەغداد ڕۆژانە 300,000 بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە وەردەگرێت. پێشبینی دەکرێت دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت فشارە ئابوورییەکەی سەر هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە، کە لەوێ موچەی کارمەندانی کەرتی گشتی دوادەکەوێت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیش کەم دەکرێنەوە.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، چوارشەممەی داهاتوو دوا مۆڵەتە بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تاوەکو قەرزەکانی بداتەوە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کۆمپانیای کۆرەک دەگرێتەبەر. ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی حمود الروبەیعی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کۆمیساران ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک دۆسیە، دیارترینیان ڕێکارە یاساییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بوو. لەڕاگەیاندراوێکیدا دەستەی راگەیاندنەکەى عێراق، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ڕێکارە یاساییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەى دڵنیابن لەوەی کۆمپانیاى کۆرەک قەرزەکانی عێراق دەداتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە ڕێکخەرییە پەیوەندیدارەکان، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو وەک دوا وادەی چارەسەرکردنی ئەم پرسە دیاریکراوە. هەروەها دەشڵێن: ئەم وادەیە دوا وادەیە و درێژ ناکرێتەوە، چونکە کۆمپانیای کۆڕەک هیچ چارەسەرێکی بەرچاوی بۆ دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی نەکردووە. حکومەتی عێراق پێشتر رایگەیاندووە، باجی سەر کۆمپانیاکە گەیشتووەتە ملیارێک دۆلار، بەڵام کۆڕەک رێکارەکانی حکومەتی عێراق بە فشاری سیاسی دەزانێت. چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند بەغداد بەنیازە ئینتەرنێتی کۆڕەک ببرێت و کۆمپانیاکەش تیمێکی نارد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت ههميشه كارمان كردووه بۆ ئهوهى پرۆسهى ئاشتى بێته ئاراوه و كێشهكان ئاشتيانه چارهسهر بكرێن، چونكه ئهزموون سهلماندوويهتى شهڕ و چهك هيچ كێشهيهك چارهسهر ناكهن، هيواش دەخوازین پەکەکە، ستراتيژييانه له پرۆسهكه بڕوانێت و پێويسته ئهم دهرفهته لهدهست نهدرێت. پێشنوهڕۆى ئهمڕۆ دووشهممه 17-02-2025 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازیى له شاندى ئيمراڵی كرد، كه بۆ راگۆڕينهوه و گفتوگۆ دهربارهى ههوڵهكانى پرۆسهى ئاشتى له توركيا، له ههرێمى كوردستانن. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە شاندەکەی گوتووە، هیوادارن "پەکەکە ستراتیژیانە لە پرۆسەکە بڕوانن و پێویستە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدرێت." دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: پێشنوهڕۆى ئهمڕۆ دووشهممه 2025/2/17 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له شاندى ئيمرالى كرد كه بۆ ڕاگۆڕينهوه و گفتوگۆ دهربارهى ههوڵهكانى پرۆسهى ئاشتى له توركيا، له ههرێمى كوردستانن. له كۆبوونهوهكهدا، سهرۆك نێچيرڤان بارزانى ههموو هاوكارى و پشتگيرييهكى بۆ سهركهوتنى پرۆسهى ئاشتى له توركيا دووپات كردهوه، ههروهها پرۆسهكهى به دهرفهتێكى گرنگ و مێژوويى له قهڵهم دا كه پێويسته ههمووان كار بۆ سهرخستنى پرۆسهكه و برايهتيى كورد و تورك بكهن، چونكه ئاشتى بۆ ههمووان له توركيا و ناوچهكه پێويسته. سهرۆك نێچيرڤان بارزانى ههروهها ڕايگهياند: ئێمه ههر له سهرهتاوه ههميشه كارمان كردووه بۆ ئهوهى پرۆسهى ئاشتى بێته ئاراوه و كێشهكان ئاشتيانه چارهسهر بكرێن، چونكه ئهزموون سهلماندوويهتى شهڕ و چهك هيچ كێشهيهك چارهسهر ناكهن. ههروهها هيواى خواست كه PKK ستراتيژييانه له پرۆسهكه بڕوانێت و پێويسته ئهم دهرفهته لهدهست نهدرێت. لاى خۆيهوه شاندى ئيمرالى سڵاو و ڕێزى تايبهتى بهڕێز ئۆجالانى به سهرۆك نێچيرڤان بارزانى گهياند و تێشكيان خسته سەر ههنگاوهكانى پرۆسهكه. شاندهكه ههروهها ستايش و پێزانينى بۆ ههوڵهكانى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى له پرۆسهى پێشتر و ئێستاى ئاشتيدا دهربڕى و داواى كرد بهڕێزيان لهسهر هاوكارى و پشتگيريى خۆى بۆ سهرخستنى پرۆسهكه بهردهوام بێت.
