ئێران دواین هۆشداری لەبارەی چەک داماڵینی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری بە حکومەتی عێراق دەدات کە لە وادەی دیاریکراودا دەبێت حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان لە چەک دابماڵرێن و ئەو کاتەی دیاریکراوە درێژی ناکەنەوە.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەگەڵ عێراق رێككەوتوین بۆ داماڵینی چەك و داخستنی بارەگای گروپە تیرۆرستیەكان لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنانەی حكومەتی عێراق داویەتی لەمانگی ئەیلولدا، پرۆسەی داماڵینی چەك لە گروپە تیرۆرستیەكان ئەنجامدەدرێت و لە بارەگا سەربازییەكان دەكرێنە دەرەوەو دەخرێنە ئەو سەربازگانەی عێراق دەستنیشانیان دەكات."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێتت، بە حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانیان راگەیاندووە دەبێت ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە جێبەجێبكەن و بەهیچ جۆرێک وادەكەی درێژناكرێتەوەو کە رۆژی 19ی ئەیلول كۆتایدێت.
ئێران چەندین جار هێرشی کردووەتەسەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان و دواینجاریش ساڵی رابردوو بوو کە تێیدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون.

