هاوڵاتی - دەبێت پرسی کورد لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکاندا چارەسەر بکرێت. - پێشتر بەشێک لە بەرپرسانی ئەوروپی بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆیان بە کورد داوە و بەڵام دواتر بەڵێنەكەیان جێبەجێ نەكردوە. - تورکیاش دەبێت ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەمو وڵاتان بگیرێت.   ڤلاديمێر پوتن سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، دەبێت پرسی کورد لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکاندا چارەسەر بکرێت، تورکیاش دەبێت ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەمو وڵاتان بگیرێت. ڤلاديمێر پوتن، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵانەی خۆی بۆ پێداچونەوە بە ئەنجامەکانی ساڵی 2024 و لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆیی و جیهانی ڕایگەیاند، "ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و باس لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستی ئەوان دەكەین، هەڵوێستی ئێمەش ناسراوە و پەیوەست نییە بە گۆڕانی هەلومەرجی سیاسییەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، "تورکیا هەمو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنورەکانی باشوری خۆی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سووریا، ڕەنگە گرووپە کوردییەکان لە سنورەکان دوور بخاتەوە، ڕەنگە هەموو ئەمانە مومکین بن و نەتواندرێت جێبەجێ بکرێن". ڤلادیمێر پوتن باسی لەوەشكرد، "پێویستە میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان کە مافی چارەنوسی گەلان دیاری دەکات، جێبەجێ بکرێت". ئەوەشی خستەڕو، "پێشتر بەشێک لە بەرپرسانی ئەوروپی بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆیان بە کورد داوە و بەڵام دواتر بەڵێنەكەیان جێبەجێ نەكردوە، ئەمە پرسێکی زۆر ئاڵۆزە کورد خەباتکاری بەتوانایە و دەبێت پرسی کورد لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکاندا چارەسەر بکرێت". سەرۆكی ڕوسیا ڕونیكردەوە، " تورکیاش دەبێت ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئاسایشی وڵاتەکەیەوە چارەسەر بکات، بەڵام دەبێت ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەمو وڵاتان بگیرێت، بە لەبەرچاوگرتنی دەسەڵاتی ئێستای سوریا".

هاوڵاتی - دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 36 كارمه‌ندی سوری له‌ به‌نده‌ری ئه‌لبو كه‌مال له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه‌. - ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هەزار و 905 ئه‌فسه‌ر و سەربازی سوریا به‌فه‌رمی نێردرانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان. - داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا كردوه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بپارێزن.   فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هەزار و 905 ئه‌فسه‌ر و سەربازی سوریا کە لەکاتی روخانی رژێمی بەشار ئەسەد هانایان بۆ عێراق هێنابو، به‌فه‌رمی نێردرانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان. فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 7ی مانگی 12ى ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سوپای سوریا، ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كان، هه‌روه‌ها كارمه‌ندان و پاسه‌وانانی ده‌روازه‌ی ئه‌لبو كه‌مالی سوریا، هانایان بۆ هێزه‌كانی عێراق هێنا و داوای چونه‌ ناو خاكی عێراقیان كرد له‌ پاش ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمیی، پێكهاته‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی سوریا كاریان كرد بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێبدرێت بچنه‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شوێنێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه‌ دابینكرا به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێكردنی ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی سوپای سوریا و ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیان و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان به‌ ئه‌مانه‌ت له‌لای وه‌زاره‌تی به‌رگری، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 36 كارمه‌ندی سوری له‌ به‌نده‌ری ئه‌لبو كه‌مال له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه‌". ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌به‌ر ڕێزگرتن له‌ گه‌لی سوریا و ئیراده‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای داواكارییه‌كه‌یان، له‌ ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی قائیمه‌وه‌ گه‌ڕێنرانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان، دوای پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌كی نوسراو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان و ناو خێزانه‌كانیان، كه‌ ده‌خرێنه‌ نێو ئه‌و لێبوردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌ن له‌ لایه‌نی سوریا، هه‌زار و 905 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز گه‌ڕێندرانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ڕاده‌ستی هێزێكی پاراستن له‌ لایه‌نی سوریاوه‌ له‌ ده‌روازه‌ی سنوری قائیم كران. فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای سوریا كردوه‌ "ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ بپارێزن و بیانخه‌نه‌ به‌ر لێبوردنی گشتی و دڵنیابن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانیان كه‌ چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پابه‌ندبون به‌ پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌ربڕینی نیه‌تپاكیه‌. دوپاتیشیكرده‌وه‌، "ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌به‌رده‌ستی هێزه‌كانی سوپای سوریادا بون، هێشتا له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدان و هه‌ركاتێك حكومه‌تی نوێی سوریا پێكهێندرا به‌فه‌رمی راده‌ست ده‌كرێنه‌وه‌".

هاوڵاتی - داعش پیلانی داناوە هێرش بكاتە سەر ناوەندى زیندانەكان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، كە ئەندامانی داعش و خێزانەكانیان لەخۆ دەگرێت. - هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەرمان كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و پاراستنی ئەو ناوەندانە. - ئێمە چاوەڕوانین بەرپرسان و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا فشاری تەواوەتی لەسەر توركیا دروست بكەن و ڕێگەی نەدەن هێرش بكاتە سەر كۆبانێ‌.   مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند چاوەڕوانی ئەمریكاین ڕێگری لە توركیا بكات تاكو هێرش نەكاته سەر كۆبانێ‌ و داعشیش پیلانی هێرشكردنی داناوە بۆ سەر چەند شوێنێك لە سوریا. مەزڵوم عەبدی بە ڕۆژنامەی (زی ۆورڵد) ی بەریتانی وتووە: داعش پیلانی داناوە هێرش بكاتە سەر ناوەندەى زیندانەكان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، كە ئەندامانی داعش و خێزانەكانیان لەخۆ دەگرێت. وتيشى: هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەرمان كاریگەری دەخاتەسەر بڵاوبونەوەی هێزەكانمان و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و پاراستنی ئەو ناوەندانە. سەبارەت بە هەڕشەكانی توركیا بۆ سەر كۆبانێ‌ ئاشكرایكرد: ئێمە چاوەڕوانین بەرپرسان و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا فشاری تەواوەتی لەسەر توركیا دروست بكەن و ڕێگەی نەدەن هێرش بكاتە سەر كۆبانێ‌ و بگەین بە ئاگربەستێكی یەكجاری.

هاوڵاتی - لە ساڵی 2024 نزیکەی 8 ملێۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. - پێشبینی دەکەن بەهۆی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێوە 200 هەزار گەشتیار لە پارێزگاکانی عێراقەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.   دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند پێشبینی هاتنی 200 هەزار گەشتیار دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ. ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەكه رایگەیاند: پێشبینی دەکەن بەهۆی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێوە 200 هەزار گەشتیار لە پارێزگاکانی عێراقەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن. دەشڵێت لە ساڵی 2024 نزیکەی 8 ملێۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راشیگەیاند ئەو سیاسەتەی دەستەکەیان گرتویەتیەبەر بە رێژەی %25 گەشتیاری زیادکردووە بەراورد بە ساڵەکانی پێشوو.

هاوڵاتی - بە وردی چاودێری جموجۆڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەين. - هیچ رێکەوتنێک لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئاگربەست بوونی نییە.   وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند هیچ رێکەوتنێک لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئاگربەست بوونی نییە. ئەو لێدوانەی وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە کاتێکدایە پێشتر ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمرکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاندبوو: بە پشتیوانی ئەمریکا هەریەک لە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات گەشتونەتە رێکەوتنێک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوانیاندا. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: بە وردی چاودێری جموجۆڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن. لە کاتێکدا سوپای تورکیا و بەکرێگیراوەکانی هێزێکی زۆریان لەسەر سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان کۆکردۆتەوە.

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - ئەمريكا كار لەسەر كەمكردنەوەی هەژمونی ئێران دەكات. - بە حكومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە كە چیتر ڕێگە نادات گرووپە چەكدارەكان و میلیشاكان و بەرەی موقاوەمەی عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق ببێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر ناوچەكە و ئیسرائیل. - ئەمریكا حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر ئەو گرووپە چەكداریانە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل بەهاوبەشی لەو گرووپانە دەدەن هەر وەك چۆن لەیەمەن ڕوودەدات.   دكتۆر خالد زین الدین شرۆڤەكاری سیاسی لە بڕۆكسێل ڕایگەیاند گۆڕانكاریەكی گەورە لە عێراق ڕوودەدات و ئەمریكا حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە. دكتۆر خالد زین الدین تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەمريكا كار لەسەر كەمكردنەوەی هەژمونی ئێران دەكات و بە حكومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە كە چیتر ڕێگە نادات گرووپە چەكدارەكان و میلیشاكان و بەرەی موقاوەمەی عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق ببێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر ناوچەكە و ئیسرائیل. وتيشى: ئەمریكا حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر ئەو گرووپە چەكداریانە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل بەهاوبەشی لەو گرووپانە دەدەن هەر وەك چۆن لەیەمەن ڕوودەدات، تاكو دەست و باڵەكانی ئێران ببڕێت و هێڵی نێوان تاران و بەغدا و دیمەشق و بەیروت ببچڕێنێت و كار لەسەر گۆڕینی نەخشەی ناوچەكە دەكات. سەبارەت بە سوریا وتی: توركیا هەڵكشانی كورد بە مەترسی دەبینێت بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییان و چاوەڕوانی دۆناڵد ترەمپ دەكەین تا بزانین ڕێكەوتن لەگەڵ توركیا دەكات یان ڕێگە بە كورد دەدات دەوڵەتێكیان هەبێت، جارێ‌ زووە بۆ باسكردنی چارەنووسی كورد و كەمینەكان و ئەوەی لە سوریا ڕوویداوە سەرتایەكە بۆ گۆڕانكاریەكی گەورە لە ناوچەكە.

هاوڵاتی - نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕێگەی نوێنەری تایبەتی خۆی لە سوریا، بەردەوام چاودێری دۆخ و کێشەکانی ئەوێ دەکات. - نوێنەری سکرتێری گشتی سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ چەند لایەنێک کۆبوەوە. - وەزیری دەرەوەی عێراق ڕونیکردەوە کە دۆخی سوریا ئاڵۆزە.   ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان نیگرانی خۆى لە ئەگەری پێکدادانی گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەربڕى. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، گۆڕانکارییەکانی دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، گۆتێرێس نیگرانی خۆی لە ئەگەری پێکدادانی گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەربڕی. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێن ئەنجامدا، تیایدا هەردولا باسیان لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی لە سوریا كرد. گۆتێرێس جەختی لەوەکردەوە کە "نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕێگەی نوێنەری تایبەتی خۆی لە سوریا، بەردەوام چاودێری دۆخ و کێشەکانی ئەوێ دەکات"، ڕونیشیکردەوە کە "نوێنەری سکرتێری گشتی سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ چەند لایەنێک کۆبوەوە". جەختيشى لە "گرنگی پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ گەلی سوریا" کردەوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی "سەبارەت بە گرژییە ئەگەریەکانی نێوان هەندێک ڕێکخراو و گروپی چەکداری و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)، لەگەڵ زیادبونی ئەگەری سەرهەڵدانی ململانێ لە نێوانیاندا"، وتی، "لەگەڵ تورکیا، قەتەر و هه‌سه‌ده‌ له‌ په‌یوه‌ندیدان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی هێورکردنەوەی دۆخەکە". لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق ڕونیکردەوە کە "دۆخی سوریا ئاڵۆزە، گروپە چەکدارە جیاوازەکان چەندین ناوچەیان کۆنتڕۆڵکردوە"، داعش دەستیکردوە بە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی، بەسود وەرگرتن لەو ئاژاوەگێڕییانەی لە ئەنجامی داڕمانی سوپای سوریا و کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات.

هاوڵاتی - بەخێرایی هەوڵماندا کۆدەنگی لە نێوان وڵاتانی دراوسێی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکەین. - دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی هێزە نوێیەکان بەتایبەتی هه‌یئه‌ی تەحریر شام بە ڕونی چاوەڕوانییەکانی جیهان دەبیستن.   ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەكەی لە پڕۆسەی ئینتقالی لە سوریا بەردەوام دەبێت و ڕێگە نادەن سوریا ببێتە زەمینەیەکی بەپیت بۆ تیرۆر. ئەنتۆنی بلینکن لە لێدوانەکانیدا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، ڕایگه‌یاند، "بەخێرایی هەوڵماندا کۆدەنگی لە نێوان وڵاتانی دراوسێی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکەین سەبارەت بەو ئاڕاستەیەی کە جیهان هیواخوازە سوریا بەو ئاڕاستەیەدا هەنگاو بنێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی هێزە نوێیەکان بەتایبەتی هه‌یئه‌ی تەحریر شام بە ڕونی چاوەڕوانییەکانی جیهان دەبیستن، ئەگەر بیانەوێت دانپێدانان و پشتیوانیان بخوازن". پێشتر گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، داوای لە سەرکردایەتی نوێ لە سوریا کرد لەگەڵ کۆتایی هاتنی قۆناغی ئینتقالی لە سوریا هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە ڕێکبخات. پێدەرسن لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، ڕایگەیاندوە، "داوا دەکەم هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لەگەڵ کۆتایی قۆناغی ئینتقالی لە وڵاتەکەدا ڕێکبخرێت، کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی سێ مانگی داهاتودا کۆتایی پێبێت، كە نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئیدارەی نوێ لە دیمەشق پشتڕاستی کردەوە کە پشتگیری لە گواستنەوەی سیاسی دەکات لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسی متمانەپێکراو و باوەڕپێکراو بۆ کۆتایی هێنان بە سزاکان". ئه‌وه‌شی وت، "ئێمە شاهیدی سەرەتایەکی نوێین بۆ سوریا، بەو پێیەی سەرەتایەکی نوێ دەگرێتەبەر دەستورێک کە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ پێکدەهێنێت کە مافی هەمو سورییەکان مسۆگەر دەکات". پێدەرسن جەختی لەسەر پێویستی سوریا بۆ چاکبونەوە و دەرچون لە ساڵانی شەڕ کردەوە و وتی، "دەبێت پاڵپشتی مرۆیی بەپەلە پێشکەش بە سورییەکان بکرێت بە لەبەرچاوگرتنی پێویستییان بۆ ئەمە و دەبێت کۆتایی بەو سزایانەی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراوە کۆتایی پێبێت".

هاوڵاتی - دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت ئەردۆغان بەنیازە هێرش بكاتە سەر سوریا، ئەو كارە نەكەن كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن. - توركیا بووە بە كێشە، ئەگەر تاڵە موویەكی سەری كورد ئازار بدەیت، داوا لە كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم شتێك بكات.   جۆن كیندی سیناتۆری كۆمارییەكان لە كۆنگرێسی ئەمریکا پەیامێكی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ناردوو ڕایگەیاند ئەردۆغان تۆ رقت لە كوردە، لێیان گەڕێ‌ و وازیان لێبێنە كوردەكان دۆستی ئەمریكان. جۆن كیندی ڕونیكردەوە ئەردۆغان تۆ رقت لە كوردە، لێیان گەڕێ‌ و وازیان لێبێنە كوردەكان گەلێكی ناوازەن و دۆستی ئەمریكان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كه ژمارەیان 30 بۆ 40 ملیۆن كەسە. وتيشى: دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت ئەردۆغان بەنیازە هێرش بكاتە سەر سوریا، ئەو كارە نەكەن كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن، واز لە كورد بهێنە، واز لە خەڵكی سوریا بهێنە، توركیا بووە بە كێشە، ئەگەر تاڵە موویەكی سەری كورد ئازار بدەیت، داوا لە كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم شتێك بكات.

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هەور ئاسمانی باشوری عێراق دادەپۆشێت و بارانبارین لەهەموو شارەكان دەستپێدەكات. - بارانبارینەكە زۆر ناخایەنێت و لەشەوی هەینی بۆ بەیانی ڕۆژی شەممە كۆتایی بێدێت. - بۆی هەیە بارانی بەخوڕ لە سلێمانی و كەركوك و هەولێر و باكوری دیالە ببارێت.   سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقی پێشبینیكرد لەئێوارەی ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و سبەینێش لە هەرێمی كوردستان باران دەبارێت. سادق عەتییە تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هەور ئاسمانی باشوری عێراق دادەپۆشێت و بارانبارین لەهەموو شارەكان دەستپێدەكات. وتیشی: بارانبارین لە شەوی پێنجشەممەوە لە ئەنبارەوە دەستپێدەكات دواتر بۆ ڕۆژی هەینی هەموو شارەكان دەگرێتەوە بە شارەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، بارانبارینەكە زۆر ناخایەنێت و لەشەوی هەینی بۆ بەیانی ڕۆژی شەممە كۆتایی بێدێت. ڕونیشیكردەوە: بۆی هەیە بارانی بەخوڕ لە سلێمانی و كەركوك و هەولێر و باكوری دیالە ببارێت، شەپۆلی ئەم باران و سەرمایە دوای ڕۆژی پێنجشەممە كەمدەبێتەوە و وردە وردە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام كاریگەری زستان و سەرما هەر بەردەوام دەبێت.

هاوڵاتی - هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج به‌ سه‌ركه‌وتویی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌ توركیاوه‌ ده‌ستیپێكردبوو. - له‌ ئه‌نجامدا هێزه‌كان 37 چه‌كداریان له‌ناوبرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداركرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان تێكشكاند.   هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگەیاند بەرپەرچی هێرشی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌توركیامان له‌ مه‌نبج دایەوە و 37 چه‌كداریش كوژراون. هه‌سه‌ده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج به‌ سه‌ركه‌وتویی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌ توركیاوه‌ ده‌ستیپێكردبو، به‌جۆرێك فڕۆكه‌كانی UCAVی توركیا پاڵپشتی ده‌كردن بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرین له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "له‌ ئه‌نجامدا هێزه‌كان 37 چه‌كداریان له‌ناوبرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداركرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان تێكشكاند". باسی له‌وه‌شكردوه‌، "به‌ پاڵپشتی فڕۆكه‌ سیخوڕیه‌كانی توركیا، هێرشه‌كانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ سێ میحوه‌ره‌وه‌ ده‌ستیانپێكرد و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و ئه‌و چه‌كدارانه‌ دروستبو". ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له‌ ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنی ورد كرد، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش هێشتا به‌رده‌وامن".

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - ئیبراهیم سومەیدەعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند بڕیاریداوە دەست لەكار بكێشێتەوە. - لەگەڵ هەر چاوپێكەوتن و لێدوانێكی، كێشەی بۆ دروست دەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق. - پێشتر هاوڵاتی چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ ئیبراهیم سومەیدەعی ڕێكخست و لەڕێگای هاوڵاتیەوە پەیامی سودانی گەیاند بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان.   ئیبراهیم سومەیدەعی ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. ئیبراهیم سومەیدەعی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند دوای ئەوەی لەگەڵ هەر چاوپێكەوتن و لێدوانێكی، كێشەی بۆ دروست دەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق ، بڕیاریداوە دەست لەكار بكێشێتەوە. دوای ئەوەی هاوڵاتی پەیوەندی بە ڕاوێژكارەكەی سودانیەوە كرد بەمەبەستی لێدوان وەرگرتن، دووپاتیكردەوە: كە دوای ئەوەی دەستلەكار دەكێشێتەوە ئەو كاتە بە ئارەزووی خۆيى و بە ئازادانە لێدوانیان بۆ دەدات. پێشتر هاوڵاتی چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ ئیبراهیم سومەیدەعی ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێكخست و لەڕێگای هاوڵاتیەوە پەیامی سودانی گەیاند بە هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان.   ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند نابێت ڕاوێژکاران بۆچوونی خۆیان لە ڕێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بخەنە ڕوو بە جۆرێک پێچەوانەی هەڵوێستی گشتیی ئیدارەدانی وڵات بێت. وتیشی لەمەودوا نابێت بەبێ ڕێگەپێدانی فەرمی لێدوان بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن بدەن. ڕاوێژکارەکانیشی سەرپشک کردووە لە مانەوە یان بەجێهێشتنی کارەکانیان و دەڵێت هەر کاتێک ئەو پۆستەیان جێهێشت ئەوا ئازاد دەبن لە گوزارشتکردن لە بیر و بۆچوونەکانیان.