حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی سزاکانی هاتوچۆوە دەرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بۆ ماوەی شەش مانگ قەرزی سزاکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەڕیژەی %20 کەمبکاتەوە. 

بەپێی نوسراوێک کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی لەسەرە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بڕیاردراوە بە "لێخۆشبوونی %20ی قەرزەکانی سزای هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ لە رێکەوتی 28-8-2023 بۆ 28-2-2024." 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە لەدوای كۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە هەركەسێك پێبژاردن نەدات لەماوەی 30 رۆژدا ئەوا بەپێی بەشی 20 لە یاسای هاتوچۆ ژمارە 86ی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

بەپێی ئەو بەندە لە یاسای هاتوچۆ هەر کەسێک لەماوەی دیاریکراودا بڕی پێبژاردنی دیاریکراو نەدات ئەوا پێبژاردنەکە بۆ یەک جار دەبێتە دوو ئەوەندە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار