هاوڵاتی -فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک چەکداری داعش، لەکاتێکدا خەریکی گواستنەوەی بارێک چەک بوون. -هێرشەکە لە ناوچەیەک کرا، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریا و رووسەکاندا بووە، و کۆی چەکوتەقەمەنیەکانیشیان لەناوربدووە. فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک چەکداری داعش، لەکاتێکدا خەریکی گواستنەوەی بارێک چەک بوون. سێنتکۆم له راگەیێندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاويکردەوە، هێرشەکە لە ناوچەیەک کرا، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریا و رووسەکاندا بووە، بارە چەکەکەش لەنێوبرا. ئاماژەی كرد "ئەم هێرشە ئاسمانییە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سەنتکۆم، لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا، بۆ تێکدان و لاوازکردنی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان و رێکخستن و هێرش دژی هاوڵاتیان و کەسانی سەربازیی ئەمریکا وهاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری ناوچەکە و دەرەوەی. پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا بڵاویکردبووەوە "رۆژی 19ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەبو یوسف ناسراو بە مەحموود، بەرپرسی رێکخراوی داعش، لە ئەنجامی بۆردوومانێکی وردی هێزەکانمان لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کوژرا، هەروەها هێزەکانیان چەند بۆردوومانێکی ئامانجداریان کردووەتە سەر چەند کامپێکی داعش و چەند ئەندامێکی لە سووریا و لە ئەنجامدا 12 چەکداری داعش کوژراون.
هاوڵاتی - هێزەكانمان توانیان لە حەلەب و مەنبج و پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین و دێرەزوور ڕووبەڕووی داگیركاری توركیا و بەكرێگیراوەكانی ببنەوە و شكست بە هێرشەكانیان بهێنن. -16 شەڕڤانمان لەو شەڕانەدا چوونە ڕیزی شەهیدانەوە. 16 شەڕڤانی سەر بە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەكاتی بەرنگاربوونەوەی هێرشەكانی داگیركاری توركیا و بەكرێگیراوەكانی لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهیدبون. هێزەكانی سووریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند 16 شەڕڤانمان لە بەرنگاربوونەوەی هێزەكانی توركیای داگیركار و بەكرێگیراوانی لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوای ئەوەی شكستیان بە هێرشەكانی داگیركاری توركیا هێنا چوونە ڕیزی شەهیدانەوە. وتيشى: هێزەكانمان توانیان لە حەلەب و مەنبج و پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین و دێرەزوور ڕووبەڕووی داگیركاری توركیا و بەكرێگیراوەكانی ببنەوە و شكست بە هێرشەكانیان بهێنن و 16 شەڕڤانمان لەو شەڕانەدا چوونە ڕیزی شەهیدانەوە.
وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون. ئامادەکردنی هاوڵاتی: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرووپی حوسییەکان بە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی جیهانی و سیستەمی نێودەوڵەتی دەزانێت و ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر کردارەکانی لە دژی ئەم گرووپە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە یەمەن پاڵپشتی دەکرێت. بنیامین ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، هەڕەشە دەکات و دەڵێت؛ ئیسرائیل ''وەک چۆن بە هێزەوە بەرامبەر لقە تیرۆریستییەکانی دیکەی سەر بە ئێران مامەڵەی کردووە، دژی حوسییەکانیش هەر وا مامەڵە دەکات.'' جەختی لەوەش کردەوە کە ئیسرائیل بە هاوکاری لەگەڵ ئەمەریکا کار دەکات و گوتیشی: بە هێز و ئیرادە و هەواڵگرییەوە مامەڵە دەکەین، ئەگەر کاتیش درێژە بکێشێت ئەنجامەکەی وەک یەک دەبێت. ئەم لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە حوسییەکان بە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی بە مووشەکێک لە یەمەنەوە تەلئەبیبیان کردە ئامانج، مووشەکەکە بە بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلدا تێپەڕیوە و لە پارکێکدا کەوتووەتە خوارەوە و چەند کەسێک بەهۆیەوە برینداربوون. شایەنی باسە لە هەمان ڕێکەوتدا سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند: هێرشێکی ئاسمانیی وردی بۆ سەر کۆگایەکی مووشەکی و ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی سەر بە حوسییەکان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجام داوە.
پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا. ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو ئامادەکردنی هاوڵاتی: لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا بە سەرپەرشتی وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وەزارەت و نوێنەری هاوپەیمانان، بڕیاری دامەزراندنی دوو ناوچەی سەرکردایەتیی نوێ درا. بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەم دوو ناوچە سەرکردایەتییە کە لە ١١ فیرقەی سەربازی پێکدێن، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە دەست بەکار دەبن. پرۆژەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، کە بەشێکی زۆری هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ لەم دوو ناوچە سەرکردایەتییەدا رێکبخرێنەوە. هاوکات، ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی یەکەیەکی یەکگرتووی ژمێریاری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە. وەزیری پێشمەرگە جەختی کردەوە، کە ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو، کە توانای پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستانی هەبێت.
نزیکەی ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە. بە پێی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکانی کۆبوونەوەکەی وەزیری دارایی و ئابووری "ئاوات شێخ جەناب" لەگەڵ تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرمانبەران چیتر مووچە بە دەستی وەرناگرن. ئامادەکردنی هاوڵاتی: ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات شێخ جەناب، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من ئەنجام دا. بەپێی دوایین ئامارەکان، نزیکەی ٧٠٠ هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە ڕێگەی هەشت بانکەوە خۆیان تۆمار کردووە. هەروەها زیاتر لە ٣١٨ هەزار کارتی بانکی دابەش کراوە و ٣٠٦ ئامێری ڕاکێشانی پارە دابین کراوە. لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٢١ هەزار مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی داهاتووی پڕۆژەکە کرا، کە بەپێی ئەو پلانە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا سەرجەم فەرمانبەرانی شارستانی لە پارێزگای هەولێر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەردەگرن. هەروەها باس لە بەڵگەنامەی گشتاندنی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرا، کە تێیدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ بانکە ئەهلییەکان کراوەتەوە. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەکە، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە (١٩٩١) بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢/١٢/٢٠٢٤ وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، چەند خاڵێکیان ڕاگەیاند: ئەحمەد شەرع گوتی لەدوای پێکهێنانی حکومەت، دەبێت هەموو هێزە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی وەزارەتی بەرگری بکەن. پەیوەندیی ستراتیژیمان لەگەڵ تورکیا دەبێت. تورکیا هەموو کات لە پاڵ سووریا وەستابوو، پشتیوانیی تورکیامان دەوێت لە کشتوکاڵ و بانکدا. ڕێگە بە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نادەین بە هەسەدەشەوە هەروەها هاکان فیدان ڕایگەیاند: بەڵێنمان لە ئیدارەی نوێی سووریا وەرگرت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پە*کە*کە ئەمڕۆ بینیم گەلی سووریا چەندە بەئیرادەیە لە شەڕی دژی تیرۆر، دەبێت پە*کە*کە و یە*پە*گە بە زووترین کات هەڵبوەشێنرێنەوە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی دەسەڵاتی پە*کە*کە – پە*یە*دە*وە بێدەنگە پە*کە*کە و یە*پە*گە لە داهاتووی سووریادا جێگەیان نابێتەوە.
هاوڵاتی - پێویستە لەگەڵ كورد بین لە سووریا و دڵنیا بین لەوەی کە ئەوەندە ئاسایشیان هەیە کە بتوانن بەردەوام بن لەوەی ئەو هاوبەشە باشە بن کە بونە. - پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش دەیەوێت ئەوە بکا. پێگەی فەرمی رۆژاڤا ئاشكرایكرد جێیک سولیڤان راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکی داوایكردووە هیزەكانی سووریای دیموكراتی هاوبەشی ئەمریكا بپارێزرێت. پێگەی فەرمی رۆژاڤا بڵاویكردەوە كه جێیک سولیڤان، راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکی له لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە: ئێمە پێویستمان بە توانایەیەکە بۆ ئەوەی شەڕی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەین و ئەوەش شتێکە کە ئێمە ئامۆژگاری ئیدارەی داهاتوی (ترەمپ)مان کردوە. جێیک سولیڤان دەڵێت: دووەم پرسی سەرەکی ئەوەیە کە چۆن دڵنیا بین لەوەی ئێمە پشتیوانی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان لەو شەڕەی داعشدا دەکەین، واتە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتییان دەکرێ، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانیش لەگەڵیانن. دووپاتیشیكردەوە پێویستە لەگەڵیان بین و دڵنیا بین لەوەی کە ئەوەندە ئاسایشیان هەیە کە بتوانن بەردەوام بن لەوەی ئەو هاوبەشە باشە بن کە بونە، و هەروەها بتوانن بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی زیندانە گەورەکان و کەمپەکانی زیندانەکان، هەزاران چەکداری داعش و دەیان هەزار ئەندامی خێزانانی (ژن و منداڵ)ی چەکدارانی داعش لەوێن، کە ئەگەر هەمویان دەربچن، دەبنە هەڕەشەیەکی بەرچاو بۆ سەر ناوچەکە و دواجار بۆ ئەمریکا؛ بۆیە پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش دەیەوێت ئەوە بکا.
هاوڵاتی - ئەو دیدارەش لەسەر پێشنیاری، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بوو، کە هاوبەشی حزبەکەی ئەردۆغانە لە حکومڕانی تورکیا. - رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی ئەو دیدارە دەربڕیوە. دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند لەم هەفتەیەدا دیدارەکان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ڕەزامەندی ئەردۆغان دەستپێدەكەنەوە. پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان رایگەیاند دیدارەکان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لەم هەفتەیە دەستپێدەکاتەوە. ئەو دیدارەش لەسەر پێشنیاری، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) بوو، کە هاوبەشی حزبەکەی ئەردۆغانە لە حکومڕانی تورکیا. دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیاش بڵاویانکردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی ئەو دیدارە دەربڕیوە.
هاوڵاتی - 10 دۆلار (140 هەزار لیرەی سووری) بۆ هەر ژوورێک لە گوندەوارەکان، خانووی گەڕەکە میللییەکان، دەورووبەری شارەکان و باڵەخانە کۆنەکانی نێو شارەکان. - بەگوێرەی نووسراوەکە هەر کەسێک سەرپێچی ئەو گشتاندنە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەگوێرەی ژوور و شوێنەکان، کرێی خانووی لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر دیاری کرد. سەرۆکایەتیی هاوبەشی دەستەی بەڕێوەبردنە خۆجێییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، گشتاندنێکی بۆ دیاریکردنی کرێی خانوو کردووە. لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنوکەیی و مرۆیی و پابەندبوون بە بەها و پرەنسیپە مرۆییەکان و پەیڕەوی نێوخۆیی یەکێتیی پیشەوەرەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتیی سووریا. ئەنجوومەنی جێبەجێکار لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری داوە بە پابەندکردنی خاوەن خانوو و نووسینگەکانی خانووبەرە بە دیاریکردنی کرێی خانووبەرە، ئەوەش بەگوێرەی ژمارەی ژوورەکان دەبێت. کرێکان بەم شێوەیە دانراون: -10 دۆلار (140 هەزار لیرەی سووری) بۆ هەر ژوورێک لە گوندەوارەکان، خانووی گەڕەکە میللییەکان، دەورووبەری شارەکان و باڵەخانە کۆنەکانی نێو شارەکان. -15 دۆلار (نزیکەی 210 هەزار لیرەی سووری) بۆ هەر ژوورێکی خانووی شارەکان، بۆ ئەو خانووانەی کە نوێن. - ناندین و گەرماو بە یەک ژوور هەژمار دەکرێن. بەگوێرەی نووسراوەکە هەر کەسێک سەرپێچی ئەو گشتاندنە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و رێکارەکانیس بەمشێوەیە دەبن: - بە دەستنووس سەرپێچکار (خاوەنی نووسینگەکانی خانووبەرە) ئاگاداردەکرێنەوە و بە پێبژاردنی دارایی بە بڕی 200 دۆلار سزادەدرێن. - لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکە، مۆڵەت لە خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە وەردەگیرێتەوە، هەموو بەرپرسیاریەتییەکی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ و دەبێت بە بڕی 1000 دۆلار پێبژاردنی دارایی بدات. - خاوەن خانوو کە خانووەکەی لە رێگەی نووسینگەکانی خانووبەرە بەکرێ دەدات و پابەندی گشتاندنەوەکە نەبێت، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ رێکاری لە بەرامبەر دەگرنەبەر و لایەنی جێبەجێکار مافی خۆیەتی هەر رێکارێکی یاسایی لەبەرامبەر بگرێتەبەر.
هاوڵاتی - 10 دۆلار (140 هەزار لیرەی سووری) بۆ هەر ژوورێک لە گوندەوارەکان، خانووی گەڕەکە میللییەکان، دەورووبەری شارەکان و باڵەخانە کۆنەکانی نێو شارەکان. - بەگوێرەی نووسراوەکە هەر کەسێک سەرپێچی ئەو گشتاندنە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەگوێرەی ژوور و شوێنەکان، کرێی خانووی لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر دیاری کرد. سەرۆکایەتیی هاوبەشی دەستەی بەڕێوەبردنە خۆجێییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، گشتاندنێکی بۆ دیاریکردنی کرێی خانوو کردووە. لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنوکەیی و مرۆیی و پابەندبوون بە بەها و پرەنسیپە مرۆییەکان و پەیڕەوی نێوخۆیی یەکێتیی پیشەوەرەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتیی سووریا. ئەنجوومەنی جێبەجێکار لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری داوە بە پابەندکردنی خاوەن خانوو و نووسینگەکانی خانووبەرە بە دیاریکردنی کرێی خانووبەرە، ئەوەش بەگوێرەی ژمارەی ژوورەکان دەبێت. کرێکان بەم شێوەیە دانراون: -10 دۆلار (140 هەزار لیرەی سووری) بۆ هەر ژوورێک لە گوندەوارەکان، خانووی گەڕەکە میللییەکان، دەورووبەری شارەکان و باڵەخانە کۆنەکانی نێو شارەکان. -15 دۆلار (نزیکەی 210 هەزار لیرەی سووری) بۆ هەر ژوورێکی خانووی شارەکان، بۆ ئەو خانووانەی کە نوێن. - ناندین و گەرماو بە یەک ژوور هەژمار دەکرێن. بەگوێرەی نووسراوەکە هەر کەسێک سەرپێچی ئەو گشتاندنە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و رێکارەکانیس بەمشێوەیە دەبن: - بە دەستنووس سەرپێچکار (خاوەنی نووسینگەکانی خانووبەرە) ئاگاداردەکرێنەوە و بە پێبژاردنی دارایی بە بڕی 200 دۆلار سزادەدرێن. - لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکە، مۆڵەت لە خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە وەردەگیرێتەوە، هەموو بەرپرسیاریەتییەکی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ و دەبێت بە بڕی 1000 دۆلار پێبژاردنی دارایی بدات. - خاوەن خانوو کە خانووەکەی لە رێگەی نووسینگەکانی خانووبەرە بەکرێ دەدات و پابەندی گشتاندنەوەکە نەبێت، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ رێکاری لە بەرامبەر دەگرنەبەر و لایەنی جێبەجێکار مافی خۆیەتی هەر رێکارێکی یاسایی لەبەرامبەر بگرێتەبەر.
هاوڵاتی - نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ ههرێمى كوردستان له بهرهنگاربوونهوهى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كردهوه. - وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا ستايشى ڕۆڵى پێشمهرگهى له شهڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگهى ههرێمى كوردستانى له ناوچهكهدا بهزر نرخاند. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و گويدۆ كرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند هاوڕاین كه هێشتا داعش مهترسییهكی ڕاستهقینهیه و ههڕهشه له ئاسایش و سهقامگیریی عێراق و سووریا و ناوچهكه دهكات. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە بهيانيى ئهمڕۆ يهكشهممه نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له گويدۆ كرۆسێتۆ، وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كرد و له كۆبوونهوهيهكدا پهيوهندييهكان و هاريكاريى هاوبهشى سهربازى و ئهمنيى ئيتاڵيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، پشتگيرى و ڕۆڵى هێزهكانى ئيتاڵيا له بهرهنگاربوونهوهى تيرۆر، دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و مهترسييهكانى سهرههڵدانهوهى داعش، تاوتوێ كران. وتيشى: نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان له ههموو بوارهكاندا، بهتايبهتى له بهرهنگاربوونهوهى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كردهوه، ههروهها ئامادهيى و خواستى ههرێمى كوردستانى بۆ برهودانى زياتر به هاريكاريى هاوبهش و پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى له ناوچهكهدا دهربڕى. لاى خۆيهوه وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا جهختى كردهوه كه وڵاتهكهى وهك هاوبهشێكى گرنگ، به بايهخهوه له پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا دهڕوانێت، بۆ ئهوهش له ههموو بوارهكاندا له پشتگيرى و هاوكاريييهكانى بهردهوام دهبێت، ههروهها ستايشى ڕۆڵى پێشمهرگهى له شهڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگهى ههرێمى كوردستانى له ناوچهكهدا بهزر نرخاند. ڕونیشیكردەوە/ ههردوولا باسيان له جموجووڵ و ههوڵهكانى خۆڕێكخستنهوهى داعش كرد و هاواڕا بوون كه هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و ههڕهشه له ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و سووريا و ناوچهكه دهكات، بۆيه بهردهواميى پشتگيريى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتييان بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان، به پێويست زانى، ههروهها جهختيان له گرنگيى تێوهنهگلانى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييهكانى ناوچهكه، كردهوه. دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ناوچهكه، بهتايبهتى گۆڕانكارييهكانى سووريا و كاريگهرييهكانى لهگهڵ چهند پرسێكى جێى بايهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.
هاوڵاتی -ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە. - سبەی دوشەممە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. - ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ههیه. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیكرد ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە و سبهینێش ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ههیه. بهڕێوهبهرایهتیەكە بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێراىی با لەسەر خۆ دەبێت. ئاماژهی بهوهشكردوه، سبەی دوشەممە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک هەیە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 16 پلەى سیلیزى سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى دهۆک: 16 پلەى سیلیزى کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى سۆران: 10 پلەى سیلیزى گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی - ناساندنی فەرمیی ئیدارەی خۆسەرە لە دەستووری سووریادا. - هێشتنەوەی تایبەتمەندیی هێزەکانی سووریای دیموکراتە لەنێو سیستمی بەرگریی سوریادا. - هەموو وردەکارییەکانی دیکەش شایانی گفتوگۆن. ئیدارەی ڕۆژاڤا دوو داواکاریی سەرەکی خستەڕوو بۆ دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق. ئیدارەی ڕۆژاڤا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند یەكێك لە داواكاریەكانمان هێشتنەوەی تایبەتمەندیی هێزەکانی سووریای دیموکراتە لەنێو سیستمی بەرگریی سوریادا. وتيشى: داواکاریی دووەمیشمان ناساندنی فەرمیی ئیدارەی خۆسەرە لە دەستووری سووریادا وهەموو وردەکارییەکانی دیکەش شایانی گفتوگۆن.
هاوڵاتی - ناساندنی فەرمیی ئیدارەی خۆسەرە لە دەستووری سووریادا. - هێشتنەوەی تایبەتمەندیی هێزەکانی سووریای دیموکراتە لەنێو سیستمی بەرگریی سوریادا. - هەموو وردەکارییەکانی دیکەش شایانی گفتوگۆن. ئیدارەی ڕۆژاڤا دوو داواکاریی سەرەکی خستەڕوو بۆ دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق. ئیدارەی ڕۆژاڤا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند یەكێك لە داواكاریەكانمان هێشتنەوەی تایبەتمەندیی هێزەکانی سووریای دیموکراتە لەنێو سیستمی بەرگریی سوریادا. وتيشى: داواکاریی دووەمیشمان ناساندنی فەرمیی ئیدارەی خۆسەرە لە دەستووری سووریادا وهەموو وردەکارییەکانی دیکەش شایانی گفتوگۆن.
هاوڵاتی - لە نێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللـە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. - کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەفە، كاتێك بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە. - حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگاییکردنی بکوژانی داود بیتەرەف. وەزارەتی دەرەوی ئێران رایگەیاند، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە شاری دیمەشق کوژراوە. ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، یەكشەممەی رابردوو، لە نێو جەرگەی دیمەشق دەستڕێژی گوللـە لە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکەیان کراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. وتيشى: کارمەندەکە ناوی داود بیتەرەفە، كاتێك بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە باڵیۆزخانە، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللـەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بەو هۆیەوە بیتەرەف گیانی لەدەستداوە. ڕونیشیكردەوە حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆزینەوە و دادگاییکردنی بکوژانی داود بیتەرەف و لە رێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکانیان چاودێریی دۆسیەی کوژرانی کارمەندەکەیان دەکەن.