لە هەولێر کرێکارێک کەوتە ناو چاڵێکەوەو گیانى لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە یەکێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر لە کاتى کارکردندا داڕمان لە ئاوەڕۆیەکدا رویدا و سێ کرێکار کەوتنە ژێرە و کرێکارێک گیانى لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی كاركردن لەگەلە پرۆژەیەكی گەڕەكی تەیراوا، سێ كرێكار كەوتونەتە ناو چاڵێكەوە كە بەمەبەستی مەنهۆڵ هەڵكەندراوە، پاش گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانی توانراوە دەربهێندرێن.

هاوکات یەكێك لە كرێكارەكان لەكاتی كەوتنە خوارەوەیدا بۆ ناو مەنهۆڵەكە گیانی لەدەستداوە و دو كرێكارەكەی دیكەش برینداربون كە برینی یەكێكیان سەختە و لەئێستاشدا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەگوێرەی زانیارییەکان کاتێک یەکێک لە کرێکارەکان کەوتۆتە مەنهۆڵەکەوە دو كرێكارەكەی دیكەش هەوڵیانداوە دەریبهێنن، بەڵام ئەوانیش كەوتنەتە ناو چاڵەكەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار