هەسەدە لە ئۆپراسیۆنێکی دژی داعشدا دەستگیرکردنی ١٣ تۆمەتباری راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ھەسەدە بە پشتیوانی ئاسمانی ھاوپەیمانان، ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوانی  دژی ئەندامانی رێکخراوی داعش ئەنجامدا و کوژرانی سێ کەس و دەستگیرکردنی ١٣ تۆمەتباری راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات  هەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا کە  لە پارێزگای دێرەزور ئەنجامدرا ١٣ تۆمەتباری تیرۆر و ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کە لەژێر ناوی بەھێزکردنی ئاسایش ئەنجامدرا، پێنج ئەندامی داعش و ھەشت کەسی دیکە بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون، ھاوکات سێ کەسیش کوژراون دوای ئەوەی رووبەڕووی ھێزەکانیان بوونەتەوە.

ھەسەدە دەڵێت، ئۆپەڕاسیۆنەکە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە ماوەیەکە دێرەزور روبەڕوی ھێرشی بەردەوامی تیرۆرستان دەبێتەوە، ھەروەھا ئۆپەڕاسیۆنەکە درێژکراوەی ئەو ھەڵمەتە ئەمنییانەیە کە لەماوەی رابردودا لە رەققە و حەسەکە ئەنجامدراون.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار