هاوڵاتی - دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی ئێمەی کردە ئامانج، هه‌ریه‌كه له سیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆكه‌وان شەهیدبون. - ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بەدواداچونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كرد. دوو رۆژنامه‌نووسی ئاژانسی هاوار نیوز له نزیك به‌نداوی تشرین له باشوری كۆبانێ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه گیانیان له‌ده‌ستدا. ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه، دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی ئێمەی کردە ئامانج، هه‌ریه‌كه له سیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆكه‌وان شەهیدبون. ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بەدواداچونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كرد لەسەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرەقۆزاك ، بونه‌ته ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا". به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه لەکاتی ئەنجامدانی کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان، لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سیرین، ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆكه‌وانی تورکیاوه كراوه‌ته ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەو دوو رۆژنامه‌نووسه شەهیدبون، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوه. بۆردومانی ئۆتۆمبێلی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه له‌كاتێكدایه كه دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئاگربه‌ستی نێوان توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌لایه‌كی دیكه تا كۆتایی هه‌فته درێژكرده‌وه.

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - چەکی پارەکە رەوانەی نووسینگەکانیان کراوە لە پارێزگاکان وهەفتەی داهاتوو دەینێرن بۆ لقەکانی بانکی تی بی ئای لە هەرێمی کوردستان. - نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکان پارەکە رادەکێشن و رەوانەی بانکە تایبەکانی نێو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیان دەکەن. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند چەکی پارەی پاداشتی كارمەندانی سەر سندووقی هەڵبژاردنەكان رەوانەی نووسینگەکانمان کراوە و بەمزوانە دابەشی دەكەین. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند بە نووسراو داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد پەلە بکەن لە دابەشکردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندووقی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وتيشى: چەکی پارەکە رەوانەی نووسینگەکانیان کراوە لە پارێزگاکان وهەفتەی داهاتوو دەینێرن بۆ لقەکانی بانکی تی بی ئای لە هەرێمی کوردستان. ڕونیشیكردەوە: نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکان پارەکە رادەکێشن و رەوانەی بانکە تایبەکانی نێو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیان دەکەن، بۆ ئەوەی کارمەندان بەگوێرەی شوێنی جوگرافی خۆیان بتوانن بچن پاداشتەکەیان وەربگرن. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا زیاتر لە 41 هەزار فەرمانبەر و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیرابوون بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگدان. هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق رۆژی 18-12-2023 و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش رۆژی 20-10-2024 ئەنجامدرا. بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پاداشتەكان بەمجۆرە دەبن: -بۆ هەر کارمەندێکی ئاسایی ناوەند و بنکەکان کە فەرمانبەر بێت، 100 هەزار دینار. -کارمەندانی سەر ئامێرەکان کە فەرمانبەر بێت 150 هەزار دینار. -ئەو کارمەندانەش کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن چ کارمەندی ئاسایی بن یان کارمەندی سەر ئامێرەکان، 250 هەزار دینار.
هاوڵاتی - تا ئێستاش هۆکاری ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرانەکراوە. - پێش وەرگرتنی پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، رێباز حەملان راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بوو بۆکاروباری ئابوری. پێگەی" بغداد الیوم" بڵاویکردەوە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لێدوانی لە رێباز حەملان بريکاری وەزارەت قەدەغە کردووە. تا ئێستاش هۆکاری ئەو بڕیارەی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرانەکراوە. پێش وەرگرتنی پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، رێباز حەملان راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بوو بۆکاروباری ئابوری.
هاوڵاتی - مانەوەی دەسەڵاتی کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە پلانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە. - پەلهاویشتنی توورکیا و جوڵەی ئەو وڵاتە ئاماژەیە بۆ پەلهاویشتنی زیاتر‌و زیندوو کردنەوەی نەخشەی سەردەمی عوسمانی. سەعد موتەڵیبی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند تورکیا دەیەوێت نەخشەی سەردەمی عوسمانی زیندوو بکاتەوە، نەخشەکە هەرێمی كوردستان و کەرکوکیشی تێدایە. سەعد موتەڵيبی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: مانەوەی دەسەڵاتی کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە پلانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، ئەگینا تورکیا دەیەوێت نەخشەی سەردەمی عوسمانی زیندوو بکاتەوە، نەخشەکە هەرێم و کەرکوکیشی تێدایە. دەشڵێت: پەلهاویشتنی توورکیا و جوڵەی ئەو وڵاتە ئاماژەیە بۆ پەلهاویشتنی زیاتر‌و زیندوو کردنەوەی نەخشەی سەردەمی عوسمانی.
هاوڵاتی - پێویستە سووریاییەکان خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن و ئیدارەیەکی نوێ دابمەزرێنن. - تورکیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەکانی خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر شاری کۆبانی لەسەر سنور ئامادە دەکەن. - خۆمان ئامادە دەکەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک ئەگەر ڕوبدات و هێزەكانمان لە ئامادەباشی تەواودان. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند دوای كۆتایی هاتنی شەڕ كار لەسەر گەڕانەوەی ئەو شەڕڤانانە دەكەین كە خەڵكی سووریا نین و لە ناو هێزەكانماندان. مەزڵوم عەبدی، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، پێشتر چەکدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) هاتونەتە سووریا، بەڵام هێزەكانی سووریای دیموكرات هیچ پەیوەندیەكی ڕێكخراوەییان لەگەڵ پەكەكەدا نیە. وتيشى: ئەو شەڕڤانانەى كە خەڵكی سووریا نین و لە ماوەی دەیەی ڕابردودا بە هاوكاری ئەمریکا یارمەتیدەریانبون لە شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا هەندێکیان لەماوەی ساڵانی ڕابردودا گەڕاونەتەوە، هەندێکی دیکەش ماونەتەوە بۆ یارمەتیدانمان لە شەڕی داعش، هەركاتێك ئاگربەستی تەواو ئەنجامدرا، ئیدی کاتی ئەوە دێت ئەوانیش بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان. باسی لەوەشكرد، ئێستا دۆخێکی جیاواز لە سووریا هەیە، قۆناغێکی سیاسی دەستپێدەکەین، پێویستە سووریاییەکان خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن و ئیدارەیەکی نوێ دابمەزرێنن". ئەوەشی خستەڕو، "لەبەرئەوەی پێشهاتی نوێ لە سووریا هەیە، کاتی ئەوە هاتووە ئەو شەڕڤانانەی لە شەڕەکانماندا هاوکارمان بون، بە سەربەرزيەوە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان". ڕونیشيكردەوە، "تورکیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەکانی خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر شاری کۆبانی لەسەر سنور ئامادە دەکەن، ئەوەش وایکرد هێزەکانی سووریای دیموکرات پێشنیاری کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکە بکات و بەگوێرەی ئەو پێشنیازە، ناوچەکە لە دەستی هێزێکی ئاسایشی ناوخۆدا دەمێنێتەوە و هێزەکانی ئەمریکاش ئامادەبن بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم ناوچەیە، بە مەرجێک ئاگربەستێکی تەواو هەبێت". دەشڵێت، "لە لایەکی دیکەوە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک ئەگەر ڕوبدات و هێزەكانیان لە ئامادەباشی تەواودان".

هاوڵاتی - بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەکە لەو بڕە پارەیەی کە داواکراوە، 380 ملیۆن و 758 هەزار دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانە. -147 ملیۆن و 941 هەزار دۆلاریش بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەبێت. - هاوکارییەکان تایبەت دەبن بە مەشق و راهێنان و پڕچەککردنی ئەو هێزانەی رووبەڕووی داعش دەبنەوە. لە بودجەی ساڵی 2025ى وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا سەدان ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقییەكان تەرخان كراوە. ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە 85 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 14 دەنگی نەخێر، پڕۆژە یاسای بودجەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی 2025 پەسەندكرد. بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەکە لەو بڕە پارەیەی کە داواکراوە، 380 ملیۆن و 758 هەزار دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانە، 147 ملیۆن و 941 هەزار دۆلاریش بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت. چاوەڕێ دەکرێت پڕۆژە یاساکە لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆ بکرێت و ببێتە یاسا. هاوکارییەکان تایبەت دەبن بە مەشق و راهێنان و هەروەها پڕچەککردنی ئەو هێزانەی رووبەڕووی داعش دەبنەوە.

هاوڵاتی - دەبێت پرسی کورد لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکاندا چارەسەر بکرێت. - پێشتر بەشێک لە بەرپرسانی ئەوروپی بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆیان بە کورد داوە و بەڵام دواتر بەڵێنەكەیان جێبەجێ نەكردوە. - تورکیاش دەبێت ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەمو وڵاتان بگیرێت. ڤلاديمێر پوتن سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، دەبێت پرسی کورد لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکاندا چارەسەر بکرێت، تورکیاش دەبێت ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەمو وڵاتان بگیرێت. ڤلاديمێر پوتن، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵانەی خۆی بۆ پێداچونەوە بە ئەنجامەکانی ساڵی 2024 و لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆیی و جیهانی ڕایگەیاند، "ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و باس لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستی ئەوان دەكەین، هەڵوێستی ئێمەش ناسراوە و پەیوەست نییە بە گۆڕانی هەلومەرجی سیاسییەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، "تورکیا هەمو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنورەکانی باشوری خۆی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سووریا، ڕەنگە گرووپە کوردییەکان لە سنورەکان دوور بخاتەوە، ڕەنگە هەموو ئەمانە مومکین بن و نەتواندرێت جێبەجێ بکرێن". ڤلادیمێر پوتن باسی لەوەشكرد، "پێویستە میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان کە مافی چارەنوسی گەلان دیاری دەکات، جێبەجێ بکرێت". ئەوەشی خستەڕو، "پێشتر بەشێک لە بەرپرسانی ئەوروپی بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆیان بە کورد داوە و بەڵام دواتر بەڵێنەكەیان جێبەجێ نەكردوە، ئەمە پرسێکی زۆر ئاڵۆزە کورد خەباتکاری بەتوانایە و دەبێت پرسی کورد لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکاندا چارەسەر بکرێت". سەرۆكی ڕوسیا ڕونیكردەوە، " تورکیاش دەبێت ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئاسایشی وڵاتەکەیەوە چارەسەر بکات، بەڵام دەبێت ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەمو وڵاتان بگیرێت، بە لەبەرچاوگرتنی دەسەڵاتی ئێستای سوریا".

هاوڵاتی - دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 36 كارمه‌ندی سوری له به‌نده‌ری ئه‌لبو كه‌مال له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه. - ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هەزار و 905 ئه‌فسه‌ر و سەربازی سوریا به‌فه‌رمی نێردرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان. - داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا كردوه ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بپارێزن. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هەزار و 905 ئه‌فسه‌ر و سەربازی سوریا کە لەکاتی روخانی رژێمی بەشار ئەسەد هانایان بۆ عێراق هێنابو، به‌فه‌رمی نێردرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان. فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 7ی مانگی 12ى ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سوپای سوریا، ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كان، هه‌روه‌ها كارمه‌ندان و پاسه‌وانانی ده‌روازه‌ی ئه‌لبو كه‌مالی سوریا، هانایان بۆ هێزه‌كانی عێراق هێنا و داوای چونه ناو خاكی عێراقیان كرد له پاش ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمیی، پێكهاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانمان به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی سوریا كاریان كرد بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێبدرێت بچنه ناو خاكی عێراقه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شوێنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه دابینكرا به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی سوپای سوریا و ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیان و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان به ئه‌مانه‌ت له‌لای وه‌زاره‌تی به‌رگری، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 36 كارمه‌ندی سوری له به‌نده‌ری ئه‌لبو كه‌مال له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه". ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌به‌ر ڕێزگرتن له گه‌لی سوریا و ئیراده‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئه‌م پێكهاته‌یه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای داواكارییه‌كه‌یان، له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی قائیمه‌وه گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان، دوای پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌كی نوسراو بۆ ئه‌و كه‌سانه كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان و ناو خێزانه‌كانیان، كه ده‌خرێنه نێو ئه‌و لێبوردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن له لایه‌نی سوریا، هه‌زار و 905 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز گه‌ڕێندرانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ڕاده‌ستی هێزێكی پاراستن له لایه‌نی سوریاوه له ده‌روازه‌ی سنوری قائیم كران. فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا كردوه "ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بپارێزن و بیانخه‌نه به‌ر لێبوردنی گشتی و دڵنیابن له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانیان كه چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پابه‌ندبون به پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌ربڕینی نیهتپاكیه. دوپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانی سوپای سوریادا بون، هێشتا له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدان و هه‌ركاتێك حكومه‌تی نوێی سوریا پێكهێندرا به‌فه‌رمی راده‌ست ده‌كرێنه‌وه".
هاوڵاتی - داعش پیلانی داناوە هێرش بكاتە سەر ناوەندى زیندانەكان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، كە ئەندامانی داعش و خێزانەكانیان لەخۆ دەگرێت. - هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەرمان كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و پاراستنی ئەو ناوەندانە. - ئێمە چاوەڕوانین بەرپرسان و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا فشاری تەواوەتی لەسەر توركیا دروست بكەن و ڕێگەی نەدەن هێرش بكاتە سەر كۆبانێ. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند چاوەڕوانی ئەمریكاین ڕێگری لە توركیا بكات تاكو هێرش نەكاته سەر كۆبانێ و داعش‌یش پیلانی هێرشكردنی داناوە بۆ سەر چەند شوێنێك لە سوریا. مەزڵوم عەبدی بە ڕۆژنامەی (زی ۆورڵد) ی بەریتانی وتووە: داعش پیلانی داناوە هێرش بكاتە سەر ناوەندەى زیندانەكان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، كە ئەندامانی داعش و خێزانەكانیان لەخۆ دەگرێت. وتيشى: هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەرمان كاریگەری دەخاتەسەر بڵاوبونەوەی هێزەكانمان و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و پاراستنی ئەو ناوەندانە. سەبارەت بە هەڕشەكانی توركیا بۆ سەر كۆبانێ ئاشكرایكرد: ئێمە چاوەڕوانین بەرپرسان و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا فشاری تەواوەتی لەسەر توركیا دروست بكەن و ڕێگەی نەدەن هێرش بكاتە سەر كۆبانێ و بگەین بە ئاگربەستێكی یەكجاری.

هاوڵاتی - لە ساڵی 2024 نزیکەی 8 ملێۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. - پێشبینی دەکەن بەهۆی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێوە 200 هەزار گەشتیار لە پارێزگاکانی عێراقەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن. دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند پێشبینی هاتنی 200 هەزار گەشتیار دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ. ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەكه رایگەیاند: پێشبینی دەکەن بەهۆی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێوە 200 هەزار گەشتیار لە پارێزگاکانی عێراقەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن. دەشڵێت لە ساڵی 2024 نزیکەی 8 ملێۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راشیگەیاند ئەو سیاسەتەی دەستەکەیان گرتویەتیەبەر بە رێژەی %25 گەشتیاری زیادکردووە بەراورد بە ساڵەکانی پێشوو.