بەشێک لەو ھێزە ئەمنیانەی لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک جێگیرکرابوون کشانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
درەنگانی شەوی رابردوو، بەشێک لە ھێزە سەربازییەکانی عێراق کە لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک جێگیرکرابوون، گەڕەکەکانیان بەجێھێشتووە.
بەشێک لەو ھێزە ئەمنیانەی زیاتر لە ھەفتەیەکە لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک جێگیرکرا بوون، دەستیان بە کشانەوە کرد هاوکات بڕیاروایە ئەمڕۆ وەفدێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ھەفتەی رابردووی کەرکوک، سەردانی ئەو شارە بکات.
ڕۆژی دووی ئەم مانگە لە کەرکوک خۆپیشاندان دژی داخستنی رێگەی کەرکوک-ھەولێر بەڕێوەچوو، بەھۆی دروستبوونی گرژییەوە چوار ھاووڵاتیی کورد شەھید بوون و ١٤ کەسیش بریندار بوون و ھێزی ئەمنیی لە چەندین گەڕەکی کوردنیشین جێگیرکران.

بابهتی پهیوهندیدار
