هاوڵاتی ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛  لە ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج.  ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٢٠خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە قەنناس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کردە ئامانج و کەسێکیان لێکوشتن.  ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:١٠ هێزەکانی پاراستنی گەل بە قەنناس داگیرکەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کردە ئامانج و کەسێکیان لێکوشتن.  ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٤:٤٠ ​​خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بولدۆزەرێکی داگیرکەری تورکیایان بە چەکی قورس کردە ئامانج کە سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگایەکی سەربازی بوون بە ئامانجی فراوانکردنی ناوچە داگیرکارییەکانی ژێر دەسەڵاتیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار و بە تەواوەتی بولدۆزەرەکەیان تێکشکاند.  ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٥:٣٠ هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار بە قەناس سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج و دوو سەربازی داگیرکەریان لەناوبرد.  لە ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٣:٠٥ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی بە قەناس سەربازانی داگیرکەریان کردە ئامانج و سەربازێکیان کوشت. ٢. ناچەی خاکورکە؛  لە ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە چەکی قورس حەشارگەیەکی سەربازانی داگیرکەریان لە گردی شەهید هێمن کردە ئامانج. ٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛  لە ٨ی تشرینی یەکەم تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاب جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.  لە ٩ی تشرینی یەکەم تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. ٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛  لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی تشرینی یەکەم ٣ جار هێرش کرایە سەر مەیدانەکانی بەرخۆدان لە بەربازنە و سەنینە و شەهید شەریف لە خاکورکە، ناوچەی دەشتی کافیا و سیانی لە کاری ٣ جار بۆردوومانکران، مەیدانەکانی بەرخۆدان لە سێری مەتینا لە مەتینا دوو جار و مەیدانەکانی بەرخۆدانی گردی جودی و گردی بەهار و گردی ئامێدی لە ڕۆژئاوای زاب ٦ جار بۆردوومانکران، ناوچەی بەیبلانیش لە قەندیل جارێک بۆردوومانکرا. کە کۆی گشتی دەکاتە ١٥ هێرشی ئاسمانی.  لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی تشرینی یەکەم، مەیدانەکانی بەرخۆدانی گردی شکێف و شەهید شەریف لە خاکورکە ٣ جار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی سێری مەتینا لە مەتینا ٣ جار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ٦ جار بە هێلیکۆپتەر بۆردوومانکران. کە کۆی گشتی دەکاتە ١٢ هێرشی ئاسمانی. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

هاوڵاتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لەلایەنەکان دەکات، پابەند بن بە ڕێساکانی هەڵبژاردن و مەرج و بنەماکانی پەیڕەوی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، پشتیوانیان بکەن لەسەر خستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.   کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: زۆربەی بڕگەکانی خشتەی زەمەنیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تەواوکردوە، داوا لە حزبە سیاسییەکان، هاوپەیمانییەکان و پاڵێوراوانی بەشدار لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکەن پاڵپشتی کارەکانی کۆمسیۆن بکەن و بەشداربن لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان. ئاماژەی بەوەشکردوە، هیوادارن لایەنەکان دوربن لەهاندان بۆ توندوتیژی، ڕقوکینە و زیانگەیاندن بەیەکتر، داواش دەکات ڕێگا یاساییەکان بگیرێنەبەر و دورکەوتنەوە لە کار و کاردانەوە و بەشداربن لە هەوڵەکانی کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و بێگەرد کە جێگەی متمانەی هەموان بێت. دوپاتیشی دەکاتەوە، کۆمسیۆن بەشێوەیەکی پیشەیی کاردەکات و ئامانجی بەدیهێنانی دادپەروەریی هەڵبژاردن و پاراستنی دەنگی

هاوڵاتی بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٣ ملیۆن و ٣١ هەزار  ٨٧٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ٢٠ دۆلار بە شێوەی نەقد بووە. بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٦٣ ملیۆن و ٣١ هەزار و ٨٧٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە . ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ٢٠ دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٥١ ملیۆن و ١٦٥ هەزار و ٨٥٢ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە. ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار و ٦٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

سوپای ئیسرائیل كوژرانی ئەحمەد مستەفا حاج عەلی، فەرماندەی سەربازیی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند، دەشڵێت، ئەو كەسە بەرپرسیار بوو لە تەقاندنی سەدان مووشەك بۆ ناوچەی كیریات شمۆنا. سوپای ئیسرائیل لە بارەی كوژرانی فەرماندەیەكی سەربازیی حزبوڵای لوبنان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە. لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە هێرشێكیاندا بۆ سەر لوبنان توانیان ئەحمەد مستەفا حاج عەلی، فەرماندەی سەربازیی حزبوڵای لوبنان بكوژن. ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسە بەرپرسیار بووە لە تەقاندنی سەدان مووشەك بۆ ناوچەی كیریات شمۆنا لە ناو خاكی ئیسرائیل. لە ماوەی ڕابردوودا حزبوڵا لە ئاستی سەركردایەتیدا گورزێكی بەهێزی بەركەوتووە، كە چاودێران پێیان وایە كاریگەریی زۆری لەسەر تواناكانی ئەو حزبە لە مەیدانەكەدا هەبووە. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە بەرپرسێكی حكومەتی لوبنان بڵاویكردەوە، حزبوڵا وازی لە پەسەندكردنی ئاگربەست لە غەزە هێناوە وەك مەرجێك بۆ ئاگربەست لە لوبنان.

هاوڵاتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران ڕایگەیاند، ٢٢ـی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات و خوێندکاران دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵەکردنی بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی. د.سیروان حەمەساڵەح یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران سەبارەت بە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بەم شێوەیە زانیاریی خستەڕوو. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی زانکۆ لە ٢٢ـی ئەم مانگە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە زانکۆکەمان و لەو ڕۆژەوە خوێندکاران دەتوانن دەستبکەن بە مامەڵەکردن بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی. وتیشی: ماوەیەکی کەمە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر تێچووی بەشە ناوخۆییەکان کە بڕەکەی ٧٠٠ ملیۆن دینارە داوە، هەر بەم هۆیەشەوە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دواکەوتووە.

هاوڵاتی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمشەو ڕاگەیەنراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، داوا لە کاندیدان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەكەین، لە وتاری ڕق و کینە و توندوتیژی دووربکەونەوە، دەشڵێت، هەر ڕەخنەیەکیان هەیە لە یەکتر با پەنا ببەنە بەر سکاڵا. لە بەشێکی ڕاگەیندراوەکەی کۆمیسیۆندا هاتووە، توانیویانە بەسەرکەوتویی خشتەی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواو بکەن، داواش لە لایەنە سیاسییەکان، هاوپەیمانیێتی و كاندیدەكان دەکات، پابەند بن بە پەیڕەو و سیستمی هەڵبژاردن کە بۆ ڕێکخستنی بانگەشە دەرکراوە. کۆمیسیۆن جەختیشی کردوە، پێویستە لیست و كاندیدەكان تا ڕۆژی دەنگدان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، دوووربکەونەوە لە وتاری توندوتیژ، ڕق و کینە، سوکایەتیکردن و زیانگەیاندن بە كاندیدەكانی دیکە و ڕکابەرەکانیان. وتیشی: ئەگەر كاندیدەكان، لایەنەکان و هاوپەیمانیێتییەکان هەر تێبینی و ڕەخنەیەکیان هەیە، پێویستە پەنا ببەنە بەر ڕێكارە یاساییەکان لە تۆمارکردنی سکاڵا و تانەدان، نەوەک ئەو ڕێگایانەی کاردانەوە درووست دەکەن لەنێوان ڕکابەرەکاندا و تەماشاكاردنی سکاڵاکانیش بەوپەڕی سەربەخۆیییەوە دەبێت.

هاوڵاتی ئەمرۆ چوارشەممە،٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، سوپا سەرکەوتوو بووە لە نەهێشتنی ژمارەیەک ئەندامی حزبوڵا لە باشووری لوبنان، ئەمە جگە لە بۆردومانکردنی شوێنی هەڵدانی مووشەکەکانیان و ئامرازە جۆراوجۆرەکانی شەڕ. دەشڵێت، سوپا لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و چەند ئامانجێکیان بۆردومان کردووە. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێزەکانیان نزیکەی ١٨٥ ئامانجی حزبوڵایان لە لوبنان و ٤٥ ئامانجی حەماس لە کەرتی غەززە بۆردوومان کردووە. وتیشی: هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل لە هەموو بارەکاندا لە ڕووی هێرشبردن و بەرگرییەوە ئامادەن. هاوکات، حزبوڵای لوبنانی باسیلەوەکردوە، لە نزیک گوندی لابونەی سنووری لوبنان و ئیسرائیل، هێزەکانی سوپای ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى ڕۆژنامەوانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، ماوەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان درێژ ناکرێتەوە و لەکاتی دیاریکراوی خۆی کە کاتژمێر٦ی ئێوارەیە کۆتای دێت و سندووقەکان دادەخرێن. دەشڵێت، چونکە ئامێرەکانى دەنگدان کاتژمێر ٦ دەوەستن، لە هەر دۆخێکیشدا بێت ماوەکە درێژناکرێتەوە.   جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە دەنگدانى گشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ٧ی بەیانى دەنگدان دەستپێدەکات و کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتایی دێت، کە دەکاتە ١١ کاتژمێر.

هاوڵاتی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی ئەم مانگە بۆ پەرلەمانی باشووری کوردستان دەڵێت، هەڵبژاردنی باشوور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت و دەبێت گەلی باشوور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان و تۆڕی هاوکار، خیانەتکار و سیخوڕیش لە هەڵبژاردن تێکبشکێنن. هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ئەوەشی خستۆەتەروو، هەڵبژاردنی باشوور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت، لە باشوور هێرشەکانی داگیرکەر و لکاندن هەیە، ئیدارەی باشوور وپارتیش بە تەواوەتی لەناو ئەو شەڕەدان، لە کەشوهەوایەکی بەم جۆرەدا هەڵبژاردن دەکرێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، "گەلەکەمان دەبینێت کە کێ خیانەتکار-داردەست و سیخوڕە، دەزانێت کە کێ زیانیان پێدەگەنێت و کێ سیاسەتی چەپەڵ بەرێوەدەبات و دەشزانێت کە کێ نیشتمانپەروەرە، دەزانێت و دەبینێت کە کێ بۆ بەرژەوەندیی، شکۆمەندیی و بەهاکان تێدەکۆشێت و لەو پێناوەدا بوونی هەیە و سیاسەت دەکات". بەسێ هۆزات لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەم هەڵبژاردنەدا دەبێت گەلی باشوور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتیمانپەروەرەکان، ئەو کاندیدانەی کە داکۆکی لە شکۆی ئەم گەلە دەکەن، پارێزگاری لە بەها نەتەوەییەکانی ئەم گەلە دەکەن، بۆ ئەوە تێدەکۆشن و سیاسەت بەڕێوەدەبەن. وتیشی: دەبێت تۆڕی هاوکار، خیانەتکار و سیخوڕیش لە هەڵبژاردن تێکبشکێنن، پێوسیتە گەلەکەمان لە باشوور لەو هەڵبژاردنەدا لە بەرامبەر هێڵی داردەست و خیانەتکار بەهێزترین هەڵوێست نیشان بدەن.

هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانى مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە مووشەک ھێرش کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکا لە کێڵگەی کونیکو لە ڕیفی سنوورى دێرەزوور. ئەوەش خراوەتەڕوو، مووشەکەکەش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی سەر بە ئێرانەوە ھەڵدراوە، بەڵام سیستمی بەرگری ئاسمانی توانیوێتی بەرپەرچی بداتەوە. هاوکات بەپێی هەواڵەکەى ڕوانگەی سووری، لە ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە، بنکەکانی ئەمریکا لەناو خاکی سووریا ڕوبەڕووی ١٤٣ ھێرش بوونەتەوە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردەوامن لە پێشوازیكردن لە ئاوارەكانی لوبنان، كە بەهۆی هێرشەکانى ئیسرائیلەوە ئاوارە بوون. لە ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی دەروازەی سنووری قائیمەوە كۆمەڵەی چوارەمی ئاوارەكانی لوبنانیان وەرگرت، كە لە ٤٥٢ هاوڵاتی پێكهاتبوون. جێگەی ئاماژەیە ئیسرائیل ماوەی چەند ڕۆژێكە هێرشەكانی لە لوبنان و سوریا و فەڵەستین چڕ كردووەتەوە و سەدان هاوڵاتی مەدەنیی و چەندین سەركردەی گرووپە چەكدارەكانی كوشتووە. هاوکات، بە هۆی هێرشەكانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ٢٥٠ هەزار هاوڵاتیی ئاوارە بوون و پێویستیان بە هاوكاریی مرۆیی هەیە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، گروپە چەکدارەکانی ناسراو بە "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراقی" لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئامانجێکی دیاریکراو لە ئیسرائیل کرد. لە ڕاگەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشەکەیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە و بەردەوامیشدەبن لە شەڕ دژی ئیسرائیل و ڕێژەی چالاکییەکانیان زیاد دەکەن.   جێگەی ئاماژەیە، لەچەند مانگی ڕابردوودا ئەم گرووپە بەهۆی جەنگی غەززەوە چەند هێرشێکیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پێگە جیاوازەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

هاوڵاتی ئەمرۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتوەکان (یونیسێف) لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماری کوژرانی منداڵانی لە لوبنان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ١١ ڕۆژدا ١٠٠ منداڵ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنان کوژراون. دەشڵێت، لە ماوەی شەش هەفتەدا نزیکەی ٦٩٠ منداڵ بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریشیان ئاوارەبوون و بەوهۆیەشەوە لە ساڵی نوێی خوێندن بێبەشبوون.

هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، خەلەف شەنگالی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی ٩٩ ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەی شارەدێی شەنگال و پارێزگای نەینەوا تەرخانکرد. دەشڵێت، گوژمەی یەکەمی ئەو بڕە پارەیە خەرجکراوە کە بۆ قەرەبووکردنەوەی شارەدێی شەنگال و پارێزگای نەینەوا تەرخانکراووە. خەلەف شەنگالی ئەوەشی بخستۆتەڕوو، عێراق کاردەکات بۆ تەواوکردنی ئەو مامەڵانەی کە ماون بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی ئەولەویەت بدرێت بە شەنگال لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ی عێراق. ئاماژەی بەوەشکرد، تەرخانکردنی ئەو پارەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شارەدێی شەنگال و ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێمی کوردستانە، بە ئامانجی گەڕانەوەیان زێدی خۆیان.

هاوڵاتی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێـران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی بەرپەچی توندی هەر هێرشێک دەداتەوە کە ژێرخانی ئابووری ئێران بەئامانج بگرێت. دەشڵێت، ئەگەر ئیســرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران وەڵامی توندتری پێدەگات و ئامانجەکانی لەناو خاکی وڵاتی دوژمندا دیاریکردووە. وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیی هەر کەسێک کە دژی قەوارەی زایۆنی بووەستێتەوە. جێگەی ئاماژەیە، لە ئێستادا ئیسرائیل لە ئامادەكاریدایە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ١ی ئەم مانگەی ئێران، هاوکات زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕێكی گەورە لە ناوچەكە دەدەن.