د.پشدەر عەبدوڵا: نەخۆشخانەکەمان لەبەردەم داخستندایە بەهۆی نەهاتنی موچەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
د.پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شیدی مناڵان له سلێمانی، هۆشداری ئەوە دەدات کە نەخۆشخانەکەیان بەهۆی نەهاتنی موچەوە لە بەردەم داخستندایە، دەشڵێت، "داوا لە حکومەت دەکەین هەرچی زووترە موچە دابین بکات."
د.پشدەر عەبدوڵا له‌په‌یامێكدا دەڵێت، "به‌داخه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی فێركاری دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید له‌به‌رده‌م داخستندایه به‌هۆی پێنه‌دانی موچه به پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئیداری و په‌رستاران."
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئەوان وەک ئیدارەی نەخۆشخانە به‌ته‌واوی پشتگیری پزیشكان و كارمه‌ندانی ئیداری و ته‌ندروستی و په‌رستاران ئه‌كه‌ن، "داواش له حكومه‌ت ئه‌كه‌ین كه هه‌رچی زووتره موچه دابینبكات."
د.پشدەر عەبدوڵا داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیانیش دەکات و دەڵێت، "داوا له هاوڵاتیان ئه‌كه‌ین تكایه له‌كاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ڕه‌چاوی بارودۆخی ده‌رونی پزیشكان و كارمه‌نده‌كانمان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام بن، چونكه پزیشكانی گه‌نج و كارمه‌نده‌كان و په‌رستاران جگه له موچه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییە."
ئەمە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی تەمموز و ئابیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمیش هیچ میکانیزمێکی نییە بۆ دابەشکردنی موچە.
بەهۆی وەرنەگرتنی موچەکانیانەوە، تا ئێستا چەند فەرمانگە و بەرێوبەرایەتییەکی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان راگەیاندووە، ماۆستایانیش بەنیاز نین بچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە تا موچە وەرنەگرن.

