هێزێکی سوپای عێراق هەڵدەکوتنە سەر گوندی تۆپزاوە لە کەرکووک

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزێکی سوپای عێراق بەبێ ئاگاداری پێش وەختە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی تۆپزاوا، بەپێی زانیاریەکانیش مەبەستیان کۆنترۆڵکردنی بینای کۆنی سەربازگەی گوندەکەیە کە دانیشتوانی ناوچەکە داوایان کردبو بکرێت بە مۆنۆمێنت بۆ ناساندنی تاوانەکانی ئەنفال.

بە پێی زانیارییەکان  پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (28ـی ئابی 2023)،15 ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە فیرقەی 11 ی سوپای عێراق چونەتە تۆپبازاوا و دەیانەوێت سەربازگەی کۆنی تۆپبازاوا زیندو بکەنەوە و ھەڕەشەی چۆڵکردنی گوندەکەشیان کردوە.

بە گوتەی دانیشتووانی گوندەکە، هاتنی ئەو هێزەی سوپای عێراق بە مەبەستی داگیرکردنی زەوی گوندەکەیانە کە ماوەیەک پێش ئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق ویستی داگیریبکات.

گوندی تۆپزاوا دەکەوێتە باشووری کەرکووک و دانیشتووانەکەی کوردن و خاوەنی رەسەنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکەن، چەندین جارە لە دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن سوپای عێراقەوە فشاریان لێدەکرێت گوندەکە چۆڵ بکەن.

لە ماوەی رابردووش، هەردوو وەزارەتی شارەوانی و بەرگریی عێراق، لە هەوڵی ئەوەدابوون سەربازگەی کۆنی سەربازی لە ناوچەکە بنیاتبنێتەوە و لەسەر رووبەری چوار هەزار و 500 دۆنم زەوی جووتیارانی گوندی تۆپزاوە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار