د.نەرمین مەعروف: عێراق داوای گەڕانەوەی نزیکەی شەش ترلیۆن دینار لە هەرێم دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی پێی راگەیاندووە لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا بەشە بودجەی هەرێم زیاتر لە بڕە نێردراوە کە بۆی دیاریکراوە و ئێسستا حکومەتی هەرێم نزیکەی شەش ترلیۆن قەرزاری حکومەتی عێراقە.

د. نەرمین مەعروف سەبارەت بە کۆبونەوەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، "وەزیری دارایی لەكۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەكەمان پێی راگەیاندین، كە شایستە داراییەكانی هەرێممان بە زیادەوە ناردووە، چونكە مامەڵەمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەپێی رێككەوتن بووە نەك یاسای بودجە".

لە کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی عێراق باسی لەوە کردووە، لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی هەشت ترلیۆن دینار بووە و تەنها دوو ترلیۆن و 500 ملیار دیناری شایستەیەتی بۆیە "پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێم پێنج ترلیۆن و 800 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی ناوەند."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار