هاوڵاتی - دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت ئەردۆغان بەنیازە هێرش بكاتە سەر سوریا، ئەو كارە نەكەن كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن. - توركیا بووە بە كێشە، ئەگەر تاڵە موویەكی سەری كورد ئازار بدەیت، داوا لە كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم شتێك بكات. جۆن كیندی سیناتۆری كۆمارییەكان لە كۆنگرێسی ئەمریکا پەیامێكی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ناردوو ڕایگەیاند ئەردۆغان تۆ رقت لە كوردە، لێیان گەڕێ و وازیان لێبێنە كوردەكان دۆستی ئەمریكان. جۆن كیندی ڕونیكردەوە ئەردۆغان تۆ رقت لە كوردە، لێیان گەڕێ و وازیان لێبێنە كوردەكان گەلێكی ناوازەن و دۆستی ئەمریكان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كه ژمارەیان 30 بۆ 40 ملیۆن كەسە. وتيشى: دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت ئەردۆغان بەنیازە هێرش بكاتە سەر سوریا، ئەو كارە نەكەن كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن، واز لە كورد بهێنە، واز لە خەڵكی سوریا بهێنە، توركیا بووە بە كێشە، ئەگەر تاڵە موویەكی سەری كورد ئازار بدەیت، داوا لە كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم شتێك بكات.
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هەور ئاسمانی باشوری عێراق دادەپۆشێت و بارانبارین لەهەموو شارەكان دەستپێدەكات. - بارانبارینەكە زۆر ناخایەنێت و لەشەوی هەینی بۆ بەیانی ڕۆژی شەممە كۆتایی بێدێت. - بۆی هەیە بارانی بەخوڕ لە سلێمانی و كەركوك و هەولێر و باكوری دیالە ببارێت. سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقی پێشبینیكرد لەئێوارەی ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و سبەینێش لە هەرێمی كوردستان باران دەبارێت. سادق عەتییە تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هەور ئاسمانی باشوری عێراق دادەپۆشێت و بارانبارین لەهەموو شارەكان دەستپێدەكات. وتیشی: بارانبارین لە شەوی پێنجشەممەوە لە ئەنبارەوە دەستپێدەكات دواتر بۆ ڕۆژی هەینی هەموو شارەكان دەگرێتەوە بە شارەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، بارانبارینەكە زۆر ناخایەنێت و لەشەوی هەینی بۆ بەیانی ڕۆژی شەممە كۆتایی بێدێت. ڕونیشیكردەوە: بۆی هەیە بارانی بەخوڕ لە سلێمانی و كەركوك و هەولێر و باكوری دیالە ببارێت، شەپۆلی ئەم باران و سەرمایە دوای ڕۆژی پێنجشەممە كەمدەبێتەوە و وردە وردە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام كاریگەری زستان و سەرما هەر بەردەوام دەبێت.
هاوڵاتی - هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج به سه‌ركه‌وتویی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستیپێكردبوو. - له ئه‌نجامدا هێزه‌كان 37 چه‌كداریان له‌ناوبرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداركرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان تێك‌شكاند. هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگەیاند بەرپەرچی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر بهتوركیامان له مه‌نبج دایەوە و 37 چه‌كداریش كوژراون. هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج به سه‌ركه‌وتویی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستیپێكردبو، به‌جۆرێك فڕۆكه‌كانی UCAVی توركیا پاڵپشتی ده‌كردن بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرین له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج". ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له ئه‌نجامدا هێزه‌كان 37 چه‌كداریان له‌ناوبرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداركرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان تێك‌شكاند". باسی له‌وه‌شكردوه، "به پاڵپشتی فڕۆكه سیخوڕیه‌كانی توركیا، هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سێ میحوه‌ره‌وه ده‌ستیانپێكرد و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و ئه‌و چه‌كدارانه دروستبو". ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی ورد كرد، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش هێشتا به‌رده‌وامن".
هاوڵاتی - هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج به سه‌ركه‌وتویی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستیپێكردبوو. - له ئه‌نجامدا هێزه‌كان 37 چه‌كداریان له‌ناوبرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداركرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان تێك‌شكاند. هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگەیاند بەرپەرچی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر بهتوركیامان له مه‌نبج دایەوە و 37 چه‌كداریش كوژراون. هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج به سه‌ركه‌وتویی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستیپێكردبو، به‌جۆرێك فڕۆكه‌كانی UCAVی توركیا پاڵپشتی ده‌كردن بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرین له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج". ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له ئه‌نجامدا هێزه‌كان 37 چه‌كداریان له‌ناوبرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداركرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان تێك‌شكاند". باسی له‌وه‌شكردوه، "به پاڵپشتی فڕۆكه سیخوڕیه‌كانی توركیا، هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سێ میحوه‌ره‌وه ده‌ستیانپێكرد و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و ئه‌و چه‌كدارانه دروستبو". ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی ورد كرد، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش هێشتا به‌رده‌وامن".
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - ئیبراهیم سومەیدەعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند بڕیاریداوە دەست لەكار بكێشێتەوە. - لەگەڵ هەر چاوپێكەوتن و لێدوانێكی، كێشەی بۆ دروست دەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق. - پێشتر هاوڵاتی چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ ئیبراهیم سومەیدەعی ڕێكخست و لەڕێگای هاوڵاتیەوە پەیامی سودانی گەیاند بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان. ئیبراهیم سومەیدەعی ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. ئیبراهیم سومەیدەعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند دوای ئەوەی لەگەڵ هەر چاوپێكەوتن و لێدوانێكی، كێشەی بۆ دروست دەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق ، بڕیاریداوە دەست لەكار بكێشێتەوە. دوای ئەوەی هاوڵاتی پەیوەندی بە ڕاوێژكارەكەی سودانیەوە كرد بەمەبەستی لێدوان وەرگرتن، دووپاتیكردەوە: كە دوای ئەوەی دەستلەكار دەكێشێتەوە ئەو كاتە بە ئارەزووی خۆيى و بە ئازادانە لێدوانیان بۆ دەدات. پێشتر هاوڵاتی چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ ئیبراهیم سومەیدەعی ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێكخست و لەڕێگای هاوڵاتیەوە پەیامی سودانی گەیاند بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند نابێت ڕاوێژکاران بۆچوونی خۆیان لە ڕێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بخەنە ڕوو بە جۆرێک پێچەوانەی هەڵوێستی گشتیی ئیدارەدانی وڵات بێت. وتیشی لەمەودوا نابێت بەبێ ڕێگەپێدانی فەرمی لێدوان بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن بدەن. ڕاوێژکارەکانیشی سەرپشک کردووە لە مانەوە یان بەجێهێشتنی کارەکانیان و دەڵێت هەر کاتێک ئەو پۆستەیان جێهێشت ئەوا ئازاد دەبن لە گوزارشتکردن لە بیر و بۆچوونەکانیان.
لە حکومەتی کاتیی سووریادا پۆستی وەزیری تەندروستی بە برایەکی ئەحمەد شەرع دەدرێت. مەترسی دووبارەبوونەوەی هەمان ڕێرەوی دەسەڵاتی پێشوو لەئارادایە. لە دەسەڵاتی نوێشدا سناریۆکانی دەسەڵاتی پێشوو دوبارە ببێتەوە ئامادەکردنی هاوڵاتی: حکومەتی کاتیی سووریا بۆ بەرێکردنی مامەڵەی ڕۆژانەی هاوڵاتیان دەستی بە کارەکانی کردووە، پۆستی وەزیری تەندروستیش دراوە بە ماهر شەرع برای ئەحمەد شەرعی فەرماندەی دەستەی تە*حر*یر*شام. هاوکات هەندێک لایەن دەڵێن بەکارهێنانی ناوی وەزیر هەڵەیە، ماهر شەرع تەنها کاروبارەکانی وەزارەتی تەندروستی بەرێوە دەبات. وەرگرتنی پۆستی وەزیری تەندروستیش لەلایەن ماهری برای ئەمحەد شەرع مەترسیی ئەوەی لای هاوڵاتیانی سووریا دروست کردووە، کە لە دەسەڵاتی نوێشدا سناریۆکانی دەسەڵاتی پێشوو دوبارە ببێتەوە و ئەو کارەش ماهری برای بەشار ئەسەدیان بیر دێنێتەوە.
کۆمپانیا جیهانییەکان دەڵێن بەرهەمهێنانی نەوتیان لە هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرزکردووەتەوە. حکومەتی هەرێمیش داهاتی ئەو نەوتەی نە لە بواری مووچە و نە لە پرۆژەدا خەرج نەکردووە و زانیاریش لەبارەیەوە ئاشکرا ناکات. زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتیش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچە و وەبەرهێنان لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠٢٤دا خەرج نەکردووە ئامادەکردنی هاوڵاتی: کۆمپانیای گەڵف کیستۆن Gullf Keystone ئاشکرای کرد دەرهێنانی نەوتیان لە کێڵگەی شێخان لە پارێزگای دهۆک بۆ دوو هێندە بەرز کردووەتەوە. لەوبارەیەوە ئەو کۆمپانیا بەریتانییە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: دەرهێنانی نەوتیات لە کێڵگەی شێخان بۆ ئەمساڵ گەیاندووەتە ٤٠ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە تەنها ٢١ هەزار و ٨٩١ بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا. کۆمپانیای گەڵف کیستۆن دەڵێت: نەوتەکە ڕەوانەی بازاری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کراوە و خوازیاریشن هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە لە ڕێی بەندەری جەیهان دەست پێ بکاتەوە. بەرێوەبەری کۆمپانیاکەش ڕایگەیاند ئامادەن بۆ حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە بدەن لەبارەی مەرجە سەرەکییەکانیان بۆ تەواوکردنی ڕێکەوتن و گرێبەستەکان پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت. تا ئێستاش ناکۆکیی سەرەکیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری نەوت لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن. زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتیش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچە و وەبەرهێنان لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠٢٤دا خەرج نەکردووە، تەنانەت بۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی ١٠ش کە ماوەی نزیکەی ٨٠ ڕۆژ دواکەوت وەزارەتی دارایی ڕابگەیاندبوو پارەی پێویستی لەبەردەست نییە کورتهێنانەکە پڕ بکاتەوە.
هاوڵاتی - لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیا لە گفتوگۆداین. - گرژی و ئاڵۆزی لەمێژینە لە نێوان تورکیا و ئەم گرووپانەدا هەیە. - ئەوەی ئێمە دەمانەوێت دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتمانی سوریایە کە هەموو گرووپە نەتەوەییە جیاوازەکانی ناو سوریا لەخۆبگرێت. ماتی‌و میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تورکیا و هەسەدە دەکەین. ماتی‌و میللەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سەر سنووری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیاند: لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تورکیا لە گفتوگۆداین، نەک ئێمە، تەواوی هاوبەشەکانمان بەهەمان شێوە قسە لەگەڵ تورکیا دەکەن. باسی لەوەشکرد: کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، گرژی و ئاڵۆزی لەمێژینە لە نێوان تورکیا و ئەم گرووپانەدا هەیە، بۆیە ئاسان نییە و ئێمەش بەدوای دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکین. وتیشی: ئەوەی ئێمە دەمانەوێت دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتمانی سوریایە کە هەموو گرووپە نەتەوەییە جیاوازەکانی ناو سوریا لەخۆبگرێت و لە کۆتاییدا هیچ میلیشیایەکی دیکەت پێویست نابێت، ئێمە لەگەڵ دەرکردنی چەکدارە بیانییەکانین.
هاوڵاتی - پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە. - ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمى كوردستان پێشبینیكرد ، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە سبەینێوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 16 پلەى سیلیزى سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى دهۆک: 15 پلەى سیلیزى کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى سۆران: 12 پلەى سیلیزى گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی - ئەگەر تورکیا ئاگربەست رانەگەیەنێت لەگەڵ کوردی سوریا و ناوچەی خاڵی لە چەک قبوڵ نەکات ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنین. - ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کوتلە چه‌كداره بەكرێگیراوەكانی تورکیا تا کۆتایی هەفتە ڕاگەیاند. هەردوو سیناتۆری ئەمریكی ڤان هولین و لیندسی گراهام ڕایانگەیاند ئەگەر تورکیا ئاگربەست رانەگەیەنێت لەگەڵ کوردی سوریا و ناوچەی خاڵی لە چەک قبوڵ نەکات ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنین. ئەو دوو سیناتۆرە دەشڵێن لەم هەفتەیەدا کار بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەک دەکەن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا ئەگەر پێشنیارەکانی ئەمریکا قبوڵ نەکات لەبارەی ئاگربەست و پێشنیاری مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای ديموکرات بۆ دروستکردنی ناوچەی خاڵی لە چەک. پێشتر ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و کوتلە چه‌كداره بەكرێگیراوەكانی تورکیا تا کۆتایی هەفتە ڕاگەیاند. مەزلوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی بێچەک لە شاری کۆبانێ ڕاگەیاند و ده‌ڵێت، ئامادەن بۆ پێشكەشكردنی پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی "داماڵراو لە چەك" لە شاری کۆبانێ و دابەشكردنەوەی هێزەكان لەژێر چاودێری و بە ئامادەبونی ئەمریکا، دەشڵێت، "ئەم دەستپێشخەرییە بەئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە".
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - تائێستاش د*ا*ع*ش بە تەواوەتی لە سوریا تێكنەشكاوە، ئەمەش بۆتە جێگای نیگەرانی دەوڵەتی عێراق. - ڕووداوەكانی سوریا زۆر گەورەن و هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەكە. - ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ لاوازكردنی عەرەب. هادی جەلۆ مەرعی سەرۆكی دەستەی شرۆڤەكارانی سیاسی عێراق ڕایگەیاند ئیسرائیل بەنیازە ناوچەی عەرەبی هەڵبوەشێنێتەوە. هادی جەلۆ مەرعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەو گۆڕانكاریانەی لە سوریا ڕوودەدەن جێگای نیگەرانین بۆ عێراق. وتيشى: عێراق بەتەنیشت سوریاوەیە و هەردوولا خاوەنی چەكدارن و نیازی ڕژێمی نوێی سوریا نازانین و تائێستاش داعش بە تەواوەتی لە سوریا تێكنەشكاوە، ئەمەش بۆتە جێگای نیگەرانی دەوڵەتی عێراق. ڕونیشیكردەوە ڕووداوەكانی سوریا زۆر گەورەن و هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەكە و ئیسرائیل بەنیازە ناوچەی عەرەبی هەڵبوەشێنێتەوە و دابەشی بكات و سوپاكانی وێران بكات و ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ لاوازكردنی عەرەب.
هاوڵاتی - شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده ڕۆڵی بەردەوام و گرنگ دەگێڕێن لە ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش. - ئێمە بەردەوامین لە پەیوەندی زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات. - هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وەک هاوبەشێکی گرنگی واشنتن دەمێنێتەوە. جەنەڕاڵ پات ڕیدەر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) وەک هاوبەشێکی گرنگی واشنتن دەمێنێتەوە. جەنەڕاڵ پات ڕیدەر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دۆخی سوریاوه، ڕایگه‌یاند، "تورکیا هاوپەیمانێکی زۆر بەنرخی ناتۆیە و بەردەوامین لە هێشتنەوەی هێڵەکانی پەیوەندیکردن بە کراوەیی بەوپێیەی پەیوەندی بە دۆخی سوریاوە هەیە، وەک چۆن پەیوەندی بە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە هەیە وەک داعش، من هیچ شتێکم نییە لەڕوی هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی هێزی ئەمریکا یان چۆنێتی نزیکبونەوەمان لە ئەرکی شکستی داعش، بەڵام دڵنیام کە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەو گفتوگۆیانە لەگەڵ تورکیا و هاوبەشە ناوچەییەکانی دیکە لەسەر ئەم بابەتە". له‌باره‌ی وته‌كه‌ی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا كه وتی، "ده‌بێت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و یه‌په‌گه چه‌ك دابنێن و ڕاده‌ستی سوپای سوریای بكه‌ن یان سوریا بهجێبهێڵن"، وته‌بێژی پێنتاگۆن ده‌ڵێت، "هیچ کۆمێنتێکم نییە لەسەر وته‌كانی وەزیری دەرەوەی توركیا بیخەمەڕوو، ئەوەی من دەیڵێم ئەوەیە کە هه‌سه‌ده وەک هاوبەشێکی گرنگ دەمێنێتەوە، پێموایە گرنگە لەبیرمان بێت کە داعش توانای چیی هەیە، وەک لە ڕابردودا بینیمان و هەمومان بەرژەوەندییەکی تایبەتمان هەیە بۆ دڵنیابون لەوەی کە ناتوانن سەرهەڵبدهنەوە". ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئێمە لەگەڵ هاوتا تورکەکانمان و ئەوانی دیکە لە ناوچەکە قسە دەکەین وەک ئەوەی پەیوەندی بەو تەحەددایانە هەیە کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە، هەروەها شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده ڕۆڵی بەردەوام و گرنگ دەگێڕێن لە ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەو گفتوگۆیانە". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ناچمە ناو سیاسەتی ناوخۆیی سوریاوە جگە لەوەی بڵێم، دیسانەوە، ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە دۆخی ئێستا لە سوریا ناسکە، بەتایبەتی کە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد، هێزەکانی ئەمریکا ساڵانێکە لە نزیکەوە لەگەڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كارده‌كه‌ین لەسەر ئەرکی شکستی داعش و ئەوەش بەردەوامە لە گرنگیدانمان". له‌باره‌ی پێشنیاری مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده بۆ ناوچه‌یه‌كی داماڵڕاو له چه‌ك له كۆبانێ، وته‌بێژی پنتاگۆن وتی، "ئێمە بەردەوامین لە پەیوەندی زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وەک هاوبەشی شکستی داعش، بەڵام لە ئێستادا هیچ گۆڕانكاریه‌كی نوێ نییە لە ڕوی گۆڕینی ئەرکەوە".
هاوڵاتی - بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی ڕێکخراوی یونامی بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتە تاران. - لەلایەن محەمە جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ كاروباری ستراتیجی پێشوازی لێكرا و کۆبونەوە و گفتوگۆیان ئەنجامدا. - لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و پێشهاته ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان له نێویاندا پرسی فەڵەستین و پێشهاتەكانی ئەمدواییەی سوریا و كاریگەرییەكانی سەر بارودۆخی ناوچەكە تاوتوێكران. محەمەد حەسەن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو لە تارانی پایتەختی ئێرانە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەكات، لەوانەش پرسی فەڵەستین و سوریا. میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرۆکی ڕێکخراوی یونامی (نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق) بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتە تاران و لەلایەن محەمە جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ كاروباری ستراتیجی پێشوازی لێكرا و کۆبونەوە و گفتوگۆیان ئەنجامدا و بڕیارە بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە ببینێت. ئاماژەی بەوەشكرد، لە دیدارەكەدا نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی عێراق و چالاکییە سەرەکییەکانی یونامی لەو وڵاتە پێشکەشکرد، هەروەها بارودۆخی عێراق و پێشهاته ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان له نێویاندا پرسی فەڵەستین و پێشهاتەكانی ئەمدواییەی سوریا و كاریگەرییەكانی سەر بارودۆخی ناوچەكە تاوتوێكران. بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، لەو دیدارەدا محەمەد جەواد زەریف جەختی لە گرنگی گەشەپێدان و سەقامگیری، هەروەها پێشکەوتن و ئاسایشی عێراق كردەوە و ڕۆڵی دەستپێشخەرییە ناوچەییەکان و هاوکاری نەتەوە یەکگرتوەکانی لەو بوارەدا بە گرنگ زانی، هاوكات جەختی لە درێژەدان و بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و یونامی کردەوە.
هاوڵاتی - ئەحمەد شەرع كە نازناوەكەی (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرۆکی تەحریر شام، لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە. - سەرجەم كار‌و چالاكیەكانی لە ڕێگەی پێگەی (فەرماندەی گشتی-سوریا)وە بڵاودەكرێتەوە. ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویكردەوە ئەحمەد شەرع لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە و سەرجەم كار‌و چالاكیەكانی لە ڕێگەی پێگەی (فەرماندەی گشتی-سوریا)وە بڵاودەكرێتەوە. ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع كە نازناوەكەی (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرۆکی تەحریر شام، لە ئێستادا هیچ ئەکاونتێکی فەرمی لە پێگە و تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا نییە. پێشتر هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌ناوی ئەحمەد شەرع له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X"، له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندبو، "له پێناو یه‌كپارچه‌یی سوریا و سه‌پاندنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت له ته‌واوی خاكی سوریا، داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپه‌كانی هه‌سه‌ده (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات) ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ جیاببنه‌وه و په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازییه‌وه بكه‌ن".
گۆڕانکارییەکانی سووریا پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەکە هەیە مالیکی بۆ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق: ئەنقەرە بەرپرسە لە ئاسایش و سەروەریی سووریا. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نوری ملیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، مالیکی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی سووریای خستووەتە ئەستۆی تورکیا. بەپێی بەیاننامەیەک کە نوسینگەی مالیکی بڵاوی کردووتەوە لەو کۆبوونەوەیەدا مالیکی ڕایگەیاندووە گۆڕانکارییەکانی سووریا پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگیی وڵاتانی ناوچەکە هەیە بۆ پارستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرگرتن لە هەر پشێوییەک.