هاوڵاتی میدیای تورکیا لە زاری دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکی کەمپی مەخموری لە بۆردومانەکەی سێشەممەی ڕابردوو ڕاگەیاند، بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەک لە کەمپی مەخموور بۆ هاوڵاتی" لە بۆردوومانەکەی سێشەممەی ڕابردوو لە کەمپی مەخموور سێ ژنی بەساڵاچوو برینداربوون و هیچ بەرپرسێکی کەمپەکە و هیچ کەسێکی دیکەش نەکوژراوە".
هاوڵاتی دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر ئێران گومانی هەبوو خاکی هەرێمی کوردستان لە دژیان بەکار دەهێنرێت، بەڵام ئەمڕۆ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان ئێرانییەکانیان دڵنیاکردەوە، کە هەرگیز رێگەنادرێت لێرەوە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەیان دروست بکرێت. وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەشڵێت، مەسعود پزیشکیان، سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵێنیدا پەیوەندییەکانی هەردوولا پتەوتر بکات و ئێمەش ئەو خواستەمان تێدا بەدیکرد. باسی لەوەش کرد: هەستم بەوەکرد سەرۆک کۆماری ئێران زۆر بە پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا، چونکە چەندین جار ئەوەی دووبارە کردەوە، کە حەزدەکەن پەیوەندییەکان پتەوتر بکەن. سەرچاوە، ڕووداو
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی وه‌ڵامی جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌دەنەوە
هاوڵاتی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی وه‌ڵامێكی جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌داته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تێكی شكستخواردوی پڕ له قه‌یرانی نابه‌رپرس ده‌بێت بزانێت به‌رپرسه‌كانی چۆن قسه‌ده‌كه‌ن تا له‌وه زیاتر نه‌بنه بارگرانی چونكه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران وه‌ك زیندوترین توێژ له ده‌ساڵی ڕابردودا گه‌وره‌ترین نه‌خێریان به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتدا داوه و ده‌شڵێت، "سه‌باره‌ت به ساڵی نوێی خوێندن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت". ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوێنێ چوارشه‌ممه جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له چوار چێوه‌ی وتارێكی نێو بۆنه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ییدا هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی ناپه‌روه‌رده‌یی به‌كارهێنا، وێڕای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تێكی ناڕه‌وای خسته پاڵ مامۆستایانی خاوه‌ن ئیراده‌ی شه‌قام، له بری ئه‌وه‌ی باس له گرفته‌كانی په‌روه‌رده و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و پلانی سه‌رخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده بكات كه ساڵ به‌ساڵ وێرانتر ده‌بێت". ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له وتاره‌كه‌ی مامۆستا عومه‌ردا، زۆر به توندی و به خۆههڵكێشانهوه خه‌باتی مامۆستایانی ناڕازی بهدهستشكانهوه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌دا له‌قه‌ڵه‌مدا و وتی (ئێمه ده‌ست شكانهوهكهمان برده‌وه) كه له ڕاستیدا خه‌باتی مامۆستایان له پێناوقوت و شكۆ‌و ژیانێكی شایستهدابوه و هه‌یه، ئێمه هه‌میشه خوێندكار و مامۆستا‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانمان وه‌ك یه‌ك پاكێج تهماشاكردوه و له خه‌می ئه‌وه‌دا بوین كه خوێندن به شێوازێكی دروست بخرێته‌وه سه‌ر پێی خۆی و ته‌نها به‌ڕێكردنی ساڵ نه‌بێت و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ببن، نه‌ك دهستشكانهوه و بردنه‌وه و دۆڕاندن". باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و جۆره لێدوانانه به ده‌سته‌واژه‌ی ناپه‌روه‌رده‌یی و لێكه‌وته‌ی ده‌ستوه‌ردانی حیزبی ده‌زانین له كایه‌ی په‌روه‌رده‌دا، بۆیه لێره‌وه به به‌ڕێزیان و هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌و شێوازه بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێین نه‌ك ده‌ست شكانهوهكهتان نه‌بردۆته‌وه به‌ڵكو ئێوه كه‌رتی په‌روه‌رده‌تان وێران كردوه و هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی بڕیاری بوێرانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و بایكۆتی ناچاری مامۆستایانه‌وه ده‌ستی حیزبیتان شكایه‌وه و ئه‌گه‌ر كه‌مێك له خه‌می په‌روه‌رده‌دا بونایه ده‌بو هه‌ر زو ده‌ستی شكاوهتان بكێشایه‌ته‌وه، كه له‌ڕاستیشدا ده‌بو ده‌ست شكانه‌وه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵیه‌ته بێت كه خوێندنی بێ به‌هاو كردوه و قوت و ژیانی خه‌ڵكی بڕیوه كه خۆتان به‌شێكن لێی
هاوڵاتی لەسەر داوای تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە هەفتەی داهاتوو، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆران و ژمارەی وەزیفيیان بۆ وەزارەتی دارایي عێراق بنێرێت. بەوتەی سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان "بە ناردنی لیستی نوێی راستکراوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەی وەزیفییان، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی هەردوو مانگی ٨ و ٩ پێکەوە دەنێرێت". بەوتەی سەرچاوەکە "ناردنی ئەو لیستە راستکراوەیە بە ژمارە وەزیفییەکانەوە؛ کێشەکان چارەسەر دەکات و وادەکات ئاستەنگەکانی رابردووی بەردەم ناردنی مووچە دووبارە نەبنەوە". لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا، "وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکان بە تایبەتیش بەردەوامبوون لەسەر تەواوکردنی رێکارەکانی هێنانەکایەی ژمارەی وەزیفی بۆ ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا تۆمارنەکراون و رەچاوکردنی تێبینی و سەرنجەکانی دیکە، بە جۆرێک لە نزیکترین دەرفەت لە هەفتەی داهاتوودا، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەی وەزیفيیان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت". سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وای وت. رۆژانی ٨-٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو:"ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاری دا بە پێشکەشکردنی راسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە راگیراوەکانی هەرێم [ـی کوردستان]، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە". ئەمڕۆ ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، تاوەکو ئێستا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو و دوای زیاتر لە ٥٥ رۆژ مووچەی مانگەی تەموزیان وەرگرت. مانگی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق لەبری مووچەی مانگی ٧، مووچەی مانگی ٨ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ٧ پێ دابەشکرد.
هاوڵاتی - ڕای گشتیی کوردستان - قەوارە و ھیز و لایەنە سیاسییەکان وەک ئاشکرایە چەند ڕۆژێکی دیکە بە شێوەیەکی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان پڕۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات، ئێمە ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووس، کەسانی ئەکادیمی و چالاکوانان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە لە خوارەوە ناومان نووسراوە، لە سۆنگەی دەرک کردنمان بە مەترسی لێکەوتەکانی بانگەشەی توند و گەڕانەوە بۆ سەردەمی ناکۆکییە حزبیەکان و ھەڵدانەوەی قەتماغەی کۆنەبرین، لە پاڵ ھەموو ئەمانەشدا مەترسییە دەرەکی و ئیقلییمیەکانی سەر ھەرێمی کوردستان، لە پێناوی پاراستنی ھەرێمی کوردستان لەو مەترسییە جددیانەی کە ڕوو بەڕووی ھەرێم دەبێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە بڕوامان بە دیموکراسی ھەیە و ھەموو تاکێکی کۆمەڵگا ئازادە لە دەنگدان داوادەکەین:- - بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شێوازێکی شارستانیانە و ھێمن و لە کەشێکی دیموکراسیانەی ئارام بەڕێوەبچێت. - ھەموو لایەک بەڵێن بدات کە پابەندی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەبێت. - ڕەخساندنی ھەلی یەکسان و ئازاد بۆ سەرجەم قەوارە و لایەنەکان و کاندیدە سەربەخۆکان. - دوورکەوتنە لە سیاسەتی فشار ھەموو شێوازێکی ناڕەوا بە ئامانجی بەدەستھێنان و کۆکردنەوەی دەنگ. - بەردەوام بوونی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان پارتی و یەکێتی مەترسیدارە دەبێت کۆتایی پێبێت. ناوەکان: د. جەمشید حەیدەری نوسەر ھەولێر د. محیەدین حەسەن مامۆستایی زانکۆ ھەولێر ئاسۆس ھەردی نووسەر و رۆژنامەنووس سلێمانی کەمال رەووف نووسەر و رۆژنامەنووس سلێمانی نەبەز مستەفا رۆژنامەنووس ھەولێر د. شێرکۆ کرمانج توێژەری سیاسی کەنەدا نعمەت عەبدولڵا یەکێتی پەرلەمنتاران ھەولێر کاوە نادر چالاکوانی سیاسی ھەولێر گەشە دارا حەفید پەرەمانتاری پێشوو سلێمانی د. شێرکۆ حەمەئەمین مامۆستای زانکۆ سلێمانی کنێر عەبدولڵا نووسەر و ڕۆژنامەنووس سلێمانی کاردۆ موحەمەد پیرداود پەرلەمانتاری پێشوو ھەولێر بلێسە جەبار فەرمان پەرلەمناتاری پێشوو سلێمانی ھاوکار عزەت میکە رۆژنامەنووس سلێمانی چەتۆ بەڕانەتی نووسەرپێشمەرگەی دێرین ھەولێر شوان موحەمەد ڕۆژنامەنووس سلێمانی نیشتمان کەمال چالاکی سیاسی ھەولێر بەھرۆز گەڵاڵی سیاسی ھەولێر ئاسۆ حەیدەری رۆشەنبیر ھەولێر زیرەک کەمال سیاسی ھەولێر گۆران جەلال راوێژکاری یاسایی ھەولێر زکەریا محمەد سعید چالاکی مافی مارۆڤ ئەڵمانیا ڕەوشەن قاسم نوسەر سلێمانی بەختیار مستەفا چالاکوان سلێمانی ھەندرێن شێخ راغب نووسەر و ڕۆژنامەنووس ھەولێر ھیوا سەید سەلیم نووسەر و ڕۆژنامەنووس ھەولێر نەھرۆ عەڵایی ڕۆژنامەنووس ھەولێر پەروا عەلی پەرلەمانتاری پێشوو سلێمانی کۆسرەت ئەحمەد بێکەس نووسەر ھەولێر فازل عەباس ڕۆژنامەنووس ھەولێر ھاژە سلێمان پەرلەمانتاری پێشوو ھەولێر ئەحمەد حەمەدئەمین مامۆستای زانکۆ رانیە د.جەوھەر سرێشمەیی پارێزەر سۆران شوکرەڵا حەمەدئەمین چالاکوانی سیاسی ھەولێر تەیب موعتەسەم چالاکوانی سیاسی ڕواندز موحسین عەبدولڵا چالاکوانی مافی مرۆڤ نەرویج ھاوڕی کوردی چالاکوان ھەولێر نەژاد حەیدەری ماۆستا و چاالکوان ڕانیە لەتیف فاتح فەرەج نووسەر وڕۆژنامەنووس چەمچەماڵ د. ھێرش سەید سەلیم پزیشک سلێمانی عەلی عەبدولڵا خانەنیشین ئەڵمانیا ھەژار مەعروف کرێکار ھەولێر عەبدولقادر سەعید نوسەر سلێمانی بێکەس قادر پارێزەر ھەولێر بایەزید کەریم چالاکوان ھەولێر کەریم عەباس مامۆستا و چالاکوان ھەولێر فاتح مستەفا چالاکوان ھەولێر د. یوسف حەسەن مامۆستای زانکۆ کەرکوک بابەکر دڕەیی نوسەر و ڕۆژنامەنووس سلێمانی ھێمن مامەند ڕۆژنامەنووس سلێمانی سەگڤان ئەرتیسی مامۆستا دھۆک حکیم محمد سعید چاودێری سیاسی دەربەندیخان رێباز مستەفا نووسەر و وەرگێڕ ڕواندز ھەڤاڵ عەبدولڵا مافپەروەر ھەولێر لوقمان شلانی چالاکوان سۆران حازم عەلی کوتک پێشمەرگەی دێرین ڕانیە خالید قادر چالاکوان بەریتانیا پەری تاھیر چالاکوان ئەمەریکا فاخرانانەکەلی چالاکوان ھەولێر سەعید عوسمان چالاکوان سۆران کەمال حوسێن خانەنیشین ھەولێر زۆزک سابیر میدیاکار ھەولێر بێستون لەتیف ڕۆژنامەنووس ھەولێر کاروان سابیر میدیاکار ھەولێر شەیدا مەعروف شاعیر و چالاکوان سلێمانی سمکۆ ڕەشید چالاکوان سلێمانی سالار قادر پ م دێرین ڕۆژنامەنووس سۆران ئاکۆ ئاکۆیی نووسەر و رۆژنامەنووس ڕواندز مەریوان زەندی چالاکوان ھەولێر زەیتۆ ئیسماعیل چالاکوان ھەولێر دەھام عەبدولڵا مامۆستا ھەولێر دلشاد رەمەزان میدیاکار ھەولێر قادر ئاسایش پەرلەمانتاری پێشوو ھەولێر خالید ئیسماعیل عەزیز فەرمانبەر سلێمانی فەرمان ڕەشاد رۆژنامەنووس ھەولێر شۆڕش خدر توفیق چالاکوان سلێمانی دەشتی بەرزەواری چالاکوان ھەولێر حوسێن عەزیز پ م دێرین ھەولێر خاوەن ھیوا مامۆستا ڕواندز فەرھاد قادر مام شێخ پ م دێرین ھەولێر نایف ڕەحمان پ م دێرین ھەولێر فەرمان محمد مامۆستا و پ م دێرین سلێمانی خەلیل مەحمود چالاکوان ھەولێر نەژاد عەلی رۆژنامەنووس سلێمانی عەلی ڕێژنە چالاکوان ھەولێر بەکر تەیفور ھونەرمەند ھەولێر بێخاڵ فەوزی چالاکوان کەرکوک نجات خاڵئەمین پارێزەر شەقڵاوە محمد مشیر پێشمەرگەی دێرین ھەولێر شۆڕش خدر توفیق چالاکوانی سیاسی سلێمانی ھاوکار مامەند کاسب ھەولێر زەردەشت کاوە نادر چالاکوان ھەولێر عبدولجەبار قەھار مامۆستا ھەولێر ئالان ئەحمەد میدیاکار ھەولێر شاخەوان عەبدولڵا پ م دێرین ھەولێر لێزمە گۆران میدیاکار ھەولێر پەرێز عومەر چالاکوان ھەولێر سەیدا حەکیم خانەنیشین ھەولێر ئاسۆ عەبدولڵا چالاکوان رانیە 100-سەرکەوت فەتاح پ م دێرین ھۆڵەندا 101-سروە حوسێن عەلی مامۆستا و چالاکوان ھەولێر
هاوڵاتی دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان: به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ۱۲ی۹ی ۲۰۲٤، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازيى له به‌ڕێز مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى كرد. پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى هه‌ردوولا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، يه‌كه‌م سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به په‌يامێكى به‌هێزى دۆستايهتيى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م دا. به‌ڕێزيان خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به ڕێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى ئێران له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌ڕوانێت. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك پزشكيان خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و وڵاته‌كه‌ى خوازياره له هه‌موو بواره‌كان په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵياندا به‌ره‌وپێش ببات و گرفت و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى، نه‌هێڵن. هه‌ردوولا ستايشى په‌يوه‌نديى دۆستانه و له‌مێژينه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتووريدا كرد، پاشان به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، باسيان له ئاستى ئێستاى په‌يوه‌نديى ئابوورى و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و چۆنيهتيى فراوانكردنيان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرد. له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و باسيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرد، له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران و وڵاتانى دراوسێ و به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى عێراق و ئێرانه. دواى كۆبوونه‌وه‌كه، به به‌شداريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى، ديدارێكيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ئه‌نجام دا. تيايدا باس له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و دهوڵهمهنديى كۆمه‌ڵگه فرهئايين و فره‌نه‌ته‌وه‌كان كرا و هه‌ردوولا داكۆكييان له ئاشتى، پێكه‌وه‌ژيان، تهبايى و برايهتيى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه و ته‌واوى پێكهاته‌كان كرده‌وه.
هاوڵاتی ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد. بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئێران بە فەرمی بانگهێشتی مەسعود بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
هاوڵاتی دوێنێ چوارشەممە پزیشکیان گەیشتە بەغدا، وەکو یەکەم سەردانی فەرمی لە پاش دەستبەکاربوونی سەرەتا سەردانی عێراق کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرساندا کۆبووەوە و هەروەها ١٤ لێک تێگەیشتنێکیان واژۆ کرد. ئەمڕۆش لەسەر بانگێشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێری کرد و لەبارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە، دواتر لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە. پزیشکیان ئەمڕۆ لە هەولێر چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کەوت و دواتریش بڕیارە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆببێتەوە. محەممەد مەحموودیان، کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ئێوارەی چوارشەممە ١١-٩-٢٠٢٤، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پزیشکیان سبەی نیوەڕۆ دەگاتە شاری سلێمانی، سەردانی گڵکۆی مام جەلال دەکات و دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە. کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی دەڵێت: ''بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییە قووڵەی کە لە نێوان ئێران و مام جەلالدا (سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق) هەبوو، لەکاتی گەیشتنی، یەکەم وێستگەی سەرۆککۆمار گڵکۆی مام جەلال دەبێت''. بەیانیی رۆژی چوارشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێ‌کرا و بڕیارە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سێ رۆژ بخایێنێت. عێراق یەکەمین وڵاتە کە پزیشکیان دوای سوێندخواردنی وەکو سەرۆککۆمار لە ٣٠ـی تەممووزی ئەم ساڵ سەردانی دەکات، سەردانەکەشی دوای بانگهێشتێکی فەرمیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو. هەروەها مەسعود پزیشکیان یەکەم سەرۆک کۆماری ئێرانە، کە بە زمانی کوردی قسە دەکات و پێوستی بە وەرگێر نییە.
هاوڵاتی ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە لەسەر بڕیاری بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هێزەکانی یەکە( ٧٠ ) درا. تێبینی/ خەرجکردنی مووچەی ئەو توێژە وەک کۆتا مانگ هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەسەر بەرپرسیارێتی وەزیری دارایی خەرجکراوە و بۆ مانگەکانی داهاتوو هەر کێشەیەک بۆ مووچەکانیان دروست ببێت کە لە گەنجینەی دووی سلێمانی مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت، لەئەستۆی بەرپرسانی ئێستا و ڕابردووی هێزەکانی حەفتایە کە زیاتر لە(١٠) ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت. شایەنی باسە بەپێی یاسای چاکسازی پێویست بوو لە دوای مانگی حەوتی ساڵی( ٢٠٢٠) ئەو خانەنشینانەی دۆسیەی دروستیان هەیە دۆسیەکانیان بخرایەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ئەوە تێبینی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانە کە نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان مووچە وەربگرێت. بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری/ وەزارەتی دارایی و ئابووری ٢٠٢٤/٩/١
هاوڵاتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" داوای مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، چەند ڕاستییەكیش لەبارەی فشاری ئێران بۆسەر حزبەكانی ڕۆژهەڵات باس دەكات و هاوكاری دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان پشتڕاستدەكاتەوە. پارتە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كورستان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ، بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی" بانگەواز بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن. كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان، لە پەیامێكدا ڕایگەیاند:" شۆڕشی ژینا هەر له دەستپێک ناوەڕۆکێکی جیاواز و ئاسۆیەکی ڕوونی بەخشی به خەباتی ڕزگاریخوازی که هۆکاری سەرەکی بوو لە بڵاوبوونەوەی شۆڕش و پشتیوانی و لایەنگری جیهانیی لەم شۆڕشە". كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان دەڵێت "کۆماری ئیسلامی بە سەرکوتی خوێناویی و بێبەزەییانەی خەڵکی تێکۆشەر و هەروەها هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و ئوردووگای حیزبەکان جارێکی‌تر ویستی ئیرادەی پۆڵایینی بزاڤی خەڵکی کوردستان تێک بشکێنێت و پەلامار و هێرشی ڕژێم بەوە نەوەستایەوە و بە واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەی ئەمنییەتی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق گوشاریان خستە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوەی ئوردووگا و بارەگاکانی کۆمەڵە، بەڵام ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی قەت ناتوانێ بە چۆکیدا بێنێ ئیرادە و ویستی خەڵکی شۆڕشگێری کوردستان و بزاڤە بەرحەقەکەیانە." باس لەوەشدەكات " لە دووهەم ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا دەنگمان دەخەینە پاڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان و داوا دەکەین بۆ بەرز راگرتنی بزووتنەوەی سیاسی و خۆڕاگرانەی خەڵکی کوردستان، بۆ بەرگری لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، بۆ ڕێز گرتن لە هەموو گیانبەختکردووان و خۆڕاگری زیندانیانی سیاسی، جارێکی‌تر خەڵکی کوردستان بە هاوپشتی و یەکگرتوویی ئیرادەی بەهێزی خۆی وەک هەمیشە بە مانگرتنی گشتیی نیشان بدات". ژینا ئەمینی ( مەھسا ئەمینی) كچێكی كوردی خەڵكی شاری سەقز بوو لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان كە لە ڕۆژی 13ی ئەیلوولی 2022 لە تاران بە بیانووی نەگونجاویی حیجابەكەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی حكومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كرا و بەھۆی ئەشكەنجە و لێدان كەوتە كۆماوە و دوای سێ ڕۆژ، لە 16ی ئەیلوولی 2022، لە نەخۆشخانەی كەسرا لە تاران كۆچی دواییی كرد. مردنی ژینا ناڕەزایەتییەكی بەرفراوانی كۆمەڵگەی ئێرانی لێكەوتەوە، ناڕەزایەتییەكانیش ناونرا بە شۆڕشی ژینا یاخود "ژن، ژیان، ئازادی".
هاوڵاتی بەپێی نووسراوێكی وەزیری دارایی كە تێیدا هاتووە، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ سزای دواكەوتن لەسەر خاوەنكارانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەرچوو. بەپێی نووسراوێكی كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارمان بۆ لێخۆشبوو‌ن لەسەر قەرزی دەستەبەری و ماوەكەی درێژ كردەوە. باس لهوهشكراوه لێخۆشبوونەكە لە تەواوی 100%ـی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران، تایبەت بە بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی تا 31ـی تشرینی یەكەم دەبێت. لێخۆشبوو‌ن لە دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ سێیەمین جارە درێژ دەكرێتەوە، لە ماوەی رابردوودا دووجار ئەو بڕیارە دراوە و ئەمجارەش بۆ خزمەتی هاووڵاتییان درێژ كرایەوە.
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا. بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكراوە. هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دەركرد، بەڵام لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیی.
هاوڵاتی لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبارێكی ژن دەستگیركرا كەدزی لەماڵێك كردووە، ئەو ژنە چەند فەرمانێكی گرتنی لەچەند بنكەیەك هەیە. پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە ئاڵتونێكدا. بەوتەی پۆلیسی سلێمانی لەئێستادا تۆمەتبار ( چ، ل ) بە بڕیاری دادوەر وبەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی تری گرتنی هەیە.
هاوڵاتی پێش چەند كاتژمێرێك لە نیشتنەوەی فڕۆكەكەی مەسعود پزشكیان سەرۆككۆماری ئێران لە بەغدا، تەقینەوەیەك فڕۆكەخانەی بەغدای هەژاند، تائێستا زانیارییەكان لەبارەی جۆری تەقینەوەكە پێچەوانە و دژ بە یەكن و ئامانجەكەش ڕوون نییە. تەقینەوەكە لەنزیك بنكەی ڤیكتۆریای ئەمریكتا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا ڕوویدا، كە هێزە ئەمریكییەكانی تێدان، ئەمەش پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بۆچی نزیك بارەگایەكی ئەمریكا و لەكاتی یەكەم سەردانی سەرۆككۆماری نوێی ئێران بۆ عێراق ڕوویدا. ئەسۆشەیتد پرێس لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، دوو مووشەك لەنزیك بنكەی ڤیكتۆریا كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە، بەڵام كەناڵی حوڕەی ئەمریكی دەڵێت درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بووە. ئەوەش لەكاتێكدایە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی دەڵێت ئەو تەقینەوەیە كاتژمێر 11 ی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و تائێستا جۆرەكەی و زیانەكانیشی دیاری نەكراون، هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە. بەوتەی ئەفسەرێكی فڕۆكەخانەی بەغدا، تەقینەوەكە بنكەیەكی پاڵپشتی لۆجیستی هاوپەیمانانی كردووەتە ئامانج. ئەوەی جێی سەرنجە گروپێكی مقاوەمەی ئیسلامی كە نزیكە لە كەتائیبی حیزبوڵا بێبەریبوونی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند، ڕووداوەكەشی بە گوماناوی ناوبرد و پێشی وایە ئامانج لێی پەكخستنی سەردانەكەی سەرۆككۆماری ئێران بووە. شیكەرەوەكان پێیان وایە ئەو هێرشە بەهۆی ناكۆكی ناوخۆیی گروپە چەكدارەكانەوە بووە، لەكاتێكدا ئەو گروپانە چاوەڕێی تۆڵەسەندنەوەی ئێرانن لە ئیسرائیل بەهۆی كوژرانی ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس لە تاران.