نرخى ئەمپێرى موەلیدەى سیتییەکان دیاریکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کارەباى سلێمانى رایگەیاند؛ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبون (سیتییەکان) کۆبونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاب دیاریکرد، کە بریتیە لە (276) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
دەشڵێت: بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (276) دینار، لە کاتێکدا مانگى تەمموز نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە (274) دینار بو.
پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

بابهتی پهیوهندیدار
